كِتَاب الْوَصَايَا

په‌رتووكی وه‌سییەتكردن

بَابُ مَا جَاءَ فِي مَا يُؤْمَرُ بِهِ مِنَ الْوَصِيَّةِ

باسی ئه‌و شته‌ی فه‌رمانی پێ كراوه‌ له‌ وه‌سییه‌تكردندا

٤٥٨. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ يَعْنِي ابْنَ عُمَرَ k عَنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ: «مَا حَقُّ امْرِئٍ مُسْلِمٍ لَهُ شَيْءٌ يُوصِي فِيهِ يَبِيتُ لَيْلَتَيْنِ إِلَّا وَوَصِيَّتُهُ مَكْتُوبَةٌ عِنْدَهُ».

عه‌بدوڵڵا واته‌: ئیبن عومه‌رk له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «شیاو نییە بۆ موسوڵمان دوو شه‌وی به‌سه‌ردا تێبپه‌ڕێت و شتێكی هه‌بێت كه‌ شایه‌نی وه‌سییەت بۆ كردن بێت و وه‌سییه‌تی بۆ نه‌كردبێت، ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی كه‌میش بێت، به‌ڵكوو ده‌بێت وه‌سییەته‌كه‌ی نووسیبێت و له‌لای خۆی بێت».

٤٥٩. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: مَا تَرَكَ رَسُولُ اللَّهِ دِينَارًا وَلَا دِرْهَمًا وَلَا بَعِيرًا وَلَا شَاةً وَلَا أَوْصَى بِشَيْءٍ.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌ دیناری به‌جێ هێشت، نه‌ ده‌رهه‌م، نه‌ وشتر، نه‌ مه‌ڕ و بزن، نه‌ وه‌سییەتی كرد به‌ شتێك (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی له‌دوای خۆی به‌جێ نه‌هێشتووه‌ تا وه‌سییه‌ت بكات، بفه‌رموێت ئه‌م شته‌ ئاوا لێ بكه‌ن).

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ الْإِضْرَارِ فِي الْوَصِيَّةِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی خراپی زیانگه‌یاندن له‌ كاتی وه‌سییه‌تكردن

٤٦٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَجُلٌ لِلنَّبِيِّ : يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَيُّ الصَّدَقَةِ أَفْضَلُ؟ قَالَ: «أَنْ تَصَدَّقَ وَأَنْتَ صَحِيحٌ حَرِيصٌ تَأْمُلُ الْبَقَاءَ وَتَخْشَى الْفَقْرَ، وَلَا تُمْهِلَ حَتَّى إِذَا بَلَغَتِ الْحُلْقُومَ قُلْتَ لِفُلَانٍ كَذَا وَلِفُلَانٍ كَذَا، وَقَدْ كَانَ لِفُلَانٍ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پیاوێك به‌ پێغه‌مبه‌ری گوت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، چ خێرێك باشترینه‌؟ فه‌رمووی: « خێر و چاکە بکەیت لە کاتێکدا کە لەشساغیت و سووریت له‌سه‌ر ژیان، به‌ ئومێدی مانه‌وه‌ بێت له‌ ژیان، له‌ هه‌ژاری بترسێیت، وا مه‌به‌ خێر نه‌كه‌یت تا ڕووح بگاته‌ گه‌رووت، ئینجا بڵێیت ئه‌مه‌ بده‌نه‌ فڵانه‌ كه‌س، ئه‌وه‌ بده‌نه‌ فڵانه‌ كه‌س، له‌ كاتێكدا تازه‌ گه‌یشت به‌و كه‌سه‌ی كه‌ میراتگره‌ و له‌ده‌ست ده‌رچوو».

٤٦١. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h قَالَ: قَالَ لِي رَسُولُ اللَّهِ : «يَا أَبَا ذَرٍّ إِنِّي أَرَاكَ ضَعِيفًا، وَإِنِّي أُحِبُّ لَكَ مَا أُحِبُّ لِنَفْسِي فَلَا تَأَمَّرَنَّ عَلَى اثْنَيْنِ وَلَا تَوَلَّيَنَّ مَالَ يَتِيمٍ».

