كِتَابُ الْحُدُودِ

په‌رتووكی سزاى تاوانه‌كان

بَابٌ فِي الْحَدِّ يُشْفَعُ فِيهِ

باسێك ده‌رباره‌ی تكاكردن له‌ ده‌ركردنی سزای شەرعی

٧٤٠. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ قُرَيْشًا أَهَمَّهُمْ شَأْنُ الْمَرْأَةِ الْمَخْزُومِيَّةِ الَّتِي سَرَقَتْ، فَقَالُوا: مَنْ يُكَلِّمُ فِيهَا؟ - يَعْنِي - رَسُولَ اللَّهِ ، قَالُوا: وَمَنْ يَجْتَرِئُ إِلَّا أُسَامَةُ بْنُ زَيْدٍ، حِبُّ رَسُولِ اللَّهِ ؟ فَكَلَّمَهُ أُسَامَةُ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «يَا أُسَامَةُ، أَتَشْفَعُ فِي حَدٍّ مِنْ حُدُودِ اللَّهِ؟». ثُمَّ قَامَ فَاخْتَطَبَ، فَقَالَ: «إِنَّمَا هَلَكَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ أَنَّهُمْ كَانُوا إِذَا سَرَقَ فِيهِمُ الشَّرِيفُ تَرَكُوهُ، وَإِذَا سَرَقَ فِيهِمُ الضَّعِيفُ أَقَامُوا عَلَيْهِ الْحَدَّ، وَايْمُ اللَّهِ، لَوْ أَنَّ فَاطِمَةَ بِنْتَ مُحَمَّدٍ سَرَقَتْ، لَقَطَعْتُ يَدَهَا».

عائیشه‌ i ده‌گێڕێته‌وه‌: كاری ئه‌و ئافره‌ته‌ مه‌خزوومییه‌ی كه‌ دزی كرد، قوڕه‌یشى خه‌فه‌تبار كرد، بۆئه‌وه‌ی ئابڕوویان نه‌چێت له‌نێو هۆزه‌كانی دیكه‌دا (به‌نو مه‌خزووم هۆزێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ قوڕه‌یش)، گوتیان: كێ ده‌چێت له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا قسه‌ بكات؟ گوتیان: كێ دەوێرێت بڕوات بۆ ئەم بابه‌ته، جگه‌ له‌ ئوسامه‌ی كوڕی زه‌ید خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا ؟ ئوسامه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد (و داوای كرد‌ ده‌ستی نه‌بڕێته‌وه)‌، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «ئه‌ی ئوسامه‌ تۆ هاتوویت‌ تكا ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك له‌ سنووره‌كانی خوا جێبه‌جێ نه‌كرێت»، دوای ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌ڵسا وتاری دا، فه‌رمووی: «ئوممه‌تانی دیكه‌ خوا‌ بۆیه‌ له‌ناوی بردوون یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان ئه‌وه‌ بووه،‌ كاتێك كه‌سێكی ناودار دزی بكردایه‌ وازیان لێ ده‌هێنا، وه‌ كاتێك كه‌سێكی لاواز دزی بكردایه‌ حه‌ددیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرد، سوێند به‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر فاتیمه‌ی كچی موحه‌ممه‌د دزی بكات، ئه‌وه‌ ده‌ستی ده‌بڕم».

٧٤١. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَقِيلُوا ذَوِي الْهَيْئَاتِ عَثَرَاتِهِمْ إِلَّا الْحُدُودَ».

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «گەورە و خاوەن پێگەكان ئه‌گه‌ر تووشی هەڵە و ترازانێك ‌بوون، چاوپۆشییان لێ بكەن، جگە لە سزا شەرعییەكان».

٧٤٢. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «تَعَافُّوا الْحُدُودَ فِيمَا بَيْنَكُمْ، فَمَا بَلَغَنِي مِنْ حَدٍّ فَقَدْ وَجَبَ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مری كوڕی عاص k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «له‌ نێوان خۆتاندا ئه‌گه‌ر كه‌سێك تاوانی كرد و سزای له‌سه‌ر بوو، له‌ یه‌كدی خۆش بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگات به‌ من، من جێبه‌جێی ده‌كه‌م».

