كِتَابُ الْعِلْمِ

په‌رتووكی زانست و زانیاری

بَابُ الْحَثِّ عَلَى طَلَبِ الْعِلْمِ

باسی هاندان بۆ فێربوون و گه‌ڕان به‌دوای زانستدا

٦٢٠. عَنْ كَثِيرِ بْنِ قَيْسٍ قَالَ: كُنْتُ جَالِسًا مَعَ أَبِي الدَّرْدَاءِ h فِي مَسْجِدِ دِمَشْقَ فَجَاءَهُ رَجُلٌ، فَقَالَ: يَا أَبَا الدَّرْدَاءِ: إِنِّي جِئْتُكَ مِنْ مَدِينَةِ الرَّسُولِ لِحَدِيثٍ بَلَغَنِي، أَنَّكَ تُحَدِّثُهُ، عَنْ رَسُولِ اللَّهِ مَا جِئْتُ لِحَاجَةٍ، قَالَ فَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «مَنْ سَلَكَ طَرِيقًا يَطْلُبُ فِيهِ عِلْمًا سَلَكَ اللَّهُ بِهِ طَرِيقًا مِنْ طُرُقِ الْجَنَّةِ، وَإِنَّ الْمَلَائِكَةَ لَتَضَعُ أَجْنِحَتَهَا رِضًا لِطَالِبِ الْعِلْمِ، وَإِنَّ الْعَالِمَ لَيَسْتَغْفِرُ لَهُ مَنْ فِي السَّمَوَاتِ، وَمَنْ فِي الْأَرْضِ، وَالْحِيتَانُ فِي جَوْفِ الْمَاءِ، وَإِنَّ فَضْلَ الْعَالِمِ عَلَى الْعَابِدِ، كَفَضْلِ الْقَمَرِ لَيْلَةَ الْبَدْرِ عَلَى سَائِرِ الْكَوَاكِبِ، وَإِنَّ الْعُلَمَاءَ وَرَثَةُ الْأَنْبِيَاءِ، وَإِنَّ الْأَنْبِيَاءَ لَمْ يُوَرِّثُوا دِينَارًا، وَلَا دِرْهَمًا وَرَّثُوا الْعِلْمَ، فَمَنْ أَخَذَهُ أَخَذَ بِحَظٍّ وَافِرٍ».

كه‌سیری كوڕی قه‌یس ده‌ڵێت: دانیشتبووم له‌گه‌ڵ ئه‌بو ده‌ڕداء h له‌ مزگه‌وتی دیمه‌شق، پیاوێك هات گوتی: ئه‌ی ئه‌بو ده‌ڕداء من له‌ شاری پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ بۆ لای تۆ هاتوومه،‌ له‌به‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك كه‌ پێم گه‌یشتووه‌ تۆ له‌ پێغه‌مبه‌ری خوای ده‌گێڕیته‌وه‌، بۆ غەیری ئەوە نه‌هاتوومه‌، ئه‌بو ده‌ڕداء گوتی: من بیستوومه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك ڕێگایه‌ك بگرێته‌ به‌ر بۆ فێربوونی زانست، خوا‌ ڕێگایه‌ك له‌ ڕێگاكانی به‌هه‌شتی بۆ ئاسان ده‌كات و‌ فریشتەش باڵه‌كانی شۆڕ ده‌كاته‌وه‌ و داده‌نێت وه‌كوو ڕه‌زامه‌ندییه‌ك بۆ فێرخواز،‌ ئه‌وه‌ی كه‌ زانا بێت هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ هه‌موویان داوای لێخۆشبوونی بۆ ده‌كه‌ن‌، ته‌نانه‌ت ماسییه‌كان له‌نێو ده‌ریادا،‌ گه‌وره‌یی مرۆڤی زانا به‌سه‌ر مرۆڤی خواپه‌رسته‌وه‌، وه‌كوو گەورەیی مانگی چوارده‌ وایه‌ به‌سه‌ر تێكڕای ئه‌ستێره‌كان (له‌ شه‌ودا)، زانایان میراتگری پێغه‌مبه‌رانن (ئه‌و زانسته‌یان له‌ پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ته‌وه‌)،‌ پێغه‌مبه‌رانیش دینار و ده‌رهه‌م له‌دوای خۆیان جێ ناهێڵن، به‌ڵكوو زانستیان جێ هێشتووه‌، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و زانسته‌یان لێ وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ به‌ش و پشكێكی زۆری ده‌ست كه‌وتووه‌».

