كِتَابُ الصَّلَاةِ

په‌رتووكی نوێژ

بَابُ فَرْضِ الصَّلَاةِ

باسی فه‌ڕزبوونی نوێژ

٤٩. عن طَلْحَةَ بْنَ عُبَيْدِ اللَّهِ h يَقُولُ: جَاءَ رَجُلٌ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ مِنْ أَهْلِ نَجْدٍ ثَائِرَ الرَّأْسِ يُسْمَعُ دَوِيُّ صَوْتِهِ وَلَا يُفْقَهُ مَا يَقُولُ: حَتَّى دَنَا، فَإِذَا هُوَ يَسْأَلُ عَنِ الْإِسْلَامِ: فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «خَمْسُ صَلَوَاتٍ فِي الْيَوْمِ وَاللَّيْلَةِ»، قَالَ: هَلْ عَلَيَّ غَيْرُهُنَّ؟ قَالَ: «لَا، إِلَّا أَنْ تَطَّوَّعَ»، قَالَ: وَذَكَرَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ : «صِيَامَ شَهْرِ رَمَضَانَ»، قَالَ: هَلْ عَلَيَّ غَيْرُهُ؟ قَالَ: «لَا إِلَّا أَنْ تَطَّوَّعَ»، قَالَ: وَذَكَرَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ الصَّدَقَةَ، قَالَ: فَهَلْ عَلَيَّ غَيْرُهَا؟ قَالَ: «لَا إِلَّا أَنْ تَطَّوَّعَ»، فَأَدْبَرَ الرَّجُلُ وَهُوَ يَقُولُ: وَاللَّهِ لَا أَزِيدُ عَلَى هَذَا وَلَا أَنْقُصُ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَفْلَحَ إِنْ صَدَقَ».

ته‌لحه‌ی كوڕی عوبه‌یدوڵڵا‌ h ده‌ڵێت: پیاوێك خه‌ڵكی نه‌جد بوو هات بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا قژی ئاڵۆز بوو (شانه‌ی نه‌كردبوو، قژئاڵۆز بوو)، گیزه‌گیزێكی وه‌كوو گیزه‌ی مێشه‌نگی لێ ده‌بیسترا، به‌ڵام له‌ قسه‌كه‌ی تێنه‌ده‌گه‌یشتی تا نزیك بووه‌وه‌، جا زانیمان ئه‌م كەسە‌ پرسیار دەكات ده‌رباره‌ی ئیسلامەوە، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «له‌ شه‌و و ڕۆژێكدا پێنج نوێژ بكه‌یت»، پیاوه‌كه‌ گوتی: جگه‌ له‌م پێنج فه‌ڕزه‌ هیچ نوێژی دیكه‌م له‌سه‌ر فه‌ڕزه‌؟ فه‌رمووی: «نه‌خێر، مه‌گه‌ر بۆخۆت نوێژی سوننه‌ت بكه‌یت»، ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا باسی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانی بۆ كرد، پیاوه‌كه‌ گوتی: جگه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان هیچ ڕۆژوویه‌كی دیكه‌م له‌سه‌ر فه‌ڕزه‌؟ فه‌رمووی: «نه‌خێر مه‌گه‌ر خۆت ڕۆژووی سوننه‌ت بگریت»، ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا باسی به‌خشینی بۆ كرد (واته‌: زه‌كاته‌ فه‌ڕزه‌كه‌)، پیاوه‌كه‌ گوتی: جگه‌ له‌ زه‌كاتی فه‌ڕز هیچ شتێكی دیكه‌م له‌سه‌ر فه‌ڕزه‌؟ فه‌رمووی: «نه‌خێر مه‌گه‌ر خۆت خێر بكه‌یت»، پیاوه‌كه‌ پشتی هه‌ڵكرد و ڕۆیشت ده‌یگوت: سوێند به‌ خوا نه‌ له‌مانه‌ زیاتری ده‌كه‌م، نه‌ كه‌میشی ده‌كه‌مه‌وه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «بێگومان سه‌رفرازه ئەگەر ڕاستگۆ ‌بێت».

بَابٌ فِي الْمَوَاقِيتِ

باسێك دەربارەی كاته‌كانی نوێژ

٥٠. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k عَنِ النَّبِيِّ أَنَّهُ قَالَ: «وَقْتُ الظُّهْرِ مَا لَمْ تَحْضُرِ الْعَصْرُ، وَوَقْتُ الْعَصْرِ مَا لَمْ تَصْفَرَّ الشَّمْسُ، وَوَقْتُ الْمَغْرِبِ مَا لَمْ يَسْقُطْ فَوْرُ الشَّفَقِ، وَوَقْتُ الْعِشَاءِ إِلَى نِصْفِ اللَّيْلِ، وَوَقْتُ صَلَاةِ الْفَجْرِ مَا لَمْ تَطْلُعِ الشَّمْسُ»

عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر k‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆ ده‌مێنێت مادام نوێژی عه‌سر نه‌بووبێت، هه‌روه‌ها هه‌تاكوو ڕۆژ زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت (تا نزیكی ئاوابوون ده‌بێت و گڕوتینی نامێنێت) كات كاتی نوێژی عه‌سره‌، نوێژی شێوان ده‌مێنێت هه‌تاكوو سووراییه‌ به‌ربڵاوه‌كه‌ی لای ڕۆژئاوا كۆتایی پێ دێت، كاتی نوێژی خه‌وتنانیش هه‌تاكوو نیوه‌ی شه‌وه‌، هه‌روه‌ها كاتی نوێژی به‌یانی ده‌مێنێت مادام خۆر هه‌ڵنەهاتبێت».

بَابٌ فِي وَقْتِ صَلَاةِ النَّبِيِّ ﷺ وَكَيْفَ كَانَ يُصَلِّيهَا

باسێك دەربارەی كاتی نوێژی پێغه‌مبه‌ر ﷺ و‌ چۆنیەتی نوێژكردنی تێیاندا

٥١. عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ عَمْرٍو وَهُوَ ابْنُ الْحَسَنِ بْنِ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ قَالَ: سَأَلْنَا جَابِرًا h عَنْ وَقْتِ صَلَاةِ النَّبِيِّ فَقَالَ: «كَانَ يُصَلِّي الظُّهْرَ بِالْهَاجِرَةِ، وَالْعَصْرَ وَالشَّمْسُ حَيَّةٌ، وَالْمَغْرِبَ إِذَا غَرَبَتِ الشَّمْسُ، وَالْعِشَاءَ إِذَا كَثُرَ النَّاسُ عَجَّلَ، وَإِذَا قَلُّوا أَخَّرَ، وَالصُّبْحَ بِغَلَسٍ».

موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌مر كه‌ كوڕی حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیبه‌ k ده‌ڵێت: پرسیارمان له‌ جابیر كرد دەربارەی كاتی نوێژه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ، گوتی: پێغه‌مبه‌ر نوێژی نیوه‌ڕۆی ده‌كرد به‌ هاجیڕه‌ (سەرەتای كات و قرچەی گەرما)،‌ نوێژی عه‌سری ده‌كرد كاتێك خۆر هێشتا به‌گوڕ و تین بووه‌ (خۆر زیندووه،‌ واته‌: هێشتا ڕه‌نگی زه‌رد نه‌بووه‌ و گه‌رمییه‌كه‌شی ماوه‌‌)، نوێژی مەغریبی كردووه‌ كاتێك كه‌ خۆر ئاوا بووه‌،‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵك زۆر كۆ بوونایه‌ته‌وه‌ نوێژی عیشای زوو ده‌كرد،‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش كه‌م بووایه‌ نوێژی عیشای دوا ده‌خست بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك كۆ ببێته‌وه‌،‌ نوێژی به‌یانی له‌ كاتی تاریك و ڕوونیدا ده‌كرد.

بَابٌ فِي وَقْتِ الْعِشَاءِ الْآخِرَةِ

باسێك دەربارەی كاتی نوێژی عیشا

٥٢. عَنْ عَاصِمِ بْنِ حُمَيْدٍ السَّكُونِيِّ: أَنَّهُ سَمِعَ مُعَاذَ بْنَ جَبَلٍ h يَقُولُ: أَبْقَيْنَا النَّبِيَّ فِي صَلَاةِ الْعَتَمَةِ فَأَخَّرَ حَتَّى ظَنَّ الظَّانُّ أَنَّهُ لَيْسَ بِخَارِجٍ وَالْقَائِلُ مِنَّا يَقُولُ: صَلَّى، فَإِنَّا لَكَذَلِكَ حَتَّى خَرَجَ النَّبِيُّ ، فَقَالُوا لَهُ كَمَا قَالُوا، فَقَالَ لَهُمْ: «أَعْتِمُوا بِهَذِهِ الصَّلَاةِ، فَإِنَّكُمْ قَدْ فُضِّلْتُمْ بِهَا عَلَى سَائِرِ الْأُمَمِ، وَلَمْ تُصَلِّهَا أُمَّةٌ قَبْلَكُمْ».

عاصیمی كوڕی حومه‌یدی سه‌كوونی ده‌گێڕێته‌وه‌: گوێی له‌ موعازی كوڕی جه‌به‌ل بووه‌ h ده‌یگوت: چاوه‌ڕێی پێغه‌مبه‌ر بووین له‌ نوێژی عیشادا دوا كه‌وت یان خۆی دوا خست، ئه‌وه‌نده‌ دوا كه‌وت تا كه‌سی وا هەبوو گومانی وا بوو‌ هه‌ر نه‌یه‌ت، هه‌شبوو ده‌یگوت: له‌وانه‌یه‌ پێغه‌مبه‌ر له‌ ماڵه‌وه‌ نوێژی كردبێت (بەهۆی عوزرەوە)، ئێمه‌ حاڵمان وا بوو به‌م شێوازه‌ بووین هەتا پێغه‌مبه‌ر هاته‌ ده‌ره‌وه‌، چییان گوتبوو ئه‌وه‌یان به‌ پێغه‌مبه‌ر گوت، ئه‌ویش پێى فه‌رموون: «ئه‌م نوێژه‌ له‌ تاریكی شه‌ودا بكه‌ن، ئێوه‌ فه‌زڵتان دراوه‌ به‌سه‌ر تێكڕای ئوممه‌ته‌كاندا به‌م نوێژه‌، هیچ ئوممه‌تێكیش له‌پێش ئێوه‌ ئه‌م نوێژه‌ی نه‌كردووه‌».

٥٣. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h قَالَ: صَلَّيْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَاةَ الْعَتَمَةِ فَلَمْ يَخْرُجْ حَتَّى مَضَى نَحْوٌ مِنْ شَطْرِ اللَّيْلِ فَقَالَ: «خُذُوا مَقَاعِدَكُمْ». فَأَخَذْنَا مَقَاعِدَنَا فَقَالَ: «إِنَّ النَّاسَ قَدْ صَلَّوْا وَأَخَذُوا مَضَاجِعَهُمْ، وَإِنَّكُمْ لَنْ تَزَالُوا فِي صَلَاةٍ مَا انْتَظَرْتُمُ الصَّلَاةَ، وَلَوْلَا ضَعْفُ الضَّعِيفِ، وَسَقَمُ السَّقِيمِ لَأَخَّرْتُ هَذِهِ الصَّلَاةَ إِلَى شَطْرِ اللَّيْلِ».

ئه‌بو سه‌عیدی خودری h ده‌ڵێت: نوێژی عیشامان كرد له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا ، نه‌هاته‌ نێومان بۆ مزگه‌وت تا نیوه‌ی شه‌و ڕۆیی، پێغه‌مبه‌ر كه‌ هات فه‌رمووی: «لە شوێنی خۆتان بن»، ئێمه‌ش له‌ جێی خۆمان ماینه‌وه‌ بڵاوه‌مان لێ نه‌كرد، فه‌رمووی: «خه‌ڵكی له‌ شوێنه‌كانی دیكه‌ هه‌مووی نوێژی كردووه‌، چوونه‌ته‌ جێی خه‌وتنی خۆیان (و پاڵ كەوتوون)، به‌ڵام ئێوه‌ له‌و كاته‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌م نوێژه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ له‌نێو نوێژدا بن و خه‌ریكی نوێژكردن بن، ئه‌گه‌ر لاوازی كه‌سه‌ لاوازه‌كان نه‌بووایه‌،‌ نه‌خۆشیی نه‌خۆشه‌كان نه‌بووایه‌، ئه‌وە ئه‌م نوێژه‌م دوا ده‌خست بۆ نیوه‌ی شه‌و».

بَابٌ فِي وَقْتِ الصُّبْحِ

باسێك دەربارەی كاتی نوێژی به‌یانی

٥٤. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: إِنْ كَانَ رَسُولُ اللَّهِ لَيُصَلِّي الصُّبْحَ فَيَنْصَرِفُ النِّسَاءُ مُتَلَفِّعَاتٍ بِمُرُوطِهِنَّ مَا يُعْرَفْنَ مِنَ الغَلَسِ.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا نوێژی به‌یانی ده‌كرد، ئافره‌تانیش ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌هاتن بۆ نوێژی به‌یانی له‌دوای پێغه‌مبه‌ر نوێژیان ده‌كرد خۆیان پێچابووه‌وه‌ به‌ پۆشاكه‌كه‌یان یان به‌ عه‌باكه‌یان، یان به‌ پارچه‌ قوماشێك، له‌ تاریكیدا كه‌س نه‌یده‌ناسینه‌وه‌.

بَابٌ فِي الْمُحَافَظَةِ عَلَى وَقْتِ الصَّلَوَات

باسێك دەربارەی پارێزگاریكردن له‌ كاتی نوێژه‌كان

٥٥. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ الصُّنَابِحِيِّ قَالَ: زَعَمَ أَبُو مُحَمَّدٍ أَنَّ الْوِتْرَ وَاجِبٌ، فَقَالَ عُبَادَةَ بْن الصَّامِتِ: كَذَبَ أَبُو مُحَمَّدٍ أَشْهَدُ أَنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «خَمْسُ صَلَوَاتٍ افْتَرَضَهُنَّ اللَّهُ تَعَالَى مَنْ أَحْسَنَ وُضُوءَهُنَّ وَصَلَّاهُنَّ لِوَقْتِهِنَّ وَأَتَمَّ رُكُوعَهُنَّ وَخُشُوعَهُنَّ كَانَ لَهُ عَلَى اللَّهِ عَهْدٌ أَنْ يَغْفِرَ لَهُ، وَمَنْ لَمْ يَفْعَلْ فَلَيْسَ لَهُ عَلَى اللَّهِ عَهْدٌ، إِنْ شَاءَ غَفَرَ لَهُ وَإِنْ شَاءَ عَذَّبَهُ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی صونابیحی‌ ده‌ڵێت: ئه‌بو موحه‌ممه‌د گوتوویه‌تی: ویتر واجبه‌، (یەكێكە لە هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا‌ ) عوبباده‌ی كوڕی صامیت گوتی: ئه‌بو موحه‌ممه‌د هه‌ڵه‌ی كردووه‌ من شایه‌تم گوێم لێ بووه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: «پێنج نوێژ هه‌یه‌ خوای بەرز‌ فه‌ڕزی كردووه‌، هه‌ر كه‌سێك به‌جوانی ده‌ستنوێژه‌كه‌یان بشوات،‌ له‌ كاتی خۆیاندا بیانكات، ڕكووعه‌كه‌یان به‌ته‌واوی ببات،‌ خشووعه‌كه‌ی به‌ته‌واوی بكات، ئه‌وه‌ په‌یمانێكی له‌لای خوا‌ هه‌یه‌ كه‌ لێی خۆش بێت، وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌م پێنج نوێژه‌ هه‌ر نه‌كات، یان به‌جوانی نه‌یكات، ئه‌وه‌ هیچ په‌یمانێكی له‌لای خوا نییه‌، ویستی لێ بێت به‌ چاكه‌ و بەخشندەیی خۆی لێی ده‌بورێت، ویستی لێ بێت به‌ دادگه‌ری خۆی سزای ده‌دات».

🖍   تێبینی:

(كَذَبَ): به‌ مانای درۆكردن نایه‌ت، لێره‌ به‌ مانای هه‌ڵه‌كردن دێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درۆكردن ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێك هه‌واڵێك به‌درۆ بگێڕێته‌وه‌، لێره‌ ئه‌بو موحه‌ممه‌د هه‌واڵێكی به‌درۆ نه‌گێڕاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكوو فه‌توایه‌كی داوه‌ و بۆچوونێكی هه‌بووه‌ له‌ فه‌توا و بۆچوونه‌كه‌یدا هه‌ڵه‌ی كردووه‌، بۆیه‌ له‌نێو عه‌ره‌بدا بابه‌تی درۆكردن بۆ هه‌ڵه‌ به‌كار دێت له‌ قسه‌یاندا، بۆ نموونه‌: ده‌ڵێن: (كَذَبَ سَمْعي)، خۆ مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نییه‌ گوێم درۆی كرد، به‌ڵكوو واته‌: گوێم هه‌ڵه‌ی كرد، یان ده‌ڵێن: (كَذَبَ بَصَري)، چاوم هه‌ڵه‌ی كرد، نه‌ك درۆی كرد، چاو و گوێ درۆ ناكه‌ن، به‌ڵام هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن له‌ بیستن یان له‌ بینینی شتێكدا.

بَابٌ إِذَا أَخَّرَ الْإِمَامُ الصَّلَاةَ عَنِ الْوَقْتِ

باسێك دەربارەی ئه‌وه‌ كە ئیمام نوێژ‌ەكەی دوا بخات و لە كاتی خۆی نەیكات

٥٦. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h قَالَ: قَالَ لِي رَسُولُ اللَّهِ : «يَا أَبَا ذَرٍّ كَيْفَ أَنْتَ إِذَا كَانَتْ عَلَيْكَ أُمَرَاءُ يُمِيتُونَ الصَّلَاةَ؟ -أَوْ قَالَ: يُؤَخِّرُونَ الصَّلَاةَ؟-، قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ فَمَا تَأْمُرُنِي، قَالَ: «صَلِّ الصَّلَاةَ لِوَقْتِهَا فَإِنْ أَدْرَكْتَهَا مَعَهُمْ فَصَلِّهَا فَإِنَّهَا لَكَ نَافِلَةٌ».

ئه‌بو زه‌ر h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا پێمی فه‌رموو: «ئه‌ی ئه‌بو زه‌ر حاڵی تۆ چۆن ده‌بێت كاتێك كه‌ هه‌ندێك بەرپرس بن به‌سه‌رته‌وه‌ نوێژه‌كان بمرێنن، -یاخود گوتی: نوێژه‌كه‌ دوا بخه‌ن له‌ سه‌ره‌تای كاتدا نه‌یكه‌ن به‌بێ پاساو؟- گوتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانم بە چ پێ ده‌كه‌یت؟ فه‌رمووی: تۆ نوێژه‌كه‌ له‌ كاتی خۆیدا بكه‌، ئه‌گه‌ر فریاش كه‌وتیت له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بیكه‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌ سوننه‌ت بۆت هەژمار دەكرێت».

٥٧. عَنْ عَمْرِو بْنِ مَيْمُونٍ الْأَوْدِيِّ قَالَ: قَدِمَ عَلَيْنَا مُعَاذُ بْنُ جَبَلٍ الْيَمَنَ h رَسُولُ رَسُولِ اللَّهِ إِلَيْنَا، قَالَ: فَسَمِعْتُ تَكْبِيرَهُ مَعَ الْفَجْرِ رَجُلٌ أَجَشُّ الصَّوْتِ، قَالَ: فَأُلْقِيَتْ عَلَيْهِ مَحَبَّتِي فَمَا فَارَقْتُهُ حَتَّى دَفَنْتُهُ بِالشَّامِ مَيِّتًا، ثُمَّ نَظَرْتُ إِلَى أَفْقَهِ النَّاسِ بَعْدَهُ فَأَتَيْتُ ابْنَ مَسْعُودٍ فَلَزِمْتُهُ حَتَّى مَاتَ، فَقَالَ: قَالَ لِي رَسُولُ اللَّهِ : «كَيْفَ بِكُمْ إِذَا أَتَتْ عَلَيْكُمْ أُمَرَاءُ يُصَلُّونَ الصَّلَاةَ لِغَيْرِ مِيقَاتِهَا»، قُلْتُ: فَمَا تَأْمُرُنِي إِنْ أَدْرَكَنِي ذَلِكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: «صَلِّ الصَّلَاةَ لِمِيقَاتِهَا وَاجْعَلْ صَلَاتَكَ مَعَهُمْ سُبْحَةً».

عه‌مری كوڕی مه‌یموونی ئه‌ودی ده‌ڵێت: موعازی كوڕی جه‌به‌ل h هات بۆ یه‌مه‌ن بۆ لامان، نێردراوی پێغه‌مبه‌ری خوا بوو بۆ لای ئێمه‌، ده‌ڵێت: گوێم لێ بوو (الله أكبر)ی كرد بۆ نوێژی به‌یانی، پیاوێك بوو ده‌نگی زۆر گه‌وره ‌و پیاوانه‌ بوو، ده‌ڵێت: خۆشه‌ویستی چووه‌ دڵم، منیش لێی جیا نه‌بوومه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی زانست و زانیاری لێوه‌ فێر ببم، تا كۆچی دوایی كرد له‌ شام بەخاكم سپارد، ئینجا لێی جیا بوومه‌وه‌، پاشان ته‌ماشام كرد بزانم له‌دوای ئه‌و كێ له‌ هه‌موو كه‌س شاره‌زاتره‌ له‌ ئاییندا، هاتم بۆ لای عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعوود h (كه‌ له‌ هه‌موو كه‌س زیره‌كتر بوو)، له‌ خزمه‌ت ئه‌ویشدا بووم هەتا كۆچی دوایی كرد، گوتی: (عه‌بدوڵڵا h گوتی‌:) پێغه‌مبه‌ری خوا پێمی فه‌رموو: «حاڵی ئێوه‌ چی ده‌بێت و چی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك فه‌رمانڕه‌وا بوون به ‌ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌رتانه‌وه‌ نوێژه‌كه‌یان له‌ كاتی خۆی دوا ‌خست؟»، گوتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانم به‌ چی پێ ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر بگه‌مه‌ ئه‌و بەرپرسانه‌؟ فه‌رمووی: «تۆ نوێژه‌كه‌ت له‌ كاتی خۆیدا بكه‌، نوێژه‌كه‌ی دیكه‌ش كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌كۆمه‌ڵ ده‌یكه‌یت ئه‌وه‌یان بكه‌ به‌ سوننه‌ت».

🖍   تێبینی:

(سُبْحَةً): واته‌ نوێژی سوننه‌ت (نافلة).

٥٨. عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّهَا سَتَكُونُ عَلَيْكُمْ بَعْدِي أُمَرَاءُ تَشْغَلُهُمْ أَشْيَاءُ عَنِ الصَّلَاةِ لِوَقْتِهَا حَتَّى يَذْهَبَ وَقْتُهَا فَصَلُّوا الصَّلَاةَ لِوَقْتِهَا»، فَقَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللَّهِ أُصَلِّي مَعَهُمْ؟، قَالَ: «نَعَمْ، إِنْ شِئْتَ».

عوباده‌ی كوڕی صامیت h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «له‌دوای من كۆمه‌ڵێك فه‌رمانڕه‌وا ده‌بنه‌ بەرپرس به‌سه‌رتانه‌وه‌، هه‌ندێكیان كاروباری دونیا سه‌رقاڵیان ده‌كات له‌ نوێژه‌كه‌یان له‌ كاتی خۆی، تا كاته‌كه‌ی ده‌ڕوات، ئێوه‌ نوێژ بكه‌ن له‌ كاتی خۆیدا»، پیاوێك گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئایا نوێژیان له‌گه‌ڵدا بكه‌م؟ فه‌رمووی: «به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ویستت لێیه‌ له‌گه‌ڵیان نوێژ بكه‌».

٥٩. عَنْ قَبِيصَةَ بْنِ وَقَّاصٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «يَكُونُ عَلَيْكُمْ أُمَرَاءُ مِنْ بَعْدِي يُؤَخِّرُونَ الصَّلَاةَ فَهِيَ لَكُمْ وَهِيَ عَلَيْهِمْ، فَصَلُّوا مَعَهُمْ مَا صَلَّوُا الْقِبْلَةَ».

قوبه‌یصه‌ی كوڕی وه‌ققاص h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «له‌دوای من كۆمه‌ڵێك فه‌رمانڕه‌وا ده‌بنه‌ به‌رپرس به‌سه‌رتانه‌وه‌ نوێژه‌كان دوا ده‌خه‌ن، ئێوه‌ پاداشتی خۆتان ته‌واو وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌وان گوناهبار ده‌بن كه‌ دوای ده‌خه‌ن، تا ڕووه‌و قیبله‌ نوێژ بكه‌ن ئێوه‌ش له‌گه‌ڵیاندا نوێژ بكه‌ن».

بَابٌ فِي مَنْ نَامَ عَنِ الصَّلَاةِ، أَوْ نَسِيَهَا

باسێك دەربارەی ئەو كەسەی دەخه‌وێت لە كاتی نوێژ یاخود لە بیری دەچێت

٦٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ حِينَ قَفَلَ مِنْ غَزْوَةِ خَيْبَرَ فَسَارَ لَيْلَةً حَتَّى إِذَا أَدْرَكَنَا الْكَرَى عَرَّسَ، وَقَال لِبِلَالٍ: «اكْلَأْ لَنَا اللَّيْلَ»، قَالَ: فَغَلَبَتْ بِلَالًا عَيْنَاهُ، وَهُوَ مُسْتَنِدٌ إِلَى رَاحِلَتِهِ فَلَمْ يَسْتَيْقِظِ النَّبِيُّ وَلَا بِلَالٌ وَلَا أَحَدٌ مِنْ أَصْحَابِهِ حَتَّى إِذَا ضَرَبَتْهُمُ الشَّمْسُ، فَكَانَ رَسُولُ اللَّهِ أَوَّلَهُمُ اسْتِيقَاظًا، فَفَزِعَ رَسُولُ اللَّهِ فَقَالَ:«يَا بِلَالُ»، فَقَالَ: أَخَذَ بِنَفْسِي الَّذِي أَخَذَ بِنَفْسِكَ ِأَبِي أَنْتَ وَأُمِّي يَا رَسُولَ اللَّهِ، فَاقْتَادُوا رَوَاحِلَهُمْ شَيْئًا ثُمَّ تَوَضَّأَ النَّبِيُّ وَأَمَرَ بِلَالًا فَأَقَامَ لَهُمُ الصَّلَاةَ وَصَلَّى بِهِمُ الصُّبْحَ، فَلَمَّا قَضَى الصَّلَاةَ، قَالَ: «مَنْ نَسِيَ صَلَاةً فَلْيُصَلِّهَا إِذَا ذَكَرَهَا، فَإِنَّ اللَّهَ تَعَالَى قَالَ: ﴿ أَقِمِ الصَّلَاةَ لِلذِّكْرَى ﴾ طه: 41».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌ له‌ غه‌زای خه‌یبه‌ردا، به‌ شه‌و بەڕێ كەوت هەتا خه‌و زۆری بۆ هێناین، پێغه‌مبه‌ری خوا دابه‌زی و لایدا بۆ خه‌وتن و پشوودان، به‌ بیلالی فه‌رموو: «ئه‌مشه‌و پاسه‌وانیمان بكه‌‌»، ده‌ڵێت: بیلالیش چاوه‌كانی خه‌و به‌سه‌ریدا زاڵ بوو خه‌وی لێكەوت، پاڵی دابووه‌ بارگه‌وبنه‌كه‌ی، ئیدی كه‌سیان لەخەو هەڵنەستان‌، نه‌ پێغه‌مبه‌ر نه‌ بیلال نه‌ هیچ كام له‌ هاوه‌ڵان، هەتا گه‌رمی خۆر لێی دان، یه‌كه‌م كه‌س پێغه‌مبه‌ری خوا خه‌به‌ری بووه‌وه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌ خه‌به‌ری بووه‌وه‌ ڕاچڵه‌كی (كه‌ خۆر كه‌وتووه‌ و نوێژیان نه‌كردووه‌)، فه‌رمووی: «ئه‌ی بیلال؟!»، بیلالیش گوتی: ئەو زاتەی جەنابتی خەواند، هەر ئەویش منی خه‌واند، دایك و باوكم به‌قوربانت بن، كه‌مێك وشتره‌كانیان له‌ شوێنی خۆیان جووڵاند، پاشان پێغه‌مبه‌ر ده‌ستنوێژی شوشت و فه‌رمانی به‌ بیلال كرد، قامه‌ت بكات بۆ نوێژ، ئینجا نوێژه‌كه‌ی به‌یانی بۆ كردن، كاتێك پێغه‌مبه‌ر نوێژه‌كه‌ی ته‌واو كرد، فه‌رمووی: «هه‌ر كه‌سێك نوێژێكی له‌بیر چوو، هه‌ر كاتێك كه‌وته‌وه‌ بیری با بیكات، چونكه‌ خوا‌ی گه‌وره‌ ‌فه‌رموویەتی: ﴿ أَقِمِ الصَّلَاةَ لِلذِّكْرَى ﴾، واتە: نوێژ بكه‌ن بۆ زیكر و یادی من.

بَابُ اتِّخَاذِ الْمَسَاجِدِ فِي الدُّورِ

باسی دروستكردنی مزگه‌وت له‌نێو ماڵاندا

٦١. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: أَمَرَ رَسُولُ اللَّهِ بِبِنَاءِ الْمَسَاجِدِ فِي الدُّورِ وَأَنْ تُنَظَّفَ وَتُطَيَّبَ.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی كردووه‌ مزگه‌وته‌كان له‌نێو ئاوه‌دانییه‌كاندا دروست بكرێن، هه‌روه‌ها (فه‌رمانی كردووه‌) پاكوخاوێن ڕابگیرێن و بۆنیان خۆش بكرێت.

🖍   تێبینی:

(الدُّور): به‌مانای هۆز و تائیفه‌ لێك دراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌مانای گه‌ڕه‌كیش، به‌ڵام ئاوه‌دانی گشتگیرتره‌.

بَابٌ فِيمَا يَقُولُهُ الرَّجُلُ عِنْدَ دُخُولِهِ الْمَسْجِدَ

باسێك دەربارەی ئەو زیكرەی مرۆڤ دەیڵێت: لە كاتی چوونی بۆ نێو مزگه‌وت

٦٢. عَنْ أَبي أُسَيْدٍ الْأَنْصَارِيَّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا دَخَلَ أَحَدُكُمُ الْمَسْجِدَ فَلْيُسَلِّمْ عَلَى النَّبِيِّ، ثُمَّ لِيَقُلْ: اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ، فَإِذَا خَرَجَ فَلْيَقُلْ: اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ»

ئه‌بو ئوسه‌یدی ئه‌نصاڕی h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ هاته‌ مزگه‌وته‌وه‌ با صه‌ڵاوات بدات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر، (سه‌ره‌تا ده‌ڵێت: (بسم الله والصلاة والسلام على رسول الله))، پاشان با بڵێت: خوایه‌ ده‌رگاكانی ڕه‌حمه‌تی خۆتم لێ بكه‌وە، كه‌ ده‌ریشچوو به‌هه‌مان شێوه‌ بڵێت: (بسم الله والصلاة والسلام على رسول الله)، پاشان با بڵێت: خوایه‌ من داوای فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆتت لێ ده‌كه‌م»

بَابُ مَا جَاءَ فِي الصَّلَاةِ عِنْدَ دُخُولِ الْمَسْجِدِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی نوێژ له‌ كاتی چوونه‌ نێو مزگه‌وت

٦٣. عَنْ أَبِي قَتَادَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِذَا جَاءَ أَحَدُكُمُ الْمَسْجِدَ فَلْيُصَلِّ سَجْدَتَيْنِ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَجْلِسَ».

ئه‌بو قه‌تاده‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان‌ هاته‌ مزگه‌وته‌وه‌، با دوو ڕكات نوێژ بكات پێش ئه‌وه‌ی دابنیشێت».

بَابٌ فِي فَضْلِ الْقُعُودِ فِي الْمَسْجِدِ

باسێك دەربارەی پێگە و پاداشتی دانیشتن له‌ مزگه‌وتدا

٦٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «الْمَلَائِكَةُ تُصَلِّي عَلَى أَحَدِكُمْ مَا دَامَ فِي مُصَلَّاهُ الَّذِي صَلَّى فِيهِ، مَا لَمْ يُحْدِثْ، أَوْ يَقُمْ: اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ اللَّهُمَّ ارْحَمْهُ»

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «به‌رده‌وام فریشته‌كان دوعا بۆ هه‌ر یه‌كێكتان ده‌كه‌ن هه‌تاكوو لەو‌ شوێنە بێت كە نوێژی تێدا كردووه‌، مادام ده‌ستنوێژی نەشكێت و هه‌ڵنه‌ستابێت، (فریشته‌كان ده‌ڵێن:) خوایه‌ لێی خۆش به‌، خوایه‌ بەزەیی لەگەڵ بنوێنە»‌.

بَابُ مَتَى يُؤْمَرُ الْغُلَامُ بِالصَّلَاةِ؟

باسی كەی فەرمان دەكرێت بە منداڵ نوێژ بكات؟

٦٥. عَنْ عَمْرِو بْنِ شُعَيْبٍ، عَنْ أَبِيهِ، عَنْ جَدِّهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مُرُوا أَوْلَادَكُمْ بِالصَّلَاةِ وَهُمْ أَبْنَاءُ سَبْعِ سِنِينَ، وَاضْرِبُوهُمْ عَلَيْهَا، وَهُمْ أَبْنَاءُ عَشْرٍ وَفَرِّقُوا بَيْنَهُمْ فِي الْمَضَاجِعِ».

عه‌مری كوڕی شوعه‌یب له‌ باوكیه‌وه‌ له‌ باپیریه‌وه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌، گوتوویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئێوه‌ فه‌رمان به‌ منداڵه‌كانتان بكه‌ن به‌ نوێژكردن لە كاتێكدا ته‌مه‌نیان حه‌وت ساڵانە،‌ لێیان بده‌ن ئه‌گه‌ر نوێژیان نه‌كرد كاتێك ته‌مه‌نیان ده‌گاته‌ ده‌ ساڵان،‌ هەروەها له‌ ده‌ ساڵی جێگای خه‌وتنیان لەیەكدی جیا بكه‌نه‌وه‌»

بَابُ كَيْفَ الْأَذَانُ

باسی چۆنیه‌تی بانگدان

٦٦. عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ زَيْدِ بْنِ عَبْدِ رَبِّهِ قَالَ: حَدَّثَنِي أَبِي عَبْدُ اللَّهِ بْنُ زَيْدٍ h قَالَ: لَمَّا أَمَرَ رَسُولُ اللَّهِ بِالنَّاقُوسِ يُعْمَلُ لِيُضْرَبَ بِهِ لِلنَّاسِ لِجَمْعِ الصَّلَاةِ طَافَ بِي وَأَنَا نَائِمٌ رَجُلٌ يَحْمِلُ نَاقُوسًا فِي يَدِهِ، فَقُلْتُ: يَا عَبْدَ اللَّهِ أَتَبِيعُ النَّاقُوسَ؟ قَالَ: وَمَا تَصْنَعُ بِهِ؟ فَقُلْتُ: نَدْعُو بِهِ إِلَى الصَّلَاةِ، قَالَ: أَفَلَا أَدُلُّكَ عَلَى مَا هُوَ خَيْرٌ مِنْ ذَلِكَ؟ فَقُلْتُ لَهُ: بَلَى، قَالَ: فَقَالَ: تَقُولُ: اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ، حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ، حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ، حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ، اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، قَالَ: ثُمَّ اسْتَأْخَرَ عَنِّي غَيْرَ بَعِيدٍ، ثُمَّ، قَالَ: وَتَقُولُ: إِذَا أَقَمْتَ الصَّلَاةَ، اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ، حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ، قَدْ قَامَتِ الصَّلَاةُ، قَدْ قَامَتِ الصَّلَاةُ، اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، فَلَمَّا أَصْبَحْتُ، أَتَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ ، فَأَخْبَرْتُهُ، بِمَا رَأَيْتُ فَقَالَ: «إِنَّهَا لَرُؤْيَا حَقٌّ إِنْ شَاءَ اللَّهُ، فَقُمْ مَعَ بِلَالٍ فَأَلْقِ عَلَيْهِ مَا رَأَيْتَ، فَلْيُؤَذِّنْ بِهِ، فَإِنَّهُ أَنْدَى صَوْتًا مِنْكَ»، فَقُمْتُ مَعَ بِلَالٍ، فَجَعَلْتُ أُلْقِيهِ عَلَيْهِ، وَيُؤَذِّنُ بِهِ، قَالَ: فَسَمِعَ ذَلِكَ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ، وَهُوَ فِي بَيْتِهِ فَخَرَجَ يَجُرُّ رِدَاءَهُ، وَيَقُولُ: وَالَّذِي بَعَثَكَ بِالْحَقِّ يَا رَسُولَ اللَّهِ، لَقَدْ رَأَيْتُ مِثْلَ مَا رَأَى، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «فَلِلَّهِ الْحَمْدُ».

موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵای كوڕی زه‌یدی كوڕی عه‌بد ڕه‌ببیه ده‌ڵێت: باوكم عه‌بدوڵڵای كوڕی زه‌ید بۆی گێڕامه‌وه‌ k (ئه‌وه‌ی خه‌وه‌كه‌ی بینی) ده‌ڵێت: كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا ویستی فه‌رمان بكات كه‌ زه‌نگ دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ زه‌نگه‌كه‌ بدرێت و خه‌ڵكی بۆ نوێژ پێ كۆ بكرێته‌وه‌، من خه‌وم بینی یه‌كێك له‌ خه‌ومدا هات بۆ لام، پیاوێك زه‌نگێكی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، منیش گوتم: ئه‌ی به‌نده‌ی خوا ئایا ئه‌و زه‌نگه‌ ده‌فرۆشیت؟ گوتی: چی له‌و زه‌نگه‌ ده‌كه‌یت، گوتم: خه‌ڵكی پێ بانگ ده‌كه‌ین بۆ نوێژ، گوتی: ئایا شتێك له‌وه‌ باشترت فێر نه‌كه‌م؟ گوتم: به‌ڵێ، (كابرا له‌ خه‌ودا پێی گوتم) بڵێ: (اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ، حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ، حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ، حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ، اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ)، ده‌ڵێت: پاشان چووه‌ دواوه‌ به‌ڵام زۆر دوور نه‌كه‌وته‌وه‌، پاشان گوتی: ئه‌گه‌ر قامه‌تت كرد بۆ نوێژ (فێری قامه‌تیشی ده‌كات) ده‌ڵێی: (اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ، حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ، قَدْ قَامَتِ الصَّلَاةُ، قَدْ قَامَتِ الصَّلَاةُ، اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ)، كاتێك به‌یانی هەڵسام، هاتم بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا خه‌وه‌كه‌م بۆ گێڕایه‌وه‌، فه‌رمووی: «بە ویستی خوا ئه‌مه‌ خه‌وێكی ڕاسته‌، تۆ هه‌ڵسه‌ له‌گه‌ڵ بیلالدا بڕۆ، ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ خه‌و بینیوته‌ پێی بڵێ با ئه‌و بانگه‌كه‌ بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگی له‌ تۆ خۆشتر و به‌رزتره‌»، له‌گه‌ڵ بیلالدا هه‌ڵسام، من بانگه‌كه‌م بۆی ده‌گوت، ئه‌ویش به‌ ده‌نگی به‌رز بانگی ده‌دا، ده‌ڵێت: ئیمامی عومه‌ر گوێی له‌ بانگه‌كه‌ بوو، كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ بوو، هاته‌ ده‌ره‌وه‌ پۆشاكه‌كه‌ی له‌دوای خۆیه‌وه‌ ڕاده‌كێشا و‌ ده‌یفه‌رموو: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، سوێند به‌و خوایه‌ی كه‌ تۆی به‌هه‌ق ناردووه‌ هه‌مان ئه‌و خه‌وه‌ی كه‌ (عه‌بدوڵڵای كوڕی زه‌ید) بینیویه‌تی منیش بینیومه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «سه‌نا و ستاییش ته‌نها بۆ خوا (كه‌ هه‌قی بۆ ڕوون كردینه‌وه‌)».

٦٧. عَنْ أَبِي مَحْذُورَةَ h قَالَ: أَلْقَى عَلَيَّ رَسُولُ اللَّهِ التَّأْذِينَ هُوَ بِنَفْسِهِ، فَقَالَ: «قُل: اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ - مَرَّتَيْنِ مَرَّتَيْنِ - قَالَ: ثُمَّ ارْجِعْ، فَمُدَّ مِنْ صَوْتِكَ أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ، حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ، حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ، حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ، اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ».

ئه‌بو مه‌حزوڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا خۆی بانگدانی پێم فه‌رموو، فه‌رمووی: بڵێ: «اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ) دوو جار جار، ده‌ڵێت: پاشان بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆ شایه‌تومانه‌كان ده‌نگت درێژ بكه‌ره‌وه‌ به‌ ده‌نگی به‌رزتر: أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ، حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ، حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ، حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ، اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ».

بَابٌ فِي الْإِقَامَةِ

باسێك دەربارەی قامه‌ت

٦٨. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: أُمِرَ بِلَالٌ أَنْ يَشْفَعَ الْأَذَانَ وَيُوتِرَ الْإِقَامَةَ.

ئه‌نه‌س h ده‌ڵێت: بیلال فه‌رمانی پێ كرا (واته‌: له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ ) كه‌ (ڕسته‌ی) بانگه‌كانی جووت بێت، به‌ڵام قامه‌ته‌كه‌ی تاك بێت.

بَابُ رَفْعِ الصَّوْتِ بِالْأَذَانِ

باسی ده‌نگبه‌رزكردنه‌وه‌ له‌ بانگداندا

٦٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «الْمُؤَذِّنُ يُغْفَرُ لَهُ مَدَى صَوْتِهِ وَيَشْهَدُ لَهُ كُلُّ رَطْبٍ وَيَابِسٍ وَشَاهِدُ الصَّلَاةِ يُكْتَبُ لَهُ خَمْسٌ وَعِشْرُونَ صَلَاةً وَيُكَفَّرُ عَنْهُ مَا بَيْنَهُمَا».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ ‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «بانگده‌ر چه‌ندێك ده‌نگی به‌رز بكاته‌وه‌ و ده‌نگی چه‌ند بڕوات بەئەندازەی ئەوە لە گوناهەكانی دەبووردرێت، هه‌موو ته‌ڕ و وشكێك شایه‌تی بۆ ده‌دات (تەنانەت دار و به‌ردیش)، هه‌ر كه‌سێكیش ئاماده‌ی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ بێت، ئه‌وه‌ به‌ بیست و پێنج نوێژ بۆی ده‌نووسرێت، له‌ نێوان ئه‌و دوو نوێژه‌ش چ گوناهێكی كردبێت لێی دەبووردێت».

بَابُ مَا يَجِبُ عَلَى الْمُؤَذِّنِ مِنْ تَعَاهُدِ الْوَقْتِ

باسی ئه‌وه‌ی‌ كە پێویسته‌ له‌سه‌ر بانگبێژ ئاگای له‌ كاتی بانگدان بێت

٧٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الْإِمَامُ ضَامِنٌ وَالْمُؤَذِّنُ مُؤْتَمَنٌ، اللَّهُمَّ أَرْشِدِ الْأَئِمَّةَ وَاغْفِرْ لِلْمُؤَذِّنِينَ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئیمام زه‌مانه‌تی نوێژه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆیه‌ (كه‌ به‌ته‌واوی بۆیان بكات، پارێزگاری لێ بكات و بزانێت چه‌ند ڕكاتی كردووه‌، یاخود زه‌مانه‌تی دوعا و پاڕانه‌وه‌ ده‌كات كه‌ دوعاكه‌ ته‌نها بۆ خۆی ناكات، به‌ڵكوو بۆ هه‌موو نوێژخوێنانیشی ده‌كات، گوتراوه‌: قوڕئانخوێندنی ئه‌م قوڕئانخوێنه‌ بۆ ئه‌وانیشه‌)، وه‌ بانگبێژیش ئه‌مینداره‌ (خه‌ڵك به‌هۆی بانگی ئه‌وه‌وه‌ نوێژ ده‌كه‌ن)، خوایه‌ ڕێنمایی ئیمامەكان بكه‌،‌ له‌ بانگبێژان خۆش به‌»

بَابُ مَا جَاءَ فِي الدُّعَاءِ بَيْنَ الْأَذَانِ وَالْإِقَامَةِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی پاڕانه‌وه‌ له‌ نێوان بانگ و قامه‌تدا

٧١. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يُرَدُّ الدُّعَاءُ بَيْنَ الْأَذَانِ وَالْإِقَامَةِ».

ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «پاڕانه‌وه‌ له‌ نێوان بانگ و قامه‌تدا ڕه‌ت ناكرێته‌وه‌».

بَابُ مَا يَقُولُ إِذَا سَمِعَ الْمُؤَذِّنَ

باسی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌گوترێت لە كاتی گوێبیستبوونی بانگبێژ

٧٢. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِذَا سَمِعْتُمُ النِّدَاءَ فَقُولُوا مِثْلَ مَا يَقُولُ الْمُؤَذِّنُ».

ئه‌بو سه‌عیدی خودری h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «ئەگەر‌ گوێبیستی‌ بانگ بوون، بانگبێژ چی گوت ئێوه‌ش وه‌كوو ئه‌و بیڵێنه‌وه‌».

٧٣. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ k: أَنَّهُ سَمِعَ النَّبِيَّ يَقُولُ: «إِذَا سَمِعْتُمُ الْمُؤَذِّنَ فَقُولُوا مِثْلَ مَا يَقُولُ ثُمَّ صَلُّوا عَلَيَّ، فَإِنَّهُ مَنْ صَلَّى عَلَيَّ صَلَاةً، صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ بِهَا عَشْرًا، ثُمَّ سَلُوا اللَّهَ b لِي الْوَسِيلَةَ، فَإِنَّهَا مَنْزِلَةٌ فِي الْجَنَّةِ لَا تَنْبَغِي إِلَّا لِعَبْدٍ مِنْ عِبَادِ اللَّهِ تَعَالَى، وَأَرْجُو أَنْ أَكُونَ أَنَا هُوَ، فَمَنْ سَأَلَ اللَّهَ لِي الْوَسِيلَةَ، حَلَّتْ عَلَيْهِ الشَّفَاعَةُ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مری كوڕی عاص k ده‌گێڕێته‌وه‌: گوێی لێ بووه‌ پێغه‌مبه‌ر ده‌یفه‌رموو: «ئه‌گه‌ر گوێبیستی بانگبێژ بوون، چی گوت ئێوه‌ش وه‌كوو ئه‌و بڵێن، پاشان كه‌ بانگه‌كه‌ ته‌واو بوو، صه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك یه‌ك صه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بدات، خوا ده‌ جار صه‌ڵاواتی له‌سه‌ر ده‌دات، پاشان داوای وه‌سیله‌م بۆ بكه‌ن، كه‌ پله‌وپایه‌یه‌كی به‌رزه‌ له‌ به‌هه‌شتدا، بۆ كه‌س نابێت جگە لە یەكێك‌ له‌ به‌نده‌كانی خوای بەرز، ئومێدم وایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ من بم،‌ هه‌ر كه‌سێك داوای ئه‌و وه‌سیله‌ و پله‌وپایه‌م بۆ بكات له‌ خوا‌، شه‌فاعه‌تی منی بۆ پێویست ده‌بێت».

٧٤. عَنْ سَعْدِ بْنِ أَبِى وَقَّاصٍ h عَنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ: «مَنْ قَالَ: حِينَ يَسْمَعُ الْمُؤَذِّنَ وَأَنَا أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، رَضِيتُ بِاللَّهِ رَبًّا وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا، غُفِرَ لَهُ».

سه‌عدی كوڕی ئه‌بو وه‌ققاص h له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ ‌‌دەگێڕێتەوە كه‌ فه‌رمووویەتی: «هه‌ر كه‌سێك گوێبیستی‌ بانگبێژ بوو و گوتی: (وَأَنَا أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، رَضِيتُ بِاللَّهِ رَبًّا وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا)، واته‌:‌ منیش شایه‌تی ده‌ده‌م كه‌ هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نییه‌ جگه‌ له‌ خوا، تاك و ته‌نهایه‌ و هیچ هاوه‌ڵی نییه‌، هه‌روه‌ها شایەتی ده‌ده‌م كه‌ موحه‌ممه‌د به‌نده‌ و نێردراوی خوایه‌، ڕازیم به‌وه‌ی خوا‌ په‌روه‌ردگارم بێت، هه‌روه‌ها به‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی موحه‌ممه‌د، هه‌روه‌ها به‌ ئیسلام كه‌ ئایین و به‌رنامه‌م بێت، (هه‌ر كه‌سێك ئه‌وه‌ بڵێت) له‌ گوناهه‌كانی ده‌بووردرێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الدُّعَاءِ عِنْدَ الْأَذَانِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی دوعا و پاڕانه‌وه‌ له‌ كاتی بانگدا

٧٥. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ قَالَ: حِينَ يَسْمَعُ النِّدَاءَ اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ وَالصَّلَاةِ الْقَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الْوَسِيلَةَ وَالْفَضِيلَةَ وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَهُ، إِلَّا حَلَّتْ لَهُ الشَّفَاعَةُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ».

جابیری كوڕی عه‌بدوڵڵا k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك گوێی له‌ بانگ بوو بڵێت: (اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ وَالصَّلَاةِ الْقَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الْوَسِيلَةَ وَالْفَضِيلَةَ وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَهُ)، مسۆگەر شه‌فاعه‌تی منی به‌رده‌كه‌وێت لە ڕۆژی قیامەت».

بَابُ الْخُرُوجِ مِنَ الْمَسْجِدِ بَعْدَ الْأَذَانِ

باسی ده‌رچوون له‌ مزگه‌وت له‌دوای بانگدان

٧٦. عَنْ أَبِي الشَّعْثَاءِ قَالَ: كُنَّا مَعَ أَبِي هُرَيْرَةَ h فِي الْمَسْجِدِ فَخَرَجَ رَجُلٌ حِينَ أَذَّنَ الْمُؤَذِّنُ لِلْعَصْرِ، فَقَالَ أَبُو هُرَيْرَةَ: أَمَّا هَذَا فَقَدْ عَصَى أَبَا الْقَاسِمِ .

ئه‌بو شه‌عساء ده‌ڵێت: ئێمه‌ له‌ مزگه‌وت بووین له‌گەڵ ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h، لە كاتێك كه‌ بانگبێژ بانگی دا بۆ نوێژی عه‌سر پیاوێك له‌مزگه‌وت ده‌رچوو، ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h گوتی: (ئه‌م پیاوه‌ی كه‌ ئێستا له‌ مزگه‌وت ده‌رچوو له‌ كاتی بانگدا) ئه‌مه‌ سەرپێچی ئه‌بولقاسیمی كردووە.

بَابٌ فِي الصَّلَاةِ تُقَامُ وَلَمْ يَأْتِ الْإِمَامُ يَنْتَظِرُونَهُ قُعُودًا

باسێك دەربارەی ئەوەی قامه‌ت كراوە و ئیمام نه‌هاتووە و خه‌ڵك به‌دانیشتنه‌وه‌ چاوه‌ڕێی دەكه‌ن

٧٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي قَتَادَةَ، عَنْ أَبِيهِ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ:«إِذَا أُقِيمَتِ الصَّلَاةُ فَلَا تَقُومُوا حَتَّى تَرَوْنِي».

عه‌بدوڵڵای كوڕی ئه‌بو قه‌تاده‌ له‌ باوكیه‌وه‌ h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر قامه‌تی نوێژ كرا هه‌ڵمه‌ستن هه‌تاكوو من ده‌بینن».

بَابٌ فِي التَّشْدِيدِ فِي تَرْكِ الْجَمَاعَةِ

باسێك دەربارەی هه‌ڕه‌شه‌ی وازهێنەرانی‌ نوێژی به‌كۆمەڵ

٧٨. عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «مَا مِنْ ثَلَاثَةٍ فِي قَرْيَةٍ وَلَا بَدْوٍ لَا تُقَامُ فِيهِمُ الصَّلَاةُ إِلَّا قَدِ اسْتَحْوَذَ عَلَيْهِمُ الشَّيْطَانُ، فَعَلَيْكَ بِالْجَمَاعَةِ فَإِنَّمَا يَأْكُلُ الذِّئْبُ الْقَاصِيَةَ».

ئه‌بو ده‌ڕداء h ده‌ڵێت: گوێم لێ بوو پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: «هیچ سێ كه‌سێك نین له‌ دێیه‌كدا، یاخود له‌ ده‌شتێكدا نیشته‌جێ بن و نوێژی به‌كۆمه‌ڵیان تێدا نه‌كرێت، مسۆگەر شه‌یتان به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بێت‌، بۆیه‌ تۆ په‌یوه‌ست و پابه‌ندبه‌ به‌ (نوێژی) به‌كۆمه‌ڵه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گورگ مه‌ڕی ته‌نها ده‌خوات».

بَابٌ فِي فَضْلِ صَلَاةِ الْجَمَاعَةِ

باسێك دەربارەی پێگە و گەورەیی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ

٧٩. عَنْ عُثْمَانَ بْنِ عَفَّانَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ صَلَّى الْعِشَاءَ فِي جَمَاعَةٍ كَانَ كَقِيَامِ نِصْفِ لَيْلَةٍ، وَمَنْ صَلَّى الْعِشَاءَ وَالْفَجْرَ فِي جَمَاعَةٍ كَانَ كَقِيَامِ لَيْلَةٍ».

عوسمانی كوڕی عه‌ففان h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك نوێژی خه‌وتنان به‌كۆمه‌ڵ بكات وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ نیوه‌ی شه‌و شه‌ونوێژی كردبێت،‌ هەر كەسێك نوێژی خه‌وتنان و به‌یانی هه‌ردووكی به‌كۆمه‌ڵ بكات وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ به‌درێژایی شه‌و شه‌ونوێژی كردبێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ الْمَشْيِ إِلَى الصَّلَاةِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی و پاداشتی ڕێكردن بۆ نوێژ

٨٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «الْأَبْعَدُ فَالْأَبْعَدُ مِنَ الْمَسْجِدِ أَعْظَمُ أَجْرًا»

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر‌ فه‌رموویه‌تی: «دوورتر و دوورترین (بەپێی‌ دووری) له‌ مزگه‌وت پاداشته‌كه‌یان زیاتر و گه‌وره‌تره‌»

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْمَشْيِ إِلَى الصَّلَاةِ فِي الظَّلَامِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی چوون بۆ نوێژ به‌تاریكی

٨١. عَنْ بُرَيْدَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «بَشِّرِ الْمَشَّائِينَ فِي الظُّلَمِ إِلَى الْمَسَاجِدِ بِالنُّورِ التَّامِّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ».

بوڕه‌یده‌ h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتی: «ئه‌‌و كەسانه‌ی به‌ زۆری له‌ تاریكیدا ده‌چن بۆ مزگه‌وت، موژده‌یان پێ بده‌ن به‌ ڕووناكییه‌كی ته‌واو له‌ ڕۆژی دواییدا»

٨٢. عَنْ أَبي ثُمَامَةَ الْحَنَّاطُ: أَنَّ كَعْبَ بْنَ عُجْرَةَ، أَدْرَكَهُ وَهُوَ يُرِيدُ الْمَسْجِدَ أَدْرَكَ أَحَدُهُمَا صَاحِبَهُ، قَالَ: فَوَجَدَنِي وَأَنَا مُشَبِّكٌ بِيَدَيَّ، فَنَهَانِي عَنْ ذَلِكَ وَقَالَ: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ ، قَالَ: «إِذَا تَوَضَّأَ أَحَدُكُمْ فَأَحْسَنَ وُضُوءَهُ، ثُمَّ خَرَجَ عَامِدًا إِلَى الْمَسْجِدِ فَلَا يُشَبِّكَنَّ يَدَيْهِ فَإِنَّهُ فِي صَلَاةٍ».

ئه‌بو سومامه‌ی حه‌ننات ده‌گێڕێته‌وه‌: به‌ كه‌عبی كوڕی عوجڕه‌ گه‌یشتووه،‌ ئه‌ویش ویستوویه‌تی بچێت بۆ مزگه‌وت، یان یه‌كێكیان به‌وه‌ی دیكه‌ گه‌یشتووه‌، ده‌ڵێت: (كه‌عبی كوڕی عوجڕه‌) منی بینی په‌نجه‌كانی هه‌ردوو ده‌ستم تێكه‌ڵ كردبوو، ئه‌ویش قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و شته‌ی لێ كردم، گوتی: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ ده‌ستنوێژێكی باش و ته‌واو بشوات، پاشان بە نیازی مزگه‌وت ‌بچێتەدەر، با په‌نجه‌كانی ده‌ستی تێكه‌ڵ نه‌كات به‌نێو یه‌كدا، چونكه‌ له‌نێو نوێژدایه‌ (مادام چاوه‌ڕێی نوێژ ده‌كات)»

🖍   تێبینی:

(تَشْبِیك): ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌نجه‌ی هه‌ردوو ده‌ست تێكه‌ڵ بكه‌یت به‌یه‌كدا، كه‌سێك بچێت بۆ مزگه‌وت یان چاوه‌ڕێی نوێژ بێت قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ په‌نجه‌كانی تێكه‌ڵ بكات.

بَابٌ فِيمَنْ خَرَجَ يُرِيدُ الصَّلَاةَ فَسُبِقَ بِهَا

باسێك دەربارەی ئەو كه‌سەی ده‌چێت بۆ مزگه‌وت و نوێژ تەواو بووە

٨٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ تَوَضَّأَ فَأَحْسَنَ وُضُوءَهُ، ثُمَّ رَاحَ فَوَجَدَ النَّاسَ قَدْ صَلَّوْا أَعْطَاهُ اللَّهُ b مِثْلَ أَجْرِ مَنْ صَلَّاهَا وَحَضَرَهَا لَا يَنْقُصُ ذَلِكَ مِنْ أَجْرِهِمْ شَيْئًا».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك ده‌ستنوێژ بشوات، به‌ڵام ده‌ستنوێژێكی ته‌واو، پاشان بڕواته‌ مزگه‌وت ببینێت خه‌ڵكی نوێژیان كردووه‌، خوا b پاداشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ده‌نووسێت كه‌ ئاماده‌ی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ بوونه‌، له‌ پاداشتی ئه‌وانیش هیچ كه‌م ناكات»

بَابُ مَا جَاءَ فِي خُرُوجِ النِّسَاءِ إِلَى الْمَسْجِدِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی چوونی ژنان بۆ مزگه‌وت

٨٤. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تَمْنَعُوا نِسَاءَكُمُ الْمَسَاجِدَ، وَبُيُوتُهُنَّ خَيْرٌ لَهُنَّ».

ئیبن عومه‌ر k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: « ڕێگری له‌ ئافره‌تان مه‌كه‌ن له‌ چوونیان بۆ مزگه‌وت (ئه‌گه‌ر داوایان كرد ڕێگایان پێ بده‌ن)، به‌ڵام (با ئافره‌تان بزانن) نوێژكردنیان له‌ ماڵه‌كانی خۆیاندا باشتره‌ بۆیان».

٨٥. قَالَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عُمَرَ k: قَالَ النَّبِيُّ : «ائْذَنُوا لِلنِّسَاءِ إِلَى الْمَسَاجِدِ بِاللَّيْلِ»، فَقَالَ ابْنٌ لَهُ: وَاللَّهِ لَا نَأْذَنُ لَهُنَّ فَيَتَّخِذْنَهُ دَغَلًا، وَاللَّهِ لَا نَأْذَنُ لَهُنَّ، قَالَ: فَسَبَّهُ وَغَضِبَ، وَقَالَ: أَقُولُ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «ائْذَنُوا لَهُنَّ، وَتَقُولُ لَا نَأْذَنُ لَهُنَّ؟!».

عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر k دەڵێت: پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: «به‌ شه‌ویش مۆڵه‌تی ئافره‌ته‌كانتان بده‌ن بۆ مزگه‌وت»، ئینجا كوڕێكی خۆی گوتی: سوێند به‌ خوا مۆڵه‌تیان ناده‌ین و به‌ هه‌لی وه‌رده‌گرن بۆ فێڵكردن، سوێند به‌ خوا مۆڵه‌تیان ناده‌ین، گوتی: ئه‌ویش قسه‌ی پێ گوت و تووڕه‌ بوو، گوتی: من ده‌ڵێم: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ڕێگه‌یان بده‌ن»، تۆش ده‌ڵێیت: مۆڵه‌تیان ناده‌ین؟!

٨٦. عَنْ عَمْرَةَ بِنْتِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ: أَنَّهَا أَخْبَرَتْهُ أَنَّ عَائِشَةَ i زَوْجَ النَّبِيِّ ، قَالَتْ: لَوْ أَدْرَكَ رَسُولُ اللَّهِ مَا أَحْدَثَ النِّسَاءُ لَمَنَعَهُنَّ الْمَسْجِدَ كَمَا مُنِعَهُ نِسَاءُ بَنِي إِسْرَائِيلَ.

عه‌مڕه‌ی كچی عه‌بدوڕڕه‌حمان ده‌گێڕێته‌وه‌: عائیشه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ر گوتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا بیبینیایه‌ ئافره‌تان چییان داهێناوه‌ (له‌ خۆڕازاندنه‌وه‌ و بۆن له‌خۆدان و خۆجوانكردن و پۆشینی پۆشاكی سه‌رنجڕاكێش)، ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ئافره‌تانی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرد له‌ چوونە مزگه‌وت، هه‌ر وه‌كوو چۆن ئافره‌تانی به‌نو ئیسڕائیل قه‌ده‌غه‌ كران لێی.

🖍   تێبینی:

ئه‌مه‌ عائیشه‌ له‌ سه‌رده‌می خۆیدا وا ده‌ڵێت، ئه‌ی له‌ سه‌رده‌می ئێمه‌ ئافره‌تان ئه‌و هه‌موو به‌رگ و پۆشاكە‌ سه‌رنجڕاكێشه‌ دەپۆشن و ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌، بۆ مزگه‌وتیش نییه‌ به‌ڵكوو بۆ بازاڕ و دونیا، ده‌بیێت چی بفه‌رمووایه‌!

٨٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «صَلَاةُ الْمَرْأَةِ فِي بَيْتِهَا أَفْضَلُ مِنْ صَلَاتِهَا فِي حُجْرَتِهَا، وَصَلَاتُهَا فِي مَخْدَعِهَا أَفْضَلُ مِنْ صَلَاتِهَا فِي بَيْتِهَا»

عه‌بدوڵڵا h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «ئافره‌ت له‌نێو‌ ماڵی خۆی نوێژ بكات باشتره‌ له‌وه‌ى كه‌ له‌ حوجره‌كه‌ی نوێژ بكات، (حوجره‌كه‌ی: مه‌به‌ستی به‌ر ده‌رگایه‌ یان نزیك له‌ ده‌رگا)، وه‌ نوێژكردنی له‌ ژووری بچووكی تایبه‌تیی خۆی باشتره‌ له‌وه‌ى له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا نوێژ بكات».

بَابٌ فِي جُمَّاعِ الْإِمَامَةِ وَفَضْلِهَا

باسێك دەربارەی كۆباسی پێشنوێژی و گه‌وره‌ییه‌كه‌ی

٨٨. عَنْ أَبِي عَلِيٍّ الْهَمْدَانِيِّ قَالَ: سَمِعْتُ عُقْبَةَ بْنَ عَامِرٍ h يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ ، يَقُولُ: «مَنْ أَمَّ النَّاسَ فَأَصَابَ الْوَقْتَ فَلَهُ وَلَهُمْ، وَمَنِ انْتَقَصَ مِنْ ذَلِكَ شَيْئًا فَعَلَيْهِ وَلَا عَلَيْهِمْ».

ئه‌بو عه‌لی هه‌مه‌دانی ده‌ڵێت: گوێم له‌ عوقبه‌ی كوڕی عامیر h بوو ده‌یگوت: گوێم لێ بوو پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: «هه‌ر كه‌سێك پێشنوێژی بۆ خه‌ڵكی بكات و له‌ كاتی خۆیدا و به‌بێ كه‌موكوڕی، ئه‌وە پاداشته‌كه‌ی بۆ ئه‌و و بۆ خه‌ڵكه‌كه‌شه‌، هه‌ر كه‌سێكیش به‌ كه‌موكوڕی و كه‌مته‌ر‌خه‌می بیكات، ئه‌وە گوناهه‌كه‌ی بۆ پێشنوێژه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ هیچیان له‌سه‌ر نییه‌»

بَابُ إِمَامَةِ الزَّائِرِ

باسی پێشنوێژیكردنی میوان

٨٩. عَنْ أَبِي عَطِيَّةَ قَالَ: كَانَ مَالِكُ بْنُ حُوَيْرِثٍ، يَأْتِينَا إِلَى مُصَلَّانَا هَذَا، فَأُقِيمَتِ الصَّلَاةُ فَقُلْنَا لَهُ: تَقَدَّمْ فَصَلِّهْ، فَقَالَ لَنَا: قَدِّمُوا رَجُلًا مِنْكُمْ يُصَلِّي بِكُمْ، وَسَأُحَدِّثُكُمْ لِمَ لَا أُصَلِّي بِكُمْ، سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «مَنْ زَارَ قَوْمًا فَلَا يَؤُمَّهُمْ، وَلْيَؤُمَّهُمْ رَجُلٌ مِنْهُمْ».

ئه‌بو عه‌تییه‌ ده‌ڵێت: مالیكی كوڕی حوه‌یریس (هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا ) ده‌هات بۆ ئه‌م مزگه‌وته‌مان، قامه‌ت كرا بۆ نوێژ، پێمان گوت: بڕۆ پێشه‌وه‌ پێشنوێژیمان بۆ بكه‌، فه‌رمووی: یه‌كێك له‌ خۆتان بخه‌نه‌ پێشه‌وه‌ تا پێشنوێژیتان بۆ بكات، وه‌ ئێستا پێتان ده‌ڵێم بۆچی من پێشنوێژیتان بۆ ناكه‌م (هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر‌ ‌بووە و زانا بووه‌، له‌ پێشتر بووه‌ بۆ پێشنوێژی، به‌ڵام كه‌ بۆیان ناكات)، ده‌ڵێت: گوێم لێ بوو پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: «هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانی خه‌ڵكانێكی كرد با پێشنوێژییان بۆ نه‌كات،‌ با كه‌سێك له‌ خۆیان پێشنوێژییان بۆ بكات».

بَابُ الْإِمَامِ يُصَلِّي مِنْ قُعُودٍ

باسی پێشنوێژیكردن به‌دانیشتنه‌وه‌

٩٠. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ رَكِبَ فَرَسًا فَصُرِعَ عَنْهُ فَجُحِشَ شِقُّهُ الْأَيْمَنُ فَصَلَّى صَلَاةً مِنَ الصَّلَوَاتِ وَهُوَ قَاعِدٌ، وَصَلَّيْنَا وَرَاءَهُ قُعُودًا فَلَمَّا انْصَرَفَ، قَالَ: «إِنَّمَا جُعِلَ الْإِمَامُ لِيُؤْتَمَّ بِهِ، فَإِذَا صَلَّى قَائِمًا فَصَلُّوا قِيَامًا، وَإِذَا رَكَعَ فَارْكَعُوا، وَإِذَا رَفَعَ فَارْفَعُوا، وَإِذَا قَالَ: سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ، فَقُولُوا: رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ وَإِذَا صَلَّى جَالِسًا فَصَلُّوا جُلُوسًا أَجْمَعُونَ».

ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا سواری ئه‌سپێك بوو، له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ به‌ر بووه‌وه‌، لای ڕاستی ڕووشا، یه‌كێك له‌ نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كانی به‌دانیشتنه‌وه‌ كرد، ئێمه‌ش به‌دانیشتنه‌وه‌ له‌دوایه‌وه‌ نوێژمان كرد، كه‌ نوێژه‌كه‌ی ته‌واو كرد فه‌رمووی: «ئیمام ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ دانراوه‌ كه‌ ئێوه‌ شوێنی بكه‌ون، كه‌ ئیمام به‌پێوه‌ نوێژی كرد ئێوه‌ش به‌پێوه‌ نوێژ بكه‌ن، كه‌ ئیمام چووه‌ ڕكووع ئێوه‌ش بچنه‌ ڕكووع، كه‌ له‌ ڕكووع سه‌ری به‌رز كرده‌وه‌ ئێوه‌ش سه‌رتان به‌رز بكه‌نه‌وه‌، كه‌ گوتی: (سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ)، ئێوه‌ بڵێن: (رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ)، ئه‌گه‌ر به‌دانیشتنه‌وه‌ نوێژی كرد، ئێوه‌ هه‌ر هه‌مووتان به‌دانیشتنه‌وه‌ نوێژ بكه‌ن».

بَابُ الْإِمَامِ يَنْحَرِفُ بَعْدَ التَّسْلِيمِ

باسی ئیمام كە ‌دوای سه‌لامدانه‌وه‌ ڕووی بۆ لای خەڵك دەسووڕێنێت

٩١. عَنِ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ h قَالَ: كُنَّا إِذَا صَلَّيْنَا خَلْفَ رَسُولِ اللَّهِ أَحْبَبْنَا أَنْ نَكُونَ عَنْ يَمِينِهِ، فَيُقْبِلُ عَلَيْنَا بِوَجْهِهِ .

به‌ڕائی كوڕی عازیب h ده‌ڵێت: ئێمه‌ ئه‌گه‌ر له‌پشت پێغه‌مبه‌ری خوا نوێژمان بكردایه‌، پێمانخۆش بوو له‌لای ڕاستیه‌وه‌ نوێژ بكه‌ین، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا به‌لای ڕاستدا ڕووی ده‌كرده‌ ئێمه‌ (له‌دوای سه‌لامدانه‌وه‌)

بَابُ مَا يُؤْمَرُ بِهِ الْمَأْمُومُ مِنَ اتِّبَاعِ الْإِمَامِ

باسی ئه‌وه‌ی كه‌ فه‌رمان كراوە به‌ نوێژخوێن له‌پەیڕەوكردنی ئیمام

٩٢. عَنْ مُعَاوِيَةَ بْنِ أَبِي سُفْيَانَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تُبَادِرُونِي بِرُكُوعٍ، وَلَا بِسُجُودٍ، فَإِنَّهُ مَهْمَا أَسْبِقْكُمْ بِهِ إِذَا رَكَعْتُ تُدْرِكُونِي بِهِ إِذَا رَفَعْتُ، إِنِّي قَدْ بَدَّنْتُ».

موعاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «پێشبڕكێی من مه‌كه‌ن و پێشم مه‌كه‌ون له‌ ڕكووع و سوجدەبردندا، زیانتان پێ ناگه‌یه‌نێت كه‌ من سه‌ر له‌ ڕكووع به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌ ئێوه‌ هێشتا له‌ ڕكووعدا شتێكتان مابێت بیخوێنن، مادام من به‌پێوه‌م هێشتا نه‌چوومه‌ته‌ كڕنووش (بۆیه‌ په‌له‌ مه‌كه‌ن)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من گۆشتم گرتووه‌ و قه‌ڵه‌و بوومه‌ (بۆ به‌ من ڕاده‌گه‌ن)».

