كِتَابُ الْجَنَائِزِ

په‌رتووكی جەنازە

بَابُ عِيَادَةِ النِّسَاءِ

باسی سه‌ردانكردنی ئافره‌تی‌ نه‌خۆش

٤٩٧. عَنْ أُمِّ الْعَلَاءِ i قَالَتْ: عَادَنِي رَسُولُ اللَّهِ وَأَنَا مَرِيضَةٌ، فَقَالَ: «أَبْشِرِي يَا أُمَّ الْعَلَاءِ، فَإِنَّ مَرَضَ الْمُسْلِمِ يُذْهِبُ اللَّهُ بِهِ خَطَايَاهُ، كَمَا تُذْهِبُ النَّارُ خَبَثَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ».

ئوم عه‌لاء i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا سه‌ردانی كردم من نه‌خۆش بووم، فه‌رمووی: «موژده‌ بێت ئه‌ی دایكی عه‌لاء، مرۆڤی موسوڵمان كاتێك نه‌خۆش ده‌بێت به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌ خوا‌ گوناهه‌كانی لێ هه‌ڵده‌وه‌رێنێت، هه‌روه‌كو چۆن ئاگر پیسی ئاڵتوون و زیو ناهێڵێت».

بَابٌ فِي عِيَادَةِ الذِّمِّيِّ

باسێك دەربارەی سه‌ردانكردنی خاوەن پەیمانەكان‌

٤٩٨. عَنْ أَنَسٍ h: أَنَّ غُلَامًا مِنَ الْيَهُودِ كَانَ مَرِضَ فَأَتَاهُ النَّبِيُّ يَعُودُهُ فَقَعَدَ عِنْدَ رَأْسِهِ، فَقَالَ لَهُ: أَسْلِمْ فَنَظَرَ إِلَى أَبِيهِ، وَهُوَ عِنْدَ رَأْسِهِ، فَقَالَ لَهُ أَبُوهُ: أَطِعْ أَبَا الْقَاسِمِ فَأَسْلَمَ، فَقَامَ النَّبِيُّ ، وَهُوَ يَقُولُ: «الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنْقَذَهُ بِي مِنَ النَّارِ».

ئه‌نه‌س h ده‌گێڕێته‌وه‌: گه‌نجێك له‌ جووله‌كه‌كان نه‌خۆش بوو، پێغه‌مبه‌ر هات سه‌ردانی كرد، له‌لای سه‌ری دانیشت، پێی فه‌رموو: موسوڵمان به‌، ئه‌ویش ته‌ماشای باوكی كرد، باوكی له‌لای سه‌ریه‌وه‌ بوو، باوكی پێی گوت: به‌ قسه‌ی ئه‌بولقاسیم (پێغه‌مبه‌ری خوا) بكه‌، ئه‌ویش موسوڵمان بوو (شایه‌تمانی هێنا)، پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵسا ده‌یفه‌رموو: «سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه‌ به‌هۆی منه‌وه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خ ڕزگاری كرد».

بَابٌ فِي الْعِيَادَةِ مِرَارًا

باسێك ده‌رباره‌ی چه‌ندین جار سه‌ردانكردنی نه‌خۆش

٤٩٩. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: لَمَّا أُصِيبَ سَعْدُ بْنُ مُعَاذٍ يَوْمَ الْخَنْدَقِ، رَمَاهُ رَجُلٌ فِي الْأَكْحَلِ فَضَرَبَ عَلَيْهِ رَسُولُ اللَّهِ خَيْمَةً فِي الْمَسْجِدِ لِيَعُودَهُ مِنْ قَرِيبٍ.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: سه‌عدی كوڕی موعاز h له‌ غه‌زای خه‌نده‌قدا (غه‌زای ئه‌حزابیشی پێ ده‌گوترێت) بریندار بوو، پیاوێك له‌ هاوبه‌شدانه‌ران تیرێكی تێگرت دای له‌ ده‌مارێك له‌ نێوه‌ڕاستی باڵیدا، پێغه‌مبه‌ری خوا خێمه‌یه‌كی بۆ هه‌ڵدا له‌نێو مزگه‌وته‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌ردانی بكات.

بَابُ الْخُرُوجِ مِنَ الطَّاعُونِ

باسی دەرچوون (لە شوێن و وڵات) بەهۆی تاعوونەوە

٥٠٠. عَنْ عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنِ عَوْفٍ h: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «إِذَا سَمِعْتُمْ بِهِ بِأَرْضٍ، فَلَا تُقْدِمُوا عَلَيْهِ، وَإِذَا وَقَعَ بِأَرْضٍ وَأَنْتُمْ بِهَا فَلَا تَخْرُجُوا فِرَارًا مِنْهُ». يَعْنِي الطَّاعُونَ.

عه‌بدوڕڕه‌حمانی كوڕی عه‌وف h (ده‌ڵێت): گوێم لێ بوو پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: «ئه‌گه‌ر بیستتان (تاعوون) له‌ زه‌وییه‌كدا (له‌ شارێكدا) بڵاوبۆتەوە‌، مه‌چنه‌ ئه‌و شاره‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ شوێنیكیش بوون تێیدا بڵاو بووەوە لێی ده‌رمه‌چن». (ئه‌بو داود ده‌ڵێت: فه‌رمووده‌كه)‌ مه‌به‌ست پێی تاعوونه‌.

بَابُ الدُّعَاءِ لِلْمَرِيضِ بِالشِّفَاءِ عِنْدَ الْعِيَادَةِ

باسی دوعاكردن بۆ نه‌خۆش كه‌ خوا شیفای بدات له‌ كاتی سه‌رداندا

٥٠١. عَنْ عَائِشَةَ بِنْتِ سَعْدٍ: أَنَّ أَبَاهَا h قَالَ: اشْتَكَيْتُ بِمَكَّةَ فَجَاءَنِي النَّبِيُّ يَعُودُنِي، وَوَضَعَ يَدَهُ عَلَى جَبْهَتِي، ثُمَّ مَسَحَ صَدْرِي وَبَطْنِي، ثُمَّ قَالَ: «اللَّهُمَّ اشْفِ سَعْدًا وَأَتْمِمْ لَهُ هِجْرَتَهُ».

عائیشه‌ی كچی سه‌عد‌ ده‌گێڕێته‌وه‌: باوكی h (واته‌: سه‌عد) گوتوویەتی: له‌ مه‌ككه‌ نه‌خۆش كه‌وتم، پێغه‌مبه‌ر هات سه‌ردانی كردم، ده‌ستی خسته‌ نێوچاوانم، پاشان ده‌ستی هێنا به‌ سنگ و سكمدا، پاشان فه‌رمووی: «خوایه‌ شیفای سه‌عد بده‌ و‌ كۆچه‌‌كه‌ی بۆ ته‌واو بكه».

🖍   تێبینی:

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ مه‌ككه‌ كۆچیان كرد بۆ مه‌دینه‌، پاشان له‌ فه‌تحی مه‌ككه‌ هاتنه‌وه‌ پێیانخۆش نه‌بوو له‌ مه‌ككه‌دا وه‌فات بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ مه‌ككه‌ كۆچیان كردبوو له‌به‌ر خوای گه‌وره‌، بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ دوعای بۆ كرد كۆچكردنه‌‌كه‌ی ته‌واو بكات، دوعاكه‌ی قبووڵ بوو، دواتر سه‌عد h گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌ و‌ لەوێ كۆچی دوایی كرد.

٥٠٢. عَنْ أَبِي مُوسَى الْأَشْعَرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَطْعِمُوا الْجَائِعَ، وَعُودُوا الْمَرِيضَ، وَفُكُّوا الْعَانِيَ». قَالَ سُفْيَانُ: وَالْعَانِي الْأَسِيرُ.

ئه‌بو مووسای ئه‌شعه‌ری h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «خواردن به‌ برسی بده‌ن و‌ سه‌ردانی نه‌خۆش بكه‌ن و بەنده‌ ڕزگار بكه‌ن»، سوفیان ده‌ڵێت: عانی، واته‌: بەند، دیل، دەستبەسەركراو.

