كِتَابُ المُقَدِّمَة

په‌رتووكی پێشه‌كی

بَابُ اتِّبَاعِ سُنَّةِ رَسُولِ اللَّه

باسی هاندان لەسەر شوێنکەوتنی پێغەمبەر

١. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَا أَمَرْتُكُمْ بِه فَخُذُوه، وَمَا نَهيْتُكُمْ عَنْه فَانْتَهوا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «فەرمانم بە هەر شتێک پێ کردن (بەپێی توانا) جێبەجێی بکەن، وە هەر شتێکیشم لێ قەدەغە کردن، وازی لێ بهێنن».

٢. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ أَطَاعَنِي فَقَدْ أَطَاعَ اللَّه، وَمَنْ عَصَانِي فَقَدْ عَصَى اللَّه».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێک گوێڕایەڵی (ی فەرمانەکانم) بکات، ئەوە فەرمانبەرداریی خوای کردووە، وە هەر کەسێکیش سەرپێچی (ی فەرمانەکانم) بکات، ئەوە سەرپێچیی خوای کردووە».

٣. عَنْ أَبِي جَعْفَرٍ h قَالَ: كَانَ ابْنُ عُمَرَ k إِذَا سَمِعَ مِنْ رَسُولِ اللَّه حَدِيثًا لَمْ يَعْدُه، وَلَمْ يُقَصِّرْ دُونَه.

ئەبو جەعفەر h دەڵێت: کاتێک ئیبن عومەر k فەرموودەیەکی دەبیست لە پێغەمبەری خوا هیچ زیاد و کەمی بە فەرموودەکە نەدەکرد (وەک خۆی دەیگێڕایەوە و کاری پێ دەکرد).

٤. عَنْ مُعَاوِيَةَ بْنِ قُرَّةَ، عَنْ أَبِيه h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا تَزَالُ طَائِفَةٌ مِنْ أُمَّتِي مَنْصُورِينَ، لَا يَضُرُّهمْ مَنْ خَذَلَهمْ حَتَّى تَقُومَ السَّاعَةُ».

موعاویەی کوڕی قوڕڕە لە باوکیه‌وه‌ h دەگێڕێتەوە، گوتوویه‌تی: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «بەردەوام (تا کۆتایی دونیا) کۆمەڵە کەسانێک لە ئوممەتی من بەسەرکوتوویی دەمێننەوە (لەسەر هەق)، ئەوانەی کە یارمەتییان نادەن (یان دژایەتییان دەکەن) ناتوانن هیچ زەرەرێکیان پێ بگەیەنن، تا هاتنی ڕۆژی دوایی».

٥. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه k قَالَ: كُنَّا عِنْدَ النَّبِيِّ فَخَطَّ خَطًّا، وَخَطَّ خَطَّيْنِ عَنْ يَمِينِه، وَخَطَّ خَطَّيْنِ عَنْ يَسَارِه، ثُمَّ وَضَعَ يَدَه فِي الْخَطِّ الْأَوْسَطِ، فَقَالَ: «هذَا سَبِيلُ اللَّه»، ثُمَّ تَلَا هذِه الْآيَةَ: «﴿ وَأَنَّ هذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوه وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِه ﴾ الأنعام: 153».

جابیری کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: لە خزمەت پێغەمبەر بووین، ڕاستەهێڵێکی کێشا، دوو ڕاستەهێڵی دیكه‌ی کێشا لەلای ڕاستی (ڕاستەهێڵەکە)، دوو ڕاستەهێڵی دیکەی کێشا لەلای چەپی (ڕاستەهێڵەکە)، پاشان دەستی لەسەر ڕاستەهێڵەکەی نێوەڕاست دانا و فەرمووی: «ئەوە ڕاستەڕێی خوایە»، پاشان ئەو ئایەتەی خوێندەوە: «﴿ وَأَنَّ هذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوه وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِه ﴾، واتە: (فەرمانی داوە کە) بێگومان ئەمە ڕێگای ڕاستی منە کە ڕاست و دروستە، کەواتە شوێنی بکەون و شوێنی ڕێچکەکانی دیكه‌ مەکەون، چونکە دوورتان دەخەنەوە و لاتان دەدەن لە ڕێگەی خوا».

بَابُ تَعْظِيمِ حَدِيثِ رَسُولِ اللَّه ﷺ، وَالتَّغْلِيظِ عَلَى مَنْ عَارَضَه

باسی بەگەورەدانانی فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا  و هەڕەشەی توند لەسەر بەرهەڵستكارانی

٦. عَنِ الْمِقْدَامِ بْنِ معْدِ يكَرِبَ الْكِنْدِيِّ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «يُوشِكُ الرَّجُلُ مُتَّكِئًا عَلَى أَرِيكَتِه، يُحَدَّثُ بِحَدِيثٍ مِنْ حَدِيثِي، فَيَقُولُ: بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ كِتَابُ اللَّه b، فَمَا وَجَدْنَا فِيه مِنْ حَلَالٍ اسْتَحْلَلْنَاه، وَمَا وَجَدْنَا فِيه مِنْ حَرَامٍ حَرَّمْنَاه، أَلَّا وَإِنَّ مَا حَرَّمَ رَسُولُ اللَّه مِثْلُ مَا حَرَّمَ اللَّه».

میقدامی کوڕی مەعدی یەکریبی کیندیی h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «نزیکە (ڕۆژێک بێت) کە پیاوێک پاڵ بکەوێت لەسەر جێگەکەی خۆی، فەرموودەیەکی بۆ باس بکرێت لە فەرموودەکانی من، پاشان (وەک ڕەتکردنەوەی فەرموودەکە) بڵێت: لە نێوان ئێمە و ئێوەدا قوڕئانی خوا b هەیە، هەر شتێکمان بینی لە قوڕئاندا حەڵاڵ کرابوو، ئێمەش بە حەڵاڵی دەزانین، هەر شتێکمان بینی لە قوڕئاندا حەرام و قەدەغە کرابوو، بە حەرامی دادەنێین، (پێغەمبەر فەرمووی:) ئاگادار بن هەر شتێک پێغەمبەری خوا حەرامی کردبێت، وەک ئەوە وایە کە خوا حەرامی کردبێت».

٧. عَنْ عُبَيْدِ اللَّه بْنِ أَبِي رَافِعٍ، عَنْ أَبِيه h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «لَا أُلْفِيَنَّ أَحَدَكُمْ مُتَّكِئًا عَلَى أَرِيكَتِه، يَأْتِيه الْأَمْرُ مِمَّا أَمَرْتُ بِه، أَوْ نَهيْتُ عَنْه، فَيَقُولُ: لَا أَدْرِي، مَا وَجَدْنَا فِي كِتَابِ اللَّه اتَّبَعْنَاه».

عوبەیدوڵڵای کوڕی ئەبو ڕافیع لە باوکیه‌وه‌ h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هیچ یەکێک لە ئێوە نەبینم لەسەر جێگاکەی خۆی پاڵ بکەوێت و فەرمانێک لە فەرمانەکانی منی پێ بگات، یان قەدەغەکراوێک لەو شتانەی کە من لێم قەدەغە کردووە، پاشان بڵێت: نازانم و ئاگام لێ نییە، (بۆ نکووڵیکردنی فەرموودەکە و بڵێت: تەنها) ئەوەی کە بینیومانە لە قوڕئانی خوادا هەیە شوێنی دەکەوین».

٨. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «مَنْ أَحْدَثَ فِي أَمْرِنَا هذَا مَا لَيْسَ مِنْه فَهوَ رَدٌّ».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێک شتێکی نەبوو زیاد بکات لەو دینەدا و هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نەبێت، ئەوە ڕەت دەکرێتەوە».

٩. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ الزُّبَيْرِ h: أَنَّ رَجُلًا مِنَ الْأَنْصَارِ خَاصَمَ الزُّبَيْرَ h عِنْدَ رَسُولِ اللَّه ، فِي شِرَاجِ الْحَرَّةِ الَّتِي يَسْقُونَ بِها النَّخْلَ، فَقَالَ الْأَنْصَارِيُّ: سَرِّحِ الْمَاءَ يَمُرُّ، فَأَبَى عَلَيْه، فَاخْتَصَمَا عِنْدَ رَسُولِ اللَّه فَقَالَ: رَسُولُ اللَّه : «اسْقِ يَا زُبَيْرُ، ثُمَّ أَرْسِلِ الْمَاءَ إِلَى جَارِكَ»، فَغَضِبَ الْأَنْصَارِيُّ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّه، أَنْ كَانَ ابْنَ عَمَّتِكَ؟ فَتَلَوَّنَ وَجْه رَسُولِ اللَّه ، ثُمَّ قَالَ: «يَا زُبَيْرُ، اسْقِ، ثُمَّ احْبِسِ الْمَاءَ حَتَّى يَرْجِعَ إِلَى الْجَدْرِ»، قَالَ: فَقَالَ الزُّبَيْرُ h: وَاللَّه، إِنِّي لَأَحْسِبُ هذِه الْآيَةَ، نَزَلَتْ فِي ذَلِكَ: ﴿ فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ﴾ النساء: 65.

عەبدوڵڵای کوڕی زوبەیر h ده‌گێڕێته‌وه‌: پیاوێک لە ئەنصاڕ لەگەڵ زوبەیر h لێیان بوو بە کێشە لە خزمه‌ت پێغەمبەری خوا لەسەر ئاوەڕۆ (جۆگا)ی ئاوداشتنی باغی خورما، ئەنصاڕییەکە گوتی: (لێ بگەڕێ) با ئاوەکە بڕوات، (زوبەیریش h) ڕازی نەبوو، بۆیە کێشەکەیان بردە خزمه‌ت پێغەمبەری خوا ، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «ئەی زوبەیر ئاوداشتنەکەت تەواو بکە و دواتر ئاوەکە بەردەوە بۆ دراوسێیەکەت (لێی بگەڕێ و ڕایبەستە و بەری پێ مەگرە)»، ئەنصاڕییەکە (بەو بڕیارە) تووڕە بوو، گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا ، چونکە کوڕی پوورتە ئاوا بڕیارت دا؟ (پێی وا بووە دژی بەرژەوەندیی ئەو بڕیاری داوە!! نەیزانی کە بڕیارەکەی پێغەمبەر زیاتر لە بەرژەوەندیی ئەودایە، نەک زوبەیر)، بۆیە پێغەمبەری خوا ڕەنگی گۆڕا (لە توڕەییدا)، پاشان فەرمووی: «ئەی زوبەیر ئاوداشتنەکەت بکە، پاشان ئاوەکە گل بدەوە، تاوەکوو بگەڕێتەوە بۆ ڕەگی درەختەکان (یان تاوەکوو دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شوورە و بەربەستەی کە لە باغەکەدایە، چونکە ئەوە هەقی زوبەیر بوو، بڕیاری یەکەم جار بە چاوپۆشی و لێبووردەیی بوو، بەڵام ئەنصاڕییەکە ڕازی نەبوو)»، (ڕاوی) دەڵێت: زوبەیر h گوتی: سوێند بە خوا من وا دەزانم کە ئەو ئایەتە لە بەر ئەو هۆکارە دابەزی: ﴿ فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ﴾، واتە: نەخێر (وا نییە کە خۆیان بە بڕوادار نیشان دەدەن)، سوێند بە پەروەردگارت بڕوادار نین تا تۆ نەکەنە دادوەر لە هەر ئاژاوە و دووبەرەکییەکی نێوانیاندا، پاشان هەست نەکەن لە دەروونیاندا بە هیچ بێزارییەک لەو بڕیارەی تۆ داوتە و ملکەچ نەبن بە ملکەچییەکی تەواو.

١٠. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «لَا تَمْنَعُوا إِمَاءَ اللَّه أَنْ يُصَلِّينَ فِي الْمَسْجِدِ»، فَقَالَ ابْنٌ لَه: إِنَّا لَنَمْنَعُهنَّ، فَقَالَ: فَغَضِبَ غَضَبًا شَدِيدًا، وَقَالَ: أُحَدِّثُكَ عَنْ رَسُولِ اللَّه وتقولُ: إِنَّا لَنَمْنَعُهنَّ؟

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: کە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ڕێ لە ئافرەتان مەگرن بۆ ئەوەی نوێژ لە مزگەوت بکەن»، (لەو کاتەدا) یەکێك لە کوڕەکانی (ئیبن عومەر k) گوتی: ئێمە ڕێیان لێ دەگرین (بۆ مزگەوت)، عەبدوڵڵا h زۆر بەتوندی توڕە بوو (بەو قسەیە) و گوتی: من لە پێغەمبەری خواوە فەرموودەت بۆ دەگێڕمەوە، کەچی تۆ دەڵێیت: ئێمە ڕێگایان پێ نادەین؟

١١. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ مُغَفَّلٍ h: أَنَّه كَانَ جَالِسًا إِلَى جَنْبِه ابْنُ أَخٍ لَه، فَخَذَفَ، فَنَهاه، وَقَالَ: إِنَّ رَسُولَ اللَّه نَهى عَنْها وَقَالَ: «إِنَّها لَا تَصِيدُ صَيْدًا، وَلَا تَنْكِي عَدُوًّا، وَإِنَّها تَكْسِرُ السِّنَّ، وَتَفْقَأُ الْعَيْنَ» قَالَ: فَعَادَ ابْنُ أَخِيه يخذفَ فَقَالَ: أُحَدِّثُكَ أَنَّ رَسُولَ اللَّه نَهى عَنْها، ثُمَّ عُدْتَ تَخْذِفُ، لَا أُكَلِّمُكَ أَبَدًا.

