كِتَابُ الْأَدَبِ

په‌رتووكی ئه‌ده‌ب

بَابٌ فِي الْحِلْمِ وَأَخْلَاقِ النَّبِيِّ ﷺ

باسێك ده‌رباره‌ی نه‌رمونیانی و ڕه‌وشتجوانی پێغه‌مبه‌ر ﷺ

٧٨٥. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: خَدَمْتُ النَّبِيَّ عَشْرَ سِنِينَ بِالْمَدِينَةِ وَأَنَا غُلَامٌ لَيْسَ كُلُّ أَمْرِي كَمَا يَشْتَهِي صَاحِبِي أَنْ أَكُونَ عَلَيْهِ مَا قَالَ لِي فِيهَا: «أُفٍّ قَطُّ»، وَمَا قَالَ لِي: «لِمَ فَعَلْتَ هَذَا»، أَوْ: «أَلَّا فَعَلْتَ هَذَا».

ئه‌نه‌س h ده‌ڵێت: ده‌ ساڵ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌رم كرد له‌ مه‌دینه‌دا، من منداڵ بووم، هه‌موو شتێكیش له‌و خزمه‌ته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌مكرد به‌م شێوازه‌ نه‌بووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا پێی ڕازی بێت، (بێگومان هه‌ڵه‌م هه‌بووه‌، به‌ڵام) هه‌رگیز پێمی نه‌فه‌رمووه:‌ «ئۆف له‌ ده‌ستت»، یان پێمی نه‌فه‌رمووه: «بۆ ئه‌م ئیشه‌ت كرد»، یان: «بۆ ئه‌م ئیشه‌ت نه‌كرد»(١).

🖍   تێبینی:

  (١) واتە: هه‌موو ئیشه‌كانیشم به‌گوێره‌ی ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ نه‌بووه،‌ به‌ڵام هه‌رگیز گله‌یی و گازنده‌شی نه‌كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ڕه‌وشت جوانی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ ﷺ له‌ ماوه‌ی ده‌ ساڵدا گله‌یی له‌ كه‌سێك نه‌كردووه‌!

بَابُ مَا يُقَالُ عِنْدَ الْغَضَبِ

باسی ئه‌وه‌ی دەگوترێ له‌ كاتی توڕه‌ییدا

٧٨٦. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h قَالَ: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ لَنَا: «إِذَا غَضِبَ أَحَدُكُمْ وَهُوَ قَائِمٌ فَلْيَجْلِسْ، فَإِنْ ذَهَبَ عَنْهُ الْغَضَبُ وَإِلَّا فَلْيَضْطَجِعْ».

ئه‌بو زه‌ڕ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا پێی فه‌رمووین: «ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ تووڕه ‌بوو، به‌پێوه‌ بوو با دابنیشێت، ئه‌گه‌ر تووڕه‌بوونه‌كه‌ی ڕۆیشت باشه‌، ئه‌گه‌رنا با پاڵ بكه‌وێت».

بَابٌ فِي التَّجَاوُزِ فِي الْأَمْرِ

باسێك ده‌رباره‌ی لێبوورده‌یی و ئاسانكاری

٧٨٧. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: مَا خُيِّرَ رَسُولُ اللَّهِ فِي أَمْرَيْنِ إِلَّا اخْتَارَ أَيْسَرَهُمَا، مَا لَمْ يَكُنْ إِثْمًا، فَإِنْ كَانَ إِثْمًا كَانَ أَبْعَدَ النَّاسِ مِنْهُ، وَمَا انْتَقَمَ رَسُولُ اللَّهِ لِنَفْسِهِ، إِلَّا أَنْ تُنْتَهَكَ حُرْمَةُ اللَّهِ تَعَالَى فَيَنْتَقِمُ لِلَّهِ بِهَا.

دایكمان عائیشە i دەڵێت: هەرگیز پێغەمبەرى خوا سەرپشك نەكراوە لە نێوانى دوو شتاندا حەتمەن كامەى ئاسانە ئەوەى هەڵبژاردوە مادام گوناح نەبووبێت، ئەگەر گوناهيش بووبێت، ئەوە لە هەموو خەڵكى لێى دوورتر بووە، هەرگیز پێغەمبەرى خوا بۆ نەفسى خۆى تۆڵەى نەسەندۆتەوە، تەنها (كاتێك تۆڵەی سەندۆتەوە) ئەگەر سنوور و حەرامكراوەكانى خوای بەرز بەزێنرابن، ئەوكات تۆڵەى وەرگرتۆتەوە بۆ خوا.

٧٨٨. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: مَا ضَرَبَ رَسُولُ اللَّهِ خَادِمًا وَلَا امْرَأَةً قَطُّ.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: هه‌رگیز پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌ له‌ خزمه‌تكارێكی داوه‌، نه‌ له‌ خێزانێك له‌ خێزانه‌كانی داوه‌.

بَابٌ فِي حُسْنِ الْعِشْرَةِ

باسێك ده‌رباره‌ی جوان مامه‌ڵەكردن

٧٨٩. عَنْ عَائِشَةَ i، قَالَتْ: كَانَ النَّبِيُّ إِذَا بَلَغَهُ عَنِ الرَّجُلِ الشَّيْءُ لَمْ يَقُلْ: «مَا بَالُ فُلَانٍ يَقُولُ؟»، وَلَكِنْ يَقُولُ:«مَا بَالُ أَقْوَامٍ يَقُولُونَ كَذَا وَكَذَا؟».

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر كارێكی نابه‌جێی له‌ كه‌سێكه‌وه‌ پێ بگه‌یشتایه،‌ نه‌یده‌یفه‌رموو: «ئه‌مه‌ فڵانه‌ كه‌س بۆ ئه‌م قسه‌یه‌ی كردووه‌، یان بۆ ئه‌م كرده‌وه‌ی كردووه؟»‌، به‌ڵكوو ده‌یفه‌رموو: «چییه‌ ئه‌وه‌ كه‌سانێك وا ده‌ڵێن و وا ده‌ڵێن؟».

٧٩٠. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: اسْتَأْذَنَ رَجُلٌ عَلَى النَّبِيِّ ، فَقَالَ: «بِئْسَ ابْنُ الْعَشِيرَةِ»، أَوْ «بِئْسَ رَجُلُ الْعَشِيرَةِ»، ثُمَّ قَالَ: «ائْذَنُوا لَهُ». فَلَمَّا دَخَلَ أَلَانَ لَهُ الْقَوْلَ، فَقَالَتْ عَائِشَةُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَلَنْتَ لَهُ الْقَوْلَ وَقَدْ قُلْتَ لَهُ مَا قُلْتَ، قَالَ: «إِنَّ شَرَّ النَّاسِ عِنْدَ اللَّهِ مَنْزِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ مَنْ وَدَعَهُ، أَوْ تَرَكَهُ، النَّاسُ لِاتِّقَاءِ فُحْشِهِ».

عائیشه‌ i، ده‌ڵێت: پیاوێك داوای مۆڵه‌تی له‌ پێغه‌مبه‌ر كرد، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: «(مۆڵه‌تی بده‌ن، به‌ڵام) ئه‌مه‌ خراپترین كه‌سی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی خۆیه‌تی»، یان:«ئه‌مه‌ خراپترین پیاوی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی خۆیه‌تی»، دوایی فه‌رمووی: «مۆڵه‌تی بده‌ن»، كاتێك هاته‌ ژووره‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر نه‌رمی له‌گه‌ڵیدا نواند، به‌نه‌رمی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد، عائیشه‌ i گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا تۆ نه‌رمیت له‌گه‌ڵدا نواند، كەچی‌ پێشتریش ئه‌وه‌ی كه‌ فه‌رمووت (ده‌رباره‌ی) فه‌رمووت، فه‌رمووی: «خراپترین كه‌س له‌ ڕۆژی قیامه‌ت لای خوا كه‌سێكه‌ كه‌ خه‌ڵك وازی لێ بێنێت و خۆی لێ بپارێزێت بۆ خۆپاراستن له‌ خراپییه‌كانی».

بَابٌ فِي الْحَيَاءِ

باسێك ده‌رباره‌ی شه‌رم و شكۆ

٧٩١. عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ مِمَّا أَدْرَكَ النَّاسُ مِنْ كَلَامِ النُّبُوَّةِ الْأُولَى إِذَا لَمْ تَسْتَحِ فَافْعَلْ مَا شِئْتَ».

ئه‌بو مه‌سعوود h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی پێی گه‌یشتووه‌ له‌ قسه‌ی پێغه‌مبه‌رانی سه‌ره‌تا (ئه‌م شته‌یان بۆ ماوه‌ته‌وه‌ ده‌ستاوده‌ست و ده‌ماوده‌م كه‌ ئه‌مه‌ قسه‌ی پێغه‌مبه‌رانه‌) ئه‌گه‌ر هاتو شه‌رمت نه‌كرد، ئه‌وه‌ هه‌رچییه‌ك ده‌كه‌یت بیكه‌».

بَابٌ فِي حُسْنِ الْخُلُقِ

باسێك ده‌رباره‌ی ڕه‌وشتجوانی

٧٩٢. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «إِنَّ الْمُؤْمِنَ لَيُدْرِكُ بِحُسْنِ خُلُقِهِ دَرَجَةَ الصَّائِمِ الْقَائِمِ».

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بوو ده‌یفه‌رموو: «كه‌سی وا هه‌یه‌ له‌ بڕواداران به‌ ڕه‌وشتجوانی ده‌گاته‌ پله‌ی كه‌سێك كه‌ به ‌ڕۆژ به‌ڕۆژوو بێت و به‌ شه‌و شه‌ونوێژ بكات».

٧٩٣. عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَا مِنْ شَيْءٍ أَثْقَلُ فِي الْمِيزَانِ مِنْ حُسْنِ الْخُلُقِ».

ئه‌بو ده‌ڕداء h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «له‌ ته‌رازووی كرده‌وه‌ چاكه‌كاندا هیچ شتێك قورستر نییه‌ له‌ ڕه‌وشتجوانی».

بَابٌ فِي كَرَاهِيَةِ التَّمَادُحِ

باسێك ده‌رباره‌ی ناپه‌سندی مه‌دحی ڕووبه‌ڕوو

٧٩٤. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبِي بَكْرَةَ، عَنْ أَبِيهِ h: أَنَّ رَجُلًا أَثْنَى عَلَى رَجُلٍ عِنْدَ النَّبِيِّ ، فَقَالَ لَهُ: «قَطَعْتَ عُنُقَ صَاحِبِكَ»، ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، ثُمَّ قَالَ: «إِذَا مَدَحَ أَحَدُكُمْ صَاحِبَهُ لَا مَحَالَةَ فَلْيَقُلْ: إِنِّي أَحْسِبُهُ، كَمَا يُرِيدُ أَنْ يَقُولَ، وَلَا أُزَكِّيهِ عَلَى اللَّهِ».

عه‌بدوڕڕه‌حمانی كوڕی ئه‌بو به‌كڕه‌، له‌ باوكییه‌وه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پیاوێك له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر مه‌دح و سه‌نای پیاوێكی دیكەی كرد، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «ئه‌وه‌ ملی براكه‌ت بڕی»، سێ جار وای فه‌رموو، پاشان فه‌رمووی: «ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ مه‌دح و سه‌نای براكه‌ی خۆی كرد و چار نه‌بوو هه‌ر ده‌یویست مه‌دحی بكات، با بڵێت: من وا گومان ده‌به‌م ئه‌م كه‌سه‌ وا بێت، هه‌ر وه‌كوو پێویسته‌ بڵێت: كه‌س بەپاك ناگرم لە سەرووی خواوە (خوا زاناترە بە بەندەكان)».

٧٩٥. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مُغَفَّلٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ:«إِنَّ اللَّهَ رَفِيقٌ: يُحِبُّ الرِّفْقَ، وَيُعْطِي عَلَيْهِ مَا لَا يُعْطِي عَلَى الْعُنْفِ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی موغه‌ففه‌ل h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «بێگومان خوا نه‌رمونیانه‌ له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی، نه‌رمونیانی خۆش ده‌وێت، ئه‌وه‌ی به ‌نه‌رمونیانی ده‌به‌خشێت، به‌ توندوتیژی نابه‌خشێت».