٦٢١. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَا مِنْ رَجُلٍ يَسْلُكُ طَرِيقًا يَطْلُبُ فِيهِ عِلْمًا، إِلَّا سَهَّلَ اللَّهُ لَهُ بِهِ طَرِيقَ الْجَنَّةِ، وَمَنْ أَبْطَأَ بِهِ عَمَلُهُ لَمْ يُسْرِعْ بِهِ نَسَبُهُ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك ڕێگایه‌ك بگرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی تیایدا فێری زانست و زانیاری بێت، مسۆگەر خوا‌ ڕێگای چوونه‌ به‌هه‌شتی بۆ ئاسان ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌كانی خراپ بێت و دوای بخات، ئه‌وه‌ ڕەچەڵەكی پێشی ناخات».

🖍   تێبینی:

(بڵێت: من كوڕی فڵانم یان له‌ هۆزی فڵانم یان خزمی فڵانم، ئه‌مانه‌ سوودی پێ ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكوو كرده‌وه‌ی چاكی خۆت پێشت ده‌خات)

بَابٌ فِي كِتَابِ الْعِلْمِ

باسێك ده‌رباره‌ی نووسینه‌وه‌ی زانست و زانیاری

٦٢٢. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: كُنْتُ أَكْتُبُ كُلَّ شَيْءٍ أَسْمَعُهُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ أُرِيدُ حِفْظَهُ، فَنَهَتْنِي قُرَيْشٌ وَقَالُوا: أَتَكْتُبُ كُلَّ شَيْءٍ تَسْمَعُهُ وَرَسُولُ اللَّهِ بَشَرٌ يَتَكَلَّمُ فِي الْغَضَبِ، وَالرِّضَا، فَأَمْسَكْتُ عَنِ الْكِتَابِ، فَذَكَرْتُ ذَلِكَ لِرَسُولِ اللَّهِ ، فَأَوْمَأَ بِأُصْبُعِهِ إِلَى فِيهِ، فَقَالَ: «اكْتُبْ فَوَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ مَا يَخْرُجُ مِنْهُ إِلَّا حَقٌّ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر k ده‌ڵێت: هه‌موو شتێك كە له‌ پێغه‌مبه‌ری خوام ‌دەبیست ده‌منووسیه‌وه‌، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌بوو له‌به‌ری بكه‌م، قوڕه‌یش ڕێگرییان لێ كردم گوتیان: هه‌موو شتێك مه‌نووسه‌، گوتیان: ئایا تۆ هه‌موو شتێك له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ ببیستی ده‌ینووسی، له‌ كاتێكدا ئه‌و مرۆڤه‌ قسه‌ ده‌كات له‌ كاتی تووڕه‌بوون و ڕه‌زامه‌ندیدا، منیش ده‌ستم گرته‌وه‌ له‌ نووسین (وازم هێنا)، ئه‌م شته‌م بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا باس كرد، پێغه‌مبه‌ری خوا به‌ په‌نجه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ده‌می موبارەكی كرد و فه‌رمووی: «بنووسه‌، سوێند به‌و زاته‌ی گیانی منی به‌ده‌سته‌ جگه‌ له‌ هه‌ق هیچ شتێكی دیكه‌ له‌م ده‌مه‌ نایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ (ئه‌گه‌ر تووڕه‌ش بم جگه‌ له‌ هه‌ق ناڵێم)».