بَابُ تَسْوِيَةِ الصُّفُوفِ

باسی ڕێك و ڕاستكردنی ڕیزه‌كانی نوێژ

٩٣. عَنْ جَابِرِ بْنِ سَمُرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَلَا تَصُفُّونَ كَمَا تَصُفُّ الْمَلَائِكَةُ عِنْدَ رَبِّهِمْ b»، قُلْنَا وَكَيْفَ تَصُفُّ الْمَلَائِكَةُ عِنْدَ رَبِّهِمْ؟، قَالَ: «يُتِمُّونَ الصُّفُوفَ الْمُقَدَّمَةَ وَيَتَرَاصُّونَ فِي الصَّفِّ»

جابیری كوڕی سه‌موڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئایا له‌ ڕیزه‌كانتان ڕێك و ڕاست ڕاناوه‌ستن هه‌ر وه‌كوو چۆن فریشته‌كان لای پەروەردگاریان b به‌ڕێكی ڕاوه‌ستان»، گوتمان: فریشته‌ چۆن ڕیز ده‌به‌ستن له‌لای پەروەردگاریان‌؟ فه‌رمووی: «ڕیزه‌ یه‌كه‌مه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن، (ئینجا ده‌چن ڕیزی دووه‌م دروست ده‌كه‌ن، ڕیزی دووه‌م ته‌واو ده‌كه‌ن ئینجا ده‌چن ڕیزی سێیه‌م دروست ده‌كه‌ن به‌م شێوازه‌، واته‌: ناچن ڕیزی دووه‌م دروست بكه‌ن له‌ كاتێكیش له‌ ڕیزی یه‌كه‌م شوێن چۆڵ بێت)، ڕیزه‌كانیشیان ڕاست و ڕێك ده‌كه‌ن (واته‌: هیچ كه‌لێنێك له‌ نێوانیاندا نابێت)».

٩٤. عَنْ سِمَاكٍ قَالَ: سَمِعْتُ النُّعْمَانَ بْنَ بَشِيرٍ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يُسَوِّي صُفُوفَنَا إِذَا قُمْنَا لِلصَّلَاةِ فَإِذَا اسْتَوَيْنَا كَبَّرَ.

سیماك ده‌ڵێت: گوێم له‌ نوعمانی كوڕی به‌شیر h بوو، گوتی: پێغه‌مبه‌ری خوا ڕیزه‌كانی ڕێك ده‌خستین كه‌ بۆ نوێژ ڕاوه‌ستاینایه‌، كه‌ ڕیزه‌كانمان ڕێك بووایه‌، ئینجا (الله أكبر)ی ده‌كرد (نوێژی داده‌به‌ست).

بَابُ مَنْ يُسْتَحَبُّ أَنْ يَلِيَ الْإِمَامَ فِي الصَّفِّ وَكَرَاهِيَةِ التَّأَخُّرِ

باسی ئەوە سوننه‌ته‌ كێ له‌دوای ئیمام بێت له‌ ڕیزدا، كێ‌ ناپه‌سنده‌ دوا بكه‌وێت

٩٥. عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لِيَلِنِي مِنْكُمْ أُولُو الْأَحْلَامِ وَالنُّهَى ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ».

ئه‌بو مه‌سعوود h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «با ئه‌وانه‌ی تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتوو ئاقڵ و زانا و دانان له‌دوای منه‌وه‌ (له‌ ڕیزی یه‌كه‌م) بن، پاشان ئه‌وانه‌ی پله‌یه‌ك له‌دوای ئه‌وانن، پاشان ئه‌وانه‌ی له‌دوای ئه‌وان دێن (له‌و سیفه‌تانه‌دا)»

🖍   تێبینی:

(أُولُو الْأَحْلَام): خاوه‌ن ئه‌قڵ و پێگه‌یشتووه‌كان، یان كه‌سانی هێمن و تێگه‌یشتوو. (النُّهَى): دانا، تێگه‌یشتوو.

بَابُ الرَّجُلِ يُصَلِّي وَحْدَهُ خَلْفَ الصَّفِّ

باسی ئەو كه‌سەی به‌ته‌نیا نوێژ دەكات له‌دوای ڕیزی نوێژخوێنان

٩٦. عَنْ وَابِصَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ رَأَى رَجُلًا يُصَلِّي خَلْفَ الصَّفِّ وَحْدَهُ فَأَمَرَهُ أَنْ يُعِيدَ، قَالَ سُلَيْمَانُ بْنُ حَرْبٍ: الصَّلَاةَ.

وابیصه‌‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا پیاوێكی بینی به‌ته‌نیا و له‌دوای (ڕیزی نوێژخوێنان) نوێژی ده‌كرد، بۆیه‌ فه‌رمانی پێ كرد دووباره‌ی بكاته‌وه‌. سوله‌یمانی كوڕی حه‌ڕب گوتی: واتە: نوێژه‌كه‌ (دووباره‌ بكاته‌وه‌).

بَابُ الرَّجُلِ يَرْكَعُ دُونَ الصَّفِّ

باسی كه‌سێك كه‌ پێش چوونە ڕیزی نوێژخوێنان دەچێتە‌ ڕكووعەوە

٩٧. عَنِ الْحَسَنِ: أَنَّ أَبَا بَكْرَةَ h جَاءَ وَرَسُولُ اللَّهِ رَاكِعٌ، فَرَكَعَ دُونَ الصَّفِّ ثُمَّ مَشَى إِلَى الصَّفِّ فَلَمَّا قَضَى النَّبِيُّ صَلَاتَهُ، قَالَ: «أَيُّكُمُ الَّذِي رَكَعَ دُونَ الصَّفِّ ثُمَّ مَشَى إِلَى الصَّفِّ؟». فَقَالَ أَبُو بَكْرَةَ: أَنَا، فَقَالَ النَّبِيُّ : «زَادَكَ اللَّهُ حِرْصًا وَلَا تَعُدْ».

حه‌سه‌ن ده‌گێڕێته‌وه‌: ئه‌بو به‌كڕه‌ h هاته‌ مزگه‌وت، پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ ڕكووعدا بوو، ئه‌ویش پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌ نێو ڕیزه‌كه‌ ڕكووعی برد (بۆ ئه‌وه‌ی فریای ئه‌و ڕكاته‌ بكه‌وێت)، پاشان چووه‌ نێو ڕیزه‌كه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر نوێژه‌كه‌ی ته‌واو كرد، فه‌رمووی: «ئه‌وه‌ كامتان بوون له پشت ڕیزه‌كانه‌وه‌ ڕكوعتان برد»، پاشان هاته‌ ناو ڕیزه‌كه‌وه‌؟ ئه‌بو به‌كڕه‌ گوتی: من، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: «خوا سووربوونت زیاتر بکات، بەڵام ئەو کارە دووبارە مەکەرەوە».

بَابُ مَا يَسْتُرُ الْمُصَلِّيَ

باسی ئه‌و شته‌ی كه‌ نوێژخوێن ده‌یكات به‌ به‌ربه‌ست

٩٨. عن طَلْحَةَ بْنِ عُبَيْدِ اللَّهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا جَعَلْتَ بَيْنَ يَدَيْكَ مِثْلَ مُؤَخِّرَةِ الرَّحْلِ فَلَا يَضُرُّكَ مَنْ مَرَّ بَيْنَ يَدَيْكَ».

ته‌لحه‌ی كوڕی عوبه‌یدوڵڵا h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر شتێک بەئەندازەی (بەرزی) دواوەی کۆپانەی وشتر لە پێش خۆت دابنێیت، ئەوکاتە هەرکەس بەپێشتدا بێت، زیان بە نوێژەکەت ناگەیەنێت».

بَابُ مَا يُؤْمَرُ الْمُصَلِّي أَنْ يَدْرَأَ عَنِ الْمَمَرِّ بَيْنَ يَدَيْهِ

باسی فه‌رمانكردن به‌ نوێژخوێن به‌ پاڵنان به‌و كه‌سه‌ى كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ پێشیه‌وه‌ تێبپه‌ڕێت

٩٩. عَنْ أَبي سَعِيدٍ الْخُدْرِيُّ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ:«مَنِ اسْتَطَاعَ مِنْكُمْ أَنْ لَا يَحُولَ بَيْنَهُ وَبَيْنَ قِبْلَتِهِ أَحَدٌ فَلْيَفْعَلْ».

ئه‌بو سه‌عیدی خودری h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ نوێژی كرد، با نه‌یه‌ڵێت كه‌س له‌به‌ر ده‌ستیه‌وه‌ تێبپه‌ڕێت،‌ با ڕێگری لێ بكات و چه‌ندێك توانی بیگه‌ڕێنێته‌وه‌»

بَابٌ سُتْرَةُ الْإِمَامِ سُتْرَةُ مَنْ خَلْفَهُ

باسێك دەربارەی ئەوەی كە سوتره‌ی ئیمام سوتره‌ی نوێژخوێنانیشه‌

١٠٠. عَنْ عَمْرِو بْنِ شُعَيْبٍ، عَنْ أَبِيهِ، عَنْ جَدِّهِ h قَالَ: هَبَطْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ مِنْ ثَنِيَّةِ أَذَاخِرَ فَحَضَرَتِ الصَّلَاةُ - يَعْنِي فَصَلَّى إِلَى جِدَارٍ - فَاتَّخَذَهُ قِبْلَةً وَنَحْنُ خَلْفَهُ، فَجَاءَتْ بَهْمَةٌ تَمُرُّ بَيْنَ يَدَيْهِ فَمَا زَالَ يُدَارِئُهَا حَتَّى لَصَقَ بَطْنَهُ بِالْجِدَارِ، وَمَرَّتْ مِنْ وَرَائِهِ.

عه‌مری كوڕی شوعه‌یب له‌ باوكیه‌وه‌ له‌ باپیریه‌وه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌، گوتوویه‌تی: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ به‌رزایی ئه‌زاخیره‌وه‌ ده‌هاتینه‌ خواره‌وه‌، ئیدی كاتی نوێژ هات، به‌ره‌و دیواره‌كه‌ نوێژی كرد، دیواره‌كه‌ی خسته‌ لای قیبله‌ و ئێمه‌ش له‌دوا‌ی ئەوەوە نوێژمان كرد، له‌و كاته‌دا به‌رخۆله‌یه‌ك هاته‌ به‌رده‌ست و پێی، ئیدی به‌رده‌وام پاڵیان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌نا هه‌تا وای لێ هات (پێغه‌مبه‌ر ) سكی به‌ دیواره‌كه‌وه‌ لكا (نه‌یهێشت به‌رخۆله‌كه‌ به‌ به‌رده‌میدا ڕه‌ت ببێت) و به‌رخۆله‌كه‌ به‌ پشته‌وه‌یدا تێپه‌ڕی.

🖍   تێبینی:

(يُدَارِئُهَا): مانای به‌رخه‌كه‌ پاڵی ده‌نا و پێغه‌مبه‌ریش ﷺ پاڵی دەنا به‌ به‌رخه‌كه‌وه‌.

١٠١. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ : كَانَ يُصَلِّي فَذَهَبَ جَدْيٌ يَمُرُّ بَيْنَ يَدَيْهِ فَجَعَلَ يَتَّقِيهِ.

ئیبن عه‌بباس k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر نوێژی ده‌كرد، له‌و كاته‌دا كاریله‌یه‌ك به‌ به‌رده‌میدا ڕۆیشت ویستی ڕه‌ت ببێت، بۆیه‌ (پێغه‌مبه‌ر ) دووری ده‌خسته‌وه‌ (نه‌یهێشت به‌ به‌رده‌میدا ڕه‌ت ببێت).

بَابُ مَنْ قَالَ الْمَرْأَةُ لَا تَقْطَعُ الصَّلَاةَ

باسی ئه‌وه‌ی كه‌ گوتوویه‌تی: ئافره‌ت نوێژ نابڕێت

١٠٢. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ يُصَلِّي صَلَاتَهُ مِنَ اللَّيْلِ وَهِيَ مُعْتَرِضَةٌ بَيْنَهُ وَبَيْنَ الْقِبْلَةِ رَاقِدَةٌ عَلَى الْفِرَاشِ الَّذِي يَرْقُدُ عَلَيْهِ، حَتَّى إِذَا أَرَادَ أَنْ يُوتِرَ أَيْقَظَهَا فَأَوْتَرَتْ.

عائیشه‌ i ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا شه‌ونوێژى ده‌كرد (ئەویش)‌ له‌ نێوانی پێغه‌مبه‌ر و قیبله‌دا له‌سه‌ر جێگه‌ی خه‌وی پێغه‌مبه‌ر پاڵده‌كه‌وت (ڕاده‌كشا)، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ بیویستبایه‌ نوێژی ویتر بكات، ئه‌وكات عائیشه‌ی هه‌ڵده‌ستاند و ئه‌ویش نوێژی ویتری ده‌كرد.

بَابُ رَفْعِ الْيَدَيْنِ فِي الصَّلَاةِ

باسی به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌كان له‌ نوێژدا

١٠٣. عَنْ وَائِلِ بْنِ حُجْرٍ h قَالَ: رَأَيْتُ النَّبِيَّ حِينَ افْتَتَحَ الصَّلَاةَ رَفَعَ يَدَيْهِ حِيَالَ أُذُنَيْهِ، قَالَ: ثُمَّ أَتَيْتُهُمْ فَرَأَيْتُهُمْ يَرْفَعُونَ أَيْدِيَهُمْ إِلَى صُدُورِهِمْ فِي افْتِتَاحِ الصَّلَاةِ وَعَلَيْهِمْ بَرَانِسُ وَأَكْسِيَةٌ.

وائیلی كوڕی حوجر h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رم بینی‌ كاتێك ده‌ستی ده‌كرد به‌ نوێژ، ده‌سته‌كانی به‌رز ده‌كرده‌وه‌ هه‌تا ئاستی گوێیه‌كانی، ده‌ڵێت: پاشان چووم بۆ لایان، بینیم ده‌سته‌كانیان له‌ كاتی نوێژدابه‌ستندا هه‌تاكوو سنگیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ و پۆشاكی سه‌ربه‌كڵاویشیان له‌به‌ردا بوو.

🖍   تێبینی:

(حِيَال): واته‌: به‌رانبه‌ر، ئاست. (بَرَانِس): به‌ هه‌ر پۆشاكێك ده‌ڵێن كه‌ كڵاوه‌كه‌ی به‌خۆوه‌ بێت، چ قه‌ڵغان بێت چ پۆشاكی دیكه‌ بێت، وه‌كوو عه‌با.

بَابُ افْتِتَاحِ الصَّلَاةِ

باسی ده‌ستپێكی نوێژ

١٠٤. عَنْ وَائِلِ بْنِ حُجْرٍ h قَالَ: أَتَيْتُ النَّبِيَّ فِي الشِّتَاءِ فَرَأَيْتُ أَصْحَابَهُ يَرْفَعُونَ أَيْدِيَهُمْ فِي ثِيَابِهِمْ فِي الصَّلَاةِ

وائیلی كوڕی حوجر h ده‌ڵێت: له‌ زستاندا هاتمه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر بینیم هاوه‌ڵانی ده‌سته‌كانیان به‌رز ده‌كرده‌وه‌ له‌نێو پۆشاكه‌كانیاندا له‌ نوێژدا.

بَابُ مَنْ ذَكَرَ أَنَّهُ يَرْفَعُ يَدَيْهِ إِذَا قَامَ مِنَ الثِّنْتَيْنِ

باسی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر له‌ دووه‌م ڕكاتدا هه‌ستایه‌وه‌ ده‌ست به‌رز ده‌كاته‌وه‌

١٠٥. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ إِذَا قَامَ مِنَ الرَّكْعَتَيْنِ كَبَّرَ وَرَفَعَ يَدَيْهِ.

ئیبن عومه‌ر k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ دوو ڕكاتی یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر هه‌ستابایه‌وه،‌ (الله أكبر)ی ده‌كرد، و ده‌سته‌كانی به‌رز ده‌كرده‌وه‌.

بَابُ مَا يُسْتَفْتَحُ بِهِ الصَّلَاةُ مِنَ الدُّعَاءِ

باسی ئەو دوعایانەی‌ نوێژی پێ دەست پێ دەكرێت

١٠٦. عَنْ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ : إِذَا قَامَ إِلَى الصَّلَاةِ كَبَّرَ، ثُمَّ قَالَ:«وَجَّهْتُ وَجْهِيَ لِلَّذِي فَطَرَ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضَ حَنِيفًا مُسْلِمًا وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ، إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، لَاشَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ».

عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌ نوێژی دابه‌ستبایه‌ (الله أكبر)ی ده‌كرد، پاشان دەیفەرموو: «به‌دڵسۆزی ڕووم له‌ خوا كرد، ئه‌و خوایه‌ی كه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه‌، له‌ هه‌موو ئایینێكی پووچه‌ڵ لامداوه‌ بۆ ئایینی ڕاست و تەواو‌، لە موسوڵمانانم و‌ له‌ هاوبه‌شدانەران نیم، به‌دڵنیایی نوێژكردنم و په‌رستشم و سه‌ربڕینم و‌ ژیان و مردنم هه‌مووی بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانییانه‌، كە هیچ هاوبەشێكی نییە، بەوەش من فەرمانم پێ كراوە كە لە یەكەمینی موسوڵمانان بم».

١٠٧. عَنْ رِفَاعَةَ بْنِ رَافِعٍ الزُّرَقِيِّ h قَالَ: كُنَّا يَوْمًا نُصَلِّي وَرَاءَ رَسُولِ اللَّهِ فَلَمَّا رَفَعَ رَسُولُ اللَّهِ : رَأْسَهُ مِنَ الرُّكُوعِ، قَالَ: «سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ»، قَالَ رَجُلٌ وَرَاءَ رَسُولِ اللَّهِ : اللَّهُمَّ رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ حَمْدًا كَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَكًا فِيهِ، فَلَمَّا انْصَرَفَ رَسُولُ اللَّهِ ، قَالَ: «مَنِ الْمُتَكَلِّمُ بِهَا آنِفًا»، فَقَالَ الرَّجُلُ: أَنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَقَدْ رَأَيْتُ بِضْعَةً وَثَلَاثِينَ مَلَكًا يَبْتَدِرُونَهَا أَيُّهُمْ يَكْتُبُهَا أَوَّلُ».

ریفاعه‌ی كوڕی ڕافیعی زوڕه‌قی h ده‌ڵێت: ڕۆژێك له‌پشت پێغه‌مبه‌ری خوا نوێژمان ده‌كرد، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ ڕكووع سه‌ری به‌رز كرده‌وه‌ فه‌رمووی: «سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ»‌، واته‌: خوا ستاییشی ئه‌وانه‌ی بیست كه‌ ستاییشی ده‌كه‌ن، پیاوێك له‌دوای پێغه‌مبه‌ری خوا گوتی: (رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ حَمْدًا كَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَكًا فِيهِ)، واته‌: په‌روه‌دگارمان سوپاس و ستاییش ته‌نها بۆ تۆیه‌، سوپاس و ستاییشی زۆر و پاك و به‌ره‌كه‌تدار، كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا نوێژه‌كه‌ی ته‌واوكرد فه‌رمووی: «ئه‌وه‌ كێ بوو ئێستا ئه‌و زیكره‌ی خوێند؟»، پیاوه‌كه‌ گوتی: من ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «بێگومان سی و ئه‌وه‌نده‌ (سی و سێ تا سی و نۆ) فریشته‌م بینی ده‌ستپێشخه‌ری و په‌له‌یان ده‌كرد كامیان (پاداشتی) ئه‌و زیكره‌ بنووسێت».

بَابُ مَنْ رَأَى الِاسْتِفْتَاحَ بِسُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ

باسی ئەوانەی بە زیكری (سبحانك اللهم وبحمدك) دەست بە نوێژ دەكەن

١٠٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ إِذَا كَبَّرَ فِي الصَّلَاةِ سَكَتَ بَيْنَ التَّكْبِيرِ وَالْقِرَاءَةِ، فَقُلْتُ لَهُ: بِأَبِي أَنْتَ وَأُمِّي، أَرَأَيْتَ سُكُوتَكَ بَيْنَ التَّكْبِيرِ وَالْقِرَاءَةِ أَخْبِرْنِي مَا تَقُولُ؟ قَالَ: «اللَّهُمَّ بَاعِدْ بَيْنِي وَبَيْنَ خَطَايَايَ كَمَا بَاعَدْتَ بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ، اللَّهُمَّ أَنْقِنِي مِنْ خَطَايَايَ كَالثَّوْبِ الْأَبْيَضِ مِنَ الدَّنَسِ، اللَّهُمَّ اغْسِلْنِي بِالثَّلْجِ وَالْمَاءِ وَالْبَرَدِ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا كاتێك (الله أكبر)ی بكردایه ‌و نوێژی داببه‌ستایه‌ له‌ نوێژدا، له‌ نێوان (الله أكبر) و خوێندنی سوڕه‌تی فاتیحه‌دا بێده‌نگ ده‌بوو، پێم وت: به‌ دایكم و باوكمه‌وه‌ فیدات بم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، هه‌واڵم پێ بده‌ ئه‌م بێده‌نگبوونه‌ی له‌ نێوان (الله أكبر) و خوێندنی سوڕه‌تی فاتیحه‌ پێم بڵێ چی ده‌ڵێیت؟ فه‌رمووی ده‌ڵێم: «خوایه‌ چۆن نێوان خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوات لێك دوور خستۆته‌وه‌ ئاوایش من و گوناهه‌كانم لێك دوور بخه‌ره‌وه‌ (له‌ تاوان بمپارێزیت)، خوایه‌ له‌ گوناهان پاكم بكه‌یته‌وه‌، وه‌كوو چۆن پۆشاكێكی سپی پیسییه‌كی پێوه ‌بێت پاك ده‌بێته‌وه‌، خوایه‌ به‌ به‌فر و ئاو و ته‌رزه‌ بمشۆره‌ و پاكم بكه‌ره‌وه»‌.

بَابُ تَخْفِيفِ الصَّلَاةِ لِلْأَمْرِ يَحْدُثُ

باسی كورتكردنەوەی نوێژ بەهۆی ڕوودانی ڕووداوێك‌

١٠٩. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي قَتَادَةَ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنِّي لَأَقُومُ إِلَى الصَّلَاةِ وَأَنَا أُرِيدُ أَنْ أُطَوِّلَ فِيهَا، فَأَسْمَعُ بُكَاءَ الصَّبِيِّ فَأَتَجَوَّزُ كَرَاهِيَةَ أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمِّهِ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی ئه‌بو قه‌تاده‌ له‌ باوكیه‌وه‌ h دەگێڕێتەوە، گوتوویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «من ده‌چمه‌ نێو نوێژه‌وه‌، ده‌مه‌وێت نوێژه‌كه‌م درێژ بكه‌مه‌وه‌، به‌ڵام كه‌ گوێم له‌ گریانی منداڵ ده‌بێت، نوێژه‌كه‌ كورت ده‌كه‌مه‌وه‌ نه‌وه‌كوو ناڕه‌حه‌تی بۆ دایكی دروست بكات».

بَابٌ فِي تَخْفِيفِ الصَّلَاةِ

باسێك دەربارەی كورتكردنەوەی‌ نوێژ

١١٠. عَنْ أَبِي صَالِحٍ، عَنْ بَعْضِ أَصْحَابِ النَّبِيِّ ، قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ لِرَجُلٍ: «كَيْفَ تَقُولُ فِي الصَّلَاةِ»، قَالَ: أَتَشَهَّدُ وَأَقُولُ: اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ النَّارِ أَمَا إِنِّي لَا أُحْسِنُ دَنْدَنَتَكَ وَلَا دَنْدَنَةَ مُعَاذٍ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «حَوْلَهَا نُدَنْدِنُ».

ئه‌بو صالیح له‌ هه‌ندێك له‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر به‌ پیاوێكی فه‌رموو: «ئایا تۆ له‌نێو نوێژدا چی ده‌ڵێیت (چ دوعایه‌ك ده‌كه‌یت)؟» گوتی: ته‌حیات ده‌خوێنم، ده‌ڵێم: خوایه‌ داوای به‌هه‌شتت لێ ده‌كه‌م،‌ په‌نات پێ ده‌گرم له‌ ئاگری دۆزه‌خ، به‌ڵام من ئه‌و ورته‌ورته‌ی تۆ و ورته‌ورته‌كه‌ی موعاز نازانم، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: «ئێمه‌ش هه‌ر به‌ده‌وری ئه‌وه‌دا ده‌سووڕێینه‌وه‌ (واته‌: ئێمه‌ش هه‌ر داوا له‌ خوا ده‌كه‌ین بمانخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ و له‌ دۆزه‌خ بمانپارێزێت، واته‌: دوعایه‌كه‌ كورت و پوخته‌ و مه‌به‌ستداره‌)».

🖍   تێبینی:

(دَنْدَنَة): ورته‌ورت، قسه‌كردنێك كه‌ به‌رانبه‌ر تێی ناگات.

١١١. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «إِذَا صَلَّى أَحَدُكُمْ لِلنَّاسِ فَلْيُخَفِّفْ فَإِنَّ فِيهِمُ الضَّعِيفَ وَالسَّقِيمَ وَالْكَبِيرَ، وَإِذَا صَلَّى لِنَفْسِهِ فَلْيُطَوِّلْ مَا شَاءَ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ پێشنوێژیی بۆ خه‌ڵكى كرد با نوێژه‌كه‌ی كورت بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی لاواز و نه‌خۆش و پیر و به‌ ته‌مه‌ن له‌ دواتانه‌وه‌ نوێژ ده‌كه‌ن،‌ ئه‌گه‌ر بۆ خۆت به‌ته‌نها نوێژت كرد چه‌ندی ویستت درێژی بكه‌‌وه‌».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْقِرَاءَةِ فِي الظُّهْرِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی قوڕئانخوێندن له نوێژی‌ نیوه‌ڕۆدا

١١٢. عَنْ أَبِي قَتَادَةَ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يُصَلِّي بِنَا فَيَقْرَأُ فِي الظُّهْرِ وَالْعَصْرِ فِي الرَّكْعَتَيْنِ الْأُولَيَيْنِ بِفَاتِحَةِ الْكِتَابِ وَسُورَتَيْنِ، وَيُسْمِعُنَا الْآيَةَ أَحْيَانًا وَكَانَ يُطَوِّلُ الرَّكْعَةَ الْأُولَى مِنَ الظُّهْرِ وَيُقَصِّرُ الثَّانِيَةَ وَكَذَلِكَ فِي الصُّبْحِ.

ئه‌بو قه‌تاده‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا پێشنوێژیی بۆ ده‌كردین، له‌ نیوه‌ڕۆ و عه‌سردا له‌ ڕكاتی یه‌كه‌م و دووه‌مدا سوڕه‌تی فاتیحه ‌و دوو سوڕه‌تی دیكه‌ی ده‌خوێند (له‌ هه‌ر ڕكاتێكدا سوڕه‌تێكی دیكه‌ی ده‌خوێند له‌دوای فاتیحه‌)، هه‌ندێك جار (ناوبه‌ناو ده‌نگی به‌رز ده‌كرده‌وه‌) گوێمان له‌ ئایه‌ته‌كه‌ ده‌بوو، (وه‌ ده‌مانزانی چ سوڕه‌تێك ده‌خوێنێت)، ڕكاتی یه‌كه‌می نوێژی نیوه‌ڕۆی درێژ ده‌كرده‌وه‌ و‌ دووه‌میشی كورت ده‌كرده‌وه‌،‌ له‌ نوێژی به‌یانیشدا بە هەمان شێوە (سوننه‌ت وایه‌ ئیمام ڕكاتی یه‌كه‌می درێژتر بێت له‌ ڕكاتی دووه‌م).

🖍   تێبینی:

ده‌گوترێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕكاتی یه‌كه‌م خه‌ڵك زیاتر چالاكتر و گورجوگۆڵتره‌، ئه‌گه‌ر درێژتریش بێت گونجاو و ئاساییه‌،‌ دەشگوترێت: بۆیه‌ ڕكاتی یه‌كه‌م درێژتره‌ تا خه‌ڵكی زیاتر فریای نوێژی به‌كۆمه‌ڵ بكه‌ون.

١١٣. عَنْ أَبِي مَعْمَرٍ قَالَ: قُلْنَا لِخَبَّابٍ h هَلْ كَانَ رَسُولُ اللَّهِ : يَقْرَأُ فِي الظُّهْرِ وَالْعَصْرِ؟ قَالَ: نَعَمْ، قُلْنَا بِمَ كُنْتُمْ تَعْرِفُونَ ذَاكَ؟ قَالَ: بِاضْطِرَابِ لِحْيَتِهِ.

ئه‌بو مه‌عمه‌ر ده‌ڵێت: به‌ خه‌ببابمان h گوت: ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سردا قوڕئانی ده‌خوێند؟ گوتی: به‌ڵێ، وتمان: به‌ چی ده‌تانزانی كه‌ قوڕئان ده‌خوێنێت (خۆ ده‌نگی به‌رز نه‌ده‌كرده‌وه‌ له‌ نیوه‌ڕۆ و عه‌سردا)، گوتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕیشی ده‌جووڵا.

بَابُ مَنْ كَرِهَ الْقِرَاءَةَ بِفَاتِحَةِ الْكِتَابِ إِذَا جَهَرَ الْإِمَامُ

باسی ئه‌وه‌ى‌ خوێندنی فاتیحه‌ی پێ ناپه‌سندە كاتێك ئیمام‌ به‌ده‌نگی به‌رز قوڕئانی خوێند

١١٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ انْصَرَفَ مِنْ صَلَاةٍ جَهَرَ فِيهَا بِالْقِرَاءَةِ فَقَالَ:«هَلْ قَرَأَ مَعِيَ أَحَدٌ مِنْكُمْ آنِفًا؟»، فَقَالَ رَجُلٌ: نَعَمْ، يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ: «إِنِّي أَقُولُ مَالِي أُنَازَعُ الْقُرْآنَ؟»، قَالَ: فَانْتَهَى النَّاسُ عَنِ الْقِرَاءَةِ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ فِيمَا جَهَرَ فِيهِ النَّبِيُّ بِالْقِرَاءَةِ مِنَ الصَّلَوَاتِ حِينَ سَمِعُوا ذَلِكَ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ .

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ یەكێك له‌ نوێژه‌كان كه‌ به‌ده‌نگی به‌رز ده‌یخوێند، كاتێك كه‌ ته‌واو بوو فه‌رمووی: «ئایا كه‌مێك پێش ئێستا كه‌س له‌گه‌ڵ مندا قوڕئانی دەخوێند؟»، پیاوێك گوتی: به‌ڵێ، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، فه‌رمووی: «له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێم ئه‌وه‌ بۆ قوڕئانخوێندنه‌كه‌م لێ تێك ده‌درێت؟». ده‌ڵێت: ئیدی خه‌ڵكی وازیان هێنا له‌ قوڕئانخوێندن له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا له‌و نوێژانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر ده‌نگی تیادا به‌رز ده‌كاته‌وه‌ به‌ قوڕئانخوێندن، كاتێك گوێیان له‌ ئه‌مه‌ بوو له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا .

بَابُ مَا يُجْزِئُ الْأُمِّيَّ وَالْأَعْجَمِيَّ مِنَ الْقِرَاءَةِ

باسی ئەوەی كە نه‌خوێنده‌وار و غەیرە عه‌ره‌ب خوێندنی چ ئەندازەیەك له‌ قوڕئانیان به‌سه

١١٥. عَنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ السَّاعِدِيِّ h قَالَ: خَرَجَ عَلَيْنَا رَسُولُ اللَّهِ يَوْمًا وَنَحْنُ نَقْتَرِئُ، فَقَالَ: «الْحَمْدُ لِلَّهِ كِتَابُ اللَّهِ وَاحِدٌ، وَفِيكُمُ الْأَحْمَرُ وَفِيكُمُ الْأَبْيَضُ وَفِيكُمُ لْأَسْوَدُ، اقْرَءُوهُ قَبْلَ أَنْ يَقْرَأَهُ أَقْوَامٌ يُقِيمُونَهُ كَمَا يُقَوَّمُ السَّهْمُ يُتَعَجَّلُ أَجْرُهُ وَلَا يُتَأَجَّلُهُ».

سه‌هلی كوڕی سه‌عدی ساعیدی h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا ڕۆژێك هاته‌ نێومان، ئێمه‌ قوڕئانمان ده‌خوێنده‌وه‌، فه‌رمووی: «سوپاس و ستاییش بۆ خوا، كتێبی خوا هه‌ر یه‌ك كتێببه‌، ئێوه‌ هه‌تانه‌ سووره‌،‌ هه‌تانه‌ سپییه‌، هه‌تانه‌ ڕه‌شه‌ (واته‌: عه‌ره‌ب و جگه‌ له‌ عه‌ره‌بتان تێدایه‌)، ئێوه‌ قوڕئان بخوێنن پێش ئه‌وه‌ی كه‌سانێك بێن ته‌كلیف له‌ خۆیان ده‌كه‌ن و زێده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن له‌ ده‌ربڕینی پیته‌كان و سیفاتی پیته‌كاندا و ڕێكی ده‌خه‌ن هه‌ر وه‌كوو چۆن تیر ڕێك ده‌خرێت (تیر كه‌ داره‌كه‌ی جوان ده‌كرێت و ڕێك ده‌خرێت، ئاوا ئه‌وانیش به‌جوانی ده‌ریده‌بڕن)، ئه‌وان مه‌به‌ستیان پاداشتی دونیایه‌ (ده‌یانه‌وێت به‌و قوڕئانخوێندنه‌ پاداشتی دونیایان ده‌ست بكه‌وێت، پاره‌ی پێ په‌یدا ده‌كه‌ن و پێی ده‌خۆن)، به‌ڵام چاوه‌ڕێی پاداشتی ڕۆژی دوایی ناكه‌ن له‌وەی خوا‌ پاداشتیان بداته‌وه‌»‌.

بَابُ الْإِقْعَاءِ بَيْنَ السَّجْدَتَيْنِ

باسی دانیشتن له‌ نێوان هه‌ردوو سوجده‌كه‌دا

١١٦. عن أَبي الزُّبَيْرِ: أَنَّهُ سَمِعَ طَاوُسًا يَقُولُ: قُلْنَا لِابْنِ عَبَّاسٍ k: فِي الْإِقْعَاءِ عَلَى الْقَدَمَيْنِ فِي السُّجُودِ، فَقَالَ: هِيَ السُّنَّةُ، قَالَ: قُلْنَا: إِنَّا لَنَرَاهُ جُفَاءً بِالرَّجُلِ، فَقَالَ ابْنُ عَبَّاسٍ: هِيَ سُنَّةُ نَبِيِّكَ .

ئه‌بو زوبه‌یر ده‌گێڕێته‌وه‌: گوێی له‌ تاوس بووه‌ ده‌یگوت: ده‌رباره‌ی دانیشتن له‌سه‌ر پاژنه‌پێیه‌كان له‌ نێوان سوجده‌كاندا پرسیارمان له‌‌ ئیبن عه‌بباس k كرد، ئه‌ویش گوتی: ئه‌وه‌ سوننه‌ته‌، ده‌ڵێت: گوتمان: ئێمه‌ پێمان وایه‌ بۆ پیاو قورس و زه‌حمه‌ت بێت و ماندووی بكات، ئیدی ئیبن عه‌بباس k گوتی: ئه‌وه‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ته‌ .