بَابُ الدُّعَاءِ لِلْمَرِيضِ عِنْدَ الْعِيَادَةِ

باسی دوعاكردن بۆ نه‌خۆش له‌ كاتی سه‌ردانكردندا

٥٠٣. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ عَادَ مَرِيضًا، لَمْ يَحْضُرْ أَجَلُهُ فَقَالَ عِنْدَهُ سَبْعَ مِرَارٍ: أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ، إِلَّا عَافَاهُ اللَّهُ مِنْ ذَلِكَ الْمَرَضِ».

ئیبن عه‌بباس k دەگێڕێتەوە:‌ پێغه‌مبه‌ر‌ فه‌رموویەتی: «كه‌سێك سه‌ردانی نه‌خۆشێك بكات ئه‌و نه‌خۆشه‌ ئه‌جه‌لی نه‌هاتبێت، حه‌وت جار ئه‌م دوعایه‌ی به‌سه‌ردا بخوێنێت: (أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ)، واته‌: داواكارم له‌ خوای گه‌وره‌، په‌روه‌ردگاری عه‌رشی گه‌وره‌ شیفات بدات، بێگومان خوا له‌و نه‌خۆشییه‌ شیفای ده‌دات (مادام ئه‌جه‌لی نه‌هاتبێت)».

٥٠٤. عَنِ ابْنِ عَمْرٍو k قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ :«إِذَا جَاءَ الرَّجُلُ يَعُودُ مَرِيضًا، فَلْيَقُلْ: اللَّهُمَّ اشْفِ عَبْدَكَ يَنْكَأُ لَكَ عَدُوًّا، أَوْ يَمْشِي لَكَ إِلَى جَنَازَةٍ». قَالَ أَبُو دَاوُدَ: وَقَالَ ابْنُ السَّرْحِ: إِلَى صَلَاةٍ.

ئیبن عه‌مر k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌ردانی نه‌خۆشێكی كرد با ئه‌م نزایه‌ی بۆ بكات: خوایه‌ شیفای ئه‌م به‌نده‌یه‌ت بده‌ی، له‌پێناوی تۆدا دوژمن بریندار دەكات و له‌گه‌ڵی دەجەنگێت، یان له‌پێناوی تۆدا دوای جه‌نازه‌یه‌ك ده‌كه‌وێت»، ئه‌بو داود ده‌ڵێت: ئیبن سه‌ڕح گوتی: یان ده‌چێت بۆ نوێژ.

بَابٌ فِي كَرَاهِيَةِ تَمَنِّي الْمَوْتِ

باسێك ده‌رباره‌ی ناپه‌سندی و خراپی خۆزگه‌خوازی بۆ مردن

٥٠٥. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يَدْعُوَنَّ أَحَدُكُمْ بِالْمَوْتِ لِضُرٍّ نَزَلَ بِهِ، وَلَكِنْ لِيَقُلْ: اللَّهُمَّ أَحْيِنِي مَا كَانَتِ الْحَيَاةُ خَيْرًا لِي، وَتَوَفَّنِي إِذَا كَانَتِ الْوَفَاةُ خَيْرًا لِي».

ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «كه‌سێك تووشی زیانێك بوو با ئاوات نه‌خوازێت بۆ مردن (نەڵێت: خوایه‌ له‌ناوم به‌ریت)، به‌ڵكوو با بڵێت: خوایه‌ تا ژیان خێری بۆ من تێدایه‌ بمژیێنیت، ئه‌گه‌ر مردنیش خێری بۆ من تێدایه‌ خوایه‌ بممرێنیت».

٥٠٦. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «لَا يَتَمَنَّيَنَّ أَحَدُكُمُ الْمَوْتَ». فَذَكَرَ مِثْلَهُ.

ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: «با یه‌كێك له‌ ئێوه‌ ئاوات نه‌خوازێت به‌ مردن (ئه‌گه‌ر هه‌ر ناچار بووی ئه‌م نزایه‌ بكه كە لە فەرموودەی پێشوو هاتووە‌)». پاشان هاوشێوه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی پێشووی باس كرد.

بَابُ مَوْتُ الْفَجْأَةِ

باسی مردنی كتوپڕ و له‌ناكاو

٥٠٧. عَنْ عُبَيْدِ بْنِ خَالِدٍ السُّلَمِيِّ، رَجُلٍ مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ ، قَالَ مَرَّةً: عَنِ النَّبِيِّ ، ثُمَّ قَالَ مَرَّةً: عَنْ عُبَيْدٍ، قَالَ: «مَوْتُ الْفَجْأَةِ أَخْذَةُ أَسَفٍ».

عوبه‌یدی كوڕی خالیدی سوله‌می، پیاوێك بووه‌ له‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر جارێك ده‌ڵێت: له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ، پاشان جارێك ده‌ڵێت: له‌ عوبه‌یده‌وه‌، فه‌رموویه‌تی: «مردنی له‌ناكاو و كتوپڕ جێگه‌ی تووڕه‌بوونی خوایه‌ (بۆ كه‌سی بێبڕوا)».

بَابُ مَا يُسْتَحَبُّ مِنْ حُسْنِ الظَّنِّ بِاللَّهِ عِنْدَ الْمَوْتِ

باسی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ كاتی مردندا گومانی چاك به‌ خوا بردن سوننه‌ته‌

٥٠٨. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ قَبْلَ مَوْتِهِ بِثَلَاثٍ: قَالَ:«لَا يَمُوتُ أَحَدُكُمْ إِلَّا وَهُوَ يُحْسِنُ الظَّنَّ بِاللَّهِ».

جابیری كوڕی عه‌بدوڵڵا k ده‌ڵێت: گوێم لێ بوو پێغه‌مبه‌ری خوا سێ ڕۆژ پێش مردنه‌كه‌ی فه‌رمووی: «هیچ كه‌سێك له‌ ئێوه‌ نه‌مرێت مه‌گه‌ر با حاڵی وا بێت كه‌ گومانی باش به‌ خوا ببات».

بَابُ مَا يُسْتَحَبُّ مِنْ تَطْهِيرِ ثِيَابِ الْمَيِّتِ عِنْدَ الْمَوْتِ

باسی ئه‌وه‌ی كه‌ پاكڕاگرتنی پۆشاكی كه‌سێك كه‌ نزیكی مردنه‌ سوننه‌ته‌

٥٠٩. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h: أَنَّهُ لَمَّا حَضَرَهُ الْمَوْتُ، دَعَا بِثِيَابٍ جُدُدٍ فَلَبِسَهَا، ثُمَّ قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «إِنَّ الْمَيِّتَ يُبْعَثُ فِي ثِيَابِهِ الَّتِي يَمُوتُ فِيهَا».

له‌ ئه‌بو سه‌عیدی خودریبه‌وه‌ h ده‌گێڕنه‌وه‌: كاتێك له ‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو، داوای پۆشاكی نوێی‌ كرد و پۆشیی، پاشان گوتی: گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بوو‌ ده‌یفه‌رموو: «مردوو له‌و پۆشاكە‌دا زیندوو ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ تێیدا دەمرێت‌».

بَابُ مَا يُسْتَحَبُّ أَنْ يُقَالَ عِنْدَ الْمَيِّتِ مِنَ الْكَلَامِ

باسی ئه‌وه‌ی سوننه‌ته‌ بگوترێت لەلای مردوو

٥١٠. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا حَضَرْتُمُ الْمَيِّتَ فَقُولُوا خَيْرًا، فَإِنَّ الْمَلَائِكَةَ يُؤَمِّنُونَ عَلَى مَا تَقُولُونَ»، فَلَمَّا مَاتَ أَبُو سَلَمَةَ، قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، مَا أَقُولُ؟ قَالَ: «قُولِي اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ وَأَعْقِبْنَا عُقْبَى صَالِحَةً»، قَالَتْ: فَأَعْقَبَنِي اللَّهُ تَعَالَى بِهِ مُحَمَّدًا .

