كِتَابُ الْخَرَاجِ وَالْإِمَارَةِ وَالْفَيْءِ

په‌رتووكی باج و فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌ستكه‌وت

بَابُ مَا يَلْزَمُ الْإِمَامَ مِنْ حَقِّ الرَّعِيَّةِ

باسی چی پێویسته‌ له‌سه‌ر ئیمام له‌ مافی خه‌ڵكی (مافی خه‌ڵكی به‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌وا و كاربه‌ده‌سته‌وه‌ چییه‌؟)

٤٧٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «أَلَا كُلُّكُمْ رَاعٍ، وَكُلُّكُمْ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ، فَالْأَمِيرُ الَّذِي عَلَى النَّاسِ رَاعٍ عَلَيْهِمْ، وَهُوَ مَسْئُولٌ عَنْهُمْ، وَالرَّجُلُ رَاعٍ عَلَى أَهْلِ بَيْتِهِ، وَهُوَ مَسْئُولٌ عَنْهُمْ، وَالْمَرْأَةُ رَاعِيَةٌ عَلَى بَيْتِ بَعْلِهَا وَوَلَدِهِ، وَهِيَ مَسْئُولَةٌ عَنْهُمْ، وَالْعَبْدُ رَاعٍ عَلَى مَالِ سَيِّدِهِ، وَهُوَ مَسْئُولٌ عَنْهُ، فَكُلُّكُمْ رَاعٍ، وَكُلُّكُمْ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئاگادار بن هه‌مووتان چاودێرن و هه‌مووتان (به‌شی خۆتان) به‌رپرسیارن له‌وانه‌ی كه‌ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی ئه‌ودایه‌، ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ی كه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكییه‌وه‌ چاودێره‌ و لێیان به‌رپرسیاره‌، هه‌روه‌ها پیاویش چاودێره‌ به‌سه‌ر خێزانی ماڵه‌كه‌یدا و هه‌ر ئه‌ویش به‌رپرسیاریانه‌، وه‌ ژنیش چاودێره‌ به‌سه‌ر ماڵی مێرده‌كه‌یدا و منداڵه‌كانیدا و لێشیان به‌رپرسیاره‌، به‌نده‌ به‌سه‌ر ماڵی گه‌وره‌كه‌یدا چاودێر و به‌رپرسیاره‌، بۆیه‌ هه‌مووتان چاودێرن و هه‌مووشتان به‌رپرسیارن به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستتاندان».

بَابُ مَا جَاءَ فِي طَلَبِ الْإِمَارَةِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ داواكردنی بەرپرسياريیەتى

٤٧٨. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ سَمُرَةَ h قَالَ: قَالَ لِي النَّبِيُّ : «يَا عَبْدَ الرَّحْمَنِ بْنَ سَمُرَةَ، لَا تَسْأَلِ الْإِمَارَةَ، فَإِنَّكَ إِذَا أُعْطِيتَهَا عَنْ مَسْأَلَةٍ وُكِلْتَ فِيهَا إِلَى نَفْسِكَ، وَإِنْ أُعْطِيتَهَا عَنْ غَيْرِ مَسْأَلَةٍ أُعِنْتَ عَلَيْهَا».

عه‌بدوڕڕه‌حمانی كوڕی سه‌موڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر پێمی فه‌رموو: «ئه‌ی عه‌بدوڕڕه‌حمانی كوڕی سه‌موڕه‌، داوای فه‌رمانڕه‌وایه‌تی مه‌كه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خۆت داوای بكه‌یت و پێت بدرێت، ئه‌وه‌ ده‌سپێردرێیت به‌و كاره‌ و خوای گه‌وره‌ پشتیوانیت ناكات و خۆت و هێز و توانای خۆت، ئه‌گه‌ر پێت ببه‌خشرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆت داوای بكه‌یت، یارمه‌تی ده‌درێیت».

