كِتَابُ التَّرَجُّلِ

په‌رتووكی پرچ و قژ داهێنان

التَّرَجُّلِ

پرچ و قژ داهێنان

٧٠٢. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مُغَفَّلٍ h قَالَ: نَهَى رَسُولُ اللَّهِ عَنِ التَّرَجُّلِ إِلَّا غِبَّـاً.

عه‌بدوڵڵای كوڕی موغه‌ففه‌ل h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا پرچداهێنانی (بەبەردەوامی) ڕێگریی لێ كردووه‌، ته‌نها جار جار (ڕێگه‌ی پێ داوه‌ دابهێنرێت).

🖍   تێبینی:

واته‌ نابێت زێده‌ڕۆیی بكرێت و مرۆڤ هه‌ر خه‌ریكی خۆڕازاندنه‌وه‌ و ڕابواردن بێت، به‌ڵكوو به‌گوێره‌ی پێویست، بای ئه‌وه‌نده‌ كه‌ سه‌ر و پرچ خاوێن و ڕێكوپێك بێت و ئاڵۆز و بڵۆز نه‌بێت به‌سیه‌تی، ئه‌گه‌رنا خزمه‌تكردنی سه‌ر و قژ فه‌رمانی پێ كراوه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ سوننه‌ته‌كان. (التَّرَجُّل): واته‌: سه‌رداهێنان و خاوێنڕاگرتنی و جوانكردنی. (غبًّا): واته‌: ڕۆژێك نا ڕۆژێك ئه‌نجامدانی كارێك.

بَابُ مَا جَاءَ فِي اسْتِحْبَابِ الطِّيبِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی په‌سندیی بۆنیخۆش

٧٠٣. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: كَانَتْ لِلنَّبِيِّ سُكَّةٌ يَتَطَيَّبُ مِنْهَا.

ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر شووشه‌یه‌كی هه‌بووه‌ كه‌ بۆنی تێدا بووه ‌و له‌و شووشەیەوه‌ خۆی بۆنخۆش كردووه‌.

بَابٌ فِي إِصْلَاحِ الشَّعَرِ

باسێك ده‌رباره‌ی ڕێكخستنی قژ و پرچ

٧٠٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «مَنْ كَانَ لَهُ شَعْرٌ فَلْيُكْرِمْهُ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك قژی هه‌بوو، با خزمه‌تی بكات و ڕێزی بگرێت».

بَابٌ فِي رَدِّ الطِّيبِ

باسێك ده‌رباره‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بۆنی خۆش

٧٠٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ عُرِضَ عَلَيْهِ طِيبٌ فَلَا يَرُدَّهُ، فَإِنَّهُ طَيِّبُ الرِّيحِ، خَفِيفُ الْمَحْمَلِ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك بۆنیان پێی دا با ڕه‌تی نه‌كاته‌وه‌، چونكە بۆنی خۆشه‌ و هه‌ڵگرتنیشی ئاسانه‌».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْمَرْأَةِ تَتَطَيَّبُ لِلْخُرُوجِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی ئافره‌ت كە بۆ ده‌رچوون لە ماڵ بۆن لە خۆی بدات

٧٠٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَيُّمَا امْرَأَةٍ أَصَابَتْ بَخُورًا، فَلَا تَشْهَدَنَّ مَعَنَا الْعِشَاءَ». قَالَ ابْنُ نُفَيْلٍ: عِشَاءَ الْآخِرَةِ

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر ئافره‌تێك بۆنی بخووری له‌ خۆی دا (یان هه‌ر بۆنێك بێت كه‌ بۆنی بڕوات)، با ئاماده‌ی نوێژی عیشا نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا». ئیبن نوفه‌یل ده‌ڵێت: مه‌به‌ست نوێژی خه‌وتنانه‌.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الشَّعَرِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی قژ و پرچ

٧٠٧. عَنِ الْبَرَاءِ h قَالَ: مَا رَأَيْتُ مِنْ ذِي لِمَّةٍ أَحْسَنَ فِي حُلَّةٍ حَمْرَاءَ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ .

به‌ڕاء h ده‌ڵێت: هیچ كه‌سێكم نه‌بینیوه‌ كه‌ قژه‌كه‌ی شۆڕ بووبێته‌وه‌، به‌ڵام نه‌گاته‌ شانی و پۆشاكێكی سووری پۆشیبێت جوانتر له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا .

٧٠٨. عَنِ الْبَرَاءِ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ لَهُ شَعْرٌ يَبْلُغُ شَحْمَةَ أُذُنَيْهِ.

به‌ڕاء h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا قژی هه‌بوو ده‌گه‌یشته‌ نه‌رمایی گوێیەكانی.

بَابٌ فِي حَلْقِ الرَّأْسِ

باسێك دەربارەی سه‌رتاشین

٧٠٩. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ جَعْفَرٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ أَمْهَلَ آلَ جَعْفَرٍ ثَلَاثًا أَنْ يَأْتِيَهُمْ، ثُمَّ أَتَاهُمْ، فَقَالَ: «لَا تَبْكُوا عَلَى أَخِي بَعْدَ الْيَوْمِ»، ثُمَّ قَالَ: «ادْعُوا لِي بَنِي أَخِي»، فَجِيءَ بِنَا كَأَنَّا أَفْرُخٌ، فَقَالَ: «ادْعُوا لِي الْحَلَّاقَ»، فَأَمَرَهُ فَحَلَقَ رُءُوسَنَا.

