كِتَاب الْمَنَاسِكِ

په‌رتووكی ڕێوڕەسمی حه‌ج

بَابُ فَرْضِ الْحَجِّ

باسی فه‌ڕزبوونی حه‌ج

٢٩١. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ الْأَقْرَعَ بْنَ حَابِسٍ، سَأَلَ النَّبِيَّ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، الْحَجُّ فِي كُلِّ سَنَةٍ أَوْ مَرَّةً وَاحِدَةً قَالَ: «بَلْ مَرَّةً وَاحِدَةً، فَمَنْ زَادَ فَهُوَ تَطَوُّعٌ».

ئیبن عه‌بباس k ده‌گێڕێته‌وه‌: ئه‌قڕه‌عی كوڕی حابیس h پرسیاری كرد له‌ پێغه‌مبه‌ر ، گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئایا هه‌موو ساڵێك فه‌ڕزه‌ له‌سه‌رمان حه‌ج بكه‌ین، یاخود له‌ ته‌مه‌ندا جارێكە؟ فه‌رمووی: «به‌ڵكوو له‌ هه‌موو ته‌مه‌ندا یه‌ك جاره‌، هه‌ر كه‌سێك زیاتر بكات ئه‌وه‌ سوننه‌ته‌ و خێری زیاده‌ی كردووه‌».

٢٩٢. عَنِ ابْنٍ لِأَبِي وَاقِدٍ اللَّيْثِيِّ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ لِأَزْوَاجِهِ فِي حَجَّةِ الْوَدَاعِ: «هَذِهِ ثُمَّ ظُهُورَ الْحُصْرِ».

كوڕێكی ئه‌بو واقیدی له‌یسی، له‌ باوكییه‌وه‌ h دەگێڕێتەوە، گوتوویه‌تی: گوێم لێ بوو پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ حه‌جی ماڵئاوایی به ‌خێزانه‌كانی ده‌فه‌رموو: «ئه‌مه‌ حه‌جه‌ فه‌ڕزه‌كه‌ بوو كه‌ كردتان، پاشان (پاش ئه‌و حه‌جه‌ی كه‌ كردتان) ئیدی له‌ ماڵه‌وه‌ بمێننه‌وه‌».

بَابٌ فِي الْمَرْأَةِ تَحُجُّ بِغَيْرِ مَحْرَمٍ

باسێك ده‌رباره‌ی ئافره‌ت به‌بێ مه‌حڕه‌م حه‌ج بكات

٢٩٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يَحِلُّ لِامْرَأَةٍ مُسْلِمَةٍ تُسَافِرُ مَسِيرَةَ لَيْلَةٍ، إِلَّا وَمَعَهَا رَجُلٌ ذُو حُرْمَةٍ مِنْهَا».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «حه‌ڵاڵ نییه‌ بۆ ئافره‌تی موسوڵمان سه‌فه‌ر بكات ماوه‌ی یه‌ك شه‌و (ڕێگا و دووریه‌كه‌ی شه‌وێك بێت)، مه‌گه‌ر پیاوێكی مه‌حڕه‌می له‌گه‌ڵدا بێت».

٢٩٤. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يَحِلُّ لِامْرَأَةٍ تُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ أَنْ تُسَافِرَ سَفَرًا فَوْقَ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ فَصَاعِدًا، إِلَّا وَمَعَهَا أَبُوهَا أَوْ أَخُوهَا أَوْ زَوْجُهَا أَوِ ابْنُهَا أَوْ ذُو مَحْرَمٍ مِنْهَا».

ئه‌بو سه‌عید h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «حه‌ڵاڵ نییه‌ بۆ ئافره‌تێك بڕوای به‌ خوا و به‌ڕۆژی دوایی هه‌بێت، سه‌فه‌رێك بكات له‌ سه‌رووی سێ ڕۆژه‌وه‌ (نه‌ك سێ ڕۆژ بمێنێته‌وه‌، به‌ڵكوو به‌ سێ ڕۆژ بگاته‌ ئه‌و شوێنه‌) یان زیاتر بێت، مه‌گه‌ر باوكی، یان برای، یان مێردی، یان كوڕی، یان مه‌حڕه‌مێكی له‌گه‌ڵدا بێت».