ئوم سه‌له‌مه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر ئاماده ‌بوون لای كه‌سێك كه‌ نزیكە ده‌مرێت، ئێوه‌ قسه‌ی باش بكه‌ن (واته‌: دوعای بۆ بكه‌ن به‌ لێخۆشبوون)، چونكە فریشته‌كان ئامین ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی ئێوه‌ كه‌ ده‌یكه‌ن»، جا كاتێك ئه‌بو سه‌له‌مه‌ (ی هاوسه‌رم) كۆچی دوایی كرد، گوتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، چی بڵێم؟ فه‌رمووی: «بڵێ خوایه‌ له‌ ئه‌بو سه‌له‌مه‌ خۆش به‌ و‌ به‌ كه‌سێكی باشتر له‌ ئه‌بو سه‌له‌مه‌ بۆم قه‌ره‌بوو بكه‌ره‌وه‌ و جێی بگرێته‌وه‌»، ده‌ڵێت: ئه‌م دوعایه‌م كرد، خوا بە موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ری خوا جێی ئه‌بو سه‌له‌مه‌ی بۆ گرتمه‌وه.

بَابٌ فِي التَّلْقِينِ

باسێك ده‌رباره‌ی چرپاندن بە گوێدا

٥١١. عَنْ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ كَانَ آخِرُ كَلَامِهِ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ دَخَلَ الْجَنَّةَ».

موعازی كوڕی جه‌به‌ل h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك (پێش مردن) دوا وشه‌ی (لا إله‌ إلا الله) بێت، ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌».

٥١٢. عن أَبي سَعِيدٍ الْخُدْرِيَّ h يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَقِّنُوا مَوْتَاكُمْ قَوْلَ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ».

ئه‌بو سه‌عیدی خودری h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ته‌ڵقینی ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن له‌ سه‌ره‌مه‌رگدان به‌ وشه‌ی (لا إله‌ إلا الله)».

٥١٣. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i قَالَتْ: دَخَلَ رَسُولُ اللَّهِ عَلَى أَبِي سَلَمَةَ، وَقَدْ شَقَّ بَصَرَهُ، فَأَغْمَضَهُ، فَصَيَّحَ نَاسٌ مِنْ أَهْلِهِ، فَقَالَ: «لَا تَدْعُوا عَلَى أَنْفُسِكُمْ إِلَّا بِخَيْرٍ، فَإِنَّ الْمَلَائِكَةَ يُؤَمِّنُونَ عَلَى مَا تَقُولُونَ»، ثُمَّ قَالَ: «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِأَبِي سَلَمَةَ وَارْفَعْ دَرَجَتَهُ فِي الْمَهْدِيِّينَ، وَاخْلُفْهُ فِي عَقِبِهِ فِي الْغَابِرِينَ، وَاغْفِرْ لَنَا وَلَهُ رَبَّ الْعَالَمِينَ، اللَّهُمَّ افْسَحْ لَهُ فِي قَبْرِهِ، وَنَوِّرْ لَهُ فِيهِ». قَالَ أَبُو دَاوُدَ: وَتَغْمِيضُ الْمَيِّتِ بَعْدَ خُرُوجِ الرُّوحِ، سَمِعْتُ مُحَمَّدَ بْنَ مُحَمَّدِ بْنِ النُّعْمَانِ الْمُقْرِيَّ، قَالَ: سَمِعْتُ أَبَا مَيْسَرَةَ رَجُلًا عَابِدًا يَقُولُ: غَمَّضْتُ جَعْفَرًا الْمُعَلِّمَ وَكَانَ رَجُلًا عَابِدًا فِي حَالَةِ الْمَوْتِ، فَرَأَيْتُهُ فِي مَنَامِي لَيْلَةَ مَاتَ، يَقُولُ: أَعْظَمُ مَا كَانَ عَلَيَّ تَغْمِيضُكَ لِي قَبْلَ أَنْ أَمُوتَ.

ئوم سه‌له‌مه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا هات بۆلای ئه‌بو سه‌له‌مه‌ دوای مردن چاوی كرابوویه‌وە، چاوی (مردووه‌كه‌ی) داخست، خزم و كه‌سی هاواریان كرد، (پێغه‌مبه‌ر ) فه‌رمووی: «تەنها دوعای چاكه‌ بۆ‌ خۆتان بكه‌ن، چونكە فریشته‌كان ئامین ده‌كه‌ن له‌ كاتی ئه‌و دوعایانه‌ی ئێوه‌دا»، پاشان فه‌رمووی: «خوایه‌ له‌ ئه‌بو سه‌له‌مه‌ خۆش بیت، پله‌ی به‌رز بكه‌ره‌وه‌ له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هیدایه‌تت داون بۆ ئیسلام (ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌تاكان)، وه‌ جێگای بۆ پڕ بكه‌ره‌وه‌ خوایه‌ له‌ ئێمه ‌و له‌ویش خۆش به‌، خوایه‌ گۆڕه‌كه‌ی بۆ فراوان و ڕووناك بكه‌ره‌وه‌». ئه‌بو داود ده‌ڵێت: نوقاندنی چاوی مردوو له‌دوای ده‌رچوونی ڕووح، (ده‌ڵێت:) گوێم له‌ موحه‌ممه‌دی كوڕی موحه‌ممه‌دی كوڕی نوعمانی موقری بوو، گوتی: گوێم له‌ ئه‌بو مه‌یسه‌ڕه‌ بوو پیاوێكی خواپه‌رست بوو ده‌یگوت: له‌ كاتی مردندا چاوه‌كانی جه‌عفه‌ری موعه‌للیمم داخست كه‌ پیاوێكی خواپه‌رست بوو، ئیدی له‌ خه‌ودا بینیم ئه‌و شه‌وه‌ی كه‌ مرد گوتی: گه‌وره‌ترین شت به‌سه‌رمه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێش ئه‌وه‌ی بمرم چاومت نوقاند.

بَابٌ فِي الِاسْتِرْجَاعِ

باسێك ده‌رباره‌ی گوتنی: (إنا لله وإنا إلیه‌ راجعون) له ‌كاتی ناخۆشیدا

٥١٤. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا أَصَابَتْ أَحَدَكُمْ مُصِيبَةٌ فَلْيَقُلْ: إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ، اللَّهُمَّ عِنْدَكَ أَحْتَسِبُ مُصِيبَتِي، فَآجِرْنِي فِيهَا، وَأَبْدِلْ لِي بِهَا خَيْرًا مِنْهَا».

ئوم سه‌له‌مه ‌i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ تووشی به‌ڵایه‌ك بوو، با بڵێت: بێگومان ئێمه‌ هه‌موومان موڵكی خواین و بێگومان هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌، خوایه‌ من له‌و به‌ڵایه‌ چاوه‌ڕێی پاداشت له‌ تۆ ده‌كه‌م، پاداشتم بدەوە و به‌ له‌وه‌ش باشتر بۆم قه‌ره‌بوو بكه‌وه».

بَابُ الصَّبْرِ عِنْدَ الصَّدْمَةِ

باسی ئه‌وه‌ی كە ئارامگری له‌ سه‌ره‌تای ناخۆشییەكەدایە

٥١٥. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: أَتَى نَبِيُّ اللَّهِ عَلَى امْرَأَةٍ تَبْكِي عَلَى صَبِيٍّ لَهَا، فَقَالَ لَهَا: «اتَّقِي اللَّهَ، وَاصْبِرِي»، فَقَالَتْ: وَمَا تُبَالِي أَنْتَ بِمُصِيبَتِي، فَقِيلَ لَهَا: هَذَا النَّبِيُّ ، فَأَتَتْهُ، فَلَمْ تَجِدْ عَلَى بَابِهِ بَوَّابِينَ، فَقَالَتْ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، لَمْ أَعْرِفْكَ، فَقَالَ: «إِنَّمَا الصَّبْرُ عِنْدَ الصَّدْمَةِ الْأُولَى -أَوْ: عِنْدَ أَوَّلِ صَدْمَةٍ-».