بَابٌ فِي الرَّجُلِ يَعْتَرِفُ بِحَدّ وَلَا يُسَمِّيهِ

باسێك دەربارەی ئەو كەسەی دەڵێت سزام لەسەرە و ناوی سزاكەش ناهێنێت

٧٤٣. عَنْ أَبي أُمَامَةَ h: أَنَّ رَجُلًا أَتَى النَّبِيَّ ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ: إِنِّي أَصَبْتُ حَدًّا، فَأَقِمْهُ عَلَيَّ، قَالَ«تَوَضَّأْتَ حِينَ أَقْبَلْتَ؟»، قَالَ: نَعَمْ، قَالَ: «هَلْ صَلَّيْتَ مَعَنَا حِينَ صَلَّيْنَا؟»، قَالَ: نَعَمْ، قَالَ: «اذْهَبْ فَإِنَّ اللَّهَ تَعَالَى قَدْ عَفَا عَنْكَ».

ئه‌بو ئومامه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پیاوێك هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، من تاوانێكم كردووه‌ تووشی سزای شەرعی بووم، لە‌سه‌رم جێبه‌جێ بكه‌، فه‌رمووی: « ده‌ستنوێژت شوشت كە هاتی بۆ ئێرە؟»، گوتی: به‌ڵێ، فه‌رمووی: «ئه‌ی كاتێك ئێمه‌ نوێژی به‌كۆمه‌ڵمان كرد له‌گه‌ڵمان نوێژت كرد؟»، گوتی: به‌ڵێ، فه‌رمووی: «ده ‌بڕۆ خوا‌ لێت خۆش بووه‌».

بَابُ مَا يُقْطَعُ فِيهِ السَّارِقُ

باسی ئه‌و شته‌ی ده‌ستی دزی له‌سه‌ر ده‌بڕدرێت

٧٤٤. عَنْ عَائِشَةَ i عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «تُقْطَعُ يَدُ السَّارِقِ فِي رُبُعِ دِينَارٍ فَصَاعِدًا».

عائیشه‌ i‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر‌ه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «ده‌ستی دز ده‌بڕێته‌وه‌ له‌ ڕوبعه‌ دینارێك به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌».

٧٤٥. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَطَعَ فِي مِجَنٍّ ثَمَنُهُ ثَلَاثَةُ دَرَاهِمَ.

ئیبن عومه‌ر k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ستی كه‌سێكی بڕیه‌وه‌ كه‌ قه‌ڵغانێكی دزیبوو، نرخه‌كه‌ی سێ ده‌رهه‌م بووه‌ (واته‌: ڕوبعه‌ دینارێك بوو).

بَابُ الْقَطْعِ فِي الْخُلْسَةِ وَالْخِيَانَةِ

باسی ده‌ستبڕین له‌سه‌ر شت ڕفاندن و خیانه‌ت

٧٤٦. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَيْسَ عَلَى الْمُنْتَهِبِ قَطْعٌ، وَمَنْ انْتَهَبَ نُهْبَةً مَشْهُورَةً فَلَيْسَ مِنَّا».

جابیری كوڕی عه‌بدوڵڵا k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «كه‌سێك كه‌ شتێك ده‌بات وه‌كوو تاڵانی و به‌ به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌یبات، ئه‌وه‌ ده‌ستبڕینی له‌سه‌ر نییه‌، ئه‌گه‌ر كه‌سێك شتێكی ئاوا ببات كه‌ نه‌شاردرابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌ ئێمه‌ نییه‌».

بَابٌ فِي الْمَجْنُونِ يَسْرِقُ أَوْ يُصِيبُ حَدًّا

باسێك ده‌رباره‌ی شێت دزی بكات یان سنووره‌كان بشكێنێت

٧٤٧. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «رُفِعَ الْقَلَمُ عَنْ ثَلَاثَةٍ: عَنِ النَّائِمِ حَتَّى يَسْتَيْقِظَ، وَعَنِ المُبْتَلَى حَتَّى يَبْرَأَ، وَعَنِ الصَّبِيِّ حَتَّى يَكْبُرَ».

دایكمان عائیشه‌ i ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «قه‌ڵه‌م له‌سه‌ر سێ كه‌س هه‌ڵگیراوه‌: نوستوو هەتا به‌ئاگا دێته‌وه‌، شێت تاكوو چاك ده‌بێته‌وه‌، منداڵیش هەتا گه‌وره‌ ده‌بێت».