بَابٌ فِي اتِّخَاذِ الْوَزِيرِ

باسێك ده‌رباره‌ی دانانی وه‌زیر

٤٧٩. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِالْأَمِيرِ خَيْرًا جَعَلَ لَهُ وَزِيرَ صِدْقٍ، إِنْ نَسِيَ ذَكَّرَهُ، وَإِنْ ذَكَرَ أَعَانَهُ، وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهِ غَيْرَ ذَلِكَ جَعَلَ لَهُ وَزِيرَ سُوءٍ، إِنْ نَسِيَ لَمْ يُذَكِّرْهُ، وَإِنْ ذَكَرَ لَمْ يُعِنْهُ».

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر خوا‌ خێری بۆ فه‌رمانڕه‌وایەك بوێت ئه‌وه‌ وه‌زیرێكی ڕاستگۆی بۆ داده‌نێت (چاكەكار بێت)، ئه‌گه‌ر فه‌رمانڕه‌واكه‌ شتێكی له‌بیر كرد ئه‌و بیری ده‌هێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌بیری بوو ئه‌و پشتیوانیی ده‌كات، ئه‌گه‌ر خوا‌ جگه‌ له‌مه‌ی بۆ فه‌رمانڕه‌وا بوێت، ئه‌وه‌ وه‌زیرێكی خراپی بۆ داده‌نێت، ئه‌گه‌ر له‌بیری بكات ئه‌و وه‌زیره‌ بیری ناخاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌بیریشی بوو ئه‌و یارمه‌تی نادات».

بَابٌ فِي السِّعَايَةِ عَلَى الصَّدَقَةِ

باسێك دەربارەی كه‌سێك سه‌رپه‌رشتیی كاری زه‌كات بكات

٤٨٠. عَنْ رَافِعِ بْنِ خَدِيجٍ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «الْعَامِلُ عَلَى الصَّدَقَةِ بِالْحَقِّ كَالْغَازِي فِي سَبِيلِ اللَّهِ، حَتَّى يَرْجِعَ إِلَى بَيْتِهِ».

ڕافیعی كوڕی خه‌دیج h ده‌ڵێت: گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بوو ده‌یفه‌رموو: «ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ كاروباری كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات هه‌ڵده‌ستێت و به‌ته‌واوی مافی خۆی پێ ده‌دات، وه‌كوو ئه‌و كه‌سه‌ وایه‌ كه‌ له‌پێناو خوادا چووه‌ بۆ غه‌زا، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی».

٤٨١. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ عُمَرُ: إِنِّي إِنْ لَا أَسْتَخْلِفْ، فَإِنَّ رَسُولَ اللَّهِ لَمْ يَسْتَخْلِفْ، وَإِنْ أَسْتَخْلِفْ فَإِنَّ أَبَا بَكْرٍ، قَدِ اسْتَخْلَفَ، قَالَ: فَوَاللَّهِ مَا هُوَ إِلَّا أَنْ ذَكَرَ رَسُولَ اللَّهِ وَأَبَا بَكْرٍ، فَعَلِمْتُ أَنَّهُ لَا يَعْدِلُ بِرَسُولِ اللَّهِ أَحَدًا، وَأَنَّهُ غَيْرُ مُسْتَخْلِفٍ.

(كاتێك كه‌ پێشه‌وا عومه‌ر بریندار كرا گوتیان: ئایا كه‌سێك له‌ جێی خۆت ناكه‌یت به‌ خه‌لیفه‌؟) ئیبن عومه‌ر k ده‌ڵێت: عومه‌ر گوتی: من كه‌س ناكه‌م به‌ خه‌لیفه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا كۆچی دوایی كرد، كه‌سی له‌ شوێنی خۆی دانه‌نا، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش له‌ جێی خۆم دابنێم ئه‌وه‌ ئه‌بو به‌كریش كه‌سێكی له‌ جێی خۆی داناوه، (ئیبن عومه‌ر) گوتی: سوێند به‌ خوا كه‌ باوكم باسی پێغه‌مبه‌ری خوا و ئه‌بو به‌كری كرد، زانیم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا لانادا به‌ هیچ جۆرێك و‌ كه‌س ناكات به‌ خه‌لیفه‌ له‌ شوێنی خۆی.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْبَيْعَةِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی به‌یعه‌تدان

٤٨٢. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: كُنَّا نُبَايِعُ النَّبِيَّ عَلَى السَّمْعِ وَالطَّاعَةِ وَيُلَقِّنُنَا: «فِيمَا اسْتَطَعْتَ».