🖍   تێبینی:

(الْإِقْعَاء): جۆره‌ دانیشتنێكه‌ كه‌ په‌نجه‌ی پێیه‌كان ڕوویان له‌ قیبله‌یه‌ و كه‌سه‌كه‌ له‌سه‌ر پاژنه‌پێیه‌كانی داده‌نیشێت. (الرَّجُل): ئه‌گه‌ر وشه‌كه‌ (الرَّجُل) بێت، واته‌: كه‌سه‌كه‌ ماندوو ده‌بێت و تووشی زه‌حمه‌ت ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ (الرِّجْل) بخوێندرێته‌وه‌، واته‌: هۆی ئازار و زه‌حمه‌ت و ناڕه‌حه‌تییه‌ بۆ پێیه‌كان، چونكه‌ به‌ هه‌ردوو بار هاتووه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كاندا.

بَابُ الدُّعَاءِ بَيْنَ السَّجْدَتَيْنِ

باسی دوعاكردنی‌ نێوانی سوجده‌كاندا

١١٧. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يَقُولُ بَيْنَ السَّجْدَتَيْنِ: «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي، وَارْحَمْنِي، وَعَافِنِي، وَاهْدِنِي، وَارْزُقْنِي».

ئیبن عه‌بباس k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر له‌ نێوان هه‌ردوو سوجده‌كاندا ده‌یفه‌رموو: «خوایه‌ لێم خۆش به‌ و‌ ڕه‌حمم پێ بكه‌، له‌شساغ و سه‌لامه‌تم بكه‌،‌ ڕێنماییم بكه‌،‌ ڕۆزیشم بده‌».

بَابُ صَلَاةِ مَنْ لَا يُقِيمُ صُلْبَهُ فِي الرُّكُوعِ وَالسُّجُودِ

باسی نوێژی كه‌سێك كه‌ پشتی ڕێك ناكاته‌وه‌ له‌ ڕكووع و‌ سوجدە

١١٨. عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ الْبَدْرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تُجْزِئُ صَلَاةُ الرَّجُلِ حَتَّى يُقِيمَ ظَهْرَهُ فِي الرُّكُوعِ وَالسُّجُودِ».

ئه‌بو مه‌سعوودی به‌دری h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «نوێژی هیچ كه‌سێك ته‌واو نییه‌ تا پشتی ڕێك نه‌كاته‌وه‌ له‌ ڕكووع و له‌ كڕنووشدا».

بَابُ مَا يَقُولُ الرَّجُلُ فِي رُكُوعِهِ وَسُجُودِهِ

باسی ئه‌وه‌ی مرۆڤ دەیڵێت له‌ ڕكووع و سوجدەكانیدا‌

١١٩. عَنْ حُذَيْفَةَ h: أَنَّهُ صَلَّى مَعَ النَّبِيِّ ، فَكَانَ يَقُولُ فِي رُكُوعِهِ: «سُبْحَانَ رَبِّيَ الْعَظِيمِ»، وَفِي سُجُودِهِ: «سُبْحَانَ رَبِّيَ الْأَعْلَى»، وَمَا مَرَّ بِآيَةِ رَحْمَةٍ إِلَّا وَقَفَ عِنْدَهَا فَسَأَلَ، وَلَا بِآيَةِ عَذَابٍ إِلَّا وَقَفَ عِنْدَهَا فَتَعَوَّذَ.

حوزه‌یفه‌ h دەگێڕێته‌وه‌: ئەو‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر نوێژی كردووه‌، پێغه‌مبه‌ر له‌ ڕكووعدا فه‌رموویه‌تی: «(سُبْحَانَ رَبِّيَ الْعَظِيمِ)، واته‌: پاك و بێگه‌ردی ته‌نها شاییسته‌ی خوای گه‌وره‌یه‌»، له‌ سوجدەشدا فه‌رموویه‌تی: «(سُبْحَانَ رَبِّيَ الْأَعْلَى)، واته‌: پاك و بێگه‌ردی ته‌نها شاییسته‌ی په‌روه‌ردگاری به‌رزمە»، بە هه‌ر ئایه‌تێكدا تێپه‌ڕیبێت باسی ڕه‌حمه‌تی خوا بێت، ڕاوه‌ستاوه‌ داوای ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی كردووه‌، به‌لای هیچ ئایه‌تێكیش تێنه‌په‌ڕیوه‌ كه‌ ئایه‌تی سزا بێت حەتمەن ڕاوه‌ستاوه‌ و په‌نای گرتووه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ له‌ سزای خوا‌.

١٢٠. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يَقُولُ فِي رُكُوعِهِ وَسُجُودِهِ: «سُبُّوحٌ قُدُّوسٌ رَبُّ الْمَلَائِكَةِ وَالرُّوحِ».

عائیشه‌ i ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر له‌ ڕكووع و سوجدەدا ده‌یفه‌رموو: «پاك و بێگه‌ردی و پیرۆزی بۆ پەروەردگاری فریشته‌كان و ڕووحه‌ (كه‌ جیبریله‌)».

بَابٌ فِي الدُّعَاءِ فِي الرُّكُوعِ وَالسُّجُودِ

باسێك دەربارەی دوعا‌ له ‌ڕكووع و سوجدەدا

١٢١. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «أَقْرَبُ مَا يَكُونُ الْعَبْدُ مِنْ رَبِّهِ وَهُوَ سَاجِدٌ، فَأَكْثِرُوا الدُّعَاءَ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌و كاته‌ی كه‌ به‌نده‌ زۆر نزیكه‌ له‌ په‌روه‌ردگاری كاتێكه‌ كه‌ له‌ سوجدەدایه‌، بۆیه‌ زۆر بپاڕێنه‌وه‌ له‌ كڕنووشدا».

🖍   تێبینی:

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ كاتی سوجدە مرۆڤـ نێوچاوانی كه‌ به‌رزترین شوێنه‌ ده‌یخاته‌ سه‌ر زه‌وی و‌ بێده‌سه‌ڵاتی و زه‌لیلی و به‌ندایه‌تیی خۆی بۆ خوای گه‌وره‌ ده‌رده‌بڕێت، ئومێدی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ وه‌ڵام بداته‌وه‌.

١٢٢. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ كَشَفَ السِّتَارَةَ وَالنَّاسُ صُفُوفٌ خَلْفَ أَبِي بَكْرٍ، فَقَالَ: «يَا أَيُّهَا النَّاسُ، إِنَّهُ لَمْ يَبْقَ مِنْ مُبَشِّرَاتِ النُّبُوَّةِ إِلَّا الرُّؤْيَا الصَّالِحَةُ يَرَاهَا الْمُسْلِمُ، أَوْ تُرَى لَهُ، وَإِنِّي نُهِيتُ أَنْ أَقْرَأَ رَاكِعًا، أَوْ سَاجِدًا، فَأَمَّا الرُّكُوعُ، فَعَظِّمُوا الرَّبَّ فِيهِ، وَأَمَّا السُّجُودُ، فَاجْتَهِدُوا فِي الدُّعَاءِ، فَقَمِنٌ أَنْ يُسْتَجَابَ لَكُمْ».

ئیبن عه‌بباس k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر (لە كاتە سەختەكانی نەخۆشییەكەی) په‌رده‌كه‌ی لابرد (په‌رده‌ی نێوان ماڵیان له‌گه‌ڵ مزگه‌وته‌كه‌دا)، خه‌ڵكی له‌دوای ئه‌بو به‌كره‌وه‌ ڕاوه‌ستابوون بۆ نوێژ، فه‌رمووی: «ئه‌ی خه‌ڵكینه‌، له‌ نیشانه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی هیچ شتێك نه‌ماوه‌، جگە لە خه‌وبینینی چاك و ڕاست، كه‌ موسوڵمان خه‌و ببینێت (به‌شێكه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی)، یان كه‌سێك خه‌وی پێوه‌ ببینێت، من ڕێگریم لێ كراوه‌ له‌ چه‌مینه‌وه‌ و سوجدەدا قوڕئان بخوێنم، له‌ ڕكووعدا خوای گه‌وره‌ به‌گه‌وره‌ ڕابگرن،‌ له‌ سوجدەشدا كۆشش بكه‌ن له‌ پاڕانه‌وه‌دا، شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌ڵامتان بدرێته‌وه‌».

١٢٣. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ : يُكْثِرُ أَنْ يَقُولَ فِي رُكُوعِهِ وَسُجُودِهِ: «سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي»، يَتَأَوَّلُ الْقُرْآنَ.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ ڕكووع و سوجده‌دا زۆر ئه‌م دوعایه‌ی ده‌كرد: «پاك و بێگه‌ردی بۆ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، سوپاس و ستایش بۆ تۆ، خوایه‌ لێم خۆش به‌». ئه‌وه‌ی له‌ قوڕئان فه‌رمانی پێكراوه‌ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرد، (مه‌به‌ستی ئایه‌تی سوڕه‌تی نه‌صڕه:‌ ﴿ فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَاسْتَغْفِرْهُ إِنَّهُ كَانَ تَوَّابًا ﴾ النصر: 3).

١٢٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يَقُولُ فِي سُجُودِهِ: «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي ذَنْبِي كُلَّهُ، دِقَّهُ، وَجِلَّهُ، وَأَوَّلَهُ وَآخِرَهُ»، زَادَ ابْنُ السَّرْحِ: عَلَانِيَتَهُ وَسِرَّهُ

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر له‌ ڕكووعدا ده‌یفه‌رموو: «خوایه‌ له‌ گوناهه‌كانم خۆش به‌، له‌ هه‌ر هه‌مووی، له‌ بچووك و له‌ ورد و درشتی، (بۆیه‌ بچووكه‌كه‌ی پێش خستووه،‌ چونكه‌ له‌ بچووكه‌وه‌ مرۆڤـ زیاتر ده‌ست پێ ده‌كات، گوناهی گه‌وره‌ش له‌ بچووكه‌وه‌ سه‌ر ده‌كێشێت، یان جاری وایه‌ مرۆڤـ گوێ به‌ تاوانی بچووك نادات)، له‌ سه‌ره‌تا و كۆتایی گوناهە‌كانم خۆش به»‌، وه‌ ئیبن سه‌رح ئه‌مه‌ی زیاد كردووه‌: له‌ نهێنی و ئاشكرای له‌ هه‌مووی خۆش به‌ (سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵك، ئه‌گه‌رنا لای خوای گه‌وره‌ نهێنی و ئاشكرا هه‌مووی هه‌ر ئاشكرایه‌).

١٢٥. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: فَقَدْتُ رَسُولَ اللَّهِ ذَاتَ لَيْلَةٍ، فَلَمَسْتُ الْمَسْجِدَ، فَإِذَا هُوَ سَاجِدٌ وَقَدَمَاهُ مَنْصُوبَتَانِ، وَهُوَ يَقُولُ: «أَعُوذُ بِرِضَاكَ مِنْ سَخَطِكَ، وَأَعُوذُ بِمُعَافَاتِكَ مِنْ عُقُوبَتِكَ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْكَ، لَا أُحْصِي ثَنَاءً عَلَيْكَ، أَنْتَ كَمَا أَثْنَيْتَ عَلَى نَفْسِكَ».

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: شه‌وێكیان گه‌ڕام به‌دوای پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌مدۆزیه‌وه‌، ده‌ستم درێژ كرد بۆ شوێنی نوێژكردنه‌كه‌ی، ‌بینیم له‌ سوجدەدایه‌ و‌ پێیه‌كانی چه‌قاندووه‌ و‌ ده‌فه‌رموێت: «خوایه‌ په‌نا ده‌گرم به‌ ڕه‌زامه‌ندیی تۆ له‌ تووڕه‌بوونت (لێم تووڕه‌ نه‌بیت)، وه‌ په‌نا ده‌گرم به‌ لێخۆشبوونی تۆ له‌ سزای تۆ (لێم خۆش بیت و سزام نه‌ده‌یت)، وه‌ په‌نا ده‌گرم به‌ خۆت له‌ خۆت، ناتوانم حه‌مد و سه‌نا و ستاییشی تۆ بكه‌م ئه‌وه‌نده‌ی شایه‌نیت، هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه‌ ستاییشی خۆتت كردووه‌».

بَابُ الدُّعَاءِ فِي الصَّلَاةِ

باسی پاڕانه‌وه‌ له‌ نوێژدا

١٢٦. عَنْ مُوسَى بْنِ أَبِي عَائِشَةَ قَالَ: كَانَ رَجُلٌ يُصَلِّي فَوْقَ بَيْتِهِ، وَكَانَ إِذَا قَرَأَ: ﴿ أَلَيْسَ ذَلِكَ بِقَادِرٍ عَلَى أَنْ يُحْيِيَ الْمَوْتَى ﴾ القيامة: 40، قَالَ: سُبْحَانَكَ، فَبَكَى، فَسَأَلُوهُ عَنْ ذَلِكَ، فَقَالَ: سَمِعْتُهُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ ، قَالَ أَبُو دَاوُدَ: قَالَ أَحْمَدُ: يُعْجِبُنِي فِي الْفَرِيضَةِ أَنْ يَدْعُوَ بِمَا فِي الْقُرْآنِ.

مووسای كوڕی ئه‌بو عائیشه‌ ده‌ڵێت: پیاوێك له‌ سه‌ربانی خۆیان نوێژی ده‌كرد، كه‌ بگه‌یشتایه‌ته‌ ئه‌م ئایه‌ته:‌ ﴿ أَلَيْسَ ذَلِكَ بِقَادِرٍ عَلَى أَنْ يُحْيِيَ الْمَوْتَى ﴾، واته‌: ئایا خوا‌ توانای نییه‌ مردوو زیندوو بكاته‌وه‌؟ ده‌یگوت: پاك و بێگه‌ردی بۆ تۆ ئه‌ی خوایه‌، به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ توانات هه‌یه‌ و‌ ده‌ستى كرده‌ گریان (كه‌ گه‌یشتیه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ سوننه‌ته‌ بڵێیت: (سُبْحَانَكَ فَبَلَى))، پرسیاریان لێ كرد بۆ وا ده‌ڵێیت؟ گوتی: گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بووه‌ وای فه‌رمووه‌، ئه‌بو داود ده‌ڵێت: ئه‌حمه‌د گوتی: پێمخۆشه‌ له‌ نوێژی فه‌ڕزیشدا ئه‌و پاڕانه‌وانه‌‌‌ بكه‌یت كه‌ له‌ قوڕئاندا هاتووه‌.

بَابُ السُّجُودِ عَلَى الْأَنْفِ وَالْجَبْهَةِ

باسی سوجدە بردن له‌سه‌ر لووت و ده‌م و چاو

١٢٧. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ رُئِيَ عَلَى جَبْهَتِهِ، وَعَلَى أَرْنَبَتِهِ أَثَرُ طِينٍ مِنْ صَلَاةٍ صَلَّاهَا بِالنَّاسِ.

ئه‌بو سه‌عیدی خودری h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا بینراوه‌ كه‌ شوێنه‌واری قوڕ به‌ نێوچاوان و لووتیه‌وه‌ بووه‌ له‌ نوێژێك كه‌ پێشنوێژیی بۆ خه‌ڵك كردووه‌.

بَابُ الْبُكَاءِ فِي الصَّلَاةِ

باسی گریان له‌ نوێژدا

١٢٨. عَنْ مُطَرِّفٍ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ يُصَلِّي وَفِي صَدْرِهِ أَزِيزٌ كَأَزِيزِ الرَّحَى مِنَ الْبُكَاءِ .

موته‌رریف‌ له‌ باوكیه‌وه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌، گوتوویه‌تی: بینیم پێغه‌مبه‌ری خوام نوێژی ده‌كرد، ده‌نگێك له‌ سینگی ده‌رده‌چوو وه‌كوو ده‌نگی ده‌ستاڕ (كه‌ ده‌یهاڕیت ده‌نگێكی چۆنی لێ ده‌رده‌چێت)، یاخود وه‌كوو ده‌نگی مه‌نجه‌ڵی مس (كاتێك له‌سه‌ر ئاگر بێت شتێكی تێدا بێت چۆن ده‌نگی دێت)، به‌م شێوازه‌ گوێم له‌ ده‌نگی گریانی پێغه‌مبه‌ری خوا بوو.

بَابُ كَرَاهِيَةِ الْوَسْوَسَةِ وَحَدِيثِ النَّفْسِ فِي الصَّلَاةِ

باسی ناپه‌سندی وه‌سوه‌سه‌ و داڵغه‌ له‌ نوێژدا

١٢٩. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ الْجُهَنِيِّ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «مَا مِنْ أَحَدٍ يَتَوَضَّأُ فَيُحْسِنُ الْوُضُوءَ، وَيُصَلِّي رَكْعَتَيْنِ، يُقْبِلُ بِقَلْبِهِ وَوَجْهِهِ عَلَيْهِمَا، إِلَّا وَجَبَتْ لَهُ الْجَنَّةُ».

عوقبه‌ی كوڕی عامیری جوهه‌نی h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هیچ یه‌كێك نییه‌ ده‌ستنوێژێكی جوان بشوات،‌ دوو ڕكات نوێژ بكات، وه‌ دڵ و ڕوویشی لای نوێژه‌كه‌ی بێت، ئیللا به‌هه‌شت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ پێویست ده‌بێت».

🖍   تێبینی:

ڕوو ڕووكه‌شه‌كه‌یه‌، دڵیش ناوه‌ڕۆكەكەیە‌، پێشه‌وا نه‌وه‌وی ده‌ڵێت: بۆیه‌ ئه‌م دوو شته‌ی كۆ كردۆته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترس و خشوع له‌ دڵدایه‌ و ملكه‌چی له‌ ئه‌ندامه‌كانی له‌شدایه‌.

بَابُ الِالْتِفَاتِ فِي الصَّلَاةِ

باسی ئاوڕدانه‌وه‌ له‌نێو نوێژدا

١٣٠. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ عَنِ الْتِفَاتِ الرَّجُلِ فِي الصَّلَاةِ؟ فَقَالَ: «إِنَّمَا هُوَ اخْتِلَاسٌ يَخْتَلِسُهُ الشَّيْطَانُ مِنْ صَلَاةِ الْعَبْدِ».

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پرسیارم كرد له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌رباره‌ی كه‌سێك له‌ نوێژدا ئاوڕ بداته‌وه‌؟ فه‌رمووی: « دزینێکە شەیتان لە نوێژى بەندە دەیدزێت (پاداشتی كه‌م ده‌كاته‌وه‌)».

بَابُ الْعَمَلِ فِي الصَّلَاةِ

باسی جووڵه‌كردن له‌نێو نوێژدا

١٣١. عَنْ أَبِي قَتَادَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ، كَانَ يُصَلِّي وَهُوَ حَامِلٌ أُمَامَةَ بِنْتَ زَيْنَبَ بِنْتِ رَسُولِ اللَّهِ ، فَإِذَا سَجَدَ وَضَعَهَا، وَإِذَا قَامَ حَمَلَهَا.

ئه‌بو قه‌تاده‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا نوێژی بۆ ده‌كردن، ئومامه‌ی كچی زه‌ینه‌بی كچی پێغه‌مبه‌ری خوا (كچه‌زای بووه‌) هه‌ڵیگرتووه‌، كه‌ بچووایه‌ته‌ سوجده‌ دایده‌نا،‌ كه‌ هه‌ستابایه‌‌وه‌ هه‌ڵیده‌گرت و له‌باوه‌شی ده‌گرت.

١٣٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «اقْتُلُوا الْأَسْوَدَيْنِ فِي الصَّلَاةِ: الْحَيَّةَ، وَالْعَقْرَبَ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌و دوو شته‌ ڕه‌شه‌ بكوژن له‌ نوێژدا: مار و دووپشك».

١٣٣. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ - قَالَ أَحْمَدُ - يُصَلِّي وَالْبَابُ عَلَيْهِ مُغْلَقٌ، فَجِئْتُ فَاسْتَفْتَحْتُ - قَالَ أَحْمَدُ: - فَمَشَى فَفَتَحَ لِي، ثُمَّ رَجَعَ إِلَى مُصَلَّاهُ، وَذَكَرَ أَنَّ الْبَابَ كَانَ فِي الْقِبْلَةِ.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا -ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت:- نوێژی ده‌كرد و‌ ده‌رگاكه‌ى له‌سه‌ر داخرابوو، منیش هاتم له‌ ده‌رگام دا، -ئه‌حمه‌د (له‌ گێڕانه‌وه‌كه‌یدا) ده‌ڵێت: -پێغه‌مبه‌ری خوا هاته‌ پێشه‌وه‌ ده‌رگاكه‌ی بۆ كردمه‌وه‌، پاشان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ شوێنی نوێژه‌كه‌ی، وه‌ باسی كرد ده‌رگاكه‌ش لای ڕووگه‌ بووه‌.

بَابُ رَدِّ السَّلَامِ فِي الصَّلَاةِ

باسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌لام له‌نێو نوێژدا

١٣٤. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: كُنَّا نُسَلِّمُ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ وَهُوَ فِي الصَّلَاةِ، فَيَرُدُّ عَلَيْنَا، فَلَمَّا رَجَعْنَا مِنْ عِنْدِ النَّجَاشِيِّ، سَلَّمْنَا عَلَيْهِ، فَلَمْ يَرُدَّ عَلَيْنَا، وَقَالَ: «إِنَّ فِي الصَّلَاةِ لَشُغْلًا».

عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعوود h ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا ئێمه‌ له‌نێو نوێژدا سه‌لاممان له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌كرد (به‌ده‌نگ)، ئه‌ویش وه‌ڵامی ده‌داینه‌وه‌، كاتێك كه‌ له‌لای نه‌جاشی گه‌ڕاینه‌وه‌، سه‌لاممان لێی كرد وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌، فه‌رمووی: «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێژ سه‌رقاڵت ده‌كات به‌ قوڕئانخوێندن و زیكر و پاڕانه‌وه‌ (نوێژ سه‌رقاڵیی خۆی هه‌یه‌)».

بَابُ التَّأْمِينِ وَرَاءَ الْإِمَامِ

باسی گوتنی ئامین له‌دوای ئیمامه‌وه‌

١٣٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِذَا أَمَّنَ الْإِمَامُ فَأَمِّنُوا، فَإِنَّهُ مَنْ وَافَقَ تَأْمِينُهُ تَأْمِينَ الْمَلَائِكَةِ، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ»، قَالَ ابْنُ شِهَابٍ: وَكَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَقُولُ: «آمِينَ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر ئیمام ئامینی گوت ئێوه‌ش ئامین بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك ئامینه‌كه‌ی یه‌كی گرته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئامینی فریشته‌كان، ئه‌وە له‌ گوناهه‌كانی پێشووی ده‌بووردرێت»، ئیبن شیهاب ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: «ئامین».

🖍   تێبینی:

زۆر كه‌س هه‌یه‌ ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ ده‌كات، كه‌ ئیمام گوتی: (وَلَا الضَّالِّينَ)، یه‌كسه‌ر ده‌ڵێت: ئامین، چاوه‌ڕێ ناكات ئیمام بڵێت: ئامین.

بَابُ التَّصْفِيقِ فِي الصَّلَاةِ

باسی چه‌پڵه‌لێدان له‌ نوێژدا

١٣٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «التَّسْبِيحُ لِلرِّجَالِ، وَالتَّصْفِيقُ لِلنِّسَاءِ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «(سبحان الله) كردن بۆ پیاوانه‌ و چه‌پڵه‌لێدان بۆ ئافره‌تانه‌».

🖍   تێبینی:

(بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌نێو نوێژدا)

بَابُ الْإِشَارَةِ فِي الصَّلَاة

باسی ئاماژه‌كردن له‌نێو‌ نوێژدا

١٣٧. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يُشِيرُ فِي الصَّلَاةِ.

ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر له‌نێو نوێژدا ئاماژه‌ی ده‌كرد.

١٣٨. عَنْ مُعَيْقِيبٍ h أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «لَا تَمْسَحْ وَأَنْتَ تُصَلِّي، فَإِنْ كُنْتَ لَا بُدَّ فَاعِلًا، فَوَاحِدَةٌ تَسْوِيَةَ الْحَصَى».

موعه‌یقیب h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: «ده‌ستكاری به‌ردووچكه‌ مه‌كه‌ كاتێك نوێژ ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر هه‌ر ناچاریش بووی ئه‌وە یه‌ك جار ڕێگه‌پێدراوه‌ بۆ ڕێكخستنی به‌ردووچكه‌كان (بۆئه‌وه‌ی كڕنووشی له‌سه‌ر به‌ریت و سه‌رت بخه‌یته‌ سه‌ری».

بَابُ الرَّجُلِ يَعْتَمِدُ فِي الصَّلَاةِ عَلَى عَصًا

باسی پیاوێك له‌نێو نوێژدا خۆی به‌ گۆچانه‌كه‌ی دابدات

١٣٩. عَنْ هِلَالِ بْنِ يَسَافٍ قَالَ: قَدِمْتُ الرَّقَّةَ، فَقَالَ لِي بَعْضُ أَصْحَابِي: هَلْ لَكَ فِي رَجُلٍ مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ ؟ قَالَ: قُلْتُ: غَنِيمَةٌ، فَدَفَعْنَا إِلَى وَابِصَةَ، قُلْتُ لِصَاحِبِي: نَبْدَأُ فَنَنْظُرُ إِلَى دَلِّهِ، فَإِذَا عَلَيْهِ قَلَنْسُوَةٌ لَاطِئَةٌ ذَاتُ أُذُنَيْنِ، وَبُرْنُسُ خَزٍّ أَغْبَرُ، وَإِذَا هُوَ مُعْتَمِدٌ عَلَى عَصًا فِي صَلَاتِهِ، فَقُلْنَا بَعْدَ أَنْ سَلَّمْنَا، فَقَالَ: حَدَّثَتْنِي أُمُّ قَيْسٍ بِنْتُ مِحْصَنٍ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ لَمَّا أَسَنَّ وَحَمَلَ اللَّحْمَ، اتَّخَذَ عَمُودًا فِي مُصَلَّاهُ يَعْتَمِدُ عَلَيْهِ.

هیلالی كوڕی یه‌ساف ده‌ڵێت: هاتمه‌ ڕه‌ققه‌ (شارێكه‌ له‌ سوریا)، هه‌ندێك له‌ هاوه‌ڵانم پێیان گوتم: پێتخۆشه‌ بتبه‌ین بۆ لای یه‌كێك له‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ؟ ده‌ڵێت: گوتم: ئەوە دەستكەوتێكی گەورەیە، ڕۆیشتین بۆ لای وابیسه‌، به‌ هاوڕێكه‌م گوت: با ته‌ماشای ویقار و ئارامی و شێوازی جوانی بكه‌ین، سه‌یر ده‌كه‌ین كڵاوێكی له‌سه‌ردایه‌ دوو گوێی هه‌یه‌، وه‌ پۆشاكێكى له‌به‌ردابوو كه‌ كڵاوی له‌گه‌ڵ بوو هه‌مووی پێكه‌وه‌ نووسابوو، پۆشاكێك كه‌ چنرابوو له‌ سوف و ڕه‌نگه‌كه‌ی ڕه‌نگێكی خۆڵه‌مێشی بوو، خۆی دابوویه‌ سه‌ر گۆچانێك له‌ نوێژه‌كه‌یدا، كاتێك سه‌لاممان لێی كرد پێمان گوت، گوتی: ئوم قه‌یسی كچی میحسه‌ن بۆی گێڕامه‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا كاتێك ته‌مه‌نی گه‌وره‌ بوو، یان گۆشتی گرت و قه‌ڵه‌و بوو، كۆڵه‌گه‌یه‌كی له‌ شوێنی نوێژه‌كه‌ی دانا خۆی ده‌دایه‌ سه‌ری.

بَابُ النَّهْيِ عَنِ الْكَلَامِ فِي الصَّلَاةِ

باسی ڕێگریكردن له‌ قسه‌كردن له‌نێو نوێژدا

١٤٠. عَنْ زَيْدِ بْنِ أَرْقَمَ k قَالَ: كَانَ أَحَدُنَا يُكَلِّمُ الرَّجُلَ إِلَى جَنْبِهِ فِي الصَّلَاةِ، فَنَزَلَتْ: ﴿ وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ ﴾ البقرة: 238، فَأُمِرْنَا بِالسُّكُوتِ، وَنُهِينَا عَنِ الْكَلَامِ.

زه‌یدی كوڕی ئه‌ڕقه‌م k ده‌ڵێت: پێشتر یه‌كێك له‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌یدا له ‌ناو نوێژدا قسه‌ی ده‌كرد (سه‌ره‌تا دروست بووه‌)، كاتێك ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زی: ﴿ وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ ﴾، واته‌: ئێوه‌ نوێژ بۆ خوا‌ بكه‌ن به‌ بێده‌نگی (له‌نێو نوێژدا قسه‌ مه‌كه‌ن)، فه‌رمانمان پێ كرا به‌ بێده‌نگی و ڕێگریمان لێ كرا له‌ قسه‌كردن.

١٤١. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: حُدِّثْتُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «صَلَاةُ الرَّجُلِ قَاعِدًا نِصْفُ الصَّلَاةِ»، فَأَتَيْتُهُ فَوَجَدْتُهُ يُصَلِّي جَالِسًا، فَوَضَعْتُ يَدَيَّ عَلَى رَأْسِي، فَقَالَ: «مَا لَكَ يَا عَبْدَ اللَّهِ بْنَ عَمْرٍو؟»، قُلْتُ: حُدِّثْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ أَنَّكَ قُلْتَ: «صَلَاةُ الرَّجُلِ قَاعِدًا نِصْفُ الصَّلَاةِ»، وَأَنْتَ تُصَلِّي قَاعِدًا، قَالَ: «أَجَلْ، وَلَكِنِّي لَسْتُ كَأَحَدٍ مِنْكُمْ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر k ده‌ڵێت: خه‌ڵكانێك له‌ هاوه‌ڵان بۆیان گێڕامه‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «كه‌سێك به‌دانیشتنه‌وه‌ نوێژ بكات، نیوه‌ی پاداشتی ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌یه‌ كه‌ به‌پێوه‌ نوێژ ده‌كات»، هاتم بۆ خزمەت پێغه‌مبه‌ر ده‌بینم به‌دانیشتنه‌وه‌ نوێژ ده‌كات، ده‌ستم خسته‌ سه‌ر سه‌رم (وەك سه‌رسووڕمان)، فه‌رمووی: «ئه‌ی عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر چیته‌، بۆ وا سه‌رت سووڕ ماوه‌؟»، گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، هه‌ندێك له‌ هاوه‌ڵان بۆیان گێڕامه‌وه‌ كه‌ تۆ فه‌رمووته‌: «كه‌سێك به‌دانیشتنه‌وه‌ نوێژ بكات، نیوه‌ی پاداشتی ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌یه‌ كه‌ به‌پێوه‌ نوێژ بكات»، تۆ به‌دانیشتنه‌وه‌ نوێژ ده‌كه‌یت، فه‌رمووی: «به‌ڵی وایە، به‌ڵام من وه‌كوو هیچ كام له‌ ئێوه‌ نیم (واته‌: ئه‌مه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ ئه‌گه‌ر به‌دانیشتنیشه‌وه‌ نوێژ بكات پاداشتی ته‌واوی هه‌یه‌، ئه‌گه‌رچی بشتوانێت به‌پێوه‌ نوێژ بكات)».

🖍   تێبینی:

لێره‌دا مه‌به‌ست پێی نوێژی سوننه‌ته‌، كه‌سێك كه‌ بتوانێت نوێژی سوننه‌ت به‌پێوه‌ بكات، به‌ڵام ئه‌و به‌دانیشتنه‌وه‌ بیكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌توانێت نوێژی سوننه‌ت به‌پێوه‌ بكات دابنیشێت، ئه‌وە پاداشتی كه‌م ناكات، وه‌كوو پێشه‌وا نه‌وه‌وی وا ده‌ڵێت.

بَابُ التَّشَهُّدِ

باسی ته‌حیات

١٤٢. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k عَنْ رَسُولِ اللَّهِ فِي التَّشَهُّدِ: «التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ الصَّلَوَاتُ الطَّيِّبَاتُ، السَّلَامُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ»، -قَالَ: قَالَ ابْنُ عُمَرَ: زِدْتُ فِيهَا: «وَبَرَكَاتُهُ»«السَّلَامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ»، - قَالَ ابْنُ عُمَرَ: زِدْتُ فِيهَا: «وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ»«وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ».

ئیبن عومه‌ر k له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ ده‌رباره‌ی ته‌حیات فه‌رموویه‌تی: «التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ الصَّلَوَاتُ الطَّيِّبَاتُ، السَّلَامُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ»، -ده‌ڵێت: ئیبن عومه‌ر ده‌ڵێت: ئه‌وه‌م لێ زیاد كردووه‌: «وَبَرَكَاتُهُ»-، (وه‌ فه‌رمووی:) «السَّلَامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ»، -ئیبن عومه‌ر گوتی: ئه‌وه‌شم لێ زیاد كردووه‌:‌ «وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ»-، (وه‌ فه‌رمووی:)‌ «وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ».

بَابُ الصَّلَاةِ عَلَى النَّبِيِّ ﷺ بَعْدَ التَّشَهُّدِ

باسی صه‌ڵاواتدان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ﷺ له‌دوای ته‌حیات

١٤٣. عَنْ كَعْبِ بْنِ عُجْرَةَ h قَالَ: قُلْنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَمَرْتَنَا أَنْ نُصَلِّيَ عَلَيْكَ، وَأَنْ نُسَلِّمَ عَلَيْكَ، فَأَمَّا السَّلَامُ، فَقَدْ عَرَفْنَاهُ، فَكَيْفَ نُصَلِّي عَلَيْكَ، قَالَ: «قُولُوا: اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ».

كه‌عبی كوڕی عوجڕه‌ h ده‌ڵێت: گوتمان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانت پێ كردووین صەڵاواتت له‌سه‌ر بده‌ین، وه‌ سه‌لامت لێ بكه‌ین،‌ ده‌شزانین چۆن سه‌لامت لێ بكه‌ین، ئه‌ی چۆن صەڵاواتت له‌سه‌ر بده‌ین؟ پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «بڵێن: خوایه‌ صه‌ڵاوات بده‌ له‌سه‌ر موحه‌ممه‌د و له‌سه‌ر خانه‌واده‌ی موحه‌ممه‌د، هه‌ر وه‌كوو چۆن صه‌ڵاواتت داوه‌ له‌سه‌ر ئیبڕاهیم، وه‌ به‌ره‌كه‌ت بڕژێنه‌ به‌سه‌ر موحه‌ممه‌د و خانه‌واده‌ی موحه‌ممه‌د، هه‌ر وه‌كوو چۆن به‌ره‌كه‌تت ڕژاندووه‌ به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی ئیبڕاهیم (به‌ره‌كه‌ت به‌مانای خێرێكی جێگیر)، تۆ سوپاسكراو و وه‌سفكراوی به‌وپه‌ڕی ڕێز و سیفاته‌ سوپاسكراوه‌كان».

بَابُ مَا يَقُولُ بَعْدَ التَّشَهُّدِ

باسی ئەوەی دەگوترێت له‌دوای ته‌حیات

١٤٤. عَنْ أَبي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا فَرَغَ أَحَدُكُمْ مِنَ التَّشَهُّدِ الْآخِرِ، فَلْيَتَعَوَّذْ بِاللَّهِ مِنْ أَرْبَعٍ: مِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ، وَمِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ، وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، وَمِنْ شَرِّ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌‌ h دەڵێ‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «كه‌سێك له‌ ئێوه‌ له‌ ته‌حیاتی كۆتایی ته‌واو بوو، با په‌نا بگرێت به‌ خوا له‌ چوار شت: له‌ سزای دۆزه‌خ، له‌ سزای گۆڕ،‌ له‌ فیتنه‌ی ژیان و مردن،‌ له‌ خراپه‌ی مه‌سیحی ده‌ججال».