بَابٌ فِي الرَّجُلِ يَسْرِقُ فِي الْغَزْوِ أَيُقْطَعُ؟

باسێك ده‌رباره‌ی ئەو كەسەی له‌ غه‌زا دزی دەكات، ئایا ده‌ستی ده‌بڕدرێته‌وه‌؟

٧٤٨. عَنْ جُنَادَةَ بْنِ أَبِي أُمَيَّةَ قَالَ: كُنَّا مَعَ بُسْرِ بْنِ أَرْطَاةَ فِي الْبَحْرِ، فَأُتِيَ بِسَارِقٍ يُقَالُ لَهُ: مِصْدَرٌ، قَدْ سَرَقَ بُخْتِيَّةً، فَقَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «لَا تُقْطَعُ الْأَيْدِي فِي السَّفَرِ، وَلَوْلَا ذَلِكَ لَقَطَعْتُهُ».

جوناده‌ی كوڕی ئه‌بو ئومه‌ییه‌ ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ بوسری كوڕی ئه‌ڕتاتدا له‌ غه‌زایه‌ك بووین له‌ ده‌ریا، دزێكیان هێنا ناوی میصده‌ر بوو، وشترێكی (بوختی) دزیبوو، (وشتری خوڕاسانی مێی ملدرێژه)‌، بوسر گوتی: گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بوو ده‌یفه‌رموو: «ده‌ستی دز له‌ سه‌فه‌ردا نابڕدرێت، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌بووایه‌ ده‌ستیم ده‌بڕی».

بَابٌ فِي الرَّجْمِ

باسێك ده‌رباره‌ى به‌ردبارانكردن

٧٤٩. عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «خُذُوا عَنِّي، خُذُوا عَنِّي، قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لَهُنَّ سَبِيلًا: الثَّيِّبُ بِالثَّيِّبِ جَلْدُ مِائَةٍ وَرَمْيٌ بِالْحِجَارَةِ، وَالْبِكْرُ بِالْبِكْرِ جَلْدُ مِائَةٍ وَنَفْيُ سَنَةٍ».

عوباده‌ی كوڕی صامیت h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «لێم وه‌ربگرن، لێم وه‌ربگرن خوا ڕێی بۆ دۆزینەوە‌، (بۆ ئەو ئافرەتانەی خوا لەبارەیانەوە فەرموویەتی: ﴿ حَتَّى يَتَوَفَّاهُنَّ الْمَوْتُ أَوْ يَجْعَلَ اللَّهُ لَهُنَّ سَبِيلًا ﴾ النساء: 51)، پياوی هاوسەردار و ئافرەتی هاوسەردار و كوڕی گەنج و كچی گەنج (هیی زيناكار) پێكەوە سزا دەدرێن، پياو و ئافرەتی هاوسەردار يەكى سەد قامچييان لێ دەدرێت، دواييش بەردباران دەكرێن (تاكوو دەمرن)، كوڕ و كچی (بێهاوسەر)يش يەكى سەد قامچييان لێ دەدرێت و ساڵێكيش دوور دەخرێنەوە.

٧٥٠. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: جَاءَ مَاعِزُ بْنُ مَالِكٍ إِلَى النَّبِيِّ ، فَاعْتَرَفَ بِالزِّنَا مَرَّتَيْنِ، فَطَرَدَهُ، ثُمَّ جَاءَ فَاعْتَرَفَ بِالزِّنَا مَرَّتَيْنِ، فَقَالَ:«شَهِدْتَ عَلَى نَفْسِكَ أَرْبَعَ مَرَّاتٍ، اذْهَبُوا بِهِ فَارْجُمُوهُ».

ئیبن عه‌بباس k ده‌ڵێت: ماعیزی كوڕی مالیك هات بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر دوو جار دانی پێدا هێنا كه‌ زینام كردووه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ریكرد، دوایی هاته‌وه‌ دوو جاری دیكه‌ دانی پێدا نا، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «ئه‌وه‌ چوار جار شایه‌تی له‌سه‌ر خۆت بده‌یت، بیبه‌ن سزای شەرعیی لەسەر جێبەجێ بكەن».

