كِتَابُ الْحَمَّامِ

په‌رتووكی باسی گه‌رماو

باب الْحَمَّامِ

باسی گه‌رماو

٦٧٦. عَنْ أَبِي الْمَلِيحِ قَالَ: دَخَلَ نِسْوَةٌ مِنْ أَهْلِ الشَّامِ عَلَى عَائِشَةَ i، فَقَالَتْ: مِمَّنْ أَنْتُنَّ؟ قُلْنَ: مِنْ أَهْلِ الشَّامِ، قَالَتْ: لَعَلَّكُنَّ مِنَ الْكُورَةِ الَّتِي تَدْخُلُ نِسَاؤُهَا الْحَمَّامَاتِ، قُلْنَ: نَعَمْ، قَالَتْ: أَمَا إِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «مَا مِنَ امْرَأَةٍ تَخْلَعُ ثِيَابَهَا فِي غَيْرِ بَيْتِهَا، إِلَّا هَتَكَتْ مَا بَيْنَهَا وَبَيْنَ اللَّهِ تَعَالَى».

ئه‌بو مه‌لیح ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵه‌ ژنێكی خه‌ڵكی شام چوونه‌ لای عائیشه i‌، ئه‌ویش گوتی: ئێوه‌ له‌كوێوه‌ هاتوون؟ گوتیان: خه‌ڵكی شامین (له‌وێوه‌ هاتووین)، عائیشه‌ گوتی: له‌وانه‌یه‌ ئێوه‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بن كه‌ ژنه‌كانیان ده‌چنه‌ گه‌رماوه‌كان (گه‌رماوه‌ گشتییه‌كان)، گوتیان: به‌ڵێ، گوتی: به‌ڵام من خۆم گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بوو ده‌یفه‌رموو: «هیچ ئافره‌تێك نییه‌ كه‌ جله‌كانی له‌ خۆی دانێت و له‌ ماڵی خۆی نه‌بێت، ئه‌وا بێگومان ئه‌و سنووره‌ی نێوان خۆی و خوای شكاندووه‌».

بَابُ النَّهْيِ عَنِ التَّعَرِّي

باسی ڕێگریكردن له‌ خۆڕووتكردنه‌وه‌

٦٧٧. عَنْ يَعْلَى h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ رَأَى رَجُلًا يَغْتَسِلُ بِالْبَرَازِ بِلَا إِزَارٍ، فَصَعَدَ الْمِنْبَرَ، فَحَمِدَ اللَّهَ وَأَثْنَى عَلَيْهِ، ثُمَّ قَالَ : «إِنَّ اللَّهَ b حَيِيٌّ سِتِّيرٌ، يُحِبُّ الْحَيَاءَ وَالسَّتْرَ، فَإِذَا اغْتَسَلَ أَحَدُكُمْ فَلْيَسْتَتِرْ».

یه‌علا h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا پیاوێكی بینی له‌ ده‌شتێكی فراواندا خۆی ده‌شوشت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ شتێكی له‌پێدا بێت (شه‌رواڵ)، دواتر پێغه‌مبه‌ری خوا چووه‌ سه‌ر مینبه‌ر حه‌مد و سه‌نا و ستاییشی خوای كرد، پاشان فه‌رمووی: «خوا b زۆر به‌شه‌رمه‌، وه‌ زۆر داپۆشه‌ری‌ كه‌موكوڕی خه‌ڵكییە (ئابڕووی خه‌ڵك نابات)،‌ شه‌رمی خۆش ده‌وێت و‌ داپۆشینیشی خۆش ده‌وێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ خۆی شوشت، با په‌رده‌یه‌ك هه‌بێت و له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك خۆی نه‌شوات».

٦٧٨. عَنْ زُرْعَةَ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ جَرْهَدٍ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: كَانَ جَرْهَدٌ هَذَا مِنْ أَصْحَابِ الصُّفَّةِ قَالَ: جَلَسَ رَسُولُ اللَّهِ عِنْدَنَا وَفَخِذِي مُنْكَشِفَةٌ فَقَالَ: «أَمَا عَلِمْتَ أَنَّ الْفَخِذَ عَوْرَةٌ».

زوڕعه‌ی كوڕی عه‌بدوڕڕه‌حمانی كوڕی جه‌ڕهه‌د، له‌ باوكییه‌وه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌، گوتوویه‌تی: جه‌ڕهه‌د (كه‌ باوكی عه‌بدوڕڕه‌حمانه‌، وه‌ باپیری زوڕعه‌یه‌) یه‌كێك بووه‌ له‌وانه‌ی كه‌ ئه‌هلی صوففه‌ بوونه‌ و له‌ موهاجیره‌ هه‌ژاره‌كان بوونه‌، له‌ مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا ماونه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌لامان دانیشت، ڕانم ده‌ركه‌وتبوو، فه‌رمووی: «ئایا نازانی ڕان عه‌وڕه‌ته‌».

بَابُ مَا جَاءَ فِي التَّعَرِّي

باسی ئه‌وه‌ى هاتووه‌ دەربارەی خۆڕووتكردنه‌وه‌

٦٧٩. عَنِ الْمِسْوَرِ بْنِ مَخْرَمَةَ قَالَ: حَمَلْتُ حَجَرًا ثَقِيلًا، فَبَيْنَا أَمْشِي فَسَقَطَ عَنِّي ثَوْبِي، فَقَالَ لِي رَسُولُ اللَّهِ : «خُذْ عَلَيْكَ ثَوْبَكَ وَلَا تَمْشُوا عُرَاةً».

میسوه‌ری كوڕی مه‌خڕه‌مه‌ ده‌ڵێت: به‌ردێكى قورسم هه‌ڵگرت، كاتێك كه‌ ده‌ڕۆیشتم پۆشاكه‌كه‌م به‌ربووه‌وه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا پێمى فه‌رموو: «پۆشاكه‌كه‌ت هه‌ڵبگره‌ و له‌به‌رى بكه‌وه‌،‌ به‌ڕووتى مه‌ڕۆن به‌ ڕێگادا».

٦٨٠. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَا يَنْظُرُ الرَّجُلُ إِلَى عُرْيَةِ الرَّجُلِ، وَلَا الْمَرْأَةُ إِلَى عُرْيَةِ الْمَرْأَةِ، وَلَا يُفْضِي الرَّجُلُ إِلَى الرَّجُلِ فِي ثَوْبٍ وَاحِدٍ، وَلَا تُفْضِي الْمَرْأَةُ إِلَى الْمَرْأَةِ فِي ثَوْبٍ».

ئه‌بو سه‌عیدی خودری h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ ‌فه‌رموویه‌تی: «با پیاو ته‌ماشاى عه‌وڕه‌تى پیاو نه‌كات، وه‌ با ئافره‌تیش ته‌ماشاى عه‌وڕه‌تى ئافره‌ت نه‌كات، با پیاو له‌گه‌ڵ پیاودا به‌ڕووتى له‌ژێر یه‌ك پۆشاكدا نه‌بن،‌ با ئافره‌تیش له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا به‌ڕووتى له‌ژێر یه‌ك پۆشاكدا نه‌بن».