بَابٌ فِي الرِّفْقِ

باسێك ده‌رباره‌ی نه‌رمونیانی

٧٩٦. عَنْ شُرَيْحٍ h قَالَ: سَأَلْتُ عَائِشَةَ i عَنِ الْبَدَاوَةِ، فَقَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَبْدُو إِلَى هَذِهِ التِّلَاعِ، وَإِنَّهُ أَرَادَ الْبَدَاوَةَ مَرَّةً فَأَرْسَلَ إِلَيَّ نَاقَةً مُحَرَّمَةً مِنْ إِبِلِ الصَّدَقَةِ، فَقَالَ لِي: «يَا عَائِشَةُ، ارْفُقِي فَإِنَّ الرِّفْقَ لَمْ يَكُنْ فِي شَيْءٍ قَطُّ إِلَّا زَانَهُ، وَلَا نُزِعَ مِنْ شَيْءٍ قَطُّ إِلَّا شَانَهُ».

شوڕه‌یح h ده‌ڵێت: پرسیارم كرد له‌ خاتوو عائیشه‌ i ده‌رباره‌ی ده‌رچوون بۆ بادییه‌ (مانه‌وه‌ له‌ ده‌شتدا)، گوتی: پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌رده‌چوو بۆ لای تیلاع، ڕۆژێكیان پێغه‌مبه‌ری خوا ویستی ده‌ربچێت بۆ ده‌ره‌وه‌ وشترێكی بۆ ناردم له‌و وشترانه‌ی كه‌ بۆ سواری به‌كار نه‌هێنرابوون، وشتری صه‌ده‌قه‌ بوو، پێمی فه‌رموو: «ئه‌ی عائیشه‌، نه‌رمونیان به،‌ بەڕاستى نەرمونیانى لە هەر شتێكدا هەبێت جوانى دەكات، لە هەر شتێكيشدا دابڕنرێت ناشیرینى دەكات».

🖍   تێبینی:

(التِّلَاعِ): یانی ڕێڕه‌وی ئاو له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه،‌ كه‌ ئاو دێته‌ خواره‌وه،‌ ده‌چووه‌ ئه‌و شوێنانه‌.

بَابٌ فِي شُكْرِ الْمَعْرُوفِ

باسێك ده‌رباره‌ی سوپاسكردنی چاكەكار‌

٧٩٧. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَا يَشْكُرُ اللَّهَ مَنْ لَا يَشْكُرُ النَّاسَ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «سوپاسی خوا ناكات، ئه‌و كەسه‌ی سوپاسی خه‌ڵك نه‌كات».

٧٩٨. عَنْ جَابِرِ بْنِ سَمُرَةَ h قَالَ: كُنَّا إِذَا أَتَيْنَا النَّبِيَّ ، جَلَسَ أَحَدُنَا حَيْثُ يَنْتَهِي.

جابیری كوڕی سه‌موڕه‌ h ده‌ڵێت: كاتێك یه‌كێكمان ده‌چووینه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر ، كۆتا ڕیزی دانیشتن له كوێ بووایه‌ له‌وێ داده‌نیشتین.

بَابُ مَنْ يُؤْمَرُ أَنْ يُجَالِسَ

باسی ئه‌وه‌ی كه‌ فه‌رمان كراوه‌ مرۆڤ هاونشینی كێ بێت

٧٩٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الْأَرْوَاحُ جُنُودٌ مُجَنَّدَةٌ، فَمَا تَعَارَفَ مِنْهَا ائْتَلَفَ، وَمَا تَنَاكَرَ مِنْهَا اخْتَلَفَ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h دەڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا فەرموویەتی: «ڕووحه‌كان كۆمەڵێك سه‌ربازی مەشقپێكراون ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ یه‌كدی ده‌ناسن هۆگری یەكدی دەبن، ئه‌وه‌نده‌یشی كه‌ یه‌كدی نه‌ناسن و له‌یه‌ك دوور بن، جیاوازی ده‌كه‌وێته‌ نێوانیانه‌وه‌ و هۆگری یەكدی نابن‌».

بَابٌ فِي كَرَاهِيَةِ الْمِرَاءِ

باسێك ده‌رباره‌ی ناپه‌سندییەتى مشتومڕ و شەڕەقسە

٨٠٠. عَنْ أَبِي مُوسَى h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ : إِذَا بَعَثَ أَحَدًا مِنْ أَصْحَابِهِ فِي بَعْضِ أَمْرِهِ قَالَ: «بَشِّرُوا وَلَا تُنَفِّرُوا، وَيَسِّرُوا وَلَا تُعَسِّرُوا».

ئەبوو موسای ئەشعەری h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا كاتێك یەكێك لە هاوەڵانی دەنارد بۆ هەندێك لە كاروبارەكانی، دەیفەرموو: «موژدەدەر بن (بۆ خەڵكى)و دووریان مەخەنەوە (لە دین)، ئاسانكار بن، سەختگیری و قورسى مەكەن (لە دیندا)».

بَابُ الْهَدْيِ فِي الْكَلَامِ

باسی شێوازی باش له‌ قسه‌كردن و گفتوگۆدا

٨٠١. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k يَقُولُ: كَانَ فِي كَلَامِ رَسُولِ اللَّهِ تَرْتِيلٌ، أَوْ تَرْسِيلٌ.

جابیری كوڕی عه‌بدوڵڵا k ده‌یگوت: قسه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌سه‌رخۆ بووه‌، وشه‌كان و جووڵەكانی ده‌ربڕیوه‌.

٨٠٢. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ كَلَامُ رَسُولِ اللَّهِ كَلَامًا فَصْلًا يَفْهَمُهُ كُلُّ مَنْ سَمِعَهُ.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا نێوانیان هه‌بوو (تێكه‌ڵ و به‌په‌له‌په‌ل نه‌بوو)، به‌ جۆرێك هه‌ر كه‌سێك گوێبیستی بووایه‌ لێی تێده‌گه‌یشت.

بَابٌ فِي الْخُطْبَةِ

باسێك ده‌رباره‌ی وتاردان

٨٠٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «كُلُّ خُطْبَةٍ لَيْسَ فِيهَا تَشَهُّدٌ، فَهِيَ كَالْيَدِ الْجَذْمَاءِ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «هه‌موو وتارێك كه‌ شایه‌تومانی تێدا نه‌بێت (أشهد أن لا إله‌ إلا الله وأشهد أن محمدا رسول الله)، ئه‌وه‌ وه‌كوو ده‌ستێكی بڕاو وایه،‌ كه‌ هیچ سوودێكی نه‌بێت».

بَابُ النَّهْيِ عَنِ السَّمَرِ بَعْدَ الْعِشَاءِ

باسی ناپەسندیی قسه‌كردن له‌دوای نوێژی عیشا

٨٠٤. عَنْ أَبِي بَرْزَةَ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَنْهَى عَنِ النَّوْمِ قَبْلَهَا وَالْحَدِيثِ بَعْدَهَا.

ئه‌بو به‌ڕزه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌ پێش نوێژی عیشا بخه‌ویت (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاته‌كه‌ی كورته‌ له‌وانه‌یه‌ بۆ نوێژی عیشا خه‌به‌رت نه‌بێته‌وه ‌و نوێژی به‌كۆمه‌ڵت بفه‌وتێت)،‌ قسه‌كردنیش له‌دوای عیشا (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه‌ مرۆڤـ شه‌ونوێژی یان نوێژی به‌یانی بفه‌وتێت).

بَابٌ فِي التَّنَاجِي

باسێك ده‌رباره‌ی چپه‌چپكردن (ی دوو كەس بەتەنها)

٨٠٥. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يَنْتَجِي اثْنَانِ دُونَ الثَّالِثِ، فَإِنَّ ذَلِكَ يُحْزِنُهُ».

عه‌بدوڵڵا h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «(ئەگەر سێ کەس بوون)، با دووانیان جیا لەوەى سێیەم چپەچپ نەکەن، چونکە ئەوە دەبێتە هۆى ئەوەى خەفەتى پێ بخوات، (گومانى لە دڵدا دروست بێت کە ڕەنگە باسى ئەو بکەن)».

بَابٌ إِذَا قَامَ الرَّجُلُ مِنْ مَجْلِسٍ ثُمَّ رَجَعَ

باسێك ده‌رباره‌ی پیاوێك له‌ شوێنی خۆی هه‌ڵسێت و پاشان بگه‌ڕێته‌وه‌

٨٠٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِذَا قَامَ الرَّجُلُ مِنْ مَجْلِسٍ ثُمَّ رَجَعَ إِلَيْهِ فَهُوَ أَحَقُّ بِهِ».

‌ ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر‌ فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر كەسێك له‌ مه‌جلیس هه‌ڵسا و چووه‌ ده‌ره‌وه‌، پاشان گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌و له‌ هه‌موو كه‌س شایانتره‌ به‌و شوێنه‌ی خۆی».

بَابُ كَرَاهِيَةِ أَنْ يَقُومَ الرَّجُلُ مِنْ مَجْلِسِهِ وَلَا يَذْكُرَ اللَّهَ

باسی ناپه‌سندیی ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌ كۆڕێك هه‌ڵسێت و یادی خوا نه‌كات

٨٠٧. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَا مِنْ قَوْمٍ يَقُومُونَ مِنْ مَجْلِسٍ لَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ فِيهِ، إِلَّا قَامُوا عَنْ مِثْلِ جِيفَةِ حِمَارٍ وَكَانَ لَهُمْ حَسْرَةً».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هیچ كۆمەڵێك نییه‌ له‌ شوێنێكدا هه‌ڵسن و زیكری خوایان نه‌كردبێت، بێگومان وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ له‌سه‌ر لاشەی گوێدرێژێكی بۆگه‌ن هه‌ڵسابن،‌ ئه‌و مه‌جلیسه‌ ده‌بێته‌ په‌شیمانی بۆیان (له‌ ڕۆژی قیامه‌ت)».

بَابٌ فِي كَفَّارَةِ الْمَجْلِسِ

باسێك ده‌رباره‌ی كه‌فاڕه‌تی مه‌جلیس

٨٠٨. عَنْ أَبِي بَرْزَةَ الْأَسْلَمِيِّ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ ، يَقُولُ: بِأَخَرَةٍ إِذَا أَرَادَ أَنْ يَقُومَ مِنَ الْمَجْلِسِ: «سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ»، فَقَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّكَ لَتَقُولُ قَوْلًا مَا كُنْتَ تَقُولُهُ فِيمَا مَضَى، فَقَالَ: «كَفَّارَةٌ لِمَا يَكُونُ فِي الْمَجْلِسِ».

ئه‌بو به‌ڕزه‌ی ئه‌سله‌می h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ كۆتایی مه‌جلیسیدا كه‌ بیویستایه‌ هه‌ڵبستێت ده‌یفه‌رموو: «سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ»، پیاوێك گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، تۆ ئێستا شتێك ده‌فه‌رموویت، پێشتر نه‌تده‌فه‌رموو، فه‌رمووی: «ئه‌مه‌ دوعای كه‌فاڕه‌تی مه‌جلیسه‌».

بَابٌ فِي الْقَتَّاتِ

باسێك ده‌رباره‌ی دووزمانی

٨٠٩. عَنْ حُذَيْفَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ قَتَّاتٌ».

حوزه‌یفه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌وه‌ی دووزمانی ده‌كات (و ئاشووب دەنێتەوە) ناچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌».

بَابٌ فِي ذِي الْوَجْهَيْنِ

باسێك ده‌رباره‌ی كه‌سی دووڕوو

٨١٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ:«مِنْ شَرِّ النَّاسِ ذُو الْوَجْهَيْنِ، الَّذِي يَأْتِي هَؤُلَاءِ بِوَجْهٍ، وَهَؤُلَاءِ بِوَجْهٍ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: «خراپترینى نێو خەڵكی، كەسی دووڕووە: دەچێت بۆ لاى ئەملا بە ڕووێك و بەرەو ئەولاش بە ڕووێكى دیكە».