٧٥١. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ لِمَاعِزِ بْنِ مَالِكٍ: «لَعَلَّكَ قَبَّلْتَ، أَوْ غَمَزْتَ، أَوْ نَظَرْتَ؟»، قَالَ: لَا، قَالَ: «أَفَنِكْتَهَا؟»، قَالَ: نَعَمْ، قَالَ: فَعِنْدَ ذَلِكَ أَمَرَ بِرَجْمِهِ.

ئیبن عه‌بباس k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر به‌ ماعیزی كوڕی مالیك ده‌فه‌رموێت: «له‌وانه‌یه‌ ماچت كردبێت، له‌وانه‌یه‌ ده‌ستت لێ دابێت، له‌وانه‌یه‌ ته‌ماشات كردبێت» (هه‌ر بۆئه‌وه‌ی بڕوات، بگه‌ڕێره‌وه‌ زینات نه‌كردووه‌ با حه‌ددی خوات له‌سه‌ر جێبه‌جی نه‌كه‌ین، پێغه‌مبه‌ری خوا حه‌زی نه‌ده‌كرد حه‌د له‌ كه‌س دەربكات)، هه‌ر ده‌یگوت: نه‌خێر، (ئه‌میش ده‌یزانی تاوانی كردووه‌ و ده‌یویست له‌ دونیا پاك بێته‌وه‌ پێش قیامه‌ت)، فه‌رمووی: «ئه‌ی له‌گه‌ڵی جووت بوویت؟»، گوتی: به‌ڵێ، فه‌رمووی: دوای ئه‌وه‌ فه‌رمانی كرد كه‌ سزای شەرعیی لەسەر جێبەجێ بكرێت.

بَابٌ فِيمَنْ عَمِلَ عَمَلَ قَوْمِ لُوطٍ

باسێك دەربارەی ئەو كەسەی كرده‌وه‌ی قه‌ومی لووطی كردووە (نێربازی)

٧٥٢. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ وَجَدْتُمُوهُ يَعْمَلُ عَمَلَ قَوْمِ لُوطٍ، فَاقْتُلُوا الْفَاعِلَ، وَالْمَفْعُولَ بِهِ».

ئیبن عه‌بباس k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێكتان بینی كرده‌وه‌ی قه‌ومی لووط ده‌كات، بكه‌ر و له‌گه‌ڵكراو هه‌ردووكیان بكوژن».

🖍   تێبینی:

جێبەجێكردنی ئەم سزا شەرعییانە كاری دەسەڵات و دەوڵەتە، نەك تاك، بۆیە بە هیچ جۆرێك نابێت تاك تاكی كۆمەڵگا هەڵسن بە جێبەجێكردنی سزا شەرعییەكان، ئەگەرنا فەوزا و ئاژاوە لەنێو كۆمەڵگا دروست دەبێت.

بَابٌ إِذَا أَقَرَّ الرَّجُلُ بِالزِّنَا، وَلَمْ تُقِرَّ الْمَرْأَةُ

باسێك ده‌رباره‌ی ئەوەی كاتێك پیاو دان دەنێت به‌ زینا و ژنه‌كه‌ش دانی پێدا نانێت

٧٥٣. عَنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ h عَنِ النَّبِيِّ : أَنَّ رَجُلًا أَتَاهُ فَأَقَرَّ عِنْدَهُ أَنَّهُ زَنَى بِامْرَأَةٍ سَمَّاهَا لَهُ، فَبَعَثَ رَسُولُ اللَّهِ إِلَى الْمَرْأَةِ، فَسَأَلَهَا عَنْ ذَلِكَ، فَأَنْكَرَتْ أَنْ تَكُونَ زَنَتْ، فَجَلَدَهُ الْحَدَّ وَتَرَكَهَا.

سه‌هلی كوڕی سه‌عد‌ h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ دەگێڕێتەوە:‌ پیاوێك هاته‌ لای پێغه‌مبه‌ری خوا دانی نا به‌وه‌ی كه‌ زینای كردووه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا و ناوی ئافره‌ته‌كه‌شی هێنا، پێغه‌مبه‌ری خوا یه‌كێكی نارد بۆلای ئافره‌ته‌كه‌ پرسیاری كرد (ئایا تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه‌ زینات كردووه)‌؟ نكووڵی كرد كه‌ زینای كردبێت، جه‌ڵدی له‌ پیاوه‌كه‌ دا، به‌ڵام وازی له‌ ئافره‌ته‌كه‌ هێنا (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مادام شایه‌ت نییه‌ و خۆیشی دانی پێدا نانێت، ناچار وازی لێ ده‌هێنرێت، نێوان خۆی و خوای گه‌وره‌).