ئیبن عومه‌ر k ده‌ڵێت: ئێمه‌ به‌یعه‌تمان به‌ پێغه‌مبه‌ر ده‌دا له‌سه‌ر گوێگرتن و گوێڕایه‌ڵی بووین، به‌ گوێیدا ده‌داین و ده‌یفه‌رموو:«ئه‌وه‌نده‌ی له‌ تواناتدا بێت».

بَابٌ فِي أَرْزَاقِ الْعُمَّالِ

باسێك دەربارەی ڕۆزی خواردنی فه‌رمانڕه‌واكان

٤٨٣. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ بُرَيْدَةَ عَنْ أَبِيهِ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنِ اسْتَعْمَلْنَاهُ عَلَى عَمَلٍ فَرَزَقْنَاهُ رِزْقًا، فَمَا أَخَذَ بَعْدَ ذَلِكَ فَهُوَ غُلُولٌ».

عه‌بدوڵڵای كوڕی بوڕه‌یده‌، له‌ باوكی h‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ ‌فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك كارێكمان پێ سپارد و كردمان به‌ فه‌رمانڕه‌وا، پاشان (مووچه‌یه‌ك) ڕۆزییه‌كمان پێی دا، ده‌بێت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌رێت، جگه‌ له‌وه‌ هه‌ر شتێكی دیكه‌ به‌رێت ئه‌وه‌ دزییه‌».

بَابٌ فِي هَدَايَا الْعُمَّالِ

باسێك ده‌رباره‌ی دیاریدان به‌ فه‌رمانبه‌ران

٤٨٤. عَنْ أَبِي حُمَيْدٍ السَّاعِدِيِّ h: أَنَّ النَّبِيَّ اسْتَعْمَلَ رَجُلًا مِنَ الْأَزْدِ يُقَالُ لَهُ ابْنُ اللُّتْبِيَّةِ - قَالَ ابْنُ السَّرْحِ: ابْنُ الْأُتْبِيَّةِ - عَلَى الصَّدَقَةِ فَجَاءَ، فَقَالَ: هَذَا لَكُمْ وَهَذَا أُهْدِيَ لِي، فَقَامَ النَّبِيُّ عَلَى الْمِنْبَرِ فَحَمِدَ اللَّهَ وَأَثْنَى عَلَيْهِ، وَقَالَ: «مَا بَالُ الْعَامِلِ نَبْعَثُهُ فَيَجِيءُ فَيَقُولُ هَذَا لَكُمْ وَهَذَا أُهْدِيَ لِي، أَلَا جَلَسَ فِي بَيْتِ أُمِّهِ أَوْ أَبِيهِ فَيَنْظُرَ أَيُهْدَى لَهُ أَمْ لَا؟ لَا يَأْتِي أَحَدٌ مِنْكُمْ بِشَيْءٍ مِنْ ذَلِكَ إِلَّا جَاءَ بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، إِنْ كَانَ بَعِيرًا فَلَهُ رُغَاءٌ، أَوْ بَقَرَةً فَلَهَا خُوَارٌ، أَوْ شَاةً تَيْعَرُ»، ثُمَّ رَفَعَ يَدَيْهِ حَتَّى رَأَيْنَا عُفْرَةَ إِبِطَيْهِ، ثُمَّ قَالَ: «اللَّهُمَّ هَلْ بَلَّغْتُ، اللَّهُمَّ هَلْ بَلَّغْتُ».