🖍   تێبینی:

پێشه‌وا نه‌وه‌وی ده‌ڵێت: ده‌ڕواته‌ لای هه‌ر كه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ی ڕازییان بكات به‌دڵی ئه‌وان قسه‌ ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵیاندایه‌ پێچه‌وانه‌ی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی، ده‌چێته‌ لای به‌رانبه‌ره‌كه‌ش وا ده‌ڵێت، ئه‌مانه‌‌ خراپترین كه‌سن، ده‌گوترێت: ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی چاكسازى نێوان خه‌ڵكى بێت دروسته‌، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بێت حه‌رامه‌.

بَابٌ فِي الْغِيبَةِ

باسێك ده‌رباره‌ی غه‌یبه‌تكردن

٨١١. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قُلْتُ لِلنَّبِيِّ : حَسْبُكَ مِنْ صَفِيَّةَ كَذَا وَكَذَا، -قَالَ غَيْرُ مُسَدَّدٍ: تَعْنِي قَصِيرَةً-، فَقَالَ: «لَقَدْ قُلْتِ كَلِمَةً لَوْ مُزِجَتْ بِمَاءِ الْبَحْرِ لَمَزَجَتْهُ». قَالَتْ: وَحَكَيْتُ لَهُ إِنْسَانًا، فَقَالَ: «مَا أُحِبُّ أَنِّي حَكَيْتُ إِنْسَانًا وَأَنَّ لِي كَذَا وَكَذَا».

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: به‌ پێغه‌مبه‌رم گوت: سه‌فیه‌ت به‌سه‌ كه‌ ئاوا و ئاوایه‌، -جگه‌ له‌ موسه‌دده‌د له‌ ڕاوییه‌كان گوتوویه‌تی: مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بووه‌ كورته‌باڵا بووه‌-، ئه‌ویش فه‌رمووی: «له‌ ڕاستیدا قسه‌یه‌كت كرد ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵی ئاوی ده‌ریای بكه‌یت بۆگه‌نی ده‌كات»، عائیشه‌ گوتی: جارێكیان لاسایی كه‌سێكم كرده‌وه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر ، ئه‌ویش فه‌رمووی: «ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ و ئه‌وه‌نده‌م بده‌نێ (له‌ ماڵی دونیا) هه‌رگیز پێمخۆش نییه‌ لاسایی یه‌ك كه‌سیش بكه‌مه‌وه‌».

٨١٢. عَنْ سَعِيدِ بْنِ زَيْدٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِنَّ مِنْ أَرْبَى الرِّبَا الِاسْتِطَالَةَ فِي عِرْضِ الْمُسْلِمِ بِغَيْرِ حَقٍّ».

سه‌عیدی كوڕی زه‌ید h له‌‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «بێگومان خراپترین جۆرى ڕیبا و سووخۆری، بریتییە لە: زێدەڕۆییكردن و قسەى ناشرین گوتن و بەسووك تەماشاكردن و باسكردنى نامووسی موسوڵمان بەناهەق».

٨١٣. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَمَّا عُرِجَ بِي مَرَرْتُ بِقَوْمٍ لَهُمْ أَظْفَارٌ مِنْ نُحَاسٍ يَخْمُشُونَ وُجُوهَهُمْ وَصُدُورَهُمْ، فَقُلْتُ: مَنْ هَؤُلَاءِ يَا جِبْرِيلُ، قَالَ: هَؤُلَاءِ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ لُحُومَ النَّاسِ، وَيَقَعُونَ فِي أَعْرَاضِهِمْ».

ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «كاتێك كه‌ شه‌وڕه‌ویم پێ كرا و به‌رز كرامه‌وه‌ بۆ ئاسمان، به‌لای كه‌سانێكدا تێپه‌ڕیم كه‌ نینۆكیان هه‌بوو له‌ مس، ده‌موچاو و سینگی خۆیان پێ ده‌ڕنی، گوتم: ئه‌ی جیبریل ئه‌مانه‌ كێن؟ گوتی: ئه‌مانه‌ كه‌سانێكن گۆشتی خه‌ڵك ده‌خۆن باسی نامووس و كه‌سایه‌تییان ده‌كه‌ن».

٨١٤. عَنْ أَبِي بَرْزَةَ الْأَسْلَمِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «يَا مَعْشَرَ مَنْ آمَنَ بِلِسَانِهِ، وَلَمْ يَدْخُلِ الْإِيمَانُ قَلْبَهُ، لَا تَغْتَابُوا الْمُسْلِمِينَ، وَلَا تَتَّبِعُوا عَوْرَاتِهِمْ، فَإِنَّهُ مَنِ اتَّبَعَ عَوْرَاتِهِمْ يَتَّبِعُ اللَّهُ عَوْرَتَهُ، وَمَنْ يَتَّبِعِ اللَّهُ عَوْرَتَهُ يَفْضَحْهُ فِي بَيْتِهِ».

ئه‌بو به‌ڕزه‌ی ئه‌سله‌می h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئەى ئەوانەى بە زمان بڕوایان هێناوە! بەڵام ئیمان نەچۆتە نێو دڵیانەوە، غەیبەتى موسوڵمانان مەکەن، بەدواى کەموکوڕییەکانیاندا مەگەڕێن، چونکە هەر کەسێک بەدواى کەموکوڕییاندا بگەڕێت، خواش بەدواى کەموکوڕیی ئەودا دەچێت، هەر کەسێكیش خوا بەدواى کەموکوڕیدا بچێت، لە ماڵى خۆیدا ئابڕووى دەبات (پەردەى لەسەر هەڵدەماڵێت و عەیبى دەردەخات)».

بَابٌ فِي النَّهْيِ عَنِ التَّجَسُّسِ

باسێك ده‌رباره‌ی ڕێگریكردن له‌ سیخوڕی

٨١٥. عَنْ مُعَاوِيَةَ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «إِنَّكَ إِنِ اتَّبَعْتَ عَوْرَاتِ النَّاسِ أَفْسَدْتَهُمْ، أَوْ كِدْتَ أَنْ تُفْسِدَهُمْ». فَقَالَ أَبُو الدَّرْدَاءِ h: كَلِمَةٌ سَمِعَهَا مُعَاوِيَةُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ نَفَعَهُ اللَّهُ تَعَالَى بِهَا.

موعاویه‌ h ده‌ڵێت: گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بوو ده‌یفه‌رموو: «تۆ ئەگەر بەدوای کەموکوڕییەکانى خەڵکدا بگەڕێیت (لەنێو خەڵکدا باسیان بکەیت)، ئەوە تێکیان دەدەیت، یان خەریکە تێکیان بدەیت»، ئه‌بو ده‌ڕداء h گوتی: فه‌رمووده‌یه‌ك بووه‌ پێشه‌وا موعاویه‌ h له‌ پێغه‌مبه‌ری خوای بیست، خوای به‌رز به‌هۆیه‌وه‌ سوودی پێ گه‌یاند.

٨١٦. عَنْ زَيْدِ بْنِ وَهْبٍ قَالَ: أُتِيَ ابْنُ مَسْعُودٍ h فَقِيلَ: هَذَا فُلَانٌ تَقْطُرُ لِحْيَتُهُ خَمْرًا، فَقَالَ عَبْدُ اللَّهِ: إِنَّا قَدْ نُهِينَا عَنِ التَّجَسُّسِ وَلَكِنْ إِنْ يَظْهَرْ لَنَا شَيْءٌ نَأْخُذْ بِهِ.

زه‌یدی كوڕی وه‌هب ده‌ڵێت: پیاوێك هات بۆلای ئیبن مه‌سعوود h گوتی: فڵانه‌ كه‌سه‌ عاره‌ق به ‌ڕیشیدا ده‌چۆڕێته‌وه‌، عه‌بدوڵڵا h گوتی: ئێمه‌ ڕێگریمان لێ كراوه‌ له‌ جاسووسیكردن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆی شتێكمان بۆ ئاشكرا بكات و لێی ببینین، ئه‌وه‌ لۆمه‌ی ده‌كه‌ین و سزای ده‌ده‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌.

بَابُ الْمُؤَاخَاةِ

باسی نواندنی برایه‌تی (له‌به‌ر خوا)

٨١٧. عَنْ سَالِمٍ، عَنْ أَبِيهِ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «الْمُسْلِمُ أَخُو الْمُسْلِمِ لَا يَظْلِمُهُ، وَلَا يُسْلِمُهُ، مَنْ كَانَ فِي حَاجَةِ أَخِيهِ فَإِنَّ اللَّهَ فِي حَاجَتِهِ، وَمَنْ فَرَّجَ عَنْ مُسْلِمٍ كُرْبَةً فَرَّجَ اللَّهُ عَنْهُ بِهَا كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ، وَمَنْ سَتَرَ مُسْلِمًا سَتَرَهُ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ».

سالیم، له‌ باوكی h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «موسوڵمان برای موسوڵمانه‌ سته‌می لێ ناكات، پشتی به‌رنادات، كه‌سێك پێویستی برایه‌كی جێبه‌جێ بكات خوا پێویستییه‌كانی ئه‌و جێبه‌جێ ده‌كات،‌ هه‌ر كه‌سێك خه‌م و گرفتی موسوڵمانێك لابه‌رێت و چاره‌سه‌ری بكات خوا‌ خه‌م و گرفته‌كانی ڕۆژی قیامه‌تی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات و لایده‌بات، هەر كەسێك عەیبى براى موسوڵمانی دابپۆشێت، خوا لە ڕۆژى قیامەت عەیبى دادەپۆشێت».

بَابٌ فِي التَّوَاضُعِ

باسێك دەربارەی سادەیی

٨١٨. عَنْ عِيَاضِ بْنِ حِمَارٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ اللَّهَ أَوْحَى إِلَيَّ أَنْ تَوَاضَعُوا حَتَّى لَا يَبْغِيَ أَحَدٌ عَلَى أَحَدٍ، وَلَا يَفْخَرَ أَحَدٌ عَلَى أَحَدٍ».

عیازی كوڕی حیمار h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «خوا وه‌حی بۆ ناردم كه‌ ئێوه‌ سادە بن به‌رانبه‌ر یه‌كدی، تا هیچ كه‌سێك سته‌م له‌ كه‌س نه‌كات، كه‌س شانازی به‌سه‌ر كه‌سی دیكه‌دا نه‌كات و خۆی پێ له‌ خه‌ڵك گه‌وره‌تر نه‌بێت».

بَابٌ فِي النَّهْيِ عَنْ سَبِّ الْمَوْتَى

باسێك دەربارەی ڕێگریكردن له‌ جنێودان به‌ مردوو

٨١٩. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا مَاتَ صَاحِبُكُمْ فَدَعُوهُ، وَلَا تَقَعُوا فِيهِ».

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كتان (كه‌سێكتان) مرد، وازی لێ بهێنن و قسه‌ی نه‌شیاوی پێ مه‌ڵێن».

بَابٌ فِي النَّهْيِ عَنِ البَغْيِ

باسێك ده‌رباره‌ی ڕێگریكردن له‌ زوڵم و سته‌م

٨٢٠. عَنْ أَبِي بَكْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَا مِنْ ذَنْبٍ أَجْدَرُ أَنْ يُعَجِّلَ اللَّهُ تَعَالَى لِصَاحِبِهِ الْعُقُوبَةَ فِي الدُّنْيَا، مَعَ مَا يَدَّخِرُ لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِثْلُ الْبَغْيِ وَقَطِيعَةِ الرَّحِمِ».