بَابُ التِّجَارَةِ فِي الْحَجِّ

باسی بازرگانیكردن له ‌كاتى حه‌ج

٢٩٥. عَنْ مُجَاهِدٍ، عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَرَأَ هَذِهِ الْآيَةَ: ﴿ لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَبْتَغُوا فَضْلًا مِنْ رَبِّكُمْ ﴾ البقرة: 891، قَالَ: كَانُوا لَا يَتَّجِرُونَ بِمِنًى، فَأُمِرُوا بِالتِّجَارَةِ إِذَا أَفَاضُوا مِنْ عَرَفَاتٍ.

موجاهید له‌ عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بباسه‌وه‌ k ده‌گێڕێته‌وه‌، ده‌ڵێت: ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌: ﴿ لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَبْتَغُوا فَضْلًا مِنْ رَبِّكُمْ ﴾، واته‌: هیچ گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر له‌ كاتی حه‌جدا له‌ فه‌زڵی په‌روه‌ردگارتان خۆتان به‌هره‌وه‌ر بكه‌ن (وه‌ك بازرگانی و شت كڕین). گوتی: هاوه‌ڵان بازرگانییان نه‌ده‌كرد له‌ مینا (له‌ كاتی حه‌ج)، پاشان مۆڵه‌تیان پێ درا به‌ بازرگانیكردن دوای ئه‌وه‌ی له‌ كێوی عه‌ڕه‌فات هاتنه‌ خواره‌وه‌.

🖍   تێبینی:

پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ داببه‌زێت موسوڵمانان وایان ده‌زانی له‌ كاتی حه‌جكردندا بازرگانیكردن و كڕین و فرۆشتن ڕێگه‌پێدراو نییه‌، به‌ڵام كاتێك ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ دابه‌زی، موسوڵمانان دڵنیا بوونه‌وه‌ كه‌ دوای ته‌واوكردنی فه‌ریزه‌ی عه‌ڕه‌فات، موسوڵمان حه‌جه‌كه‌ی ته‌واو كردووه‌ و به‌ری ده‌كه‌وێت، بۆیه‌ له‌دوای عه‌ڕه‌فات بازرگانیكردن و كڕین و فرۆشتن ئاساییه‌ و ڕێگه‌پێدراوه‌.

بَابٌ فِي الصَّبِيِّ يَحُجُّ

باسێك ده‌رباره‌ی حه‌جكردنی منداڵ

٢٩٦. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ بِالرَّوْحَاءِ فَلَقِيَ رَكْبًا فَسَلَّمَ عَلَيْهِمْ، قَالَ: «مَنِ الْقَوْمُ؟»، فَقَالُوا: الْمُسْلِمُونَ، فَقَالُوا: فَمَنْ أَنْتُمْ؟، قَالُوا: رَسُولُ اللَّهِ ، فَفَزِعَتِ امْرَأَةٌ فَأَخَذَتْ بِعَضُدِ صَبِيٍّ فَأَخْرَجَتْهُ مِنْ مِحَفَّتِهَا، قَالَتْ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، هَلْ لِهَذَا حَجٌّ؟ قَالَ: «نَعَمْ، وَلَكِ أَجْرٌ».

ئیبن عه‌بباس k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ ڕه‌وحاء بوو، له‌وێ به‌ كاروانێك گه‌یشت و سه‌لامی لێ كردن، فه‌رمووی: «ئێوه‌ كێن؟»، گوتیان: موسوڵمانین، ئینجا گوتیان: ئه‌ی ئێوه‌ كێن؟ (هاوەڵان) گوتیان: پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ ، له‌و كاته‌دا ئافره‌تێك ڕاچڵه‌كی و قۆڵی منداڵێكی گرت و له‌ كه‌ژاوه‌كەی خۆی‌ ده‌ریهێنا و گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئایا ئه‌و (منداڵ)ه‌ حه‌جی به‌ر ده‌كه‌وێت؟ فه‌رمووی: «به‌ڵێ، تۆش پاداشتت ده‌درێته‌وه»‌.

بَابٌ فِي الْمَوَاقِيتِ

باسێك ده‌رباره‌ی میقاته‌كان (شوێنه‌كانى ئیحڕامبه‌ستن)

٢٩٧. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: وَقَّتَ رَسُولُ اللَّهِ لِأَهْلِ الْمَدِينَةِ ذَا الْحُلَيْفَةِ وَلِأَهْلِ الشَّامِ الْجُحْفَةَ وَلِأَهْلِ نَجْدٍ قَرْنَ وَبَلَغَنِي أَنَّهُ وَقَّتَ لِأَهْلِ الْيَمَنِ يَلَمْلَمَ.