ئه‌بو حومه‌یدی ساعیدی h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر پیاوێكی كرد به‌ فه‌رمانبه‌ر له‌ هۆزی ئوزد، پێی ده‌گوترا: كوڕی لوتبییه‌(1)، ئیبن سه‌ڕح ده‌ڵێت: گوتوویانه‌ ئیبن ئوتبییه‌، پێغه‌مبه‌ر كردییه‌ فه‌رمانبه‌ر بۆ كۆكردنەوەی زەكات‌، پاشان كه‌ هاته‌وه‌ گوتی: ئه‌مه‌ زه‌كاته‌كه‌ی ئێوه‌یه،‌ ئەوەش به‌ دیاری هێنراوە بۆم، پێغه‌مبه‌ر چووه‌ سه‌ر مینبه‌ر، سوپاس و سه‌نا و ستایشی خوای كرد،‌ فه‌رمووی: «چییه‌ فه‌رمانبه‌رێك ده‌ینێرین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات پاشان زه‌كاته‌كه‌ دێنێته‌وه،‌ ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ زه‌كاته‌كه‌ی ئێوه‌یه‌، ئه‌مه‌ش به‌ دیاری دراوه‌ به‌ خۆم، ئه‌ی با له‌ ماڵی باوكی یان دایكی دابنیشێت بزانه‌ كه‌س دیاری بۆ ده‌بات یان نا(2)، هه‌ر كه‌سێك فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت بێت دیاری له‌ خه‌ڵك وه‌ربگرێت، له‌ ڕۆژی قیامه‌ت ده‌یهێنێت (حه‌رامه‌ پێی)، ئه‌گه‌ر وشتر بێت بۆڕه‌ی دێت، یان مانگا بێت بۆ ڕه‌ی دێت، یان مه‌ڕ و بزن بێت ده‌باڕێنێت»، پاشان پێغه‌مبه‌ر ده‌ستی به‌رز كرده‌وه‌ تا سپیایی ژێر باڵیمان بینی، پاشان فه‌رمووی: «خوایه‌ ئایا گه‌یاندم، خوایه‌ ئایا گه‌یاندم».

🖍   تێبینی:

  (1) وه‌كوو نیسبه‌ته‌ بۆ قه‌بیله‌كه‌ی، به‌نو لوتب قه‌بیله‌یه‌كی ناسراو بوونه‌، حافیز ئیبن حه‌جه‌ر ده‌ڵێت: ئیبن لوتبییه‌ ناوی عه‌بدوڵڵا بووه‌، لوتبییه‌ش دایكی بووه‌، یان نیسبه‌ت بووه‌ بۆ هۆزه‌كه‌ی. (2)   ئه‌م دیارییه‌ی پێ دراوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ته‌، بۆیه‌ حه‌رامه‌ نابێت فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت دیاری له‌ خه‌ڵك وه‌ربگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاوی شۆڕ ده‌بێت به‌رامبه‌ری، له‌وانه‌یه‌ ئیشێكی بۆ بكات كه‌ مافی نه‌بووه‌، بۆیه‌ نابێت دیاری وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رز بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت نه‌بووایه‌ كه‌س دیاری بۆ نه‌ده‌برد، بۆ پێشتر بۆیان نه‌ده‌برد بۆ ئێستا بۆی ده‌یبه‌ن؟ له‌به‌ر كار و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌.

بَابٌ فِي غُلُولِ الصَّدَقَةِ

باسێك دەربارەی دزیكردن له‌ زه‌كات و‌ دەستكەوت

٤٨٥. عَنْ أَبي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَا أُوتِيكُمْ مِنْ شَيْءٍ وَمَا أَمْنَعُكُمُوهُ، إِنْ أَنَا إِلَّا خَازِنٌ أَضَعُ حَيْثُ أُمِرْتُ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «من هیچ شتێكتان پێ ناده‌م، یان هیچ شتێك قه‌ده‌غه‌ ناكه‌م، من ته‌نها گه‌نجینه‌به‌ده‌ستم، ئه‌وه‌ی خوا‌ چۆن فه‌رمانی پێ كردووم ئاوا ماڵ له‌ نێوانتاندا دابه‌ش ده‌كه‌م».