بَابٌ فِي الرَّجُلِ يُصِيبُ مِنَ الْمَرْأَةِ دُونَ الْجِمَاعِ، فَيَتُوبُ قَبْلَ أَنْ يَأْخُذَهُ الْإِمَامُ

باسێك ده‌رباره‌ی ئەو پیاوەی ژنێك ماچ بكات و جووت نەبێت و ته‌وبه‌ بكات پێش ئیمام بیگرێت

٧٥٤. قَالَ عَبْدُ اللَّهِ h: جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ ، فَقَالَ: إِنِّي عَالَجْتُ امْرَأَةً مِنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ، فَأَصَبْتُ مِنْهَا مَا دُونَ أَنْ أَمَسَّهَا، فَأَنَا هَذَا، فَأَقِمْ عَلَيَّ مَا شِئْتَ، فَقَالَ عُمَرُ: قَدْ سَتَرَ اللَّهُ عَلَيْكَ لَوْ سَتَرْتَ عَلَى نَفْسِكَ، فَلَمْ يَرُدَّ عَلَيْهِ النَّبِيُّ شَيْئًا، فَانْطَلَقَ الرَّجُلُ، فَأَتْبَعَهُ النَّبِيُّ رَجُلًا، فَدَعَاهُ، فَتَلَا عَلَيْهِ، ﴿ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِنَ اللَّيْلِ ﴾ هود:114، إِلَى آخِرِ الْآيَةِ، فَقَالَ رَجُلٌ مِنَ الْقَوْمِ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَلَهُ خَاصَّةً أَمْ لِلنَّاسِ كَافَّةً؟ فَقَالَ: «لِلنَّاسِ كَافَّةً».

عه‌بدوڵڵا h ده‌ڵێت: پیاوێك هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر گوتی: من له‌ ئافره‌تێك نزیك بوومه‌ته‌وه‌ هه‌موو شتێكم له‌گه‌ڵی كردووه‌ جگە لە زینا، له‌ شوێنێكی دوور له‌ مه‌دینه‌، ئێستا من له‌به‌ر ده‌ستتدام چۆن ویستت لێیه‌ سنووری خوای گه‌وره‌م به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكه‌ (من ئاماده‌م و پابه‌ندم)، عومه‌ر h گوتی: خوای گه‌وره‌ بۆتی داپۆشیوه‌ بۆ خۆت له‌سه‌ر خۆتی داناپۆشیت (بڕۆ له‌ نێوان خۆت و خوا ته‌وبه‌ بكه‌)، پێغه‌مبه‌ر وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌، پیاوه‌كه‌ دوایی ڕۆیشت، پێغه‌مبه‌ر پیاوێكی به‌دوادا نارد بانگی كرد ئه‌م ئایه‌ته‌ی به‌سه‌ردا خوێنده‌وه:‌ ﴿ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِنَ اللَّيْلِ ﴾، واته‌: نوێژ بكه‌ له ‌هه‌ردوو لای ڕۆژه‌وه‌(1)، تا كۆتایی ئایه‌ته‌كه‌، پیاوێك گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌مه‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌، یان بۆ هه‌موو خه‌ڵكه‌؟ فه‌رمووی: « (ئه‌م حوكمه‌) بۆ تێكڕای خه‌ڵكه‌».

🖍   تێبینی:

  (1) هه‌ردوولا ده‌گوترێت: لای یه‌كه‌می به‌یانییه‌ نوێژی ڕۆژ، لای دووه‌میشی نیوه‌ڕۆ و عه‌سره‌، زوله‌فیش له‌ شه‌ودا مه‌غریب و عیشایه‌، واته‌ هه‌ر پێنج نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان بكه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاكه‌ خراپه‌كه‌ ده‌سڕێته‌وه‌، واته‌ تۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌شت كردووه‌ كه‌ نوێژت كردووه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ده‌بێته‌ هۆی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ت، واته‌ حه‌ددی له‌سه‌ر نییه‌.