٦٢٣. عن أَبي هُرَيْرَةَ h قَالَ: لَمَّا فُتِحَتْ مَكَّةُ قَامَ النَّبِيُّ ، فَذَكَرَ الْخُطْبَةَ خُطْبَةَ النَّبِيِّ ، قَالَ: فَقَامَ رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ الْيَمَنِ يُقَالُ لَهُ: أَبُو شَاهَ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، اكْتُبُوا لِي، فَقَالَ: «اكْتُبُوا لِأَبِي شَاهَ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: كاتێك فه‌تحی مه‌ككه‌ كرا، پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵسا، (ڕاوی دەڵێت) جا باسی وتاره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌كات، ده‌ڵێت: پیاوێك هه‌ڵسا خه‌ڵكی یه‌مه‌ن بوو ناوی ئه‌بو شاهـ بوو، گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، بۆم بنووسنەوە (وتاره‌كه‌تم بۆ بنووسن)، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «بۆ ئه‌بو شاهی بنووسن».

بَابٌ فِي التَّشْدِيدِ فِي الْكَذِبِ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

باسێك دەربارەی هه‌ڕه‌شه‌ی تووند بۆ‌ درۆهه‌ڵبه‌ستن به‌ زاری پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ ﷺ

٦٢٤. عَنْ عَامِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ الزُّبَيْرِ، عَنْ أَبِيهِ k قَالَ: قُلْتُ لِلزُّبَيْرِ: مَا يَمْنَعُكَ أَنْ تُحَدِّثَ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ كَمَا يُحَدِّثُ عَنْهُ أَصْحَابُهُ، فَقَالَ: أَمَا وَاللَّهِ لَقَدْ كَانَ لِي مِنْهُ وَجْهٌ وَمَنْزِلَةٌ، وَلَكِنِّي سَمِعْتُهُ يَقُولُ: «مَنْ كَذَبَ عَلَيَّ مُتَعَمِّدًا، فَلْيَتَبَوَّأْ مَقْعَدَهُ مِنَ النَّارِ».

عامری كوڕی عه‌بدوڵڵای كوڕی زوبه‌یر، له‌ باوكییه‌وه‌ k (واته‌: له‌ عه‌بدوڵڵای كوڕی زوبه‌یره‌وه‌) ده‌گێڕێته‌وه‌، گوتوویه‌تی: به‌ زوبه‌یرم گوت: چ ڕێگرە له‌ تۆ فه‌رمووده‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ بگێڕیته‌وه‌، وه‌كوو چۆن هاوه‌ڵانی فه‌رمووده‌ ده‌گێڕنه‌وه‌؟ گوتی: سوێند به‌ خوا من له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا نزیك بووم، به‌ڵام گوێم لێ بووه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: «هه‌ر كه‌سێك به‌ئه‌نقه‌ست درۆ به‌ ده‌م منه‌وه‌ بكات، با شوێنێك له‌ ئاگر بۆ خۆی دیاری بكات».

بَابُ فَضْلِ نَشْرِ الْعِلْمِ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانست و زانیاری

٦٢٥. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «تَسْمَعُونَ وَيُسْمَعُ مِنْكُمْ وَيُسْمَعُ مِمَّنْ سَمِعَ مِنْكُمْ».

ئیبن عه‌بباس k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئێوه‌ فه‌رمووده‌ له‌ منه‌وه‌ ببیستن و بیگه‌یه‌نن به‌ كه‌سانێك كه‌ له‌ ئێوه‌ی ببیستن و ئه‌وانیش بیگه‌یه‌نن (واته‌: فه‌رمانكردنه‌ نه‌ك خه‌به‌ر)».

