كِتَابُ الطَّهَارَةِ

په‌رتووكی پاكوخاوێنی

بَابُ التَّخَلِّي عِنْدَ قَضَاءِ الْحَاجَة

باسی دووركه‌وتنه‌وه‌ و خۆپه‌نادان له‌ كاتی سه‌رئاوكردندا

١. عَنِ الْمُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ إِذَا ذَهَبَ الْمَذْهَبَ أَبْعَدَ.

موغیڕه‌ی كوڕی شوعبه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر كاتێك ده‌چووە سه‌رئاو، دوور ده‌كه‌وته‌وه‌ (بۆئه‌وه‌ی دیار نه‌بێت).

🖍   تێبینی:

ئەمە پێش ئەو كاتە بوو كە شوێنی سەرئاوكردن دروست بكرێت، بەڵام دوای ئەوەی شوێنی تایبەت بە سەرئاوكردن دروست كرا، كارەكە لە شوێنی خۆی ئەنجام دەدرا.

٢. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ إِذَا أَرَادَ الْبَرَازَ انْطَلَقَ، حَتَّى لَا يَرَاهُ أَحَدٌ.

جابیری كوڕی عه‌بدوڵڵا k ده‌گێڕێته‌وه‌: كاتێك پێغه‌مبه‌ر ویستبای‌ سه‌رئاو بكات، ده‌ڕۆیشت (هەتا لەپێش چاوی خەڵك دوور دەكەوتەوە‌)، بۆئه‌وه‌ی هیچ كه‌س نه‌یبینێت‌.

بَابُ مَا يَقُولُ الرَّجُلُ إِذَا دَخَلَ الْخَلَاءَ

باسی ئه‌و (دوعایەی) مرۆڤ دەیڵێت لە كاتی چوونە سه‌رئاو

٣. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ إِذَا دَخَلَ الْخَلَاءَ يَقُولُ: «أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الْخُبُثِ وَالْخَبَائِثِ».

ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا كاتێك ده‌چووه‌ سه‌رئاو ده‌یفه‌رموو: «په‌نا ده‌گرم به‌ خوا (له‌ خراپە و زیانی) شه‌یتانە نێرینە و مێیینەكان».

🖍   تێبینی:

وەك زانایان فەرموویانە: چونكە شوێنی سەرئاوكردن، جێگای كۆبوونەوە و مانەوەی جن و شەیتانەكان و دەرخستنی عەوڕەتی مرۆڤە. (الْخُبُث): كۆیە، واتە: شەیتانە نێرینەكان. (الْخَبَائِث): كۆیە، واتە: شەیتانە مێیینەكان.

بَابٌ فِي الرَّجُلِ يَذْكُرُ اللَّهَ تَعَالَى عَلَى غَيْرِ طُهْرٍ

باسێك ده‌رباره‌ی كه‌سێك كه‌ به‌بێده‌ستنوێژی یادی خوا بكات

٤. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَذْكُرُ اللَّهَ b عَلَى كُلِّ أَحْيَانِهِ.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا له‌ هه‌موو حاڵه‌ت و كاته‌كانی یادی خوای ده‌كرد b.

🖍   تێبینی:

(كه‌واته‌ ده‌ستنوێژت هه‌بێت یاخود نه‌تبێت زیكركردن ئاساییه‌ و دروسته‌، به‌ڵام باشتر وایه‌ ده‌ستنوێژت هه‌بێت).

بَابُ مَا يَقُولُ الرَّجُلُ إِذَا خَرَجَ مِنَ الخَلَاءِ

باسی ئه‌و (زیكرەی) مرۆڤ دەیڵێت لە كاتی دەرچوون لە سه‌رئاو

٥. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ إِذَا خَرَجَ مِنَ الغَائِطِ قَالَ: «غُفْرَانَكَ»

عائیشه‌ i ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر كاتێك دەهاتەدەر لە سه‌رئاو ده‌یفه‌رموو: «خوایه‌ داوای لێخۆشبوونت لێ ده‌كه‌م».

بَابُ السِّوَاكِ

باسی سیواك

٦. عَنْ زَيْدِ بْنِ خَالِدٍ الْجُهَنِيِّ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «لَوْلَا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي، لَأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ عِنْدَ كُلِّ صَلَاةٍ».

زه‌یدی كوڕی خالیدی جوهه‌نی h ده‌ڵێت: گوێم له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا بوو ده‌یفه‌رموو: «ئه‌گه‌ر قورس نه‌بووایه‌ له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م، فه‌رمانم پێ ده‌كردن به‌ سیواككردن له‌ كاتى هه‌موو نوێژێك».

بَابُ فَرْضِ الْوُضُوءِ

باسی پێویستییه‌تی (فه‌ڕزییه‌تی) ده‌ستنوێژ

٧. عَنْ أَبِي الْمَلِيحِ، عَنْ أَبِيهِ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ:«لَا يَقْبَلُ اللَّهُ b صَدَقَةً مِنْ غُلُولٍ، وَلَا صَلَاةً بِغَيْرِ طُهُورٍ».

ئەبو مەلیح لە باوکیەوە h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتی: « خوا b صەدەقەیەك وەرناگرێت لە ماڵی دزیاری بێت، نوێژێكیش وەرناگرێت كە بەبێ دەستنوێژ بێت».

🖍   تێبینی:

(غُلُول): دزیکردنە لە غەنیمەت و دەستکەوتى جەنگ.

٨. عَنْ عَلِيٍّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مِفْتَاحُ الصَّلَاةِ الطُّهُورُ، وَتَحْرِيمُهَا التَّكْبِيرُ، وَتَحْلِيلُهَا التَّسْلِيمُ».

عه‌لی h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموویه‌تی: «ده‌سپێكی نوێژ ده‌ستنوێژه‌، قه‌ده‌غه‌كراوەكانی به‌ گوتنی (الله أكبر) ده‌ست پێ ده‌كات، به‌هۆی سه‌لامدانه‌وه قەدەغەكراوەكان ڕێگەیان پێ دەدرێتەوە‌».

بَابُ الْمَاءِ لَا يُجْنِبُ

باسی ئه‌وەی كە ئاو‌ پیس نابێت

٩. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: اغْتَسَلَ بَعْضُ أَزْوَاجِ النَّبِيِّ فِي جَفْنَةٍ، فَجَاءَ النَّبِيُّ لِيَتَوَضَّأَ مِنْهَا أَوْ يَغْتَسِلَ، فَقَالَتْ: لَهُ يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنِّي كُنْتُ جُنُبًا؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ الْمَاءَ لَا يُجْنِبُ».

ئیبن عه‌بباس k ده‌ڵێت: یه‌كێك له‌ خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر به‌ ئاوی جامێكی گه‌وره‌ خۆی شوشت، جا پێغه‌مبه‌ریش هات و ویستی ده‌ستنوێژ به‌ ئاوی ئه‌و جامه‌ بشوات، یان خۆی پێ بشوات، (هاوسەرەكەی‌) گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من له‌شگران بووم، (ئایا ئەوە پیس نەبووە)؟ پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «بێگومان ئاوه‌كه‌ پیس نابێت»‌.

🖍   تێبینی:

هاوسەرەكەی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ كە مه‌یموونه‌ پووری ئیبن عەبباسە i نەچۆتە نێو جام، یان تەشتەكە خۆی بشوات‌، به‌ڵكوو به‌ ده‌ستی ئاوی له‌نێو ته‌شته‌كه‌‌ ده‌رهێناوه بۆ خۆشوشتن‌.

بَابُ الْوُضُوءِ بِسُؤْرِ الْكَلْبِ

باسی ده‌ستنوێژ شوشتن به‌ ئاوی پاشماوه‌ی سه‌گ

١٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «طُهُورُ إِنَاءِ أَحَدِكُمْ إِذَا وَلَغَ فِيهِ الْكَلْبُ، أَنْ يُغْسَلَ سَبْعَ مِرَارٍ، أُولَاهُنَّ بِتُرَابٍ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتی: «پاكبوونەوەی قاپه‌كانتان ئه‌گه‌ر سه‌گ ده‌می تێ وه‌ردابێت، به‌وه‌ دەبێت حه‌وت جار بشۆردرێت و جاری یەكەمیشیان به‌ قوڕ بێت».