ئه‌بو به‌كڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هیچ گوناهێک نیيە کە هێندە بەپەلە خاوەنەکەى پەلکێش بکات بۆ سزاى خوا (هەر لە دونیا)، سەربارى ئەوەش کە بۆى هەڵدەگیرێت لە دواڕۆژ، ئەوانیش بريتين له: ستەم و دەستدرێژی و پچڕاندنى پەیوەندیى خزمایەتى (ئەو دوو گوناهە زۆر بەپەلە خاوەنەکەیان تووشی سزا دەبن)».

بَابٌ فِيمَنْ يَهْجُرُ أَخَاهُ الْمُسْلِمَ

باسێك ده‌رباره‌ی ئەو كەسەی قسە ناكات لەگەڵ برای موسوڵمانی

٨٢١. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «لَا تَبَاغَضُوا، وَلَا تَحَاسَدُوا، وَلَا تَدَابَرُوا، وَكُونُوا عِبَادَ اللَّهِ إِخْوَانًا، وَلَا يَحِلُّ لِمُسْلِمٍ أَنْ يَهْجُرَ أَخَاهُ فَوْقَ ثَلَاثِ لَيَالٍ».

ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: «یەكدی مەبوغزێنن، ئیرەیی بەیەكدی مەبەن، پشت لەیەكدی مەكەن، بەندەی خوا بن، پێكەوە برا بن، دروست نیيە بۆ هیچ موسوڵمانێك لە سێ شەو زیاتر قسە لەگەڵ برای موسوڵمانی نەكات».

٨٢٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «تُفْتَحُ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ كُلَّ يَوْمِ اثْنَيْنِ، وَخَمِيسٍ فَيُغْفَرُ فِي ذَلِكَ الْيَوْمَيْنِ لِكُلِّ عَبْدٍ لَا يُشْرِكُ بِاللَّهِ شَيْئًا إِلَّا مَنْ بَيْنَهُ وَبَيْنَ أَخِيهِ شَحْنَاءُ، فَيُقَالُ: أَنْظِرُوا هَذَيْنِ حَتَّى يَصْطَلِحَا». قَالَ أَبُو دَاوُدَ: النَّبِيُّ هَجَرَ بَعْضَ نِسَائِهِ أَرْبَعِينَ يَوْمًا، وَابْنُ عُمَرَ هَجَرَ ابْنًا لَهُ إِلَى أَنْ مَاتَ قَالَ أَبُو دَاوُدَ: «إِذَا كَانَتِ الْهِجْرَةُ لِلَّهِ فَلَيْسَ مِنْ هَذَا بِشَيْءٍ». وَإِنَّ عُمَرَ بْنَ عَبْدِ الْعَزِيزِ غَطَّى وَجْهَهُ عَنْ رَجُلٍ.

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «ده‌رگاكانی به‌هه‌شت هه‌موو ڕۆژانی دووشه‌ممە و پێنجشه‌ممە ده‌كرێنه‌وه‌، له‌و دوو ڕۆژه‌دا هه‌موو به‌نده‌یه‌ك لێی دەبووردرێت كه‌ هیچ شتێكی نەكردبێتە هاوبەشی خوا، مه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ نێوان خۆی و براكه‌یدا ساردی هه‌بووبێت، ئه‌و كاته‌ خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌م دوو كه‌سه‌ دوا بخه‌ن جارێ لێیان خۆش نابم هه‌تاوه‌كوو ئاشت ده‌بنه‌وه‌ و ڕێك ده‌كه‌ون و ڕق و كینه‌ نامێنێت له‌ نێوانیاندا»، ئه‌بو داود ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر پشتی له‌ هه‌ندێك له‌ خێزانه‌كانی كردووه‌ چل ڕۆژ، ئیبن عومه‌ریش پشتی له‌ كوڕێكی كردووه‌ تا مردووه‌ (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها فه‌رمووده‌یه‌كی ڕه‌ت كردۆته‌وه‌)، ئه‌بو داود ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر پشتتێكردنه‌كه‌ بۆ خوا بوو له‌پێناو دین بوو، ئه‌وه‌ ئه‌م فه‌رموودانه‌ نایگرێته‌وه‌، (پێشه‌وا) عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز پیاوێكی بینیوه‌ ده‌موچاوی خۆی داپۆشیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یبینێت.

بَابٌ فِي الظَّنِّ

باسێك ده‌رباره‌ی ‌گومانبردنی خراپ

٨٢٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِيَّاكُمْ وَالظَّنَّ فَإِنَّ الظَّنَّ أَكْذَبُ الْحَدِيثِ، وَلَا تَحَسَّسُوا، وَلَا تَجَسَّسُوا».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئاگادار بن خۆتان له‌ گومانی خراپ بپارێزن، چونكه‌ گومانی خراپ درۆترین قسه‌وباسه‌، هه‌روه‌ها به‌شوێن هه‌ست و خوستی خه‌ڵكه‌وه‌ مه‌بن و سیخوڕی مه‌كه‌ن».

بَابٌ فِي إِصْلَاحِ ذَاتِ الْبَيْنِ

باسێك ده‌رباره‌ی ئاشتكردنەوەی‌ نێوان خه‌ڵك

٨٢٤. عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَلَا أُخْبِرُكُمْ بِأَفْضَلَ مِنْ دَرَجَةِ الصِّيَامِ وَالصَّلَاةِ وَالصَّدَقَةِ؟». قَالُوا: بَلَى، يَا رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِصْلَاحُ ذَاتِ الْبَيْنِ، وَفَسَادُ ذَاتِ الْبَيْنِ الْحَالِقَةُ».

ئه‌بو ده‌ڕداء h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئایا شتێكتان پێ بڵێم كه‌ له‌ ڕۆژوو و نوێژ و بەخشين پله‌ی چاكه‌ی به‌رزتره‌؟»، گوتیان: به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (پێمان بڵێ)، فه‌رمووی: «ئاشته‌وایی و ڕێكخستنی نێوانی خه‌ڵكی، هه‌روه‌ها خراپه‌ و تێكدانی نێوانی خه‌ڵكی دین ڕاده‌ماڵێت و ده‌یتاشێت».

بَابٌ فِي الرَّحْمَةِ

باسێك ده‌رباره‌ی به‌زه‌یی و میهرەبانی

٨٢٥. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k يَبْلُغُ بِهِ النَّبِيَّ «الرَّاحِمُونَ يَرْحَمُهُمُ الرَّحْمَنُ ارْحَمُوا أَهْلَ الْأَرْضِ يَرْحَمْكُمْ مَنْ فِي السَّمَاءِ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر k فه‌رمووده‌كه‌ ده‌یگه‌یه‌نێت به‌ پێغه‌مبه‌ر كه‌ فه‌رموویه‌تی: «ئه‌و كه‌سانه‌ی میهرەبان و به‌به‌زه‌یین خوا بەزەییان لەگەڵ دەنوێنێت، ئێوه‌ به‌زه‌ییتان بێته‌وه‌ به ‌خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی، ئه‌وه‌ی له‌ ئاسمانه‌ به‌زه‌یی به‌ ئێوه‌دا دێته‌وه‌».

بَابٌ فِي النَّصِيحَةِ

باسێك ده‌رباره‌ی نواندنی دڵسۆزی

٨٢٦. عَنْ تَمِيمٍ الدَّارِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ :«إِنَّ الدِّينَ النَّصِيحَةُ إِنَّ الدِّينَ النَّصِيحَةُ إِنَّ الدِّينَ النَّصِيحَةُ»، قَالُوا: لِمَنْ يَا رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «لِلَّهِ وَكِتَابِهِ وَرَسُولِهِ، وَأَئِمَّةِ الْمُؤْمِنِينَ، وَعَامَّتِهِمْ، أَوْ أَئِمَّةِ الْمُسْلِمِينَ، وَعَامَّتِهِمْ».

ته‌میمی داری h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «بەڕاستی ئایین بریتییە لە دڵسۆزی، بەڕاستی ئایین بریتییە لە دڵسۆزی، بەڕاستی ئایین بریتییە لە دڵسۆزی»، گوتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا دڵسۆزییە بۆ كێ؟ فه‌رمووی: «بۆ خوا، بۆ قوڕئانەكەی، بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، بۆ پێشه‌وایانی موسوڵمانان و تێكڕای موسوڵمانان بەگشتی».

بَابٌ فِي تَغْيِيرِ الِاسْمِ الْقَبِيحِ

باسێك ده‌رباره‌ی گۆڕینی ناوێك كه‌وا ناخۆش و ناشیرین بێت

٨٢٧. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ : غَيَّرَ اسْمَ عَاصِيَةَ، وَقَالَ: «أَنْتِ جَمِيلَةٌ».

ئیبن عومه‌ر k ده‌گێڕێته‌وه‌: ئافره‌تێك ناوی عاصیه‌ بوو (واتە: یاخیبوو)، پێغه‌مبه‌ری خوا ناوه‌كه‌ی گۆڕی فه‌رمووی: «تۆ ناوت جه‌میله‌یه‌ (واتە: جوان)».

٨٢٨. عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ عَمْرِو بْنِ عَطَاءٍ: أَنَّ زَيْنَبَ بِنْتَ أَبِي سَلَمَةَ، سَأَلَتْهُ: مَا سَمَّيْتَ ابْنَتَكَ؟ قَالَ: سَمَّيْتُهَا مُرَّةَ، فَقَالَتْ: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ نَهَى عَنْ هَذَا الِاسْمِ، سُمِّيتُ بَرَّةَ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «لَا تُزَكُّوا أَنْفُسَكُمْ، اللَّهُ أَعْلَمُ بِأَهْلِ الْبِرِّ مِنْكُمْ». فَقَالَ: مَا نُسَمِّيهَا؟ قَالَ: «سَمُّوهَا زَيْنَبَ».

موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌مری كوڕی عه‌تاء ده‌گێڕێته‌وه‌: زه‌ینه‌بی كچی ئه‌بو سه‌له‌مه‌ پرسیاری لێ كرد كچه‌كه‌ت ناو ناوه‌ چی؟ گوتی: ناوم ناوه‌ چاكه‌كار، گوتی: پێغه‌مبه‌ری خوا ڕێگری له‌و ناوه‌ كردووه‌، گوتی: من خۆم به‌ به‌ڕڕه (واته‌: چاكه‌كار)‌ ناو نرابووم، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: «ته‌زكیه‌ی نه‌فسی خۆتان مه‌كه‌ن خوا‌ خۆی زاناتره‌ كێ له‌ ئێوه‌ چاكه‌كارە»، گوتی: ئه‌ی كچه‌كه‌م ناو بنێم چی؟ فه‌رمووی: «ناوی بنێن زه‌ینه‌ب».

٨٢٩. عَنْ سَعِيدِ بْنِ الْمُسَيِّبِ، عَنْ أَبِيهِ، عَنْ جَدِّهِ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ لَهُ: «مَا اسْمُكَ؟». قَالَ: حَزْنٌ، قَالَ: «أَنْتَ سَهْلٌ». قَالَ: لَا، السَّهْلُ يُوطَأُ وَيُمْتَهَنُ، قَالَ سَعِيدٌ: «فَظَنَنْتُ أَنَّهُ سَيُصِيبُنَا بَعْدَهُ حُزُونَةٌ».

سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییب، له‌ باوكییه‌وه‌، له‌ باپیرییه‌وه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر به‌باوكی سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییبی فه‌رمووه‌: «ناوت چییه‌؟»، گوتوویه‌تی: ناوم حه‌زنه‌ (حه‌زن: زه‌وییه‌كه‌ به‌رز و نزمی تێدا بێت و ئه‌ستوور بێت، به ‌مانای خه‌م و خه‌فه‌تیش دێت)، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «(نه‌خێر، حه‌زن باش نییه‌) تۆ سه‌هل و ئاسانی (یان به‌ مانای‌ زه‌وی ته‌خت)»، گوتی: نه‌خێر ئه‌گه‌ر زه‌وییه‌ك ته‌خت بێت خه‌ڵك به‌سه‌ریدا ده‌ڕوات و سووكایه‌تی پێ ده‌كرێت به‌پێ به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆن، حه‌زم له‌وه‌ نییه‌ (یانی ناوه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوای ڕه‌ت كرده‌وه‌)، سه‌عید ده‌ڵێت: له‌مه‌وه‌ زانیم بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌ له‌مه‌ودوا خه‌م و خه‌فه‌تی لێ نابڕێت!

