كِتَابُ الطِّبِّ

په‌رتووكی پزیشكی

بَابٌ فِي النُّشْرَةِ

باسێك ده‌رباره‌ی نوشڕه‌ (كه‌ جۆره‌ نوشته‌یه‌كه‌)

٦٥٥. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: سُئِلَ رَسُولُ اللَّهِ عَنِ النُّشْرَةِ فَقَالَ: «هُوَ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ».

جابیری كوڕی عه‌بدوڵڵا k ده‌ڵێت: ده‌رباره‌ی نوشڕه‌ پرسیار له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا كرا، ئه‌ویش فه‌رمووی: «ئه‌وه‌ (كرده‌وه‌یه‌كه‌) له‌ كرده‌وه‌ی شه‌یتانه‌».

🖍   تێبینی:

(النُّشْرَة): جۆره‌ نوشته‌یه‌ك بووه‌ كه‌ به‌ حیساب چاره‌سه‌ری شێت و نه‌خۆش و ئه‌و كه‌سانه‌یان پێ كردووه‌ كه‌ پێیان وا بووه‌ جن ده‌ستی لێ وه‌شاندووه‌، گوتراویشه‌: به‌شێكه‌ له‌ جادوو (سیحر).

بَابٌ فِي الْأَدْوِيَةِ الْمَكْرُوهَةِ

باسێك ده‌رباره‌ی (به‌كارهێنانی) ده‌رمانی ناپه‌سند و خراپ

٦٥٦. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عُثْمَانَ h: أَنَّ طَبِيبًا سَأَلَ النَّبِيَّ عَنْ ضِفْدَعٍ يَجْعَلُهَا فِي دَوَاءٍ، فَنَهَاهُ النَّبِيُّ عَنْ قَتْلِهَا.

عه‌بدوڕڕه‌حمانی كوڕی عوسمان h ده‌گێڕێته‌وه‌: پزیشكێك ده‌رباره‌ی بۆق كه‌ بكرێته‌ نێو ده‌رمانه‌وه‌ پرسیاری له‌ پێغه‌مبه‌ر كرد، پێغه‌مبه‌ریش ڕێگریی لێ كرد كه‌ بۆق بكوژێت.

٦٥٧. عَنْ سُوَيْدِ بْنِ طَارِقٍ h: سَأَلَ النَّبِيَّ عَنِ الْخَمْرِ، فَنَهَاهُ، ثُمَّ سَأَلَهُ فَنَهَاهُ، فَقَالَ لَهُ: يَا نَبِيَّ اللَّهِ، إِنَّهَا دَوَاءٌ، قَالَ النَّبِيُّ : «لَا، وَلَكِنَّهَا دَاءٌ».

سوه‌یدی كوڕی تاریق h ده‌گێڕێته‌وه‌: پرسیاری كرد له‌ پێغه‌مبه‌ر ده‌رباره‌ی مه‌ى، ئه‌ویش قه‌ده‌غه‌ى كرد، پاشان پرسیارى لێى كرد، ئه‌وجاریش قه‌ده‌غه‌ى كرد، پێى گوت: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا، ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ره‌، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «نه‌خێر هه‌رگیز چاره‌سه‌ر نییه‌، به‌ڵكوو نه‌خۆشییه‌».

بَابٌ فِي تَمْرَةِ الْعَجْوَةِ

باسێك ده‌رباره‌ی خورمای عه‌جوه‌

٦٥٨. عَنْ عَامِرِ بْنِ سَعْدِ بْنِ أَبِي وَقَّاصٍ، عَنْ أَبِيهِ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ تَصَبَّحَ سَبْعَ تَمَرَاتٍ عَجْوَةٍ لَمْ يَضُرَّهُ ذَلِكَ الْيَوْمَ سَمٌّ وَلَا سِحْرٌ».

عامیری كوڕی سه‌عدی كوڕی ئه‌بو وه‌ققاص، له‌ باوكییه‌وه‌ h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك به‌یانی بكاته‌وه‌ به‌ حه‌وت ده‌نك خورمای عه‌جوه‌ (واته‌: به‌یانییان حه‌وت ده‌نك خورمای عه‌جوه‌ بخوات)، ئه‌وه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ نه‌ ژه‌هر نه‌ جادوو زه‌ره‌ر و زیانی پێ ناگه‌یه‌نێت».

