كِتَابُ الدِّيَاتِ

په‌رتووكی خوێنبایی

بَابُ الْإِمَامِ يَأْمُرُ بِالْعَفْوِ فِي الدَّمِ

باسی ئەوە كە ده‌سه‌ڵاتدار داوا ده‌كات به‌ لێبووردنى (تاوانبار) كه‌ كه‌سێكى كوشتووه‌

٧٥٨. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: مَا رَأَيْتُ النَّبِيَّ رُفِعَ إِلَيْهِ شَيْءٌ فِيهِ قِصَاصٌ، إِلَّا أَمَرَ فِيهِ بِالْعَفْوِ.

ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك h ده‌ڵێت: نه‌مبینیوه‌ پێغه‌مبه‌ر له‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا هیچ شتێكی بۆلا به‌رز بكرێته‌وه،‌ مەگەر فه‌رمانی كردووه‌ به‌ لێخۆشبوونی‌.

بَابُ يُقَادُ مِنَ الْقَاتِلِ

باسی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ بكوژ

٧٥٩. عَنْ أَنَسٍ h: أَنَّ جَارِيَةً وُجِدَتْ قَدْ رُضَّ رَأْسُهَا بَيْنَ حَجَرَيْنِ، فَقِيلَ لَهَا: مَنْ فَعَلَ بِكِ هَذَا؟ أَفُلَانٌ؟ أَفُلَانٌ؟ حَتَّى سُمِّيَ الْيَهُودِيُّ، فَأَوْمَتْ بِرَأْسِهَا، فَأُخِذَ الْيَهُودِيُّ، فَاعْتَرَفَ، فَأَمَرَ رَسُولُ اللَّهِ أَنْ يُرَضَّ رَأْسُهُ بِالْحِجَارَةِ.

ئه‌نه‌س h ده‌گێڕێته‌وه‌: كیژۆڵه‌یه‌كی بچووك بینرایه‌وه‌ سه‌ری له‌ نێوان دوو به‌رددا شكێندرابوو، پێی گوترا: كێ وای لێ كردیت؟ ئایا فڵانه‌ كه‌س بوو، ئایا فڵانه‌ كه‌س بوو؟ تا ناوی جووله‌كه‌یه‌كیان هێنا فڵانی جووله‌كه‌ وای لێ كردوویت؟ به‌ سه‌ری ئاماژه‌ی كرد جووله‌كه‌كه‌یان هێنا، (پاش ئەوەی) دانی پێدا نا، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی كرد سه‌ری بخه‌نه‌ نێوان دوو به‌رده‌وه‌.

بَابُ دِيَاتِ الْأَعْضَاءِ

باسی خوێنبایی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش (چه‌نده‌؟)

٧٦٠. عَنْ أَبِي مُوسَى h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «الْأَصَابِعُ سَوَاءٌ عَشْرٌ عَشْرٌ مِنَ الْإِبِلِ».

ئه‌بو مووسا h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «په‌نجه‌كان یه‌كسانن (په‌نجه‌ی ده‌ست بێت، یان پێ بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ بچووكه‌كانیش بێت)، هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ ئه‌گه‌ر ببڕدرێته‌وه‌ خوێنباییه‌كه‌ی ده‌ وشتره‌».

٧٦١. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «الْأَصَابِعُ سَوَاءٌ، وَالْأَسْنَانُ سَوَاءٌ، الثَّنِيَّةُ وَالضِّرْسُ سَوَاءٌ، هَذِهِ وَهَذِهِ سَوَاءٌ».

ئیبن عه‌بباس k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «په‌نجه‌كان هه‌موویان یه‌كسانن، ددانه‌كانیش دووانه‌كان یان خرێنه‌كان یه‌كسانن، ئه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش یه‌كسانن (په‌نجه‌ی گه‌وره‌ و په‌نجه‌ی گچكه‌)».

٧٦٢. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k: أَنَّ امْرَأَتَيْنِ مِنْ هُذَيْلٍ قَتَلَتْ إِحْدَاهُمَا الْأُخْرَى وَلِكُلِّ وَاحِدَةٍ مِنْهُمَا زَوْجٌ وَوَلَدٌ، فَجَعَلَ رَسُولُ اللَّهِ دِيَةَ الْمَقْتُولَةِ عَلَى عَاقِلَةِ الْقَاتِلَةِ، وَبَرَّأَ زَوْجَهَا وَوَلَدَهَا، قَالَ: فَقَالَ عَاقِلَةُ الْمَقْتُولَةِ: مِيرَاثُهَا لَنَا؟ قَالَ: فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا، مِيرَاثُهَا لِزَوْجِهَا وَوَلَدِهَا».

جابیری كوڕی عه‌بدوڵڵا k ده‌گێڕێته‌وه‌: دوو ئافره‌ت له‌ هوزه‌یل یه‌كێكیان ئه‌وه‌ی دیكه‌ی كوشت، هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ مێردی هه‌بوو منداڵیشی هه‌بووه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا خوێنبایی كوژراوه‌كه‌ی خسته‌ سه‌ر كه‌سوكاری بكوژه‌كه‌،‌ مێرده‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی ته‌بریئه‌ كرد له‌وه‌ی كه‌ خوێنبایی بده‌ن (خوێنبایی ناكه‌وێته‌ سه‌ر مێرد و منداڵه‌كه‌ی، ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر كه‌سوكاری ئافره‌ته‌كه‌)، كه‌سوكاری كوژراوه‌كه‌ش گوتیان: میراتی ئه‌مه‌ بۆ ئێمه‌یه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «نه‌خێر، میراته‌كه‌ی بۆ كوڕ و مێرده‌كه‌یه‌تی».

بَابٌ فِيمَنْ تَطَبَّبَ بِغَيْرِ عِلْمٍ فَأَعْنَتَ

باسێك دەربارەی كه‌سێك به‌بێ زانیاری خۆی بكات به‌ پزیشك و زیان له‌ نه‌خۆشه‌كه‌ بدات

٧٦٣. عَنْ عَمْرِو بْنِ شُعَيْبٍ، عَنْ أَبِيهِ، عَنْ جَدِّهِ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «مَنْ تَطَبَّبَ، وَلَا يُعْلَمُ مِنْهُ طِبٌّ، فَهُوَ ضَامِنٌ».

عه‌مری كوڕی شوعه‌یب، له‌ باوكیه‌وه‌، له‌ باپیرییه‌وه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك خۆی بكات به‌ پزیشك و چاره‌سه‌ری خه‌ڵكى بكات و نه‌زانرێت كه‌ ئه‌مه‌ پزیشكه ‌و شاره‌زایی هه‌یه‌ (هه‌ر زه‌ره‌رێكی له‌ نه‌خۆشێك دا)، ئه‌وه‌ زه‌مانه (‌و ده‌بێت بۆی ببژێرێت و خوێنباییه‌كه‌ی لێ ده‌سه‌نرێت)».