١٤٥. عَنْ حَنْظَلَةَ بْنِ عَلِيٍّ: أَنَّ مِحْجَنَ بْنَ الْأَدْرَعِ h حَدَّثَهُ قَالَ: دَخَلَ رَسُولُ اللَّهِ الْمَسْجِدَ، فَإِذَا هُوَ بِرَجُلٍ قَدْ قَضَى صَلَاتَهُ، وَهُوَ يَتَشَهَّدُ وَهُوَ يَقُولُ: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ يَا اَللَّهُ الْأَحَدُ الصَّمَدُ، الَّذِي لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ، وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ، أَنْ تَغْفِرَ لِي ذُنُوبِي، إِنَّكَ أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ»، قَالَ: فَقَالَ: «قَدْ غُفِرَ لَهُ، قَدْ غُفِرَ لَهُ». ثَلَاثًا.

حه‌نزه‌ڵه‌ی كوڕی عه‌لی ده‌گێڕێته‌وه‌: میحجه‌نی كوڕی ئه‌دڕه‌ع h بۆی گێڕاوه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا چووه‌ نێو مزگه‌وت، پیاوێك نوێژه‌كه‌ی ته‌واو كردبوو ته‌حیاتی ده‌خوێند، ته‌حیاته‌كه‌ی ته‌واو كردبوو ده‌یفەرموو: «خوایه‌ من داوات لێ ده‌كه‌م كه‌ خوای تاك و ته‌نهای، هه‌موو كه‌س پێویستی به‌ تۆیه‌، تۆ پێویستت به‌ كه‌س نییه‌، له‌ كه‌س نه‌بووی، كه‌ست لێ نه‌بووه‌، كه‌س هاوشێوه‌ت نییه‌، خوایه‌ لێم خۆش به‌، هه‌ر تۆ لێخۆشبوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییت»، گوتی: پێغه‌مبه‌ری خوا سێ جار فه‌رمووی: «ئه‌وه‌ خوا‌ له‌م كه‌سه‌ خۆش بوو، ئه‌وه‌ خوا‌ له‌م كه‌سه‌ خۆش بوو (مادام ئه‌و دوعایه‌ی كرد)».

١٤٦. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: «مِنَ السُّنَّةِ أَنْ يُخْفَى التَّشَهُّدُ».

عه‌بدوڵڵا h ده‌ڵێت: له‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ كه‌ ته‌حیات بشاردرێته‌وه ‌و به‌نهێنی بخوێندرێت.

بَابٌ فِي السَّلَامِ

باسێك دەربارەی سه‌لامدانه‌وه‌ (له‌ نوێژدا)

١٤٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يُسَلِّمُ عَنْ يَمِينِهِ، وَعَنْ شِمَالِهِ، حَتَّى يُرَى بَيَاضُ خَدِّهِ: «السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ، السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ».

عه‌بدوڵڵا h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر به ‌لای ڕاست و به‌ لای چه‌پدا سه‌لامی ده‌دایه‌وه‌ تا سپیایی ڕوومه‌تی ده‌بینرا، به‌م شێوازه:‌ «السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ، السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ».

١٤٨. عَنْ عَلْقَمَةَ بْنِ وَائِلٍ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: صَلَّيْتُ مَعَ النَّبِيِّ فَكَانَ يُسَلِّمُ عَنْ يَمِينِهِ: «السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ»، وَعَنْ شِمَالِهِ: «السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ».

عه‌لقه‌مه‌ی كوڕی وائیل له‌ باوكیه‌وه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌، گوتوویه‌تی: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر نوێژم كرد، به ‌لای ڕاستدا سه‌لامی ده‌دایه‌وه‌: «السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ»، به ‌لای چه‌پیشدا: «السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ».

بَابُ التَّكْبِيرِ بَعْدَ الصَّلَاةِ

باسی (الله أكبر) كردن له‌دوای نوێژ

١٤٩. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَفْعَ الصَّوْتِ لِلذِّكْرِ حِينَ يَنْصَرِفُ النَّاسُ مِنَ الْمَكْتُوبَةِ، كَانَ ذَلِكَ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ ، كُنْتُ أَعْلَمُ إِذَا انْصَرَفُوا بِذَلِكَ وَأَسْمَعُهُ.

ئیبن عه‌بباس k ده‌گێڕێته‌وه‌: ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ به‌ زیكركردن كاتێك خه‌ڵكی له‌ نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه‌ له ‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا وا بووه‌، ئیبن عه‌بباس گوتی: من به‌و زیكركردنه‌ ده‌مزانی نوێژ ته‌واو بووه‌،‌ گوێشم لێ ده‌بوو.

بَابٌ: إِذَا صَلَّى خَمْسًا

باسێك: ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێنج ڕكات‌ نوێژی ‌كرد

١٥٠. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: صَلَّى رَسُولُ اللَّهِ الظُّهْرَ خَمْسًا، فَقِيلَ لَهُ: أَزِيدَ فِي الصَّلَاةِ؟ قَالَ: «وَمَا ذَاكَ؟». قَالَ: صَلَّيْتَ خَمْسًا، فَسَجَدَ سَجْدَتَيْنِ بَعْدَ مَا سَلَّمَ.

عه‌بدوڵڵا h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ نوێژی نیوه‌ڕۆ پێنج ڕكاتی كرد، پێی گوترا: ئایا نوێژ زیاد كراوه‌؟ فه‌رمووی: «بۆ چی بووه‌؟»، (كەسەكە) گوتی: جەنابت پێنج ڕكات نوێژت كرد، له‌دوای ئه‌وه‌ی سه‌لامی دایه‌وه‌ دوو سوجده‌ی سه‌هووی برد.

بَابُ صَلَاةِ الرَّجُلِ التَّطَوُّعَ فِي بَيْتِهِ

باسی نوێژی سوننه‌تی پیاو له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا

١٥١. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «اجْعَلُوا فِي بُيُوتِكُمْ مِنْ صَلَاتِكُمْ، وَلَا تَتَّخِذُوهَا قُبُورًا».

ئیبن عومه‌ر k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئێوه‌ هه‌ندێك له‌ نوێژه‌ (سوننه‌ت)ه‌كان بەر‌نەوە ماڵ و‌ ماڵه‌كانتان مه‌كه‌ن به‌ گۆڕستان».

١٥٢. عَنْ زَيْدِ بْنِ ثَابِتٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «صَلَاةُ الْمَرْءِ فِي بَيْتِهِ أَفْضَلُ مِنْ صَلَاتِهِ فِي مَسْجِدِي هَذَا، إِلَّا الْمَكْتُوبَةَ».

زه‌یدی كوڕی سابیت h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویەتی: «نوێژی پیاو له‌ ماڵی خۆی بیكات (واتە: نوێژی‌ سوننه‌ت‌) باشتره‌ له‌ نوێژه‌كه‌ی كه‌ لەو‌ مزگه‌وتەی مندا بیكات، جگە لە فەڕزەكان».

بَابُ فَضْلِ يَوْمِ الْجُمُعَةِ وَلَيْلَةِ الْجُمُعَةِ

باسی پێگە و گەورەیی ڕۆژ و شه‌وی هه‌ینی

١٥٣. عَنْ أَوْسِ بْنِ أَوْسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ مِنْ أَفْضَلِ أَيَّامِكُمْ يَوْمَ الْجُمُعَةِ، فِيهِ خُلِقَ آدَمُ، وَفِيهِ قُبِضَ، وَفِيهِ النَّفْخَةُ، وَفِيهِ الصَّعْقَةُ، فَأَكْثِرُوا عَلَيَّ مِنَ الصَّلَاةِ فِيهِ، فَإِنَّ صَلَاتَكُمْ مَعْرُوضَةٌ عَلَيَّ»، قَالَ: قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَكَيْفَ تُعْرَضُ صَلَاتُنَا عَلَيْكَ وَقَدْ أَرِمْتَ - يَقُولُونَ: بَلِيتَ -؟ فَقَالَ: «إِنَّ اللَّهَ b حَرَّمَ عَلَى الْأَرْضِ أَجْسَادَ الْأَنْبِيَاءِ».

ئه‌وسی كوڕی ئه‌وس h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «له‌ باشترین ڕۆژه‌كانی ئێوه‌ ڕۆژی هه‌ینییه‌، له‌و ڕۆژه‌دا ئاده‌م دروست كرا، له‌و ڕۆژه‌دا گیانی كێشرا،‌ له‌و ڕۆژه‌دا قیامه‌ت هه‌ڵده‌ستێت و فوو ده‌كرێت به‌ كه‌ڕه‌نادا، فووكردنی دووه‌میش له‌و ڕۆژه‌دا ده‌بێت، وه‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا ئێوه‌ زۆر صەڵا‌وات له‌سه‌ر من بده‌ن، چونكە صەڵا‌واتی ئێوەم‌ پێ ده‌گات»، ده‌ڵێت: گوتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا چۆن صەڵا‌وات ئێمه‌ به‌ تۆ ده‌گات له‌ كاتێكدا تۆ ئێسقانه‌كانت زه‌وی خواردوویه‌تی و نه‌ماوه‌؟ فه‌رمووی: «خوا b قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌ له‌سه‌ر زه‌وی لاشه‌ی پێغه‌مبه‌ران بخوات».

بَابُ فَضْلِ الْجُمُعَةِ

باسی پێگەو گه‌وره‌یی ڕۆژی هه‌ینی

١٥٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ تَوَضَّأَ فَأَحْسَنَ الْوُضُوءَ، ثُمَّ أَتَى الْجُمُعَةَ فَاسْتَمَعَ وَأَنْصَتَ غُفِرَ لَهُ مَا بَيْنَ الْجُمُعَةِ، إِلَى الْجُمُعَةِ، وَزِيَادَةَ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ، وَمَنْ مَسَّ الْحَصَى فَقَدْ لَغَا».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك ده‌ستنوێژ بشوات، پاشان بێت بۆ نوێژی هه‌ینی و گوێ بگرێت و بێده‌نگ بێت، خوا‌ له‌ گوناهه‌كانی ئه‌و هه‌ینییه‌ی خۆش ده‌بێت تا هه‌ینییه‌كی دیكه‌،‌ زیاده‌ی سێ ڕۆژیش (واته‌: ده‌ ڕۆژ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاكه‌ یه‌ك به‌ ده‌یه‌)،‌ هه‌ر كه‌سێكیش له‌ كاتی وتاردا به‌ ورده‌به‌رد خۆی سه‌رقاڵ بكات و یاری پێ بكات، ئه‌وه‌ له‌غووی كردووه‌».

بَابُ الْجُمُعَةِ فِي الْيَوْمِ الْمَطِيرِ

باسی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له‌ ڕۆژێكی باراناویدا

١٥٥. عَنْ أَبِي الْمَلِيحِ، عَنْ أَبِيهِ h: أَنَّ يَوْمَ حُنَيْنٍ كَانَ يَوْمَ مَطَرٍ، فَأَمَرَ النَّبِيُّ ، مُنَادِيَهُ: أَنَّ الصَّلَاةَ فِي الرِّحَالِ.

ئه‌بو مه‌لیح، له‌ باوكیه‌وه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: ڕۆژی غه‌زای حونه‌نین ڕۆژێكی باراناوی بوو، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی كرد به‌ بانگده‌ره‌كه‌ هه‌ر كه‌سه‌ و له‌ ماڵی خۆیدا نوێژ بكات.

بَابُ الْجُمُعَةِ لِلْمَمْلُوكِ وَالْمَرْأَةِ

باسی نوێژی هه‌ینى بۆ كۆیله‌ و ئافره‌ت (ئایا له‌سه‌ر ئه‌وان پێویسته‌؟)

١٥٦. عَنْ طَارِقِ بْنِ شِهَابٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «الْجُمُعَةُ حَقٌّ وَاجِبٌ عَلَى كُلِّ مُسْلِمٍ فِي جَمَاعَةٍ إِلَّا أَرْبَعَةً: عَبْدٌ مَمْلُوكٌ، أَوِ امْرَأَةٌ، أَوْ صَبِيٌّ، أَوْ مَرِيضٌ».

تاریقی كوڕی شیهاب h‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ ده‌گێڕێتەوە كه‌ فه‌رموویه‌تی: «نوێژى هه‌ینی هه‌قه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێك به‌كۆمه‌ڵ له‌ مزگه‌وتدا بیكات، جگە لە چوار چین: كه‌سێك كۆیله‌ بوو (پێویسته‌ ئیزنی گه‌وره‌كه‌ی وه‌ربگرێت)، یان ئافره‌ت، یان منداڵ (كه‌ باڵغ نه‌بووه‌)، یان كه‌سی نه‌خۆش».

بَابٌ: إِذَا وَافَقَ يَوْمُ الْجُمُعَةِ يَوْمَ عِيدٍ

باسێك: ئه‌گه‌ر ڕۆژی هه‌ینی و ڕۆژی جه‌ژن كه‌وتنه‌ یه‌ك ڕۆژه‌وه‌

١٥٧. عَنْ إِيَاسِ بْنِ أَبِي رَمْلَةَ الشَّامِيِّ قَالَ: شَهِدْتُ مُعَاوِيَةَ بْنَ أَبِي سُفْيَانَ، وَهُوَ يَسْأَلُ زَيْدَ بْنَ أَرْقَمَ k قَالَ: أَشَهِدْتَ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ عِيدَيْنِ اجْتَمَعَا فِي يَوْمٍ؟ قَالَ: نَعَمْ، قَالَ: فَكَيْفَ صَنَعَ؟ قَالَ: صَلَّى الْعِيدَ، ثُمَّ رَخَّصَ فِي الْجُمُعَةِ، فَقَالَ: «مَنْ شَاءَ أَنْ يُصَلِّيَ، فَلْيُصَلِّ».

ئیاسی كوڕی ئه‌بو ڕه‌مله‌ی شامی ده‌ڵێت: من لە وێ ئامادە بووم كاتێك موعاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان پرسیاری له‌ زه‌یدی كوڕی ئه‌ڕقه‌م k ده‌كرد، گوتی: ئایا ئاماده‌بوویت‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا دوو جه‌ژن له‌ ڕۆژێكدا كۆ ببێته‌وه‌؟ گوتی: به‌ڵێ، گوتی: پێغه‌مبه‌ری خوا چی كرد؟ گوتی: نوێژی جه‌ژنی كرد، پاشان مۆڵه‌تی دا بۆ نوێژی هه‌ینی، فه‌رمووی: «هه‌ر كه‌سێك ویستی نوێژ بكات، با نوێژ بكات».

بَابُ مَا يَقْرَأُ فِي صَلَاةِ الصُّبْحِ يَوْمَ الْجُمُعَةِ

باسی له‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌ نوێژی به‌یانی چی بخوێنرێت؟

١٥٨. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ يَقْرَأُ فِي صَلَاةِ الْفَجْرِ يَوْمَ الْجُمُعَةِ: تَنْزِيلُ السَّجْدَةَ، وَهَلْ أَتَى عَلَى الْإِنْسَانِ حِينٌ مِنَ الدَّهْرِ.

ئیبن عه‌بباس k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ نوێژی به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی (له‌ مزگه‌وتدا پێشنوێژیی ده‌كرد)، سووڕه‌تی سه‌جده‌ و سووڕه‌تی ئینسانی ده‌خوێنده‌وه‌ (له‌نێو نوێژدا).

بَابٌ فِي اتِّخَاذِ الْمِنْبَرِ

باسێك دەربارەی دانانی مینبه‌ر

١٥٩. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ النَّبِيَّ لَمَّا بَدَّنَ قَالَ لَهُ تَمِيمٌ الدَّارِيُّ: أَلَا أَتَّخِذُ لَكَ مِنْبَرًا يَا رَسُولَ اللَّهِ، يَجْمَعُ - أَوْ يَحْمِلُ - عِظَامَكَ؟ قَالَ: «بَلَى»، فَاتَّخَذَ لَهُ مِنْبَرًا مِرْقَاتَيْنِ.

ئیبن عومه‌ر k ده‌گێڕێته‌وه‌: كاتێك پێغه‌مبه‌ر چووه‌ نێو ته‌مه‌نەوە، ته‌میمی داری پێی گوت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا مینبه‌رێكت بۆ دروست نه‌كه‌م، كه‌ بچیته‌ سه‌ری (بۆ وتاردان)؟ فه‌رمووی: «به‌ڵێ»، مینبه‌رێكی بۆ دروست كرد له‌ دوو پله‌ (پلیكانه‌).

بَابُ الْجُلُوسِ إِذَا صَعِدَ الْمِنْبَرَ

باسی دانیشتن كاتێك وتارخوێن ده‌چێته‌ سه‌ر مینبه‌ر

١٦٠. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ يَخْطُبُ خُطْبَتَيْنِ، كَانَ يَجْلِسُ إِذَا صَعِدَ الْمِنْبَرَ حَتَّى يَفْرَغَ - أُرَاهُ قَالَ: الْمُؤَذِّنُ - ثُمَّ يَقُومُ، فَيَخْطُبُ، ثُمَّ يَجْلِسُ فَلَا يَتَكَلَّمُ، ثُمَّ يَقُومُ فَيَخْطُبُ.

ئیبن عومه‌ر k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر له‌ وتاری هه‌ینیدا دوو وتاری داوه‌، كه‌ بچووایه‌ته‌ سه‌ر مینبه‌ره‌كه‌ داده‌نیشت (ڕیوایه‌تی دیكه‌مان هه‌یه‌ سه‌لامی ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ داده‌نیشت)، تا بانگبێژەكە‌ له‌ بانگ ته‌واو بوو، پێغه‌مبه‌ر له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كه‌ دانیشتبوو، پاشان هه‌ڵده‌ستا وتاری ده‌دا، پاشان له‌ نێوان هه‌ردوو وتاره‌كه‌دا داده‌نیشت و قسه‌ی نه‌ده‌كرد، پاشان هه‌ڵده‌ستایه‌وه‌ وتاری دووه‌می ده‌فه‌رموو.

بَابُ إِقْصَارِ الْخُطَبِ

باسی كورتكردنەوەی وتار

١٦١. عَنْ عَمَّارِ بْنِ يَاسِرٍ k قَالَ: أَمَرَنَا رَسُولُ اللَّهِ بِإِقْصَارِ الْخُطَبِ.

عه‌مماری كوڕی یاسیر k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی پێ كردووین به‌ وتاری كورت (یان كورتكردنه‌وه‌ی وتار).

١٦٢. عَنْ جَابِرِ بْنِ سَمُرَةَ السُّوَائِيِّ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ لَا يُطِيلُ الْمَوْعِظَةَ يَوْمَ الْجُمُعَةِ، إِنَّمَا هُنَّ كَلِمَاتٌ يَسِيرَاتٌ.

جابیری كوڕی سه‌موڕه‌ی سوائی h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا ئامۆژگاریكردنی درێژ نه‌ده‌كرده‌وه‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا، به‌ڵكوو چه‌ند وشه‌یه‌كی كه‌م و ئاسان بوو‌.

بَابُ الْكَلَامِ وَالْإِمَامُ يَخْطُبُ

باسی قسه‌كردن له‌ كاتێكدا وتاربێژ وتار ده‌دات

١٦٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِذَا قُلْتَ: أَنْصِتْ وَالْإِمَامُ يَخْطُبُ، فَقَدْ لَغَوْتَ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر (كه‌سێك له‌ ته‌نیشته‌وه‌ قسه‌ بكات) تۆش پێی بڵێیت: بێده‌نگ به‌ كاتێك كه‌ وتاربێژ وتار ده‌دات، ئه‌وه‌ تۆ قسه‌یه‌كی بێكه‌ڵكت كردووه»‌.

بَابُ اسْتِئْذَانِ الْمُحْدِثِ الْإِمَامَ

باسی مۆڵه‌توه‌رگرتنی كەسی دەستنوێژ شكاو له‌ ئیمام

١٦٤. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ النَّبِيُّ : «إِذَا أَحْدَثَ أَحَدُكُمْ فِي صَلَاتِهِ فَلْيَأْخُذْ بِأَنْفِهِ، ثُمَّ لِيَنْصَرِفْ».

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ ده‌ستنوێژی شكا له‌نێو نوێژدا، با ده‌ست بخاته‌ سه‌ر لووتی، پاشان بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، (وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ نیشانى بدات خوێنی لووتی به‌ر بووه‌)».

بَابٌ: إِذَا دَخَلَ الرَّجُلُ وَالْإِمَامُ يَخْطُبُ

باسێك: كاتێك كه‌سێك ده‌چێته‌ مزگه‌وت و وتاربێژ وتار ده‌دات

١٦٥. عَنْ جَابِرٍ h: أَنَّ رَجُلًا جَاءَ يَوْمَ الْجُمُعَةِ، وَالنَّبِيُّ يَخْطُبُ، فَقَالَ: «أَصَلَّيْتَ يَا فُلَانُ؟»، قَالَ: لَا، قَالَ: «قُمْ فَارْكَعْ».

جابیر h ده‌گێڕێته‌وه‌: پیاوێك له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا هاته‌ نێو مزگه‌وت، پێغه‌مبه‌ریش وتاری ده‌دا، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: «ئایا نوێژت كرد (تحية المسجد) ئه‌ی فڵان؟»، گوتی: نه‌خێر، فه‌رمووی: «ده‌ی هه‌سته‌ و نوێژ بكه‌».

🖍   تێبینی:

له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ڕكووع واته‌: نوێژ، له‌ زانستی به‌لاغه‌دا پێی ده‌ڵێن: (تسمیة الكل باسم الجزء).

١٦٦. عَنْ أَبِي سُفْيَانَ عَنْ جَابِرٍ h، وَعَنْ أَبِي صَالِحٍ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَا: جَاءَ سُلَيْكٌ الْغَطَفَانِيُّ وَرَسُولُ اللَّهِ يَخْطُبُ، فَقَالَ لَهُ: «أَصَلَّيْتَ شَيْئًا؟»، قَالَ: لَا، قَالَ: «صَلِّ رَكْعَتَيْنِ تَجَوَّزْ فِيهِمَا».

ئه‌بو سوفیان له‌ جابیره‌وه‌ h، ئه‌بو صالیحیش له‌ ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌وه‌‌ h ده‌گێڕنه‌وه‌، گوتوویانه‌: سوله‌یكی غه‌ته‌فانی هاته‌ ژووره‌وه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا لەو كاتەدا وتاری ده‌دا، (پێغه‌مبه‌ر وتاره‌كه‌ی بڕی)، پێی فه‌رموو: «ئایا هیچ نوێژت كرد (دوو ڕكات نوێژی سڵاوی مزگه‌وت)؟»، گوتی: نه‌خێر، فه‌رمووی: «دوو ڕكات نوێژی سووك و كورت بكه‌».

بَابُ تَخَطِّي رِقَابِ النَّاسِ يَوْمَ الْجُمُعَةِ

باسی هه‌نگاونان به‌سه‌ر شان و ملی خه‌ڵكیدا له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا

١٦٧. عَنْ أَبِي الزَّاهِرِيَّةِ قَالَ: كُنَّا مَعَ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ بُسْرٍ h صَاحِبِ النَّبِيِّ يَوْمَ الْجُمُعَةِ، فَجَاءَ رَجُلٌ يَتَخَطَّى رِقَابَ النَّاسِ، فَقَالَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ بُسْرٍ: جَاءَ رَجُلٌ يَتَخَطَّى رِقَابَ النَّاسِ يَوْمَ الْجُمُعَةِ، وَالنَّبِيُّ يَخْطُبُ، فَقَالَ لَهُ النَّبِيُّ : «اجْلِسْ فَقَدْ آذَيْتَ».

ئه‌بو زاهیرییه‌ ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵای كوڕی بوسردا بووین h هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا، پیاوێك هات به‌سه‌ر ملی خه‌ڵكیدا تێده‌په‌ڕی، عه‌بدوڵڵای كوڕی بوسر گوتی: پێغه‌مبه‌ر وتاری هه‌ینی ده‌دا، پیاوێك به‌سه‌ر ملی خه‌ڵكیدا تێده‌په‌ڕی (ده‌یویست بچێته‌ ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌)، پێغه‌مبه‌ر پێی فه‌رموو: «دانیشه‌ (له‌ شوێنی خۆت)، به‌ڕاستی ئازاری خه‌ڵكت دا».

بَابُ مَنْ أَدْرَكَ مِنَ الْجُمُعَةِ رَكْعَةً

باسی ئەو كەسەی بە ڕكاتێكی نوێژی هه‌ینی ڕادەگات

١٦٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ أَدْرَكَ رَكْعَةً مِنَ الصَّلَاةِ، فَقَدْ أَدْرَكَ الصَّلَاةَ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك فریای ڕكاتێك نوێژ بكه‌وێت، ئه‌وه‌ فریای نوێژه‌كه‌ كه‌وتووه‌».

بَابُ مَا يُقْرَأُ بِهِ فِي الْجُمُعَةِ

باسی ئەوە (كە سوننەتە) له‌ نوێژی هه‌ینیدا چ سووڕه‌تێك ده‌خوێنرێ

١٦٩. عَنِ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ يَقْرَأُ فِي الْعِيدَيْنِ وَيَوْمِ الْجُمُعَةِ: بِسَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى، وَهَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ، قَالَ: وَرُبَّمَا اجْتَمَعَا فِي يَوْمٍ وَاحِدٍ، فَقَرَأَ بِهِمَا.

نوعمانی كوڕی به‌شیر h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه‌دا (ڕه‌مه‌زان و قوربان) و له‌ ڕۆژی هه‌ینیشدا سووڕه‌تی ئه‌علا (سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى) و سووڕه‌تی غاشیه‌ی (هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ) ده‌خوێند، گوتی: هه‌ندێك جار جه‌ژن و هه‌ینی به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ یه‌ك ڕۆژدا ده‌بوو، له‌ هه‌ردووكیاندا ئه‌و دوو سوڕه‌ته‌ی ده‌خوێند.

بَابُ صَلَاةِ الْعِيدَيْنِ

باسی نوێژی هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه‌ (ڕه‌مه‌زان و قوربان)

١٧٠. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: قَدِمَ رَسُولُ اللَّهِ الْمَدِينَةَ وَلَهُمْ يَوْمَانِ يَلْعَبُونَ فِيهِمَا، فَقَالَ: «مَا هَذَانِ الْيَوْمَانِ؟»، قَالُوا: كُنَّا نَلْعَبُ فِيهِمَا فِي الْجَاهِلِيَّةِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ اللَّهَ قَدْ أَبْدَلَكُمْ بِهِمَا خَيْرًا مِنْهُمَا: يَوْمَ الْأَضْحَى، وَيَوْمَ الْفِطْرِ».

ئه‌نه‌س h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا هاته‌ مه‌دینه‌، خه‌ڵكی مه‌دینه‌ دوو ڕۆژیان هه‌بوو یارییان تێدا ده‌كرد ، فه‌رمووی: «ئه‌م دوو ڕۆژه‌ چییه‌؟»، گوتیان: له‌ سه‌رده‌می نه‌زانی (پێش ئیسلام) ئاهه‌نگمان ده‌گێڕا و یاریمان ده‌كرد تێیاندا، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «خوای گه‌وره‌ به‌ باشتر له‌و دوو ڕۆژانه‌ی بۆ گۆڕین، (دوو ڕۆژه‌كه‌ش) ڕۆژی جه‌ژنی قوربان و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانن».

بَابُ الْخُطْبَةِ يَوْمَ الْعِيدِ

باسی (كاتی) وتاری ڕۆژی جه‌ژن

١٧١. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h قَالَ: أَخْرَجَ مَرْوَانُ الْمِنْبَرَ فِي يَوْمِ عِيدٍ، فَبَدَأَ بِالْخُطْبَةِ قَبْلَ الصَّلَاةِ، فَقَامَ رَجُلٌ فَقَالَ: يَا مَرْوَانُ، خَالَفْتَ السُّنَّةَ، أَخْرَجْتَ الْمِنْبَرَ فِي يَوْمِ عِيدٍ، وَلَمْ يَكُنْ يُخْرَجُ فِيهِ، وَبَدَأْتَ بِالْخُطْبَةِ قَبْلَ الصَّلَاةِ، فَقَالَ أَبُو سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ: مَنْ هَذَا؟ قَالُوا: فُلَانُ بْنُ فُلَانٍ، فَقَالَ: أَمَّا هَذَا فَقَدْ قَضَى مَا عَلَيْهِ، سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «مَنْ رَأَى مُنْكَرًا فَاسْتَطَاعَ أَنْ يُغَيِّرَهُ بِيَدِهِ فَلْيُغَيِّرْهُ بِيَدِهِ، فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِلِسَانِهِ، فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِقَلْبِهِ، وَذَلِكَ أَضْعَفُ الْإِيمَانِ».

ئه‌بو سه‌عیدی خودری h ده‌ڵێت: مه‌ڕوان له‌ ڕۆژی جه‌ژن مینبەر‌ی وتاری له‌ شوێنی خۆی هێنایه‌ ده‌رێ (بۆ ئه‌وه‌ی وتاری جه‌ژن بدات)، یه‌كه‌مجار وتاری بۆ خوێندنه‌وه‌، پاشان نوێژه‌كه‌ی كرد(1)، پیاوێك هه‌ڵسا گوتی: ئه‌ی مه‌ڕوان پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تت كرد، مینبه‌ریشت ده‌رهێنا له‌ ڕۆژی جه‌ژن كه‌ پێشتر مینبه‌ر ده‌رنه‌ده‌كرا بۆ نوێژگه‌،‌ هه‌روه‌ها وتاریشت پێش نوێژه‌كه‌ خست، ئه‌بو سه‌عیدی خودری گوتی: ئه‌م پیاوه‌ كێیه‌؟ گوتیان: فڵانی كوڕی فڵانه‌، گوتی: ئه‌مه‌ ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆی جێبه‌جێ كرد (خراپه‌یه‌كی بینی نكووڵی لێ كرد)، گوێم لێ بوو پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: «هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ خراپه‌یه‌كی بینی توانی به ‌ده‌ست بیگۆڕێت، با بیگۆڕێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی با به‌ زمانی بیگۆڕێت، ئه‌گه‌ریش نه‌یتوانی به‌ دڵی، كه‌ ئه‌میش لاوازترین پلەی ئیمانه‌».

🖍   تێبینی:

  1كه‌ ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ته‌، له‌ ڕیوایه‌تی بوخاریدا هاتووه‌: ده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی دانه‌ده‌نیشت گوێ له‌ وتار بگرێت، كه‌ نوێژیان بكردایه‌ بۆ وتاره‌كه‌ خه‌ڵكی دانه‌ده‌نیشت و ده‌ڕۆیشتن، بۆیه‌ ئه‌م وتاره‌كه‌ی خسته‌ پێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌مووی دابنیشێت، ئیجتیهادێكی كرد، به‌ڵام هه‌ڵه‌ بوو.

بَابُ التَّكْبِيرِ فِي الْعِيدَيْنِ

باسی (الله أكبر) گوتن له‌ جه‌ژنه‌كاندا

١٧٢. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ يُكَبِّرُ فِي الْفِطْرِ وَالْأَضْحَى، فِي الْأُولَى سَبْعَ تَكْبِيرَاتٍ، وَفِي الثَّانِيَةِ خَمْسًا.

عائیشه‌ i ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنی قورباندا (الله أكبر)ی ده‌فەرموو، له‌ یه‌كه‌م ڕكاتدا حه‌وت (الله أكبر)، له‌ ڕكاتی دووه‌مدا پێنج (الله أكبر)ی ده‌كرد.

بَابُ مَا يُقْرَأُ فِي الْأَضْحَى وَالْفِطْرِ

باسی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ جه‌ژنی قوربان و ڕه‌مه‌زاندا ده‌خوێندرێت

١٧٣. عَنْ عُبَيْدِ اللَّهِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُتْبَةَ بْنِ مَسْعُودٍ: أَنَّ عُمَرَ بْنَ الْخَطَّابِ h سَأَلَ أَبَا وَاقِدٍ اللَّيْثِيَّ h، مَاذَا كَانَ يَقْرَأُ بِهِ رَسُولُ اللَّهِ ، فِي الْأَضْحَى وَالْفِطْرِ؟ قَالَ: كَانَ يَقْرَأُ فِيهِمَا ق وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ، وَاقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانْشَقَّ الْقَمَرُ.

عوبه‌یدوڵڵای كوڕی عه‌بدوڵڵای كوڕی عوتبه‌ی كوڕی مه‌سعوود ده‌گێڕێته‌وه‌: عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب h پرسیار ده‌كات له‌ ئه‌بو واقیدی له‌یسی h: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ جه‌ژنی قوربان و ڕه‌مه‌زاندا چی ده‌خوێند؟ گوتی: سووڕه‌تی قاف و سووڕه‌تی قه‌مه‌ری ده‌خوێند.

جُمَّاعُ أَبْوَابِ صَلَاةِ الِاسْتِسْقَاءِ وَتَفْرِيعِهَا

كۆباسی بابه‌ته‌كانی نوێژی داواكردنی باران و لقوپۆپه‌كانی

١٧٤. عَنْ عَبَّادِ بْنِ تَمِيمٍ، عَنْ عَمِّهِ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ، خَرَجَ بِالنَّاسِ لِيَسْتَسْقِيَ فَصَلَّى بِهِمْ رَكْعَتَيْنِ، جَهَرَ بِالْقِرَاءَةِ فِيهِمَا، وَحَوَّلَ رِدَاءَهُ، وَرَفَعَ يَدَيْهِ، فَدَعَا وَاسْتَسْقَى وَاسْتَقْبَلَ الْقِبْلَةَ.

عه‌ببادی كوڕی ته‌میم، له‌ مامیه‌وه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا خه‌ڵكی برده‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نوێژی داواكردنی باران بكات، جا (پێغه‌مبه‌ر ) دوو ڕكات نوێژی پێ كردن، قوڕئانیشی به‌ ده‌نگی به‌رز خوێند له‌ هه‌ردوو ڕكاته‌كه‌دا، هه‌روه‌ها پۆشاكه‌كه‌ی وەرگێڕا، ئینجا ده‌سته‌كانی به‌رز كرده‌وه‌ و پاڕایه‌وه‌ و داوای بارانبارینی كرد و ڕووشی له‌ قیبله‌ كرد.

١٧٥. عَنْ عَبَّادِ بْنِ تَمِيمٍ: أَنَّ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ زَيْدٍ k قَالَ: اسْتَسْقَى رَسُولُ اللَّهِ وَعَلَيْهِ خَمِيصَةٌ لَهُ سَوْدَاءُ، فَأَرَادَ رَسُولُ اللَّهِ أَنْ يَأْخُذَ بِأَسْفَلِهَا فَيَجْعَلَهُ أَعْلَاهَا، فَلَمَّا ثَقُلَتْ قَلَبَهَا عَلَى عَاتِقِهِ.

عه‌ببادی كوڕی ته‌میم ده‌گێڕێته‌وه‌: عه‌بدوڵڵای كوڕی زه‌ید k گوتی: پێغه‌مبه‌ری خوا نوێژی بارانی كرد، پۆشاكێكی ڕه‌شی خەتداری پۆشیبوو، پێغه‌مبه‌ری خوا ویستی لای خواری بكاته‌ لای سه‌ره‌وه‌ی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قورس بوو هه‌ر وەریگێڕا و بەسەر شانی موباڕەكی دادایەوە.

بَابٌ فِي أَيِّ وَقْتٍ يُحَوِّلُ رِدَاءَهُ إِذَا اسْتَسْقَى

باسێك دەربارەی ئەو كەسەی نوێژه‌بارانه‌ ده‌كات كەی پۆشاكه‌كه‌ی هەڵدەگێڕێتەوە

١٧٦. عَنْ عَبَّادِ بْنِ تَمِيمٍ: أَنَّ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ زَيْدٍ k أَخْبَرَهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ : خَرَجَ إِلَى الْمُصَلَّى يَسْتَسْقِي، وَأَنَّهُ لَمَّا أَرَادَ أَنْ يَدْعُوَ اسْتَقْبَلَ الْقِبْلَةَ، ثُمَّ حَوَّلَ رِدَاءَهُ.