بَابٌ فِي الْأَمْرِ بِالْكَحْلِ

باسێك دەربارەی فه‌رمانكردن به‌ چاوڕشتن

٦٥٩. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الْبَسُوا مِنْ ثِيَابِكُمُ الْبَيَاضَ فَإِنَّهَا مِنْ خَيْرِ ثِيَابِكُمْ، وَكَفِّنُوا فِيهَا مَوْتَاكُمْ، وَإِنَّ خَيْرَ أَكْحَالِكُمُ الْإِثْمِدُ: يَجْلُو الْبَصَرَ، وَيُنْبِتُ الشَّعْرَ».

ئیبن عه‌بباس k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تى: «له‌ بەرگ و پۆشاكدا پۆشاكی سپی له‌به‌ر بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باشترین پۆشاكتان سپییه‌، مردووه‌كانیشتان هه‌ر به‌ خامی سپی كفن بكه‌ن،‌ باشترین ئه‌و شته‌شی كه‌ چاوی پێ ده‌ڕێژن كله‌، كه‌ چاو ڕووناك و به‌هێز ده‌كات،‌ هه‌روه‌ها برژانگی چاویش ده‌ڕوێنێته‌وه‌».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْعَيْنِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی چاوپیسی

٦٦٠. عَنْ أَبي هُرَيْرَةَ h عَنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ: «الْعَيْنُ حَقٌّ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h له‌‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ ده‌گیڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «چاو هه‌قه (كاریگه‌ری چاو شتێكی ڕاستییه‌ و نكووڵی لێ ناكرێت)‌».

٦٦١. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ يُؤْمَرُ الْعَائِنُ فَيَتَوَضَّأُ ثُمَّ يَغْتَسِلُ مِنْهُ الْمَعِينُ.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی ده‌كرد ئه‌گه‌ر گومانت له‌ كه‌سێكه‌ زه‌ره‌ری لێ داویت به‌ چاوی، پێی ده‌ڵێیت: ده‌ستنوێژ بشوات له‌ قاپێكدا، پاشان (ئاوی ده‌ستنوێژه‌كه‌ دێنێت)، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ تووش بووه‌ ئاوه‌كه‌ به‌ خۆیدا ده‌كات.

بَابٌ فِي تَعْلِيقِ التَّمَائِمِ

باسێك ده‌رباره‌ی هه‌ڵواسینی نوشته‌

٦٦٢. عَنْ عِمْرَانَ بْنَ حُصَيْنٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَا رُقْيَةَ إِلَّا مِنْ عَيْنٍ، أَوْ حُمَةٍ».

عیمڕانی كوڕی حوصه‌ین h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ ‌ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویەتی: «نوشته‌كردن ڕێگه‌پێدراو نییه،‌ ته‌نها بۆ چاوه‌زار و چاره‌سه‌ری ژه‌هری جڕوجانه‌وه‌ری ژه‌هردار نه‌بێت».

بَابُ كَيْفَ الرُّقَى

باسی چۆنیه‌تی نوشته‌

٦٦٣. عَنْ عَبْدِ الْعَزِيزِ بْنِ صُهَيْبٍ قَالَ: قَالَ أَنَسٌ يَعْنِي لِثَابِتٍ: أَلَا أَرْقِيكَ بِرُقْيَةِ رَسُولِ اللَّهِ؟ قَالَ: بَلَى، قَالَ: فَقَالَ: «اللَّهُمَّ رَبَّ النَّاسِ مُذْهِبَ الْبَأْسِ، اشْفِ أَنْتَ الشَّافِي، لَا شَافِيَ إِلَّا أَنْتَ، اشْفِهِ شِفَاءً لَا يُغَادِرُ سَقَمًا».

عه‌بدولعه‌زیزی كوڕی صوهه‌یب ده‌ڵێت: ئه‌نه‌س h به‌ سابیت ده‌ڵێت: ئایا ڕوقیه‌ت بۆ نه‌كه‌م به‌و ڕوقیه‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا كردی؟ گوتی: به‌ڵێ، بۆم بكه‌، ده‌ڵێت: فەرمووی: «ئه‌ی په‌روه‌ردگاری هه‌موو خه‌ڵكی، ئه‌ی ئه‌و خوایه‌ی كه‌ نه‌خۆشی لاده‌به‌یت، شیفای ئه‌م نه‌خۆشه‌ بده‌، هه‌ر تۆ شیفاده‌ری، هیچ شیفاده‌رێك نییه‌ جگە لە تۆ، شیفایه‌كی ته‌واوی بده‌ كه‌ هیچ نه‌خۆشییه‌ك نه‌هێڵێت».

