كِتَابُ الْأَيْمَانِ وَالنُّذُورِ

په‌رتووكی سوێندخواردن و نه‌زركردن

بَابُ التَّغْلِيظِ فِي الْأَيْمَانِ الْفَاجِرَةِ

باسی هه‌ڕه‌شه‌ی توند له‌سه‌ر سوێندخواردنی به‌درۆ

٥٥٠. عَنْ عِمْرَانَ بْنِ حُصَيْنٍ h قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ : «مَنْ حَلَفَ عَلَى يَمِينٍ مَصْبُورَةٍ كَاذِبًا فَلْيَتَبَوَّأْ بِوَجْهِهِ مَقْعَدَهُ مِنَ النَّارِ».

عیمڕانی كوڕی حوصه‌ین h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك سوێندی مه‌حكه‌مه‌ به‌درۆ بخوات، با شوێنی خۆی له‌نێو ئاگردا دیاری بكات، كه‌ له‌سه‌ر ڕوو ده‌خرێته‌ نێویه‌وه‌».

🖍   تێبینی:

(يَمِينٍ مَصْبُورَة): ئه‌و سوێنده‌ی كه‌ له‌لای حاكم و دادوه‌ر ده‌خورێت و بۆ پابه‌ندكردنه‌.

بَابٌ فِي كَرَاهِيَةِ الْحَلْفِ بِالْآبَاءِ

باسێك ده‌رباره‌ی ناپه‌سندیی سوێندخواردن به‌ باوك و باپیران

٥٥١. عَنْ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ أَدْرَكَهُ وَهُوَ فِي رَكْبٍ وَهُوَ يَحْلِفُ بِأَبِيهِ، فَقَالَ: «إِنَّ اللَّهَ يَنْهَاكُمْ أَنْ تَحْلِفُوا بِآبَائِكُمْ، فَمَنْ كَانَ حَالِفًا فَلْيَحْلِفْ بِاللَّهِ، أَوْ لِيَسْكُتْ».

عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا پێی گه‌یشتوە ئه‌م له‌نێو كاروانێكدا بوو (كۆمه‌ڵێك وشتر بوو) سوێندی خوارد به‌ باوكی (سه‌ره‌تای ئیسلام بوو، نه‌یزانی)، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «خوا قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ده‌كات سوێند به‌ باوك و باپیرانتان بخۆن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك سوێندی خوارد یان با سوێند به‌ خوا بخوات، یان بێده‌نگ بێت و سوێند نه‌خوات».

بَابُ لَغْوِ الْيَمِينِ

باسی سوێند به‌ده‌مداهاتن

٥٥٢. قَالَتْ عَائِشَةُ i: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ ، قَالَ: «هُوَ كَلَامُ الرَّجُلِ فِي بَيْتِهِ، كَلَّا وَاللَّهِ، وَبَلَى وَاللَّهِ».

عائیشه‌ i دەڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «له‌ ماڵه‌وه‌ كه‌سێك ده‌ڵێت نه‌ والله، به‌ڵێ والله (مادام به‌سه‌ر زمانیدا دێت ئه‌مه‌ له‌غووی پێ ده‌گوترێت و كه‌فاڕه‌ت ناكه‌وێته‌ سه‌ری)».

بَابُ الْمَعَارِيضِ فِي الْيَمِينِ

باسی سوێندخواردن له‌لاڕا (شاردنه‌وه‌ی مه‌به‌ست)

٥٥٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «يَمِينُكَ عَلَى مَا يُصَدِّقُكَ عَلَيْهَا صَاحِبُكَ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «سوێندخواردنه‌كه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوڕێكه‌ت سوێندت ده‌دا له‌سه‌ری و‌ بەڕاستت دەزانێت».