عەبدوڵڵای کوڕی موغەففەل h دەگێڕێتەوە: کە برازاکەی لە تەنیشتی دانیشتبوو، بە پەنجەکانی (پەنجەی شایەتمان لە دەستی ڕاست و هەمان پەنجەی بەرانبەری لە دەستی چەپی) بەردی دەخستە نێویان و بەردەکەی دەهاویشت، عەبدوڵڵا h ڕێگریی لێ کرد و گوتی: پێغەمبەری خوا قەدەغەی کردووە و فەرموویەتی: «(ئەو جۆرە بەرد هاویشتنە) هیچ نێچیرێک ڕاو ناکات و ئازاریش بە دوژمن ناگەیەنێت، (بەڵکوو) ئەو کارە دەبێتە هۆی شکاندنی ددان و کوێرکردنی چاو»، (سەعید) دەڵێت: دوای ئەوە جارێکی دیكه‌ برازاکەی هەمان ڕەفتاری ئەنجام دایەوە! عەبدوڵڵاش h پێی گوت: من دەڵێم پێغەمبەری خوا ئەو کارەی قەدەغە کردووە، کەچی تۆ دووبارەت کردەوە؟ کەواتە هەرگیز قسەت لەگەڵدا ناکەمەوە.

بَابُ التَّوَقِّي فِي الْحَدِيثِ عَنْ رَسُولِ اللَّه ﷺ

باسی پارێزکردن لە گێڕانەوەی فەرموودە لە پێغەمبەری خواوە 

١٢. عَنْ عَمْرِو بْنِ مَيْمُونٍ h قَالَ: مَا أَخْطَأَنِي ابْنُ مَسْعُودٍ h عَشِيَّةَ خَمِيسٍ إِلَّا أَتَيْتُه فِيه، قَالَ: فَمَا سَمِعْتُه يَقُولُ لِشَيْءٍ قَطُّ قَالَ رَسُولُ اللَّه ، فَلَمَّا كَانَ ذَاتَ عَشِيَّةٍ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه ، قَالَ: فَنَكَسَ، قَالَ: فَنَظَرْتُ إِلَيْه، فَهوَ قَائِمٌ مُحَلَّلَةً، أَزْرَارُ قَمِيصِه، قَدْ اغْرَوْرَقَتْ عَيْنَاه، وَانْتَفَخَتْ أَوْدَاجُه قَالَ: أَوْ دُونَ ذَلِكَ، أَوْ فَوْقَ ذَلِكَ، أَوْ قَرِيبًا مِنْ ذَلِكَ، أَوْ شَبِيها بِذَلِكَ

عەمڕی کوڕی مەیموونە h دەڵێت: هیچ ئێوارەیەکی پێنجشەممە نەبووە (بەسەرمدا تێنەپەڕیوە)، کە نەچووبمە لای ئیبن مەسعوود h، دەڵێت: هەرگیز گوێم لێی نەبووە بۆ شتێک (کە باسی کردبێت) بڵێت: پێغەمبەری خوا وای فەرمووە، بەڵام ئێوارەیەک گوتی: پێغەمبەری خوا فەرمووی (واتە: فەرموودەیەکی لە پێغەمبەر گێڕایەوە)، عەمڕ h دەڵێت: (ئیبن مەسعوود h) سەری داخستبوو، دەڵێت: تەماشام کرد بەپێوە بوو، قردێلە (قۆپچە)ـی کراسەکەی کرابوویەوە، چاوەکانی پڕ بووبوون لە فرمێسک و دەمارەکانی ملی گرژ بووبوون، (بۆ ئەوەی پارێز بکات لە فەرموودەی پێغەمبەر )، ئیبن مسعوود h گوتی: پێغەمبەر (ئاوای فەرموو) یان غەیری ئەوە، یان لە سەرووی ئەوە، یان نزیک لەوە، یان لە وێنەی ئەوە.

🖍   تێبینی:

واتە: ڕاستەوخۆ فەرموودەکەی نەدایە پاڵ پێغەمبەر ، نەبادا وشەیەکی لەبیر کردبێت، یان هەڵەی کردبێت، ئەوەش ئەوپەڕی ڕێزگرتنە لە پێغەمبەر a و فەرمایشتەکانی.

١٣. عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ سِيرِينَ h قَالَ: كَانَ أَنَسُ بْنُ مَالِكٍ h، إِذَا حَدَّثَ عَنْ رَسُولِ اللَّه حَدِيثًا فَفَرَغَ مِنْه قَالَ: أَوْ كَمَا قَالَ رَسُولُ اللَّه .

موحەممەدی کوڕی سیرین h دەڵێت: ئەنەسی کوڕی مالیک h هەر کاتێک فەرموودەیەکی لە پێغەمبەری خواوە دەگێڕایەوە و تەواو دەبوو، دەیگوت: (ئاوای فەرموو) یان بەو جۆرەی کە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی. (ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە دەگونجێت فەرموودەکەی بە مانا گێڕابێتەوە، واتە: نەوەک وەکوو دەق).

١٤. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبِي لَيْلَى قَالَ: قُلْنَا لِزَيْدِ بْنِ أَرْقَمَ h: حَدِّثْنَا عَنْ رَسُولِ اللَّه ، قَالَ: كَبِرْنَا وَنَسِينَا، وَالْحَدِيثُ عَنْ رَسُولِ اللَّه شَدِيدٌ.

عەبدوڕڕەحمانی کوڕی ئەبو لەیلا دەڵێت: بە زەیدی کوڕی ئەڕقەممان h گوت: لە پێغەمبەری خواوە فەرموودەمان بۆ بگێڕەوە، ئەویش گوتی: بەتەمەندا چووین و شتمان بیر دەچێتەوە، گێڕانەوەی فه‌رمووده‌ش لە پێغەمبەری خوا کارێکی قورس و گرانە.

بَابُ التَّغْلِيظِ فِي تَعَمُّدِ الْكَذِبِ عَلَى رَسُولِ اللَّه ﷺ

باسی هەڕەشەی توند لەسەر بەئەنقەست درۆ هەڵبەستن بەدەم پێغەمبەری خواوه‌ 

١٥. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عَبْدِ اللَّه بْنِ مَسْعُودٍ، عَنْ أَبِيه h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ كَذَبَ عَلَيَّ مُتَعَمِّدًا، فَلْيَتَبَوَّأْ مَقْعَدَه مِنَ النَّارِ».

عەبدوڕڕەحمانی کوڕی عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتی: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێک بەئەنقەست (بە هەر مەبەستێک) بە زمانی منەوە درۆ هەڵبەستێت، با شوێنی خۆی دیاری بکات لە ئاگردا».

بَابُ مَنْ حَدَّثَ عَنْ رَسُولِ اللَّه ﷺ حَدِيثًا وَهوَ يَرَى أَنَّه كَذِبٌ

باسی ئەو کەسەی بەدەم پێغەمبەره‌وه‌‌  فەرموودە بگێڕێتەوە و بشزانێت کە درۆیە

١٦. عَنْ سَمُرَةَ بْنِ جُنْدَبٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ حَدَّثَ عَنِّي حَدِيثًا وَهوَ يَرَى أَنَّه كَذِبٌ، فَهوَ أَحَدُ الْكَاذِبَيْنِ».

سەموڕەی کوڕی جوندەب h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتی: «هەر کەسێک فەرموودەیەک لە منەوە بگێڕێتەوە، بزانێت کە درۆیە (من نەمگوتووە)، ئەوە ئەو کەسەش یەکێکە لە دوو درۆزنەکە».

بَابُ اتِّبَاعِ سُنَّةِ الْخُلَفَاءِ الرَّاشِدِينَ الْمَهدِيِّينَ

باسی شوێنکەوتنی جێنشینە سەرڕاست و شارەزاکان

١٧. عَنِ الْعِرْبَاضِ بْنِ سَارِيَةِ h يَقُولُ: قَامَ فِينَا رَسُولُ اللَّه ذَاتَ يَوْمٍ، فَوَعَظَنَا مَوْعِظَةً بَلِيغَةً، وَجِلَتْ مِنْها الْقُلُوبُ، وَذَرَفَتْ مِنْها الْعُيُونُ، فَقِيلَ يَا رَسُولَ اللَّه: وَعَظْتَنَا مَوْعِظَةَ مُوَدِّعٍ، فَاعْهدْ إِلَيْنَا بِعَهدٍ، فَقَالَ: «عَلَيْكُمْ بِتَقْوَى اللَّه، وَالسَّمْعِ وَالطَّاعَةِ، وَإِنْ عَبْدًا حَبَشِيًّا، وَسَتَرَوْنَ مِنْ بَعْدِي اخْتِلَافًا شَدِيدًا، فَعَلَيْكُمْ بِسُنَّتِي، وَسُنَّةِ الْخُلَفَاءِ الرَّاشِدِينَ الْمَهدِيِّينَ، عَضُّوا عَلَيْها بِالنَّوَاجِذِ، وَإِيَّاكُمْ وَالْأُمُورَ الْمُحْدَثَاتِ، فَإِنَّ كُلَّ بِدْعَةٍ ضَلَالَةٌ».

عیربازی کوڕی ساریە h دەڵێت: ڕۆژێک پێغەمبەری خوا لەنێوماندا هەستا و ئامۆژگاریی کردین بە ئامۆژگارییەکی بەهێز و لەجێ، کە دڵەکانی دەلەرزاند و چاوەکان فرمێسکیان لێ دەهات، پێیان گوت: ئەی پێغەمبەری خوا بە جۆرێک ئامۆژگاریت کردین، وەک ئەوەی شتێکمان پێ بسپێری بۆ دوای خۆت، (فەرموو) وەسییەتەکەتمان پێ بگەیەنە، (پێغەمبەریش ) فەرمووی: «تەقوای خوا بکەن و لەسەر گوێڕایەڵی و فەرمانبەرداری بن، با ئەو کەسەی فەرمانتان پێ دەکات بەندەیەکی حەبەشیش بێ (مادام هەڵبژێردراوی خۆتانە) و لەدوای من ڕاجیاییەکی زۆر دەبینن (جیاوازی لە تێگەشتن بۆ دین و لێکدانەوەی دەقەکان)، بۆیە لەو کاتەدا دەست بگرن بە سوننەت و ڕێگا (ڕاستەکە)ـی من و جێنشینە سەرڕاستەکانم، (ئەو ڕێباز و سوننەتە) بە ددانەکانتان بگرن و خۆتان به‌دوور بگرن لە شتی داهێنراو و زیادە، چونکە بێگومان هەموو داهێنراوێکی (بێبنەما) لە ئاییندا گومڕاییە».

بَابُ اجْتِنَابِ الْبِدَعِ وَالْجَدَلِ

باسی دوورکەتنەوە لە داهێنران لە ئایین و دوورکەوتنەوە لە شەڕەقسە

١٨. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه k قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه : إِذَا خَطَبَ احْمَرَّتْ عَيْنَاه، وَعَلَا صَوْتُه، وَاشْتَدَّ غَضَبُه، كَأَنَّه مُنْذِرُ جَيْشٍ يَقُولُ: «صَبَّحَكُمْ مَسَّاكُمْ»، وَيَقُولُ: «بُعِثْتُ أَنَا وَالسَّاعَةَ كَهاتَيْنِ»، وَيَقْرِنُ بَيْنَ إِصْبَعَيْه السَّبَّابَةِ وَالْوُسْطَى، ثُمَّ يَقُولُ: «أَمَّا بَعْدُ، فَإِنَّ خَيْرَ الْأُمُورِ كِتَابُ اللَّه، وَخَيْرُ الْهدْيِ هدْيُ مُحَمَّدٍ، وَشَرُّ الْأُمُورِ مُحْدَثَاتُها، وَكُلُّ بِدْعَةٍ ضَلَالَةٌ»، وَكَانَ يَقُولُ: «مَنْ تَرَكَ مَالًا فَلِأَهلِه، وَمَنْ تَرَكَ دَيْنًا أَوْ ضَيَاعًا، فَعَلَيَّ وَإِلَيَّ».

جابیری کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: کاتێک کە پێغەمبەری خوا وتاری دەدا چاوەکانی سوور دەبوونەوە و دەنگی بەرز دەکردەوە، توڕەییەکەی توند دەبوو، وەک ئەوەی کە سوپایەک ئاگادار بکات و بفه‌رمووێت: «بەیانی یان ئێوارە (دوژمن بەسەرتاندا دەدات)» و دەیفەرموو: «هاتنی من و ڕۆژی دوایی وەک ئەو دووانە وایە»، پەنجەی شایەتمان و نێوەڕاستی هێنانە لای یەکدی، پاشان فەرمووی: «لەدوای ئەوە باشترین شتێک (کە لەنێوتاندایە و باشترینە بۆ کارپێکردن) کتێبەکەی خوایە (قوڕئان)، باشترین ڕێگاش ڕێگا ڕاست و دروستەکەی موحەممەدە، خراپترین شتیش زیادکراوەکانن، هەموو داهێنراوێک گومڕاییە»، وە دەیفەرموو: «هەر کەسێک ماڵ و سامانێکی بەجێ هێشت، ئەوە (لەدوای خۆی) بۆ ماڵ و منداڵەکەیەتی، وە هەر کەسێك قەرزی لەدوا بەجێ ما، یان ماڵ و منداڵی نەدار بوون، ئەوە قەرزەکەی لەسەر منە (بۆی دەدەمەوە)، بژێوی ماڵ و منداڵیشی لەسەر منە».

١٩. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: تَلَا رَسُولُ اللَّه هذِه الْآيَةَ: «﴿ هوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْه آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهاتٌ ﴾ آل عمران: 7»، إِلَى قَوْلِه: «﴿ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ ﴾»، فَقَالَ: «يَا عَائِشَةُ، إِذَا رَأَيْتُمُ الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِيه، فَهمُ الَّذِينَ عَنَاهمُ اللَّه، فَاحْذَرُوهمْ».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا ئەو ئایەتەی خوێندەوە: «﴿ هوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْه آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهاتٌ ﴾ آل عمران: 7، واتە: ئەو خوایە ناردوویەتیە خوارەوە بۆت قوڕئان هەندێک لە ئایەتەکانی (مەبەستەکانیان) ڕۆشنن، ئەو ئایەتانە بنەڕەتی قوڕئانن، ئەوانی دیكه‌ (کۆمەڵە ئایەتێکن کە مەبەستەکانیان) ڕۆشن نین، هەتا گەیشتە: ﴿ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ ﴾، واتە: تەنها خاوەنانی ژیری و بیر و هۆش نەبێت»، پاشان فەرمووی: «ئەی عائیشە ئەگەر لەو جۆرە کەسانەت بینی کە دەمەدەمێ و موناقەشە دەکەن دەربارەی ئەم ئایەتانە، ئەوە بزانە کە مەبەست پێی ئەو جۆرە کەسانەن، بۆیە وریا بە لێیان».

بَابُ اجْتِنَابِ الرَّأْيِ وَالْقِيَاسِ

باسی خۆدوورگرتن لە (فەتوادان) بە بۆچوون و قیاس (ی بێبنەما)

٢٠. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «إِنَّ اللَّه لَا يَقْبِضُ الْعِلْمَ انْتِزَاعًا يَنْتَزِعُه مِنَ النَّاسِ، وَلَكِنْ يَقْبِضُ الْعِلْمُ بِقَبْضِ الْعُلَمَاءِ، فَإِذَا لَمْ يُبْقِ عَالِمًا اتَّخَذَ النَّاسُ رُءُوسًا جُهالًا، فَسُئِلُوا فَأَفْتَوْا بِغَيْرِ عِلْمٍ، فَضَلُّوا وَأَضَلُّوا».

عەبدوڵڵای کوڕی عەمڕی کوڕی عاص h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «خوا زانست داناڕنێت بە جۆرێک کە لەنێو (دڵ و عەقڵی) خەڵک دەریبهێنێت، بەڵکوو بە جۆرێک زانست ناهێڵێت و هەڵیدەگرێتەوە کە کەسە زاناکان نامێنن، کاتێکیش هیچ زانایەک نەما (خەڵک شوێنی بکەوێت)، ئەوە خەڵک کەسانێک دەکەن بە سەرکردە کە هیچ لە ئایین نازانن و نەزانن، ئەو کاتیش ئەو سەرکردە نەزانانە پرسیاریان لێ دەکرێت، ئەوانیش بە نەزانی فەتوا دەدەن، ئەو کاتیش خۆیان و خەڵکیش گومڕا دەکەن».

بَابٌ فِي الْإِيمَانِ

باسێك ده‌رباره‌ی بڕوا (ئیمان)

٢١. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «الْإِيمَانُ بِضْعٌ وَسِتُّونَ أَوْ سَبْعُونَ بَابًا، أَدْنَاها إِمَاطَةُ الْأَذَى عَنِ الطَّرِيقِ، وَأَرْفَعُها قَوْلُ لَا إِلَه إِلَّا اللَّه، وَالْحَيَاءُ شُعْبَةٌ مِنَ الْإِيمَانِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئیمان بریتییە لە شەست و ئەوەندە، یان حەفتا و ئەوەندە بەشە، کەمترین (پلەی ئیمان) بریتییە لە لابردنی هەر ئازارێک لەسەر ڕێگا، بەرزترین (پلەش) بریتییە لە وشەی: هیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە جگە لە خوا، شەرم و حەیا بەشێکە لە ئیمان».

٢٢. عَنْ عَبْدِ اللَّه h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ مَنْ كَانَ فِي قَلْبِه مِثْقَالُ ذَرَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ مِنْ كِبْرٍ، وَلَا يَدْخُلُ النَّارَ مَنْ كَانَ فِي قَلْبِه مِثْقَالُ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ مِنْ إِيمَانٍ».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێک بەئەندازەی دەنکە خەردەلێک خۆبەگەورەزانینی لە دڵدا هەبێت، ناچێتە بەهەشت، هەر کەسێکیش بەئەندازەی دەنکە خەردەلێک ئیمان لە دڵیدا هەبێت، ناچێتە ئاگرەوە».

٢٣. عَنْ جُنْدُبِ بْنِ عَبْدِ اللَّه h قَالَ: كُنَّا مَعَ النَّبِيِّ وَنَحْنُ فِتْيَانٌ حَزَاوِرَةٌ: فَتَعَلَّمْنَا الْإِيمَانَ قَبْلَ أَنْ نَتَعَلَّمَ الْقُرْآنَ، ثُمَّ تَعَلَّمْنَا الْقُرْآنَ فَازْدَدْنَا بِه إِيمَانًا.

جوندوبی کوڕی عەبدوڵڵا h گوتوویەتی: ئێمە لەگەڵ پێغەمبەر بووین، لەو کاتەی کە گەنجی تازەپێگەیشتوو (نەوجەوان) بووین، ئێمە خۆمان فێری ئیمان دەکرد، پێش ئەوەی خۆمان فێری قوڕئان بکەین، پاشان خۆمان فێری قوڕئان دەکرد، جا (بە فێربوونی قوڕئان) ئیمانمان زیادی دەکرد (دامەزراوتر دەبووین).

بَابٌ فِي الْقَدَرِ

باسێك دەربارەی قەدەر

٢٤. عَنِ ابْنِ الدَّيْلَمِيِّ h قَالَ: وَقَعَ فِي نَفْسِي شَيْءٌ مِنْ هذَا الْقَدَرِ، خَشِيتُ أَنْ يُفْسِدَ عَلَيَّ دِينِي وَأَمْرِي، فَأَتَيْتُ أُبَيَّ بْنَ كَعْبٍ h، فَقُلْتُ: أَبَا الْمُنْذِرِ، إِنَّه قَدْ وَقَعَ فِي نَفْسِي شَيْءٌ مِنْ هذَا الْقَدَرِ، فَخَشِيتُ عَلَى دِينِي وَأَمْرِي، فَحَدِّثْنِي مِنْ ذَلِكَ بِشَيْءٍ، لَعَلَّ اللَّه أَنْ يَنْفَعَنِي بِه، فَقَالَ: لَوْ أَنَّ اللَّه عَذَّبَ أَهلَ سَمَاوَاتِه وَأَهلَ أَرْضِه، لَعَذَّبَهمْ وَهوَ غَيْرُ ظَالِمٍ لَهمْ، وَلَوْ رَحِمَهمْ لَكَانَتْ رَحْمَتُه خَيْرًا لَهمْ مِنْ أَعْمَالِهمْ، وَلَوْ كَانَ لَكَ مِثْلُ جَبَلِ أُحُدٍ ذَهبًا، أَوْ مِثْلُ جَبَلِ أُحُدٍ تُنْفِقُه فِي سَبِيلِ اللَّه، مَا قُبِلَ مِنْكَ حَتَّى تُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ، فَتَعْلَمَ أَنَّ مَا أَصَابَكَ لَمْ يَكُنْ لِيُخْطِئَكَ، وَأَنَّ مَا أَخْطَأَكَ لَمْ يَكُنْ لِيُصِيبَكَ، وَأَنَّكَ إِنْ مُتَّ عَلَى غَيْرِ هذَا دَخَلْتَ النَّارَ. وَلَا عَلَيْكَ أَنْ تَأْتِيَ أَخِي عَبْدَ اللَّه بْنَ مَسْعُودٍ h، فَتَسْأَلَه، فَأَتَيْتُ عَبْدَ اللَّه h، فَسَأَلْتُه، فَذَكَرَ مِثْلَ مَا قَالَ أُبَيٌّ h وَقَالَ لِي: وَلَا عَلَيْكَ أَنْ تَأْتِيَ حُذَيْفَةَ h، فَأَتَيْتُ حُذَيْفَةَ h، فَسَأَلْتُه، فَقَالَ مِثْلَ مَا قَالَا، وَقَالَ: ائْتِ زيْدَ بْنَ ثابتٍ k، فَاسْأَلْه، فَأَتَيْتُ زيْدَ بْنَ ثابتٍ k، فَسَأَلْتُه، فَقَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه صلَّى اللَّه عليْه وسلَّمَ يَقُولُ: «لوْ أَنَّ اللَّه عذَّبَ أهلَ سَمَاوَاتِه وأهلَ أرْضِه، لَعَذَّبَهمْ وَهوَ غيْرُ ظَالِمٍ لَهمْ، وَلَوْ رَحِمَهمْ لَكَانَتْ رَحْمَتُه خيْرًا لَهمْ مِنْ أَعْمَالِهمْ، وَلَوْ كَانَ لَكَ مِثْلُ أُحُدٍ ذَهبًا، أوْ مِثْلُ جَبَلِ أُحُدٍ ذَهبًا تُنْفِقُه فِي سَبِيلِ اللَّه، مَا قَبِلَه مِنْكَ حتَّى تُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ كُلِّه، فَتَعْلَمَ أنَّ مَا أَصَابَكَ لَمْ يَكُنْ لِيُخْطِئَكَ، وَمَا أَخْطَأَكَ لَمْ يَكُنْ لِيُصِيبَكَ، وَأَنَّكَ إِنْ مُتَّ عَلَى غيْرِ هذَا دَخَلْتَ النَّارَ».

ئیبن دەیلەمی h دەڵێت: شتێک لە دڵم دروست بوو دەربارەی قەدەر (واتە: بڕوابوون بە قەدەر)، ترسام کە ئایین و دونیام تێک بدات، بۆیە چووم بۆ لای ئوبەی کوڕی کەعب h گوتم: ئەبو مونزیر، بەڕاستی شتێک لە دڵمدا دروست بووە دەربارەی قەدەر، ترسام ئایین و دونیام تێک بدات، بۆیە دەربارەی ئەوە شتێکم پێ بڵێ، بەڵکوو خوا بەهۆیەوە سوودم پێ بگەیەنێت، ئەویش گوتی: ئەگەر خوا خەڵکی ئاسمانەکان و زەوی سزا بدات، ئەوە سزایان دەدات و بە هیچ جۆرێک ستەمی لێ نەکردوون، ئەگەر بەزەیی پێیاندا بێتەوە (سزایان لەسەر لابدات) ئەوە سۆز و بەزەییەکەی باشتر و چاکترە بۆیان لە کردەوەکانیان، ئەگەر بە وێنەی چیای ئوحود زێڕت هەبێت، یاخود بە وێنەی چیای ئوحود ببەخشیت لەپێناوی خوادا، هیچیت لێ وەرناگیرێت تاوەکوو بڕوات بە قەدەر نەبێت، بشزانە ئەو شتەی کە دێتە ڕێت، نەدەبوو لابدرایە و نەهاتایەتە ڕێت، ئەو شتەش کە نایەتە ڕێت هەرگیز نابێت بێتە ڕێت، بێگومان ئەگەر تۆ لەسەر غەیری ئەم بیروبڕوایە بمریت، ئەوە دەچیە دۆزەخەوە، هیچ زیانیشی نییە ئەگەر بچی بۆ لای براکەم عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود h و لەویش بپرسیت، منیش چووم بۆ لای عەبدوڵڵا h و پرسیارم لێ کرد، هەمان ئەو شتەی بۆ باس کردم کە ئوبەی h بۆی باس کردبووم، پێی گوتم: هیچ زەرەرێک ناکەیت ئەگەر بچیت بۆ لای حوزەیفە h، منیش چووم بۆ لای حوزەیفە h و پرسیارم لێ کرد، هەمان ئەو شتەی پێ گوتم کە ئوبەی و عەبدوڵڵا k پێیان گوتبووم، گوتی: بڕۆ بۆ لای زەیدی کوڕی سابیت k و پرسیار لەویش بکە، منیش چووم بۆ لای زەیدی کوڕی سابیت k و پرسیارم لێ کرد، ئەویش گوتی: گوێم لێ بوو پێغەمبەری خوا دەیفەرموو: «ئەگەر خوا خەڵکی ئاسمانەکان و زەوی سزا بدات، ئەوە سزایان دەدات و بە هیچ جۆرێک ستەمی لێ نەکردوون، ئەگەر بەزەیی پێیاندا بێتەوە (سزایان لەسەر لابدات) ئەوە سۆز و بەزەییەکەی باشتر و چاکترە بۆیان لە کردەوەکانیان، ئەگەر بە وێنەی چیای ئوحود زێڕت هەبێت، یاخود بە وێنەی چیای ئوحود ببەخشیت لەپێناوی خوادا، هیچیت لێ وەرناگیرێت تاوەکوو بڕوات بە قەدەر نەبێت، بزانە ئەو شتەی کە دێتە ڕێت، نەدەبوو لابدرایە و نەهاتایەتە ڕێت، ئەو شتەش کە نایەتە ڕێت هەرگیز نابێت بێتە ڕێت، بێگومان ئەگەر تۆ لەسەر غەیری ئەم بیروبڕوایە بمریت، ئەوە دەچیە نێو دۆزەخەوە».

٢٥. عَنْ عَلِيِّ h قَالَ: كُنَّا جُلُوسًا عِنْدَ النَّبِيِّ وَبِيَدِه عُودٌ، فَنَكَتَ فِي الْأَرْضِ، ثُمَّ رَفَعَ رَأْسَه، فَقَالَ: «مَا مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا وَقَدْ كُتِبَ مَقْعَدُه مِنَ الْجَنَّةِ، وَمَقْعَدُه مِنَ النَّارِ»، قِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّه، أَفَلَا نَتَّكِلُ؟ قَالَ: «لَا، اعْمَلُوا وَلَا تَتَّكِلُوا، فَكُلٌّ مُيَسَّرٌ لِمَا خُلِقَ لَه»، ثُمَّ قَرَأَ: «﴿ فَأَمَّا مَنْ أَعْطَى وَاتَّقَى (5) وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَى (6) فَسَنُيَسِّرُه لِلْيُسْرَى (7) وَأَمَّا مَنْ بَخِلَ وَاسْتَغْنَى (8) وَكَذَّبَ بِالْحُسْنَى (9) فَسَنُيَسِّرُه لِلْعُسْرَى(10) ﴾ الليل».

عەلی h دەڵێت: ئێمە دانیشتبووین لە خزمه‌ت پێغەمبەر ، چیلکەدارێکی بەدەستەوە بوو، لە زەویدا چەقاندی، پاشان سەری بەرز کردەوە و فەرمووی: «بێگومان هەر یەکێک لە ئێوە شوێنەکەی لە بەهەشت نووسراوە (دیاری کراوە)، یان شوێنەکەی لە دۆزەخ نووسراوە»، گوترا: ئەی پێغەمبەری خوا ئایا پشت بەوە نەبەستین؟ فەرمووی: «نەخێر، کار و کردەوە بکەن و پشت بەوە مەبەستن، چونكە هەر کەسێک ئاسانکاریی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی کە بۆی دروست کراوە». پاشان ئەمەی خوێندەوە: «﴿ فَأَمَّا مَنْ أَعْطَى وَاتَّقَى (5) وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَى (6) فَسَنُيَسِّرُه لِلْيُسْرَى (7) وَأَمَّا مَنْ بَخِلَ وَاسْتَغْنَى (8) وَكَذَّبَ بِالْحُسْنَى (9) فَسَنُيَسِّرُه لِلْعُسْرَى(10) ﴾، واتە: ئەمجا ئەو کەسەی (ماڵ) ببەخشێت و لە خوا بترسێت و پارێزکار بێت (5) وە بڕوای ببێت بەوەی زۆر چاکە (بە -لا إلە إلا اللە- یان بە بەهەشت) (6) ئەوە بێگومان یارمەتی دەدەین بۆ ڕێی ئاسان (کە چاکەیە) (7) وە ئەو کەسەی ڕژدیی بکات (لە بەخشینی ماڵ) و خۆی به‌ بێنیاز بزانێت (لە پاداشتی پەروەردگاری) (8) وە بڕوای نەبێت بە چاکە (کە -لا إلە إلا اللە- یان بەهەشته‌) (9) ئەوە بێگومان ڕێی سەختی بۆ ئاسان دەکەین (10)».

٢٦. عَنْ عَلِيٍّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا يُؤْمِنُ عَبْدٌ حَتَّى يُؤْمِنَ بِأَرْبَعٍ: بِاللَّه وَحْدَه لَا شَرِيكَ لَه، وَأَنِّي رَسُولُ اللَّه، وَبِالْبَعْثِ بَعْدَ الْمَوْتِ، وَالْقَدَرِ».

عەلی h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هیچ بەندەیەک نابێتە بڕواداری تەواو هەتا بڕوا بە چوار شت نەهێنێت: بە تەنیایی خوا کە هیچ هاوبەشی نییە، بە من کە نێردراوی خوام، بە زیندووبونەوەی دوای مردن، بە قەزا و قەدەر».

٢٧. عَنْ أَبِي مُوسَى الْأَشْعَرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَثَلُ الْقَلْبِ مَثَلُ الرِّيشَةِ تُقَلِّبُها الرِّيَاحُ بِفَلَاةٍ».

ئەبو مووسای ئەشعەری h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «نموونەی دڵ وەکوو پەڕی باڵندەیە، با ئەمدیو ئەودیوی پێ دەکات لە شوێنێکی چۆڵدا (کە ئاوەدانی نەبێت)».

٢٨. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ مِنَ الْأَنْصَارِ إِلَى النَّبِيِّ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّه، إِنَّ لِي جَارِيَةً، أَعْزِلُ عَنْها؟ قَالَ: «سَيَأْتِيها مَا قُدِّرَ لَها»، فَأَتَاه بَعْدَ ذَلِكَ، فَقَالَ: قَدْ حَمَلَتِ الْجَارِيَةُ فَقَالَ النَّبِيُّ : «مَا قُدِّرَ لِنَفْسٍ شَيْءٌ إِلَّا هيَ كَائِنَةٌ».

جابیر h دەڵێت: پیاوێک لە ئەنصاڕییەکان هاتە خزمەت پێغەمبەر گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا، کەنیزەکێکم هەیە، ئایا دەکرێت ڕێگری بكەم منداڵی ببێت؟ فەرمووی: «لە قەدەردا چ شتێکی بۆ نووسراوە هەر ئەوەی بۆ دێتە پێش»، پاش ماوەیەک کابرایەکە هاتەوە خزمەت پێغەمبەر گوتی: کەنیزەکەکە دووگیان بووە، پێغەمبەریش فەرمووی: «هەر نەفسێک هەر شتێکی بۆ نووسرابێت بێگومان هەر دێتە جێ».

فَضْلُ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ h

پێگە و گەورەیی ئەبو بەکری صدیق 

٢٩. عَنْ عَبْدِ اللَّه h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «أَلَا إِنِّي أَبْرَأُ إِلَى كُلِّ خَلِيلٍ مِنْ خُلَّتِه، وَلَوْ كُنْتُ مُتَّخِذًا خَلِيلًا، لَاتَّخَذْتُ أَبَا بَكْرٍ خَلِيلًا، إِنَّ صَاحِبَكُمْ خَلِيلُ اللَّه». قَالَ وَكِيعٌ: يَعْنِي نَفْسَه.

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «من بەریئم لە هەر هاوڕێیەک کە پێی وا بێت کردوومە بە هاوڕێی خۆم، خۆ ئەگەر ئەو کارەم بکردبا ئەوە ئەبو بەکرم دەکرد بە هاوڕێی گیانی بەگیانیم، چونکە بێگومان هاوڕێکەتان (واتە: خۆی) خۆشەویستی خوایە». وەکیع دەڵێت: مەبەستی پێغەمبەر لە (صاحبكم) خودی خۆیەتی.

٣٠. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَا نَفَعَنِي مَالٌ قَطُّ، مَا نَفَعَنِي مَالُ أَبِي بَكْرٍ»، قَالَ: فَبَكَى أَبُو بَكْرٍ h، وَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّه، هلْ أَنَا وَمَالِي إِلَّا لَكَ يَا رَسُولَ اللَّه.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەرگیز هیچ ماڵ و سامانێک سوودی پێ نەگەیاندووم، بەئەندازەی ئەوەی کە ماڵ و سامانی ئەبو بەکر سوودی پێ گەیاندووم»، گوتی: ئینجا ئەبو بەکر h گریا و گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا، ئایا خۆم و ماڵ و سامانەکەم هەر بەتەنیا بۆ تۆ نین ئەی پێغەمبەری خوا.

٣١. عَنْ عَلِيٍّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «أَبُو بَكْرٍ وَعُمَرُ سَيِّدَا كُهولِ أَهلِ الْجَنَّةِ مِنَ الْأَوَّلِينَ وَالْآخِرِينَ، إِلَّا النَّبِيِّينَ وَالْمُرْسَلِينَ، لَا تُخْبِرْهمَا يَا عَلِيُّ مَا دَامَا حَيَّيْنِ».

عەلی h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرمووی: «ئەبو بەکر و عومەر سەروەر و سەرداری بەتەمەنەکانی بەهەشتن لەوانەی سەرەتا و کۆتاییش، تەنها پێغەمبەران و نێردراوان نەبێت، ئەی عەلی ئەو هەواڵەیان پێ مەدە تاوەکوو ئەوان زیندوو بن (واتە: هەرگیز پێیان مەڵێ، ئەگەرنا دوای مردن ناتوانرێت هەواڵیان پێ بدرێت)».

🖍   تێبینی:

(كهول، كهل): واتە: ئەوانەى لە تەمەنى (30 بۆ40) ساڵیدان، لێرەدا مەبەست سەرەتا و چوونە نێو تەمەنى پیرییە، بەڵام مەبەست لە فەرموودەکەدا بە ماناى ئەوەیە: سەروەر و سەردارى ئەوانەن کە لە تەمەنى پیریدا مردوون، چونکە لە بەهەشتدا پیرى نییە.

٣٢. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ أَهلَ الدَّرَجَاتِ الْعُلَى يَرَاهمْ مَنْ أَسْفَلَ مِنْهمْ كَمَا يُرَى الْكَوْكَبُ الطَّالِعُ فِي الْأُفُقِ مِنْ آفَاقِ السَّمَاءِ، وَإِنَّ أَبَا بَكْرٍ وَعُمَرَ مِنْهمْ وَأَنْعَمَا».

ئەبو سەعیدی خودری h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «بێگومان ئەوانەی خاوەن پلەی بەرزن (لە بەهەشتدا) ئەوانەی خوار خۆیان بە جۆرێک تەماشایان دەکەن و دەیانبینن هەروەک چۆن (لەلایەن خەڵکی سەر زەوییەوە) ئەستێرەیەکی درەوشاوە لە بەرزاییەکانی ئاسمان دەبینرێت، بێگومان ئەبو بەکر و عومەر لەو خاوەن پلە و پایانەن و زیاتریش».

٣٣. عَنْ حُذَيْفَةَ بْنِ الْيَمَانِ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنِّي لَا أَدْرِي مَا قَدْرُ بَقَائِي فِيكُمْ، فَاقْتَدُوا بِاللَّذَيْنِ مِنْ بَعْدِي»، وَأَشَارَ إِلَى أَبِي بَكْرٍ وَعُمَرَ k.

حوزەیفەی کوڕی یەمان k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «من نازانم تاکوو کەی (زۆر یان کەم) لەنێوتاندا دەمێنمەوە، بۆیە لەدوای من شوێنی ئەو دووانە بکەون»، ئاماژەی کرد بۆ ئەبو بەکر و عومەر k.

٣٤. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k يَقُولُ: لَمَّا وُضِعَ عُمَرُ h عَلَى سَرِيرِه، اكْتَنَفَه النَّاسُ يَدْعُونَ وَيُصَلُّونَ -أَوْ قَالَ يُثْنُونَ وَيُصَلُّونَ- عَلَيْه قَبْلَ أَنْ يُرْفَعَ، وَأَنَا فِيهمْ، فَلَمْ يَرُعْنِي إِلَّا رَجُلٌ قَدْ زَحَمَنِي، وَأَخَذَ بِمَنْكِبِي، فَالْتَفَتُّ فَإِذَا عَلِيُّ بْنُ أَبِي طَالِبٍ h، فَتَرَحَّمَ عَلَى عُمَرَ h، ثُمَّ قَالَ: مَا خَلَّفْتَ أَحَدًا أَحَبَّ إِلَيَّ أَنْ أَلْقَى اللَّه بِمِثْلِ عَمَلِه مِنْكَ، وَايْمُ اللَّه، إِنْ كُنْتُ لَأَظُنُّ لَيَجْعَلَنَّكَ اللَّه b مَعَ صَاحِبَيْكَ، وَذَلِكَ أَنِّي كُنْتُ أَكْثَرُ أَنْ أَسْمَعَ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «ذَهبْتُ أَنَا وَأَبُو بَكْرٍ وَعُمَرُ، وَدَخَلْتُ أَنَا وَأَبُو بَكْرٍ وَعُمَرُ، وَخَرَجْتُ أَنَا وَأَبُو بَكْرٍ وَعُمَرُ»، فَكُنْتُ أَظُنُّ لَيَجْعَلَنَّكَ اللَّه مَعَ صَاحِبَيْكَ.

ئیبن عەبباس k دەڵێت: کاتێک کە عومەر h لەسەر جێگاکەی دانرا، خەڵک دەورەیان دا و دوعایان بۆ دەکرد، یان گوتی: ستاییشیان دەکرد و دوعایان بۆی دەکرد پێش ئەوەی هەڵیبگرن، منیش لەنێویاندا بووم، لەناکاو پیاوێک هاتە سەر سەرم شانی گرتم، منیش ئاوڕم دایه‌وە بینیم عەلی کوڕی ئەبو تالیبە h، ئینجا ڕەحمەتی بۆ عومەر h نارد، پاشان گوتی: هیچ کەسێکت دوای خۆت بەجێ نەهێشتووە کە من پێمخۆش بێت بە کردەوەیەک وەک کردەوەی ئەو بە خوا بگەم، جگە لە خۆت، سوێند بە خوا من گومان دەبەم کە خوا لەگەڵ دوو هاوڕێیەکەت بخات (پێغەمبەر و ئەبو بەکر h)، ئەوەش بەوەی کە زۆر جار لە پێغەمبەری خوا دەمبیست کە دەیفەرموو: «(لە ژیانی دونیادا) ڕۆیشتم لەگەڵ ئەبو بەکر و عومەر، من و ئەبو بەکر و عومەر چووین، دەرچووین من و ئەبو بەکر و عومەر»، جا من گومان دەبەم کە خوا بتخاتە گەڵ دوو هاوڕێکەت.

فَضْلُ عُمَر h

ڕێز و گەورەیی عومەر 

٣٥. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ شَقِيقٍ h قَالَ: قُلْتُ لِعَائِشَةَ i: أَيُّ أَصْحَابِه كَانَ أَحَبَّ إِلَيْه؟ قَالَتْ: أَبُو بَكْرٍ h، قُلْتُ: ثُمَّ أَيُّهمْ؟ قَالَتْ: عُمَرُ h قُلْتُ: ثُمَّ أَيُّهمْ؟ قَالَتْ: أَبُو عُبَيْدَةَ h.

عەبدوڵڵای کوڕی شەقیق h دەڵێت: بە دایکی ئیمانداران عائیشەم i گوت: کام لە هاوەڵەکانی لەلای (پێغه‌مبه‌ر ) خۆشەویستتر بوو، گوتی: ئەبو بەکر h، گوتم: ئەی دوای ئەو؟ گوتی: عومەر h، گوتم: ئەی دوای ئەو؟ گوتی: ئەبو عوبەیدە h.

٣٦. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: كُنَّا جُلُوسًا عِنْدَ النَّبِيِّ قَالَ: «بَيْنَا أَنَا نَائِمٌ، رَأَيْتُنِي فِي الْجَنَّةِ، فَإِذَا أَنَا بِامْرَأَةٍ تَتَوَضَّأُ إِلَى جَنْبِ قَصْرٍ، فَقُلْتُ: لِمَنْ هذَا الْقَصْرُ؟، فَقَالَتْ: لِعُمَرَ، فَذَكَرْتُ غَيْرَتَه، فَوَلَّيْتُ مُدْبِرًا»، قَالَ أَبُو هرَيْرَةَ h: فَبَكَى عُمَرُ h، فَقَالَ: أَعَلَيْكَ، بِأَبِي وَأُمِّي، يَا رَسُولَ اللَّه أَغَارُ؟

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: ئێمە لە خزمەت پێغەمبەر دانیشتبووین، ئەویش فەرمووی: «کاتێک من خەوتبووم، خۆمم بینی لەنێو بەهەشتم، جا ئافرەتێکم بینی لە تەنیشت کۆشکێکدا دەستنوێژی دەگرت، گوتم: ئەو کۆشکە بۆ کێیە؟ (ئافرەتەکە) گوتی: بۆ عومەرە، منیش غیرەی عومەرم بیر کەوتەوە، بۆیە گەڕامەوە و پشتم تێ کرد». ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: ئینجا عومەر h گریا و گوتی: بە دایک و باوکمەوە بەقوربانت بم ئەی پێغەمبەری خوا، ئایا من غیرە لە تۆ دەکەم؟

٣٧. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «إِنَّ اللَّه وَضَعَ الْحَقَّ عَلَى لِسَانِ عُمَرَ يَقُولُ بِه».

ئەبو زەڕ h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «بێگومان خوا هەقی خستۆتە سەر زمانی عومەر، ئەویش دەریدەبڕێت».

فَضْلُ عُثْمَانَ h

پێگە و گەورەیی عوسمان 

٣٨. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «لِكُلِّ نَبِيٍّ رَفِيقٌ فِي الْجَنَّةِ، وَرَفِيقِي فِيها عُثْمَانُ بْنُ عَفَّانَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەموو پێغەمبەرێک هاوڕێیەکی هەیە لە بەهەشتدا، هاوڕێی منیش لە بەهەشتدا عوسمانی کوڕی عەففانە».

٣٩. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «يَا عُثْمَانُ، إِنْ وَلَّاكَ اللَّه هذَا الْأَمْرَ يَوْمًا، فَأَرَادَكَ الْمُنَافِقُونَ أَنْ تَخْلَعَ قَمِيصَكَ الَّذِي قَمَّصَكَ اللَّه، فَلَا تَخْلَعْه»، يَقُولُ: ذَلِكَ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ. قَالَ النُّعْمَانُ: فَقُلْتُ لِعَائِشَةَ i: مَا مَنَعَكِ أَنْ تُعْلِمِي النَّاسَ بِهذَا؟ قَالَتْ: أُنْسِيتُه.

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەی عوسمان، ئەگەر ڕۆژێک خوا کاروباری خستە ژێر دەستی تۆ، دووڕووەکانیش ویستیان ئەو کراسە (ی دەسەڵاتت) لەبەر دابڕنن کە خوا بەبەریدا کردوویت، ئەوە دایمەڕنە»، سێ جار ئەوەی فەرموو. نوعمان (ڕاوی فەرموودەكە) دەڵێت: بە عائیشەم i گوت: چ شتێک ڕێگری لێ کردیت کە ئەو هەواڵە بە خەڵکی بڵێیت؟ گوتی: لەبیرم چووبۆوە.

فَضْلُ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ h

پێگە و گەورەیی عەلی کوڕی ئەبو تالیب 

٤٠. عَنْ عَلِيٍّ h قَالَ: عَهدَ إِلَيَّ النَّبِيُّ الْأُمِّيُّ : أَنَّه لَا يُحِبُّنِي إِلَّا مُؤْمِنٌ، وَلَا يُبْغِضُنِي إِلَّا مُنَافِقٌ.

عەلی h دەڵێت: پێغەمبەری نەخوێندەوار پەیمانی پێ دام و فەرمووی: هیچ كەسێك منی خۆش ناوێت جگە لە بڕوادار، هیچ کەسێكیش ڕقی لە من نابێتەوە جگە لە دووڕوو.

٤١. عَنْ سَعْدِ بْنِ أَبِي وَقَّاصٍ h عَنِ النَّبِيِّ أَنَّه قَالَ لِعَلِيٍّ h: «أَلَا تَرْضَى أَنْ تَكُونَ مِنِّي بِمَنْزِلَةِ هارُونَ مِنْ مُوسَى».

سەعدی کوڕی ئەبو وەققاص h لە پێغەمبەرەوە گێڕاویەتیەوە کە بە عەلی h فەرمووە: «ئایا ڕازی نیت بەوەی کە تۆ بۆ من لە جێگە و پێگەی هاڕوون بیت بۆ مووسا».

٤٢. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «الْحَسَنُ وَالْحُسَيْنُ سَيِّدَا شَبَابِ أَهلِ الْجَنَّةِ، وَأَبُوهمَا خَيْرٌ مِنْهمَا».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرمووی: «حەسەن و حوسەین گەورە و سەرداری گەنجانی خەڵکی بەهەشتن، باوکیشیان لە خۆیان باشترە».

٤٣. عَنْ سَعْدِ بْنِ أَبِي وَقَّاصٍ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «مَنْ كُنْتُ مَوْلَاه فَعَلِيٌّ مَوْلَاه»، وَسَمِعْتُه يَقُولُ: «أَنْتَ مِنِّي بِمَنْزِلَةِ هارُونَ مِنْ مُوسَى، إِلَّا أَنَّه لَا نَبِيَّ بَعْدِي»، وَسَمِعْتُه يَقُولُ: «لَأُعْطِيَنَّ الرَّايَةَ الْيَوْمَ رَجُلًا يُحِبُّ اللَّه وَرَسُولَه».

سەعدی کوڕی ئەبو وەققاص h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «هەر کەسێك من بە خۆشەویست و پشتیوانی خۆی بزانێت عەلی بە هەمان شێوە خۆشەویستیەتی»، گوێم لێی بوو دەیفەرموو: «تۆ (عەلی) بۆ من لە شوێن هاڕوون وای بۆ مووسا، تەنها ئەوە هەیە کە لەدوای من پێغەمبەرێکی دیكه‌ نایەت»، گوێم لێبوو دەیفەرموو: «ئەمڕۆ (لە فەتحی خەیبەردا) ئاڵاکە دەدەمە دەست پیاوێک کە خوا و پێغەمبەرەکەی خۆش دەوێت».

فَضْلُ الزُّبَيْرِ h

پێگە و گەورەیی زوبەیر 

٤٤. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه يَوْمَ قُرَيْظَةَ «مَنْ يَأْتِينَا بِخَبَرِ الْقَوْمِ؟»، فَقَالَ الزُّبَيْرُ h: أَنَا، فَقَالَ: «مَنْ يَأْتِينَا بِخَبَرِ الْقَوْمِ؟»، قَالَ الزُّبَيْرُ h: أَنَا ثَلَاثًا، فَقَالَ النَّبِيُّ : «لِكُلِّ نَبِيٍّ حَوَارِيٌّ، وَإِنَّ حَوَارِيَّ الزُّبَيْرُ».

جابیر h دەڵێت: پێغەمبەری خوا لە ڕۆژی قوڕەیزەدا فەرمووی: «کێ هەواڵی ئەو کۆمەڵەیه‌مان بۆ دێنێت؟»، جا زوبەیر h گوتی: من، (دووبارە پێغەمبەر ) فەرمووی: «کێ هەواڵی ئەو کۆمەڵەمان بۆ دێنێت؟»، زوبەیریش h سێ جار گوتی: من، ئینجا پێغەمبەر فەرمووی: «هەموو پێغەمبەرێک دڵسۆز و پشتیوان و خەڵکی تایبەتی خۆی هەبووە، بێگومان دڵسۆز و پشتیوانی منیش زوبەیرە».

فَضْلُ طَلْحَةَ بْنِ عُبَيْدِ اللَّه h

پێگە و گەورەیی تەلحەی کوڕی عوبەیدوڵڵا 

٤٥. عَنْ جَابِرٍ h: أَنَّ طَلْحَةَ h مَرَّ عَلَى النَّبِيِّ فَقَالَ: «شَهيدٌ يَمْشِي عَلَى وَجْه الْأَرْضِ».

جابیر h دەگێڕێتەوە: تەلحە h بە لای پێغەمبەردا تێپەڕیی، (پێغەمبەریش ) فەرمووی: «(تەلحە) شەهیدێکە بەسەر زەویدا دەڕوات».

٤٦. عَنْ قَيْسٍ h قَالَ: رَأَيْتُ يَدَ طَلْحَةَ h شَلَّاءَ، وَقَى بِها رَسُولَ اللَّه يَوْمَ أُحُدٍ.

قەیس h دەڵێت: لە ڕۆژی جەنگی ئوحوددا بینیم دەستی تەلحە h وشک (ڕەق) بووبوو، پێغەمبەری خوای پێ دەپاراست.

فَضْلُ سَعْدِ بْنِ أَبِي وَقَّاصٍ h

پێگە و گەورەیی سەعدی کوڕی ئەبو وەققاص 

٤٧. عَنْ سَعْدِ بْنِ أَبِي وَقَّاصٍ h يَقُولُ: لَقَدْ جَمَعَ لِي رَسُولُ اللَّه يَوْمَ أُحُدٍ أَبَوَيْه، فَقَالَ: «ارْمِ سَعْدُ، فِدَاكَ أَبِي وَأُمِّي».

سەعدی کوڕی ئەبو وەققاص h ده‌ڵێت: پێغەمبەری خوا لە ڕۆژی ئوحوددا ناوی دایک و باوکی بۆ من کۆ کردنەوە و فەرمووی: «(تیر) بهاوێژە ئەی سەعد، باوک و دایکم فیدات بن».

فَضَائِلُ الْعَشَرَةِ j

پێگە و گەورەیی دە (مژدەپێدراوەکان) j

٤٨. عَنْ سَعِيدِ بْنِ زَيْدِ بْنِ عَمْرِو بْنِ نُفَيْلٍ h يَقُولُ: كَانَ رَسُولُ اللَّه عَاشِرَ عَشَرَةٍ، فَقَالَ: «أَبُو بَكْرٍ فِي الْجَنَّةِ، وَعُمَرُ فِي الْجَنَّةِ، وَعُثْمَانُ فِي الْجَنَّةِ، وَعَلِيٌّ فِي الْجَنَّةِ، وَطَلْحَةُ فِي الْجَنَّةِ، وَالزُّبَيْرُ فِي الْجَنَّةِ، وَسَعْدٌ فِي الْجَنَّةِ، وَعَبْدُ الرَّحْمَنِ فِي الْجَنَّةِ» فَقِيلَ لَه: مَنِ التَّاسِعُ؟ قَالَ: أَنَا.

سەعیدی کوڕی زەیدی کوڕی عەمڕی کوڕی نوفەیل h ده‌ڵێت: پێغەمبەری خوا دەیەمی یەکەمەکان بوو، فەرمووی: «ئەبو بەکر لە بەهەشتە، عومەر لە بەهەشتە، عوسمان لە بەهەشتە، عەلی لە بەهەشتە، تەلحە لە بەهەشتە، زوبەیر لە بەهەشتە، سەعد لە بەهەشتە، عەبدوڕڕەحمان لە بەهەشتە»، بە سەعیدیان h گوت: کێ نۆیەم بوو؟ گوتی: من.

فَضْلُ أَبِي عُبَيْدَةَ بْنِ الْجَرَّاحِ h

پێگە و گەورەیی ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەڕڕاح 

٤٩. عَنْ حُذَيْفَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ لِأَهلِ نَجْرَانَ: «سَأَبْعَثُ مَعَكُمْ رَجُلًا أَمِينًا حَقَّ أَمِينٍ»، قَالَ: فَتَشَرَّفَ لَه النَّاسُ، فَبَعَثَ أَبَا عُبَيْدَةَ بْنَ الْجَرَّاحِ h.

حوزەیفە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا بە ئەهلی نەجڕانی فەرموو: «پیاوێکی ئەمینتان لەگەڵدا دەنێرم کە لەوپەڕی دەستپاکی و ئەمینداریدایە»، گوتی: خەڵکی ئامادەبوو هەموو چاوەڕێی ئەوە بوون بزانن ئەو کەسە کێیە (خاوەنی ئەو سیفەتە بەرزەیە)، (پێغەمبەر ) ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەڕڕاحی h لەگەڵدا ناردن.

فَضْلُ عَبْدِ اللَّه بْنِ مَسْعُودٍ h

پێگە و گەورەیی عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود 

٥٠. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ مَسْعُودٍ h: أَنَّ أَبَا بَكْرٍ وَعُمَرَ k بَشَّرَاه أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «مَنْ أَحَبَّ أَنْ يَقْرَأَ الْقُرْآنَ غَضًّا كَمَا أُنْزِلَ، فَلْيَقْرَأْه عَلَى قِرَاءَةِ ابْنِ أُمِّ عَبْدٍ».

عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود h دەگێڕێتەوە: ئەبو بەکر و عومەر k مژدەیان پێ داوە کە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێک پێیخۆشە قوڕئان بەجوانترین شێوە و وەک ئەوەی دابەزیوە بخوێنێت، با بە خوێندنەوەی کوڕی ئوم عەبد بیخوێنێتەوە».

فَضْلُ الْحَسَنِ وَالْحُسَيْنِ ابْنَيْ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ j

پێگە و گەورەیی حەسەن و حوسەین کوڕەکانی عەلی کوڕی ئەبو تالیب j

٥١. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيِّ قَالَ لِلْحَسَنِ h: «اللَّهمَّ إِنِّي أُحِبُّه فَأَحِبَّه، وَأَحِبَّ مَنْ يُحِبُّه»، قَالَ: وَضَمَّه إِلَى صَدْرِه.

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر بە حەسەنی h فەرمووە: «خودایە من حەسەنم خۆش دەوێت تۆش خۆشت بوێت، ئەوەی ئەویشی خۆش دەوێت خۆشت بوێت»، (ئەبو هوڕەیڕە h) دەڵێت: جا پێغەمبەر حەسەنی h گوشی بە سنگی خۆیەوە.

فَضْلُ عَمَّارِ بْنِ يَاسِرٍ h

پێگە و گەورەیی عەمماری کوڕی یاسیر 

٥٢. عَنْ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ h قَالَ: كُنْتُ جَالِسًا عِنْدَ النَّبِيِّ : فَاسْتَأْذَنَ عَمَّارُ بْنُ يَاسِرٍ k، فَقَالَ النَّبِيُّ : «ائْذَنُوا لَه، مَرْحَبًا بِالطَّيِّبِ الْمُطَيَّبِ».

عەلی کوڕی ئەبو تالیب h دەڵێت: لە خزمه‌ت پێغەمبەر دانیشتبووم لەو کاتەدا عەمماری کوڕی یاسیر k مۆڵەتی هاتنەژووری خواست، پێغەمبەریش فەرمووی: «ڕێگای پێ بدەن، بەخێر بێی ئەی پاکی پاکەوەبوو».

٥٣. عَنْ هانِئِ بْنِ هانِئٍ h قَالَ: دَخَلَ عَمَّارٌ عَلَى عَلِيٍّ k، فَقَالَ: مَرْحَبًا بِالطَّيِّبِ الْمُطَيَّبِ، سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «مُلِئَ عَمَّارٌ إِيمَانًا إِلَى مُشَاشِه».

هانیئی کوڕی هانیئ h دەڵێت: عەممار هاتە لای عەلی k ئەویش گوتی: بەخێر بێی پاکی پاکەوەبوو، گوێم لە پێغەمبەری خوا بووە کە دەیفەرموو: «عەممار تا سەر ئێسقانی پڕ بووە لە ئیمان».

🖍   تێبینی:

(مشاش): واتە: سەری ئێسقان، وەکوو ئانیشک و شان.

٥٤. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «عَمَّارٌ مَا عُرِضَ عَلَيْه أَمْرَانِ إِلَّا اخْتَارَ الْأَرْشَدَ مِنْهمَا».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هیچ کات نەبووە دوو فەرمان (یان دوو شت) خرابێتە بەردەم عەممار، ئەوە بێگومان ڕاستترینەکەیانی هەڵبژاردووە».

فَضَائِلُ خَبَّابٍ h

پێگە و گەورەیی خەبباب 

٥٥. عَنْ أَبِي لَيْلَى الْكِنْدِيِّ h قَالَ: جَاءَ خَبَّابٌ إِلَى عُمَرَ k فَقَالَ: ادْنُ، فَمَا أَحَدٌ أَحَقَّ بِهذَا الْمَجْلِسِ مِنْكَ إِلَّا عَمَّارٌ h فَجَعَلَ خَبَّابٌ h يُرِيه آثَارًا بِظَهرِه مِمَّا عَذَّبَه الْمُشْرِكُونَ.

ئەبو لەیلای کیندی h دەڵێت: خەبباب هات بۆ لای عومەر k، عومەریش h گوتی: نزیک بەرەوە، هیچ کەسێک لە تۆ شاییستەتر نییە بەو کۆڕ و مەجلیسە جگە لە عەممار h خەببابیش h شوێنەواری ئەشکەنجەدانی هاوبەشدانەرانی نیشان دەدا کە بە پشتیەوە بوون.

فَضَائِلُ زَيْدِ بْنِ ثَابِتٍ h

پێگە و گەورەیی زەیدی کوڕی سابیت 

٥٦. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «أَرْحَمُ أُمَّتِي بِأُمَّتِي أَبُو بَكْرٍ، وَأَشَدُّهمْ فِي دِينِ اللَّه عُمَرُ، وَأَصْدَقُهمْ حَيَاءً عُثْمَانُ، وَأَقْضَاهمْ عَلِيُّ بْنُ أَبِي طَالِبٍ، وَأَقْرَؤُهمْ لِكِتَابِ اللَّه أُبَيُّ بْنُ كَعْبٍ، وَأَعْلَمُهمْ بِالْحَلَالِ وَالْحَرَامِ مُعَاذُ بْنُ جَبَلٍ، وَأَفْرَضُهمْ زَيْدُ بْنُ ثَابِتٍ، أَلَا وَإِنَّ لِكُلِّ أُمَّةٍ أَمِينًا، وَأَمِينُ هذِه الْأُمَّةِ أَبُو عُبَيْدَةَ بْنُ الْجَرَّاحِ».

ئەنەسی کوڕی مالیک h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «بەبەزەییترین کەس لە ئوممه‌تەکەم بۆ ئوممه‌تەکەم ئەبو بەکرە، توندترین کەس بۆ ئایینی خوا (بۆ پاراستنی سنوورەكانی) عومەرە، ڕاستگۆترینیان لە حەیا و شەرمدا عوسمانە، سەرڕاسترینیان لە حوکم و قەزادا عەلی کوڕی ئەبو تالیبە، شارەزاترینیان لە خوێندنەوەی قوڕئان ئوبەی کوڕی کەعبە، زاناترینیان لە حەڵاڵ و حەرامدا موعازی کوڕی جەبەلە، شارەزاترینیان لە میراتدا زەیدی کوڕی سابیتە، ئاگادار بن بەڕاستی هەموو ئوممەتێک ئەمیندارێکی هەیە، ئەمینداری ئەو ئوممەتە ئەبو عوبەیدەی كوڕی جەڕڕاحە».

فَضْلُ أَبِي ذَرّ h

پێگە و گەورەیی ئەبو زەڕ 

٥٧. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «مَا أَقَلَّتِ الْغَبْرَاءُ، وَلَا أَظَلَّتِ الْخَضْرَاءُ، مِنْ رَجُلٍ أَصْدَقَ لَهجَةً مِنْ أَبِي ذَرٍّ».

عەبدوڵڵای کوڕی عەمر k دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «زەوی هیچ كەسێكی هەڵنەگرتووە و ئاسمانیش سێبەری لە هیچ كەسێك نەكردووە، ڕاستگۆتر بێت لە ئەبو زەڕ».

فَضْلُ سَعْدِ بْنِ مُعَاذٍ h

پێگە و گەورەیی سەعدی کوڕی مەعاز 

٥٨. عَنِ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ k قَالَ: أُهدِيَ لِرَسُولِ اللَّه سَرَقَةٌ مِنْ حَرِيرٍ، فَجَعَلَ الْقَوْمُ يَتَدَاوَلُونَها بَيْنَهمْ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «أَتَعْجَبُونَ مِنْ هذَا؟»، فَقَالُوا لَه: نَعَمْ يَا رَسُولَ اللَّه، فَقَالَ: «وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِه، لَمَنَادِيلُ سَعْدِ بْنِ مُعَاذٍ فِي الْجَنَّةِ خَيْرٌ مِنْ هذَا».

بەڕائی کوڕی عازیب k دەڵێت: پارچە قوماشێکی ئاوریشم بە دیاری هێنرا بۆ پێغەمبەری خوا ، خەڵکیش لە نێوان خۆیاندا دەستاودەستیان پێ دەکرد (و تەماشایان دەکرد)، ئینجا پێغەمبەری خوا فەرمووی: «ئایا سەرسام بوون (لە جوانی ئەو پارچه‌ قوماشه‌)؟»، ئەوانیش گوتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوا، پێغەمبەریش فەرمووی: «سوێند بەو کەسەی کە گیانی منی بەدەستە، ئەو مەندیلەی سەعدی کوڕی مەعاز لە بەهەشتدا باشترە لەو پارچە قوماشە».

٥٩. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «اهتَزَّ عَرْشُ الرَّحْمَنِ لِمَوْتِ سَعْدِ بْنِ مُعَاذٍ».

جابیر h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «عەڕشی خوای بەبەزەیی بۆ مردنی سەعدی کوڕی موعاز هەژا و لەرزیی».

فَضْلُ جَرِيرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه الْبَجَلِيِّ h

پێگە و گەورەیی جەریری کوڕی عەبدوڵڵای بەجەلی 

٦٠. عَنْ جَرِيرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه الْبَجَلِيِّ h قَالَ: مَا حَجَبَنِي رَسُولُ اللَّه مُنْذُ أَسْلَمْتُ، وَلَا رَآنِي إِلَّا تَبَسَّمَ فِي وَجْهي، وَلَقَدْ شَكَوْتُ إِلَيْه أَنِّي لَا أَثْبُتُ عَلَى الْخَيْلِ، فَضَرَبَ بِيَدِه فِي صَدْرِي، فَقَالَ: «اللَّهمَّ ثَبِّتْه وَاجْعَلْه هادِيًا مَهدِيًّا».

جەریری کوڕی عەبدوڵڵای بەجەلی h دەڵێت: لەو کاتەوەی موسوڵمان بووم، هیچ کاتێک پێغەمبەری خوا دەستی بە ڕووەوە نەناوم (هیچ داواکارییەکی ڕەت نەکردوومەوە)، هیچ جارێک منی نەبینیوە، مەگەر بە ڕوومدا زەردەخەنەی کردووە، من سکاڵای ئەوەم لەلا کرد کە ناتوانم لەسەر ئەسپ خۆم ڕابگرم، ئەویش بە دەستی خۆی دەستی لە سنگم دا و فەرمووی: «خوایە خۆڕاگری بکە، بیگێڕە لەوانەی کە هیدایه‌تیان وەرگرتووە، بیکە بە هیدایەتدەر».

فَضْلُ الْأَنْصَارِ

پێگە و گەورەیی پشتیوانان

٦١. عَنِ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ أَحَبَّ الْأَنْصَارَ أَحَبَّه اللَّه، وَمَنْ أَبْغَضَ الْأَنْصَارَ أَبْغَضَه اللَّه». قَالَ شُعْبَةُ: قُلْتُ لِعَدِيٍّ: أَسَمِعْتَه مِنَ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ k؟ قَالَ: إِيَّايَ حَدَّثَ.

بەڕائی کوڕی عازیب k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێك ئەنصاڕی خۆش بوێت، ئەوە خوا خۆشی دەوێت، هەر کەسێكش ڕقی لە ئەنصاڕ بێت، ئەوە خوا ڕقی لێیەتی». شوعبە دەڵێت: بە عەدیم گوت: تۆ لە بەڕائی کوڕی عازیبت k بیستووە؟ گوتی: بۆ خودی منی گێڕایەوە.

فَضْلُ ابْنِ عَبَّاسٍ k

پێگە و گەورەیی ئیبن عەبباس k

٦٢. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: ضَمَّنِي رَسُولُ اللَّه إِلَيْه وَقَالَ: «اللَّهمَّ عَلِّمْه الْحِكْمَةَ، وَتَأْوِيلَ الْكِتَابِ».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەری خوا بەخۆیەوە گوشیم و فەرمووی: «ئەی پەروەردگار فێری دانایی و لێکدانەوەی تەفسیری قوڕئانی بکە».

بَابٌ فِي ذِكْرِ الْخَوَارِجِ

باسێک دەربارەی خەواریج

٦٣. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ بَعْدِي مِنْ أُمَّتِي، أَوْ سَيَكُونُ بَعْدِي مِنْ أُمَّتِي قَوْمٌ يَقْرَءُونَ الْقُرْآنَ لَا يُجَاوِزُ حُلُوقَهمْ، يَمْرُقُونَ مِنَ الدِّينِ كَمَا يَمْرُقُ السَّهمُ مِنَ الرَّمِيَّةِ، ثُمَّ لَا يَعُودُونَ فِيه، همْ شِرَارُ الْخَلْقِ وَالْخَلِيقَةِ». قَالَ عَبْدُ اللَّه بْنُ الصَّامِتِ k: فَذَكَرْتُ ذَلِكَ لِرَافِعِ بْنِ عَمْرٍو h، أَخِي الْحَكَمِ بْنِ عَمْرٍو الْغِفَارِيِّ، فَقَالَ: وَأَنَا أَيْضًا قَدْ سَمِعْتُه مِنْ رَسُولِ اللَّه.

ئەبو زەڕ h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «بێگومان لەدوای من هەندێک لە ئوممەتەکەم یان (فەرمووی:) لەدوای من خەڵکانێک لە ئوممەتەکەم پەیدا دەبن قوڕئان دەخوێنن، بەڵام لە گەروویان ناچێتە خوار، لە ئایین دەردەچن وەکوو چۆن تیر (لە نێچیر) دەردەچێت، دوای ئەوەش نایێنەوە نێو ئیسلام، ئەوانە خراپترینی دروستکراوەکانن». عەبدوڵڵای کوڕی صامیت k دەڵێت: ئەوەم بۆ ڕافیعی کوڕی عەمر h باس کرد، ئەویش گوتی: منیش بە هەمان شێوە بیستوومە لە پێغەمبەری خوا .

٦٤. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه k قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه : بِالْجِعْرَانَةِ وَهوَ يَقْسِمُ التِّبْرَ وَالْغَنَائِمَ، وَهوَ فِي حِجْرِ بِلَالٍ h، فَقَالَ رَجُلٌ: اعْدِلْ يَا مُحَمَّدُ فَإِنَّكَ لَمْ تَعْدِلْ، فَقَالَ: «وَيْلَكَ، وَمَنْ يَعْدِلُ بَعْدِي إِذَا لَمْ أَعْدِلْ؟»، فَقَالَ عُمَرُ h: دَعْنِي يَا رَسُولَ اللَّه حَتَّى أَضْرِبَ عُنُقَ هذَا الْمُنَافِقِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ هذَا فِي أَصْحَابٍ، أَوْ أُصَيْحَابٍ لَه، يَقْرَءُونَ الْقُرْآنَ لَا يُجَاوِزُ تَرَاقِيَهمْ، يَمْرُقُونَ مِنَ الدِّينِ كَمَا يَمْرُقُ السَّهمُ مِنَ الرَّمِيَّةِ».

جابیری کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: پێغەمبەری خوا لە جیعڕانە بوو، ئەویش زێڕ و زیو و دەستکەوتی جەنگی دابەش دەکرد، کە لەژێر چاودێری و پارێزگاری بیلالدا h بوو، ئینجا پیاوێک، گوتی: ئەی موحەممەد، دادگەر بە، تۆ دادگەریت نەکرد، پێغەمبەریش فەرمووی: «هاوار بۆ تۆ، ئەگەر من دادگەر نەبم ئەی کێ لەدوای من دادگەر دەبێت؟»، ئینجا عومەر h گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا لێم بگەڕێ با لە گەردنی ئەو دووڕووە بدەم، پێغەمبەریش فەرمووی: «بێگومان (ئەوە تەنها نییە) هاوڕێی دیکەی هەن، یان چەند هاوڕێیەکی کەمن، کە قوڕئان دەخوێنن لە گەروویان تێناپەڕێت (بۆ نێو دڵیان)، لە ئایین دەردەچن وەکوو چۆن تیر (لە نێچیر) دەردەچێت».

بَابُ مَنْ سَنَّ سُنَّةً حَسَنَةً أَوْ سَيِّئَةً

باسی ئەو کەسەی کە ڕێچکەیەکی چاک یان خراپ دادەهێنێت

٦٥. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ : فَحَثَّ عَلَيْه، فَقَالَ رَجُلٌ، عِنْدِي كَذَا وَكَذَا، قَالَ، فَمَا بَقِيَ فِي الْمَجْلِسِ رَجُلٌ إِلَّا تَصَدَّقَ عَلَيْه بِمَا قَلَّ أَوْ كَثُرَ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنِ اسْتَنَّ خَيْرًا فَاسْتُنَّ بِه، كَانَ لَه أَجْرُه كَامِلًا، وَمِنْ أُجُورِ مَنِ اسْتَنَّ بِه، وَلَا يَنْقُصُ مِنْ أُجُورِهمْ شَيْئًا، وَمَنِ اسْتَنَّ سُنَّةً سَيِّئَةً فَاسْتُنَّ بِه، فَعَلَيْه وِزْرُه كَامِلًا، وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِي اسْتَنَّ بِه، وَلَا يَنْقُصُ مِنْ أَوْزَارِهمْ شَيْئًا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پیاوێکی هەژار هات بۆ خزمەت پێغەمبەر ، (پێغەمبەریش ) ئامادەبووانی هان دا بۆ یارمەتیدانی، جا پیاوێک لەوانەی ئامادە بوون، گوتی: من ئەوە و ئەوەم هەیە (واتە: هەڵسا بە یارمەتیدانی ئەو هەژارە)، دوای ئەوە هەر یەکێک لەوانەی لە کۆڕەکەدا ئامادەبوون یارمەتی کابرایان دا، بە کەم یان بە زۆر (بەپێی توانا)، جا پێغەمبەری خوا فەرمووی: «هەر کەسێک یەکەم جار ڕێگایەک بگرێتە بەر کە جێی ڕەزامەندی خوا بێت و کاری پێ بکرێت، ئەوە پاداشتی ئەو کردەوەیەی بەتەواوی بۆ هەیە، وە (بەئەندازەی) ئەو کەسەش کە دوای ئەو کاری پێ دەکات پاداشتی بۆ هەیە، بێ ئەوەی لە پاداشتی هیچیان کەم ببێتەوە، هەر کەسێکیش ڕێگایەکی خراپ دابهێنێت و کاری پێ بکرێت، ئەوە گوناهی ئەو کارەی بۆ هەیە بەتەواوی، بەئەندازەی گوناهی ئەو کەسەش کە بەهۆی ئەوەوە ئەو ڕێگایە دەگرێتە بەر گوناهی بۆ هەیە، بێ ئەوەی لە گوناهی هیچیان کەم ببێتەوە».

٦٦. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «مَنْ دَعَا إِلَى هدًى، كَانَ لَه مِنَ الْأَجْرِ مِثْلُ أُجُورِ مَنِ اتَّبَعَه، لَا يَنْقُصُ ذَلِكَ مِنْ أُجُورِهمْ شَيْئًا، وَمَنْ دَعَا إِلَى ضَلَالَةٍ، فَعَلَيْه مِنَ الْإِثْمِ مِثْلُ آثَامِ مَنِ اتَّبَعَه، لَا يَنْقُصُ ذَلِكَ مِنْ آثَامِهمْ شَيْئًا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێک بانگەشە بکات بۆ ڕێگایەک کە جێی ڕەزامەندی خوا بێت، ئەوە بەئەندازەی پاداشتی ئەوانەی کە شوێنی دەکەون پاداشتی بۆ هەیە، بێ ئەوەی لە پاداشتی هیچیان کەم بکرێتەوە، هەر کەسێکیش بانگەشەی گومڕایی بکات بەئەندازەی گوناهی ئەوانەی کە شوێنی دەکەون گوناهی بۆ دەنووسرێت، بێ ئەوەی لە گوناهی هیچیان کەم بکرێتەوە».

بَابُ فَضْلِ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْآنَ وَعَلَّمَه

باسی پێگەی کەسێك كە فێری قوڕئان دەبێت و خەڵکیش فێر دەکات

٦٧. عَنْ عُثْمَانَ بْنِ عَفَّانَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «أَفْضَلُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْآنَ وَعَلَّمَه».

عوسمانی کوڕی عەففان h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «چاکترینتان ئەو کەسەیە کە قوڕئان فێر ببێت (و کاری پێ بکات) و، خەڵکیش فێری قوڕئان بکات».

٦٨. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ لِلَّه أَهلِينَ مِنَ النَّاسِ»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّه، مَنْ همْ؟ قَالَ: «همْ أَهلُ الْقُرْآنِ، أَهلُ اللَّه وَخَاصَّتُه».

ئەنەسی کوڕی مالیک h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «بێگومان خوا خەڵکی تایبەتی هەن له‌نێو خەڵکیدا»، گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا ئەوانە کێن؟ فەرمووی: «ئەوانە ئەو کەسانەن کە هەڵگری قوڕئانن (بە لەبەرکردن و خوێندنەوە و کارپێکردنی)، ئەوانە کەسانی تایبەتی خوان».

٦٩. عَنْ عَامِرِ بْنِ وَاثِلَةَ أَبِي الطُّفَيْلِ h: أَنَّ نَافِعَ بْنَ عَبْدِ الْحَارِثِ لَقِيَ عُمَرَ بْنَ الْخَطَّابِ k بِعُسْفَانَ، وَكَانَ عُمَرُ h، اسْتَعْمَلَه عَلَى مَكَّةَ، فَقَالَ عُمَرُ h: مَنِ اسْتَخْلَفْتَ عَلَى أَهلِ الْوَادِي؟ قَالَ: اسْتَخْلَفْتُ عَلَيْهمْ ابْنَ أَبْزَى، قَالَ: وَمَنِ ابْنُ أَبْزَى؟ قَالَ: رَجُلٌ مِنْ مَوَالِينَا، قَالَ عُمَرُ h، فَاسْتَخْلَفْتَ عَلَيْهمْ مَوْلًى، قَالَ: إِنَّه قَارِئٌ لِكِتَابِ اللَّه تَعَالَى، عَالِمٌ بِالْفَرَائِضِ، قَاضٍ، قَالَ عُمَرُ h، أَمَا إِنَّ نَبِيَّكُمْ قَالَ: «إِنَّ اللَّه يَرْفَعُ بِهذَا الْكِتَابِ أَقْوَامًا، وَيَضَعُ بِه آخَرِينَ».

عامڕی کوڕی واسیلەی ئەبو توفەیل h دەگێڕێتەوە: نافیعی کوڕی عەبدولحاریس لە عوسفان (شوێنێکە) گەیشت بە عومەری کوڕی خەتتاب k، عومەر, نافیعی k ڕاسپاردبوو بۆ کاروباری مەککە و سەرپەرشتیکردنی، عومەر (کە نافیعی k لەوێ بینی) گوتی: چ کەسێکت لە شوێنی خۆت داناوە بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانت؟ نافیعیش h گوتی: ئیبن ئەبزای لەجێی من کارەکان دەکات، عومەر h گوتی: ئیبن ئەبزا کێیە؟ ئەویش گوتی: یەکێکە لە مەوالییەکان (واتە: عەرەب نییە)، عومەریش h گوتی: یەکێك لە مەوالییەکانت کردۆتە جێنشینی خۆت؟ نافیع h گوتی: (ئاخر) ئەو شارەزایە بە خوێندنی قوڕئان، زانایە بە زانستی میرات، قازییە، ئەوجار عومەر h گوتی: پێغەمبەرەکەتان فەرموویەتی: «بێگومان بەهۆی ئەم قوڕئانە و کارکردن بەو قوڕئانە خوا کۆمەڵێک بەرز دەکاتەوە و کۆمەڵێکیش نزم دەکاتەوە».

بَابُ فَضْلِ الْعُلَمَاءِ وَالْحَثِّ عَلَى طَلَبِ الْعِلْمِ

باسی پێگە و گەورەیی زانایان و هاندان بۆ فێربوونی زانست

٧٠. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ يُرِدِ اللَّه بِه خَيْرًا يُفَقِّهه فِي الدِّينِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەگەر خوا چاکە و خێری بۆ هەر کەسێک بوێت، ئەوە شارەزای دەکات لە ئایین (ڕێگای فێربوون و کارپێکردنی بۆ ئاسان دەکات)».

٧١. عَنْ زِرِّ بْنِ حُبَيْشٍ h قَالَ: أَتَيْتُ صَفْوَانَ بْنَ عَسَّالٍ الْمُرَادِيَّ h، فَقَالَ: مَا جَاءَ بِكَ؟ قُلْتُ: أُنْبِطُ الْعِلْمَ، قَالَ: فَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «مَا مِنْ خَارِجٍ خَرَجَ مِنْ بَيْتِه فِي طَلَبِ الْعِلْمِ، إِلَّا وَضَعَتْ لَه الْمَلَائِكَةُ أَجْنِحَتَها رِضًا بِمَا يَصْنَعُ».

زیری کوڕی حوبەیش h دەڵێت: هاتم بۆ لای صەفوانی کوڕی عەسسالی موڕادی h، ئەویش گوتی: چی تۆی هێناوە بۆ ئێرە؟ گوتم: دەمەوێت فێری زانست ببم، ئەویش گوتی: من گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «هەر کەس لە ماڵ دەربچێت و مەبەستی لە دەرچوونەکە وەرگرتن و فێربوونی زانست بێت، ئەوە فریشتەکان بۆ گەورەیی و ڕەزامەندی ئەوەی دەیکات باڵەکانیان ڕادەخەن».

٧٢. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «مَنْ جَاءَ مَسْجِدِي هذَا، لَمْ يَأْتِه إِلَّا لِخَيْرٍ يَتَعَلَّمُه أَوْ يُعَلِّمُه، فَهوَ بِمَنْزِلَةِ الْمُجَاهدِ فِي سَبِيلِ اللَّه، وَمَنْ جَاءَ لِغَيْرِ ذَلِكَ، فَهوَ بِمَنْزِلَةِ الرَّجُلِ يَنْظُرُ إِلَى مَتَاعِ غَيْرِه».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «هەر کەسێک هات بۆ ئەو مزگەوتەی من و هاتنەکەشی تەنها بۆ ئەوە بوو چاکەیەک فێر بێت، یان فێری کەسێکی بکات، ئەوە لە شوێنی ئەو کەسەیە کە لەپێناو خوادا تێدەکۆشێت، وە هەر کەس بۆ جگە لەمە هاتبێت (بۆ مەبەستی فێربوون و فێرکردن نەهاتبێت)، ئەوە وەک ئەو کەسە وایە کە تەماشای کەلوپەلی کەسێکی دیکە بکات».

بَابُ مَنْ بَلَّغَ عِلْمًا

باسی ئەو کەسەی کە زانستێک دەگەیەنێت

٧٣. عَنْ زَيْدِ بْنِ ثَابِتٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «نَضَّرَ اللَّه امْرَأً سَمِعَ مَقَالَتِي فَبَلَّغَها، فَرُبَّ حَامِلِ فِقْه غَيْرِ فَقِيه، وَرُبَّ حَامِلِ فِقْه إِلَى مَنْ هوَ أَفْقَه مِنْه»، زَادَ فِيه عَلِيُّ بْنُ مُحَمَّدٍ: «ثَلَاثٌ لَا يُغِلُّ عَلَيْهنَّ قَلْبُ امْرِئٍ مُسْلِمٍ: إِخْلَاصُ الْعَمَلِ لِلَّه، وَالنُّصْحُ لِأَئِمَّةِ الْمُسْلِمِينَ، وَلُزُومُ جَمَاعَتِهمْ».

زەیدی کوڕی سابیت k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «خوا ڕووی ئەو کەسە ڕۆشن و جوان بکات کە قسەیەکی من دەبیستێت و بڵاوی دەکاتەوە، چونکە هەندێك کەس هەیە کە بەڵگە شەرعییەکانی لایە، بەڵام ناتوانێت حوکمە شەرعییەکانی لێ دەربێنێت (بەڵام کاتێک بۆ کەسێکی شارەزاتر دەیگێڕێتەوە، ئەوە ئەو کەسە دەتوانێت حوکمە شەرعییەکانی لێ هەڵبێنجێت)، هەندێك کەس هەیە شارەزایە، بەڵام دەیگەیەنێت بە کەسێک کە لە خۆی شارەزاترە»، عەلی کوڕی موحەممەد ئەوەشی لێ زیاد کردووە: «سێ شت هەیە کە لەنێو دڵی هەر موسوڵمانێک هەبن ناپاکی ناکات: کارکردن بەدڵسۆزی تەنها لەبەر خوا، دڵسۆزی و چاکەویستن بۆ پێشەوایانی موسوڵمانان، پابەندبوون بە کۆمەڵی موسوڵمانان».

٧٤. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عَبْدِ اللَّه، عَنْ أَبِيه h: أنَّ النَّبِيِّ قَالَ: «نَضَّرَ اللَّه امْرَأً سَمِعَ مِنَّا حَدِيثًا فَبَلَّغَه، فَرُبَّ مُبَلَّغٍ أَحْفَظُ مِنْ سَامِعٍ».

عەبدوڕڕەحمانی کوڕی عەبدوڵڵا لە باوکیه‌وه‌ h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتی: «خوا ڕووی ئەو کەسە ڕۆشن و جوان بکات کە فەرموودەیەکی من دەبیستێت و پاشان دەیگەیەنێت بە خەڵکی دیكه‌، چونکە هەندێك کەس هەیە کە فەرموودەکەی پێ دەگات شارەزاتر و پارێزگارترە لەو کەسەی کە لە منەوە بیستوویەتی».

بَابُ ثَوَابِ مُعَلِّمِ النَّاسَ الْخَيْرَ

باسی پاداشتی ئەو کەسەی خەڵک فێری چاکە دەکات

٧٥. عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «إِنَّه لَيَسْتَغْفِرُ لِلْعَالِمِ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ، وَمَنْ فِي الْأَرْضِ، حَتَّى الْحِيتَانِ فِي الْبَحْرِ».

ئەبو دەڕداء h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «بەڕاستی ئەو کەسەی کە زانایە (کار بە زانستەکەشی دەکات)، ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەوی هەیە داوای لێخۆشبوونی بۆ دەکەن، هەتا نەهەنگەکانی نێو دەریاش».

٧٦. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ أَبِي قَتَادَةَ، عَنْ أَبِيه h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «خَيْرُ مَا يُخَلِّفُ الرَّجُلُ مِنْ بَعْدِه ثَلَاثٌ: وَلَدٌ صَالِحٌ يَدْعُو لَه، وَصَدَقَةٌ تَجْرِي يَبْلُغُه أَجْرُها، وَعِلْمٌ يُعْمَلُ بِه مِنْ بَعْدِه».

عەبدوڵڵای کوڕی ئەبو قەتادە لە باوکیه‌وه‌ h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتی: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «باشترین شتێک کە پیاو لەدوای خۆی جێی دەهێڵێت سێ شتە: مناڵێکی چاکەکار کە دوعای بۆ بکات، چاکەیەکی بەردەوام کە بەهەمیشەیی خێرەکەی پێ دەگات (وەک دروستکردنی مزگەوت و پرد و نەخۆشخانە و بیری ئاو و ... هتد)، زانستێک کە لەدوای خۆی کاری پێ دەکرێت».

بَابُ مَنْ كَرِه أَنْ يُوطَأَ عَقِبَاه

باسی ئەو کەسەی کە حەز ناکات خەڵکی لەدوایەوە بڕۆن

٧٧. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه k قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ : إِذَا مَشَى مَشَى أَصْحَابُه أَمَامَه وَتَرَكُوا ظَهرَه لِلْمَلَائِكَةِ.

جابیری کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: کاتێک پێغەمبەر بەڕێگادا دەڕۆیشت، هاوەڵەکانی لەپێشی دەڕۆیشتن (یان لە تەنیشتی) و دواوەیان بۆ فریشتەکان جێ دەهێشت.

بَابُ الِانْتِفَاعِ بِالْعِلْمِ وَالْعَمَلِ بِه

باسی سوودوەرگرتن لە زانست و کارپێکردنی

٧٨. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ تَعَلَّمَ عِلْمًا مِمَّا يُبْتَغَى بِه وَجْه اللَّه، لَا يَتَعَلَّمُه إِلَّا لِيُصِيبَ بِه عَرَضًا مِنَ الدُّنْيَا، لَمْ يَجِدْ عَرْفَ الْجَنَّةِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێك زانستێک فێر بێت كه‌ ئه‌و زانسته‌ پێویسته‌ ته‌نها بۆ خاتری خوا بێت (بۆ خزمه‌تی دین و ژینی خه‌ڵكی بێت)، به‌ڵام ئه‌و ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی دونیا فێری ببێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ له‌ ڕۆژی دواییدا بۆنی به‌هه‌شت ناكات».

٧٩. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ طَلَبَ الْعِلْمَ لِيُمَارِيَ بِه السُّفَهاءَ، أَوْ لِيُبَاهيَ بِه الْعُلَمَاءَ، أَوْ لِيَصْرِفَ وُجُوه النَّاسِ إِلَيْه، فَهوَ فِي النَّارِ».

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتی: «هەر کەسێک فێری زانست ببێت بۆ ئەوەی لەگەڵ خەڵکی کاڵفام مشتومڕ بکات، یان شانازی پێوە بکات بەسەر زانایاندا، یان بیەوێت سەرنجی خەڵک بۆ لای خۆی ڕابکێشێت، ئەوە لەنێو ئاگردایە».

بَابُ مَنْ سُئِلَ عَنْ عِلْمٍ فَكَتَمَه

باسی ئەو کەسەی پرسیاری زانستێکی لێ دەکرێت و دەیشارێتەوە

٨٠. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ سُئِلَ عَنْ عِلْمٍ يَعْلَمُه فَكَتَمَه، أُلْجِمَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ بِلِجَامٍ مِنْ نَارٍ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر كەسێک پرسیاری زانیاریەكی لێ كرا، بیزانێت و بیشارێتەوە (بۆ ئەوەی کەس سوودی لێ نەبینێت)، مسۆگەر لە ڕۆژی دواییدا دەهێنرێت لە کاتێکدا کە لغاو کراوە بە لغاوێکی ئاگرین».