ئه‌نه‌س h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌سه‌ر گۆڕستان ئافره‌تێك ده‌بینێت منداڵێكی مردبوو، پێی فه‌رموو: «پارێز‌ لە خوا بكه‌ و ئارام بگره‌»، گوتی: تۆ گرینگی ناده‌یت به‌ به‌ڵای من (پێغه‌مبه‌ری خوای نه‌ناسی)، گوتیان: ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ره‌ ، (پێغه‌مبه‌ر كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵ) ئافره‌ته‌كه‌ش هات بۆ ماڵ، لای ده‌رگا ده‌رگاوانی نه‌بینی، گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، تۆم نه‌ناسی، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «ئه‌و ئارامییه‌ی كه‌ پاداشته‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌سه‌ره‌ له‌ كاتی یه‌كه‌م ساتی لێقه‌وماندایه».

بَابٌ فِي الْبُكَاءِ عَلَى الْمَيِّتِ

باسێك دەربارەی گریان له‌سه‌ر مردوو

٥١٦. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «وُلِدَ لِي اللَّيْلَةَ غُلَامٌ فَسَمَّيْتُهُ بِاسْمِ أَبِي إِبْرَاهِيمَ» - فَذَكَرَ الْحَدِيثَ - قَالَ أَنَسٌ: لَقَدْ رَأَيْتُهُ يَكِيدُ بِنَفْسِهِ بَيْنَ يَدَيْ رَسُولِ اللَّهِ ، فَدَمَعَتْ عَيْنَا رَسُولِ اللَّهِ فَقَالَ: «تَدْمَعُ الْعَيْنُ وَيَحْزَنُ الْقَلْبُ، وَلَا نَقُولُ إِلَّا مَا يُرْضِي رَبَّنَا، إِنَّا بِكَ يَا إِبْرَاهِيمُ لَمَحْزُونُونَ».

ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌مشه‌و منداڵێكمان بوو به ‌ناوی ئیبڕاهیمی باوكمه‌وه‌ ناوم لێ نا ئیبڕاهیم»، فه‌رمووده‌كه‌ باس ده‌كات، ئه‌نه‌س h ده‌ڵێت: بینیم ئیبڕاهیمی كوڕی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ سه‌ره‌مه‌رگدا بوو، له‌به‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ری خوا ، فرمێسك به‌ چاوه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوادا ده‌هاته‌ خواره‌وه،‌ فه‌رمووی: «چاو فرمێسك ده‌ڕێژێت، دڵ خه‌فه‌تبار ده‌بێت، به‌ڵام هیچ قسه‌یه‌ك ناكه‌ین ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت خوا لێمان ڕازی بێت، ئێمه‌ (به‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ تۆ) ئه‌ی ئیبڕاهیم خه‌فه‌تبارین».

بَابٌ فِي النَّوْحِ

باسێك ده‌رباره‌ی شین و ڕۆڕۆكردن

٥١٧. عَنْ أُمِّ عَطِيَّةَ i قَالَتْ: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ نَهَانَا عَنِ النِّيَاحَةِ.

ئوم عه‌تییه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا ڕێگریی لێ كردین له‌ شیوه‌ن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ‌ و باسكردنی مردووه‌كه‌.

بَابٌ فِي الشَّهِيدِ يُغَسَّلُ

باسێك ده‌رباره‌ى شوشتنى شه‌هید

٥١٨. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ يَجْمَعُ بَيْنَ الرَّجُلَيْنِ مِنْ قَتْلَى أُحُدٍ وَيَقُولُ: «أَيُّهُمَا أَكْثَرُ أَخْذًا لِلْقُرْآنِ؟»، فَإِذَا أُشِيرَ لَهُ إِلَى أَحَدِهِمَا، قَدَّمَهُ فِي اللَّحْدِ، وَقَالَ: «أَنَا شَهِيدٌ عَلَى هَؤُلَاءِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ»، وَأَمَرَ بِدَفْنِهِمْ بِدِمَائِهِمْ، وَلَمْ يُغَسَّلُوا.

جابیری كوڕی عه‌بدوڵڵا k دەگێڕێتەوە‌: پێغه‌مبه‌ری خوا دوو پیاوی له‌ كوژراوانی ئوحود له‌ یه‌ك گۆڕدا ده‌ناشت، ده‌یفه‌رموو: كامیان قوڕئانی زیاتر له‌به‌ره‌ ئه‌ویان له‌پێشدا بنێژن، كه‌ ئاماژه‌یان بدایه‌‌ فڵان كه‌س له‌وی دیكه‌یان زیاتری له‌به‌ره‌، له‌نێو گۆڕه‌كه‌دا پێشی ده‌خست، فه‌رمووی: «من شایه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ ده‌ده‌م له‌ ڕۆژی قیامه‌ت»، ئینجا فه‌رمانی كرد به‌ خوێنه‌كانیانه‌وه‌ بنێژرێن و نه‌شۆردران.

بَابٌ فِي الْكَفَنِ

باسێك ده‌رباره‌ى (چۆنیه‌تى) كفن

٥١٩. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: أُدْرِجَ النَّبِيُّ فِي ثَوْبٍ حِبَرَةٍ ثُمَّ أُخِّرَ عَنْهُ.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: (كاتێك پێغه‌مبه‌ریان شوشت) عه‌بایه‌كی یه‌مه‌نی تێوه‌ پێچرا، پاشان لایانبرد و لێیان كرده‌وه‌ (به‌ قوماشی دیكه‌ كفن كرا).

٥٢٠. عن عَائِشَةَ i قَالَتْ: كُفِّنَ رَسُولُ اللَّهِ فِي ثَلَاثَةِ أَثْوَابٍ يَمَانِيَةٍ بِيضٍ، لَيْسَ فِيهَا قَمِيصٌ وَلَا عِمَامَةٌ.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا كفن كرا له‌ سێ پارچە پۆشاكی یه‌مه‌نی سپیدا، نه‌ قه‌میصی بۆ دانرا، نه‌ مێزەر.

بَابٌ فِي تَقْبِيلِ الْمَيِّتِ

باسێك ده‌رباره‌ی ماچكردنی مردوو

٥٢١. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ يُقَبِّلُ عُثْمَانَ بْنَ مَظْعُونٍ وَهُوَ مَيِّتٌ، حَتَّى رَأَيْتُ الدُّمُوعَ تَسِيلُ.

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوام بینی عوسمانی كوڕی مه‌زعونی ماچ كرد كه‌ مردبوو (برای شیری پێغه‌مبه‌ری خوا بوو)، تەنانەت بینیم پێغه‌مبه‌ری خوا فرمێسكەكانی بە چاویدا دەهاتنه‌ خواره‌وه‌.

بَابٌ فِي الْمَيِّتِ يُحْمَلُ مِنْ أَرْضٍ إِلَى أَرْضٍ وَكَرَاهَةِ ذَلِكَ

باسێك دەربارەی ناپەسندی گواستنه‌وه‌ى مردوو له‌ شارێك بۆ شارێكی دیكە

٥٢٢. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: كُنَّا حَمَلْنَا الْقَتْلَى يَوْمَ أُحُدٍ لِنَدْفِنَهُمْ، فَجَاءَ مُنَادِي النَّبِيِّ ، فَقَالَ: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تَدْفِنُوا الْقَتْلَى فِي مَضَاجِعِهِمْ، فَرَدَدْنَاهُمْ.

جابیری كوڕی عه‌بدوڵڵا k ده‌ڵێت: ئێمه‌ شه‌هیدانی ئوحودمان هه‌ڵگرت بۆ ئه‌وه‌ی بیانگوازینه‌وه‌ و بیاننێژین، بانگكه‌ری پێغه‌مبه‌ر هات گوتی: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانتان پێ ده‌كات كوژراوان له‌ كوێ شه‌هید بوونه‌ له‌ شوێنی خۆیاندا بیاننێژن، ئێمه‌ش ئه‌وانمان گه‌ڕانده‌وه‌.

بَابُ اتِّبَاعِ النِّسَاءِ الْجَنَائِزَ

باسێك ده‌رباره‌ی ڕۆیشتنی ئافره‌تان به‌شوێن جه‌نازه‌دا

٥٢٣. عَنْ أُمِّ عَطِيَّةَ i قَالَتْ: نُهِينَا أَنْ نَتَّبِعَ الْجَنَائِزَ، وَلَمْ يُعْزَمْ عَلَيْنَا.