🖍   تێبینی:

لێره‌ نابێت ته‌ورییه‌ به‌كار بهێنرێت، نابێت كه‌سێك له‌سه‌ر شتێك تۆ سوێند بدات، تۆ به‌ نیه‌تی خۆت سوێند له‌سه‌ر شتێكی دیكه‌ بخۆیت، بەڵكوو ئه‌و له‌سه‌ر چی سوێندت ده‌دات به‌گوێره‌ی نیه‌تی ئه‌وه‌ نه‌ك نیه‌تی تۆ، چونكه‌ ئه‌مه‌ به‌ درۆ داده‌نرێت، مرۆڤـ له‌سه‌ر چی سوێندیان دا، ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ سوێند بخوات، ئه‌گه‌رنا خۆی ده‌خه‌ڵه‌تێنێت و گوناهبار و تاوانبار ده‌بێت.

بَابُ الِاسْتِثْنَاءِ فِي الْيَمِينِ

باسی هه‌ڵاواردن له‌ سوێندخواردن

٥٥٤. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ حَلَفَ فَاسْتَثْنَى، فَإِنْ شَاءَ رَجَعَ وَإِنْ شَاءَ تَرَكَ غَيْرَ حِنْثٍ».

ئیبن عومه‌ر k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك سوێندی خوارد و له‌ سوێنده‌كه‌یدا هه‌ڵاواردنی تێدا بوو (گوتی: إن شاء الله)، ئه‌وە ئه‌گه‌ر ویستی با كاره‌كه‌ جێبه‌جێ بكات، ئه‌گه‌ریش نەیویست با وازی لێ بێنێت و سوێنده‌كه‌ش ناكه‌وێت».

بَابُ الرَّجُلِ يُكَفِّرُ قَبْلَ أَنْ يَحْنَثَ

باسی كه‌سێك كه‌فاڕه‌ت بدات پێش ئه‌وه‌ی سوێنده‌كه‌ی بشكێنێت

٥٥٥. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ سَمُرَةَ h قَالَ: قَالَ لِي النَّبِيُّ : «يَا عَبْدَ الرَّحْمَنِ بْنَ سَمُرَةَ، إِذَا حَلَفْتَ عَلَى يَمِينٍ فَرَأَيْتَ غَيْرَهَا خَيْرًا مِنْهَا، فَأْتِ الَّذِي هُوَ خَيْرٌ، وَكَفِّرْ يَمِينَكَ».

عه‌بدوڕڕه‌حمانی كوڕی سه‌موڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر پێمی فه‌رموو: «ئه‌ی عه‌بدوڕڕه‌حمانی كوڕی سه‌موڕه‌، ئه‌گه‌ر سوێندت خوارد له‌سه‌ر شتێك پاشان زانیت یان بۆت ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌وه‌ی دیكه‌ بكه‌یت باشتره،‌ ئه‌وه‌ بڕۆ بیكه‌ و كه‌فاڕه‌تی سوێنده‌كه‌ت بده‌».

بَابٌ فِي الرَّقَبَةِ الْمُؤْمِنَةِ

باسێك ده‌رباره‌ی ئازادكردنی كۆیله‌یه‌كی بڕوادار

٥٥٦. عَنْ مُعَاوِيَةَ بْنِ الْحَكَمِ السُّلَمِيِّ h قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، جَارِيَةٌ لِي صَكَكْتُهَا صَكَّةً، فَعَظَّمَ ذَلِكَ عَلَيَّ رَسُولُ اللَّهِ ، فَقُلْتُ: أَفَلَا أُعْتِقُهَا؟ قَالَ:«ائْتِنِي بِهَا»، قَالَ: فَجِئْتُ بِهَا، قَالَ:«أَيْنَ اللَّهُ؟»، قَالَتْ: فِي السَّمَاءِ، قَالَ:«مَنْ أَنَا؟»، قَالَتْ: أَنْتَ رَسُولُ اللَّهِ، قَالَ: «أَعْتِقْهَا فَإِنَّهَا مُؤْمِنَةٌ».