بَابٌ فِي أَرْزَاقِ الذُّرِّيَّةِ

باسێك دەربارەی ڕۆزی و مووچه‌ی منداڵ

٤٨٦. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَقُولُ: «أَنَا أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِن أَنْفُسِهِمْ، مَنْ تَرَكَ مَالًا فَلِأَهْلِهِ، وَمَنْ تَرَكَ دَيْنًا أَوْ ضَيَاعًا فَإِلَيَّ وَعَلَيَّ».

جابیری كوڕی عه‌بدوڵڵا k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: «من له‌پێشتر و شایه‌نترم به‌ بڕواداران له‌ خودی خۆشیان (سه‌ریان ده‌خه‌م و كاروباریان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌م)، هه‌ر كه‌سێك سه‌روه‌ت و سامانی به‌جێ هێشت ئه‌وه‌ بۆ میراتگره‌كانیەتی، به‌ڵام كه‌سێك قه‌رزی به‌جێ هێشت (بمرێت و قه‌رزدار بێت)، ئه‌وه‌نده‌ی پاره‌ به‌جێ نه‌هێشتبێت له‌ ماڵی خۆی قه‌رزه‌كه‌ی بۆ بده‌نه‌وه،‌ ئه‌وە من قه‌رزه‌كه‌ی بۆ ده‌ده‌مه‌وه ‌و له‌سه‌ر منه‌».

٤٨٧. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ تَرَكَ مَالًا فَلِوَرَثَتِهِ، وَمَنْ تَرَكَ كَلًّا فَإِلَيْنَا».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك ماڵێكی (سه‌روه‌ت و سامانێكی) به‌جێ هێشت بۆ میراتگره‌كانیەتی، ئه‌وه‌شی بارێكی قوڕسی به‌جێ هێشت (وه‌كوو منداڵ) ئه‌وه‌ له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌، (ئێمه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ین و به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ین)».

بَابٌ فِي صَفَايَا رَسُولِ اللَّهِ ﷺ مِنَ الْأَمْوَالِ

باسێك ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ له‌ ماڵ و ساماندا

٤٨٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَا تَقْتَسِمُ وَرَثَتِي دِينَارًا، مَا تَرَكْتُ بَعْدَ نَفَقَةِ نِسَائِي، وَمُؤْنَةِ عَامِلِي فَهُوَ صَدَقَةٌ»، قَالَ أَبُو دَاوُدَ: مُؤْنَةُ عَامِلِي: يَعْنِي أَكَرَةَ الْأَرْضِ.

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ ‌فه‌رموویه‌تی: «میراتگرانم میراتی من دابه‌ش ناكه‌ن ئه‌وه‌ی به‌جێم هێشتووه‌ له‌دوای نه‌فه‌قه‌ی خێزانه‌كانم و كرێی كرێكارانم ئه‌وه‌ ده‌بێت به‌ صه‌ده‌قه»‌، ئه‌بو داود ده‌ڵێت: واته‌: ئه‌وانه‌ی كرێكاری زه‌وی بوونه‌.

٤٨٩. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: إِنَّ أَزْوَاجَ النَّبِيِّ حِينَ تُوُفِّيَ رَسُولُ اللَّهِ أَرَدْنَ أَنْ يَبْعَثْنَ عُثْمَانَ بْنَ عَفَّانَ إِلَى أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ، فَيَسْأَلْنَهُ ثُمُنَهُنَّ مِنَ النَّبِيِّ ، فَقَالَتْ لَهُنَّ عَائِشَةُ: أَلَيْسَ قَدْ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا نُورَثُ مَا تَرَكْنَا فَهُوَ صَدَقَةٌ».

عائیشه‌ i ده‌ڵێت: كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا كۆچی دوایی كرد، خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ویستیان عوسمانی كوڕی عه‌ففان بنێرن بۆلای ئه‌بو به‌كری صدیق، داوای هه‌شت یه‌كه‌كه‌یان كرد (پیاو كه‌ بمرێت و منداڵی هه‌بێت خێزانه‌كانی هه‌شت یه‌ك ده‌به‌ن)، عائیشه‌ پێی گوتن: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌یفه‌رمووه‌: «ئێمه‌ كه‌س نابێت به‌ میراتگرمان ئه‌وه‌ی به‌جێمان هێشتووه‌ ده‌بێتە‌ صه‌ده‌قه‌».