عه‌ببادی كوڕی ته‌میم ده‌گێڕێته‌وه‌: عه‌بدوڵڵای كوڕی زه‌ید k هه‌واڵی پێ داوه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌رچوو بۆ نوێژگه‌ نوێژی باران بكات، كاتێك كه‌ ویستی نزا بكات ڕووی كرده‌ ڕووگه‌ و پاشان پۆشاكه‌كه‌ی هەڵگێڕایەوە.

بَابُ رَفْعِ الْيَدَيْنِ فِي الِاسْتِسْقَاءِ

باسی ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌ له‌ كاتی دوعاكردن له‌ نوێژه‌بارانه‌دا

١٧٧. عَنْ عُمَيْرٍ مَوْلَى بَنِي آبِي اللَّحْمِ h: أَنَّهُ رَأَى النَّبِيَّ يَسْتَسْقِي عِنْدَ أَحْجَارِ الزَّيْتِ، قَرِيبًا مِنَ الزَّوْرَاءِ قَائِمًا، يَدْعُو يَسْتَسْقِي رَافِعًا يَدَيْهِ قِبَلَ وَجْهِهِ، لَا يُجَاوِزُ بِهِمَا رَأْسَهُ.

عومه‌یرى مه‌ولای به‌نو ئابی له‌حم h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوای بینی دوعای بارانی ده‌كرد، له‌لاى ئه‌حجار زه‌یت (شوێنێكه‌ له‌ مه‌دینه‌ پێی گوتراوه‌: به‌ردی زه‌یت)، نزیك بووه‌ له‌ زه‌وڕا (شوێنێك بووه‌ له‌نێو بازاڕی مه‌دینه‌)، پێغه‌مبه‌ری خوا به‌پێوه‌ ڕاوه‌ستابوو دوعای بارانبارینی ده‌كرد، ده‌ستی به‌رز كردبووه‌وه‌ تا ئاستی ڕوخساری، ده‌ستی له ئاستی سه‌ری به‌رزتر نه‌ده‌كرده‌وه‌ (یانی: هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ستی به‌رز كردبووه‌وه‌).

🖍   تێبینی:

(آبِي اللَّحْم): ناوی عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بدولمه‌لیك بووه،‌ له‌ غه‌زای حونه‌یه‌ندا شه‌هید بووه‌،‌ ته‌نها ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ گێڕاوه‌ته‌وه‌.

١٧٨. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: أَتَتِ النَّبِيَّ ، بَوَاكِي، فَقَالَ: «اللَّهُمَّ اسْقِنَا غَيْثًا مُغِيثًا، مَرِيئًا مَرِيعًا، نَافِعًا غَيْرَ ضَارٍّ، عَاجِلًا غَيْرَ آجِلٍ»، قَالَ: فَأَطْبَقَتْ عَلَيْهِمُ السَّمَاءُ.

جابیری كوڕی عه‌بدوڵڵا k ده‌ڵێت: هه‌ندێك ئافره‌ت به‌ گریانه‌وه‌ هاتنه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (له‌به‌ر بێبارانی)، پێغه‌مبه‌ر (دوعای كرد) فه‌رمووی: «خوایه‌ بارانێكی به‌سوودمان بۆ ببارێنه‌، یارمه‌تیده‌ر و پشتیوانمان بێت (بۆ ژیانمان)، بارانێكی سه‌ره‌نجام باش بێت و زه‌ره‌ر و زیانی نه‌بێت، پڕ پیت و به‌ره‌كه‌ت بێت، سوودبه‌خش بێت و زیانبه‌خش نه‌بێت، ئێستا بێت و دوا نه‌كه‌وێت»، گوتی: ئاسمان به‌ په‌ڵه‌هه‌ورێك سەری داپۆشین.

بَابُ صَلَاةِ الْكُسُوفِ

باسی نوێژی خۆرگیران

١٧٩. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: كُسِفَتِ الشَّمْسُ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ فِي يَوْمٍ شَدِيدِ الْحَرِّ، فَصَلَّى رَسُولُ اللَّهِ بِأَصْحَابِهِ، فَأَطَالَ الْقِيَامَ حَتَّى جَعَلُوا يَخِرُّونَ، ثُمَّ رَكَعَ فَأَطَالَ، ثُمَّ رَفَعَ فَأَطَالَ، ثُمَّ رَكَعَ فَأَطَالَ، ثُمَّ رَفَعَ فَأَطَالَ، ثُمَّ سَجَدَ سَجْدَتَيْنِ، ثُمَّ قَامَ فَصَنَعَ نَحْوًا مِنْ ذَلِكَ، فَكَانَ أَرْبَعُ رَكَعَاتٍ، وَأَرْبَعُ سَجَدَاتٍ.

جابیر h ده‌ڵێت: له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا خۆر گیرا، له‌ ڕۆژێكی زۆر گه‌رمای سه‌ختدا، پێغه‌مبه‌ری خوا پێشنوێژی بۆ‌ هاوه‌ڵانی كرد، قوڕئانخوێندنه‌كه‌ی زۆر درێژ كرده‌وه‌ تا خه‌ڵكی ده‌كه‌وت (له‌به‌ر درێژی ئه‌وه‌نده‌ درێژ بوو)، پاشان چووه‌ ڕكووع ڕكووعه‌كه‌شی زۆر درێژ كرده‌وه‌، پاشان سه‌ری به‌رز كرده‌وه‌ دووباره‌ ده‌ستی كرده‌وه‌ به‌ قوڕئانخوێندنێكی درێژ، پاشان چووه‌ ڕكووع ڕكووعه‌كه‌شی زۆر درێژ كرده‌وه‌، پاشان سه‌ری به‌رز كرده‌وه‌ ده‌ستی كرده‌وه‌ به‌ قوڕئانخوێندنێكی درێژ (بۆ سێیه‌م جار)، پاشان دوو كڕنووشی برد، پاشان ڕكاتی دووه‌میشی كرد هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌، چوار ڕكووع و چوار سوجده‌ی بردووه‌.

بَابُ الْقِرَاءَةِ فِي صَلَاةِ الْكُسُوفِ

باسی قوڕئانخوێندن له‌ نوێژی خۆرگیراندا

١٨٠. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَرَأَ قِرَاءَةً طَوِيلَةً، فَجَهَرَ بِهَا - يَعْنِي فِي صَلَاةِ الكُسُوفِ-.

عائیشه‌ i ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا قوڕئانخوێندنێكی زۆری خوێند و ده‌نگی تێدا به‌رز كرده‌وه‌، -واته‌: له‌ نوێژی خۆرگیران-.

بَابُ يُنَادَى فِيهَا بِالصَّلَاةِ

باسی جاڕدان بۆ نوێژی خۆرگیران

١٨١. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كُسِفَتِ الشَّمْسُ، فَأَمَرَ رَسُولُ اللَّهِ رَجُلًا فَنَادَى: أَنِ الصَّلَاةُ جَامِعَةٌ.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: خۆر گیرا، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی به‌ پیاوێك كرد بانگی ده‌كرد له‌نێو خه‌ڵكیدا: كۆ ببنه‌وه‌ بۆ نوێژی خۆرگیران.

بَابُ الصَّدَقَةِ فِيهَا

باسی خێركردن له‌ كاتی خۆرگیراندا

١٨٢. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ لَا يُخْسَفَانِ لِمَوْتِ أَحَدٍ، وَلَا لِحَيَاتِهِ، فَإِذَا رَأَيْتُمْ ذَلِكَ فَادْعُوا اللَّهَ، وَكَبِّرُوا، وَتَصَدَّقُوا».

عائیشه‌ i ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: «خۆر و مانگ بۆ مردنی هیچ كه‌سێك و له‌دایكبوونی هیچ كه‌سێك ناگیرێن، ئه‌گه‌ر شتێكی واتان بینی (خۆرگیران) ئه‌وه‌ نزا بكه‌ن و له‌ خوا بپاڕێنه‌وه‌،‌ خوا‌ به‌گه‌وره‌ ڕابگرن و بڵێن: (الله أكبر)، خێر و صەدەقە بكه‌ن».

بَابُ صَلَاةِ الْمُسَافِرِ

باسی نوێژی گەشتیار

١٨٣. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: فُرِضَتِ الصَّلَاةُ رَكْعَتَيْنِ رَكْعَتَيْنِ فِي الْحَضَرِ وَالسَّفَرِ، فَأُقِرَّتْ صَلَاةُ السَّفَرِ، وَزِيدَ فِي صَلَاةِ الْحَضَرِ.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: نوێژ كه‌ سه‌ره‌تا فه‌ڕز كرا، دوو ڕكات دوو ڕكات فه‌ڕز كرا له‌ شوێنی نیشته‌جێبوون و له‌ سه‌فه‌ریشدا، پاشان له‌ سه‌فه‌ردا وه‌كوو خۆی مایه‌وه‌، به‌ڵام له‌ شوێن و شاری خۆتدا زیاد كرا دوو ڕكاتییه‌كان بوون به‌ چوار ڕكات.

بَابُ مَتَى يَقْصُرُ الْمُسَافِرُ؟

باسی ئەوە كە چ كاتێك (گەشتیار) نوێژەكەی كورت ده‌كاته‌وه

١٨٤. عَنْ يَحْيَى بْنِ يَزِيدَ الْهُنَائِيِّ قَالَ: سَأَلْتُ أَنَسَ بْنَ مَالِكٍ h عَنْ قَصْرِ الصَّلَاةِ، فَقَالَ أَنَسٌ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ إِذَا خَرَجَ مَسِيرَةَ ثَلَاثَةِ أَمْيَالٍ، أَوْ ثَلَاثَةِ فَرَاسِخَ - شَكَّ شُعْبَةُ - يُصَلِّي رَكْعَتَيْنِ.

یه‌حیای كوڕی یه‌زیدی هونائی ده‌ڵێت: پرسیارم كرد له‌ ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك h ده‌رباره‌ی نوێژ كورتكردنه‌وه‌، ئه‌نه‌س گوتی: پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌گه‌ر سێ میل، یان سێ فه‌رسه‌خ ده‌رچووبایه‌ له‌ شاری خۆی له‌ مه‌دینه‌، -ڕاوییه‌كه‌ كه‌ شوعبه‌یه‌ گومانی هه‌یه‌ ئایا سێ فه‌رسه‌خی گوتووه‌ یان سێ میلی گوتووه-‌، دوو ڕكاتی ده‌كرد.

١٨٥. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h يَقُولُ: صَلَّيْتُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ الظُّهْرَ بِالْمَدِينَةِ أَرْبَعًا، وَالْعَصْرَ بِذِي الْحُلَيْفَةِ رَكْعَتَيْنِ.

ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك h ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا چوار ڕكات نوێژی نیوه‌ڕۆم له‌نێو مه‌دینه‌ كرد، به‌ڵام كه‌ ده‌رچووین گه‌یشتینه‌ زولحوله‌یفه‌‌ نوێژی عه‌سری به‌ دوو ڕكات كرد.

بَابُ الْأَذَانِ فِي السَّفَرِ

باسی بانگدان له‌ گه‌شتدا

١٨٦. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «يَعْجَبُ رَبُّكُمْ مِنْ رَاعِي غَنَمٍ فِي رَأْسِ شَظِيَّةٍ بِجَبَلٍ، يُؤَذِّنُ بِالصَّلَاةِ، وَيُصَلِّي، فَيَقُولُ اللَّهُ b: انْظُرُوا إِلَى عَبْدِي هَذَا يُؤَذِّنُ، وَيُقِيمُ الصَّلَاةَ، يَخَافُ مِنِّي، قَدْ غَفَرْتُ لِعَبْدِي وَأَدْخَلْتُهُ الْجَنَّةَ».

عوقبه‌ی كوڕی عامیر h ده‌ڵێت: گوێم لێ بوو پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: «پەروەردگارتان تەعه‌جوبی دێت به‌ شوانی مه‌ڕێك كه‌ له‌سه‌ر ته‌پۆلكه‌ی شاخێك بانگ بدات و نوێژ بكات، خوا b به‌ فریشته‌كان ده‌فه‌رموێت: ته‌ماشای به‌نده‌كه‌ی من بكه‌ن، بانگ ده‌دات و قامه‌ت ده‌كات بۆ نوێژ، له‌ من ده‌ترسێت، ئه‌وه‌ منیش له‌و به‌نده‌یه‌ی خۆم خۆش بووم و خستمه‌ به‌هه‌شتەوە‌».

🖍   تێبینی:

(شَظِيَّة): واته‌: پارچه‌یه‌ك له‌ شاخه‌كه‌، یان تاوێرێكیان هاتبێته‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌كوو لووتی شاخه‌كه‌ بچێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌.

بَابُ الْجَمْعِ بَيْنَ الصَّلَاتَيْنِ

باسی كۆكردنه‌وه‌ی دوو نوێژەكان

١٨٧. عَنْ أَبِي الطُّفَيْلِ عَامِرِ بْنِ وَاثِلَةَ: أَنَّ مُعَاذَ بْنَ جَبَلٍ h أَخْبَرَهُمْ، أَنَّهُمْ خَرَجُوا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ فِي غَزْوَةِ تَبُوكَ، فَكَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَجْمَعُ بَيْنَ الظُّهْرِ وَالْعَصْرِ، وَالْمَغْرِبِ وَالْعِشَاءِ، فَأَخَّرَ الصَّلَاةَ يَوْمًا، ثُمَّ خَرَجَ فَصَلَّى الظُّهْرَ وَالْعَصْرَ جَمِيعًا، ثُمَّ دَخَلَ، ثُمَّ خَرَجَ، فَصَلَّى الْمَغْرِبَ وَالْعِشَاءَ جَمِيعًا.

ئه‌بو توفه‌یل عامیری كوڕی واسیله‌ ده‌ڵێت: موعازی كوڕی جه‌به‌ل h پێی ڕاگه‌یاندوون، له‌ غه‌زای ته‌بووكدا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا بووه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سری كۆ كرده‌وه‌،‌ مه‌غریب و عیشای پێكه‌وه‌ كۆ كرده‌وه‌، ڕۆژێك نوێژه‌كه‌ی دوا خست، پاشان هاته‌ ده‌ره‌وه‌ نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سری كرد به‌یه‌كه‌وه‌، پاشان چووه‌وه‌ ژووره‌وه‌ (خێمه‌یه‌كی بۆ هه‌ڵدرابوو‌)، پاشان هاته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌م شوێنه‌، نوێژی مه‌غریب و عیشای پێكه‌وه‌ كرد.

١٨٨. عَنْ نَافِعٍ: أَنَّ ابْنَ عُمَرَ k اسْتُصْرِخَ عَلَى صَفِيَّةَ وَهُوَ بِمَكَّةَ، فَسَارَ حَتَّى غَرَبَتِ الشَّمْسُ، وَبَدَتِ النُّجُومُ، فَقَالَ: إِنَّ النَّبِيَّ ، كَانَ إِذَا عَجِلَ بِهِ أَمْرٌ فِي سَفَرٍ، جَمَعَ بَيْنَ هَاتَيْنِ الصَّلَاتَيْنِ، فَسَارَ حَتَّى غَابَ الشَّفَقُ، فَنَزَلَ فَجَمَعَ بَيْنَهُمَا.

نافیع ده‌گێڕێته‌وه‌: ئیبن عومه‌ر k داوای فریاكه‌وتنی لێكرا و هاوارێكی بۆ كرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی صه‌فییه‌ كۆچی دوایی كردبوو، (ئیبن عومه‌ر له‌ مه‌ككه‌ بوو هه‌واڵیان هێنا بۆ مه‌ككه)‌، ئه‌میش هات كه‌وته‌ ڕێ تا خۆر ئاوا بوو ئه‌ستێره‌ ده‌ركه‌وت، گوتی: پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر په‌له‌ی بووایه‌ له‌ سه‌فه‌ردا ئه‌م دوو نوێژه‌ی كۆ ده‌كرده‌وه‌، تێپه‌ڕی تا سووراییه‌كه‌ دیار نه‌ما و ئاوا بوو، دابه‌زی (نوێژی شێوان و خه‌وتنانی) پێكه‌وه‌ كۆ كردنه‌وه‌.

١٨٩. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: جَمَعَ رَسُولُ اللَّهِ بَيْنَ الظُّهْرِ وَالْعَصْرِ، وَالْمَغْرِبِ وَالْعِشَاءِ بِالْمَدِينَةِ مِنْ غَيْرِ خَوْفٍ، وَلَا مَطَرٍ، فَقِيلَ لِابْنِ عَبَّاسٍ: مَا أَرَادَ إِلَى ذَلِكَ؟ قَالَ: أَرَادَ أَنْ لَا يُحْرِجَ أُمَّتَهُ.

ئیبن عه‌بباس k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ مه‌دینه‌دا ڕۆژێك نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر، وه‌ نوێژی مه‌غریب و عیشاشی كۆ كردنەوە بێ ئه‌وه‌ی ترسیان له‌سه‌ر بێت، وه‌ ‌بێ ئه‌وه‌ی باران بێت، به‌ ئیبن عه‌بباس گوترا: بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا مه‌به‌ستی له‌و كاره‌ چی بوو؟ گوتی: مه‌به‌ستی ئه‌وه ‌بووه‌ كه‌ ئوممه‌ته‌كه‌ی تووشی بارقورسی نه‌بن.

بَابُ قَصْرِ قِرَاءَةِ الصَّلَاةِ فِي السَّفَرِ

باسی قوڕئانخوێندنی كورت له‌ نوێژی گه‌شتدا

١٩٠. عَنِ الْبَرَاءِ h قَالَ: خَرَجْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ فِي سَفَرٍ، فَصَلَّى بِنَا الْعِشَاءَ الْآخِرَةَ، فَقَرَأَ فِي إِحْدَى الرَّكْعَتَيْنِ، بِالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ.

به‌ڕاء h ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ سه‌فه‌رێك ده‌رچووین، نوێژی عیشای بۆ كردین (كه‌ عاده‌ته‌ن نوێژی عیشای درێژ ده‌كرده‌وه‌) له‌ یه‌كێك له‌ ڕكاته‌كان سووڕه‌تی (والتین والزیتون)ی خوێند (واتە: درێژی نه‌كرده‌وه‌).

بَابُ التَّطَوُّعِ عَلَى الرَّاحِلَةِ وَالْوِتْرِ

باسی ئه‌نجامدانی نوێژی سوننه‌ت و نوێژی ویتر به‌سواری وڵاخ

١٩١. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يُسَبِّحُ عَلَى الرَّاحِلَةِ أَيَّ وَجْهٍ تَوَجَّهَ، وَيُوتِرُ عَلَيْهَا، غَيْرَ أَنَّهُ لَا يُصَلِّي الْمَكْتُوبَةَ عَلَيْهَا.

ئیبن عومه‌ر k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا نوێژی سوننه‌تی به‌سواری وڵاخه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كرد ڕووى له‌هه‌ر لایه‌ك بووایه‌،‌ ویتریشی له‌سه‌ر ده‌كرد، به‌ڵام نوێژی فه‌ڕزی له‌سه‌ر نه‌ده‌كرد.

بَابُ الْفَرِيضَةِ عَلَى الرَّاحِلَةِ مِنْ عُذْرٍ

باسی نوێژ كردن بكات به‌سواری بەهۆی پاساوەوە

١٩٢. عَنْ عَطَاءِ بْنِ أَبِي رَبَاحٍ: أَنَّهُ سَأَلَ عَائِشَةَ i، هَلْ رُخِّصَ لِلنِّسَاءِ أَنْ يُصَلِّينَ عَلَى الدَّوَابِّ؟ قَالَتْ: لَمْ يُرَخَّصْ لَهُنَّ فِي ذَلِكَ، فِي شِدَّةٍ وَلَا رَخَاءٍ. قَالَ مُحَمَّدٌ: هَذَا فِي الْمَكْتُوبَةِ.

عه‌تائی كوڕی ئه‌بو ڕه‌باح، پرسیاری كرد له‌ عائیشه‌ i، ئایا مۆڵه‌ت دراوه‌ ئافره‌تان به‌سواری نوێژ بكه‌ن؟ گوتی: مۆڵه‌تیان پێ نه‌دراوه‌ به‌م شته‌ نه‌ له‌ كاتی سه‌غڵه‌تی و‌ نه‌ له‌ كاتی خۆشیدا، (واته‌: به‌بێ زه‌ڕوره‌ت). موحه‌ممه‌د ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ی كه‌ مۆڵە‌ت نییه‌ مه‌به‌ست پێی نوێژی فه‌ڕزه‌.

بَابُ مَتَى يُتِمُّ الْمُسَافِرُ؟

باسی ئەوە كە لە چ كاتێك گەشتیار نوێژ بەته‌واوی ده‌كات

١٩٣. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ أَقَامَ سَبْعَ عَشْرَةَ بِمَكَّةَ يَقْصُرُ الصَّلَاةَ، قَالَ ابْنُ عَبَّاسٍ: وَمَنْ أَقَامَ سَبْعَ عَشْرَةَ قَصَرَ، وَمَنْ أَقَامَ أَكْثَرَ أَتَمَّ، قَالَ أَبُو دَاوُدَ: قَالَ عَبَّادُ بْنُ مَنْصُورٍ، عَنْ عِكْرِمَةَ، عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ، قَالَ: أَقَامَ تِسْعَ عَشْرَةَ.

ئیبن عه‌بباس k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا حه‌ڤده‌ ڕۆژ له‌ مه‌ككه‌ مایه‌وه‌ نوێژی كورت ده‌كرده‌وه‌، هەر ئیبن عه‌بباس ده‌ڵێت: هه‌ر كه‌سێك حه‌ڤده‌ ڕۆژ له‌ شوێنێك مایه‌وه‌ نوێژ كورت ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر زیاتر بوو نوێژه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات. ئه‌بو داود ده‌ڵێت: عه‌بادی كوڕی مه‌نسووڕ له‌ عیكریمه‌وه‌ گێڕاویه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش له‌ ئیبن عه‌بباسه‌وه‌ ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا نۆزده‌ ڕۆژ ماوه‌ته‌وه‌، (ئه‌م نۆزده‌ ڕۆژه‌ له‌ هه‌موو ڕیوایه‌ته‌كان پەسندترە).

١٩٤. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: فَرَضَ اللَّهُ تَعَالَى الصَّلَاةَ عَلَى لِسَانِ نَبِيِّكُمْ فِي الْحَضَرِ أَرْبَعًا، وَفِي السَّفَرِ رَكْعَتَيْنِ، وَفِي الْخَوْفِ رَكْعَةً.

ئیبن عه‌بباس k ده‌ڵێت: خوای گه‌وره‌ نوێژی فه‌ڕز كردووه‌ له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تانه‌وه‌ له‌ شاری خۆتدا چوار (ڕكات)، له‌ گه‌شت دوو ڕكات، له‌ ترسیشدا یه‌ك ڕكات.

بَابُ تَفْرِيعِ أَبْوَابِ التَّطَوُّعِ وَرَكَعَاتِ السُّنَّةِ

باسی ئه‌وه‌ی په‌یوەستە به‌ نوێژی سوننه‌ت و‌ ئه‌و ڕكاتانه‌ی كه‌ سوننه‌تن

١٩٥. عَنْ أُمِّ حَبِيبَةَ i قَالَتْ: قَالَ النَّبِيُّ : «مَنْ صَلَّى فِي يَوْمٍ ثِنْتَيْ عَشْرَةَ رَكْعَةً تَطَوُّعًا، بُنِيَ لَهُ بِهِنَّ بَيْتٌ فِي الْجَنَّةِ».

ئومم حه‌بیبه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك له‌ ڕۆژێكدا دوانزه‌ ڕكات نوێژی سوننه‌ت بكات، ئه‌وە به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ كۆشكێكی بۆ له‌ به‌هه‌شت دروست ده‌كرێت».

بَابُ رَكْعَتَيِ الْفَجْرِ

باسی دوو ڕكات (سوننه‌تی پێش نوێژی) به‌یانی

١٩٦. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ لَمْ يَكُنْ عَلَى شَيْءٍ مِنَ النَّوَافِلِ أَشَدَّ مُعَاهَدَةً مِنْهُ عَلَى الرَّكْعَتَيْنِ قَبْلَ الصُّبْحِ.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ هیچ نوێژێكی سوننه‌تدا به‌ئه‌ندازه‌ی دوو ڕكاتی پێش نوێژی به‌یانی پابه‌ند و سوور نه‌بووه‌ له‌سه‌ریان.

بَابٌ فِي تَخْفِيفِهِمَا

باسی پوخت و ئاسانكردنی دوو ڕكات سوننەتی پێش نوێژی به‌یانی

١٩٧. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ النَّبِيُّ يُخَفِّفُ الرَّكْعَتَيْنِ قَبْلَ صَلَاةِ الْفَجْرِ، حَتَّى إِنِّي لَأَقُولُ: هَلْ قَرَأَ فِيهِمَا بِأُمِّ الْقُرْآنِ؟!

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا به‌ جۆرێك دوو ڕكاته‌كه‌ی پێش نوێژی به‌یانی كورت و پوخت ده‌كرد، ده‌مگوت: ده‌بێت (سووڕه‌تی) فاتیحه‌ی تێدا خوێندبن؟!

١٩٨. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ سَرْجِسَ h قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ وَالنَّبِيُّ يُصَلِّي الصُّبْحَ، فَصَلَّى الرَّكْعَتَيْنِ، ثُمَّ دَخَلَ مَعَ النَّبِيِّ فِي الصَّلَاةِ، فَلَمَّا انْصَرَفَ، قَالَ: «يَا فُلَانُ، أَيَّتُهُمَا صَلَاتُكَ؟ الَّتِي صَلَّيْتَ وَحْدَكَ، أَوِ الَّتِي صَلَّيْتَ مَعَنَا؟».

عه‌بدوڵڵای كوڕی سه‌ڕجیس h ده‌ڵێت: پیاوێك هات پێغه‌مبه‌ر نوێژی به‌یانی ده‌كرد (فه‌ڕزه‌كه‌ی دابه‌ستبوو) ئه‌و دوو ڕكات سوننه‌تی كرد، پاشان فریاكه‌وت هاته‌ نێو نوێژه‌كه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ، پێغه‌مبه‌ر كه‌ نوێژه‌كه‌ی ته‌واو كرد فه‌رمووی: «ئه‌ی فڵانه‌ كه‌س كامه‌یان نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كه‌ت بوو، ئه‌و دوو ڕكاته‌ی به‌جیا كردت، یان ئه‌و دوو ڕكاته‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كردت».

🖍   تێبینی:

پێغه‌مبه‌ر ﷺ وه‌كوو ته‌مبێكردن ئه‌وه‌ی پێ فه‌رمووه‌، واته‌: جارێكی دیكه‌ وا مه‌كه‌، قامه‌ت كرا سوننه‌ت مه‌كه‌، ئه‌‌گه‌ر بشزانیت فریای جه‌ماعه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ویت هه‌ر ئەنجامی مەدە.

١٩٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ «إِذَا أُقِيمَتِ الصَّلَاةُ، فَلَا صَلَاةَ إِلَّا الْمَكْتُوبَةَ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كات قامه‌ت كرا (بۆ نوێژی فه‌ڕز)، ئه‌وە هیچ نوێژێك ناكرێت جگه‌ له‌ نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كه‌».

بَابُ مَنْ فَاتَتْهُ مَتَى يَقْضِيهَا

باسی ئەو كەسەی نوێژی چووە كەی دەیگێڕێتەوە

٢٠٠. أَنْ قَيْسِ بْنِ عَمْرٍو h قَالَ: رَأَى رَسُولُ اللَّهِ رَجُلًا يُصَلِّي بَعْدَ رَكْعَتَيْنِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «صَلَاةُ الصُّبْحِ رَكْعَتَانِ»، فَقَالَ الرَّجُلُ: إِنِّي لَمْ أَكُنْ صَلَّيْتُ الرَّكْعَتَيْنِ اللَّتَيْنِ قَبْلَهُمَا، فَصَلَّيْتُهُمَا الْآنَ، فَسَكَتَ رَسُولُ اللَّهِ .

قه‌یسی كوڕی عه‌مر h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا پیاوێكی بینی له‌دوای نوێژی به‌یانی (نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كه‌) دوو ڕكاتی كرد، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «نوێژی به‌یانی هه‌ر دوو ڕكاته‌!»، پیاوه‌كه‌ گوتی: من ئه‌و دوو ڕكاته‌ سوننه‌ته‌ی پێش نوێژی به‌یانیم نه‌كردبوو، ئێستا كردمه‌وه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا بێده‌نگ بوو.

🖍   تێبینی:

پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ به كرداره‌كه‌ی‌ ڕازی بووه‌، بۆیه‌ ده‌نگی نه‌كردووه‌، ئه‌وه‌ له‌ زانستی ئوسوڵی فیقیهدا پێی ده‌ڵێن: سوننه‌تی ته‌قریری‌.

بَابُ الْأَرْبَعِ قَبْلَ الظُّهْرِ وَبَعْدَهَا

باسی چوار ڕكات پێش نوێژی نیوه‌ڕۆ و چوار ڕكات دوای نوێژی نیوه‌ڕۆ

٢٠١. قَالَتْ أُمُّ حَبِيبَةَ i زَوْجُ النَّبِيِّ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ حَافَظَ عَلَى أَرْبَعِ رَكَعَاتٍ قَبْلَ الظُّهْرِ، وَأَرْبَعٍ بَعْدَهَا، حَرُمَ عَلَى النَّارِ».

ئوم حه‌بیبه‌ی i خێزانی پێغه‌مبه‌ر ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك پارێزگاری له‌ چوار ڕكات نوێژى سوننه‌ت بكات له‌پێش نوێژی نیوه‌ڕۆ، چوار ڕكاتیش له‌پاش نوێژی نیوه‌ڕۆ، ئه‌وه‌ (سوتاندنی) له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ حه‌رام ده‌بێت».

٢٠٢. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: شَهِدَ عِنْدِي رِجَالٌ مَرْضِيُّونَ فِيهِمْ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ - وَأَرْضَاهُمْ عِنْدِي عُمَرُ - أَنَّ نَبِيَّ اللَّهِ قَالَ: «لَا صَلَاةَ بَعْدَ صَلَاةِ الصُّبْحِ حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ، وَلَا صَلَاةَ بَعْدَ صَلَاةِ الْعَصْرِ حَتَّى تَغْرُبَ الشَّمْسُ».

ئیبن عه‌بباس k ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵێك پیاو له‌لام بوون كه‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی (ی خوا و خه‌ڵك) بوون، عومه‌ریشیان له‌نێودا بوو، -له‌ هه‌مووشیان زیاتر له‌لای من عومه‌ر جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی بوو-، گوتیان: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «له‌دوای نوێژی به‌یانی هه‌تاكوو خۆر هه‌ڵدێت هیچ نوێژێكی دیكه‌ بوونی نییه‌، هه‌روه‌ها له‌دوای نوێژی عه‌سریش هه‌تاكوو خۆر ته‌واو ئاوا ده‌بێت هیچ نوێژێكی دیكه‌ بوونی نییه».

بَابُ الصَّلَاةِ قَبْلَ الْمَغْرِبِ

باسی نوێژی (سوننه‌تی) پێش نوێژی شێوان

٢٠٣. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ الْمُزَنِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «صَلُّوا قَبْلَ الْمَغْرِبِ رَكْعَتَيْنِ»، ثُمَّ قَالَ: «صَلُّوا قَبْلَ الْمَغْرِبِ رَكْعَتَيْنِ لِمَنْ شَاءَ»، خَشْيَةَ أَنْ يَتَّخِذَهَا النَّاسُ سُنَّةً.

عه‌بدوڵڵای موزه‌نی h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «پێش نوێژی شێوان دوو ڕكات بكه‌ن»، پاشان فه‌رمووی: «دوو ڕكات نوێژ بكه‌ن پێش نوێژی شێوان كێ ویستی لێ بوو»، له‌وه‌ ترساوه‌ نه‌وه‌كوو خه‌ڵكی بیكه‌نه‌‌ سوننه‌تێكی به‌رده‌وام.

٢٠٤. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مُغَفَّلٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «بَيْنَ كُلِّ أَذَانَيْنِ صَلَاةٌ، بَيْنَ كُلِّ أَذَانَيْنِ صَلَاةٌ لِمَنْ شَاءَ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی موغه‌ففه‌ل h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «له‌ نێوان هه‌موو بانگ و قامه‌تێكدا نوێژ هه‌یه‌، له‌ نێوان هه‌موو بانگ و قامه‌تێكدا نوێژ هه‌یه‌ بۆ كه‌سێك كه‌ بیه‌وێت».

🖍   تێبینی:

(زانایان ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ده‌كه‌نه‌ به‌ڵگه‌ بۆ سوننه‌تی پێش نوێژی جومعه‌)

بَابُ صَلَاةِ الضُّحَى

باسی نوێژی چێشته‌نگاو

٢٠٥. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ:«يُصْبِحُ عَلَى كُلِّ سُلَامَى مِنَ ابْنِ آدَمَ صَدَقَةٌ، تَسْلِيمُهُ عَلَى مَنْ لَقِيَ صَدَقَةٌ، وَأَمْرُهُ بِالْمَعْرُوفِ صَدَقَةٌ، وَنَهْيُهُ عَنِ الْمُنْكَرِ صَدَقَةٌ، وَإِمَاطَتُهُ الْأَذَى عَنِ الطَّرِيقِ صَدَقَةٌ، وَبُضْعَةُ أَهْلِهِ صَدَقَةٌ، وَيُجْزِئُ مِنْ ذَلِكَ كُلِّهِ رَكْعَتَانِ مِنَ الضُّحَى».

ئه‌بو زه‌ڕ h له‌ پێغه‌مبه‌ر‌ه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «هه‌موو ئاده‌میزادێك به‌یانی كه‌ ڕۆژ ده‌كاته‌وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ری خێر بكات له‌جیاتی هه‌موو جومگه‌یه‌ك له‌ جومگه‌كانی، سڵاوكردنی له‌ كه‌سێك ئه‌وه‌ خێره‌، فه‌رمانكردنی به‌ چاكه خێره‌، ڕێگریكردنی له‌ خراپه‌ خێره‌، لابردنی ئازارێك له‌سه‌ر ڕێی خه‌ڵكی خێره‌، ‌سەرجێییكردنی له‌گه‌ڵ خێزانیدا خێره‌، ئه‌وه‌ی جێی هه‌موویت بۆ پڕ ده‌كاته‌وه‌ دوو ڕكات نوێژی چێشته‌نگاوه‌».

٢٠٦. عَنْ نُعَيْمِ بْنِ هَمَّارٍ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «يَقُولُ اللَّهُ b: يَا ابْنَ آدَمَ، لَا تُعْجِزْنِي مِنْ أَرْبَعِ رَكَعَاتٍ فِي أَوَّلِ نَهَارِكَ، أَكْفِكَ آخِرَهُ».

نوعه‌یمی كوڕی هه‌ممار h ده‌ڵێت: گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بوو ده‌یفه‌رموو: خوا b ده‌فه‌رموێت: «ئه‌ی وه‌چه‌ی ئاده‌م، ده‌سته‌پاچه‌ مه‌به‌ له‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ڕۆژدا چوار ڕكات نوێژ بۆ من بكه‌ی، منیش ده‌سته‌به‌ری كۆتایی ڕۆژه‌كه‌ت بۆ ده‌كه‌م».

بَابٌ فِي صَلَاةِ النَّهَارِ

باسێك ده‌رباره‌ی نوێژی ڕۆژ

٢٠٧. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «صَلَاةُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ مَثْنَى مَثْنَى».