موعاویه‌ی كوڕی حه‌كه‌می سوله‌می h ده‌ڵێت: گوتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌نیزه‌كێكم هه‌یه‌ زلله‌یه‌كم لێ داوە، پێغه‌مبه‌ریش ئه‌و كاره‌ی زۆر له‌سه‌ر گه‌وره‌ كردم، بۆیه‌ گوتم: ئه‌دی ئازادی نه‌كه‌م؟ فه‌رمووی: «بیهێنه‌ بۆ لام»، گوتی: منیش هێنام بۆ خزمه‌تی، فه‌رمووی: «خوا له‌كوێیه‌؟»، كه‌نیزه‌كه‌كه‌ش گوتی: له‌ سه‌ره‌وه‌یه‌ (له‌ ئاسمانه‌)، فه‌رمووی: «من كێم؟»، گوتی: تۆ پێغه‌مبه‌ری خوای، فه‌رمووی: «ئازادی بكه‌، چونكه‌ به‌ڕاستی بڕواداره‌».‌

بَابُ الِاسْتِثْنَاءِ فِي الْيَمِينِ بَعْدَ السُّكُوتِ

باسی هه‌ڵاواردن له‌ سوێنددا له‌دوای بێده‌نگبوون

٥٥٧. عَنْ عِكْرِمَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «وَاللَّهِ لَأَغْزُوَنَّ قُرَيْشًا، وَاللَّهِ لَأَغْزُوَنَّ قُرَيْشًا، وَاللَّهِ لَأَغْزُوَنَّ قُرَيْشًا»، ثُمَّ قَالَ: «إِنْ شَاءَ اللَّهُ».

عیكریمه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «سوێند به‌ خوا ده‌بێت غه‌زای قوڕه‌یش بكه‌م، سوێند به‌ خوا ده‌بێت غه‌زای قوڕه‌یش بكه‌م، سوێند به‌ خوا ده‌بێ غه‌زای قوڕه‌یش بكه‌م»، پاشان فه‌رمووی: «إن شاء الله، واته‌: ئه‌گه‌ر خوا ویستی لەسەربوو (پاشان غه‌زای قوڕه‌یشی نه‌كرد، سوێنده‌كه‌شی شكاند و‌ كه‌فاڕه‌تیشی نه‌دا، چونكه‌ فه‌تحی مه‌ككه‌ی كرد به‌بێ غه‌زا)».

بَابُ النَّهْيِ عَنِ النُّذُورِ

باسی ڕێگریكردن له‌ نه‌زر

٥٥٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «لَا يَأْتِي ابْنَ آدَمَ النَّذْرُ الْقَدَرَ بِشَيْءٍ لَمْ أَكُنْ قَدَّرْتُهُ لَهُ، وَلَكِنْ يُلْقِيهِ النَّذْرُ الْقَدَرَ قَدَّرْتُهُ، يُسْتَخْرَجُ مِنَ الْبَخِيلِ يُؤْتِي عَلَيْهِ مَا لَمْ يَكُنْ يُؤْتِي مِنْ قَبْلُ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا (له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا) دەفەرموێت (خوا فه‌رموویه‌تی:) ئه‌و نه‌زره‌ی مرۆڤ ده‌یكات هیچ شتێك له‌و قه‌ده‌ره‌ی كه‌ من بۆم دیاری كردووه‌ ناگۆڕێت، به‌ڵام جار هه‌یه‌ قه‌ده‌ر له‌گه‌ڵ نه‌زره‌كه‌ی ئه‌و یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌، نه‌زر ئه‌و شته‌یه‌ (ئه‌و ماڵه‌یه‌) كه‌ له‌ كه‌سی چرووك وه‌رده‌گیردرێت، ئه‌و ماڵه‌ی لێ وه‌رده‌گیردرێت كه‌ پێش نه‌زره‌كه‌ ئاماده‌ نه‌بوو بیدات.

