كِتَابُ الْأَطْعِمَةِ

په‌رتووكی خواردنه‌كان

بَابُ مَا جَاءَ فِي إِجَابَةِ الدَّعْوَةِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌عوه‌ت

٦٤١. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِذَا دُعِيَ أَحَدُكُمْ إِلَى الْوَلِيمَةِ فَلْيَأْتِهَا».

عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ بانگ كرا بۆ ده‌عوه‌تی ژن گواستنه‌وه،‌ ئه‌وه‌ با بڕوات».

٦٤٢. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ دُعِيَ فَلْيُجِبْ، فَإِنْ شَاءَ طَعِمَ، وَإِنْ شَاءَ تَرَكَ».

جابیر h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك ده‌عوه‌ت كرا، با وه‌ڵام بداته‌وه‌ و بڕوات، له‌وێ ویستی لێ بوو خواردن بخوات و‌ ویستی لێ بوو نه‌خوات (به‌ ئاره‌زووی خۆیه‌تی به‌ڵام ئاماده‌ بێت)».

بَابٌ فِي اسْتِحْبَابِ الْوَلِيمَةِ عِنْدَ النِّكَاحِ

باسێك ده‌رباره‌ی په‌سندییەتی داوه‌تكردن له‌ كاتی ژنهێناندا

٦٤٣. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h فَقَالَ: مَا رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ أَوْلَمَ عَلَى أَحَدٍ مِنْ نِسَائِهِ مَا أَوْلَمَ عَلَيْهَا أَوْلَمَ بِشَاةٍ.

ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك k ده‌ڵێت: نه‌مبینی پێغه‌مبه‌ری خوا وه‌لیمه‌ بكات بۆ هیچ كام له‌ خێزانه‌كانی وه‌ك ئه‌و وه‌لیمه‌یه‌ی كه‌ بۆ زه‌ینه‌بی كرد، بۆ ئه‌م مه‌ڕ یان بزنێكی سه‌ر بڕیوه.

بَابٌ إِذَا حَضَرَتِ الصَّلَاةُ وَالْعَشَاءُ

باسێك ده‌رباره‌ی ئاماده‌بوونی خواردن له‌ كاتی نوێژدا

٦٤٤. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «إِذَا وُضِعَ عَشَاءُ أَحَدِكُمْ، وَأُقِيمَتِ الصَّلَاةُ فَلَا يَقُومُ حَتَّى يَفْرُغَ». زَادَ مُسَدَّدٌ: وَكَانَ عَبْدُ اللَّهِ إِذَا وُضِعَ عَشَاؤُهُ، أَوْ حَضَرَ عَشَاؤُهُ، لَمْ يَقُمْ حَتَّى يَفْرُغَ، وَإِنْ سَمِعَ الْإِقَامَةَ، وَإِنْ سَمِعَ قِرَاءَةَ الْإِمَامِ.

ئیبن عومه‌ر k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر خواردنی ئێواره‌ی یه‌كێك له‌ ئێوه‌ دانرا و بانگ درا، با نه‌چێت بۆ نوێژه‌كه‌ی تا له‌ خواردنه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت». موسه‌دده‌د ئه‌وه‌شی زیاد كردووه‌: عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر ئه‌گه‌ر خواردنی ئێواره‌ی بۆ دابنرایه،‌ هه‌ڵنه‌ده‌ستا تا ته‌واو نه‌بووایه‌، ئه‌گه‌ر گوێی له‌ قامه‌تیش بووایه‌ و‌ گوێی له‌ خوێندنی قوڕئانی ئیمامه‌كه‌ش بووایه‌.

بَابٌ فِي كَرَاهِيَةِ ذَمِّ الطَّعَامِ

باسێك ده‌رباره‌ی ناپه‌سندی به‌خراپه‌ باسكردنی خواردن

٦٤٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: مَا عَابَ رَسُولُ اللَّهِ طَعَامًا قَطُّ إِنِ اشْتَهَاهُ أَكَلَهُ، وَإِنْ كَرِهَهُ تَرَكَهُ.