٦٦٤. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ النَّبِيُّ يَقُولُ لِلْإِنْسَانِ إِذَا اشْتَكَى يَقُولُ: بِرِيقِهِ ثُمَّ قَالَ بِهِ فِي التُّرَابِ:«تُرْبَةُ أَرْضِنَا، بِرِيقَةِ بَعْضِنَا، يُشْفَى سَقِيمُنَا، بِإِذْنِ رَبِّنَا».

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: كه‌سێك نه‌خۆش بووایه‌ پێغه‌مبه‌ر به‌ تفه‌كه‌ی ئاوای ده‌كرد و ده‌یكرده‌ نێو خۆڵه‌وه‌ (واته‌: هه‌ندێك تفی ده‌كرده‌ سه‌ر په‌نجه‌ی ده‌یكرده‌ نێو خۆڵه‌كه‌وه‌)، چه‌ندێك خۆڵی هه‌ڵگرتایه‌ پاشان دەیخستە سەر شوێنی ئه‌و برینه‌، ده‌یفه‌رموو: «خۆڵی زه‌وییه‌كه‌مان، به‌ تفی هه‌ندێكمان، شیفای نه‌خۆشه‌كه‌مان بده‌، به‌ مۆڵەتی په‌روه‌ردگارمان».

٦٦٥. عَنْ عَائِشَةَ i زَوْجِ النَّبِيِّ : أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ إِذَا اشْتَكَى يَقْرَأُ فِي نَفْسِهِ بِالْمُعَوِّذَاتِ وَيَنْفُثُ، فَلَمَّا اشْتَدَّ وَجَعُهُ كُنْتُ أَقْرَأُ عَلَيْهِ وَأَمْسَحُ عَلَيْهِ بِيَدِهِ رَجَاءَ بَرَكَتِهَا.

عائیشه‌ی i خێزانی پێغه‌مبه‌ر ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌خۆش بووایه ‌و ئێش و ئازاری هه‌بووایه‌ سووڕه‌تی (ناس و فه‌له‌ق) ی ده‌خوێند به‌سه‌ر خۆیدا و فووی پێدا ده‌كرد، به‌ڵام له‌ سه‌ره‌مه‌رگدا ئازاره‌كه‌ی زۆر زۆر بوو (نه‌یده‌توانی به‌سه‌ر خۆیدا بیخوێنێت)، من سووڕه‌تی (ناس و فه‌له‌ق)م به‌سه‌ردا ده‌خوێند، به‌ڵام ده‌ستی خۆیم به‌سه‌ر خۆیدا ده‌هێنا به‌ ئومێدی به‌ره‌كه‌ت (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی پێغه‌مبه‌ری خوا موباره‌كه‌).

بَابٌ فِي الطِّيَرَةِ

باسێك ده‌رباره‌ی شوومی (ڕه‌شبینی)

٦٦٦. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ h عَنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ: «الطِّيَرَةُ شِرْكٌ، الطِّيَرَةُ شِرْكٌ» ثَلَاثًا، وَمَا مِنَّا إِلَّا وَلَكِنَّ اللَّهَ يُذْهِبُهُ بِالتَّوَكُّلِ.

عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعوود h له‌‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ ‌ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ سێ جار فه‌رموویەتی: «تیه‌ڕه‌ شیركه‌، تیه‌ڕه‌ شیركه»‌، (ئیبن مه‌سعوود خۆی ده‌ڵێت:) هه‌موو كه‌سێك له‌ ئێمه‌ شتی ئاوا له‌ دڵیدایه‌، به‌ڵام چه‌ندێك پشتت به‌ خوای گه‌وره‌ به‌ستبێت، خوا‌ ئه‌م شته‌ ناهێڵێت.

🖍   تێبینی:

(الطِّيَرَة): ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ مرۆڤ به‌هۆیه‌وه‌ خۆی تووشی ڕه‌شبینی یان گه‌شبینی ده‌كات، ئه‌وه‌ی بێزراوه‌ له‌ شه‌رعدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تووشی ڕه‌شبینیت بكات.