٦٢٦. عَنْ زَيْدِ بْنِ ثَابِتٍ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «نَضَّرَ اللَّهُ امْرَأً سَمِعَ مِنَّا حَدِيثًا، فَحَفِظَهُ حَتَّى يُبَلِّغَهُ، فَرُبَّ حَامِلِ فِقْهٍ إِلَى مَنْ هُوَ أَفْقَهُ مِنْهُ، وَرُبَّ حَامِلِ فِقْهٍ لَيْسَ بِفَقِيهٍ».

زه‌یدی كوڕی سابیت h ده‌ڵێت: گوێم لێ بوو‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: «خوا ڕووی جوان بكات، (یان ئه‌وه‌نده‌ ناز و نیعمه‌تی پێ بدات كه‌ له‌ ڕوویدا دیار بن، یان ڕووی بدره‌وشێته‌وه‌، یان ڕه‌وشت و ئاكاری جوان بێت)، هه‌ر كه‌سێك كه‌ فه‌رمووده‌یه‌ك له‌ ئێمه‌ ببیستێت له‌به‌ری بكات تا بیگه‌یه‌نێت، له‌وانه‌یه‌ زۆرێك له‌وانه‌ی كه‌ فیقهیان هه‌ڵگرتووه‌ ده‌یگه‌یه‌نن به‌ كه‌سێك كه‌ له‌ خۆیان زاناتره‌ (له‌وانه‌یه‌ تۆ فه‌رمووده‌یه‌كت پێیه‌ وه‌كوو پێویست سوودى لێ نه‌بینیت، به‌ كه‌سێكی دیكه‌ی ده‌ده‌یت، ئه‌و زیاتر سوودی لێ ده‌بینێت و لێی تێده‌گات)، له‌وانه‌یه‌ كه‌سێك هه‌ڵگری فیقهـ بێت، به‌ڵام خۆی فه‌قیهـ نه‌بێت (زۆر سوودی لێ نه‌بینێت)».

٦٢٧. عَنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «وَاللَّهِ لَأَنْ يَهْدِيَ اللَّهُ بِهُدَاكَ رَجُلًا وَاحِدًا خَيْرٌ لَكَ مِنْ حُمْرِ النَّعَمِ».

سه‌هلی كوڕی سه‌عد h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویەتی: «سوێند به‌ خوا، ئه‌گه‌ر خوا هیدایه‌تی یه‌ك كه‌س بدات له‌سه‌ر ده‌ستی تۆ، بۆت باشتره‌ له‌ ڕانه‌ وشتری سوور (كه‌ به‌نرخترین ماڵی عه‌ره‌ب بووه‌ له‌ كاتی خۆیدا)».

بَابُ الْحَدِيثِ عَنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ

باسی گێڕانه‌وه‌ی زانیاری له‌ به‌نو ئیسڕائیل

٦٢٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «حَدِّثُوا عَنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَلَا حَرَجَ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «قسە له‌ به‌نو ئیسڕائیل بگێڕنه‌وه‌ و ئاساییه‌».

بَابٌ فِي طَلَبِ الْعِلْمِ لِغَيْرِ اللَّهِ تَعَالَى

باسێك دەربارەی كه‌سێك فێری زانستی شه‌رعی ببێت بۆ غەیری خوای به‌رز

٦٢٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ تَعَلَّمَ عِلْمًا مِمَّا يُبْتَغَى بِهِ وَجْهُ اللَّهِ b لَا يَتَعَلَّمُهُ إِلَّا لِيُصِيبَ بِهِ عَرَضًا مِنَ الدُّنْيَا، لَمْ يَجِدْ عَرْفَ الْجَنَّةِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ». يَعْنِي: رِيحَهَا.

واته‌: ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك زانستێك فێر ببێت كه‌ زانسته‌كه‌ ئه‌وه ‌بێت كه‌ له‌به‌ر خوا‌ بخوێندرێت (مه‌به‌ستت ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت)، به‌ڵام ئه‌م بۆیه‌ بیخوێنێت شتێك له‌ دونیای ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌وه‌ بۆنی به‌هه‌شت ناكات له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا».