كِتَاب الطَّلَاقِ

په‌رتووكی ته‌ڵاق (جیابوونه‌وه‌)

بَابٌ فِيمَنْ خَبَّبَ امْرَأَةً عَلَى زَوْجِهَا

باسێك دەربارەی ئەو پیاوەی ژنێك له‌ مێردە‌كه‌ى هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه‌ (خۆى مارەی ده‌كات)

٣٤٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَيْسَ مِنَّا مَنْ خَبَّبَ امْرَأَةً عَلَى زَوْجِهَا، أَوْ عَبْدًا عَلَى سَيِّدِهِ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «له‌ ئێمه‌ نییه‌ كه‌سێك ئافره‌ت له‌ مێرده‌كه‌ی هه‌ڵگه‌ڕێنێته‌وه‌ و كێشه‌ بخاته‌ نێوانیانه‌وه ‌و بیخه‌ڵه‌تێنێت، یاخود كۆیله‌یه‌ك له‌ گه‌وره‌كه‌ی بكات».

بَابٌ فِي الْمَرْأَةِ تَسْأَلُ زَوْجَهَا طَلَاقَ امْرَأَةٍ لَهُ

باسێك دەربارەی ئافره‌تێك داوا له‌ پیاوه‌كه‌ی ده‌كات كه‌ هاوسەرەكەی ته‌ڵاق بدات

٣٤٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تَسْأَلِ الْمَرْأَةُ طَلَاقَ أُخْتِهَا لِتَسْتَفْرِغَ صَحْفَتَهَا وَلِتَنْكِحَ، فَإِنَّمَا لَهَا مَا قُدِّرَ لَهَا».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «با ئافره‌تێك داوای ته‌ڵاقی خوشكه‌كه‌ی نه‌كات(1) بۆئه‌وه‌ی قاپه‌كه‌ی ئه‌م به‌تاڵ بێت و هه‌مووی بۆ ئه‌و بێت، با شوو بكات، ئه‌وه‌ی كه‌ خوا بۆ ئه‌وی ته‌قدیر كردووه‌ ده‌ستى ده‌كه‌وێت».

🖍   تێبینی:

  (1)خوشكه‌ ئایینییه‌كه‌ی، بۆیه‌ ده‌فه‌رموێت: خوشكی، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر ڕه‌حم و سۆزی بۆی هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌تی وا هه‌یه‌ كاتێك پیاو ده‌چێته‌ داخوازیی، ده‌ڵێت: شووت پێ ناكه‌م تا خێزانه‌كه‌ت ته‌ڵاق نه‌ده‌یت، بۆیه‌ داوای ته‌ڵاقدانی خوشكه‌ دینییه‌كه‌ت مه‌كه‌.

بَابٌ فِي طَلَاقِ السُّنَّةِ

باسێك دەربارەی ته‌ڵاقی سوننی (شەرعی)

٣٤٦. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّهُ طَلَّقَ امْرَأَتَهُ، وَهِيَ حَائِضٌ، فَذَكَرَ ذَلِكَ عُمَرُ لِلنَّبِيِّ ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مُرْهُ فَلْيُرَاجِعْهَا، ثُمَّ لِيُطَلِّقْهَا إِذَا طَهُرَتْ، أَوْ وَهِيَ حَامِلٌ».

له‌ ئیبن عومه‌ره‌وه‌ k ده‌گێڕنه‌وه‌: خێزانه‌كه‌ی له‌ سووڕی مانگانه‌دا‌ ته‌ڵاق دا، عومه‌ریش h ئه‌م بابه‌ته‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ر باس كرد، جا پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «پێی بڵێ (فه‌رمانی پێ بكه‌) با بیگێڕێته‌وه‌ ژێر نیكاحی خۆی، پاشان هه‌ر كات پاك بۆوه‌ (نه‌چێته‌ لای) یان هه‌ر كات ده‌ركه‌وت دووگیانه‌، ئه‌وكات ته‌ڵاقی بدات».