٨٣٠. قَالَ أَبُو دَاوُدَ: وَغَيَّرَ النَّبِيُّ اسْمَ الْعَاصِ، وَعَزِيزٍ، وَعَتَلَةَ، وَشَيْطَانٍ، وَالْحَكَمِ، وَغُرَابٍ، وَحُبَابٍ، وَشِهَابٍ، فَسَمَّاهُ هِشَامًا، وَسَمَّى حَرْبًا سَلْمًا، وَسَمَّى الْمُضْطَجِعَ الْمُنْبَعِثَ، وَأَرْضًا تُسَمَّى عَفِرَةَ سَمَّاهَا خَضِرَةَ، وَشَعْبَ الضَّلَالَةِ، سَمَّاهُ شَعْبَ الْهُدَى، وَبَنُو الزِّنْيَةِ، سَمَّاهُمْ بَنِي الرِّشْدَةِ، وَسَمَّى بَنِي مُغْوِيَةَ، بَنِي رِشْدَةَ. قَالَ أَبُو دَاوُدَ: تَرَكْتُ أَسَانِيدَهَا لِلِاخْتِصَارِ.

ئه‌بو داود ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر هه‌ندێك ناوی گۆڕیوه:‌ ناوی عاصی گۆڕیوه‌ (واتە: یاخیبوو)، عه‌زیزی گۆڕیوه‌ (ده‌ڵێن: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی خوایه‌)،‌ عه‌ته‌له‌ی گۆڕیوه‌ (به‌مانای توندوتیژی)، شه‌یتانی گۆڕیوه‌، حه‌كه‌می گۆڕیوه‌ (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ حه‌كه‌مه‌ خوای گه‌وره‌ بڕیار ده‌دات)، غوراب (قه‌ڵه‌ڕه‌ش)ی گۆڕیوه‌ (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خراپترین باڵنده‌یه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر كه‌لاك و به‌دوای شتی پیسدا ده‌گه‌ڕێت)، حوبابی گۆڕیوه‌ (ده‌ڵێن: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی شه‌یتان بووه‌ و بە‌ ماریش ده‌گوترێت)، وه‌ شیهابی گۆڕیوه‌ (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشكۆی ئاگره‌ كه‌ به‌رده‌بێته‌وه‌)، شیهابی كردووه‌ به‌ هیشام، حه‌ڕب (جه‌نگ)ی كردووه‌ به ‌ئاشتی (سلیم)، (الْمُضْطَجِعَ) كه‌سی ڕاكشاوی گۆڕیوه‌ (مانای ته‌مبه‌ڵی تێدایه‌) كردوویه‌تی به‌ (الْمُنْبَعِثَ) ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵده‌ستێته‌وه ‌و ده‌ژیێته‌وه‌ و به‌رز ده‌بێته‌وه‌، زه‌وییه‌ك ناوی عیفه‌ڕه‌ بووه‌ زه‌وییه‌كه‌ كه‌وا هیچ شتێكی لێ نه‌ڕوێ ناوی ناوه‌ سه‌وزایی، دۆڵێك ناوی دۆڵی گومڕایی و وێڵی بووه‌ ناوی ناوه‌ به‌ دۆڵی ڕێنمایی، نه‌وه‌ی زینا پێیانی فه‌رمووه‌ نه‌وه‌ی ڕێگای ڕاست، به‌نو موغویه‌ی وێڵ و گومڕابوونی گۆڕیوه‌ بۆ نه‌وه‌ی ڕێگای ڕاست، ئه‌بو داود ده‌ڵێت: بۆیه‌ سه‌نه‌دی ئه‌وانه‌م باس نه‌كردووه‌ بۆ كورتكردنه‌وه‌ و كورتبڕی.

بَابٌ فِي الْأَلْقَابِ

باسێك ده‌رباره‌ی نازناو

٨٣١. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ بُرَيْدَةَ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تَقُولُوا لِلْمُنَافِقِ: سَيِّدٌ، فَإِنَّهُ إِنْ يَكُ سَيِّدًا، فَقَدْ أَسْخَطْتُمْ رَبَّكُمْ b».

عه‌بدوڵڵای كوڕی بوڕه‌یده‌، له‌ باوكییه‌وه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌، گوتوویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «به‌ مرۆڤی دووڕوو مه‌ڵێن: گه‌وره‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌وره‌تان بێت، ئێوه‌ خوای گه‌وره‌تان b تووڕه ‌كردووه».

بَابٌ فِي التَّشْدِيدِ فِي الْكَذِبِ

باسێك ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی توند له‌سه‌ر درۆكردن

٨٣٢. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِيَّاكُمْ وَالْكَذِبَ، فَإِنَّ الْكَذِبَ يَهْدِي إِلَى الْفُجُورِ، وَإِنَّ الْفُجُورَ يَهْدِي إِلَى النَّارِ، وَإِنَّ الرَّجُلَ لَيَكْذِبُ وَيَتَحَرَّى الْكَذِبَ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللَّهِ كَذَّابًا، وَعَلَيْكُمْ بِالصِّدْقِ، فَإِنَّ الصِّدْقَ يَهْدِي إِلَى الْبِرِّ، وَإِنَّ الْبِرَّ يَهْدِي إِلَى الْجَنَّةِ، وَإِنَّ الرَّجُلَ لَيَصْدُقُ وَيَتَحَرَّى الصِّدْقَ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللَّهِ صِدِّيقًا».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «خۆتان لە درۆ بپارێزن، چونکە درۆ (خاوەنەکەی) بەرەو خراپەکاری دەبات، کاری خراپەش بەرەو ئاگری دەبات، مرۆڤ درۆ دەکات و بەشوێن درۆدا دەگەڕێت، هەتا وای لێ دێت لە لایەن خواوە ناوی بە درۆزن تۆمار دەکرێت، (هەروەها فەرموویەتی): پابەند و پەیوەست بن بە ڕاستییەوە، چونکە ڕاستگۆیی (خاوەنەکەی) بەرەو چاکە و چاکەکاری پەلکێش دەکات، چاکەکاریش بەرەو بەهەشتی دەبات، پیاو ڕاست و ڕاستگۆ دەبێت و بەشوێن ڕاستییەوە دەبێت، بەجۆرێک هەتاکوو لەلایەن خواوە بە ڕاستگۆ ناوی تۆمار دەکرێت».

٨٣٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «كَفَى بِالْمَرْءِ إِثْمًا أَنْ يُحَدِّثَ بِكُلِّ مَا سَمِعَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێته‌وه‌: پێغەمبەری فەرموویەتی: «مرۆڤ ئەوەندەی بەسە کە گوناهبار بێت هەر شتێکی بیست بیگێڕێتەوە (بەبێ بەدواداچوون)».

بَابٌ فِي حُسْنِ الظَّنِّ

باسێك ده‌رباره‌ی گومانی باش

٨٣٤. عَنْ صَفِيَّةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ مُعْتَكِفًا، فَأَتَيْتُهُ أَزُورُهُ لَيْلًا، فَحَدَّثْتُهُ وَقُمْتُ، فَانْقَلَبْتُ، فَقَامَ مَعِي لِيَقْلِبَنِي، وَكَانَ مَسْكَنُهَا فِي دَارِ أُسَامَةَ بْنِ زَيْدٍ، فَمَرَّ رَجُلَانِ مِنَ الْأَنْصَارِ، فَلَمَّا رَأَيَا النَّبِيَّ أَسْرَعَا، فَقَالَ النَّبِيُّ : «عَلَى رِسْلِكُمَا إِنَّهَا صَفِيَّةُ بِنْتُ حُيَيٍّ» قَالَا: سُبْحَانَ اللَّهِ يَا رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِنَّ الشَّيْطَانَ يَجْرِي مِنَ الْإِنْسَانِ مَجْرَى الدَّمِ، فَخَشِيتُ أَنْ يَقْذِفَ فِي قُلُوبِكُمَا شَيْئًا» أَوْ قَالَ: «شَرًّا».

صەفییە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا لە ئیعتیکافدا بوو، منیش شەو هاتم سەردانم کرد، ئیدی قسەم لەگەڵیدا کرد و هەستام ڕۆشتم، ئەویش لەگەڵ من هەستا بۆئەوەی بەڕێم بکات، شوێنی مانەوەی صەفییە لە ماڵەکەی ئوسامەی کوڕی زەید بوو (دواتر بوو بە ماڵی ئوسامە)، لەو کاتەدا دوو پیاو لە ئەنصاڕەکان بەوێدا ڕەت بوون، جا کە پێغەمبەریان بینی پەلەیان کرد (خێرا ڕۆيشتن)، پێغەمبەریش فەرمووی: «پەلە مەکەن و هێواش بن، ئا ئەوە صەفییەی کچی حویەییەیە»، گوتیان: پاک و بێگەردی بۆ خوا، ئەی پێغەمبەری خوا (چۆن گومان بە تۆ دەبەین)، فەرمووی: «لە ڕاستیدا شەیتان بەشوێن خوێنی دەمارەکانی مرۆڤدا دێت و دەچێت، بۆیە ترسام کەوا شتێکتان بخاتە دڵەوە»، یان فەرمووی: «خراپە و گومانی خراپ بخاتە دڵتانەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْمِزَاحِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی گاڵتەكردن

٨٣٥. عَنْ أَنَسٍ h: أَنَّ رَجُلًا أَتَى النَّبِيَّ ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، احْمِلْنِي، قَالَ النَّبِيُّ : «إِنَّا حَامِلُوكَ عَلَى وَلَدِ نَاقَةٍ». قَالَ: وَمَا أَصْنَعُ بِوَلَدِ النَّاقَةِ؟ فَقَالَ النَّبِيُّ : «وَهَلْ تَلِدُ الْإِبِلَ إِلَّا النُّوقُ».

ئەنەس h دەڵێت: پیاوێک هات بۆ خزمەت پێغەمبەر گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا وڵاخێکی سواریم بدەیە، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «بێچووی وشترێکت دەدەینێ»، گوتی: جا من چی لە بێچووە وشتر بکەم (خۆ بۆ سواری نابێت)؟ پێغەمبەر فەرمووی: «ئەی وشتریش (وشتری گەورە) هەر بێچووی وشتری مێیە نییە».

🖍   تێبینی:

ئەو فەرموودەیە ئەوەمان فێر دەکات لە وەڵامدانەوە پەلە نەکەین هەتا جوان لە قسەی بەرانبەر تێنەگەین و ڕانەمێنین.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْمُتَشَدِّقِ فِي الْكَلَامِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی ئەوانەی زۆر قسە دەكەن

٨٣٦. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ ابْن عَمْرٍو k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ اللَّهَ b يُبْغِضُ الْبَلِيغَ مِنَ الرِّجَالِ الَّذِي يَتَخَلَّلُ بِلِسَانِهِ تَخَلُّلَ الْبَاقِرَةِ بِلِسَانِهَا».

عەبدوڵڵای کوڕی عەمر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «بەڕاستی خوا ڕقی لەو کەسەیە کە زێدەڕۆیی دەکات لە کاتی قسەکردن و قسەی زل دەکات و زمان لە هەموو کون و کەلێن دەگێڕێت (بۆ هێنانی قسەی زل)، هەر وەکوو چۆن مانگا بە زمانی پووش و پەڵاش و لەوەڕ ڕادەماڵێت».

٨٣٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ k أَنَّهُ قَالَ: قَدِمَ رَجُلَانِ مِنَ الْمَشْرِقِ، فَخَطَبَا، فَعَجِبَ النَّاسُ - يَعْنِي لِبَيَانِهِمَا - فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ مِنَ البَيَانِ لَسِحْرًا». أَوْ «إِنَّ بَعْضَ الْبَيَانِ لَسِحْرٌ».