بَابُ الْحَدِّ فِي الْخَمْرِ

باسی دەركردنی سزای شەرعی لەسەر‌ مەیخۆر‌

٧٥٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ أُتِيَ بِرَجُلٍ قَدْ شَرِبَ، فَقَالَ: «اضْرِبُوهُ»، قَالَ أَبُو هُرَيْرَةَ: فَمِنَّا الضَّارِبُ بِيَدِهِ، وَالضَّارِبُ بِنَعْلِهِ، وَالضَّارِبُ بِثَوْبِهِ، فَلَمَّا انْصَرَفَ، قَالَ بَعْضُ الْقَوْمِ: أَخْزَاكَ اللَّهُ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ :«لَا تَقُولُوا هَكَذَا، لَا تُعِينُوا عَلَيْهِ الشَّيْطَانَ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پیاوێكیان هێنا بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا عاره‌قی خواردبووه‌وه،‌ فه‌رمووی: «لێی بده‌ن»، ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: هه‌بوو به‌ ده‌ست لێی ده‌دا، هه‌بوو به‌ نه‌عله‌كه‌ی لێی ده‌دا، هه‌بوو به‌ پۆشاكه‌كه‌ی لێی ده‌دا، كاتێك كه‌ له‌ لێدانه‌كه‌ی بوونه‌وه،‌ هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ بوون گوتیان: ئه‌ی خوا ڕیسوات بكات، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «وا مه‌ڵێن، یارمه‌تیده‌ری شه‌یتان مه‌بن به‌سه‌ریدا (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌یتان تاوانی بۆ ده‌ڕازێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رشۆڕی بكات، ئێوه‌ش ئه‌گه‌ر دوعای سه‌رشۆڕیی لێ بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ یارمه‌تی شه‌یتانتان دابێت به‌سه‌ر براكه‌تاندا)».

بَابٌ إِذَا تَتَابَعَ فِي شُرْبِ الْخَمْرِ

باسێك دەربارەی كه‌سی ئالووده‌بوو بە مەیخواردنه‌وه

٧٥٦. عَنْ عَلِيٍّ h قَالَ: لَا أَدِي - أَوْ مَا كُنْتُ لِأَدِيَ - مَنْ أَقَمْتُ عَلَيْهِ حَدًّا، إِلَّا شَارِبَ الْخَمْرِ، فَإِنَّ رَسُولَ اللَّهِ لَمْ يَسُنَّ فِيهِ شَيْئًا، إِنَّمَا هُوَ شَيْءٌ قُلْنَاهُ نَحْنُ.

عه‌لی h ده‌ڵێت: دییه‌ و خوێنی هیچ كه‌سێك ناده‌م كه‌ حه‌ددی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكه‌م، مه‌گه‌ر كه‌سێك جه‌ڵدی لێ بده‌م له‌به‌ر مەیخواردنەوە و بمرێت، ئه‌وه‌ خوێنه‌كه‌ی ده‌ده‌م، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا هیچ شتێكی له‌مه‌یان به‌ سوننه‌ت دانه‌ناوه‌ (یانی زیاد له‌ چل، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌رنا فه‌رمووده‌كان هه‌یه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا جه‌ڵده‌ی داوه‌ و فه‌رمانیشی كردووه‌)، (به‌ڵكوو هه‌شتاكه)‌ شتێكه‌ كه‌ ئێمه‌ گوتوومانه‌ (پێشه‌وا عومه‌ر هه‌شتاكه‌ی كردووه‌ له‌به‌ر ئه‌و حیكمه‌ته‌).

بَابٌ فِي التَّعْزِيرِ

باسێك ده‌رباره‌ى ته‌مبێكردن

٧٥٧. عَنْ أَبِي بُرْدَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ يَقُولُ: «لَا يُجْلَدُ فَوْقَ عَشْرِ جَلَدَاتٍ إِلَّا فِي حَدٍّ مِنْ حُدُودِ اللَّهِ b».

ئه‌بو بوڕده‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: «ئه‌گه‌ر كه‌سێك سنوورێك له‌ سنووره‌كانی خوای به‌زاندبێت، ئه‌گه‌رنا كه‌س له‌ ده‌ جه‌ڵد‌ زیاتری لێ نادرێت (وه‌كوو ته‌مبێكردن)».