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌رگیز ڕه‌خنه‌ی له‌ هیچ خواردنێك نه‌گرتووه‌، ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی بكردایه‌ ده‌یخوارد، ئه‌گه‌ر حه‌زیشی پێ نه‌بووایه‌ وازی لێ ده‌هێنا و نه‌یده‌خوارد.

بَابُ التَّسْمِيَةِ عَلَى الطَّعَامِ

باسی (بسم الله) كردن له‌سه‌ر خواردن

٦٤٦. عَنْ عَائِشَةَ i، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِذَا أَكَلَ أَحَدُكُمْ فَلْيَذْكُرِ اسْمَ اللَّهِ تَعَالَى، فَإِنْ نَسِيَ أَنْ يَذْكُرَ اسْمَ اللَّهِ تَعَالَى فِي أَوَّلِهِ فَلْيَقُلْ بِسْمِ اللَّهِ أَوَّلَهُ وَآخِرَهُ».

عائیشه‌ i، ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ نانی خوارد با (بسم الله) بكات، ئه‌گه‌ر له‌بیری كرد له‌ سه‌ره‌تادا (بسم الله) بكات, با بڵێت: به‌ ناوی خوا له‌ سه‌ره‌تا و له‌ كۆتایی».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْأَكْلِ مِنْ أَعْلَى الصَّحْفَةِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی خواردن له‌ سه‌رووی قاپەكەوە‌

٦٤٧. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ:«إِذَا أَكَلَ أَحَدُكُمْ طَعَامًا فَلَا يَأْكُلْ مِنْ أَعْلَى الصَّحْفَةِ، وَلَكِنْ لِيَأْكُلْ مِنْ أَسْفَلِهَا، فَإِنَّ الْبَرَكَةَ تَنْزِلُ مِنْ أَعْلَاهَا».

ئیبن عه‌بباس k له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ خواردنێكی خوارد با له‌ به‌رزی قاپه‌كه‌وه‌ نه‌یخوات، به‌ڵكوو له‌ ژێره‌وه‌ (له‌ لاوه‌) بیخوات (له‌به‌رده‌م و پێش خۆیه‌وه‌)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ره‌كه‌ت داده‌به‌زێته‌ سه‌ر به‌رزیی خواردنه‌كه‌».

بَابُ الْأَكْلِ بِالْيَمِينِ

باسی خواردن به‌ ده‌ستی ڕاست

٦٤٨. عَنْ عُمَرَ بْنِ أَبِي سَلَمَةَ h قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ : «ادْنُ بُنَيَّ فَسَمِّ اللَّهَ وَكُلْ بِيَمِينِكَ، وَكُلْ مِمَّا يَلِيكَ».

عومه‌ری كوڕی ئه‌بو سه‌له‌مه‌ h (منداڵێك بووه‌) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «كوڕى خۆم نزیك ببه‌‌وه‌ و (بسم الله) بكه‌، هه‌روه‌ها به‌ ده‌ستی ڕاستت بخۆ، له‌پێش خۆشته‌وه‌ بخۆ».

بَابُ النَّهْيِ عَنْ أَكْلِ الْجَلَّالَةِ وَأَلْبَانِهَا

باسی ڕێگریكردن‌ له‌ خواردنی گۆشت و شیری ئه‌و په‌له‌وه‌رانه‌ی پیسخۆرن

٦٤٩. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: نَهَى رَسُولُ اللَّهِ عَنْ أَكْلِ الْجَلَّالَةِ وَأَلْبَانِهَا.

ئیبن عومه‌ر k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا ڕێگریی كردووه‌ له‌ خواردنی گۆشتی ئه‌و په‌له‌وه‌ر و ئاژەڵانه‌ی كه‌ پیسخۆرن،‌ شیره‌كه‌یشیان نابێت بخورێته‌وه‌.

🖍   تێبینی:

(الْجَلَّالَة): واته‌: ئاژه‌ڵی پیسخۆر.