١١. عَنِ ابْنِ مُغَفَّلٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ أَمَرَ بِقَتْلِ الْكِلَابِ، ثُمَّ قَالَ: «مَا لَهُمْ وَلَهَا»، فَرَخَّصَ فِي كَلْبِ الصَّيْدِ، وَفِي كَلْبِ الْغَنَمِ وَقَالَ: «إِذَا وَلَغَ الْكَلْبُ فِي الْإِنَاءِ فَاغْسِلُوهُ سَبْعَ مِرَارٍ، وَالثَّامِنَةُ عَفِّرُوهُ بِالتُّرَابِ».

ئیبن موغه‌ففه‌ل h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌رى خوا سه‌ره‌تا فه‌رمانی كرد به‌ كوشتنی سه‌گەكان، پاشان فه‌رمووی: «ئێوه‌ چ كارتان پێیان هەیە»، پاشان ڕێگه‌ی دا به‌ ڕاگرتنی سه‌گی ڕاو و سه‌گی لاى مه‌ڕ،‌ فه‌رمووی: «ئه‌گه‌ر سه‌گ ده‌می خسته‌ ده‌فرێكه‌وه‌، حه‌وت جار بیشۆن و جاری هه‌شته‌میش ده‌فره‌كه‌ به‌ قوڕاو بشۆن».

🖍   تێبینی:

(له‌ ڕیوایه‌تێكی دیكه‌ش ڕێگه‌ی به‌ سه‌گی باخداری داوه‌)

بَابُ سُؤْرِ الْهِرَّةِ

باسی پاشماوه‌ی پشیله‌

١٢. عَنْ كَبْشَةَ بِنْتِ كَعْبِ بْنِ مَالِكٍ - وَكَانَتْ تَحْتَ ابْنِ أَبِي قَتَادَةَ -: أَنَّ أَبَا قَتَادَةَ دَخَلَ فَسَكَبَتْ لَهُ وَضُوءًا، فَجَاءَتْ هِرَّةٌ فَشَرِبَتْ مِنْهُ، فَأَصْغَى لَهَا الْإِنَاءَ حَتَّى شَرِبَتْ، قَالَتْ كَبْشَةُ: فَرَآنِي أَنْظُرُ إِلَيْهِ، فَقَالَ: أَتَعْجَبِينَ يَا ابْنَةَ أَخِي؟ فَقُلْتُ: نَعَمْ، فَقَالَ: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِنَّهَا لَيْسَتْ بِنَجَسٍ، إِنَّهَا مِنَ الطَّوَّافِينَ عَلَيْكُمْ وَالطَّوَّافَاتِ».

كه‌بشه‌ی كچی كه‌عبی كوڕی مالیك -كه‌ هاوسه‌ری كوڕێكی ئه‌بو قه‌تاده‌یە-‌، ده‌گێڕێته‌وه‌: ئه‌بو قه‌تاده‌ هاته‌ ژووره‌وه‌، منیش ئاوم بۆی ده‌ڕژانده‌ ده‌فرێكه‌وه‌ بۆ ده‌ستنوێژ، پاشان پشیله‌یه‌ك هات و له‌ ئاوی ده‌فره‌كه‌ی خوارده‌وه‌، ئه‌ویش ده‌فره‌كه‌ی بۆ لار كرده‌وه‌ تا (پشیلەكە) ئاوی خوارده‌وه‌، كه‌بشه‌ گوتی: پاشان بینیی سه‌یرم ده‌كرد، گوتی: ئه‌ی برازای خۆم پێت سه‌یره‌؟ منیش گوتم: به‌ڵێ، گوتی: پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموویه‌تی: «پشیلە پیس نییە، بەڵکوو پشیله‌ لەو گیاندارانەیه‌ لەنێو ماڵەکانتان دێن و دەڕۆن و دەسووڕێنەوە».

🖍   تێبینی:

(الطَّوَّافِين): واته‌ وه‌كوو مرۆڤه‌كان و خزمه‌تكاره‌كانتان وان كه‌ به‌ ده‌وری یه‌كدیدا ده‌سووڕێنه‌وه‌ و له‌نیو یه‌كدیدا ده‌ژین. (الطَّوَّافَات): واته‌ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌گه‌ڵ مرۆڤـ ده‌ژین و تێكه‌ڵیان بوونه‌ وه‌كوو مه‌ڕ و مانگا و بزن و وشتر، پشیله‌ش وه‌كوو مرۆڤه‌كان و ئاژه‌ڵه‌كان وایه‌، چۆن ئێوه‌ خۆتان به‌رده‌وام به‌ده‌وری یه‌كدیدا ده‌سووڕێنه‌وه‌ و دێن و ده‌ڕۆن و تێكه‌ڵ ده‌بن له‌گه‌ڵ یه‌كدی، به‌هه‌مان شێوه‌ پشیله‌ش ئاوایه.

١٣. عَنْ دَاوُدَ بْنِ صَالِحِ بْنِ دِينَارٍ التَّمَّارِ، عَنْ أُمِّهِ: أَنَّ مَوْلَاتَهَا أَرْسَلَتْهَا بِهَرِيسَةٍ إِلَى عَائِشَةَ i، فَوَجَدَتْهَا تُصَلِّي، فَأَشَارَتْ إِلَيَّ أَنْ ضَعِيهَا، فَجَاءَتْ هِرَّةٌ، فَأَكَلَتْ مِنْهَا، فَلَمَّا انْصَرَفَتْ أَكَلَتْ مِنْ حَيْثُ أَكَلَتِ الْهِرَّةُ، فَقَالَتْ: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِنَّهَا لَيْسَتْ بِنَجَسٍ إِنَّمَا هِيَ مِنَ الطَّوَّافِينَ عَلَيْكُمْ»، وَقَدْ رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَتَوَضَّأُ بِفَضْلِهَا.

داودی كوڕی صالیحی كوڕی دیناری ته‌ممار‌‌ له‌ دایكیه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌: گه‌وره‌كه‌ى (خواردنی) هه‌ریسه‌ی پێدا ناردووه‌ بۆ دایكمان عائیشه‌ i، بینیی وا نوێژ (ی سوننەت) دەكات‌، پاشان ئاماژه‌ی بۆ كردم دایبنێم، پاشان پشیله‌یه‌ك هات و لێی خوارد، كاتێك پشیله‌كه‌ ڕۆیشت ئه‌ویش له‌ هه‌مان شوێنی پشیله‌كه‌وه‌ لێی خوارد و فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموویه‌تی: «پشیله‌ پیس نییه‌، وه‌كوو مرۆڤه‌كان به‌ده‌ورتان ده‌سووڕێنه‌وه‌ و دێن و دەچن له‌گه‌ڵتان‌»،‌ بینیومه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا له‌ پاشماوه‌ی ئاوی پشیله‌ ده‌ستنوێژی گرتووه‌.

بَابُ الْوُضُوءِ بِمَاءِ الْبَحْرِ

باسی ده‌ستنوێژ شوشتن به‌ ئاوی ده‌ریا

١٤. عَنْ أَبي هُرَيْرَةَ h يَقُولُ: سَأَلَ رَجُلٌ النَّبِيَّ ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّا نَرْكَبُ الْبَحْرَ، وَنَحْمِلُ مَعَنَا الْقَلِيلَ مِنَ الْمَاءِ، فَإِنْ تَوَضَّأْنَا بِهِ عَطِشْنَا، أَفَنَتَوَضَّأُ بِمَاءِ الْبَحْرِ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «هُوَ الطَّهُورُ مَاؤُهُ الْحِلُّ مَيْتَتُهُ».

ئەبو هوڕەیڕە h ده‌ڵێت: پیاوێک پرسیاری کرد لە پێغەمبەر گوتى: ئەى پێغەمبەری خوا، ئێمە (سوارى کەشتى دەبین) دەچینە نێو دەریا، کەمێك ئاو لەگەڵ خۆماندا هەڵدەگرین، ئەگەر دەستنوێژی پێ بشۆین تینوومان دەبێت، ئایا بە ئاوى دەریا دەستنوێژ بشۆین؟ پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «ئاوی دەریا پاکە، مردارەوەبووی نێویشی حەڵاڵە».