بَابُ مَا جَاءَ فِي حُكْمِ أَرْضِ خَيْبَرَ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی بڕیاری زه‌وی خه‌یبه‌ر

٤٩٠. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ k: أَنَّ عُمَرَ h قَالَ: أَيُّهَا النَّاسُ، إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ عَامَلَ يَهُودَ خَيْبَرَ عَلَى أَنَّا نُخْرِجُهُمْ إِذَا شِئْنَا، فَمَنْ كَانَ لَهُ مَالٌ فَلْيَلْحَقْ بِهِ، فَإِنِّي مُخْرِجٌ يَهُودَ، فَأَخْرَجَهُمْ.

عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر k ده‌گێڕێته‌وه‌: عومه‌ر h گوتی: ئه‌ی خه‌ڵكینه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا په‌یماننامه‌ی له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌كانی خه‌یبه‌ر هه‌بووه‌ كه‌ هه‌ر كاتێك ویستمان لێ بوو ده‌ریانبكه‌ین، هه‌ر كه‌سێك ماڵی لای ئه‌وانه‌ با ماڵه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ده‌ریان ده‌كه‌م له‌ خه‌یبه‌ردا، جووله‌كه‌كانی ده‌ركرد.

بَابُ مَا جَاءَ فِي خَبَرِ الطَّائِفِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی تائیف

٤٩١. عَنْ وَهْبٍ قَالَ: سَأَلْتُ جَابِرًا h عَنْ شَأْنِ ثَقِيفٍ إِذْ بَايَعَتْ؟ قَالَ: اشْتَرَطَتْ عَلَى النَّبِيِّ ، أَنْ لَا صَدَقَةَ عَلَيْهَا، وَلَا جِهَادَ، وَأَنَّهُ سَمِعَ النَّبِيَّ بَعْدَ ذَلِكَ يَقُولُ: «سَيَتَصَدَّقُونَ، وَيُجَاهِدُونَ إِذَا أَسْلَمُوا».

وه‌هب ده‌ڵێت: پرسیارم له‌ جابیر h كرد ده‌رباره‌ی هۆزی سه‌قیف كاتێك كه‌ به‌یعه‌تیان دا؟ گوتی: مه‌رجیان دانا بۆ پێغه‌مبه‌ر ، گوتیان: نه‌ زه‌كات ده‌ده‌ین، نه‌ جیهاد ده‌كه‌ین، گوێی له‌ پێغه‌مبه‌ر بوو له‌دوای ئه‌مه‌ فه‌رمووی: «ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر موسوڵمان بن زه‌كاتیش ده‌ده‌ن و جیهادیش ده‌كه‌ن».

بَابٌ فِي إِخْرَاجِ الْيَهُودِ مِنْ جَزِيرَةِ الْعَرَبِ

باسێك ده‌ركردنی جووله‌كه‌ له‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌ب

٤٩٢. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ أَوْصَى بِثَلَاثَةٍ، فَقَالَ: «أَخْرِجُوا الْمُشْرِكِينَ مِنْ جَزِيرَةِ الْعَرَبِ، وَأَجِيزُوا الْوَفْدَ بِنَحْوٍ مِمَّا كُنْتُ أُجِيزُهُمْ»، قَالَ ابْنُ عَبَّاسٍ: وَسَكَتَ عَنِ الثَّالِثَةِ، أَوْ قَالَ: فَأُنْسِيتُهَا، وَقَالَ الْحُمَيْدِيُّ: عَنْ سُفْيَانَ، قَالَ سُلَيْمَانُ: لَا أَدْرِي أَذَكَرَ سَعِيدٌ الثَّالِثَةَ فَنَسِيتُهَا أَوْ سَكَتَ عَنْهَا.