بَابُ النَّهْيِ عَنْ أَكْلِ السِّبَاعِ

باسی ڕێگریكردن له‌ خواردنی گۆشتی دڕنده‌

٦٥٠. عَنْ أَبِي ثَعْلَبَةَ الْخُشَنِيِّ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ : نَهَى عَنْ أَكْلِ كُلِّ ذِي نَابٍ مِنَ السَّبُعِ.

ئه‌بو سه‌عله‌به‌ی خوشه‌نی h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا ڕێگریی كردووه‌ له‌ خواردنی هه‌موو دڕنده‌یه‌ك كه‌ كه‌ڵبه‌ی هه‌بێت(١).

🖍   تێبینی:

 (١)وەك: شێرو پڵنگ و چه‌قه‌ڵ و گورگ.

٦٥١. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: نَهَى رَسُولُ اللَّهِ عَنْ أَكْلِ كُلِّ ذِي نَابٍ مِنَ السَّبُعِ، وَعَنْ كُلِّ ذِي مِخْلَبٍ مِنَ الطَّيْرِ.

ئیبن عه‌بباس k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا ڕێگریی كردووه‌ له‌ خواردنی هه‌موو خاوه‌ن كه‌ڵبه‌یه‌ك له‌ دڕنده‌كاندا (ئه‌وه‌ی دڕنده‌ بێت و كه‌ڵبه‌ی هه‌بێت خواردنی حه‌رامه‌، ته‌نها كه‌متیار جیا كراوه‌ته‌وه و حه‌ڵاڵه‌‌)، وه‌ هه‌ر شتێك كه‌ چڕنووكی هه‌بێت له‌ باڵنده‌دا (وه‌كوو: هه‌ڵۆ، باز، نه‌سر).

بَابٌ فِي الْجَمْعِ بَيْنَ لَوْنَيْنِ فِي الْأَكْلِ

باسێك دەربارەی دوو جۆر خواردن كۆبكه‌یته‌وه‌ له‌ كاتی خواردندا

٦٥٢. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ جَعْفَرٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ : كَانَ يَأْكُلُ الْقِثَّاءَ بِالرُّطَبِ.

عه‌بدوڵڵای كوڕی جه‌عفه‌ر k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر خه‌یار یان ترۆزی به‌ خورماوه‌ ده‌خوارد (به‌یه‌كه‌وه‌ خواردوویه‌تی).

بَابُ مَا يَقُولُ الرَّجُلُ إِذَا طَعِمَ

باسی ئه‌و (زیكر)ه‌ی كه‌ موسوڵمان دوای نان خواردن ده‌یڵێت

٦٥٣. عَنْ أَبِي أُمَامَةَ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ : إِذَا رُفِعَتِ الْمَائِدَةُ قَالَ: «الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَكًا فِيهِ غَيْرَ مَكْفِيٍّ، وَلَا مُوَدَّعٍ، وَلَا مُسْتَغْنًى عَنْهُ رَبُّنَا».

واته‌: ئه‌بو ئومامه‌ h ده‌ڵێت: كاتێك سفره‌ و خوان هه‌ڵده‌گیرایه‌وه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: «سوپاس و ستاییش ته‌نها شایه‌نی خوایه‌، سوپاس و ستاییشێكی زۆری پاكی بێگه‌ردی به‌ره‌كه‌تدار، خوای گه‌وره‌مان به‌سه‌ و وه‌لا نه‌نراوین، په‌روه‌ردگارمان زاتێكه‌ كه‌ هیچ شتێك لێی بێنیاز نییه‌».

بَابٌ فِي غَسْلِ الْيَدِ مِنَ الطَّعَامِ

باسێك دەربارەی ده‌ستشوشتن له‌دوای نانخواردن

٦٥٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ نَامَ وَفِي يَدِهِ غَمَرٌ، وَلَمْ يَغْسِلْهُ فَأَصَابَهُ شَيْءٌ، فَلَا يَلُومَنَّ إِلَّا نَفْسَهُ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك شه‌وان بخه‌وێت و ده‌ستی چه‌وری خواردنه‌كه‌ی پێوه ‌بێت، نه‌یشوات و دواتر تووشی شتێك بوو، ئه‌وه‌ با لۆمه‌ی كه‌س نه‌كات جگە لە خۆی».