عەبدوڵڵای کوڕی عومەر k دەڵێ: دوو پیاو لە ڕۆژهەڵاتەوە هاتن و قسەیان کرد، خەڵکەکەش لە ڕەوانبێژیی ئەوان سەریان سووڕ ما و كاریگەرییان تێ كرا، بۆیە پێغەمبەری خوا فەرمووی: «بێگومان جوان ڕوونکردنەوە (جوان قسەکردن لە جێی خۆیدا) دەڵێی جادووە»، یان فەرمووی: «بەڕاستی هەندێ ڕوونکردنەوە جادووی تێدایە (سەرنجی بەرانبەر ڕادەکێشێت)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الرُّؤْيَا

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی خه‌ونبینین

٨٣٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ إِذَا انْصَرَفَ مِنْ صَلَاةِ الْغَدَاةِ يَقُولُ: «هَلْ رَأَى أَحَدٌ مِنْكُمُ اللَّيْلَةَ رُؤْيَا»، وَيَقُولُ «إِنَّهُ لَيْسَ يَبْقَى بَعْدِي مِنَ النُّبُوَّةِ إِلَّا الرُّؤْيَا الصَّالِحَةُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێته‌وه‌: هەرکات پێغەمبەری خوا لە نوێژی بەیانی تەواو دەبوو، دەیفەرموو: «ئایا هیچ یەکێک لە ئێوە ئەوشەو خەونی بینیوە؟»، دەیفەرموو: «بێگومان لەدوای من پێغەمبەرایەتی نامێنێت، جگە لە خەونی باش و چاک (کە موسوڵمان خۆی ببینێت، یان کەسی چاک خەونی پێوە ببینێت)».

٨٣٩. عَنْ وَكِيعِ بْنِ عُدُسٍ، عَنْ عَمِّهِ أَبِي رَزِينٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الرُّؤْيَا عَلَى رِجْلِ طَائِرٍ، مَا لَمْ تُعَبَّرْ، فَإِذَا عُبِّرَتْ وَقَعَتْ». قَالَ: وَأَحْسِبُهُ قَالَ: «وَلَا تَقُصَّهَا إِلَّا عَلَى وَادٍّ، أَوْ ذِي رَأْيٍ».

وەکیعی کوڕی عودوس، لە ئه‌بو ڕه‌زینی مامیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویه‌تی: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «خەون لەسەر پێیە و جێگیر نابێت و دەڕوات، مادام لێکدانەوەی بۆ نەکرابێت، جا هەرکات لێکدانەوەی بۆ کرا دێتە جێ»، ڕاوی دەڵێت: پێموایە فەرمووشی: «هەرگیز مەیگێڕنەوە تەنها بۆ کەسی خۆشەویست نەبێت، یان تەنها بۆ کەسێکی ئاقڵ و ژیر و تێگەیشتوو نەبێت».

٨٤٠. عَنْ أَبي قَتَادَةَ h يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ ، يَقُولُ: «الرُّؤْيَا مِنَ اللَّهِ، وَالْحُلْمُ مِنَ الشَّيْطَانِ، فَإِذَا رَأَى أَحَدُكُمْ شَيْئًا يَكْرَهُهُ فَلْيَنْفُثْ عَنْ يَسَارِهِ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، ثُمَّ لِيَتَعَوَّذْ مِنْ شَرِّهَا، فَإِنَّهَا لَا تَضُرُّهُ».

ئەبو قەتادە h دەڵێت: گوێم لێ ێبوو پێغەمبەری خوا دەیفەرموو: «خەوبینینی باش لە خواوەیە، خەونی ناخۆشیش لە شەیتانەوەیە، بۆیە هەر کات یەکێکتان شتێکی بینی (لە خەودا) و پێیناخۆش بوو، با سێ جار تف بکاتە لای چەپی، پاشان پەنا بگرێت (بە خوا) لە خراپەی ئەو خەونە، چونکە ئەوکات هیچ زیانێکی پێ ناگەیەنێت».

٨٤١. عَنْ أَبي هُرَيْرَةَ، قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ ، يَقُولُ: «مَنْ رَآنِي فِي الْمَنَامِ، فَسَيَرَانِي فِي الْيَقَظَةِ، أَوْ لَكَأَنَّمَا رَآنِي فِي الْيَقَظَةِ، وَلَا يَتَمَثَّلُ الشَّيْطَانُ بِي».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێک لە خەونیدا منی بینی، ئەوە بە بەخەبەری من دەبینێت، یان وەکوو ئەوە وایە منی بەزیندوویی بینبێت، هەرگیز شەیتان ناتوانێت خۆی بە من بچوێنێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي التَّثَاؤُبِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی باوێشكدان

٨٤٢. عَنْ أَبِى سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا تَثَاءَبَ أَحَدُكُمْ فَلْيُمْسِكْ عَلَى فِيهِ، فَإِنَّ الشَّيْطَانَ يَدْخُلُ».

ئەبو سەعیدی خودری h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەرکات یەکێکتان باوێشکی دا با دەستی بخاتە سەر دەمی، چونکە (لەو کاتەدا) شەیتان دەچێتە نێویەوە».

٨٤٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْعُطَاسَ، وَيَكْرَهُ التَّثَاؤُبَ، فَإِذَا تَثَاءَبَ أَحَدُكُمْ فَلْيَرُدَّهُ مَا اسْتَطَاعَ، وَلَا يَقُلْ هَاهْ هَاهْ، فَإِنَّمَا ذَلِكُمْ مِنَ الشَّيْطَانِ يَضْحَكُ مِنْهُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «لە ڕاستیدا خوا پژمینی خۆش دەوێت و باوێشکی پێ ناپەسند و خراپە، بۆیە هەر کات یەکێكتان باوێشکی هات، با چەندەی دەتوانێت بیگێڕێتەوە، با نەڵێت: ها، ها، (دەنگی لێ نەهێنێت)، چونکە ئەوە لە شەیتانەوەیە و لەو کاتەدا شەیتان پێی پێدەکەنێت».

بَابٌ فِي الْعُطَاسِ

باسێك ده‌رباره‌ی پژمین

٨٤٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ ، قَالَ: «إِذَا عَطَسَ أَحَدُكُمْ فَلْيَقُلِ: الْحَمْدُ لِلَّهِ عَلَى كُلِّ حَالٍ، وَلْيَقُلْ أَخُوهُ أَوْ صَاحِبُهُ: يَرْحَمُكَ اللَّهُ، وَيَقُولُ هُوَ: يَهْدِيكُمُ اللَّهُ وَيُصْلِحُ بَالَكُمْ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێته‌وه‌: پێغەمبەر فەرموویەتی: «هەرکات یەکێكتان پژمی با بڵێت: (الْحَمْدُ لِلَّهِ عَلَى كُلِّ حَال)، واته‌: سوپاس بۆ خوا لە هەموو بارودۆخێکدا، با براکەی یان هاوڕێکەشی (لە وەڵامدا) بڵێت: ( يَرْحَمُكَ اللَّه)، واته‌: خوا ڕەحمت پێ بکات، ئەویش پێی بڵێتەوە: (يَهْدِيكُمُ اللَّهُ وَيُصْلِحُ بَالَكُمْ)، واته‌: خوا ڕێنوێنیتان بکات و کاروبارتان چاك بكات».

بَابُ كَيْفَ يُشَمَّتُ الذِّمِّيُّ

باسی چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناموسوڵمان كاتێك ده‌پژمێت

٨٤٥. عَنْ أَبِي بُرْدَةَ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: كَانَتِ الْيَهُودُ تَعَاطَسُ عِنْدَ النَّبِيِّ : رَجَاءَ أَنْ يَقُولَ لَهَا يَرْحَمُكُمُ اللَّهُ، فَكَانَ يَقُولُ: «يَهْدِيكُمُ اللَّهُ، وَيُصْلِحُ بَالَكُمْ».

ئەبو بوڕدە، لە باوکیه‌وه‌ h دەگێڕێتەوە، گوتوویه‌تی: جوولەکە لە خزمەت پێغەمبەردا دەپژمین، بەئومێدی ئەوەی پێغەمبەر پێیان بفەرموێت: خوا ڕەحمتان پێ بکات، بەڵام پێغەمبەر دەیفەرموو: «خوا ڕێی ڕاستتان پیشان بدات و کاروبارتان چاك بكات».

بَابٌ فِي النَّوْمِ عَلَى طَهَارَةٍ

باسێك ده‌رباره‌ی نووستن به‌ده‌ستنوێژه‌وه‌

٨٤٦. عَنْ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ h عَنِ النَّبِيِّ ، قَالَ:«مَا مِنْ مُسْلِمٍ يَبِيتُ عَلَى ذِكْرٍ طَاهِرًا، فَيَتَعَارُّ مِنَ اللَّيْلِ فَيَسْأَلُ اللَّهَ خَيْرًا مِنَ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ إِلَّا أَعْطَاهُ إِيَّاهُ».

موعازی کوڕی جەبەل h دەڵێت: پێغەمبەر فەرموویەتی: «هەر موسوڵمانێک شەو بەیادی خواوە و بەپاکی بخەوێت، ئینجا شەو بەئاگا بێتەوە و داوای خێری دونیا و دواڕۆژ لە خوا بکات، بەدڵنیایی خوا داواکەی وەردەگرێت».

٨٤٧. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَامَ مِنَ اللَّيْلِ فَقَضَى حَاجَتَهُ فَغَسَلَ وَجْهَهُ، وَيَدَيْهِ، ثُمَّ نَامَ.

ئیبن عەبباس k دەگێڕێته‌وه‌: پێغەمبەری خوا شەوێك هەستایەوە و چووە سەرئاو، دوایی دەست و دەموچاوی شوشت، پاشان نوستەوە.

بَابُ مَا يُقَالُ عِنْدَ النَّوْمِ

باسی ئه‌وه‌ی دەگوترێت له‌ كاتی خەوتن

٨٤٨. عَنْ حَفْصَةَ i زَوْجِ النَّبِيِّ : أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ إِذَا أَرَادَ أَنْ يَرْقُدَ وَضَعَ يَدَهُ الْيُمْنَى تَحْتَ خَدِّهِ ثُمَّ يَقُولُ: «اللَّهُمَّ قِنِي عَذَابَكَ يَوْمَ تَبْعَثُ، عِبَادَكَ ثَلَاثَ مِرَارٍ».

حەفصەی i خێزانی پێغەمبەر دەگێڕێته‌وه‌: هەر کات پێغەمبەری خوا بیویستبایە بخەوێت، دەستی ڕاستی دەخستە ژێر ڕوومەتی ڕاستی، پاشان دەیفەرموو: «خوایە ئەو ڕۆژەی کە بەندەکانت زیندوو دەکەیتەوە لە سزا و تووڕەیی خۆت بمپارێزە، سێ جار ئەوەی دووبارە دەکردەوە».

٨٤٩. عَنْ حُذَيْفَةَ h قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ إِذَا نَامَ قَالَ: «اللَّهُمَّ بِاسْمِكَ أَحْيَا وَأَمُوتُ». وَإِذَا اسْتَيْقَظَ قَالَ: «الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَحْيَانَا بَعْدَمَا أَمَاتَنَا، وَإِلَيْهِ النُّشُورُ».

حوزەیفە h دەڵێت: هەر کات پێغەمبەر دەخەوت دەیفەرموو: خوایە بە ناوی تۆوەیە دەژین و دەمرین (ژیان و مردنمان لە دەستی تۆدایە) هەر کات لە خەویش هەستابایە دەیفەرموو: «سوپاس و ستاییش بۆ ئەو خوایەی لەدوای مردن زیندووی کردینەوە، سەرەنجامی گەڕانەوەش هەر بۆ لای ئەوە».