بَابُ مَا جَاءَ فِي النَّذْرِ فِي الْمَعْصِيَةِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووە ده‌رباره‌ی نه‌زری له‌ سه‌رپێچیی خوادا

٥٥٩. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ :«مَنْ نَذَرَ أَنْ يُطِيعَ اللَّهَ فَلْيُطِعْهُ، وَمَنْ نَذَرَ أَنْ يَعْصِيَ اللَّهَ فَلَا يَعْصِهِ».

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك نه‌زری كرد و نه‌زره‌كه‌ی گوێڕایه‌ڵیی خوا بوو، با جێبه‌جێی بكات، ‌هەر كه‌سێكیش نه‌زری كرد نه‌زره‌كه‌ی سه‌رپێچیی خوا بوو، با نه‌یكات».

بَابُ مَنْ رَأَى عَلَيْهِ كَفَّارَةً إِذَا كَانَ فِي مَعْصِيَةٍ

باسی ئه‌و كەسه‌ی كه‌ پێی وایە‌ نه‌زری سه‌رپێچی كه‌فاڕه‌تی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر

٥٦٠. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «لَا نَذْرَ فِي مَعْصِيَةٍ وَكَفَّارَتُهُ كَفَّارَةُ يَمِينٍ».

عائیشه‌ i ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: «نه‌زر له‌سه‌رپێچیدا نییه‌ (كه‌سێك نه‌زری كرد نه‌زره‌كه‌ی سه‌رپێچی بوو پێویستە بیشكێنێت) و كه‌فاڕه‌تی سوێندەكەشی بدات».

٥٦١. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ سَعْدَ بْنَ عُبَادَةَ، اسْتَفْتَى رَسُولَ اللَّهِ فَقَالَ: إِنَّ أُمِّي مَاتَتْ وَعَلَيْهَا نَذْرٌ لَمْ تَقْضِهِ؟ فَقَالَ: رَسُولُ اللَّهِ : «اقْضِهِ عَنْهَا».

عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بباس k ده‌گێڕێته‌وه‌: سه‌عدی كوڕی عوباده‌ h داوای فه‌توای له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا كرد، وه‌ پرسیاری لێ كرد و گوتی: دایكم وه‌فاتی كردووه‌ و نه‌زرێكی له‌سه‌ر بووه‌ جێبه‌جێی نه‌كردووه‌؟(1) پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «له‌جیاتی دایكت نه‌زره‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێ بكه‌».

🖍   تێبینی:

  ده‌گوترێت: ڕۆژووی نه‌زری له‌سه‌ر بووه‌، یان ئازادكردنی كۆیله‌ بووه‌، خێر بووه‌، یان نه‌زرێكی موتڵه‌ق و ڕه‌ها بووه‌، هه‌ر شتێك بێت باس نه‌كراوه،‌ به‌ڵام نه‌زری كردووه‌ و جێبه‌جێی نه‌كردووه و‌ وه‌فاتی كردووه‌.

بَابٌ فِيمَنْ نَذَرَ أَنْ يَتَصَدَّقَ بِمَالِهِ

باسێك دەربارەی ئەو كه‌سەی نه‌زر دەكات هه‌موو ماڵه‌كه‌ی ببەخشێت

٥٦٣. عَنْ كَعْبِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّ مِنْ تَوْبَتِي أَنْ أَنْخَلِعَ مِنْ مَالِي صَدَقَةً إِلَى اللَّهِ وَإِلَى رَسُولِهِ؟ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَمْسِكْ عَلَيْكَ بَعْضَ مَالِكَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكَ»، قَالَ: فَقُلْتُ: إِنِّي أُمْسِكُ سَهْمِيَ الَّذِي بِخَيْبَرَ.