ئه‌بو زه‌ر h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا پێمی فه‌رموو: «ئه‌ی ئه‌بو زه‌ر، من وا ده‌بینم تۆ لاوازی (له‌ ڕووی ئیدارییه‌وه‌)،‌ من ئه‌وه‌ی بۆ خۆم پێمخۆشه‌ بۆ تۆش پێمخۆشه‌، بۆیه‌ مه‌به‌ فه‌رمانڕه‌وا به‌سه‌ر دوو كه‌سه‌وه‌ (فه‌رمانڕه‌وایی لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌) و ‌سه‌رپه‌رشتیی ماڵی منداڵى بێباوك مه‌كه».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْوَصِيَّةِ لِلْوَارِثِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووە ده‌رباره‌ی وه‌سییه‌تكردن بۆ میراتگر

٤٦٢. عَنْ أَبي أُمَامَةَ h: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «إِنَّ اللَّهَ قَدْ أَعْطَى كُلَّ ذِي حَقٍّ حَقَّهُ فَلَا وَصِيَّةَ لِوَارِثٍ».

ئه‌بو ئومامه‌ h (دەڵێت:) گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بوو ده‌یفه‌رموو: «بێگومان خوا مافی هه‌موو خاوه‌ن مافەكانی داوە، بۆیه‌ میراتگر وەسییەتی بۆ دروست نییە».

بَابُ مَا جَاءَ مَتَى يَنْقَطِعُ الْيُتْمُ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووە ده‌رباره‌ی كاتی كۆتاییهاتنی ماوەی هەتیوی

٤٦٣. عن عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ h: حَفِظْتُ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ : «لَا يُتْمَ بَعْدَ احْتِلَامٍ، وَلَا صُمَاتَ يَوْمٍ إِلَى اللَّيْلِ».

عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب h (ده‌ڵێت): له‌به‌رم كردووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (فه‌رمووی): «هه‌تیوی نامێنێت له‌پاش باڵغبوون و‌ ڕۆژێك هەتا شه‌و بێده‌نگ بێت شتى وا نییه».

🖍   تێبینی:

له‌ سه‌رده‌می نه‌زانی و نه‌فامیدا كه‌ ئیعتیكافیان بكردایه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ تا شه‌و قسه‌یان نه‌ده‌كرد، شتی وا نییه،‌ چونكه‌ ئیعتیكاف بۆ عیباده‌ته‌ نه‌ك بۆ قسه‌نه‌كردن بێت.

بَابُ مَا جَاءَ فِي التَّشْدِيدِ فِي أَكْلِ مَالِ الْيَتِيمِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووە ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی سەبارەت بە خواردنی ماڵی هه‌تیوو

٤٦٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «اجْتَنِبُوا السَّبْعَ الْمُوبِقَاتِ». قِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا هُنَّ؟ قَالَ: «الشِّرْكُ بِاللَّهِ، وَالسِّحْرُ، وَقَتْلُ النَّفْسِ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ، وَأَكْلُ الرِّبَا، وَأَكْلُ مَالِ الْيَتِيمِ، وَالتَّوَلِّي يَوْمَ الزَّحْفِ، وَقَذْفُ الْمُحْصَنَاتِ الْغَافِلَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «خۆتان بەدوور بگرن لە حەوت كردەوە لەناوبەره‌كان»، گوترا: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌م حه‌وت كرداره‌ چین‌؟ فه‌رمووی: «هاوه‌ڵدانان بۆ خوا، جادووكردن،‌ كوشتنی ئه‌و نه‌فسه‌ی كه‌ خوا حه‌رامی كردووه‌ ته‌نها به‌هه‌ق نه‌بێت (به‌ناهه‌ق خه‌ڵك بكوژیت)، خواردنی سوو،‌ خواردنی ماڵی منداڵی بێباوك، پشتهه‌ڵكردن له‌ كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كافراندا، تۆمه‌تباركردنی ئافره‌تانی داوێنپاكی بێئاگای بڕوادار به‌ زیناكردن (ئه‌مه‌ هه‌مووی تاوانی گه‌وره‌ن ‌و مرۆڤـ لەناو ده‌به‌ن)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الدَّلِيلِ عَلَى أَنَّ الْكَفَنَ مِنْ جَمِيعِ الْمَالِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی كه‌وا كفنی مردوو له‌سه‌ر كۆی ماڵه‌كه‌یه‌