ئیبن عومه‌ر k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا میقاتی خه‌ڵكی مه‌دینه‌ی دیاری كرد كه‌ زولحوله‌یفه‌یه‌(1)، وه‌ بۆ خه‌ڵكی شامیش جوحفه‌ی دیاری كرد(2)، بۆ خه‌ڵكی نه‌جدیش قه‌ڕنی دیاری كرد(3)، وه‌ پێم گه‌یشتووه‌ بۆ خه‌ڵكی یه‌مه‌نیش یه‌له‌مله‌می دیاری كردووه‌(4).

🖍   تێبینی:

(1)  شوێنێكه‌ (198) سه‌د و نه‌وه‌د و هه‌شت میل له‌ مه‌ككه‌وه‌ دووره‌، (6) شه‌ش میل له‌ مه‌دینه‌وه‌ دووره‌، نزیكه‌ی (11) یانزه‌ كیلۆمه‌تر ده‌كات. (2)  شوێنێكه‌ نزیكه‌ی (82) هه‌شتا و دوو میل له‌ مه‌ككه‌وه‌ دووره‌. (3) شاخێكه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ نزیكه‌ی (30) سی میل له‌ مه‌ككه‌وه‌ دووره‌. (4)  له‌وێوه‌ ئیحڕام ده‌به‌ستن، كه‌ ئه‌ویش (30) سی میل له‌ مه‌ككه‌وه‌ دووره‌.

بَابُ الطِّيبِ عِنْدَ الْإِحْرَامِ

باسی بۆن له‌ خۆدان له ‌كاتی ئیحڕامدا

٢٩٨. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كُنْتُ أُطَيِّبُ رَسُولَ اللَّهِ لِإِحْرَامِهِ، قَبْلَ أَنْ يُحْرِمَ، وَلِإِحْلَالِهِ قَبْلَ أَنْ يَطُوفَ بِالْبَيْتِ.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: من بۆخۆم پێش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئیحڕام دابه‌‌ستێت بۆ ئیحڕامه‌كه‌ی، بۆنی خۆشم لێ ده‌دا (له‌ پێغه‌مبه‌ر )، هه‌روه‌ها كاتێكیش كه‌ ئیحڕامی ده‌شكاند، پێش ئه‌وه‌ی ته‌وافی ماڵی خوا بكات.

بَابٌ فِي هَدْيِ الْبَقَرِ

باسێك ده‌رباره‌ی مانگای قوربانی (ڕه‌شه‌وڵاخ: مانگا، گا، گامێش)

٢٩٩. عَنْ عَائِشَةَ i زَوْجِ النَّبِيِّ : أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ نَحَرَ عَنْ آلِ مُحَمَّدٍ فِي حَجَّةِ الْوَدَاعِ بَقَرَةً وَاحِدَةً.

عائیشه‌ی i خێزانی پێغه‌مبه‌ر ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ حه‌جی ماڵئاوایی له‌جیاتی بنه‌ماڵه ‌و خانه‌واده‌كه‌ی خۆی یه‌ك مانگای سه‌ر بڕی.

بَابٌ فِي الْإِقْرَانِ

باسێك ده‌رباره‌ی ئه‌نجامدانی حه‌ج و عومڕه‌ به‌یه‌كه‌وه‌

٣٠٠. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يُلَبِّي بِالْحَجِّ وَالْعُمْرَةِ جَمِيعًا، يَقُولُ: «لَبَّيْكَ عُمْرَةً وَحَجًّا، لَبَّيْكَ عُمْرَةً وَحَجًّا».

ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك h ده‌ڵێت: گوێم لێ بوو پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌لبیه‌ی ده‌كرد، ئیحڕامی ده‌به‌ست به‌حه‌ج و عومڕه‌، ده‌یفه‌رموو: «(لَبَّيْكَ عُمْرَةً وَحَجًّا، لَبَّيْكَ عُمْرَةً وَحَجًّا)، (به‌م شێوازه‌ ته‌لبیه‌ی ده‌كرد)».

بَابُ الرَّجُلِ يَحُجُّ عَنْ غَيْرِهِ

باسی كه‌سێك حه‌ج له‌بری كه‌سێكی دیكه‌ بكات

٣٠١. عَنْ رَجُلٍ مِنْ بَنِي عَامِرٍ h قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّ أَبِي شَيْخٌ كَبِيرٌ لَا يَسْتَطِيعُ الْحَجَّ وَلَا الْعُمْرَةَ وَلَا الظَّعْنَ، قَالَ: «احْجُجْ عَنْ أَبِيكَ وَاعْتَمِرْ».

پیاوێك له‌ به‌نو عامیر h گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، باوكم پیاوێكی به‌ته‌مه‌نه‌ ناتوانێت حه‌ج بكات، ناتوانێت عومڕه‌ بكات، ناتوانێت سوارى وڵاخ بێت و بڕوات (له‌به‌ر گه‌وره‌یی و چوونه‌ نێو ساڵی)، فه‌رمووی: «بڕۆ له‌جیاتی باوكت حه‌ج و عومڕه‌ش بكه‌».

بَابٌ فِي تَقْبِيلِ الْحَجَرِ

باسی ماچكردنی به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌

٣٠٢. عَنْ عُمَرَ h: أَنَّهُ جَاءَ إِلَى الْحَجَرِ فَقَبَّلَهُ، فَقَالَ: إِنِّي أَعْلَمُ أَنَّكَ حَجَرٌ لَا تَنْفَعُ وَلَا تَضُرُّ وَلَوْلَا أَنِّي رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ يُقَبِّلُكَ مَا قَبَّلْتُكَ.

عومه‌ر h هات به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌ی ماچ كرد، گوتی: من ده‌زانم تۆ به‌ردی نه‌ سوودبه‌خشی و نه‌ زیانبه‌خش، ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوام نه‌بینیایه‌ ماچت ده‌كات، منیش ماچم نه‌ده‌كردی.

بَابُ الدُّعَاءِ فِي الطَّوَافِ

باسی پاڕانه‌وه‌ له‌ ته‌وافدا

٣٠٣. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ السَّائِبِ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ مَا بَيْنَ الرُّكْنَيْنِ: «رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً، وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی سائیب h ده‌ڵێت: گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بوو له‌ نێوان هه‌ردوو ڕوكنه‌كه‌دا (به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌ و ڕوكنی یه‌مانی) ده‌یفه‌رموو: «خوایه‌ له‌ دونیا چاكه‌مان پێ ببه‌خشه‌،‌ له‌ ڕۆژی دواییشدا هه‌ر چاكه‌مان پێ ببه‌خشه‌،‌ له‌ سزای ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه‌».

بَابُ الْوُقُوفِ بِعَرَفَةَ

باسی ڕاوه‌ستان له‌ عه‌ڕه‌فه‌

٣٠٤. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَتْ قُرَيْشٌ وَمَنْ دَانَ دِينَهَا يَقِفُونَ بِالْمُزْدَلِفَةِ وَكَانُوا يُسَمَّوْنَ الْحُمُسَ وَكَانَ سَائِرُ الْعَرَبِ يَقِفُونَ بِعَرَفَةَ قَالَتْ: فَلَمَّا جَاءَ الْإِسْلَامُ أَمَرَ اللَّهُ تَعَالَى نَبِيَّهُ أَنْ يَأْتِيَ عَرَفَاتٍ فَيَقِفَ بِهَا، ثُمَّ يُفِيضُ مِنْهَا فَذَلِكَ قَوْلُهُ تَعَالَى: ﴿ ثُمَّ أَفِيضُوا مِنْ حَيْثُ أَفَاضَ النَّاسُ ﴾ البقرة: 199.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: قوڕه‌یش و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئایینی قوڕه‌یش بوون (پێش هاتنی ئیسلام) له‌ موزده‌لیفه‌ ڕاده‌وه‌ستان (له‌جیاتی عه‌ڕه‌فات)، هه‌روه‌ها ناو ده‌بران به‌ (الْحُمُس)، ته‌واوی عه‌ره‌به‌كانی دیكه‌ش له‌ عه‌ڕه‌فه‌ ڕاده‌وه‌ستان، گوتی: جا كاتێك ئیسلام هات، خوا فه‌رمانی به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كرد كه‌ بێته‌ عه‌ڕه‌فه‌ و له‌وێ بوه‌ستێت، پاشان له‌وێوه‌ بێته‌وه‌ خوارێ (بۆ موزده‌لیفه‌)، ئا ئه‌وه‌ مانای فه‌رماییشتی خوایه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت: ﴿ ثُمَّ أَفِيضُوا مِنْ حَيْثُ أَفَاضَ النَّاسُ ﴾.