ئوم عه‌تییه‌ i ده‌ڵێت: ئێمه‌ لێمان قه‌ده‌غه‌ كرابوو كه‌ شوێن جه‌نازه‌ بكه‌وین، به‌ڵام تۆبزیمان لێ نه‌ده‌كرا.

بَابُ فَضْلِ الصَّلَاةِ عَلَى الْجَنَائِزِ وَتَشْيِيعِهَا

باسی فه‌زڵی نوێژكردن له‌سه‌ر جه‌نازه‌و شاردنه‌وه‌ی

٥٢٤. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ يَقُولُ: «مَا مِنْ مُسْلِمٍ يَمُوتُ فَيَقُومُ عَلَى جَنَازَتِهِ أَرْبَعُونَ رَجُلًا، لَا يُشْرِكُونَ بِاللَّهِ شَيْئًا، إِلَّا شُفِّعُوا فِيهِ».

ئیبن عه‌بباس k ده‌ڵێت: گوێم لێ بوو‌ پێغه‌مبه‌ر ده‌یفه‌رموو: «هیچ موسوڵمانێك نییه‌ بمرێت و چل كه‌س له‌سه‌ری نوێژ بكه‌ن كه‌ هاوبەشیان بۆ خوا دانه‌نابێت، بێگومان خوا تكا و دوعایان بۆی وەردەگرێت».

بَابُ الْقِيَامِ لِلْجَنَازَةِ

باسی هه‌ڵسان له‌به‌ر جه‌نازه‌

٥٢٥. عَنْ عَامِرِ بْنِ رَبِيعَةَ h يَبْلُغُ بِهِ النَّبِيَّ : «إِذَا رَأَيْتُمُ الْجَنَازَةَ فَقُومُوا لَهَا، حَتَّى تُخَلِّفَكُمْ أَوْ تُوضَعَ».

عامیری كوڕی ڕه‌بیعه‌ h فه‌رمووده‌كه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر جه‌نازه‌یه‌كتان بینی هه‌ڵسن له‌به‌ری تا جه‌نازه‌كه‌ تێده‌په‌ڕێت و ئێوه‌ به‌جێ دێڵێت، یان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا بوون تا داده‌نرێت له‌ زه‌وییه‌كه‌ (واته‌: به‌پێوه‌ بن و دامه‌نیشن)».

بَابُ الرُّكُوبِ فِي الْجَنَازَةِ

باسی شوێنكه‌وتنی جه‌نازه‌ به‌سواری

٥٢٦. عَنْ ثَوْبَانَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ، أُتِيَ بِدَابَّةٍ وَهُوَ مَعَ الْجَنَازَةِ فَأَبَى أَنْ يَرْكَبَهَا، فَلَمَّا انْصَرَفَ أُتِيَ بِدَابَّةٍ فَرَكِبَ، فَقِيلَ لَهُ، فَقَالَ:«إِنَّ الْمَلَائِكَةَ كَانَتْ تَمْشِي، فَلَمْ أَكُنْ لِأَرْكَبَ وَهُمْ يَمْشُونَ، فَلَمَّا ذَهَبُوا رَكِبْتُ».

سه‌وبان h ده‌گێڕێته‌وه‌: (وڵاخێكیان بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا هێنا)، پێغه‌مبه‌ری خوا دوای جه‌نازه‌یه‌ك كه‌وتبوو ڕه‌تی كرده‌وه‌ سوار وڵاخه‌كه‌ ببێت، پاشان له‌ گه‌ڕانه‌وه‌دا وڵاخێكیان بۆی هێنا سوار بوو، پێی گوترا (بۆ سەرەتا سه‌ر نه‌كه‌وتیت، ئێستا له‌ گه‌ڕانه‌وه‌دا سه‌ر ده‌كه‌ویت؟) ، فه‌رمووی: «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فریشته‌كان به‌پێ دوای جه‌نازه‌كه‌ كه‌وتبوون، نه‌ده‌بوایه‌ من سوار (ئه‌سپێك یان مایینێك) بم ئه‌وانیش به‌پێ بڕۆن، پاشان له‌ گه‌ڕانه‌وه‌دا كه‌ ئه‌وان ڕۆیشتن ئینجا منیش سوار بووم».

بَابُ الْمَشْيِ أَمَامَ الْجَنَازَةِ

باسی ڕۆیشتن له پێش جه‌نازه‌وه‌ به‌پێ

٥٢٧. عَنْ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: رَأَيْتُ النَّبِيَّ وَأَبَا بَكْرٍ وَعُمَرَ k يَمْشُونَ أَمَامَ الْجَنَازَةِ.

ئیبن عومه‌ر k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر و ئه‌بو به‌كر و عومه‌ریشم k بینیوه‌ له‌پێش جه‌نازه‌وه‌ ڕۆیشتوونه‌.

بَابُ الْإِسْرَاعِ بِالْجَنَازَةِ

باسی په‌له‌كردن له‌ بردنی جه‌نازه‌دا

٥٢٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيَّ قَالَ:«أَسْرِعُوا بِالْجَنَازَةِ فَإِنْ تَكُ صَالِحَةً فَخَيْرٌ تُقَدِّمُونَهَا إِلَيْهِ، وَإِنْ تَكُ سِوَى ذَلِكَ فَشَرٌّ تَضَعُونَهُ عَنْ رِقَابِكُمْ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h له‌‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «خێرا جه‌نازه‌ هه‌ڵبگرن و بیبه‌ن بۆ گۆڕستان، ئه‌گه‌ر ئه‌م جه‌نازه‌یه‌ كه‌سێكی چاك بێت، ئه‌وه‌ باشترین شته‌ كه‌ پێشكه‌شی ده‌كه‌ن و ده‌یگه‌یه‌نن به‌ شوێنی خۆی، ئه‌گه‌ر واش نه‌بێت كه‌سێكی خراپ بێت، ئه‌وه‌ خراپه‌یه‌كه‌ له‌كۆڵ خۆتانی ده‌كه‌نه‌وه‌».

بَابُ الدَّفْنِ عِنْدَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَعِنْدَ غُرُوبِهَا

باسی ناشتنى مردوو له‌ سه‌ره‌تای خۆرهه‌ڵاتن و كاتی خۆرئاوابوون

٥٢٩. عَنْ عُقْبَةَ بْنَ عَامِرٍ h قَالَ: ثَلَاثُ سَاعَاتٍ كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَنْهَانَا أَنْ نُصَلِّيَ فِيهِنَّ، أَوْ نَقْبُرَ فِيهِنَّ مَوْتَانَا: حِينَ تَطْلُعُ الشَّمْسُ بَازِغَةً حَتَّى تَرْتَفِعَ، وَحِينَ يَقُومُ قَائِمُ الظَّهِيرَةِ حَتَّى تَمِيلَ، وَحِينَ تَضَيَّفُ الشَّمْسُ لِلْغُرُوبِ حَتَّى تَغْرُبَ أَوْ كَمَا، قَالَ.

عوقبه‌ی كوڕی عامیر h ده‌ڵێت: سێ كات هه‌بوو پێغه‌مبه‌ری خوا قه‌ده‌غه‌ی ده‌كردین نوێژی تێدا بكه‌ین، یان مردووه‌كانمانی تێدا بنێژین: سەرەتای خۆر ده‌ركه‌وتن چاوه‌ڕێ بكرێت تا ته‌واو به‌رز ده‌بێته‌وه‌، كاتێك خۆر له‌ نێوه‌ڕاستی ئاسماندا له‌ نیوه‌ڕۆ ڕاده‌وه‌ستێت،‌ كاتێك كه‌ خۆر لار ده‌بێته‌وه‌ بۆ ئاوابوون، یان به‌م شێوازه‌ی كه‌ فه‌رموویه‌تی.