عه‌بدوڵڵای كوڕی جه‌عفه‌ر k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر مۆڵه‌تی دا به‌ كه‌سوكاری جه‌عفه‌ر (كه‌ جه‌عفه‌ر شه‌هید بوو) سێ ڕۆژ تازیه‌بار بن، دوای سێیه‌م ڕۆژ هات بۆلایان، فه‌رمووی: «له‌دوای ئه‌مڕۆوه‌ بۆ جه‌عفه‌ری برام مه‌گرین» (جه‌عفه‌ر ئامۆزای بوو)، دوایی فه‌رمووی: «برازاكانم بۆ بانگ بكه‌ن» (كه‌ سێ كوڕی هه‌بوو: عه‌بدوڵڵا، عه‌ون، موحه‌ممه‌د)، (ڕاوی كه‌ عه‌بدوڵڵای كوڕی جه‌عفه‌ره‌) ده‌ڵێت: ئێمه‌یان هێنا بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا وه‌كوو بێچووی باڵنده‌ وا بووین قژمان درێژ بوو، فه‌رمووی: «بانگی سه‌رتاشم بۆ بكه‌ن»، فه‌رمانی پێ كرد سه‌رمانی تاشی.

بَابٌ فِي أَخْذِ الشَّارِبِ

باسێك دەربارەی كورتكردنه‌وه‌ی سمێڵ

٧١٠. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: وَقَّتَ لَنَا رَسُولُ اللَّهِ حَلْقَ الْعَانَةِ، وَتَقْلِيمَ الْأَظْفَارِ، وَقَصَّ الشَّارِبِ، وَنَتْفَ الْإِبِطِ، أَرْبَعِينَ يَوْمًا مَرَّةً.

ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ تاشین و لابردنی مووی دامێن و نینۆككردن و كورتكردنه‌وه‌ی سمێڵ و هه‌ڵكه‌ندنی مووی بنباڵ كاتی بۆ دیاری كردین، (كه‌ كاته‌كه‌ به‌و جۆره‌ بوو) هه‌ر چل ڕۆژێك جارێك (ئه‌و كاره‌ بكه‌ن).

🖍   تێبینی:

دیاره‌ كه‌ ئه‌وه‌ لایه‌نی زۆریه‌تی، ئه‌گه‌رنا وا باشتره‌ زوو زوو ئه‌و خاوێنكارییه‌ بكرێت، هه‌ر نه‌بێت هه‌فته‌ی جارێك.

بَابٌ فِي الْخِضَابِ

باسێك ده‌رباره‌ی ڕه‌نگكردنی سەر و ڕیش

٧١١. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ أَحْسَنَ مَا غُيِّرَ بِهِ هَذَا الشَّيْبُ الْحِنَّاءُ، وَالْكَتَمُ».

ئه‌بو زه‌ڕ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «باشترین شتێك كە سه‌ر و ڕیشی‌ سپی پێ بگۆڕدرێت خه‌نه‌ و وسمەیە‌‌».

🖍   تێبینی:

(الْحِنَّاء): جۆره‌ گیایه‌كه‌ ڕه‌نگه‌كه‌ی سووره‌ (خه‌نه‌). (الْكَتَم): جۆره‌ گیایه‌كه‌ ڕه‌نگی ڕه‌شی لێ دروست ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر حه‌ناء و كه‌تم تێكه‌ڵ بكرێت ڕه‌نگه‌كه‌ له‌ نێوان ڕه‌ش و سووردا ده‌بێت.

بَابُ مَا جَاءَ فِي خِضَابِ السَّوَادِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی ڕه‌نگكردن به‌ ڕه‌نگی ڕه‌ش

٧١٢. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «يَكُونُ قَوْمٌ يَخْضِبُونَ فِي آخِرِ الزَّمَانِ بِالسَّوَادِ، كَحَوَاصِلِ الْحَمَامِ، لَا يَرِيحُونَ رَائِحَةَ الْجَنَّةِ».

ئیبن عه‌بباس k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «كه‌سانێك له‌ كۆتایی زه‌ماندا په‌یدا ده‌بن سه‌ر و ڕیشیان ڕەنگ ده‌كه‌ن به‌ ڕه‌ش وه‌كوو په‌ڕی سه‌ر سینگی كۆتر (كه‌ به‌ شێوازێكی گشتى ڕه‌شه‌)، ئه‌مانه‌ بۆنی به‌هه‌شت ناكه‌ن».

🖍   تێبینی:

ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ نابێته‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر حه‌رامی ڕه‌نگی ڕه‌ش، به‌ڵكوو به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ناسینه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ سیفەته‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌، چونكه‌ ئاماژه‌ی تێدا نییه‌ كه‌ به‌هۆی ڕه‌نگه‌ ڕه‌شه‌كه‌وه‌ ده‌چنه‌ دۆزه‌خ!