بَابُ يَبِيتُ بِمَكَّةَ لَيَالِيَ مِنًى

باسی كه‌سێك شه‌وانی مینا له‌ مه‌ككه‌ بمێنێته‌وه‌ (ئایا دروسته‌؟)

٣٠٥. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: اسْتَأْذَنَ الْعَبَّاسُ رَسُولَ اللَّهِ أَنْ يَبِيتَ بِمَكَّةَ لَيَالِيَ مِنًى مِنْ أَجْلِ سِقَايَتِهِ، فَأَذِنَ لَهُ.

ئیبن عومه‌ر k ده‌ڵێت: عه‌بباس h داوای مۆڵه‌تی له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا كرد، كه‌ شه‌وانی مینا بچێت له‌ مه‌ككه‌ بمێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاو به ‌خه‌ڵكی بدات، ئه‌ویش مۆڵه‌تی پێ دا.

بَابٌ فِي رَمْيِ الْجِمَارِ

باسێك دەربارەی ڕه‌جمكردنی شه‌یتان

٣٠٦. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّهُ كَانَ يَأْتِي الْجِمَارَ فِي الْأَيَّامِ الثَّلَاثَةِ بَعْدَ يَوْمِ النَّحْرِ مَاشِيًا ذَاهِبًا وَرَاجِعًا، وَيُخْبِرُ أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يَفْعَلُ ذَلِكَ.

ئیبن عومه‌ر k ده‌هات بۆ ڕه‌می جه‌مه‌ڕات له‌ سێ ڕۆژه‌كه‌ی دوای ڕۆژی جه‌ژندا (أیام التشریق) به‌پێ ده‌هات و به‌پێ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌،‌ ده‌یگوت: پێغه‌مبه‌ر وای كردووه‌.

٣٠٧. عن جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k يَقُولُ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَرْمِي عَلَى رَاحِلَتِهِ يَوْمَ النَّحْرِ يَقُولُ: «لِتَأْخُذُوا مَنَاسِكَكُمْ، فَإِنِّي لَا أَدْرِي لَعَلِّي لَا أَحُجُّ بَعْدَ حَجَّتِي هَذِهِ».

جابری كوڕی عه‌بدوڵڵا k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوام بینی له‌ ڕۆژی جه‌ژندا ڕه‌می جه‌مه‌ڕاتی ده‌كرد له‌سه‌ر حوشتره‌كه‌ی، ده‌یفه‌رموو: «بۆئه‌وه‌ی كه‌ دروشمه‌كانی حه‌جكردنتان له‌ من وه‌ربگرن، چونكە نازانم له‌وانه‌یه‌ له‌دوای ئه‌م حه‌جه‌وه‌ حه‌جی دیكه‌ نه‌كه‌م (ئه‌مه‌ وه‌كوو ئاماژه‌یه‌كه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێی گوتراوه‌: حه‌جی ماڵئاوایی، پێغه‌مبه‌ری خوا ماڵئاوایی له‌ خه‌ڵكی كرد)».

بَابُ الْحَلْقِ وَالتَّقْصِيرِ

باسی سه‌رتاشین و كورتكردنه‌وه‌ی

٣٠٨. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «اللَّهُمَّ ارْحَمِ الْمُحَلِّقِينَ»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَالْمُقَصِّرِينَ؟ قَالَ: «اللَّهُمَّ ارْحَمِ الْمُحَلِّقِينَ»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَالْمُقَصِّرِينَ؟ قَالَ:«وَالْمُقَصِّرِينَ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «خوایه‌ ڕه‌حم به‌و كه‌سانه‌ بكه‌ كه‌ قژیان ده‌تاشن»، گوتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌دی ئه‌وانه‌ی كه‌ قژیان كورت ده‌كه‌نه‌وه‌؟ فه‌رمووی: «خوایه‌ ڕه‌حم به‌و كه‌سانه‌ بكه‌یت كه‌ قژیان ده‌تاشن»، گوتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌دی ئه‌وانه‌ی كه‌ قژیان كورت ده‌كه‌نه‌وه‌؟ فه‌رمووی: «ئه‌وانه‌شی كه‌ كورتی ده‌كه‌نه‌وه‌».

بَابُ الْإِفَاضَةِ فِي الْحَجِّ

باسی ته‌وافی ئیفازە له‌ كاتی حه‌جدا

٣٠٩. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ حَلَقَ رَأْسَهُ فِي حَجَّةِ الْوَدَاعِ.

ئیبن عومه‌ر k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ حه‌جی ماڵئاواییدا قژی خۆی تاشیوه‌.

٣١٠. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ النَّبِيَّ أَفَاضَ يَوْمَ النَّحْرِ ثُمَّ صَلَّى الظُّهْرَ بِمِنًى يَعْنِي رَاجِعًا.

ئیبن عومه‌ر k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر ته‌وافی ئیفازه‌ی كرد له‌ ڕۆژی جه‌ژندا، پاشان كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ نوێژی نیوه‌ڕۆی له‌ مینا كرد.

بَابُ الْوَدَاعِ

باسی ته‌وافی ماڵئاوایی

٣١١. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: كَانَ النَّاسُ يَنْصَرِفُونَ فِي كُلِّ وَجْهٍ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «لَا يَنْفِرَنَّ أَحَدٌ حَتَّى يَكُونَ آخِرُ عَهْدِهِ الطَّوَافَ بِالْبَيْتِ».

ئیبن عه‌بباس k ده‌ڵێت: خه‌ڵك له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌ڕۆیشتن (مه‌ككه‌یان به‌جێ ده‌هێشت، حه‌جیان ته‌واو كرد)، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: «كه‌س نه‌ڕوات و بڵاوه‌ی لێ مه‌كه‌ن با دوا شت كه‌ ده‌یكه‌ن ته‌وافی ماڵئاوایی بێت».

بَابٌ فِي إِتْيَانِ الْمَدِينَةِ

باسێك ده‌رباره‌ی سه‌ردانكردنی مه‌دینه‌

٣١٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَا تُشَدُّ الرِّحَالُ إِلَّا إِلَى ثَلَاثَةِ مَسَاجِدَ: مَسْجِدِ الْحَرَامِ، وَمَسْجِدِي هَذَا، وَالْمَسْجِدِ الْأَقْصَى».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ ‌ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «بارگه‌وبنه‌ نا‌پێچرێته‌وه‌ (به‌نیازی عیباده‌ت بۆ هیچ شوێنێك)، جگە لە سێ مزگه‌وت: مزگه‌وتی حه‌ڕام (له‌ مه‌ككه‌)، مزگه‌وتی من (له‌ مه‌دینه‌)، مزگه‌وتی ئه‌قصا».

بَابٌ فِي تَحْرِيمِ الْمَدِينَةِ

باسێك ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له‌ مه‌دینه‌ حه‌رامه‌

٣١٣. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ يَأْتِي قُبَاءَ مَاشِيًا وَرَاكِبًا. زَادَ ابْنُ نُمَيْرٍ وَيُصَلِّي رَكْعَتَيْنِ.

ئیبن عومه‌ر k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌هاته‌ مزگه‌وتی قوباء به‌پیاده‌ و به‌سواری، ئیبن نومەیر ئەوەی بۆ زیاد كردووە، دەڵێت: دوو ڕكات نوێژی ده‌كرد (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو ڕكات نوێژ له‌ مزگه‌وتى قوبائدا خێری عومڕه‌یه‌كی هه‌یه‌).

بَابُ زِيَارَةِ الْقُبُورِ

باسی سه‌ردانكردنی گۆڕستان

٣١٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «مَا مِنْ أَحَدٍ يُسَلِّمُ عَلَيَّ إِلَّا رَدَّ اللَّهُ عَلَيَّ رُوحِي حَتَّى أَرُدَّ عَلَيْهِ السَّلَامَ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هیچ كه‌سێك نییه‌ سه‌لامم لێ بكات (وه‌ صه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بدات) مه‌گه‌ر خوا ڕووحم ده‌خاته‌وه‌ به‌ر تا وه‌ڵامی سه‌لامه‌كه‌ی ده‌ده‌مه‌وه‌».

٣١٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تَجْعَلُوا بُيُوتَكُمْ قُبُورًا، وَلَا تَجْعَلُوا قَبْرِي عِيدًا، وَصَلُّوا عَلَيَّ فَإِنَّ صَلَاتَكُمْ تَبْلُغُنِي حَيْثُ كُنْتُمْ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ماڵه‌كانتان مه‌كه‌ن به‌گۆڕستان، گۆڕی منیش مەكەن بە شوێنی پەرستش و پاڕانەوە، صەڵاواتم لەسەر بدەن، چونكە بێگومان لە هەر شوێنێك بوون صەڵاواتەكانتانم پێ دەگات».