بَابٌ فِيمَا عُنِيَ بِهِ الطَّلَاقُ وَالنِّيَّاتُ

باسێك دەربارەی پەیوەندیی نیەت بە تەڵاقەوە

٣٤٧. عَنْ عُمَرِ بْنِ الْخَطَّابِ h يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّمَا الْأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ، وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى، فَمَنْ كَانَتْ هِجْرَتُهُ إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ فَهِجْرَتُهُ إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ، وَمَنْ كَانَتْ هِجْرَتُهُ لِدُنْيَا يُصِيبُهَا، أَوِ امْرَأَةٍ يَتَزَوَّجُهَا، فَهِجْرَتُهُ إِلَى مَا هَاجَرَ إِلَيْهِ».

عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «بێگومان (قبووڵبوونی) كردەوەكان بەپێی نیازەكانە، هەموو كەسێك بە پێی نیازەكەی پاداشت دەدرێتەوە، جا هەر كەسێك كۆچكردنی بۆ لاى خوا و پێغەمبەری خوا بێت، ئەوە كۆچكردنەكەی بۆ لای خوا و پێغەمبەری خوایە، هەر كەسێك كۆچكردنی بۆ بەدەستهێنانی (دەستكەوتێكی) دونیایی بێت، یان بۆ مارەكردنی ئافرەتێك بێت، ئەوە كۆچكردنەكەی بۆ ئەوەیە كە كۆچی بۆ كردووە».

بَابٌ فِي الْوَسْوَسَةِ بِالطَّلَاقِ

باسێك دەربارەی پەیوەندیی خوتخوتە بە ته‌ڵاقەوە

٣٤٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِنَّ اللَّهَ تَجَاوَزَ لِأُمَّتِي عَمَّا لَمْ تَتَكَلَّمْ بِهِ، أَوْ تَعْمَلْ بِهِ، وَبِمَا حَدَّثَتْ بِهِ أَنْفُسَهَا».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ‌ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «بێگومان خوا‌ چاوپۆشیی كردووه‌ له‌ ئوممه‌ته‌كه‌م له‌ شتێك كه‌ به‌ قسه‌ نه‌یڵێت، یان كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ ئه‌نجامی نه‌دات، هه‌روه‌ها له‌و شته‌ش كه‌ له‌ دڵی خۆیدا ده‌یڵێت».

🖍   تێبینی:

واته‌ ئه‌گه‌ر شتێك به‌ دڵی مرۆڤدا بێت و قسه‌یه‌كی خراپ بێت، ئه‌وە ئه‌گه‌ر قسه‌كه‌ نه‌كات له‌سه‌ری حیساب نییه‌، ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ش بێت، مادام كرده‌وه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌دات دیسان له‌سه‌ری حیساب ناكرێت.

بَابٌ فِي الْخُلْعِ

باسێك دەربارەی خولع (خۆداڕنینی ژن لە مێردەكەی)

٣٤٩. عَنْ ثَوْبَانَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَيُّمَا امْرَأَةٍ سَأَلَتْ زَوْجَهَا طَلَاقًا فِي غَيْرِ مَا بَأْسٍ، فَحَرَامٌ عَلَيْهَا رَائِحَةُ الْجَنَّةِ».

سه‌وبان h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر ئافره‌تێك داوای ته‌ڵاق بكات له‌ مێرده‌كه‌ی، به‌بێ هیچ هۆكارێكى شه‌رعی ئه‌وه‌ بۆنی به‌هه‌شت حه‌رامه‌ له‌و ئافره‌ته‌ (بۆنی به‌هه‌شت ناكات)».

بَابٌ إِلَى مَتَى تُرَدُّ عَلَيْهِ امْرَأَتُهُ إِذَا أَسْلَمَ بَعْدَهَا؟

باسێك: ئایا ئەگەر مێرد بووە موسوڵمان ژنەكەی بۆ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه؟

٣٥٠. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: رَدَّ رَسُولُ اللَّهِ ابْنَتَهُ زَيْنَبَ عَلَى أَبِي الْعَاصِ بِالنِّكَاحِ الْأَوَّلِ. لَمْ يُحْدِثْ شَيْئًا، قَالَ مُحَمَّدُ بْنُ عَمْرٍو، فِي حَدِيثِهِ: بَعْدَ سِتِّ سِنِينَ، وَقَالَ الْحَسَن بْنُ عَلِيٍّ: بَعْدَ سَنَتَيْنِ.