بَابٌ أَيُصَلِّي الرَّجُلُ وَهُوَ حَاقِنٌ؟

باسێك دەربارەی ئەوەی ئایا پیاو ده‌توانێت له‌ ته‌نگاویدا نوێژ بكات؟

١٥. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ الْأَرْقَمِ h: أَنَّهُ خَرَجَ حَاجًّا، أَوْ مُعْتَمِرًا وَمَعَهُ النَّاسُ، وَهُوَ يَؤُمُّهُمْ، فَلَمَّا كَانَ ذَاتَ يَوْمٍ أَقَامَ الصَّلَاةَ، صَلَاةَ الصُّبْحِ، ثُمَّ قَالَ: لِيَتَقَدَّمْ أَحَدُكُمْ وَذَهَبَ إِلَى الْخَلَاءِ، فَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ ، يَقُولُ:«إِذَا أَرَادَ أَحَدُكُمْ أَنْ يَذْهَبَ الْخَلَاءَ وَقَامَتِ الصَّلَاةُ، فَلْيَبْدَأْ بِالْخَلَاءِ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی ئه‌ڕقه‌م h ده‌گێڕێته‌وه‌: كە ده‌رچووە بۆ حه‌ج یان عومڕه‌ و خه‌ڵكیشی له‌گه‌ڵ بوو،‌ پێشەوایان بوو، جا ڕۆژێكیان له‌ كاتێكدا كه‌ قامه‌ت كرا بۆ نوێژی به‌یانی، پاشان گوتی: با كه‌سێكتان بێته‌ پێشه‌وه‌ و پێشنوێژی بكات، خۆی چوو بۆ سه‌رئاو، فه‌رمووی: من گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بوو ده‌یفه‌رموو: «ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان ویستی بچێته‌ سه‌رئاو و قامه‌تی نوێژ كرا، با بچێتە سه‌رئاو».

🖍   تێبینی:

هۆكارەكەی ئەوەیە: ده‌ستنوێژه‌كه‌ی نوێ دەكاته‌وه‌، چونكه‌ نوێژخوێن لەو حاڵەتەدا دڵی لای نوێژه‌كه‌ نابێت.

بَابُ الْإِسْرَافِ فِي الْمَاءِ

باسی زیاده‌ڕۆییكردن له‌ (به‌كارهێنانی) ئاودا

١٦. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مُغَفَّلٍ h: سَمِعَ ابْنَهُ يَقُولُ: اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْقَصْرَ الْأَبْيَضَ، عَنْ يَمِينِ الْجَنَّةِ إِذَا دَخَلْتُهَا، فَقَالَ: أَيْ بُنَيَّ، سَلِ اللَّهَ الْجَنَّةَ، وَتَعَوَّذْ بِهِ مِنَ النَّارِ، فَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «إِنَّهُ سَيَكُونُ فِي هَذِهِ الْأُمَّةِ قَوْمٌ يَعْتَدُونَ فِي الطَّهُورِ وَالدُّعَاءِ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی موغه‌ففه‌ل h ده‌گێڕێته‌وه‌: گوێی له‌ كوڕه‌كه‌ی بووه‌ (لە كاتی دوعا) دەیگوت: خوایه‌ داوای كۆشكه‌ سپییه‌كه‌ی لای ڕاستی به‌هه‌شتت لێ ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر چوومه‌ نێو به‌هه‌شت، ئه‌ویش پێی گوت: كوڕم داوای چوونه‌ به‌هه‌شت له‌ خوا بكه‌ و په‌نای پێ بگره‌ له‌ چوونه‌ دۆزه‌خ، چونكه‌ گوێم له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا بوو ده‌یفه‌رموو: «له‌ داهاتوودا له‌نێو ئوممه‌ته‌كه‌م كه‌سانێك زێده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن له‌ ده‌ستنوێژ شوشتن و پاڕانه‌وه‌دا»

بَابٌ فِي إِسْبَاغِ الْوُضُوءِ

باسێك دەربارەی جوان ده‌ستنوێژ شوشتن

١٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ رَأَى قَوْمًا وَأَعْقَابُهُمْ تَلُوحُ، فَقَالَ: «وَيْلٌ لِلْأَعْقَابِ مِنَ النَّارِ، أَسْبِغُوا الْوُضُوءَ»

عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌رى خوا كه‌سانێكی بینی له‌ كاتی ده‌ستنوێژ پاژنه‌ی پێیان بریقه‌ی ده‌هات و وشك دیار بوو، ئه‌ویش فه‌رمووی: «سزای سەخت بۆ ئه‌و پاژنه‌پێیانه،‌ ده‌ستنوێژ به‌جوانی بشۆن»

بَابٌ فِي الرَّجُلِ يُدْخِلُ يَدَهُ فِي الْإِنَاءِ قَبْلَ أَنْ يَغْسِلَهَا

باسێك دەربارەی ئه وەی كەسێك پێش دەستشوشتن دەست بخاته نێو دەفری ئاوەكه

١٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «إِذَا اسْتَيْقَظَ أَحَدُكُمْ مِنْ نَوْمِهِ، فَلَا يُدْخِلْ يَدَهُ فِي الْإِنَاءِ حَتَّى يَغْسِلَهَا ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، فَإِنَّ أَحَدَكُمْ لَا يَدْرِي أَيْنَ بَاتَتْ يَدُهُ، أَوْ أَيْنَ كَانَتْ تَطُوفُ يَدُهُ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: گوێم له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا بوو، ده‌یفه‌رموو: «ئه‌گه‌ر له‌ شه‌ودا یه‌كێكتان له‌ خه‌و هه‌ستا با ده‌ستی نه‌خاته‌ نێو ده‌فرێكه‌وه‌ هەتا سێ جار ده‌ستی ده‌شوات، چونكه‌ نازانێت ده‌ستی له‌كوێ بووه‌ و به‌ر چ شتێك كه‌وتووه‌».

بَابُ صِفَةِ وُضُوءِ النَّبِيِّ ﷺ

باسی چۆنیەتی ده‌ستنوێژی پێغه‌مبه‌ر ﷺ

١٩. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبِي لَيْلَى قَالَ: رَأَيْتُ عَلِيًّا h تَوَضَّأَ فَغَسَلَ وَجْهَهُ ثَلَاثًا، وَغَسَلَ ذِرَاعَيْهِ ثَلَاثًا، وَمَسَحَ بِرَأْسِهِ وَاحِدَةً، ثُمَّ قَالَ: هَكَذَا تَوَضَّأَ رَسُولُ اللَّهِ .

عه‌بدوڕڕه‌حمانی كوڕی ئه‌بو له‌یلا ده‌ڵێت: بینیم عه‌لی h ده‌ستنوێژی ‌شوشت، جا سێ جار ڕوخساری شووشت،‌ هه‌ردوو باسكی سێ جار شووشت (به‌ ئانیشكیه‌وه)‌،‌ یه‌ك جار مه‌سحی سه‌ری كرد، پاشان گوتی: پێغه‌مبه‌رى خوا به‌م شێوه‌‌یه‌ ده‌ستنوێژی ده‌شوشت.

بَابُ تَخْلِيلِ اللِّحْيَةِ

باسی ده‌ست خستنە نێو ڕیش (لە كاتی دەستنوێژ)

٢٠. عَنْ أَنَسِ ابْنِ مَالِكٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ إِذَا تَوَضَّأَ، أَخَذَ كَفًّا مِنْ مَاءٍ فَأَدْخَلَهُ تَحْتَ حَنَكِهِ فَخَلَّلَ بِهِ لِحْيَتَهُ، وَقَالَ: «هَكَذَا أَمَرَنِي رَبِّي b».

ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا كاتێك ده‌ستنوێژی دەشوشت‌، مشتێك ئاوی هه‌ڵده‌گرت ده‌یخسته‌ ژێر چه‌ناگه‌یه‌وه، ده‌ستی ده‌خسته‌ نێو ڕیشی بۆئه‌وه‌ی‌ ته‌ڕ ببێت، وه‌ ده‌یفه‌رموو: «به‌م شێوازه‌ په‌روه‌ردگارم b فه‌رمانی پێ كردووم».

بَابُ الْمَسْحِ عَلَى الْخُفَّيْنِ

باسی مه‌سحكردن له‌سه‌ر خوففه‌كان

٢١. عَنِ الْمُغِيرَةَ h قَالَ: كُنَّا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ فِي رَكْبِهِ وَمَعِي إِدَاوَةٌ فَخَرَجَ لِحَاجَتِهِ، ثُمَّ أَقْبَلَ فَتَلَقَّيْتُهُ بِالْإِدَاوَةِ فَأَفْرَغْتُ عَلَيْهِ فَغَسَلَ كَفَّيْهِ وَوَجْهَهُ، ثُمَّ أَرَادَ أَنْ يُخْرِجَ ذِرَاعَيْهِ، وَعَلَيْهِ جُبَّةٌ مِنْ صُوفٍ مِنْ جِبَابِ الرُّومِ، ضَيِّقَةُ الْكُمَّيْنِ، فَضَاقَتْ فَادَّرَعَهُمَا ادِّرَاعًا، ثُمَّ أَهْوَيْتُ إِلَى الْخُفَّيْنِ لِأَنْزَعَهُمَا، فَقَالَ لِي: «دَعِ الْخُفَّيْنِ، فَإِنِّي أَدْخَلْتُ الْقَدَمَيْنِ الْخُفَّيْنِ وَهُمَا طَاهِرَتَانِ فَمَسَحَ عَلَيْهِمَا».