بَابٌ إِذَا حَضَرَ جَنَائِزُ رِجَالٍ وَنِسَاءٍ مَنْ يُقَدَّمُ؟

باسێك: ئه‌گه‌ر جه‌نازەی كۆمەڵێك ژن و پیاو دانرا بۆ‌ نوێژ له‌سه‌ركردن، كامیان پێش ده‌خرێت؟

٥٣٠. عَنْ يَحْيَى بْنِ صَبِيحٍ قَالَ: حَدَّثَنِي عَمَّارٌ، مَوْلَى الْحَارِثِ بْنِ نَوْفَلٍ، أَنَّهُ شَهِدَ جَنَازَةَ أُمِّ كُلْثُومٍ، وَابْنِهَا، فَجُعِلَ الْغُلَامُ مِمَّا يَلِي الْإِمَامَ، فَأَنْكَرْتُ ذَلِكَ، وَفِي الْقَوْمِ ابْنُ عَبَّاسٍ، وَأَبُو سَعِيدٍ الْخُدْرِيُّ، وَأَبُو قَتَادَةَ، وَأَبُو هُرَيْرَةَ، فَقَالُوا: هَذِهِ السُّنَّةُ.

یه‌حیای كوڕی صوبه‌یح ده‌ڵێت: عه‌مماری خزمه‌تكاری حاریسی كوڕی نه‌وفه‌ل، بۆی گێڕامه‌وه‌ (و گوتی): ئاماده‌ی نوێژی ئوم كو‌لسوم بوو له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یدا(1)، كوڕه‌كه‌ له‌لای ئیمامه‌وه‌ داده‌نرێت،‌ ئافره‌ته‌كه‌ له‌لای قیبله‌وه‌ داده‌نرێت، ده‌ڵێت: نكووڵی ئه‌و شته‌م كرد، له‌نێو قه‌ومه‌كه‌دا ئیبن عه‌بباس و ئه‌بو سه‌عیدی خودری و ئه‌بو قه‌تاده‌ و ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ی تیادا بوو، گوتیان: ئه‌مه‌ سوننه‌ته‌.

🖍   تێبینی:

(1)   كه‌ ناوی زه‌یدی ئه‌كبه‌ر بوو كوڕی پێشه‌وا عومه‌ر بوو، ئه‌م ئوم كو‌لسومه‌ كچی پێشه‌وا عه‌لییه،‌ خێزانی پێشه‌وا عومه‌ره‌، پێشه‌وا عومه‌ر زاوای پێشه‌وا عه‌لی بووه‌، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یدا هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ یه‌ك كاتدا مردن، هەتا نه‌یانزانی كامیان پێش كامیان مردوونه،‌ بۆیه‌ كه‌سیان میراتیان له‌ كه‌سیان نه‌برد. تێبینی: به‌م شێوازه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ژن و پیاوێك بوو، یان منداڵێكی كوڕ‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا بوو، منداڵه‌كه‌ له‌لای ئیمامه‌وه‌ داده‌نرێت و ئافره‌ته‌كه‌ له‌لای قیبله‌وه‌ داده‌نرێت، وه‌ ڕیوایه‌تی دیكه‌ هاتووه‌ له‌ ئیبن عومه‌ره‌وه‌ نوێژی له‌سه‌ر حه‌وت جه‌نازه‌ كردووه‌ كه‌ ژن و پیاو بوونه‌، پیاوه‌كانی له‌لای ئیمامه‌وه‌ داناوه‌، وه‌ ژنه‌كانی له‌لای قیبله‌وه‌ داناوه‌، وه‌ به‌ یه‌ك ڕیز ڕێكی خستوون، وه‌ نوێژی له‌سه‌ر كردوون، كه‌واته‌ دروسته‌ هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه‌ یه‌ك نوێژی له‌سه‌ر بكه‌یت، وه‌ ده‌گوترێت: دروستیشه‌ یه‌ك یه‌ك نوێژیان له‌سه‌ر بكه‌یت، پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ له‌سه‌ر كوژراوانی ئوحود یه‌ك یه‌ك نوێژی له‌سه‌ر كردوون، یان گوتراوه‌: ده‌ ده‌ دایناون و نوێژی له‌سه‌ر كردوون، وه‌ پێشه‌وا عوسمان و عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر و ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ش له‌ مه‌دینه‌دا ژن و پیاو بمردنایه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ نوێژیان له‌سه‌ر ده‌كردن، پیاوه‌كانیان له‌لای ئیمامه‌وه‌ داده‌نا، ئافره‌ته‌كان له‌لای قیبله‌وه‌.

بَابُ أَيْنَ يَقُومُ الْإِمَامُ مِنَ الْمَيِّتِ إِذَا صَلَّى عَلَيْهِ؟

باسی ئیمام كه‌ نوێژی له‌سه‌ر مردوو كرد له‌كوێوه‌ ڕاده‌وه‌ستێت؟

٥٣١. عَنْ سَمُرَةَ بْنِ جُنْدُبٍ h قَالَ: صَلَّيْتُ وَرَاءَ النَّبِيِّ عَلَى امْرَأَةٍ مَاتَتْ فِي نِفَاسِهَا، فَقَامَ عَلَيْهَا لِلصَّلَاةِ وَسَطَهَا.

سه‌موڕه‌ی كوڕی جوندوب h ده‌ڵێت: ئافره‌تێك به‌سه‌ر منداڵێكه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد له‌ زه‌یستانیدا، نوێژم له‌سه‌ری كرد له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ، پێغه‌مبه‌ر له‌ نێوه‌ڕاستی ئافره‌ته‌كه‌ ڕاوه‌ستا.

بَابُ مَا يَقْرَأُ عَلَى الْجَنَازَةِ

باسی چ شتێك له‌سه‌ر جه‌نازه‌ ده‌خوێندرێت؟

٥٣٢. عَنْ طَلْحَةَ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَوْفٍ قَالَ: صَلَّيْتُ مَعَ ابْنِ عَبَّاسٍ k عَلَى جَنَازَةٍ، فَقَرَأَ بِفَاتِحَةِ الْكِتَابِ، فَقَالَ: إِنَّهَا مِنَ السُّنَّةِ.

ته‌لحه‌ی كوڕی عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌وف ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ ئیبن عه‌بباس k له‌سه‌ر جه‌نازه‌یه‌ك نوێژمان كرد، فاتیحه‌ی خوێند، گوتی: ئه‌مه‌ سوننه‌ته‌.

بَابُ الدُّعَاءِ لِلْمَيِّتِ

باسی دوعاكردن بۆ مردوو

٥٣٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: صَلَّى رَسُولُ اللَّهِ عَلَى جَنَازَةٍ، فَقَالَ: «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِحَيِّنَا، وَمَيِّتِنَا، وَصَغِيرِنَا، وَكَبِيرِنَا، وَذَكَرِنَا وَأُنْثَانَا، وَشَاهِدِنَا وَغَائِبِنَا، اللَّهُمَّ مَنْ أَحْيَيْتَهُ مِنَّا فَأَحْيِهِ عَلَى الْإِيمَانِ، وَمَنْ تَوَفَّيْتَهُ مِنَّا فَتَوَفَّهُ عَلَى الْإِسْلَامِ، اللَّهُمَّ لَا تَحْرِمْنَا أَجْرَهُ، وَلَا تُضِلَّنَا بَعْدَهُ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌سه‌ر جه‌نازه‌یه‌ك نوێژی كرد، فه‌رمووی: «خوایه‌ له‌ زیندوو و مردوومان خۆش بیت و‌ له‌ بچووك و گه‌وره‌مان خۆش بیت و له‌ نێر و مێمان خۆش به‌،‌ له‌وه‌ی ئاماده‌یه ‌و له‌وه‌ی لێره‌ نییه‌، خوایه‌ ئه‌وه‌ی ژیاندت له‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر ئیمان بیژیێنیت و ئه‌وه‌یشی كه‌ مراندت له‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر ئیسلام بیمرێنیت، خوایه‌ له‌ پاداشتی نوێژكردن له‌سه‌ر ئه‌و جه‌نازه‌یه‌ بێبه‌شمان نه‌كه‌یت، له‌ دوای ئه‌ویش گومڕامان نه‌كه‌یت».

بَابُ الصَّلَاةِ عَلَى الْقَبْرِ

باسی نوێژكردن له‌سه‌ر گۆڕ

٥٣٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ امْرَأَةً سَوْدَاءَ - أَوْ رَجُلًا - كَانَ يَقُمُّ الْمَسْجِدَ، فَفَقَدَهُ النَّبِيُّ فَسَأَلَ عَنْهُ، فَقِيلَ: مَاتَ، فَقَالَ: «أَلَا آذَنْتُمُونِي بِهِ؟»، قَالَ:«دُلُّونِي عَلَى قَبْرِهِ»، فَدَلُّوهُ، فَصَلَّى عَلَيْهِ.

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: ئافره‌تێكی ڕه‌شپێست، یان پیاوێك، مزگه‌وتی پاك ده‌كرده‌وه‌ (خزمه‌تی ده‌كرد)، پێغه‌مبه‌ر بینیی دیار نییه،‌ پرسیاری كرد، گوترا: كۆچی دوایی كرد، فه‌رمووی: «ئه‌ی بۆ منتان ئاگادار نه‌كرده‌وه‌ (كه‌ مردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نوێژی له‌سه‌ر بكه‌م)؟»، فه‌رمووی: «گۆڕه‌كه‌یم پێ نیشان بده‌ن»، نیشانیان دا، (پێغه‌مبه‌ر چوو له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی) نوێژی له‌سه‌ر كرد.

بَابٌ فِي الصَّلَاةِ عَلَى الْمُسْلِمِ يَمُوتُ فِي بِلَادِ الشِّرْكِ

باسێك ده‌رباره‌ی نوێژكردن له‌سه‌ر موسوڵمانێك كه‌ له‌ وڵاتی كافران بمرێت

٥٣٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ نَعَى لِلنَّاسِ النَّجَاشِيَّ فِي الْيَوْمِ الَّذِي مَاتَ فِيهِ، وَخَرَجَ بِهِمْ إِلَى الْمُصَلَّى، فَصَفَّ بِهِمْ، وَكَبَّرَ أَرْبَعَ تَكْبِيرَاتٍ.

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: ئه‌و ڕۆژه‌ی نه‌جاشی كۆچی دوایی كرد، پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی به‌ خه‌ڵك ڕاگه‌یاند،‌ ده‌ریكردن له‌گه‌ڵ خۆیدا بردنی بۆ نوێژگه‌ (له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار)،‌ ئه‌وانی كرده‌ چه‌ند پۆلێكه‌وه‌، (نوێژی غائیبی له‌سه‌ر نه‌جاشی كرد) چوار (الله أكبر)ی له‌سه‌ر كرد.

بَابُ الْجُلُوسِ عِنْدَ الْقَبْرِ

باسی دانیشتن له‌لای گۆڕ (كه‌ تازه‌ هه‌ڵكه‌ندراوه‌ و دانه‌پۆشراوه‌)

٥٣٦. عَنِ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ h قَالَ: خَرَجْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ فِي جَنَازَةِ رَجُلٍ مِنَ الْأَنْصَارِ فَانْتَهَيْنَا إِلَى الْقَبْرِ، وَلَمْ يُلْحَدْ بَعْدُ فَجَلَسَ النَّبِيُّ مُسْتَقْبِلَ الْقِبْلَةِ وَجَلَسْنَا مَعَهُ.

به‌ڕائی كوڕی عازیب h ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌رچووین بۆ جه‌نازه‌ی پیاوێكی ئه‌نصاڕی، گه‌یشتینه‌ لای گۆڕه‌كه‌، هێشتا له‌حده‌كه‌ى له‌لاوه‌ بۆ چاڵ نه‌كرابوو، پێغه‌مبه‌ر ڕووه‌و قیبله‌ دانیشت ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیدا دانیشتین.

بَابٌ فِي الدُّعَاءِ لِلْمَيِّتِ إِذَا وُضِعَ فِي قَبْرِهِ

باسی دوعاكردن بۆ مردوو كاتێك ده‌خرێته‌ ناو گۆڕه‌كه‌یه‌وه‌

٥٣٧. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ إِذَا وَضَعَ الْمَيِّتَ فِي الْقَبْرِ قَالَ: «بِسْمِ اللَّهِ وَعَلَى سُنَّةِ رَسُولِ اللَّهِ».

ئیبن عومه‌ر k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر كاتێك كه‌ مردوو له‌نێو گۆڕ داده‌نرا، ده‌یفه‌رموو: «به‌ ناوی خوا و له‌سه‌ر سوننه‌ت و ڕێبازی پێغه‌مبه‌ری خوا».

بَابُ الِاسْتِغْفَارِ عِنْدَ الْقَبْرِ لِلْمَيِّتِ فِي وَقْتِ الِانْصِرَافِ

باسی داوای لێخۆشبوونكردن بۆ مردوو كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ (له‌دوای ناشتن)

٥٣٨. عَنْ عُثْمَانَ بْنِ عَفَّانَ h قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ إِذَا فَرَغَ مِنْ دَفْنِ الْمَيِّتِ وَقَفَ عَلَيْهِ، فَقَالَ: «اسْتَغْفِرُوا لِأَخِيكُمْ، وَسَلُوا لَهُ بِالتَّثْبِيتِ، فَإِنَّهُ الْآنَ يُسْأَلُ».

عوسمانی كوڕی عه‌ففان h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر كاتێك له‌ ناشتنی مردووه دەبوویەوە‌ له‌لای گۆڕه‌كه‌ ڕاده‌وه‌ستا و ده‌یفه‌رموو: «داوای لێخۆشبوون بۆ براكه‌تان بكه‌ن، داوا بكه‌ن له‌ خوا بۆ ئه‌وه‌ی جێگیری بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا پرسیاری لێ ده‌كرێت (فریشته‌كان دێن پرسیاری لێ ده‌كه‌ن)».

بَابُ كَرَاهِيَةِ الذَّبْحِ عِنْدَ الْقَبْرِ

باسی ناپه‌سندی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌لای گۆڕ

٥٣٩. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا عَقْرَ فِي الْإِسْلَامِ»، قَالَ عَبْدُ الرَّزَّاقِ:كَانُوا يَعْقِرُونَ عِنْدَ الْقَبْرِ بَقَرَةً أَوْ شَاةً.

ئه‌نه‌س h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌لای گۆڕ (عه‌قر) له‌ ئیسلامدا نییه»، عه‌بدوڕڕه‌زاق ده‌ڵێت: مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ له‌ نه‌فامێتیدا له‌لای گۆڕه‌كه‌ ئاژه‌ڵیان سه‌ر ده‌بڕی، ئیدی مانگا بووایه‌ یان مه‌ڕ.

بَابُ الْمَيِّتِ يُصَلَّى عَلَى قَبْرِهِ بَعْدَ حِينٍ

باسی نوێژی مردوو له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی له‌دوای ماوه‌یه‌كی زۆر

٥٤٠. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ خَرَجَ يَوْمًا فَصَلَّى عَلَى أَهْلِ أُحُدٍ، صَلَاتَهُ عَلَى الْمَيِّتِ، ثُمَّ انْصَرَفَ.

عوقبه‌ی كوڕی عامیر h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا ڕۆژێكیان ده‌رچوو بۆ لای ئه‌هلی ئوحود نوێژی له‌سه‌ر كردن، پاشان ڕۆیشت.

بَابٌ فِي الْبِنَاءِ عَلَى الْقَبْرِ

باسێك ده‌رباره‌ی دروستكردنی خانوو له‌سه‌ر گۆڕ

٥٤١. عن جَابِرٍ h يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ نَهَى أَنْ يَقْعُدَ عَلَى الْقَبْرِ، وَأَنْ يُقَصَّصَ وَيُبْنَى عَلَيْهِ.

جابیر h ده‌ڵێت: گوێم لێ بوو‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ڕێگریی كرد‌ له‌ دانیشتن له‌سه‌ر گۆڕ، ڕێگریشی كردووه‌ هه‌ڵببه‌سترێت (واته‌: گه‌چ بكرێت و هه‌ڵببه‌سترێت)،‌ قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌ خانووشی له‌سه‌ر دروست بكرێت.

٥٤٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «قَاتَلَ اللَّهُ الْيَهُودَ اتَّخَذُوا قُبُورَ أَنْبِيَائِهِمْ مَسَاجِدَ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «خوا جووله‌كه‌ بكوژێت (یاخود نه‌فره‌تی خوا له‌ جووله‌كه‌ بێت) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕی پێغه‌مبه‌رانیان كردووه‌ به‌ مزگه‌وت».