ئیبن عه‌بباس k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا زه‌ینه‌بی كچی دایه‌وه‌ به‌ ئه‌بولعاص هه‌ر به‌ ماره‌كردنی پێشوو، هیچ شتێكی نوێ ڕووی نه‌دا. موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌مر له‌ گێڕانه‌وه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ڵێت: له دوای شه‌ش ساڵ پێی دایه‌وه‌. حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی ده‌ڵێت: له دوای دوو ساڵ.

🖍   تێبینی:

مەبەست ئەوەیە ژن و پیاوێك ناموسوڵمانن، ژنەكە سەرەتا موسوڵمان دەبێت و جیا دەبێتەوە لە پیاوەكە، ئایا دوای ئەوەی ماوەیەكی بەسەردا دەڕوات پیاوەكە دەبێتە موسوڵمان ژنەكەی خۆی پێ دەدرێتەوە؟ بەپێی ئەم فەرموودە بەڵێ پێی دەدرێتەوە.

بَابُ الْوَلَدُ لِلْفِرَاشِ

باسی ئه‌وه‌ی كه‌ منداڵ له‌سه‌ر جێگه‌ی كێ له‌دایك ببێت هیی ئەوە

٣٥١. عَنْ عَائِشَةَ i: اخْتَصَمَ سَعْدُ بْنُ أَبِي وَقَّاصٍ، وَعَبْدُ بْنُ زَمْعَةَ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ فِي ابْنِ أَمَةِ زَمْعَةَ، فَقَالَ سَعْدٌ: أَوْصَانِي أَخِي عُتْبَةُ إِذَا قَدِمْتُ مَكَّةَ أَنْ أَنْظُرَ إِلَى ابْنِ أَمَةِ زَمْعَةَ فَأَقْبِضَهُ فَإِنَّهُ ابْنُهُ، وَقَالَ عَبْدُ بْنُ زَمْعَةَ: أَخِي ابْنُ أَمَةِ أَبِي، وُلِدَ عَلَى فِرَاشِ أَبِي، فَرَأَى رَسُولُ اللَّهِ شَبَهًا بَيِّنًا بِعُتْبَةَ، فَقَالَ: «الْوَلَدُ لِلْفِرَاشِ وَلِلْعَاهِرِ الْحَجَرُ، وَاحْتَجِبِي عَنْهُ يَا سَوْدَةُ»، زَادَ مُسَدَّد فِي حَدِيثِهِ، وَقَالَ: «هُوَ أَخُوكَ يَا عَبْدُ».

عائیشه ‌i ده‌گێڕێته‌وه‌: سه‌عدی كوڕی ئه‌بو وه‌ققاص h له‌گه‌ڵ عه‌بدی كوڕی زه‌معه‌ له‌سه‌ر كوڕێكی كه‌نیزه‌كی زه‌معه‌ لێیان بوو به‌ كێشه‌، (كێشه‌كه‌یان برد) بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا ، سه‌عد گوتی: عوتبه‌ی برام ڕایسپاردم كه‌ هه‌ر كات هاتمه‌وه‌ مه‌ككه‌ به‌دوای كوڕی كه‌نیزه‌كی زه‌معه‌دا بگه‌ڕێم و وه‌ریبگرمه‌وه‌، چونكه‌ كوڕیه‌تی، عه‌بدی كوڕی زه‌معه‌ش گوتی: كوڕی كه‌نیزه‌كی باوكمه‌ بۆیه‌ برامه‌، له‌نێو نوێنی باوكمدا له‌دایك بووه‌، ئیدی پێغه‌مبه‌ری خوا بینیی كه‌ به‌ئاشكرا دیاره‌ كه‌ به‌ عوتبه‌ ده‌چێت، بۆیه‌ فه‌رمووی: «منداڵ هیی سه‌ر جێگا و نوێنه‌ (هیی خاوه‌ن جێگه‌یه‌) و داوێنپیسیش ته‌نها ده‌ستخه‌ڕۆیی و خه‌ساره‌تمه‌ندی بۆ ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌ی سه‌وده‌ (كه‌ كچی زه‌معه‌ بوو) خۆتی لێ په‌نا بده‌ (و به‌ مه‌حڕه‌می مه‌زانه‌)»، موسه‌دده‌د له‌ گێڕانه‌وه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی زیاد كردووه‌، هه‌روه‌ها فه‌رمووی: «ئه‌وه‌ برای تۆیه‌ ئه‌ی عه‌بد».