ئیبن عومه‌ر k‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر‌ه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «نوێژی (سوننه‌تی) شه‌و و ڕۆژ دوو ڕكات دوو ڕكاته‌ (به‌ شه‌و یان به‌ ڕۆژ كه‌سێك نوێژی سوننه‌ت بكات، ئه‌وە با دوو ڕكات دوو ڕكات ئەنجامیان بدات)».

بَابُ قِيَامِ اللَّيْلِ

باسی هەستانه‌وه‌ بۆ شه‌ونوێژ

٢٠٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «يَعْقِدُ الشَّيْطَانُ عَلَى قَافِيَةِ رَأْسِ أَحَدِكُمْ، إِذَا هُوَ نَامَ ثَلَاثَ عُقَدٍ، يَضْرِبُ مَكَانَ كُلِّ عُقْدَةٍ عَلَيْكَ لَيْلٌ طَوِيلٌ، فَارْقُدْ، فَإِنِ اسْتَيْقَظَ فَذَكَرَ اللَّهَ انْحَلَّتْ عُقْدَةٌ، فَإِنْ تَوَضَّأَ انْحَلَّتْ عُقْدَةٌ، فَإِنْ صَلَّى انْحَلَّتْ عُقْدَةٌ، فَأَصْبَحَ نَشِيطًا، طَيِّبَ النَّفْسِ، وَإِلَّا أَصْبَحَ خَبِيثَ النَّفْسِ كَسْلَانَ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «كاتێك یه‌كێكتان خه‌وتووه‌ شه‌یتان سێ گرێ له‌ پشته‌سه‌ری ده‌دات، له‌گه‌ڵ هه‌ر گرێیه‌ك كه‌ ده‌یدات له‌ سه‌رت، ده‌ڵێت: شه‌وێكی درێژ، جا پاڵكه‌وه‌ (خه‌وێكی قووڵ)، جا هه‌ر كاتێك (ئه‌و كه‌سه‌) هه‌ستا و یادی خوای كرد ئه‌وە گرێیه‌ك ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ده‌ستنوێژیشی شوشت ئه‌وە گرێیه‌ك ده‌بێته‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر نوێژیشی كرد ئه‌وە گرێیه‌ك ده‌بێته‌وه‌ (هه‌رسێ گرێیه‌كه‌ ده‌كرێنه‌وه‌)، بۆیه‌ (ئه‌و كه‌سه‌) به‌چوست و چالاكی به‌یانی ده‌كاته‌وه‌ و ده‌روونی ئارامه‌، خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌بوو ئه‌وە به‌ته‌مبه‌ڵی و ده‌روون پیسی و شڵه‌ژاوی به‌یانی ده‌كاته‌وه‌».

٢٠٩. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي قَيْسٍ h يَقُولُ: قَالَتْ عَائِشَةُ i: لَا تَدَعْ قِيَامَ اللَّيْلِ فَإِنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ لَا يَدَعُهُ، وَكَانَ إِذَا مَرِضَ، أَوْ كَسِلَ، صَلَّى قَاعِدًا.

عه‌بدوڵڵای كوڕی ئه‌بو قه‌یس ده‌ڵێت: عائیشه‌ i گوتی: واز له‌ شه‌ونوێژ نه‌هێنی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا وازی لێ نه‌ده‌هێنا، پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بووایه‌، یان ماندوو بووایه‌ نه‌یتوانیایه‌، ئه‌وه‌ به‌دانیشتنه‌وه‌ شه‌ونوێژه‌كانی ده‌كرد.

٢١٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا قَامَ أَحَدُكُمْ مِنَ اللَّيْلِ، فَاسْتَعْجَمَ الْقُرْآنُ عَلَى لِسَانِهِ، فَلَمْ يَدْرِ مَا يَقُولُ، فَلْيَضْطَجِعْ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ شه‌و هه‌ستا شه‌ونوێژ بكات، قوڕئانه‌كه‌ نه‌هاته‌ سه‌ر زمانی و قوڕس بوو له‌سه‌ری (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌وی ده‌هات، وه‌ نه‌یزانی چی ده‌ڵێت)، ئه‌وه‌ با بخه‌وێت و پاڵكه‌وێته‌وه‌».

بَابُ مَنْ نَوَى الْقِيَامَ فَنَامَ

باسی كه‌سێك نیه‌تی هێناوە شه‌ونوێژ بكات كەچی دەخەوێت

٢١١. عَنْ عَائِشَةَ i زَوْجَ النَّبِيِّ : أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «مَا مِنَ امْرِئٍ تَكُونُ لَهُ صَلَاةٌ بِلَيْلٍ، يَغْلِبُهُ عَلَيْهَا نَوْمٌ، إِلَّا كُتِبَ لَهُ أَجْرُ صَلَاتِهِ، وَكَانَ نَوْمُهُ عَلَيْهِ صَدَقَةً».

عائیشه‌ i خێزانی پێغه‌مبه‌ر ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك شه‌ونوێژی هه‌بن (عاده‌تی هه‌میشه‌یی بێت كه‌ شه‌ونوێژ بكات)، خه‌ویشی به‌سه‌ردا زاڵ بوو، ئه‌وە بێگومان پاداشتی نوێژه‌كانی بۆ ده‌نووسرێت و نووستنه‌كه‌ش بۆی ده‌بێت به‌ خێر و چاكه‌».

بَابُ صَلَاةِ اللَّيْلِ مَثْنَى مَثْنَى

باسی شه‌ونوێژ دوو ڕكات دوو ڕكاته‌

٢١٢. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَجُلًا سَأَلَ رَسُولَ اللَّهِ عَنْ صَلَاةِ اللَّيْلِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «صَلَاةُ اللَّيْلِ مَثْنَى مَثْنَى، فَإِذَا خَشِيَ أَحَدُكُمُ الصُّبْحَ، صَلَّى رَكْعَةً وَاحِدَةً، تُوتِرُ لَهُ مَا قَدْ صَلَّى».

عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر k ده‌گێڕێته‌وه‌: پیاوێك پرسیاری شه‌ونوێژی كرد له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ، پێغه‌مبه‌ری خواش فه‌رمووی: «شه‌ونوێژ دوو ڕكات دوو ڕكاته‌، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ ترسا (بانگی) به‌یانی به‌سه‌ردا بێت، یه‌ك ڕكات بكات، شه‌ونوێژه‌كانی به‌ ویتر كۆتاییان دێت».

بَابٌ فِي رَفْعِ الصَّوْتِ بِالْقِرَاءَةِ فِي صَلَاةِ اللَّيْلِ

باسێك دەربارەی ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ له‌ قوڕئانخوێندنی شه‌ونوێژدا

٢١٣. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: «كَانَتْ قِرَاءَةُ النَّبِيِّ عَلَى قَدْرِ مَا يَسْمَعُهُ مَنْ فِي الْحُجْرَةِ، وَهُوَ فِي الْبَيْتِ».

ئیبن عه‌بباس k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (له‌ شه‌ودا) كاتێك قوڕئانی ده‌خوێند به ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌نگی به‌رز ده‌كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ ماڵه‌كه‌یدا بووایه‌ له‌نێو ژووره‌كه‌ی گوێی لێ ده‌بوو.

٢١٤. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ h قَالَ: اعْتَكَفَ رَسُولُ اللَّهِ فِي الْمَسْجِدِ، فَسَمِعَهُمْ يَجْهَرُونَ بِالْقِرَاءَةِ، فَكَشَفَ السِّتْرَ، وَقَالَ: «أَلَا إِنَّ كُلَّكُمْ مُنَاجٍ رَبَّهُ، فَلَا يُؤْذِيَنَّ بَعْضُكُمْ بَعْضًا، وَلَا يَرْفَعْ بَعْضُكُمْ عَلَى بَعْضٍ فِي الْقِرَاءَةِ»، أَوْ قَالَ: «فِي الصَّلَاةِ».

ئه‌بو سه‌عید‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا ئیعتیكافی كرد له‌ مزگه‌وتدا، گوێی لێ بوو هاوه‌ڵان ده‌نگ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ قوڕئانخوێندندا، په‌رده‌كه‌ی لابرد و‌ فه‌رمووی: «ئاگادار بن ئێوه‌ هه‌مووتان موناجات له‌گه‌ڵ پەروەردگاردا ده‌كه‌ن، هه‌ندێكتان ئازار به‌ هه‌ندێكی دیكه‌تان مه‌گه‌یه‌نن،‌ له‌ قوڕئانخوێندنیشدا هه‌ندێكتان ده‌نگ به‌رز مه‌كه‌نه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌ندێكتاندا»، یان فه‌رمووی: «له‌ نوێژدا». (ڕاوییه‌كه‌ گومانی هه‌یه‌).

٢١٥. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ الْجُهَنِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الْجَاهِرُ بِالْقُرْآنِ، كَالْجَاهِرِ بِالصَّدَقَةِ، وَالْمُسِرُّ بِالْقُرْآنِ، كَالْمُسِرِّ بِالصَّدَقَةِ».

عوقبه‌ی كوڕی عامیری جوهه‌نی h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌وه‌ی به‌ ده‌نگی به‌رز قوڕئان ده‌خوێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ به‌ئاشكرا خێری كردبێت، ئه‌وه‌یشی به‌ ده‌نگی نزم و به‌نهێنی قوڕئان ده‌خوێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ خێری به‌نهێنی كردبێت».

🖍   تێبینی:

لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ بە شێوەیەك ده‌نگ به‌رز بكاته‌وه‌ كه‌ پێویست نه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ به‌پێی پێویست و ده‌نگخۆشی له‌ قوڕئاندا سوننه‌ت و فه‌رمانپێكراوه‌، ده‌ی ده‌نگی خۆش به‌بێ ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ ده‌رناكه‌وێت و جێبه‌جێ نابێت.

بَابٌ فِي صَلَاةِ اللَّيْلِ

باسێك ده‌رباره‌ی شه‌ونوێژ

٢١٦. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يُصَلِّي مِنَ اللَّيْلِ عَشْرَ رَكَعَاتٍ، وَيُوتِرُ بِسَجْدَةٍ، وَيَسْجُدُ سَجْدَتَيِ الْفَجْرِ، فَذَلِكَ ثَلَاثَ عَشْرَةَ رَكْعَةً.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ شه‌ودا ده‌ ڕكات شه‌ونوێژی ده‌كرد، به‌ یه‌ك ڕكات ویتری كرد، وه‌ دوو ڕكاتیش سوننه‌تی پێش به‌یانی ده‌كرد، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌كاته‌ سێزده‌ ڕكات.

٢١٧. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: «كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يُصَلِّي بِاللَّيْلِ ثَلَاثَ عَشْرَةَ رَكْعَةً، ثُمَّ يُصَلِّي إِذَا سَمِعَ النِّدَاءَ بِالصُّبْحِ رَكْعَتَيْنِ خَفِيفَتَيْنِ».

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا به‌ شه‌و سێزده‌ ڕكاتی ده‌كرد، پاشان ئه‌گه‌ر گوێی له‌ بانگ بووایه‌ دوو ڕكاتی كورت و پوختی ده‌كرد.

٢١٨. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّهُ رَقَدَ عِنْدَ النَّبِيِّ ، فَرَآهُ اسْتَيْقَظَ، فَتَسَوَّكَ وَتَوَضَّأَ، وَهُوَ يَقُولُ: «﴿ إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضِ ﴾»، حَتَّى خَتَمَ السُّورَةَ، ثُمَّ قَامَ فَصَلَّى رَكْعَتَيْنِ أَطَالَ فِيهِمَا الْقِيَامَ وَالرُّكُوعَ وَالسُّجُودَ، ثُمَّ انْصَرَفَ، فَنَامَ حَتَّى نَفَخَ، ثُمَّ فَعَلَ ذَلِكَ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ بِسِتِّ رَكَعَاتٍ، كُلُّ ذَلِكَ يَسْتَاكُ، ثُمَّ يَتَوَضَّأُ وَيَقْرَأُ هَؤُلَاءِ الْآيَاتِ، ثُمَّ أَوْتَرَ - قَالَ عُثْمَانُ: بِثَلَاثِ رَكَعَاتٍ فَأَتَاهُ الْمُؤَذِّنُ، فَخَرَجَ إِلَى الصَّلَاةِ، وَقَالَ ابْنُ عِيسَى: ثُمَّ أَوْتَرَ، فَأَتَاهُ بِلَالٌ، فَآذَنَهُ بِالصَّلَاةِ حِينَ طَلَعَ الْفَجْرُ فَصَلَّى رَكْعَتَيِ الْفَجْرِ، ثُمَّ خَرَجَ إِلَى الصَّلَاةِ، ثُمَّ اتَّفَقَا - وَهُوَ يَقُولُ: «اللَّهُمَّ اجْعَلْ فِي قَلْبِي نُورًا، وَاجْعَلْ فِي لِسَانِي نُورًا، وَاجْعَلْ فِي سَمْعِي نُورًا، وَاجْعَلْ فِي بَصَرِي نُورًا، وَاجْعَلْ خَلْفِي نُورًا، وَأَمَامِي نُورًا، وَاجْعَلْ مِنْ فَوْقِي نُورًا، وَمِنْ تَحْتِي نُورًا اللَّهُمَّ، وَأَعْظِمْ لِي نُورًا».

ئیبن عه‌بباس k ده‌گێڕێته‌وه‌:‌ له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا ماوه‌ته‌وه‌ و خه‌وتووه‌، جا بینیویه‌تی كه‌وا هه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و سیواكی كردووه‌ و ده‌ستنوێژی شوشتووه ‌و‌ فه‌رموویه‌تی: «﴿ إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضِ ﴾»، هه‌تا كۆتایی سووڕه‌ته‌كه‌ی خوێندۆته‌وه‌، پاشان هه‌ستا و دوو ڕكات نوێژی كرد كه‌ قوڕئانخوێندن و ڕكووع و سوجده‌ی تێدا درێژ كرده‌وه‌، پاشان وازی هێنا و خه‌وت به‌ جۆرێك پرخه‌ی هات، پاشان سێ جار ئه‌وه‌ی دووباره‌ كردۆته‌وه‌ به‌ شه‌ش ڕكات، هه‌موو جارێك سیواكی ده‌كرد، پاشان ده‌ستنوێژی ده‌گرته‌وه‌ و ئه‌و ئایه‌تانه‌ی ده‌خوێنده‌وه‌، پاشان نوێژی ویتری كرد، - عوسمان گوتوویه‌تی: به‌ سێ ڕكات (ویتری) كردووه‌، ئه‌وجار بانگبێژه‌كه‌ هاته‌ خزمه‌تی و چوو بۆ نوێژ، ئیبن عیسا گوتی: پاشان ویتری كرد، ئینجا بیلال هات ئاگاداری كرد بۆ نوێژی به‌یانی، كاتێك كه‌ به‌ره‌به‌یان ده‌ركه‌وت، ئینجا دوو ڕكاتی (پێش) نوێژی به‌یانی كرد، پاشان چوو بۆ نوێژ، پاشان ڕاوییه‌كان یه‌كده‌نگن كه‌وا - پێغه‌مبه‌ر ده‌یفه‌رموو: «اللَّهُمَّ اجْعَلْ فِي قَلْبِي نُورًا، وَاجْعَلْ فِي لِسَانِي نُورًا، وَاجْعَلْ فِي سَمْعِي نُورًا، وَاجْعَلْ فِي بَصَرِي نُورًا، وَاجْعَلْ خَلْفِي نُورًا، وَأَمَامِي نُورًا، وَاجْعَلْ مِنْ فَوْقِي نُورًا، وَمِنْ تَحْتِي نُورًا اللَّهُمَّ، وَأَعْظِمْ لِي نُورًا، واته‌: خوایه‌ نوور بخه‌یته‌ دڵمه‌وه‌، نوور بخه‌یته‌ زمانم، هه‌روه‌ها نوور بخه‌یته‌ گوێمه‌وه‌ و نوور بخه‌یته‌ چاومه‌وه‌ و دواوه‌ و پێشه‌وه‌م و سه‌ر و خوارووم ڕووناك بكه‌ی، خوایه‌ نووری گه‌وره‌ و شیاوم پێ بده‌یت».

٢١٩. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يُصَلِّي بِاللَّيْلِ ثَلَاثَ عَشْرَةَ رَكْعَةً بِرَكْعَتَيِ الْفَجْرِ.

عائیشه‌ i ده‌گێڕێته‌وه‌‌: پێغه‌مبه‌ر سێزده‌ ڕكات نوێژی ده‌كرد به‌ دوو ڕكاته‌كه‌ی پێش نوێژی به‌یانییه‌وه‌.

بَابُ مَا يُؤْمَرُ بِهِ مِنَ القَصْدِ فِي الصَّلَاةِ

باسی فه‌رمانكردن به‌ هاوسەنگی له‌ نوێژدا (نه‌ كورت نه‌ درێژ)

٢٢٠. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «اكْلَفُوا مِنَ الْعَمَلِ مَا تُطِيقُونَ، فَإِنَّ اللَّهَ لَا يَمَلُّ، حَتَّى تَمَلُّوا، وَإِنَّ أَحَبَّ الْعَمَلِ إِلَى اللَّهِ أَدْوَمُهُ، وَإِنْ قَلَّ»، وَكَانَ إِذَا عَمِلَ عَمَلًا أَثْبَتَهُ.

عائیشه‌ i ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «به‌ئه‌ندازه‌ی تواناتان له‌ كار و كرده‌وه‌ خۆتان ماندوو بكه‌ن، چونكه‌ له‌ ڕاستیدا خوا ڕووتان لێ وه‌رناگێڕێت هه‌تاكوو ئێوه‌ بێزار و بێتاقه‌ت ده‌بن (له‌ عیباده‌ت)، هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستترین كرده‌وه‌ له‌لای خوا ئه‌و كرده‌وه‌یه‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وام بێت، هه‌رچه‌ند كه‌میش بێت»، پێغه‌مبه‌ر هه‌ر كاتێك كار و كرده‌وه‌یه‌كی ده‌كرد جێگیر و به‌رده‌وامی ده‌كرد.

٢٢١. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ النَّبِيَّ بَعَثَ إِلَى عُثْمَانَ بْنِ مَظْعُونٍ، فَجَاءَهُ، فَقَالَ:«يَا عُثْمَانُ، أَرَغِبْتَ عَنْ سُنَّتِي»، قَالَ: لَا وَاللَّهِ يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَلَكِنْ سُنَّتَكَ أَطْلُبُ، قَالَ: «فَإِنِّي أَنَامُ وَأُصَلِّي، وَأَصُومُ وَأُفْطِرُ، وَأَنْكِحُ النِّسَاءَ، فَاتَّقِ اللَّهَ يَا عُثْمَانُ، فَإِنَّ لِأَهْلِكَ عَلَيْكَ حَقًّا، وَإِنَّ لِضَيْفِكَ عَلَيْكَ حَقًّا، وَإِنَّ لِنَفْسِكَ عَلَيْكَ حَقًّا، فَصُمْ وَأَفْطِرْ، وَصَلِّ وَنَمْ».

عائیشه‌ i ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر ناردی به‌دوای عوسمانی كوڕی مه‌زعوندا (كه‌ برای شیری پێغه‌مبه‌ری خوا بوو)، هات بۆلای، فه‌رمووی: ئه‌ی عوسمان، ئایا تۆ پشتت له‌ سوننه‌تی من كردووه»،‌ گوتی: نه‌خێر سوێند به‌ خوا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، به‌ڵكوو من شوێن سوننه‌تی تۆ ده‌كەوم، فه‌رمووی: «من به‌شێك له‌ شه‌و ده‌خه‌وم و‌ به‌شێكی نوێژ ده‌كه‌م، ڕۆژ هه‌یه‌ به‌ڕۆژووم ڕۆژیش هه‌یه‌ به‌ڕۆژوو نیم،‌ ژنیشم هێناوه‌، تۆش له‌ خوا بترسه‌ ئه‌ی عوسمان هاوسەرت مافی به‌سه‌رته‌وه‌ هه‌یه‌،‌ میوانت مافی به‌سه‌رته‌وه‌ هه‌یه‌، وه‌ نه‌فس و لاشه‌ی خۆت مافی به‌سه‌رته‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌ندێك ڕۆژ به‌ڕۆژوو به‌، هه‌ندێك ڕۆژوویش به‌ڕۆژوو مه‌به‌،‌ هه‌ندێك له‌ شه‌و بخه‌وه‌، هه‌ندێكیشی نوێژ بكه»‌.

بَابٌ فِي قِيَامِ شَهْرِ رَمَضَانَ

باسێك ده‌رباره‌ی شه‌و زیندووكردنه‌وه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا

٢٢٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h يَبْلُغُ بِهِ النَّبِيَّ : «مَنْ صَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ، وَمَنْ قَامَ لَيْلَةَ الْقَدْرِ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h فه‌رمووده‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت به‌ پێغه‌مبه‌ر (ڕه‌فعی ده‌كات، كه‌ فه‌رموویه‌تی): «هه‌ر كه‌سێك مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بێت، بڕوای وا بێت كه‌ فه‌ڕزه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌،‌ چاوه‌ڕێی پاداشت بێت له‌ خوا و نیه‌تی بۆ خوا بێت، له‌ گوناهه‌كانی پێشووی ده‌بووردرێت،‌ هه‌ر كه‌سێكیش له‌ شه‌وی قه‌در شه‌ونوێژ بكات بڕوای وا بێت كه‌ سوننه‌ته‌ و چاوه‌ڕێی پاداشت بكات له‌ خوا‌، له‌ گوناهه‌كانی پێشووی ده‌بووردرێت».

٢٢٣. عَنْ عَائِشَةَ i زَوْجِ النَّبِيِّ : أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى فِي الْمَسْجِدِ، فَصَلَّى بِصَلَاتِهِ نَاسٌ، ثُمَّ صَلَّى مِنَ الْقَابِلَةِ، فَكَثُرَ النَّاسُ، ثُمَّ اجْتَمَعُوا مِنَ اللَّيْلَةِ الثَّالِثَةِ، فَلَمْ يَخْرُجْ إِلَيْهِمْ رَسُولُ اللَّهِ ، فَلَمَّا أَصْبَحَ، قَالَ: «قَدْ رَأَيْتُ الَّذِي صَنَعْتُمْ فَلَمْ يَمْنَعْنِي مِنَ الْخُرُوجِ إِلَيْكُمْ، إِلَّا أَنِّي خَشِيتُ أَنْ تُفْرَضَ عَلَيْكُمْ». وَذَلِكَ فِي رَمَضَانَ.

عائیشه‌ی i خێزانی پێغه‌مبه‌ر ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا (له‌ شه‌وی ڕه‌مه‌زاندا) له‌ مزگه‌وتدا نوێژی كرد، كه‌سانێكیش له‌ دوایه‌وه‌ نوێژیان كرد به‌كۆمه‌ڵ (واته‌ ته‌ڕاویح)، بۆ شه‌وی دواتر دیسان نوێژی كرد، خه‌ڵكی زیاتر (بیستیان) هاتن (بۆ مزگه‌وت ته‌ڕاویحیان كرد له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا به‌كۆمه‌ڵ)، شه‌وی سێیه‌م خه‌ڵكی كۆ بووه‌وه،‌ پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌هاته‌ نێویان، جا كه‌ بۆ نوێژی به‌یانی هاته‌ نێویان، فه‌رمووی: «بینیم و ئاگادار بووم ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ كردتان، هیچ شتێك ڕێگریی له‌ من نه‌كرد كه‌ بێمه‌ نێوتان و پێشنوێژیتان بۆ بكه‌م ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ترسام نه‌ك خوا‌ فه‌ڕزی بكات له‌سه‌رتان (وه‌كوو ڕه‌حمه‌تێك به‌ ئوممه‌ته‌كه‌ی)»، ئه‌مه‌ش‌ له‌ ڕه‌مه‌زاندا بووه‌.

بَابٌ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ

باسێك دەربارەی شه‌وی قه‌در

٢٢٤. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «الْتَمِسُوهَا فِي الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ مِنْ رَمَضَانَ، فِي تَاسِعَةٍ تَبْقَى، وَفِي سَابِعَةٍ تَبْقَى، وَفِي خَامِسَةٍ تَبْقَى».

ئیبن عه‌بباس k له‌‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رمووی: «ئێوه‌ به‌دوای شه‌وی قه‌دردا بگه‌ڕێن له‌ ده‌ شه‌وی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان، نۆ ڕۆژی بمێنێت و حه‌وتی بمێنێت و پێنجی بمێنێت».

بَابٌ فِي كَمْ يُقْرَأُ الْقُرْآنُ

باسێك دەربارەی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژدا قوڕئان بخوێندرێت

٢٢٥. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ لَهُ: «اقْرَأِ الْقُرْآنَ فِي شَهْرٍ»، قَالَ: إِنِّي أَجِدُ قُوَّةً، قَالَ: «اقْرَأْ فِي عِشْرِينَ»، قَالَ: إِنِّي أَجِدُ قُوَّةً، قَالَ: «اقْرَأْ فِي خَمْسَ عَشْرَةَ»، قَالَ: إِنِّي أَجِدُ قُوَّةً، قَالَ: «اقْرَأْ فِي عَشْرٍ»، قَالَ: إِنِّي أَجِدُ قُوَّةً، قَالَ: «اقْرَأْ فِي سَبْعٍ، وَلَا تَزِيدَنَّ عَلَى ذَلِكَ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر پێی فه‌رمووە: «به‌رده‌وام مانگی جارێك قوڕئان خه‌تم بكه‌»، گوتی: من توانام له‌وه‌ زیاتره‌ (ده‌توانم زیاتر بخوێنم)، فه‌رمووی: «له‌ بیست ڕۆژدا بیخوێنه‌ (و خه‌تم بكه)»‌، گوتی: من توانام له‌وه‌ زیاتره‌، فه‌رمووی: «له‌ پازده‌ ڕۆژدا بیخوێنه‌ (و خه‌تم بكه)‌»، گوتی: من توانام له‌وه‌ زیاتره‌، فه‌رمووی: «له‌ ده‌ ڕۆژدا بیخوێنه‌ (و خه‌تم بكه)‌»، گوتی: من توانام له‌وه‌ زیاتره‌، فه‌رمووی: «له‌ حه‌وت ڕۆژدا بیخوێنه (‌و خه‌تم بكه‌)، له‌وه‌ زیاتر نا».

٢٢٦. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: قَالَ لِي رَسُولُ اللَّهِ : «صُمْ مِنْ كُلِّ شَهْرٍ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ، وَاقْرَأِ الْقُرْآنَ فِي شَهْرٍ»، فَنَاقَصَنِي وَنَاقَصْتُهُ، فَقَالَ «صُمْ يَوْمًا، وَأَفْطِرْ يَوْمًا»، قَالَ عَطَاءٌ: وَاخْتَلَفْنَا عَنْ أَبِي، فَقَالَ بَعْضُنَا: سَبْعَةَ أَيَّامٍ، وَقَالَ بَعْضُنَا: خَمْسًا

عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا پێی فه‌رمووم: «له‌ هه‌موو مانگێكدا سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو به‌، قوڕئانیش (به‌ته‌واوی) بخوێنه‌ له‌ مانگێكدا»، ئیدی من هه‌ر داوام كرد و پێم كه‌م بوو، ئه‌ویش (كاته‌كه‌ی) بۆ كه‌م كردمه‌وه‌ و فه‌رمووی: «ڕۆژێك به‌ڕۆژوو به‌ و ڕۆژێك به‌ڕۆژوو مه‌به‌»، عه‌تاء ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ بابم جیاواز بووین یه‌كێكمان ده‌یگوت: (بۆ قوڕئانخوێندنه‌كه‌ بۆی كرد به‌) حه‌وت ڕۆژ، یه‌كێكیشمان ده‌یگوت: پێنج ڕۆژ.

٢٢٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ يَعْنِي ابْنَ عَمْرٍو k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يَفْقَهُ مَنْ قَرَأَ الْقُرْآنَ فِي أَقَلَّ مِنْ ثَلَاثٍ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك قوڕئان خه‌تم بكات له‌ كه‌متر له‌ سێ ڕۆژ، ئه‌وا لێی تێناگات».

٢٢٨. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ يَزِيدَ قَالَ: سَأَلْتُ أَبَا مَسْعُودٍ h وَهُوَ يَطُوفُ بِالْبَيْتِ، فَقَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ قَرَأَ الْآيَتَيْنِ مِنْ آخِرِ سُورَةِ الْبَقَرَةِ فِي لَيْلَةٍ كَفَتَاهُ».

عه‌بدوڕڕه‌حمانی كوڕی یه‌زید ده‌ڵێت: پرسیارم كرد له‌ ئه‌بو مه‌سعوود h ته‌وافی به‌ده‌وری كه‌عبه‌دا ده‌كرد، گوتی: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «هه‌ر كه‌سێك دوو ئایه‌تی كۆتایی سووڕه‌تی به‌قه‌ڕه‌ له‌ شه‌ودا بخوێنێت (پێش خه‌وتن) ئه‌وه‌ به‌سیه‌تی».

بَابُ تَفْرِيعِ أَبْوَابِ السُّجُودِ، وَكَمْ سَجْدَةً فِي الْقُرْآنِ

باسی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ سوجده‌وه‌‌‌ هه‌یه‌ و‌ چه‌ند سوجده‌ی قوڕئانخوێندن هەیە له‌ قوڕئاندا

بَابُ مَا يَقُولُ إِذَا سَجَدَ

باسی ئەوەی دەگوترێت له‌ سوجده‌دا

٢٢٩. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَقُولُ فِي سُجُودِ الْقُرْآنِ بِاللَّيْلِ، يَقُولُ فِي السَّجْدَةِ مِرَارًا: «سَجَدَ وَجْهِي لِلَّذِي خَلَقَهُ، وَشَقَّ سَمْعَهُ وَبَصَرَهُ، بِحَوْلِهِ وَقُوَّتِهِ».

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ كڕنووشی قوڕئانخوێندندا به‌ شه‌و چه‌ند جارێك ده‌یفه‌رموو: «(سَجَدَ وَجْهِي لِلَّذِي خَلَقَهُ، وَشَقَّ سَمْعَهُ وَبَصَرَهُ، بِحَوْلِهِ وَقُوَّتِهِ)، واته‌: ڕووم كڕنووشی برد بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه‌ دروستی كردووه‌ و‌ هه‌سته‌وه‌ری بیستن و بینینی پێ به‌خشیوه‌ به‌هێز و توانای خۆی».

بَابُ اسْتِحْبَابِ الْوِتْرِ

باسی بەڵگەی ئەوە كە ویتر سونەتە

٢٣٠. عَنْ عَلِيٍّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «يَا أَهْلَ الْقُرْآنِ، أَوْتِرُوا، فَإِنَّ اللَّهَ وِتْرٌ، يُحِبُّ الْوِتْرَ».

عه‌لی h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌ی ئه‌هلی قوڕئان‌ ویتر بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوا تاكه‌ و‌ تاكی خۆش ده‌وێت».

بَابُ الْقُنُوتِ فِي الْوِتْرِ

باسی قونووت خوێندن له‌ ویتردا

٢٣١. عَنِ الْحَسَنِ بْنِ عَلِيٍّ k: عَلَّمَنِي رَسُولُ كَلِمَاتٍ أَقُولُهُنَّ فِي الْوِتْرِ، - قَالَ ابْنُ جَوَّاسٍ: فِي قُنُوتِ الْوِتْرِ: - «اللَّهُمَّ اهْدِنِي فِيمَنْ هَدَيْتَ، وَعَافِنِي فِيمَنْ عَافَيْتَ، وَتَوَلَّنِي فِيمَنْ تَوَلَّيْتَ، وَبَارِكْ لِي فِيمَا أَعْطَيْتَ، وَقِنِي شَرَّ مَا قَضَيْتَ، إِنَّكَ تَقْضِي وَلَا يُقْضَى عَلَيْكَ، وَإِنَّهُ لَا يَذِلُّ مَنْ وَالَيْتَ، وَلَا يَعِزُّ مَنْ عَادَيْتَ، تَبَارَكْتَ رَبَّنَا وَتَعَالَيْتَ».

حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی k (ده‌ڵێت): پێغه‌مبه‌ری خوا چه‌ند وشه‌یه‌كی فێر كردم له‌ ویتردا بیانخوێنم، -ئیبن جه‌وواس ده‌ڵێت: له‌ قونووتی ویتردا- (فێری كردووم بڵێم): «خوایه‌ هیدایه‌تم بده‌ی له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هیدایه‌تت داون، وه‌ بمپارێزیت له‌ هه‌موو هه‌وا و ئاره‌زوو و ڕه‌وشت و به‌ڵایەك له‌ كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پاراستوونت، خوایه‌ خۆت سه‌رپه‌رشتیاری كاروبارم بكه‌ی له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خۆت سه‌رپه‌رشتیاری كاروباریان ده‌كه‌یت و نایده‌یته‌ ده‌ست خۆیان، له‌ هه‌ر شتێك كه‌ پێت به‌خشیوم‌ به‌ره‌كه‌تی تێ بكه‌یت، خوایه‌ بمپارێزه‌ له‌خراپه‌ی هه‌ر شتێك كه‌ تۆ بڕیارت داوه‌، هه‌ر تۆ بڕیار ده‌ده‌ی كه‌س نییه‌ بڕیار به‌سه‌ر تۆدا بدات، هه‌ر كه‌سێك تۆ سه‌رپه‌رشتی بكه‌یت و خۆشت بوێت كه‌س ناتوانێت زه‌لیلی بكات، هه‌ر كه‌سێك تۆ دژایه‌تی بكه‌یت كه‌س ناتوانێت به‌هێز و باڵاده‌ستی بكات، خێر و به‌ره‌كه‌تی تۆ له‌ دونیا و قیامه‌ت گه‌لێك زۆره ‌و به‌رز و بڵندی له ‌ناو و سیفه‌ت و كرده‌وه‌كانتدا».

بَابٌ فِي وَقْتِ الْوِتْرِ

باسێك دەربارەی كاتی ویتر

٢٣٢. عَنْ مَسْرُوقٍ قَالَ: قُلْتُ لِعَائِشَةَ i: مَتَى كَانَ يُوتِرُ رَسُولُ اللَّهِ ؟ قَالَتْ: كُلَّ ذَلِكَ قَدْ فَعَلَ، أَوْتَرَ أَوَّلَ اللَّيْلِ، وَوَسَطَهُ، وَآخِرَهُ، وَلَكِنِ انْتَهَى وِتْرُهُ حِينَ مَاتَ إِلَى السَّحَرِ.

مه‌سڕووق ده‌ڵێت: به‌ عائیشه‌م i گوت: پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌ی ویتره‌كه‌ی ده‌كرد؟ گوتی: به‌ هه‌موو شێوازێك و له‌ هه‌موو كاتێكدا كردوویه‌تی، جاری وا بووه‌ له‌ سه‌ره‌تای شه‌ودا كردوویه‌تی، وه‌ جاری وا هه‌بووه‌ له‌ نێوه‌ڕاستی شه‌ودا، وه‌ جاری وا هه‌بووه‌ له‌ كۆتایی شه‌ودا، به‌ڵام له‌ كۆتایی ته‌مه‌نیدا زیاتر ویتره‌كه‌ی ده‌گه‌یشته‌ كاتی به‌ره‌به‌یان (له‌ كۆتایی شه‌ودا ده‌یكرد).

٢٣٣. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «اجْعَلُوا آخِرَ صَلَاتِكُمْ بِاللَّيْلِ وِتْرًا».

ئیبن عومه‌ر k له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «با دوا نوێژتان له‌ شه‌ودا ویتر بێت».

٢٣٤. عَنِ الْبَرَاءِ h: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يَقْنُتُ فِي صَلَاةِ الصُّبْحِ، زَادَ ابْنُ مُعَاذٍ: وَصَلَاةِ الْمَغْرِبِ.