بَابُ مَا يَقُولُ إِذَا أَصْبَحَ

باسی ئه‌وه‌ی دەگوترێ كاتێك بەیانی دەبێتەوە

٨٥٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ أَبَا بَكْرٍ الصِّدِّيقَ h قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ مُرْنِي بِكَلِمَاتٍ أَقُولُهُنَّ إِذَا أَصْبَحْتُ، وَإِذَا أَمْسَيْتُ، قَالَ: «قُلْ: اللَّهُمَّ فَاطِرَ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضِ، عَالِمَ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ، رَبَّ كُلِّ شَيْءٍ وَمَلِيكَهُ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ نَفْسِي، وَشَرِّ الشَّيْطَانِ وَشِرْكِهِ، قَالَ: قُلْهَا إِذَا أَصْبَحْتَ، وَإِذَا أَمْسَيْتَ، وَإِذَا أَخَذْتَ مَضْجَعَكَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێته‌وه‌: ئەبو بەکری صدیق h گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا چەند وشەیەکم پێ بڵێ کە هەر کات بەیانیم کردەوە بیانڵێم و ئێوارەشم کردەوە هەر بیانڵێم، فەرمووی: «بڵێ: خوایە بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی، ئەو زاتەی کە بە هەموو پەنهان و ئاشکرایەك ئاگاداریت، خاوەنی هەموو شتێک کە مافی خاوەندارێتی هەر بۆ تۆیە، شایەتی دەدەم کە هیچ پەرستراوێکی بەهەق بوونی نییە جگە لە تۆ، پەنا دەگرم بە تۆ لە خراپەی نه‌فسی خۆم، هەروەها لە خراپەی شەیتان و هاوبەشدانانی، فەرمووی: ئەگەر بەیانیت کردەوە و ئێوارەت کردەوە و چوویتە سەر جێگا (بۆ نوستن) ئەو زیکرە بڵێ».

٨٥١. عَنْ بُرَيْرَةَ عَنْ أَبِيهِ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ قَالَ حِينَ يُصْبِحُ أَوْ حِينَ يُمْسِي: اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ بِنِعْمَتِكَ، وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي، إِنَّهُ لَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ، فَمَاتَ مِنْ يَوْمِهِ أَوْ مِنْ لَيْلَتِهِ دَخَلَ الْجَنَّةَ».

بوڕەیڕە لە باوکیه‌وه‌ h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ فەرموویەتی: «هەر کەسێک بەیانی دەکاتەوە یان ئێوارە دەکاتەوە بڵێت: خوایە تۆ پەروەردگاری منیت، دروستت کردووم و من بەندەی تۆم، من لەسەر بەڵێن و پەیمانەکەمم (کە تۆ بپەرستم)، بەپێی ئه‌وه‌ی له‌ توانامدایە، پەنا دەگرم بە تۆ لەو خراپەیه‌ی کە خۆم ئەنجامم داوە، دان دەنێم بە نیعمەتەکانت، هەروەها دان دەنێم بە گوناهەکانمدا، جا لێم خۆش بە، چونکە کەس نییە لە گوناهەكان خۆش بێت جگە لە تۆ، ئه‌گه‌ر له ڕۆژه‌كه‌یدا یان‌ شه‌وه‌كه‌یدا بمرێت، ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌».

بَابُ مَا يَقُولُ الرَّجُلُ إِذَا خَرَجَ مِنْ بَيْتِهِ

باسی ئه‌وه‌ی دەگوترێت لە كاتی چوونەدەر لە ماڵ

٨٥٢. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i قَالَتْ: مَا خَرَجَ النَّبِيُّ مِنْ بَيْتِي قَطُّ إِلَّا رَفَعَ طَرْفَهُ إِلَى السَّمَاءِ فَقَالَ: «اللَّهُمَّ أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَضِلَّ، أَوْ أُضَلَّ، أَوْ أَزِلَّ، أَوْ أُزَلَّ، أَوْ أَظْلِمَ، أَوْ أُظْلَمَ، أَوْ أَجْهَلَ، أَوْ يُجْهَلَ عَلَيَّ».

ئوم سەلەمە i دەڵێت: هەرگیز پێغەمبەر لە ماڵەکەی من دەرنەچووە مەگەر سەری بۆ ئاسمان هەر بەرز کردۆتەوە و فەرموویەتی: «خوایە پەنا دەگرم بە تۆ لەوەی کە لە ڕێگەی هەق لابدەم یان لامبدەن، یان تووشی تاوان بم و بخلیسکێم یان بمخلیسکێنن، هەروەها لەوەش کە ستەم لە کەسێك بکەم یان ستەمم لێ بکرێت، یان نەزانی بەرانبەر کەسێک بکەم یان نەزانی و نەفامی بەرانبەرم بکرێت».

بَابُ إِخْبَارِ الرَّجُلِ الرَّجُلَ بِمَحَبَّتِهِ إِيَّاهُ

باسی ئه‌وه‌ی كەسێك كەسێكی خۆش ویست هەواڵی پێ بدات

٨٥٣. عَنِ الْمِقْدَامِ بْنِ مَعْدِي كَرِبَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِذَا أَحَبَّ الرَّجُلُ أَخَاهُ فَلْيُخْبِرْهُ أَنَّهُ يُحِبُّهُ».

میقدامی کوڕی مەعدی كه‌ریب h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ ده‌گیڕێته‌وه‌ كه‌ فەرموویەتی: «ئەگەر کەسێك کەسێكی خۆش ویست (کەسێك برای موسوڵمانی خۆی خۆش بوێت)، ئەوە با پێی بڵێت کە خۆشی دەوێت».

بَابٌ فِي الدَّالِّ عَلَى الْخَيْرِ

باسێك دەربارەی كه‌سێك ڕێگه‌ی چاكە نیشانی خه‌ڵك بدات

٨٥٤. عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ الْأَنْصَارِيِّ h قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنِّي أُبْدِعَ بِي فَاحْمِلْنِي، قَالَ: «لَا أَجِدُ مَا أَحْمِلُكَ عَلَيْهِ، وَلَكِنِ ائْتِ فُلَانًا فَلَعَلَّهُ أَنْ يَحْمِلَكَ»، فَأَتَاهُ فَحَمَلَهُ، فَأَتَى رَسُولَ اللَّهِ فَأَخْبَرَهُ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ دَلَّ عَلَى خَيْرٍ فَلَهُ مِثْلُ أَجْرِ فَاعِلِهِ».

ئەبو مەسعوودی ئەنصاڕی h دەڵێت: پیاوێک هات بۆ خزمەتی پێغەمبەر گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا، من وڵاخم نەماوە وڵاخی سواریم پێ بدە، فەرمووی: «هیچ وڵاخێکم لەلا نییە (لەم كاته‌دا) تا بتدەمێ، بەڵام بچۆ بۆ لای فڵان کەس کە هیوام وایە پێت بدات»، ئەویش چوو بۆ لای و وڵاخی سواری پێ دا، ئینجا هاتەوە بۆ خزمەت پێغەمبەری خوا و هەواڵی پێ دا (کە وڵاخی پێ داوە)، ئەوجار پێغەمبەری خوا فەرمووی: «هەر کەسێک کەسێكی دیکە ڕێنوێنی بکات بۆ ڕێگای چاکە، ئەوە بەئەندازەی ئەو کەسە چاکەی بۆ دەنووسرێت».

بَابٌ فِي بِرِّ الْوَالِدَيْنِ

باسێك دەربارەی چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا

٨٥٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يَجْزِي وَلَدٌ وَالِدَهُ، إِلَّا أَنْ يَجِدَهُ مَمْلُوكًا فَيَشْتَرِيَهُ فَيُعْتِقَهُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەرگیز منداڵ ناتوانێت پاداشتی باوکی بداتەوە، مەگەر ببینێت باوکی کۆیلەیە و ئەویش بیکڕێتەوە و ئازادی بکات».

٨٥٦. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ مِنْ أَكْبَرِ الْكَبَائِرِ أَنْ يَلْعَنَ الرَّجُلُ وَالِدَيْهِ»، قِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ كَيْفَ يَلْعَنُ الرَّجُلُ وَالِدَيْهِ؟، قَالَ: «يَلْعَنُ أَبَا الرَّجُلِ، فَيَلْعَنُ أَبَاهُ، وَيَلْعَنُ أُمَّهُ، فَيَلْعَنُ أُمَّهُ».

عەبدوڵڵای کوڕی عەمر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «بێگومان لە گەورەترینی گوناهەکان ئەوەیە کەسێک نەفرەت لە دایک و باوکی بکات»، گوترا: ئەی پێغەمبەری خوا، جا چۆن پیاو نەفرەت لە دایک و باوکی دەکات؟ فەرمووی: «(پیاو هەیە) نەفرین لە باوکی کەسێک دەکات، ئەویش نەفرین لە باوکی ئەو دەکات، نەفرەت لە دایکی کەسێک دەکات، ئەو کەسەش نەفرەت لە دایکی ئەو دەکات».

🖍   تێبینی:

واتە: لەبەر ئەوەی ئەو دەستپێشخەری دەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی کەسێکی دیکە جنێو و قسەی سووک بە باوک و دایکی بگوترێت، ئەوە وەکوو ئەوە وایە خۆی قسەکە بکات و نەفرەتەکە بکات.

٨٥٧. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ أَبَرَّ الْبِرِّ صِلَةُ الْمَرْءِ أَهْلَ وُدِّ أَبِيهِ، بَعْدَ أَنْ يُوَلِّيَ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «لە ڕاستیدا باشترین چاکەكاری (کە کەسێک بیکات) پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و خوشەویستییە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە خۆشەویست و هاوڕێی باوکی بووە، (ئەو پەیوەندییەش) لەدوای نەمانی باوکەوە (دەست پێ دەكات)».

بَابٌ فِي مَنْ ضَمَّ الْيَتِيمَ

باسێك ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌په‌رشتیی بێباوكان ده‌كات

٨٥٨. عَنْ سَهْلٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ:«أَنَا وَكَافِلُ الْيَتِيمِ كَهَاتَيْنِ فِي الْجَنَّةِ». وَقَرَنَ بَيْنَ أُصْبُعَيْهِ الْوُسْطَى وَالَّتِي تَلِي الْإِبْهَامَ.

سەهل h دەگێڕێته‌وه‌: پێغەمبەر فەرموویەتی: «من و ئەو کەسه‌ی هاوکار و پشتیوانی بێباوکانە (کەفیلی ژیانیانە) وەکوو ئەو دوو پەنجەین لە بەهەشتدا». لە کاتی فەرمایشتەکەدا هەردوو پەنجەی نێوەڕاست و پەنجەی شایەتمانی بەیەکەوە جووت کرد (واتە: ئاوا لەیەک نزیکن لە بەهەشتدا).

بَابٌ فِي حَقِّ الْجِوَارِ

باسێك ده‌رباره‌ی مافی دراوسێ

٨٥٩. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k: أَنَّهُ ذَبَحَ شَاةً فَقَالَ: أَهْدَيْتُمْ لِجَارِي الْيَهُودِيِّ، فَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «مَا زَالَ جِبْرِيلُ يُوصِينِي بِالْجَارِ، حَتَّى ظَنَنْتُ أَنَّهُ سَيُوَرِّثُهُ».

عەبدوڵڵای کوڕی عەمر k ده‌گێڕێته‌وه‌: مەڕێکی (بۆ خێر) سەر بڕیبوو، گوتی: ئەرێ بەشی دراوسێ جوولەکەکەتان داوە؟ چونكە گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «بەردەوام جیبریل ئامۆژگارى دەكردم و ڕایدەسپاردم بە باشبوونم لەگەڵ دراوسێ، هەتا وا گومانم برد كە دراوسێ میرات لە دراوسێ دەگرێت!».

٨٦٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ، وَالْيَوْمِ الْآخِرِ، فَلْيُكْرِمْ ضَيْفَهُ، وَمَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ، وَالْيَوْمِ الْآخِرِ، فَلَا يُؤْذِ جَارَهُ، وَمَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ، وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَلْيَقُلْ خَيْرًا أَوْ لِيَصْمُتْ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر كەسێك بڕوای بە خوا و ڕۆژی دوایی هەیە با ڕێز لە میوانی بگرێت، هەر كەسێك بڕوای بە خوا و ڕۆژی دوایی هەیە با دراوسێكەى ئەزیەت نەدات، وە هەر كەسێك بڕوای بە خوا و ڕۆژی دوایی هەیە با قسەی چاك بكات، یان بێدەنگ بێت».