بَابٌ فِي الْمُرَاجَعَةِ

باسێك ده‌رباره‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئافره‌ت (دوای ته‌ڵاقدان)‌

٣٥٢. عَنْ عُمَرَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ طَلَّقَ حَفْصَةَ، ثُمَّ رَاجَعَهَا.

عومه‌ر‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا حه‌فصه‌ی (كچی پێشه‌وا عومه‌ری) ته‌ڵاق دا (كه‌ خێزانی بوو)، پاشان گه‌ڕاندیه‌وه‌.

بَابٌ فِي عِدَّةِ أُمِّ الْوَلَدِ

باسێك دەربارەی كه‌نیزه‌كێك كه‌ مێرده‌كه‌ی بمرێت (ئایا عیدده‌ی ئه‌م چه‌نده‌؟)

٣٥٣. عَنْ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ h قَالَ: لَا تُلَبِّسُوا عَلَيْنَا سُنَّةً، قَالَ ابْنُ الْمُثَنَّى: سُنَّةَ نَبِيِّنَا عِدَّةُ الْمُتَوَفَّى عَنْهَا أَرْبَعَةُ أَشْهُرٍ وَعَشْرٌ يَعْنِي أُمَّ الْوَلَدِ.

عه‌مری كوڕی عاص h ده‌ڵێت: سوننه‌ته‌كه‌مان لێ تێك مه‌ده‌ن، ئیبن موسه‌ننا ده‌ڵێت: سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رمانه‌ (لێمان تێكه‌ڵ مه‌كه‌ن)، كه‌نیزه‌كیش كه‌ مێرده‌كه‌ی بمرێت عیدده‌كه‌ی هه‌ر چوار مانگ و ده‌ ڕۆژه،‌ وه‌كوو ئافره‌تی ئازاد وایه.

بَابُ الْمَبْتُوتَةِ لَا يَرْجِعُ إِلَيْهَا زَوْجُهَا حَتَّى تَنْكِحَ زَوْجًا غَيْرَهُ

باسی ئافره‌تی سێ جار ته‌ڵاقدراو ناتوانێت شوو بكاته‌وه‌ به‌ مێرده‌كه‌ی، تا شوو به‌پیاوێكی دیكه‌ نه‌كات

٣٥٤. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: سُئِلَ رَسُولُ اللَّهِ ، عَنْ رَجُلٍ طَلَّقَ امْرَأَتَهُ - يَعْنِي ثَلَاثًا - فَتَزَوَّجَتْ زَوْجًا غَيْرَهُ، فَدَخَلَ بِهَا، ثُمَّ طَلَّقَهَا قَبْلَ أَنْ يُوَاقِعَهَا أَتَحِلُّ لِزَوْجِهَا الْأَوَّلِ؟ قَالَتْ: قَالَ النَّبِيُّ : «لَا تَحِلُّ لِلْأَوَّلِ حَتَّى تَذُوقَ عُسَيْلَةَ الْآخَرِ، وَيَذُوقَ عُسَيْلَتَهَا».

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پرسیار كرا له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌رباره‌ی پیاوێك خێزانه‌كه‌ی ته‌ڵاق داوه‌، -واته‌: ته‌ڵاقی سێیه‌م-، شووی كرد به‌ پیاوێكی دیكه‌ و ئه‌و پیاوه‌ گواستیه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و پیاوه‌ ته‌ڵاقی ده‌دات پێش ئه‌وه‌ی سەرجێیی له‌گه‌ڵدا بكات، ئایا بۆ مێردی یه‌كه‌می حه‌ڵاڵ ده‌بێت؟ ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: «بۆ مێردی یه‌كه‌می حه‌ڵاڵ نییه‌ تا سەرجێیی له‌گه‌ڵدا نه‌كات و چێژ لەم پیاوه دەبینێت و پیاوه‌كه‌ش چێژ له‌و دەبینێت».