بَابٌ فِي كَرَاهِيَةِ الْقُعُودِ عَلَى الْقَبْرِ

باسێك دەربارەی ناپەسندی (حەرامی) دانیشتن له‌سه‌ر گۆڕ

٥٤٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَأَنْ يَجْلِسَ أَحَدُكُمْ عَلَى جَمْرَةٍ فَتُحْرِقَ ثِيَابَهُ، حَتَّى تَخْلُصَ إِلَى جِلْدِهِ، خَيْرٌ لَهُ مِنْ أَنْ يَجْلِسَ عَلَى قَبْرٍ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ له‌سه‌ر پشكۆیه‌ك له‌ ئاگر دابنیشێت، پۆشاكه‌كانی بسووتێنێت تا ده‌گات به‌ پێسته‌كه‌ی (و پێسته‌كه‌شی بسووتێنێت)، باشتره‌ بۆی له‌وه‌ی له‌سه‌ر گۆڕێك دابنیشێت».

٥٤٤. عَنْ أَبِي مَرْثَدٍ الْغَنَوِيِّ h يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تَجْلِسُوا عَلَى الْقُبُورِ، وَلَا تُصَلُّوا إِلَيْهَا».

ئه‌بو مه‌ڕسه‌دی غه‌نه‌وی h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «له‌سه‌ر گۆڕ دامه‌نیشن،‌ ڕووه‌و گۆڕیش نوێژ مه‌كه‌ن (چونكه‌ به‌گه‌وره‌زانینی گۆڕه‌كه‌ی تێدایه‌)».

بَابُ الْمَشْيِ فِي النَّعْلِ بَيْنَ الْقُبُورِ

باسی ڕۆیشتن به‌ نه‌عله‌وه‌ به‌نێو گۆڕه‌كاندا

٥٤٥. عَنْ أَنَسٍ h عَنِ النَّبِيِّ أَنَّهُ قَالَ: «إِنَّ الْعَبْدَ إِذَا وُضِعَ فِي قَبْرِهِ، وَتَوَلَّى عَنْهُ أَصْحَابُهُ إِنَّهُ لَيَسْمَعُ قَرْعَ نِعَالِهِمْ».

ئه‌نه‌س h‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتی: «كاتێك به‌نده‌ ده‌خرێته‌ نێو گۆڕه‌وه‌، هاوه‌ڵه‌كانی پشتی لێ ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، ئه‌و گوێی له‌ ده‌نگی نه‌عله‌كانیان ده‌بێت كاتێك كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌».

بَابٌ فِي تَحْوِيلِ الْمَيِّتِ مِنْ مَوْضِعِهِ لِلْأَمْرِ يَحْدُثُ

باسێك دەربارەی گواستنه‌وه‌ى گۆڕ له‌به‌ر پێویستی و شتێك كه‌ ڕوو بدات

٥٤٦. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: دُفِنَ مَعَ أَبِي رَجُلٌ، فَكَانَ فِي نَفْسِي مِنْ ذَلِكَ حَاجَةٌ، فَأَخْرَجْتُهُ بَعْدَ سِتَّةِ أَشْهُرٍ، فَمَا أَنْكَرْتُ مِنْهُ شَيْئًا، إِلَّا شُعَيْرَاتٍ كُنَّ فِي لِحْيَتِهِ مِمَّا يَلِي الْأَرْضَ.

جابیر h ده‌ڵێت: باوكم له‌گه‌ڵ پیاوێكی دیكه‌ نێژرابوو (له‌ ئوحود)، منیش له‌ دڵمدا شتێك دروست بووبوو (پێم خۆش بوو بیگوازمه‌وه‌)، بۆیه‌ دوای شه‌ش مانگ (له‌ گۆڕه‌كه‌ی) ده‌رمهێنایه‌وه‌، هیچ شتێكی نامۆم نه‌بینی (كه‌ به‌سه‌ر لاشه‌كه‌یدا هاتبێت)، ته‌نها چه‌ند تاڵه‌ موویه‌ك نه‌بێت له‌ ڕیشی كه‌ شۆڕ بووبوونه‌وه‌ سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ (ڕه‌نگیان گۆڕابوو).

بَابٌ فِي الثَّنَاءِ عَلَى الْمَيِّتِ

باسێك دەربارەی ستاییشكردنی مردوو

٥٤٧. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: مَرُّوا عَلَى رَسُولِ اللَّهِ بِجَنَازَةٍ فَأَثْنَوْا عَلَيْهَا خَيْرًا، فَقَالَ: «وَجَبَتْ»، ثُمَّ مَرُّوا بِأُخْرَى فَأَثْنَوْا عَلَيْهَا شَرًّا، فَقَالَ: «وَجَبَتْ»، ثُمَّ قَالَ: «إِنَّ بَعْضَكُمْ عَلَى بَعْضٍ شُهَدَاءُ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: جه‌نازه‌یه‌كیان به‌لای پێغه‌مبه‌ری خوادا تێپه‌ڕاند، خه‌ڵكی ستاییشی خێریان كرد، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «(ئه‌مه‌ به‌هه‌شتی) بۆ پێویست بوو»، پاشان جه‌نازه‌یه‌كی دیكه‌یان تێپه‌ڕ كرد به‌ خراپه‌ باسیان كرد، فه‌رمووی: «(ئه‌وه‌ دۆزه‌خی) بۆ پێویست بوو»، پاشان فه‌رمووی: «ئێوه‌ هه‌ندێكتان شایه‌تن به‌سه‌ر هه‌ندێكتانه‌وه‌ (شایه‌تی ئێوه‌ بۆ كه‌سێك كه‌ ده‌مرێت حیسابی له‌سه‌ر ده‌كرێت)».

بَابٌ فِي زِيَارَةِ الْقُبُورِ

باسێك ده‌رباره‌ی سه‌ردانكردنی گۆڕستان

٥٤٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: أَتَى رَسُولُ اللَّهِ قَبْرَ أُمِّهِ فَبَكَى، وَأَبْكَى مَنْ حَوْلَهُ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «اسْتَأْذَنْتُ رَبِّي تَعَالَى عَلَى أَنْ أَسْتَغْفِرَ لَهَا فَلَمْ يُؤْذَنْ لِي، فَاسْتَأْذَنْتُ أَنْ أَزُورَ قَبْرَهَا فَأَذِنَ لِي، فَزُورُوا الْقُبُورَ فَإِنَّهَا تُذَكِّرُ بِالْمَوْتِ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا سه‌ردانی گۆڕی دایكی كرد، خۆی گریا،‌ ئه‌وانه‌ی ده‌وروپشتی هه‌مووی هێنایه‌ گریان، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «داوای مۆڵه‌تم له‌ خوا‌ كرد مۆڵه‌تم بدات داوای لێخۆشبوون بۆ دایكم بكه‌م، مۆڵه‌تی نه‌دام،‌ داوای مۆڵه‌تم كرد كه‌ ڕێگام بدات سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌ی بكه‌م مۆڵه‌تی دام، بۆیه‌ ئێوه‌ سه‌ردانی گۆڕستان بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مردنتان بیر ده‌خاته‌وه‌».

بَابُ مَا يَقُولُ إِذَا زَارَ الْقُبُورَ أَوْ مَرَّ بِهَا

باسی ئه‌وه‌ی دەگوترێت لە كاتی سه‌ردانی گۆڕستان یان تێپه‌ڕبوون پێیدا

٥٤٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ خَرَجَ إِلَى الْمَقْبَرَةِ، فَقَالَ: «السَّلَامُ عَلَيْكُمْ دَارَ قَوْمٍ مُؤْمِنِينَ، وَإِنَّا إِنْ شَاءَ اللَّهُ بِكُمْ لَاحِقُونَ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌رچوو بۆ گۆڕستان، فه‌رمووی: «سڵاوی خواتان لێ بێت ئه‌ی كه‌سانی خه‌ڵكی ئه‌م شوێنه‌ له‌ ‌بڕواداران،‌ ئێمه‌ش إن شاء الله به‌ ئێوه‌ ده‌گه‌ین».