ئیبن عه‌بباس k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا سێ وه‌سییەتی كرد (پێش مردن)، فه‌رمووی: «هاوبه‌شدانه‌ران له‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌ب وەده‌رنێن، هه‌ر وه‌فدێكیش هات چه‌ندێك ویستیان بمێننه‌وه‌ چۆن من ڕێگایان ده‌ده‌م ئاوا ڕێگایان بده‌ن و‌ خزمه‌تیان بكه‌ن»، ئیبن عه‌بباس ده‌ڵێت: له‌ سێیه‌م بێده‌نگ بوو، یان ده‌ڵێت: له‌بیرم كردووه‌، حومه‌یدی له‌ سوفیانه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه كه‌ ده‌ڵێت: نازانم سه‌عید سێیه‌می باس كرد یان من له‌بیرم كرد، یان لێی بێده‌نگ بوو.

بَابٌ فِي إِيقَافِ أَرْضِ السَّوَادِ وَأَرْضِ الْعَنْوَةِ

باسێك دەربارەی وەقفكردنی زه‌وی ڕه‌ش و‌ زه‌وی عەنوە

٤٩٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنَعَتِ الْعِرَاقُ قَفِيزَهَا وَدِرْهَمَهَا، وَمَنَعَتِ الشَّامُ مُدْيَهَا وَدِينَارَهَا، وَمَنَعَتْ مِصْرُ إِرْدَبَّهَا وَدِينَارَهَا، ثُمَّ عُدْتُمْ مِنْ حَيْثُ بَدَأْتُمْ»، قَالَهَا زُهَيْرٌ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، شَهِدَ عَلَى ذَلِكَ لَحْمُ أَبِي هُرَيْرَةَ وَدَمُهُ.

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «هاكه‌ عێڕاق باج و خه‌له‌ و خه‌رمانی نه‌دا، هه‌روه‌ها شامیش هاكه‌ باج و خه‌له‌ و خه‌رمانی نه‌دا، وه‌ هاكه‌ میسڕیش باج و خه‌له‌ و خه‌رمانی نه‌دا، پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌ر وه‌كوو چۆن ده‌ستتان پێ كردووه‌». زوهه‌یر سێ جار ئه‌وه‌ی گوتووه‌، گۆشت و خوێنی ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ شایەتی له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ ده‌دات.

🖍   تێبینی:

(زه‌وی ڕه‌ش): ئه‌و شوێنانه‌یه‌ كه‌ دار و دارخورمای تیادا هه‌یه‌، له‌ سه‌رده‌می جێنشینایەتی پێشه‌وا عومه‌ر h فه‌تح كرا، بوو‌ به‌ وه‌قف، نه‌درا به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ فه‌تحی ئه‌و شوێنانه‌یان كرد. (زه‌وی عه‌نوه‌): ئه‌و زەوییەیە كه‌ به ‌شه‌ڕ و به‌ زاڵبوون ده‌كه‌وێته‌ ژێر ده‌ستی موسوڵمانان، نه‌ك به‌ سوڵح و ڕێككه‌وتن، ئینجا ئه‌و زه‌وییانه‌ كه‌ ئاوا ڕزگار ده‌كرێن ئایا دابه‌ش ده‌كرێت یان ده‌هێڵدرێته‌وه‌؟ هه‌یه‌ دەڵێت: نابنه‌ غه‌نیمه‌ت، پێشەوای موسوڵمانان سه‌رپشكه‌ له‌وه‌ی به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی موسوڵمانان دابه‌شى بكات، پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ جاری وا بووە دابه‌شی كردووه‌، جاری واش هه‌بووه‌ دابه‌شی نه‌كردووه‌ له‌ نێوان جه‌نگاوه‌راندا، وه‌ پێشه‌وا عومه‌ر دابه‌شی نه‌كردووه‌. تێبینی : مانای ئه‌و مه‌نع و قه‌ده‌غه‌كردنه‌ دوو شته‌: یه‌كه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ موسوڵمان ده‌بێت و سه‌رانه‌یان له‌سه‌ر نامێنێت. دووه‌م: عه‌جه‌م و ڕووم ده‌ست به‌سه‌ر خێر و بێری ئه‌و شوێنانه‌دا ده‌گرن و ناهێڵن بۆ موسوڵمانان بێت. ڕای دووه‌م به‌هێزتره‌ له‌لای زۆربەی زانایانی ئیسلام. (قَفِیز): پێوانه‌ و كێشانه‌یه‌كی ناسراوی خه‌ڵكی عێڕاق بوو. (مُدْی): پێوانه‌ی ناسراوی خه‌ڵكی شام بووه‌. (إِرْدَبّ): پێوانه‌ی ناسراوی خه‌ڵكی میسڕ بووه‌.