بَابٌ فِي تَعْظِيمِ الزِّنَا

باسێك دەربارەی به‌گه‌وره‌زانینی زینا

٣٥٥. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَيُّ الذَّنْبِ أَعْظَمُ؟ قَالَ: «أَنْ تَجْعَلَ لِلَّهِ نِدًّا وَهُوَ خَلَقَكَ»، قَالَ: فَقُلْتُ: ثُمَّ أَيٌّ؟ قَالَ: «أَنْ تَقْتُلَ وَلَدَكَ مَخَافَةَ أَنْ يَأْكُلَ مَعَكَ»، قَالَ: قُلْتُ: ثُمَّ أَيٌّ؟ قَالَ: «أَنْ تُزَانِيَ حَلِيلَةَ جَارِكَ»، قَالَ: وَأَنْزَلَ اللَّهُ تَعَالَى تَصْدِيقَ قَوْلِ النَّبِيِّ : ﴿ وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ ﴾ الفرقان: 68، الْآيَةَ.

عه‌بدوڵڵا h ده‌ڵێت: گوتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، چ گوناهێك له‌ هه‌موو گوناهان گه‌وره‌تره‌؟ فه‌رمووی: «تۆ هاوبه‌ش بۆ خوا‌ بڕیار بده‌یت، كه‌سێك بكه‌یته‌ هاوشێوه‌ی خوا له‌ كاتێكدا خوا تۆی دروست كردووه‌»، ده‌ڵێت: گوتم: ئه‌ی له‌دوای ئه‌وه‌؟ فه‌رمووی: «منداڵه‌كه‌ت بكوژیت له‌ ترسی ئه‌وه‌ی نه‌ك له‌گه‌ڵتدا نان بخوات»، ده‌ڵێت: گوتم: ئه‌ی له‌دوای ئه‌وه‌‌؟ فه‌رمووی: «زینا بكه‌یت له‌گه‌ڵ خێزانی هاوسێكه‌تدا»، ده‌ڵێت: ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زی وه‌كوو پشتڕاستكردنەوەی فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر : ﴿ وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ ﴾، واتە: ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ خوادا هیچ پەرستراوێكی دیكه‌ ناكه‌نه‌ هاوبه‌ش بۆ خوا‌،‌ ئه‌و نه‌فسه‌ی خوا حه‌رامی كردووه‌ نایكوژن ته‌نها به‌هه‌ق نه‌بێت،‌ زیناش ناكه‌ن.

٣٥٦. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k يَقُولُ: جَاءَتْ مِسْكِينَةٌ لِبَعْضِ الْأَنْصَارِ، فَقَالَتْ: إِنَّ سَيِّدِي يُكْرِهُنِي عَلَى الْبِغَاءِ فَنَزَلَ فِي ذَلِكَ: ﴿ وَلَا تُكْرِهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاءِ ﴾ النور: 33.

جابیری كوڕی عه‌بدوڵڵا k ده‌ڵێت: میسكینه‌ هات بۆلای یه‌كێك له‌ ئه‌نصاڕییه‌كان، گوتی: گه‌وره‌كەم تۆبزیم لێ ده‌كات بۆ زیناكردن، ئیدی ئه‌و ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دابه‌زی: ﴿ وَلَا تُكْرِهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاءِ ﴾، واته‌: تۆبزی لە كه‌نیزه‌كه‌كانتان مه‌كه‌ن بۆ داوێنپیسی‌.

🖍   تێبینی:

ئه‌و ئایه‌ته‌ مه‌فهومی موخاله‌فه‌ی لێ وه‌رناگیرێت، واته‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت: زۆریان لێ مه‌كه‌ن مادام خۆیان داوێنپاكن، مانای ئه‌وه‌ نییه‌ ئه‌گه‌ر خۆیان پێیانخۆش بێت ڕێگه‌یان پێ بدرێت.