بَابُ كَيْفَ الِاسْتِئْذَانُ

باسی چۆنیه‌تی مۆڵه‌توه‌رگرتن

٨٦١. عَنْ رَجُلٍ مَنْ بَنِي عَامِرٍ: أَنَّهُ اسْتَأْذَنَ عَلَى النَّبِيِّ وَهُوَ فِي بَيْتٍ فَقَالَ: أَلِجُ؟ فَقَالَ النَّبِيُّ لِخَادِمِهِ: «اخْرُجْ إِلَى هَذَا فَعَلِّمْهُ الِاسْتِئْذَانَ، فَقُلْ لَهُ: قُلِ السَّلَامُ عَلَيْكُمْ، أَأَدْخُلُ؟»، فَسَمِعَهُ الرَّجُلُ، فَقَالَ: السَّلَامُ عَلَيْكُمْ، أَأَدْخُلُ؟ فَأَذِنَ لَهُ النَّبِيُّ ، فَدَخَلَ.

پیاوێک لە بەنو عامیر ده‌گێڕێته‌وه‌: داوای مۆڵەتی چوونەژوورەوەی لە پێغەمبەر کردووە کە لە ماڵەوە بووە، گوتوویەتی: ئایا بێمە ژوورەوە؟ پێغەمبەریش بە خزمەتکارەکەی فەرموو: «بچۆ دەرێ بۆ لای ئەو پیاوە و فێری مۆڵەتوەرگرتنی بکە و پێی بڵێ: (سەرەتا بڵێ) السلام علیکم، (ئەوجار بڵێ): ئایا بێمە ژوورەوە؟ کابراش گوێی لێبوو بۆیە گوتی: -السلام علیکم- ئەرێ (مۆڵەت هەیە) بێمە ژوورەوە؟»، ئینجا پێغەمبەر مۆڵەتی پێ دا و کابراش هاتە ژوورەوە. (واتە: سەرەتا سەلامکردن سوننەتە و ڕاستە، ئەوجار بڵێی: مۆڵەت هەیە؟).

بَابُ كَمْ مَرَّةً يُسَلِّمُ الرَّجُلُ فِي الِاسْتِئْذَانِ

باسی ئه‌وه‌ی كه‌ پیاو له‌ كاتی مۆڵه‌وه‌توه‌رگرتندا چه‌ند جار سه‌لام ده‌كات

٨٦٢. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ بُسْرٍ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ إِذَا أَتَى بَابَ قَوْمٍ لَمْ يَسْتَقْبِلِ الْبَابَ مِنْ تِلْقَاءِ وَجْهِهِ، وَلَكِنْ مِنْ رُكْنِهِ الْأَيْمَنِ، أَوِ الْأَيْسَرِ، وَيَقُولُ السَّلَامُ عَلَيْكُمْ، السَّلَامُ عَلَيْكُمْ، وَذَلِكَ أَنَّ الدُّورَ لَمْ يَكُنْ عَلَيْهَا يَوْمَئِذٍ سُتُورٌ.

عەبدوڵڵای کوڕی بوسر h دەڵێت: پێغەمبەری خوا ئەگەر بهاتبایە بەر دەرگای کەسێک بەرەو ڕووی دەرگاکە ڕانەدەوەستا و بچێتە ژوورەوە، بەڵکوو لە گۆشەی ڕاستەوە، یان لە گۆشەی چەپی دەرگاوە ڕادەوەستا و دەیفەرموو: -السلام علیکم، السلام علیکم- (دوو جار)، ئەوە ئەو کاتە بوو کە خانووەکان پەردە و دیواری حەوشەیان نەبوو.

بَابُ الرَّجُلِ يَسْتَأْذِنُ بِالدَّقِّ

باسی مۆڵه‌توه‌رگرتن به‌ له‌ده‌رگادان (یان جه‌ڕه‌س)

٨٦٣. عَنْ جَابِرٍ h: أَنَّهُ ذَهَبَ إِلَى النَّبِيِّ فِي دَيْنِ أَبِيهِ فَدَقَقْتُ الْبَابَ، فَقَالَ: «مَنْ هَذَا؟». قُلْتُ: أَنَا، قَالَ: «أَنَا أَنَا»، كَأَنَّهُ كَرِهَهُ.

جابیر h دەگێڕێتەوە: چووە بۆ خزمەت پێغەمبەر لەبەر ئەو قەرزەی کە لەسەر باوکی بووە، (دەڵێت: کە چووم) لە دەرگام دا، ئەویش فەرمووی: «ئەوە کێیە؟»، گوتم: منم، فەرمووی: «منم، منم»، وەکوو بڵێیت پێیناخۆش بوو (چونکە دەبێت بڵێیت: منم فڵان کەسم، ناوی خۆت بڵێیت).

بَابٌ فِي إِفْشَاءِ السَّلَامِ

باسێك ده‌رباره‌ی بڵاوكردنەوەی سڵاو

٨٦٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَا تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ حَتَّى تُؤْمِنُوا، وَلَا تُؤْمِنُوا حَتَّى تَحَابُّوا، أَفَلَا أَدُلُّكُمْ عَلَى أَمْرٍ إِذَا فَعَلْتُمُوهُ تَحَابَبْتُمْ أَفْشُوا السَّلَامَ بَيْنَكُمْ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «سوێند بەو كەسەى گیانى منى بەدەستە، ناچنە بەهەشت هەتا ئیمان نەهێنن، بڕواشتان تەواو نابێت هەتا یەكدیتان خۆش نەوێت! جا ئایا كارێكتان پێ بڵێم ئەگەر ئەنجامى بدەن بەهۆیەوە یەكدیتان خۆش دەوێت؟ لەنێو خۆتان سڵاو بڵاو بكەنەوە».

بَابُ كَيْفَ السَّلَامُ؟

باسی چۆنیەتی سڵاوكردن

٨٦٥. عَنْ عِمْرَانَ بْنِ حُصَيْنٍ h قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ فَقَالَ: السَّلَامُ عَلَيْكُمْ، فَرَدَّ عَلَيْهِ السَّلَامَ، ثُمَّ جَلَسَ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «عَشْرٌ»، ثُمَّ جَاءَ آخَرُ فَقَالَ: السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ، فَرَدَّ عَلَيْهِ، فَجَلَسَ، فَقَالَ: «عِشْرُونَ»، ثُمَّ جَاءَ آخَرُ فَقَالَ: السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ، فَرَدَّ عَلَيْهِ، فَجَلَسَ، فَقَالَ: «ثَلَاثُونَ».

عیمڕانی کوڕی حوصەین h دەڵێت: پیاوێک هات بۆ خزمەت پێغەمبەر گوتی: -السَّلَامُ عَلَيْكُمْ-، پێغەمبەریش وەڵامی سڵاوەکەی دایەوە، پاشان دانیشت، ئینجا پێغەمبەر فەرمووی: «ئەوە دە»، پاشان یەکێکی دیکە هات و گوتی: -السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ- وەڵامی سڵاوەکەی دایەوە، ئینجا دانیشت، ئینجا فەرمووی: «ئەوە بیست» (چونکە وشەی -ورحمة اللە-ی زیاد کرد)، پاشان یەكێکی دیکە هات و گوتی: -السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ-، ئەویش وەڵامی سڵاوەکەی دایەوە، ئەویش دانیشت، ئینجا فەرمووی: «ئەوە سی».

🖍   تێبینی:

مەبەستی خۆشەویستمان ﷺ لەوەی فەرمووی: (10) و (20) و (30) واتە: ئەوەندە خێر و چاكەی بۆ نووسرا.

بَابٌ فِي فَضْلِ مَنْ بَدَأَ السَّلَامَ

باسێك ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ سه‌ره‌تا سڵاو ده‌كات

٨٦٦. عَنْ أَبِي أُمَامَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ أَوْلَى النَّاسِ بِاللَّهِ مَنْ بَدَأَهُمْ بِالسَّلَامِ».

ئەبو ئومامە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «لەپێشترین کەس (شاییستە بێت بە پاداشتی خوا) لەلای خوا، ئەو کەسەیە كه‌ سەرەتا سڵاو دەکات».

بَابُ مَنْ أَوْلَى بِالسَّلَامِ؟

باسی ئه‌وه‌ی كه‌ كێ له‌پێشتره‌ بۆئه‌وه‌ی سه‌لام بكات؟

٨٦٧. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «يُسَلِّمُ الصَّغِيرُ عَلَى الْكَبِيرِ، وَالْمَارُّ عَلَى الْقَاعِدِ، وَالْقَلِيلُ عَلَى الْكَثِيرِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «(یاساکە بەو جۆرەیە) گچکە سەلام لە گەورە دەکات، ئەو کەسەی ڕێ دەکات سەلام لە کەسی دانیشتوو دەکات، هەروەها کەمیش سەلام لە زۆران دەکەن».

بَابٌ فِي السَّلَامِ عَلَى النِّسَاءِ

باسێك ده‌رباره‌ی سه‌لامكردن له‌ ئافره‌تان

٨٦٨. عَنْ أَسْمَاءِ ابْنَةِ يَزِيدَ: مَرَّ عَلَيْنَا النَّبِيُّ فِي نِسْوَةٍ فَسَلَّمَ عَلَيْنَا.

ئەسمائی کچی یەزید ده‌گێڕێتەوە: پێغەمبەر بەلاماندا تێپەڕی کۆمەڵێك ئافرەت بووین، ئەویش سەلامی لێ کردین.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْقِيَامِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی له‌به‌رهه‌ستان

٨٦٩. عَنِ الْبَرَاءِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَا مِنْ مُسْلِمَيْنِ يَلْتَقِيَانِ، فَيَتَصَافَحَانِ إِلَّا غُفِرَ لَهُمَا قَبْلَ أَنْ يَفْتَرِقَا».

به‌ڕاء h دەڵێت‌: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هه‌ر دوو موسوڵمانێك به‌یه‌ك بگه‌ن و ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كدی بكه‌ن، ئه‌وه‌ بێگومان له‌ گوناهه‌كانیان ده‌بووردرێن پێش ئه‌وه‌ی له‌یه‌كدی جیا ببنه‌وه»‌.

٨٧٠. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h: أَنَّ أَهْلَ قُرَيْظَةَ لَمَّا نَزَلُوا عَلَى حُكْمِ سَعْدٍ أَرْسَلَ إِلَيْهِ النَّبِيُّ فَجَاءَ عَلَى حِمَارٍ أَقْمَرَ فَقَالَ النَّبِيُّ : «قُومُوا إِلَى سَيِّدِكُمْ أَوْ إِلَى خَيْرِكُمْ»، فَجَاءَ حَتَّى قَعَدَ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ .

ئەبو سەعیدی خودری h دەگێڕێته‌وه‌: کاتێک بەنو قوڕەیزە هاتن ڕازی بوون بە دادوەریی سەعد h، پێغەمبەر ناردی بەدوایدا، ئەویش بەسواری گوێدرێژێکی سپی هات، جا پێغەمبەر فەرمووی: «لەبەر گەورەکەتان یان له‌به‌ر باشترینتان هەستنەوە»، جا كە هات لە خزمەت پێغەمبەری خوا دانیشت.

🖍   تێبینی:

ئەم فەرموودەیه‌ ئەوەی تێدایە کە هەستانەوە وەك ڕێزنواندن بۆ کەسی ڕێزدار و براگەورە و كەسی بەتەمەن دروستە، به‌تايبەت ئەگەر لەنێو كۆمەڵگایەك هەڵنەستانەوە مانای بەسووك سەیركردن و بێڕێزی لێ وەردەگیرا، گرینگە ڕەچاوی نەریت و باوی ئەو كۆمەڵگایە بكرێت.