به‌ڕاء h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر له‌ نوێژی به‌یانیدا قونووتی ده‌خوێند، ئیبن موعاز ئه‌مه‌ی زیاد كردووه‌: وه‌ له‌ نوێژی مه‌غریبیشدا.

بَابُ الْحَثِّ عَلَى قِيَامِ اللَّيْلِ

باسی هاندان بۆ شه‌ونوێژ

٢٣٥. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ، وَأَبِي هُرَيْرَةَ k قَالَا: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنِ اسْتَيْقَظَ مِنَ اللَّيْلِ وَأَيْقَظَ امْرَأَتَهُ، فَصَلَّيَا رَكْعَتَيْنِ جَمِيعًا، كُتِبَا مِنَ الذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا، وَالذَّاكِرَاتِ».

ئه‌بو سه‌عیدی خودری و ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ k ده‌ڵێن: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك به ‌شه‌و هه‌ڵسێت و خێزانه‌كه‌شی هه‌ڵسێنێت دوو ڕكات نوێژ به‌یه‌كه‌وه‌ بكه‌ن، ئه‌وه‌ ناونووس ده‌كرێن له‌و ژن و پیاوانه‌ی كه‌ زۆر زیكری خوا ده‌كه‌ن».

بَابٌ فِي ثَوَابِ قِرَاءَةِ الْقُرْآنِ

باسێك دەربارەی پاداشتی قوڕئانخوێندن

٢٣٦. عَنْ عُثْمَانَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْآنَ وَعَلَّمَهُ».

عوسمان h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «باشترینتان ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ خۆی فێری قوڕئان ببێت و خه‌ڵكیش فێری قوڕئان بكات».

٢٣٧. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَا اجْتَمَعَ قَوْمٌ فِي بَيْتٍ مِنْ بُيُوتِ اللَّهِ تَعَالَى، يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَيَتَدَارَسُونَهُ بَيْنَهُمْ، إِلَّا نَزَلَتْ عَلَيْهِمُ السَّكِينَةُ، وَغَشِيَتْهُمُ الرَّحْمَةُ، وَحَفَّتْهُمُ الْمَلَائِكَةُ، وَذَكَرَهُمُ اللَّهُ فِيمَنْ عِنْدَهُ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «هیچ كۆمەڵە كه‌سانێك نین له‌ ماڵێك له‌ ماڵه‌كانی خوای به‌رزدا دابنیشن، كتێبه‌كه‌ی‌ خوا بخوێننه‌وه‌و دیڕاسه‌ی بكه‌ن و شی بكه‌نه‌وه‌ و لێكی بده‌نه‌وه‌، مسۆگەر هێمنی و ئارامی و ڕه‌حمه‌ت داده‌به‌زێته‌ سه‌ریان، وه‌ ڕه‌حمه‌تی خوا‌ دایانده‌پۆشێت، فریشته‌كان (فریشته‌ی ڕه‌حمه‌ت) ده‌وریان ده‌گرن، وه‌ خوا له‌لای فریشته‌ به‌ڕێزه‌كان باسیان ده‌كات (واته‌: سه‌نا و ستاییشیان ده‌كات)».

بَابُ فَاتِحَةِ الْكِتَابِ

باسی سووڕه‌تی فاتیحه‌

٢٣٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، أُمُّ الْقُرْآنِ، وَأُمُّ الْكِتَابِ، وَالسَّبْعُ الْمَثَانِي».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «(الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ)، بنچینەی هه‌موو ئایه‌ته‌كانی قوڕئانه‌، گه‌وره‌ی هه‌موو په‌رتووكه‌كه‌یه‌ و‌ ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی حه‌وته‌».

بَابُ مَا جَاءَ فِي آيَةِ الْكُرْسِيِّ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌ر‌باره‌ی ئایه‌تی كورسی

٢٣٩. عَنْ أُبَيِّ بْنِ كَعْبٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ : «أَبَا الْمُنْذِرِ، أَيُّ آيَةٍ مَعَكَ مِنْ كِتَابِ الَّلهِ أَعْظَمُ؟»، قَالَ: قُلْتُ: الَّلهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ، قَالَ: «أَبَا الْمُنْذِرِ، أَيُّ آيَةٍ مَعَكَ مِنْ كِتَابِ اللَّهِ أَعْظَمُ؟»، قَالَ: قُلْتُ: ﴿ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ﴾ البقرة: 255. قَالَ: فَضَرَبَ فِي صَدْرِي، وَقَالَ: «لِيَهْنِ لَكَ يَا أَبَا الْمُنْذِرِ الْعِلْمُ».

ئوبه‌ی كوڕی كه‌عب h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «ئه‌ی باوكی مونزیر، چ ئایه‌تێكت له‌به‌ره‌ یان له‌لایه‌ له‌ كتێبی خوا كه‌ گه‌وره‌ترین ئایه‌ت بێت (واته‌: خوێندنی پاداشتی زیاتر بێت)؟»، ده‌ڵێت: گوتم: خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی زاناترن، فه‌رمووی: «ئه‌ی باوكی مونزیر، چ ئایه‌تێكت له‌لایه‌ گه‌وره‌ترین ئایه‌ت بێت له‌ كتێبی خوای گه‌وره‌؟»، ده‌ڵێت: گوتم: ﴿ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ﴾، ده‌ستی دا به‌ سینگمدا و فه‌رمووی: «زانست و زانیاری ده‌ست تۆ بكه‌وێت به‌ئاسانی و به‌بێ ماندووبوون ئه‌ی باوكی مونزیر».

بَابٌ فِي سُورَةِ الصَّمَدِ

باسێك دەربارەی پێگەی سووڕه‌تی ئیخلاص

٢٤٠. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h: أَنَّ رَجُلًا سَمِعَ رَجُلًا يَقْرَأُ: قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ يُرَدِّدُهَا، فَلَمَّا أَصْبَحَ جَاءَ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ ، فَذَكَرَ لَهُ، وَكَأَنَّ الرَّجُلَ يَتَقَالُّهَا، فَقَالَ النَّبِيُّ : «وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، إِنَّهَا لَتَعْدِلُ ثُلُثَ الْقُرْآنِ».

ئه‌بو سه‌عیدی خودری h ده‌گێڕێته‌وه‌: پیاوێك گوێی له‌ پیاوێكی دیكه‌ بوو سووڕه‌تی ئیخلاصی ده‌خوێند و دووباره‌ی ده‌كرده‌وه‌، به‌یانی كرده‌وه‌ پیاوه‌كه‌ هات بۆلای پێغه‌مبه‌ری خوا بۆی باس كرد، گوتی: پیاوێك هه‌ر سووڕه‌تی ئیخلاصی ده‌خوێند و دووباره‌ی ده‌كرده‌وه،‌ وه‌كوو ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌كه‌می بزانێت، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: «سوێند به‌و خوایه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته‌، سووڕه‌تی ئیخلاص (پاداشته‌كه‌ی) به‌رانبه‌ره‌ به‌ سێیه‌كی قوڕئان».

٢٤١. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مُغَفَّلٍ h قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَوْمَ فَتْحِ مَكَّةَ وَهُوَ عَلَى نَاقَةٍ يَقْرَأُ بِسُورَةِ الْفَتْحِ، وَهُوَ يُرَجِّعُ.

عه‌بدوڵڵای كوڕی موغه‌ففه‌ل h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوام بینی له‌ ڕۆژی فه‌تحی مه‌ككه‌دا، له‌سه‌ر حوشتره‌كه‌ی بوو، سووڕه‌تی فه‌تحی ده‌خوێند و‌ ته‌ڕجیعی ده‌كرد (واته‌: به ‌ده‌نگی خۆش و ته‌رتیله‌وه‌ ده‌یخوێند).

٢٤٢. عَنِ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «زَيِّنُوا الْقُرْآنَ بِأَصْوَاتِكُمْ».

به‌ڕائی كوڕی عازیب h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «قوڕئان جوانتر بكه‌ن به‌ ده‌نگتان (به‌ ده‌نگی خۆشتان و به‌ ته‌جویده‌كه‌ی)».

٢٤٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «مَا أَذِنَ اللَّهُ لِشَيْءٍ، مَا أَذِنَ لِنَبِيٍّ حَسَنِ الصَّوْتِ يَتَغَنَّى بِالْقُرْآنِ، يَجْهَرُ بِهِ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «خوای پەروەردگار گوێبیستی بۆ هیچ شتێك نەكردووە وەك گوێبیستی بۆ پێغەمبەرێكی دەنگخۆش لە كاتێكدا كە قوڕئان دەخوێنێت و دەنگی پێی بەرز دەكاتەوە».

بَابُ الدُّعَاءِ

باسی دوعا و پاڕانه‌وه‌

٢٤٤. عَنِ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «الدُّعَاءُ هُوَ الْعِبَادَةُ، ﴿ قَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ﴾ غافر: 60».

نوعمانی كوڕی به‌شیر h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «پاڕانه‌وه‌ بریتییه‌ له‌ عیباده‌ت، خوا فه‌رموویه‌تی: ﴿ قَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ﴾، داوام لێ بكه‌ن و لێم بپاڕێنه‌وه‌ منیش وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه‌».

٢٤٥. أَنَّ فَضَالَةَ بْنَ عُبَيْدٍ h صَاحِبَ رَسُولِ اللَّهِ يَقُولُ: سَمِعَ رَسُولُ اللَّهِ رَجُلًا يَدْعُو فِي صَلَاتِهِ لَمْ يُمَجِّدِ اللَّهَ تَعَالَى، وَلَمْ يُصَلِّ عَلَى النَّبِيِّ ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «عَجِلَ هَذَا»، ثُمَّ دَعَاهُ فَقَالَ لَهُ - أَوْ لِغَيْرِهِ -: «إِذَا صَلَّى أَحَدُكُمْ، فَلْيَبْدَأْ بِتَمْجِيدِ رَبِّهِ جَلَّ وَعَزَّ، وَالثَّنَاءِ عَلَيْهِ، ثُمَّ يُصَلِّي عَلَى النَّبِيِّ ، ثُمَّ يَدْعُو بَعْدُ بِمَا شَاءَ».

فه‌زاڵه‌ی كوڕی عوبه‌ید h هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ری خوا گوێی لێ بوو پیاوێك له‌ كۆتایی (یان له‌دوای) نوێژه‌كه‌یدا دوعای ده‌كرد، به‌ڵام حه‌مد و سه‌نا و ستاییشی خوای بەرز‌ى نه‌كرد و صەڵاواتی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر نه‌دا، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «ئه‌مه‌ په‌له‌ی كرد»، پاشان بانگی كرد پێی فه‌رموو، -یان به‌ جگه له‌‌ ئه‌وی فه‌رموو-: «ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان‌ نوێژی كرد، با حه‌مد و سه‌نا و ستاییشی خوا بكات، پاشان صەڵاوات بدات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ، پاشان چ دوعایه‌ك ویستی لێ بوو با بیكات و بپاڕێته‌وه‌ (ئاوا زیاتر نزاكه‌ گیرا ده‌بێت)».

٢٤٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «يُسْتَجَابُ لِأَحَدِكُمْ مَا لَمْ يَعْجَلْ، فَيَقُولُ: قَدْ دَعَوْتُ، فَلَمْ يُسْتَجَبْ لِي».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «دوعاى هەر یەكێك لە ئێوە وەڵام دەدرێتەوە مادام پەلە نەكات، (پەلەكردنیش ئەوەیە كە یەكێك) دەڵێت: دوعام كرد و وەڵام نەدرامەوە».

٢٤٧. عَنْ سَلْمَانَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ رَبَّكُمْ b حَيِيٌّ كَرِيمٌ، يَسْتَحْيِي مِنْ عَبْدِهِ إِذَا رَفَعَ يَدَيْهِ إِلَيْهِ، أَنْ يَرُدَّهُمَا صِفْرًا».

سه‌لمانی فارسی h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «بێگومان پەروەردگارتان b بەشەرمە (وەك چۆن كەسێك شەرم بكات و نەتوانێت نەبەخشێت كاتێك داوای لێ دەكەن)، بەڕێزیشە (ڕێز لە بەندەی خۆی دەگرێت و پێی دەبەخشێت)، پێیناخۆشە ئەگەر بەندەیەكی دەستەكانى بۆ لای بەرز بكاتەوە و لێى بپاڕێتەوە ڕەتى بكاتەوە بە بەتاڵى»‌.

٢٤٨. عن عَبْد اللَّهِ بْن بُرَيْدَةَ، عَنْ أَبِيهِ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ سَمِعَ رَجُلًا يَقُولُ: اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ أَنِّي أَشْهَدُ أَنَّكَ أَنْتَ اللَّهُ، لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، الْأَحَدُ الصَّمَدُ الَّذِي لَمْ يَلِدْ، وَلَمْ يُولَدْ، وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ، فَقَالَ: «لَقَدْ سَأَلْتَ اللَّهَ بِالِاسْمِ الَّذِي إِذَا سُئِلَ بِهِ أَعْطَى، وَإِذَا دُعِيَ بِهِ أَجَابَ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی بوڕه‌یده‌، له‌ باوكییه‌وه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا گوێی له‌ پیاوێك بوو ده‌یگوت: خوایه‌ من داوا له‌ تۆ ده‌كه‌م، من شایه‌تی ده‌ده‌م كه‌ تۆ تاك و ته‌نهای، بێهاوتای، به‌ته‌نها شایه‌نی په‌رستنی، هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نییه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگە لە تۆ، تاك و ته‌نهایت و هه‌موو كه‌س پێویستی به‌ تۆیه‌، تۆ پێویستت به‌ كه‌س نییه‌، كه‌ست لێ نه‌بووه‌، له‌ كه‌س نه‌بوویت و‌ هیچ كه‌سێك هاوشێوه‌ی تۆ نییه‌، (پێغه‌مبه‌ر ) فه‌رمووی: «به‌دڵنیایی داوات له‌ خوا‌ كرد به‌و ناوه‌ی كه‌ ئه‌گەر داوای پێ بكرێت ده‌یبه‌خشێت، دوعای پێ بكرێت وه‌ڵامی ده‌داته‌وه».

بَابُ مَا يَقُولُ الرَّجُلُ إِذَا سَلَّمَ

باسی ئەوەی كە دەگوترێت دوای سه‌لامدانه‌وە

٢٤٩. عَنْ أَبِي الزُّبَيْرِ قَالَ: سَمِعْتُ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ الزُّبَيْرِ k عَلَى الْمِنْبَرِ يَقُولُ: كَانَ النَّبِيُّ إِذَا انْصَرَفَ مِنَ الصَّلَاةِ، يَقُولُ: «لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ، وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ، أَهْلُ النِّعْمَةِ وَالْفَضْلِ وَالثَّنَاءِ الْحَسَنِ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ، وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ».

ئه‌بو زوبه‌یر ده‌ڵێت: گوێم له‌ عه‌بدوڵڵای كوڕی زوبه‌یر k بوو له‌سه‌ر مینبه‌ر ده‌یگوت: پێغه‌مبه‌ر له‌ نوێژ ته‌واو بووایه‌ ده‌یفه‌رموو: «(لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ، وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ، أَهْلُ النِّعْمَةِ وَالْفَضْلِ وَالثَّنَاءِ الْحَسَنِ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ، وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ)، واته‌: هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نییه‌ جگه‌ له‌ خوا، تاك و ته‌نهایه‌ و هیچ هاوبه‌شێكی نییه‌، هه‌موو موڵك و ستاییشێك هه‌ر بۆ ئه‌وه‌، هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نییه‌ جگه‌ له‌ خوا، به‌دڵسۆزییه‌وه‌ په‌رستش و عیباده‌ت و دینداری بۆ ده‌كه‌ین، با بێبڕوایانیش پێیانناخۆش بێت،‌ هه‌ر خوا خاوه‌نی هه‌موو نیعمه‌ته‌كانه‌، ئه‌و ده‌به‌خشێت، ئه‌و ئه‌هلی فه‌زڵ و چاكه‌ و مه‌دح و سه‌نا و ستاییشی چاكه‌،‌ به‌دڵسۆزییه‌وه‌ په‌رستش و عیباده‌ت و دینداری بۆ ده‌كه‌ین، با بێبڕوایانیش پێیانناخۆش بێت».

٢٥٠. عَنْ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ h قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ إِذَا سَلَّمَ مِنَ الصَّلَاةِ، قَالَ: «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ وَمَا أَخَّرْتُ، وَمَا أَسْرَرْتُ وَمَا أَعْلَنْتُ، وَمَا أَسْرَفْتُ وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي، أَنْتَ الْمُقَدِّمُ وَأَنْتَ الْمُؤَخِّرُ، لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ».

عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر سه‌لامی بدایاته‌وه‌ له‌ نوێژ ده‌یفه‌رموو: «خوایه‌ لێم خۆش به‌، له‌ هه‌موو ئه‌و گوناهانه‌ی كه‌ پێشتر كردوومه‌،‌ له‌وانه‌ش كه‌ دوام خستووه‌ یان كه‌مته‌رخه‌مییه‌كم هه‌بووه‌،‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌نهێنی كردوومه‌ و‌ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ئاشكرا كردوومه‌، ئه‌وه‌ش كه‌ زێدەڕ‌ۆییم كردووه‌،‌ ئه‌وه‌ی كه‌ تۆ خۆت زاناتر و شاره‌زاتری پێی له‌ من، خوایه‌ تۆ هه‌ر كه‌سێك پێش بخه‌یت به‌ ویستی خۆت پێشی ده‌خه‌یت و هه‌ر كه‌سێكیش دوا بخه‌ی به‌ ویستی خۆت دوای ده‌خه‌یت، هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نییه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگە لە تۆ».

٢٥١. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ يَدْعُو:«رَبِّ أَعِنِّي وَلَا تُعِنْ عَلَيَّ، وَانْصُرْنِي وَلَا تَنْصُرْ عَلَيَّ، وَامْكُرْ لِي وَلَا تَمْكُرْ عَلَيَّ، وَاهْدِنِي وَيَسِّرْ هُدَايَ إِلَيَّ، وَانْصُرْنِي عَلَى مَنْ بَغَى عَلَيَّ، اللَّهُمَّ اجْعَلْنِي لَكَ شَاكِرًا، لَكَ ذَاكِرًا، لَكَ رَاهِبًا، لَكَ مِطْوَاعًا إِلَيْكَ، مُخْبِتًا، أَوْ مُنِيبًا، رَبِّ تَقَبَّلْ تَوْبَتِي، وَاغْسِلْ حَوْبَتِي، وَأَجِبْ دَعْوَتِي، وَثَبِّتْ حُجَّتِي، وَاهْدِ قَلْبِي، وَسَدِّدْ لِسَانِي، وَاسْلُلْ سَخِيمَةَ قَلْبِي».

ئیبن عه‌بباس k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر دوعای ده‌كرد: «خوایه‌ یارمه‌تیم بده‌ و سه‌ركه‌وتووم بكه‌، یارمه‌تی كه‌س مه‌ده‌ به‌سه‌ر مندا (زاڵ بێت)، به‌سه‌ر ‌بێبڕوایان زاڵم بكه‌، ئه‌وان به‌سه‌ر مندا زاڵ مه‌كه‌، نه‌خشه ‌و پلان بۆ من بكه‌ دژی وان، بۆ ئه‌وان دژی من مه‌یكه‌، ڕێنموویم بكه ‌و ڕێنموویشم بۆ ئاسان بكه‌، خوایه‌ هه‌ر كه‌سێك سته‌می لێ كردووم به‌سه‌ریدا سه‌رم بخه‌، خوایه‌ وام لێ بكه‌ هه‌موو كات سوپاسگوزارت بم، هه‌موو كات زیكری تۆ بكه‌م، له‌ تۆ بترسێم له‌ نهێنی و ئاشكرادا، زۆر گوێڕایه‌ڵی تۆ بم، خشوع و ته‌وازوعم بۆ تۆ هه‌بێت، بۆلای تۆ بگه‌ڕێمه‌وه‌، خوایه‌ ته‌وبه‌م لێ وه‌ربگره‌، خوایه‌ گوناهم بشۆره‌وه‌، وه‌ڵامم بده‌ره‌وه‌، به‌ڵگه‌م جێگیر بكه‌، هیدایه‌تی دڵم بده‌، زمانم ڕێك و ڕاست بكه‌ (به‌ گوتنی هه‌ق)، ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی له‌ دڵمدا هه‌یه‌ خوایه‌ هه‌مووی ده‌ربكه»‌.

بَابٌ فِي الِاسْتِغْفَارِ

باسێك دەربارەی داوای لێخۆشبوون كردن

٢٥٢. عَنِ الْأَغَرِّ الْمُزَنِيِّ h - وَكَانَتْ لَهُ صُحْبَةٌ - قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّهُ لَيُغَانُ عَلَى قَلْبِي، وَإِنِّي لَأَسْتَغْفِرُ اللَّهَ فِي كُلِّ يَوْمٍ مِائَةَ مَرَّةٍ».

ئه‌غه‌رری موزه‌نی h -كه‌ له‌ هاوه‌ڵان بووه-‌ ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «جاری وایه‌ منیش حاڵه‌تێكم بۆ دروست ده‌بێت كه‌ تێبكه‌وم ئه‌وه‌ی كه‌ به‌سه‌ر مرۆڤدا دێت دڵم بێ ئاگا بێت، هه‌موو ڕۆژێك من سه‌د جار داوای لێخۆشبوون له‌ خوا‌ ده‌كه‌م».

٢٥٣. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: إِنْ كُنَّا لَنَعُدُّ لِرَسُولِ اللَّهِ فِي الْمَجْلِسِ الْوَاحِدِ مِائَةَ مَرَّةٍ: «رَبِّ اغْفِرْ لِي، وَتُبْ عَلَيَّ، إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ».

ئیبن عومه‌ر k ده‌ڵێت: ئێمه‌ له‌ یه‌ك كۆڕ و مه‌جلیسدا سه‌د جار ده‌مانژمارد پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌م زیكره‌ی ده‌كرد: «(رَبِّ اغْفِرْ لِي، وَتُبْ عَلَيَّ، إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ)، واته‌: خوایه‌ لێم خۆش به‌ و ته‌وبه‌م لێ وه‌ربگره‌، به‌ڕاستی تۆ زۆر ته‌وبه‌وه‌رگر و زۆر به‌به‌زه‌ییت».

٢٥٤. عَنْ عَبْدِ الْعَزِيزِ بْنِ صُهَيْبٍ قَالَ: سَأَلَ قَتَادَةُ، أَنَسًا k أَيُّ دَعْوَةٍ كَانَ يَدْعُو بِهَا رَسُولُ أَكْثَرُ، قَالَ: كَانَ أَكْثَرُ دَعْوَةٍ يَدْعُو بِهَا: «اللَّهُمَّ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً، وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ».

عه‌بدولعه‌زیزی كوڕی صوهه‌یب ده‌ڵێت: قه‌تاده‌ پرسیاری كرد له‌ ئه‌نه‌س k: پێغه‌مبه‌ر چ دوعایه‌كی زۆر ده‌كرد؟ گوتی: زۆرترین دوعای ئه‌وه‌بوو: «(اللَّهُمَّ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً، وَقِنَا عَذَابَ النَّار)، واته‌: خوایه‌ له‌ دونیادا چاكه‌مان پێ ببه‌خشه‌، (له‌ هه‌موو ناز و نیعمه‌ت و هه‌موو شتێك كه‌ چاك بێت)، له‌ قیامه‌تیشدا چاكه‌مان پێ ببه‌خشه‌ (له‌دوای مردن)،‌ له‌ سزای ئاگری دۆزه‌خیش بمانپارێزه‌».

٢٥٥. عَنْ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ h: أَنَّ رَسُولَ أَخَذَ بِيَدِهِ، وَقَالَ: «يَا مُعَاذُ، وَاللَّهِ إِنِّي لَأُحِبُّكَ، وَاللَّهِ إِنِّي لَأُحِبُّكَ»، فَقَالَ: «أُوصِيكَ يَا مُعَاذُ لَا تَدَعَنَّ فِي دُبُرِ كُلِّ صَلَاةٍ تَقُولُ: اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ، وَشُكْرِكَ، وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ».

موعازی كوڕی جه‌به‌ل h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ستی گرت (وه‌كوو خۆشویستنێك) و فه‌رمووی: «ئەی موعاز! سوێند بە خوا خۆشم دەوێیت، سوێند بە خوا خۆشم دەوێیت»، پاشان فەرمووی: «ئەى موعاز وەسییەتت بۆ دەکەم واز نەهێنیت لەم پاڕانەوەیە، لەدواى هەموو نوێژێک، بڵێ: خوایە یارمەتیم بدە لەسەر یادکردن و سوپاسگوزاریکردن و باش پەرستنت».

٢٥٦. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ h قَالَ: أَمَرَنِي رَسُولُ اللَّهِ أَنْ أَقْرَأَ بِالْمُعَوِّذَاتِ دُبُرَ كُلِّ صَلَاةٍ.

عوقبه‌ی كوڕی عامیر h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی پێ كردم له‌دوای هه‌موو نوێژه‌‌ (فه‌ڕزه‌)كان سووڕه‌تی (الناس) و سووڕه‌تی (الفلق) بخوێنم.

٢٥٧. عن أَبي سَعِيدٍ الْخُدْرِيَّ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «مَنْ قَالَ: رَضِيتُ بِاللَّهِ رَبًّا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا، وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا، وَجَبَتْ لَهُ الْجَنَّةُ».

ئه‌بو سه‌عیدی خودری h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك بڵێت: ڕازیم به‌ په‌روه‌ردگارییه‌تی (الله)، به‌ ئایینی ئیسلام، به‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی موحه‌ممه‌د، ئه‌وه‌ به‌هه‌شتی بۆ پێویست ده‌بێت».

٢٥٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «مَنْ صَلَّى عَلَيَّ وَاحِدَةً، صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ عَشْرًا».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك یه‌ك صەڵاوات له‌سه‌ر من بدات، خوای گه‌وره‌ ده‌ جار صەڵاوات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ ده‌دات».

🖍   تێبینی:

صه‌ڵاوات له‌لایه‌ن خواوه‌، واته‌: ڕه‌حمه‌ت و سۆز و به‌زه‌یی و به‌خشنده‌یی.

بَابُ النَّهْيِ عَنْ أَنْ يَدْعُوَ الْإِنْسَانُ عَلَى أَهْلِهِ وَمَالِهِ

باسی ناپەسندی دوعاكردنی خراپ لە منداڵ و ماڵ و سامانی خۆت

٢٥٩. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تَدْعُوا عَلَى أَنْفُسِكُمْ، وَلَا تَدْعُوا عَلَى أَوْلَادِكُمْ، وَلَا تَدْعُوا عَلَى خَدَمِكُمْ، وَلَا تَدْعُوا عَلَى أَمْوَالِكُمْ، لَا تُوَافِقُوا مِنَ اللَّهِ b سَاعَةَ نَيْلٍ فِيهَا عَطَاءٌ، فَيَسْتَجِيبَ لَكُمْ».

جابیری كوڕی عه‌بدوڵڵا i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «دوعا له‌ خۆتان مه‌كه‌ن، دوعا له‌ منداڵه‌كانتان مه‌كه‌ن، دوعا له‌ خزمه‌تكارتان مه‌كه‌ن، دوعا له‌ ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانتان مه‌كه‌ن (به ‌لەناوچوون)، نه‌وه‌كوو ئه‌و كاته‌ی كه‌ تۆ دوعا ده‌كه‌یت بكه‌وێته‌ ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ خوا b دوعای تێدا وه‌رده‌گرێت».

بَابُ الصَّلَاةِ عَلَى غَيْرِ النَّبِيِّ ﷺ

باسی صەڵاواتدان له‌سه‌ر غەیری پێغه‌مبه‌ر ﷺ (ئایا دروسته‌ یان نا؟)

٢٦٠. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k: أَنَّ امْرَأَةً قَالَتْ لِلنَّبِيِّ : صَلِّ عَلَيَّ وَعَلَى زَوْجِي، فَقَالَ النَّبِيُّ : «صَلَّى اللَّهُ عَلَيْكِ وَعَلَى زَوْجِكِ».

جابری كوڕی عه‌بدوڵڵا i ده‌گێڕێته‌وه‌: ئافره‌تێك گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صه‌ڵاوات له‌سه‌ر خۆم و له‌سه‌ر مێرده‌كه‌م بده‌ (صه‌ڵاوات: واته‌: دوعای خێر)، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: «خوا‌ صه‌ڵاوات له‌سه‌ر خۆت و له‌سه‌ر مێرده‌كه‌شت بدات».

بَابُ الدُّعَاءِ بِظَهْرِ الْغَيْبِ

باسی دوعا كردن به‌نهێنی بۆ موسوڵمان

٢٦١. عن أُمّ الدَّرْدَاءِ، قَالَتْ: حَدَّثَنِي سَيِّدِي أَبُو الدَّرْدَاءِ h أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «إِذَا دَعَا الرَّجُلُ لِأَخِيهِ بِظَهْرِ الْغَيْبِ، قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ: آمِينَ، وَلَكَ بِمِثْلٍ».

ئوم ده‌ڕداء ده‌ڵێت: گه‌وره‌م ئه‌بو ده‌ڕداء (ی هاوسه‌رم) h بۆی گێڕامه‌وه‌: گوێی لێ بوو پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: «كاتێك كه‌ كه‌سێك دوعا بۆ برایه‌كی موسوڵمانی بكات به‌نهێنی، ئه‌وه‌ فریشته‌كان ده‌ڵێن: ئامین، ئه‌و دوعایه‌ی بۆ ئه‌وت كردووه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ بۆ خۆشت».

بَابُ مَا يَقُولُ الرَّجُلُ إِذَا خَافَ قَوْمًا

باسی كه‌سێك كه‌ له‌ كه‌سانێك بترسێت چی ده‌ڵێت؟

٢٦٢. عَنْ أَبِي بُرْدَةَ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ h: أَنَّ أَبَاهُ حَدَّثَهُ: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ إِذَا خَافَ قَوْمًا، قَالَ: «اللَّهُمَّ إِنَّا نَجْعَلُكَ فِي نُحُورِهِمْ، وَنَعُوذُ بِكَ مِنْ شُرُورِهِمْ».

ئه‌بو بوڕده‌ی كوڕی عه‌بدوڵڵا h ده‌گێڕێته‌وه‌: باوكی بۆی گێڕاوه‌ته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر له‌ كه‌سانێك بترسایه‌ ده‌یفه‌رموو: «خوایه‌ ئێمه‌ ده‌تكه‌ین به‌گژیاندا (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ گه‌رده‌نیان ڕووبه‌ڕووی مرۆڤـ ده‌بنه‌وه‌)،‌ په‌نا به‌ تۆ ده‌گرین له‌ شه‌ڕ و خراپه‌یان (له‌ شه‌ڕ و خراپه‌یان بمانپارێزه‌، تۆ خۆت وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه‌ و له‌ناویان به‌ریت)».

بَابٌ فِي الِاسْتِعَاذَةِ

باسێك ده‌رباره‌ی په‌ناگرتن

٢٦٣. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h يَقُولُ: كَانَ رَسُولُ يَقُولُ: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْعَجْزِ وَالْكَسَلِ، وَالْجُبْنِ وَالْبُخْلِ، وَالْهَرَمِ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ».

ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: «خوایه‌ په‌نا به ‌تۆ ده‌گرم له‌ بێده‌سه‌ڵاتى و‌ ته‌مبه‌ڵی و ترسنۆكی و ڕه‌زیلی و ئه‌وپه‌ڕی ته‌مه‌ن پیری (كه‌ مرۆڤـ عه‌قڵی له‌ده‌ست بدات وه‌كوو منداڵی لێ بێت)، خوایه‌ په‌نا به‌ تۆ ده‌گرم له‌ سزای نێو گۆڕ،‌ په‌نا به ‌تۆ ده‌گرم له‌ فیتنه‌ی ژیان و مردن».

٢٦٤. عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ كَانَ يُعَلِّمُهُمْ هَذَا الدُّعَاءَ كَمَا يُعَلِّمُهُمُ السُّورَةَ مِنَ الْقُرْآنِ، يَقُولُ: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بباس k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فێری ئه‌م دوعایانه‌ی ده‌كردن، هه‌ر وه‌كوو چۆن فێری سووڕه‌تێكی‌ قوڕئانی ده‌كردن، ده‌یفه‌رموو: «خوایه‌ په‌نا به ‌تۆ ده‌گرم له‌ سزای دۆزه‌خ، په‌نا به ‌تۆ ده‌گرم له‌ سزای نێو گۆڕ، په‌نا به ‌تۆ ده‌گرم له‌ فیتنه‌ی مه‌سیحی ده‌ججال (ئه‌گه‌ر پێی بگه‌م)،‌ په‌نا به ‌تۆ ده‌گرم له‌ فیتنه‌ی ژیان و مردن».

٢٦٥. عَن أَبي هُرَيْرَةَ h يَقُولُ: كَانَ رَسُولُ يَقُولُ: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْأَرْبَعِ، مِنْ عِلْمٍ لَا يَنْفَعُ، وَمِنْ قَلْبٍ لَا يَخْشَعُ، وَمِنْ نَفْسٍ لَا تَشْبَعُ، وَمِنْ دُعَاءٍ لَا يُسْمَعُ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: «خوایه‌ په‌نا به ‌تۆ ده‌گرم له‌ چوار شت، له‌ زانستێك كه‌ سوودی نه‌بێت،‌ له‌ دڵێك كه‌ ترسی تۆی تێدا نه‌بێت،‌ له‌ نه‌فسێك كه‌ تێر نه‌بێت، له‌ دوعایه‌ك كه‌ نه‌بیسترێت (وه‌ڵامی نه‌ده‌یته‌وه‌)».

٢٦٦. قَالَ أَبُو الْمُعْتَمِرِ: أُرَى أَنَّ أَنَسَ بْنَ مَالِكٍ h حَدَّثَنَا: أَنَّ رَسُولَ كَانَ يَقُولُ: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ صَلَاةٍ لَا تَنْفَعُ».

ئه‌بو موعته‌میر ده‌ڵێت: پێم وایه‌ ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك h بوو بۆی ‌گێڕاینه‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «خوایه‌ په‌نا ده‌گرم به ‌تۆ له‌ هه‌ر نوێژێك كه‌ سوودی (عیباده‌تی) نه‌بێت».

٢٦٧. عَنْ فَرْوَةَ بْنِ نَوْفَلٍ الْأَشْجَعِيِّ قَالَ: سَأَلْتُ عَائِشَةَ أُمَّ الْمُؤْمِنِينَ i، عَمَّا كَانَ رَسُولُ يَدْعُو بِهِ، قَالَتْ: كَانَ يَقُولُ: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا عَمِلْتُ، وَمِنْ شَرِّ مَا لَمْ أَعْمَلْ».

فه‌ڕوه‌ی كوڕی نه‌وفه‌لی ئه‌شجه‌عی ده‌ڵێت: پرسیارم كرد له‌ عائیشه‌ی دایكی بڕواداران i كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا چ دوعایه‌كی ده‌كرد، گوتی: پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌م دوعایه‌ی ده‌كرد: «خوایه‌ په‌نا به‌ تۆ ده‌گرم له‌ خراپه‌ی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ كردبێتم (لێم خۆش بیت)، له‌ خراپه‌ی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ نه‌مكردبێت بمپارێزیت (له‌ داهاتوو)».

٢٦٨. عَنْ أَنَسٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يَقُولُ: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ البَرَصِ، وَالْجُنُونِ، وَالْجُذَامِ، وَمِنْ سَيِّئِ الْأَسْقَامِ».

ئه‌نه‌س h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر ده‌یفه‌رموو: «خوایه‌ په‌نا به ‌تۆ ده‌گرم له‌ به‌ڵه‌كی و‌ شێتی و گه‌ڕوگولی، په‌نا به ‌تۆ ده‌گرم له‌ هه‌موو نه‌خۆشییه‌كی خراپ».