بَابٌ فِي التَّشْدِيدِ فِي جِبَايَةِ الْجِزْيَةِ

باسێك دەربارەی شێوازی توندوتیژی له‌ وه‌رگرتنی سه‌رانه‌دا

٤٩٤. عَنْ عُرْوَةَ بْنِ الزُّبَيْرِ h: أَنَّ هِشَامَ بْنَ حَكِيمِ بْنِ حِزَامٍ، وَجَدَ رَجُلًا وَهُوَ عَلَى حِمْصَ يُشَمِّسُ نَاسًا مِنَ الْقِبْطِ فِي أَدَاءِ الْجِزْيَةِ، فَقَالَ: مَا هَذَا سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «إِنَّ اللَّهَ يُعَذِّبُ الَّذِينَ يُعَذِّبُونَ النَّاسَ فِي الدُّنْيَا».

عوڕوه‌ی كوڕی زوبه‌یر h ده‌گێڕێته‌وه‌: هیشامی كوڕی حه‌كیمی كوڕی حیزام، پیاوێكی بینی كه‌ والی بوو به‌سه‌ر حیمصه‌وه‌ (حیمص شارێكه‌ له‌ سوریا)، له‌به‌ر خۆر ڕایده‌گرتن و سزای ده‌دان له‌ قیبتییه‌كان (گاوری میسڕن‌)، گوتوویه‌تی: ئه‌مه‌ سه‌رانه‌ نادات، ئه‌ویش گوتوویه‌تی: ئه‌م سزادانه‌ بۆچی؟ من گوێم لێ بووه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: «ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ دونیا سزای خه‌ڵك ده‌ده‌ن خوا سزایان ده‌دات».

بَابٌ فِي إِحْيَاءِ الْمَوَاتِ

باسێك دەربارەی زیندووكردنه‌وه‌ی زه‌وییە مردووەكان

٤٩٥. عَنْ سَعِيدِ بْنِ زَيْدٍ h عَنِ النَّبِيِّ ، قَالَ: «مَنْ أَحْيَا أَرْضًا مَيْتَةً فَهِيَ لَهُ، وَلَيْسَ لِعِرْقٍ ظَالِمٍ حَقٌّ».

سه‌عیدی كوڕی زه‌ید h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ ‌ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویەتی: «هه‌ر كه‌سێك زه‌وییه‌كی مردوو زیندوو بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ موڵكی ئەوە، به‌ڵام كه‌سێك كه‌ دارێكی له‌ شوێنێكدا چاندووه‌ و ڕه‌گی بڵاو بۆته‌وه‌ له‌ زه‌وی كه‌سێكی دیكه‌، ئه‌م كه‌سه‌ سته‌مكاره‌ حه‌قی نییه‌ كه‌ له‌ زه‌وی خه‌ڵكدا داڕ بڕوێنێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الرِّكَازِ وَمَا فِيهِ

باسی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ ده‌رباره‌ی خەزێنە و ئەو مافه‌ی كه‌ تێیدا‌یه‌

٤٩٦. عَنْ سَعِيدِ بْنِ الْمُسَيِّبِ، وَأَبِي سَلَمَةَ: سَمِعَا أَبَا هُرَيْرَةَ h يُحَدِّثُ أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «فِي الرِّكَازِ الْخُمُسُ».

سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییب و ئه‌بو سه‌له‌مه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌: گوێیان له‌ ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h بووه‌، له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌یگێڕایه‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «خەزێنە پێنجیه‌كی (یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی) زه‌كاته‌».