٤٦٥. عَنْ خَبَّابٍ قَالَ: مُصْعَبُ بْنُ عُمَيْرٍ h قُتِلَ يَوْمَ أُحُدٍ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ إِلَّا نَمِرَةٌ كُنَّا إِذَا غَطَّيْنَا بِهَا رَأْسَهُ خَرَجَتْ رِجْلَاهُ، وَإِذَا غَطَّيْنَا رِجْلَيْهِ خَرَجَ رَأْسُهُ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «غَطُّوا بِهَا رَأْسَهُ، وَاجْعَلُوا عَلَى رِجْلَيْهِ مِنَ الإِذْخِرِ».

خه‌بباب ده‌ڵێت: موصعه‌بی كوڕی عومه‌یر h له‌ غه‌زای ئوحوددا شه‌هید بوو، هیچی پێ نه‌بوو ته‌نها عه‌بایه‌ك نه‌بێت، بماندایه‌ به‌سه‌ریدا بۆ كفنه‌كه‌ی قاچه‌كانی ده‌رده‌كه‌وت، بماندایا به‌ قاچیدا سه‌ری ده‌رده‌كه‌وت، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «بیده‌ن به‌سه‌ریدا و گیای ئیزخیر (جۆره‌ گیایه‌كه‌) بده‌ن به‌ قاچیدا».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الصَّدَقَةِ عَنِ الْمَيِّتِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووە ده‌رباره‌ی خێركردن بۆ مردوو

٤٦٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِذَا مَاتَ الْإِنْسَانُ انْقَطَعَ عَنْهُ عَمَلُهُ إِلَّا مِنْ ثَلَاثَةِ أَشْيَاءَ: مِنْ صَدَقَةٍ جَارِيَةٍ، أَوْ عِلْمٍ يُنْتَفَعُ بِهِ، أَوْ وَلَدٍ صَالِحٍ يَدْعُو لَهُ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر مرۆڤ بمرێت كرده‌وه‌كانی ده‌پچڕێت جگە له‌ سێ ڕێگەوە: له‌ خێرێكی نه‌بڕاوه‌، یان زانیارییه‌كی بڵاو كردبێته‌وه‌ (خه‌ڵك له‌دوای خۆی سوودی لێ ببینێت)، یان منداڵێكی چاكه‌كاری له‌دوای خۆی به‌جێ هێشتبێت دوعای خێری بۆ بكات».

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ مَاتَ عَنْ غَيْرِ وَصِيَّةٍ يُتَصَدَّقُ عَنْهُ؟

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی كه‌سی مردوو كە وەسییەتی نەكردبێت خێری بۆ بكرێت؟

٤٦٧. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ امْرَأَةً قَالَتْ: يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّ أُمِّي افْتُلِتَتْ نَفْسُهَا، وَلَوْلَا ذَلِكَ لَتَصَدَّقَتْ وَأَعْطَتْ، أَفَيُجْزِئُ أَنْ أَتَصَدَّقَ عَنْهَا؟ فَقَالَ النَّبِيُّ : «نَعَمْ فَتَصَدَّقِي عَنْهَا».

عائیشه‌ i ده‌گێڕێته‌وه‌: ئافره‌تێك گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، دایكم له‌ناكاودا (كتوپڕ) مردووه‌، ئه‌گه‌ر له‌ناكاو نه‌بووایه ‌و فریا بكه‌وتایه،‌ وه‌سییەتی ده‌كرد خێر بكات و شتی ده‌به‌خشی، ئایا خێره‌كه‌ی بۆ ده‌چێت ئه‌گه‌ر من له‌جیاتی ئه‌و خێری بۆ بكه‌م؟ پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: «به‌ڵێ، خێری بۆ بكه‌».