موغیڕه‌ی كوڕی شوعبه‌ h ده‌ڵێت: له ‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا بووین (له‌ گه‌شتێكدا)، قاپێكم پێ بوو ئاوی تێدا بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا چوو بۆ سه‌رئاو، دوایی هاته‌وه‌، منیش به‌ ئاوه‌وه‌ چووم به‌ره‌و ڕووی، ئاوم به‌ ده‌ستیدا كرد، ده‌ستی و ڕوخساری شوشت، پاشان ویستی قۆڵه‌كانی بێنێتەدەر، جوببه‌یه‌كی صوفی له‌به‌ر بوو به‌ جوببه‌ی ڕۆمه‌كان دەچوو، قۆڵه‌كانی ته‌سك بوو ده‌ستی بۆ ده‌رنه‌ده‌هێنرا، له‌ژێر جوببه‌كه‌وه‌ ده‌ستی ده‌رهێنا باسكی شوشت، پاشان داهاتمه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی خوففه‌كانی له‌پێ دابكه‌نم، پێغه‌مبه‌ری خوا پێمی فه‌رموو: «واز بهێنە له‌ خوففه‌كان‌، كه‌ لەپێم كردوون، (پێیه‌كانم) پاك بوون (واتە: ده‌ستنوێژم هەبوو)، بۆیه‌ ته‌نها مه‌سحی كردن»

بَابُ التَّوْقِيتِ فِي الْمَسْحِ

باسی كاتدانان بۆ مەسحکردن

٢٢. عَنْ خُزَيْمَةَ بْنِ ثَابِتٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «الْمَسْحُ عَلَى الْخُفَّيْنِ لِلْمُسَافِرِ ثَلَاثَةُ أَيَّامٍ، وَلِلْمُقِيمِ يَوْمٌ وَلَيْلَةٌ».

خوزه‌یمه‌ی كوڕی سابیت h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتی: «(ماوه‌ی) مه‌سحكردن به‌سه‌ر خوففه‌كانه‌وه‌ بۆ گه‌شتیار سێ ڕۆژه‌، هه‌روه‌ها بۆ كەسی نیشته‌جێ ڕۆژ و شه‌وێكه‌»

بَابُ كَيْفَ الْمَسْحُ

باسی چۆنیه‌تی مه‌سحكردن

٢٣. عَنِ الْمُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ يَمْسَحُ عَلَى الْخُفَّيْنِ.

موغیڕه‌ی كوڕی شوعبه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا مه‌سحی لەسه‌ر خوففه‌كانی ده‌كرد.

٢٤. عَنْ عَلِيٍّ h قَالَ: لَوْ كَانَ الدِّينُ بِالرَّأْيِ لَكَانَ أَسْفَلُ الْخُفِّ أَوْلَى بِالْمَسْحِ مِنْ أَعْلَاهُ، وَقَدْ رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَمْسَحُ عَلَى ظَاهِرِ خُفَّيْهِ.

عه‌لی h ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئایین به‌ بیروبۆچوون و ئه‌قڵ بووایه‌، ده‌بووایه‌ ژێر خوففه‌كان مه‌سح بكرایه‌ نه‌ك سه‌رى (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژێر خوفف پیس ده‌بێت)، به‌ڵام بینیومه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا مه‌سحی له‌سه‌ر خوففه‌كه‌ كردووه‌.

🖍   تێبینی:

فه‌رمووده‌ی پێشه‌وا عه‌لی h ئه‌وەی لێ ناخوێندرێتەوە كه‌ ئه‌قڵ هیچ ده‌وری نییه‌، به‌ڵكوو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، به‌بێ ئه‌قڵ له‌ ئایین تێناگه‌ین، به‌ڵام ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌قڵ به‌بێ ڕێنمایی نه‌قڵ (شه‌ریعه‌ت) ناتوانێت سه‌ر له‌ ئه‌حكامه‌كان ده‌ربكات، به‌تایبه‌ت له‌ عیباده‌ته‌كاندا، ئه‌گه‌رنا له‌ كاروباری دونیادا ده‌ستمان كراوه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنانی ئه‌قڵ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌، به‌ڵكوو له‌ زۆر شوێنی قوڕئان و فه‌رمووده‌دا فه‌رمانمان پێ كراوه‌ كه‌ ئه‌قڵ به‌كار بێنین و له‌سه‌رمان پێویسته‌.

بَابُ مَا يَقُولُ الرَّجُلُ إِذَا تَوَضَّأَ

باسی ئه‌و زیكره‌ی كه‌ مرۆڤ له‌دوای ده‌ستنوێژ ده‌یڵێت (له‌ زیكره‌كان)

٢٥. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ h قَالَ: كُنَّا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ خُدَّامَ أَنْفُسِنَا، نَتَنَاوَبُ الرِّعَايَةَ - رِعَايَةَ إِبِلِنَا - فَكَانَتْ عَلَيَّ رِعَايَةُ الْإِبِلِ، فَرَوَّحْتُهَا بِالْعَشِيِّ، فَأَدْرَكْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَخْطُبُ النَّاسَ، فَسَمِعْتُهُ يَقُولُ: «مَا مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ يَتَوَضَّأُ فَيُحْسِنُ الْوُضُوءَ، ثُمَّ يَقُومُ فَيَرْكَعُ رَكْعَتَيْنِ، يُقْبِلُ عَلَيْهِمَا بِقَلْبِهِ وَوَجْهِهِ، إِلَّا قَدْ أَوْجَبَ»، فَقُلْتُ: بَخٍ بَخٍ، مَا أَجْوَدَ هَذِهِ، فَقَالَ رَجُلٌ مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ الَّتِي قَبْلَهَا: يَا عُقْبَةُ، أَجْوَدُ مِنْهَا، فَنَظَرْتُ فَإِذَا هُوَ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ، فَقُلْتُ: مَا هِيَ يَا أَبَا حَفْصٍ؟ قَالَ: إِنَّهُ قَالَ آنِفًا قَبْلَ أَنْ تَجِيءَ: «مَا مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ يَتَوَضَّأُ فَيُحْسِنُ الْوُضُوءَ، ثُمَّ يَقُولُ حِينَ يَفْرُغُ مِنْ وُضُوئِهِ: أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، إِلَّا فُتِحَتْ لَهُ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ الثَّمَانِيَةُ، يَدْخُلُ مِنْ أَيِّهَا».

عوقبه‌ی كوڕی عامیر h ده‌ڵێت: ئێمه‌ له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا بووین خزمه‌تی خۆمان ده‌كرد، به‌نۆره‌ له‌لای حوشتره‌كان ده‌بووین و چاودێریمـان ده‌كردن، كه‌ نۆره‌ی من بوو له‌لای حوشتره‌كان بم (چاودێرییان بكه‌م، بیانله‌وه‌ڕێنم) به‌ شه‌و حوشتره‌كانم هێنایه‌وه‌ بۆ مۆڵگه‌كه‌یان، به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا گەیشتم و فریای كه‌وتم، وتاری بۆ خه‌ڵك ده‌دا گوێم لێ بوو ده‌یفه‌رموو: «هیچ یه‌كێك له‌ ئێوه‌ نییه‌ ‌به‌جوانترین شێوه‌ ده‌ستنوێژ بشوات، پاشان هه‌ڵسێت دوو ڕكات نوێژ بكات، به‌ دڵ و به‌ ڕووحی ئاگای له‌ نوێژه‌كه‌ی بێت، مسۆگەر به‌هه‌شتی بۆ پێویست ده‌بێت»، گوتم: به‌خ به‌خ، ئه‌مه‌ چه‌ند شتێكی چاك و باشه‌، پیاوێك له‌پێشم بوو، گوتی: ئه‌ی عوقبه‌ ئه‌وه‌ی پێش ئه‌مه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر باسی كرد له‌ ئه‌مه‌ چاكتریش بوو، كاتێك سه‌یر ده‌كه‌م عومه‌ری كوڕی خه‌تتابه ‌h، گوتم: ئه‌ی باوكی حه‌فص (ئه‌م شته‌) چییه‌؟ گوتی: پێش ئه‌وه‌ی تۆ بێیت بۆ ئێره،‌ پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: «هیچ یه‌كێك نییە له‌ ئێوه‌ كه به‌جوانترین‌ ده‌ستنوێژ بشوات، پاشان دوای ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستنوێژه‌كه‌ ته‌واو بوو بڵێت: شایه‌تی ده‌ده‌م كه‌ هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نییه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌ خوا، خوا تاك و ته‌نهایه‌ و بێهاوتایه‌،‌ شایه‌تیش ده‌ده‌م كه‌ موحه‌ممه‌د به‌نده ‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه‌، مسۆگەر هه‌ر هه‌شت ده‌رگای به‌هه‌شتی بۆ ده‌كرێته‌وه‌، له‌ هه‌ر كامیانه‌وه‌ ویستی لێ بێت له‌وێوە ده‌چێته‌ ژووره‌وه‌».

بَابُ الرَّجُلِ يُصَلِّ الصَّلَوَاتِ بِوُضُوءٍ وَاحِدٍ

باسی كه‌سێك هه‌ر پێنج نوێژه‌كه‌ به‌ یه‌ك ده‌ستنوێژه‌وه‌ بكات

٢٦. عَنْ سُلَيْمَانَ بْنِ بُرَيْدَةَ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: صَلَّى رَسُولُ اللَّهِ يَوْمَ الْفَتْحِ خَمْسَ صَلَوَاتٍ بِوُضُوءٍ وَاحِدٍ، وَمَسَحَ عَلَى خُفَّيْهِ، فَقَالَ لَهُ عُمَرُ: إِنِّي رَأَيْتُكَ صَنَعْتَ الْيَوْمَ شَيْئًا لَمْ تَكُنْ تَصْنَعُهُ، قَالَ: «عَمْدًا صَنَعْتُه».

سوله‌یمانی كوڕی بوڕه‌یده‌ له‌ باوكیه‌وه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌، گوتوویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ فه‌تحی مه‌ككه‌دا پێنج نوێژی فه‌ڕزی به‌ یه‌ك ده‌ستنوێژ كرد،‌ مه‌سحی له‌سه‌ر خوففه‌كانیشی كرد، عومه‌ر h پێی گوت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌مڕۆ شتێكم بینی ئەنجامت دا پێشتر وات نه‌ده‌كرد، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «(ئه‌ی عومه‌ر) به‌ئه‌نقه‌ست وام كرد (تاكوو ببێته‌ یاسا و شه‌رع)‌».

بَابٌ إِذَا شَكَّ فِي الْحَدَثِ

باسێك دەربارەی ئەوە ئه‌گه‌ر كه‌سێك گومانی هه‌بوو لە ده‌ستنوێژشكانی

٢٧. عَنْ عَبَّادِ بْنِ تَمِيمٍ، عَنْ عَمِّهِ h قَالَ: شُكِيَ إِلَى النَّبِيِّ الرَّجُلُ يَجِدُ الشَّيْءَ فِي الصَّلَاةِ حَتَّى يُخَيَّلَ إِلَيْهِ، فَقَالَ: «لَا يَنْفَتِلْ حَتَّى يَسْمَعَ صَوْتًا، أَوْ يَجِدَ رِيحًا».

عه‌ببادی كوڕی ته‌میم، له‌ مامیه‌وه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌، گوتوویه‌تی: سكاڵا كرا له‌لای پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌نێو نوێژدا هه‌ست به‌ شتێك بكات (جا ده‌نگ، یان بۆن)، هه‌تا وای لێ دێت گومان ده‌بات ده‌ستنوێژی شكاوه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «با واز لە نوێژه‌كه‌ی نه‌هێنێت، هەتا گوێی له‌ ده‌نگێك ده‌بێت، یان بۆنێك ده‌كات»

٢٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِذَا كَانَ أَحَدُكُمْ فِي الصَّلَاةِ فَوَجَدَ حَرَكَةً فِي دُبُرِهِ، أَحْدَثَ أَوْ لَمْ يُحْدِثْ، فَأَشْكَلَ عَلَيْهِ فَلَا يَنْصَرِفْ حَتَّى يَسْمَعَ صَوْتًا، أَوْ يَجِدَ رِيحًا»

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ له‌نێو نوێژدا هه‌ستی به‌ جووڵه‌یه‌ك كرد له‌ دواوه‌ی، (هاتە دڵی) ئایا ده‌ستنوێژی شكاوه‌ یان نه‌شكاوه‌، كێشه‌ی بۆ دروست بوو، با نوێژه‌كه‌ی به‌جێ نه‌هێڵێت هەتا به‌دڵنیایی گوێی له‌ ده‌نگێك ده‌بێت، یان بۆنێك ده‌كات».

بَابٌ فِي الْوُضُوءِ مِنَ النَّوْمِ

باسێك دەربارەی ده‌ستنوێژ شوشتنەوە‌ به‌هۆی خه‌وتن

٢٩. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: كَانَ أَصْحَابُ رَسُولِ اللَّهِ يَنْتَظِرُونَ الْعِشَاءَ الْآخِرَةَ حَتَّى تَخْفِقَ رُءُوسُهُمْ، ثُمَّ يُصَلُّونَ وَلَا يَتَوَضَّئُونَ.

ئه‌نه‌س h ده‌ڵێت: هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا چاوه‌ڕێی نوێژی عیشای كۆتاییان ده‌كرد، (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ نوێژی مه‌غریبیش هه‌ر ده‌گوترا: عیشا)، تا خه‌و ده‌یبردنه‌وه‌ و‌ سه‌ریان بەملاولادا دەهات‌، پاشانیش نوێژیان ده‌كرد و ده‌ستنوێژیان نه‌ده‌شوشته‌وه.

🖍   تێبینی:

كەواتە: ئەگەر كەسێك دەستنوێژی هەبوو و بەدانیشتنەوە خەو بردیەوە، ئه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌چه‌سپاوی و جێگیری دانیشتووە‌، ده‌ستنوێژی ناشكێنێت).

بَابٌ فِي الْمَذْيِ

باسێك ده‌رباره‌ی‌ مه‌زی

٣٠. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ سَعْدٍ الْأَنْصَارِيِّ h قَالَ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ عَمَّا يُوجِبُ الْغُسْلَ، وَعَنِ المَاءِ يَكُونَ بَعْدَ الْمَاءِ، فَقَالَ: «ذَاكَ الْمَذْيُ، وَكُلُّ فَحْلٍ يَمْذِي، فَتَغْسِلُ مِنْ ذَلِك فَرْجَكَ وَأُنْثَيَيْكَ، وَتَوَضَّأْ وُضُوءَكَ لِلصَّلَاةِ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی سه‌عدی ئه‌نصاری h ده‌ڵێت: پرسیارم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا كرد له‌و شتانه‌ی خۆشوشتن پێویست ده‌كه‌ن،‌ هه‌روه‌ها له‌ ئاو له‌دوای ئاو (مه‌زی له‌دوای مه‌زی، كه‌ دێت خۆشوشتن پێویست ده‌كات)؟ فه‌رمووی: «ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ تۆ باسی ده‌كه‌ی مه‌زییه‌، هه‌موو نێرێك مه‌زی هه‌یه‌، دامێنت به‌ته‌واوی بشۆ،‌ ده‌ستنوێژ بشۆوە وه‌كوو چۆن ده‌ستنوێژ بۆ نوێژ ده‌شۆیت».

🖍   تێبینی:

(واته‌: ده‌ستنوێژ ده‌شكێنێت، به‌ڵام خۆشوشتن پێویست ناكات)

بَابُ الْوُضُوءِ لِمَنْ أَرَادَ أَنْ يَعُودَ

باسی ده‌ستنوێژ شوشتنه‌وه‌ بۆ كه‌سێك كه‌ دەیه‌وێت دووباره‌ سەرجێیی بكات

٣١. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِذَا أَتَى أَحَدُكُمْ أَهْلَهُ، ثُمَّ بَدَا لَهُ أَنْ يُعَاوِدَ، فَلْيَتَوَضَّأْ بَيْنَهُمَا وُضُوءًا».

ئه‌بو سه‌عیدی خودری h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتی: «ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ چووه‌ لای خێزانی (سەرجێیی له‌گه‌ڵدا كرد)، پاشان هەستی كرد‌ ده‌یه‌وێت دووباره‌ سەرجێیی له‌گه‌ڵ بكاته‌وه‌، با له‌و نێوانه‌دا ده‌ستنوێژێك بشوات».

بَابٌ فِي الْجُنُبِ يَنَامُ

باسێك دەربارەی خەوتنی كه‌سی له‌شگران

٣٢. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ k قَالَ: ذَكَرَ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ لِرَسُولِ اللَّهِ : أَنَّهُ تُصِيبُهُ الْجَنَابَةُ مِنَ اللَّيْلِ، فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ : «تَوَضَّأْ وَاغْسِلْ ذَكَرَكَ، ثُمَّ نَمْ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر k ده‌ڵێت: عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب پرسیاری (بۆ عه‌بدوڵڵای كوڕی) كردووه‌ كه‌ له‌ شه‌ودا تووشی له‌شگرانی ده‌بێت، پێغه‌مبه‌ری خوا پێی فه‌رموو: «(پێی بڵێ) دامێنت بشۆ و ده‌ستنوێژیش بگرە، ئینجا بخه‌وه‌».

بَابٌ فِي الْجُنُبِ يُصَافِحُ

باسێك دەربارەی تەوقەكردنی كه‌سی ‌له‌شگران

٣٣. عَنْ حُذَيْفَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ لَقِيَهُ فَأَهْوَى إِلَيْهِ، فَقَالَ: إِنِّي جُنُبٌ، فَقَالَ: «إِنَّ الْمُسْلِمَ لَا يَنْجُسُ».

حوزه‌یفه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر پێی گه‌یشت، (پێغه‌مبه‌ری خوا ) ده‌ستی بۆ درێژ كرد بۆئه‌وه‌ی ته‌وقه‌ بكات، گوتی: من له‌شگرانم‌، فه‌رمووی: «بێگومان مرۆڤی موسوڵمان پیس نابێت»

بَابٌ فِي الْجُنُبِ يُصَلِّ بِالْقَوْمِ وَهُوَ نَاس

باسێك دەربارەی ئیمام كه له شگتران بێت و پێشنوێژیی بۆ خه ڵك بكات و لەبیری نەبێ

٣٤. عَنْ أَبِي بَكْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ دَخَلَ فِي صَلَاةِ الْفَجْرِ، فَأَوْمَأَ بِيَدِهِ أَنْ مَكَانَكُمْ، ثُمَّ جَاءَ وَرَأْسُهُ يَقْطُرُ فَصَلَّى بِهِمْ.

ئه‌بو به‌كڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا چووه‌ نێو نوێژی به‌یانییه‌وه،‌ به‌ ده‌ستی ئاماژه‌ی كرد له‌ شوێنی خۆتان بمێننه‌وه‌، (ڕۆیشت) پاشان هاته‌وه‌ ئاو به‌سه‌ریدا ده‌چۆڕایه‌وه‌ (چووه‌ ماڵ خۆی شوشت و هاته‌وه‌)، ئینجا‌ پێشنوێژیی بۆ كردن.

بَابٌ فِي الرَّجُلِ يَجِدُ الْبِلَّةَ فِي مَنَامِهِ

باسێك دەربارەی ئەو كه‌سەی لە خەودا‌ ته‌ڕی ببینێت

٣٥. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: سُئِلَ رَسُولُ اللَّهِ عَنِ الرَّجُلِ يَجِدُ الْبَلَلَ وَلَا يَذْكُرُ احْتِلَامًا، قَالَ: «يَغْتَسِلُ»، وَعَنِ الرَّجُلِ يَرَى أَنَّهُ قَدْ احْتَلَمَ وَلَا يَجِدُ الْبَلَلَ، قَالَ: «لَا غُسْلَ عَلَيْهِ».

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پرسیار كرا له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا پیاوێك له‌ خه‌ویدا خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه‌ ته‌ڕییه‌ك ده‌بینێت، هیچ له‌بیریشی نییه‌ كه‌ خه‌وی بینیبێت، فه‌رمووی: «خۆی ده‌شوات (واته‌: ده‌بێت خۆی بشوات)»،‌ ده‌رباره‌ی پیاوێكیش خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه‌ ده‌زانێت خه‌وی بینیوه‌ (لەگەڵ ئافرەت جوت بووە)، به‌ڵام خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه‌ ته‌ڕی (مه‌نی) نابینێت، فه‌رمووی: «خۆشوشتنی له‌سه‌ر نییه»‌.

بَابٌ فِي الْغُسْلِ مِنَ الجَنَابَةِ

باسێك دەربارەی خۆشوشتن به‌هۆی له‌شگرانی‌

٣٦. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ إِذَا اغْتَسَلَ مِنَ الْجَنَابَةِ دَعَا بِشَيْءٍ مِنْ نَحْوِ الْحِلَابِ، فَأَخَذَ بِكَفَّيْهِ فَبَدَأَ بِشِقِّ رَأْسِهِ الْأَيْمَنِ، ثُمَّ الْأَيْسَرِ، ثُمَّ أَخَذَ بِكَفَّيْهِ، فَقَالَ بِهِمَا عَلَى رَأْسِهِ.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌گه‌ر به‌هۆی له‌شگرانییه‌وه‌ خۆی شوشتبا داوای هه‌ندێك (ئاو)ی ده‌كرد به‌ئه‌ندازه‌ی حیلابێك، ئینجا به‌ هه‌ردوو لوێچی ده‌ستی ئاوی هه‌ڵده‌گرت و سه‌ره‌تا به‌ به‌شی لای ڕاستی سه‌ری ده‌ستی پێ ده‌كرد، پاشان لای چه‌پ، پاشان به‌ هه‌ردوو لوێچی ئاوی هه‌ڵده‌گرت و به‌سه‌ر سه‌ریدا ده‌كرد

🖍   تێبینی:

(الْحِلَاب): جۆره‌ ده‌فرێك بووه‌ شیریان تێ كردووه‌.

بَابٌ فِي الْمَرْأَةِ هَلْ تَنْقُضُ شَعْرَهَا عِنْدَ الْغُسْل

باسێك دەربارەی ئەوەی كە ئافره‌ت قژی به‌ستبوو، بۆ خۆشوشتن دەیكاته‌وه

٣٧. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَتْ إِحْدَانَا إِذَا أَصَابَتْهَا جَنَابَةٌ أَخَذَتْ ثَلَاثَ حَفَنَاتٍ - هَكَذَا تَعْنِي بِكَفَّيْهَا جَمِيعًا - فَتَصُبُّ عَلَى رَأْسِهَا، وَأَخَذَتْ بِيَدٍ وَاحِدَةٍ فَصَبَّتْهَا عَلَى هَذَا الشِّقِّ، وَالْأُخْرَى عَلَى الشِّقِّ الْآخَرِ.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: یه‌كێك له‌ ئێمه‌ (خێزانانی پێغه‌مبه‌ر ) ئه‌گه‌ر تووشی له‌شگرانی بووایه‌، سێ مشت ئاوی هه‌ڵده‌گرت -به‌م شێوازه‌ به‌ هه‌ردوو ده‌ستی- ئاوی ده‌كرد به ‌سه‌ریدا، ئینجا مشتێك ئاوی به‌‌ لای ڕاستیدا ده‌كرد، مشتێكی دیكه‌شی به‌ لای چه‌پیدا ده‌كرد.

بَابٌ فِي مُؤَاكَلَةِ الْحَائِضِ وَمُجَامَعَتِهَا

باسێك دەربارەی خواردن و تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ ئافره‌تی حەیزدار

٣٨. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَضَعُ رَأْسَهُ فِي حِجْرِي فَيَقْرَأُ وَأَنَا حَائِضٌ.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا سه‌ری ده‌كرده‌ كۆشم و قوڕئانی ده‌خوێند، له‌ كاتێكدا من حەیزدار بووم.

🖍   تێبینی:

ڕوونه‌ كه‌ قوڕئانه‌كه‌ی له‌به‌ر خوێندووه‌، ئه‌گه‌ر مرۆڤ موصحه‌فی پێ بێت، جوان نییه‌ به‌ڕاكشانه‌وه‌ له‌سه‌ر موصحه‌فه‌كه‌ بخوێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قوڕئانه‌كه‌ی له‌به‌ر بوو دیاره‌ كێشه‌ی نییه‌.

بَابٌ فِي إِتْيَانِ الْحَائِضِ

باسێك دەربارەی چوونە لای ئافرەتی حەیزدار (بۆ سەرجێیی)

٣٩. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k عَنِ النَّبِيِّ : فِي الَّذِي يَأْتِي امْرَأَتَهُ وَهِيَ حَائِضٌ، قَالَ: «يَتَصَدَّقُ بِدِينَارٍ أَوْ نِصْفِ دِينَارٍ».

ئیبن عه‌بباس‌ k له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە: (پرسیاری لێ كرا) ده‌رباره‌ی پیاوێك كه‌ بچێته‌ لای خێزانی له‌ حه‌یزدا ‌و سەرجێیی له‌گه‌ڵدا بكات، فه‌رمووی: «دینارێك یان نیو دینار كه‌فاڕه‌تی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر (ده‌بێت بیدات)»

٤٠. عَنْ عِكْرِمَةَ عَنْ بَعْضِ أَزْوَاجِ النَّبِيِّ : أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ إِذَا أَرَادَ مِنَ الْحَائِضِ شَيْئًا أَلْقَى عَلَى فَرْجِهَا ثَوْبًا.

عیكریمه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ هاوسەرەكانی پێغه‌مبه‌ر‌ (گوتوویانە): پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر شتێكی له‌ هاوسەرەكانی بویستایه‌ كه‌ له‌ حەیزدا بوون (وه‌ك نزیكبوونه‌وە‌)،‌ پارچه‌یه‌ك قوماشی به‌سه‌ر دامێنیدا ده‌دا (بۆئه‌وه‌ی كه‌ لاشه‌یان به‌ ڕووتی به‌ریه‌ك نه‌كه‌وێت).

بَابُ مَنْ رَوَى أَنَّ: الْحَيْضَةَ إِذَا أَدْبَرَتْ لَا تَدَعُ الصَّلَاةَ

باسی ئه‌وانه‌ی ڕیوایه‌تی ئه‌وه‌یان كردووه:‌ ئه‌گه‌ر حەیز‌ تەواو بوو ئافرەت واز له‌ نوێژ ناهێنێت

٤١. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ فَاطِمَةَ بِنْتَ أَبِي حُبَيْشٍ i، جَاءَتْ رَسُولَ اللَّهِ ، فَقَالَتْ إِنِّي امْرَأَةٌ أُسْتَحَاضُ فَلَا أَطْهُرُ أَفَأَدَعُ الصَّلَاةَ؟ قَالَ: «إِنَّمَا ذَلِكَ عِرْقٌ، وَلَيْسَتْ بِالْحَيْضَةِ، فَإِذَا أَقْبَلَتِ الْحَيْضَةُ فَدَعِي الصَّلَاةَ، وَإِذَا أَدْبَرَتْ فَاغْسِلِي عَنْكِ الدَّمَ، ثُمَّ صَلِّي».

عائیشه‌ i ده‌گێڕێته‌وه‌: فاتیمه‌ی كچی ئه‌بو حوبه‌یش i هات بۆ خزمەت پێغه‌مبه‌ری خوا گوتی: من ئافره‌تێكم تووشی خوێنچركه‌ ده‌بم، (پاك نابمه‌وه‌ به‌رده‌وام خوێنم هه‌یه‌) ئایا واز له‌ نوێژ بهێنم؟ فه‌رمووی: «ئه‌مه‌ ده‌ماره‌ و حەیز نییه‌، كاتێك حەیزه‌كه‌ت هات واز له‌ نوێژ بهێنه‌، كه‌ حەیز‌ت ته‌واو بوو، ئه‌وه‌ خۆت بشۆ، خۆت له‌ خوێنه‌كه‌‌ پاك بكه‌وه‌ و‌ نوێژ بكه‌ ».

🖍   تێبینی:

(ئه‌وه‌ بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌یه‌ كه‌ كات و ماوه‌ی عاده‌بوونیان ده‌زانن)

بَابُ التَّيَمُّمِ

باسی ته‌یه‌مموومكردن

٤٢. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبْزَى قَالَ: كُنْتُ عِنْدَ عُمَرَ h، فَجَاءَهُ رَجُلٌ فَقَالَ: إِنَّا نَكُونُ بِالْمَكَانِ الشَّهْرَ وَالشَّهْرَيْنِ فَقَالَ عُمَرُ: أَمَّا أَنَا فَلَمْ أَكُنْ أُصَلِّي حَتَّى أَجِدَ الْمَاءَ. قَالَ: فَقَالَ عَمَّارٌ: يَا أَمِيرَ الْمُؤْمِنِينَ أَمَا تَذْكُرُ إِذْ كُنْتُ أَنَا وَأَنْتَ فِي الْإِبِلِ، فَأَصَابَتْنَا جَنَابَةٌ، فَأَمَّا أَنَا، فَتَمَعَّكْتُ، فَأَتَيْنَا النَّبِيَّ ، فَذَكَرْتُ ذَلِكَ لَهُ، فَقَالَ: «إِنَّمَا كَانَ يَكْفِيكَ أَنْ تَقُولَ هَكَذَا، وَضَرَبَ بِيَدَيْهِ إِلَى الْأَرْضِ، ثُمَّ نَفَخَهُمَا، ثُمَّ مَسَحَ بِهِمَا وَجْهَهُ وَيَدَيْهِ إِلَى نِصْفِ الذِّرَاعِ». فَقَالَ عُمَرُ: يَا عَمَّارُ اتَّقِ اللَّهَ، فَقَالَ: يَا أَمِيرَ الْمُؤْمِنِينَ، إِنْ شِئْتَ وَاللَّهِ لَمْ أَذْكُرْهُ أَبَدًا، فَقَالَ عُمَرُ: كَلَّا وَاللَّهِ لَنُوَلِّيَنَّكَ مِنْ ذَلِكَ مَا تَوَلَّيْتَ.

عه‌بدوڕڕه‌حمانی كوڕی ئه‌بزا ده‌ڵێت: له‌لای عومه‌ر h بووم، له‌و كاته‌دا پیاوێك هات و گوتی: جاری وا‌یه‌ ئێمه‌ له‌ شوێنێك مانگێك، یان دوو مانگ ده‌مێنینه‌وه‌ (ئاویشمان ده‌ست ناكه‌وێت بۆ نوێژ)، عومه‌ر گوتی: به‌ڵام من نوێژ ناكه‌م هه‌تاكوو ئاو په‌یدا ده‌كه‌م، ئیدی عه‌ممار گوتی: ئه‌ی پێشەوای بڕواداران له‌بیرت نییه‌ ئه‌و جاره‌ی كه‌ من و تۆ لای وشتره‌كان بووین و تووشی له‌شگرانی هاتین، جا من خۆم له‌ خۆڵێ وه‌ردا (و نوێژه‌كه‌م كرد)، ئینجا هاتینه‌وه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر ئه‌و باسه‌م بۆ گێڕایه‌وه‌، ئه‌ویش فه‌رمووی: «له‌ ڕاستیدا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌س بوو بیكه‌یت، هه‌ردوو ده‌ستی له‌ (ڕووی) زه‌وی دا و پاشان فووی لێ كردن (تاكوو ڕوخسار زۆر به‌تۆز نه‌بێت)، پاشان به‌ ده‌سته‌كانی ڕوخساری مه‌سح كرد و ده‌سته‌كانی هه‌تا نیوه‌ی باسكی مه‌سح كرد»، ئینجا عومه‌ر گوتی: ئه‌ی عه‌ممار له‌ خوا بترسه‌ (من ئه‌وه‌م له‌بیر نییه‌ له‌خۆوه‌ شت نه‌ڵێیت)، ئه‌ویش گوتی: ئه‌ی فه‌رمانڕه‌وای ‌بڕواداران سوێند به‌ خوا ئه‌گه‌ر پێتخۆشه‌ هه‌رگیز (ئه‌و بابه‌ته‌) باس ناكه‌مه‌وه‌، عومه‌ریش گوتی: نا، نه‌خێر، به‌ خوا بابه‌ته‌كه‌ به‌ته‌مای تۆ لێ ده‌گه‌ڕێین وه‌كوو تۆ ده‌ڵێیت

بَابٌ فِي الْغُسْلِ يَوْمَ الْجُمُعَةِ

باسێك دەربارەی خۆشوشتن له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا

٤٣. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «غُسْلُ يَوْمِ الْجُمُعَةِ وَاجِبٌ عَلَى كُلِّ مُحْتَلِمٍ».

ئه‌بو سه‌عیدی خودری h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «خۆشوشتنی ڕۆژی هه‌ینی پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی باڵغ (پیاو)»

٤٤. عَنْ أَوْسِ بْنِ أَوْسٍ الثَّقَفِيُّ h: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «مَنْ غَسَّلَ يَوْمَ الْجُمُعَةِ وَاغْتَسَلَ، ثُمَّ بَكَّرَ وَابْتَكَرَ، وَمَشَى وَلَمْ يَرْكَبْ، وَدَنَا مِنَ الْإِمَامِ فَاسْتَمَعَ وَلَمْ يَلْغُ كَانَ لَهُ بِكُلِّ خُطْوَةٍ عَمَلُ سَنَةٍ أَجْرُ صِيَامِهَا وَقِيَامِهَا».

ئه‌وسی كوڕی ئه‌وسی سه‌قه‌فی h (ده‌ڵێت): گوێم لێ بوو پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: «هه‌ر كه‌سێك ڕۆژی هه‌ینی خۆی بشوات و‌ زوو بێت و فریای وتاری هه‌ینی بكه‌وێت، به‌پیادە بڕوات سوار (ی هیچ سوارییەك) نه‌بێت (ئه‌گه‌ر ماڵی نزیك بێت)، له‌ وتارخوێن نزیك ببێته‌وه‌، قسە نه‌كات (خۆی سه‌رقاڵ نه‌كات)، به‌ هه‌ر هه‌نگاوێك پاداشتی یه‌ك ساڵی ده‌ست ده‌كه‌وێت كه‌ به‌ ڕۆژ به‌ڕۆژوو بێت، به‌ شه‌و شه‌ونوێژ بكات».

بَابُ بَوْلِ الصَّبِيِّ يُصِيبُ الثَّوْبَ

باسی ئەوەی كە میزی منداڵ به‌ر پۆشاك بكه‌وێت

٤٥. عَنْ لُبَابَةَ بِنْتِ الْحَارِثِ قَالَتْ: كَانَ الْحُسَيْنُ بْنُ عَلِيٍّ h فِي حِجْرِ رَسُولِ اللَّهِ ، فَبَالَ عَلَيْهِ فَقُلْتُ: الْبَسْ ثَوْبًا وَأَعْطِنِي إِزَارَكَ حَتَّى أَغْسِلَهُ. قَالَ: «إِنَّمَا يُغْسَلُ مِنْ بَوْلِ الْأُنْثَى وَيُنْضَحُ مِنْ بَوْلِ الذَّكَرِ»

لوبابه‌ی كچی حاریس ده‌ڵێت: حوسه‌ینی كوڕی عه‌لی k له‌ باوه‌شی پێغه‌مبه‌ری خوادا بوو میزی كرد، پێم گوت: پۆشاكێكی دیكه‌ له‌به‌ر بكه‌، پۆشاكه‌كه‌تم بده‌رێ هەتا بۆت بشۆم، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «ئه‌گه‌ر كچ بێت میز به‌ پۆشاكدا بكات ده‌شۆردرێت، ‌ئه‌گه‌ر كوڕ بێت ته‌نها ئاوی پێدا ده‌پڕژێنرێت ».

🖍   تێبینی:

(ئه‌گه‌ر منداڵه‌ كوڕه‌كه‌ ته‌نها شیری دایكی بخوات و شتی دیكه‌ نه‌خوات)

بَابُ الْأَرْضِ يُصِيبُهَا الْبَوْلُ

باسی زه‌وییەك كە میزی لەسەر دەكرێت

٤٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةِ h: أَنَّ أَعْرَابِيًّا دَخَلَ الْمَسْجِدَ وَرَسُولُ اللَّهِ جَالِسٌ فَصَلَّى قَالَ ابْنُ عَبْدَة: رَكْعَتَيْنِ، ثُمَّ قَالَ: اللَّهُمَّ ارْحَمْنِي وَمُحَمَّدًا، وَلَا تَرْحَمْ مَعَنَا أَحَدًا، فَقَالَ النَّبِيُّ : «لَقَدْ تَحَجَّرْتَ وَاسِعًا». ثُمَّ لَمْ يَلْبَثْ أَنْ بَالَ فِي نَاحِيَةِ الْمَسْجِدِ فَأَسْرَعَ النَّاسُ إِلَيْهِ، فَنَهَاهُمُ النَّبِيُّ وَقَالَ: «إِنَّمَا بُعِثْتُمْ مُيَسِّرِينَ، وَلَمْ تُبْعَثُوا مُعَسِّرِينَ، صُبُّوا عَلَيْهِ سَجْلًا مِنْ مَاءٍ». أَوْ قَالَ: «ذَنُوبًا مِنْ مَاءٍ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پیاوێكی ده‌شتەكی هاته‌ مزگه‌وت،‌ پێغه‌مبه‌ری خوا دانیشتبوو، كابرا نوێژی كرد، ئیبن عه‌بده‌ ده‌ڵێت: دوو ڕكات نوێژی كرد، پاشان گوتی: خوایه‌ بەزەیی بنوێنە به‌ من و به‌ موحه‌ممه‌د‌، بەزەیی مەنوێنە له‌گه‌ڵ ئێمه ‌بە هیچ كەسێك‌، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: «به‌ڕاستی شتێكی زۆر و فراوانت به‌رته‌سك كرده‌وه‌»، پاشان زۆری پێ نەچوو، له‌لایه‌كی مزگه‌وته‌كه‌‌ میزی كرد، خه‌ڵكی به‌په‌له‌ به‌ره‌و ڕووی چوون (بۆ ئەوەی میز نەكات لەنێو مزگەوت)، پێغه‌مبه‌ر ڕێگریی لێ كردن، وه‌ فه‌رمووی: «بێگومان ئێوه‌ نێردراون‌ ئاسانكار بن، نه‌نێردراون‌ قورسكار بن، دۆلكه‌یه‌كی پڕ له‌ ئاوی به‌سه‌ردا بكه‌ن (به‌وه‌ پاك ده‌بێته‌وە)‌».

🖍   تێبینی:

(سَجْلًا): دۆلكه‌یه‌كی پڕ ئاو، ئه‌گه‌ر دۆلكه‌كه‌ پڕ نه‌بێت پێی ناڵێن: السجل. (ذَنُوبًا): ئه‌ویش واته‌ دۆلكه‌ی پڕ.

بَابٌ فِي طُهُورِ الْأَرْضِ إِذَا يَبِسَتْ

باسێك دەربارەی پاكبوونه‌وه‌ی زه‌وی كاتێك وشك دەبێته‌وه‌

٤٧. قَالَ ابْنُ عُمَرَ k: كُنْتُ أَبِيتُ فِي الْمَسْجِدِ فِي عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ ، وَكُنْتُ فَتًى شَابًّا عَزَبًا، وَكَانَتِ الْكِلَابُ تَبُولُ وَتُقْبِلُ وَتُدْبِرُ فِي الْمَسْجِدِ، فَلَمْ يَكُونُوا يَرُشُّونَ شَيْئًا مِنْ ذَلِكَ.

ئیبن عومه‌ر k ده‌ڵێت: له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا گه‌نج بووم سه‌ڵت بووم، شه‌و له‌ مزگه‌وت ده‌مامه‌وه‌، جا سه‌گه‌ل له‌نێو مزگه‌وت ده‌هاتن و ده‌چوون و میزیشیان ده‌كرد، ئیدی هیچ شوێن و شتێكیان له‌به‌ر ئه‌و كاره‌ نه‌ده‌شوشته‌وه‌ (ئاویان به‌ شوێنه‌كه‌یدا نه‌ده‌كرد).

بَابٌ فِي الْأَذَى يُصِيبُ النَّعْلَ

باسی پیسییه‌ك به‌ر نه‌عل بكه‌وێت (نه‌عل و پێڵاو)

٤٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِذَا وَطِئَ أَحَدُكُمْ بِنَعْلِهِ الْأَذَى، فَإِنَّ التُّرَابَ لَهُ طَهُورٌ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر پیسی به‌ر نه‌عل (پێڵاو)ی یه‌كێك له‌ ئێوه‌ كه‌وت، ئه‌وا خۆڵه‌كه‌ بۆی پاككه‌ره‌وه‌یه‌».

🖍   تێبینی:

(واته‌: ئه‌گه‌ر به‌ر شوێنێكی پیس بكه‌وێت و دواتر نه‌عل و پێڵاوه‌كه‌ به‌ر شوێنێكی پاكی زه‌وی بكه‌وێت، ئه‌وا پێڵاو و نه‌عله‌كه‌ پاك ده‌بێته‌وه‌)