(كاتێك كه‌عبی كوڕی مالیك h چاوی كوێر بوو، عه‌بدوڵڵا ده‌ستی باوكی ده‌گرت)، كه‌عبی كوڕی مالیك ده‌ڵێت: گوتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، من ته‌وبه‌م كردووه‌ (له‌و سێ كه‌سه‌ی كه‌ دوا كه‌وتن له‌ غه‌زای ته‌بووك، خوا‌ ته‌وبه‌كه‌ی قبووڵ كردن)، له‌ ته‌وبه‌كه‌م ئه‌وه‌ بێت كه‌ ده‌ستبه‌رداری هه‌موو ماڵه‌كه‌م ده‌بم و هه‌مووی ده‌كه‌م به‌ خێر بۆ خوا و بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «هه‌ندێك له‌ ماڵه‌كه‌ت بهێڵه‌ره‌وه‌ ئه‌مه‌ باشتره‌ بۆت»، ده‌ڵێت: گوتم: من ئه‌م پشكه‌ی له‌ خه‌یبه‌ر هه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌هێڵمه‌وه‌ ئه‌وه‌ی دیكه‌ هه‌مووی ده‌كه‌م به‌ خێر.

بَابُ مَنْ نَذَرَ نَذْرًا لَمْ يُسَمِّهِ

باسی كه‌سێك نه‌زری كردوە و ناوی نه‌هێناوە (دیاری نه‌كردوە)

٥٦٤. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «كَفَّارَةُ النَّذْرِ كَفَّارَةُ الْيَمِينِ».

عوقبه‌ی كوڕی عامر h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «كه‌فاڕه‌تی نه‌زرێك كه‌ ناو نه‌هێنرابێت، كه‌فاڕه‌تی سوێند خواردنه‌».

بَابُ مَنْ نَذَرَ فِي الْجَاهِلِيَّةِ ثُمَّ أَدْرَكَ الْإِسْلَامَ

باسی كه‌سێك له‌ نه‌فامیدا نه‌زری كردووە دوایی موسوڵمان بووە

٥٦٥. عَنْ عُمَرَ h قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنِّي نَذَرْتُ فِي الْجَاهِلِيَّةِ أَنْ أَعْتَكِفَ فِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ لَيْلَةً، فَقَالَ لَهُ النَّبِيُّ : «أَوْفِ بِنَذْرِكَ».

عومه‌ر h ده‌ڵێت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، من له‌ نه‌فامێتیدا نه‌زرم كردبوو كه‌ شه‌وێك له‌ كه‌عبه‌ی پیرۆزدا ئیعتیكاف بكه‌م، پێغه‌مبه‌ر پێی فه‌رموو: «وەفادار بە بۆ نه‌زره‌كه‌ت (جێبه‌جێی بكه‌)».

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ مَاتَ وَعَلَيْهِ صِيَامٌ صَامَ عَنْهُ وَلِيُّهُ

باسی ده‌رباره‌ى ئەوەی هاتووە كه‌سێك مردووە و ڕۆژوو قەرزدار بێت و ماڵەوە بۆی بگرنەوە‌

٥٦٢. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ امْرَأَةً جَاءَتْ إِلَى النَّبِيِّ فَقَالَتْ: إِنَّهُ كَانَ عَلَى أُمِّهَا صَوْمُ شَهْرٍ أَفَأَقْضِيهِ عَنْهَا، فَقَالَ: «لَوْ كَانَ عَلَى أُمِّكِ دَيْنٌ أَكُنْتِ قَاضِيَتَهُ؟»، قَالَتْ: نَعَمْ، قَالَ: «فَدَيْنُ اللَّهِ أَحَقُّ أَنْ يُقْضَى».

ئیبن عه‌بباس k ده‌گێڕێته‌وه‌: ئافره‌تێك هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر پێی گوت: دایكم ڕۆژووی مانگێكی له‌سه‌ر بووه‌ مردووه‌، ئایا له‌جیاتی ئه‌و بۆی بگرمه‌وه‌؟ فه‌رمووی: «ئه‌گه‌ر دایكت قه‌رزدار بوایه‌ تۆ قه‌رزه‌كه‌ت بۆی ده‌دایه‌وه‌؟»، گوتی: به‌ڵێ، فه‌رمووی: «ده‌ی قه‌رزی خوا له‌پێشتره‌ كه‌ بدرێته‌وه».