كِتَابُ إِقَامَةِ الصَّلَاةِ وَالسُّنَّةُ فِيها

په‌رتووكی نوێژ به‌رپاكردن و سوننه‌ته‌كانی نێو نوێژ

بَابُ افْتِتَاحِ الصَّلَاةِ

باسی دەستپێکی نوێژ

١٥١. عَنْ أَبِي حُمَيْدٍ السَّاعِدِيِّ h يَقُولُ: كَانَ رَسُولُ اللَّه : إِذَا قَامَ إِلَى الصَّلَاةِ، اسْتَقْبَلَ الْقِبْلَةَ، وَرَفَعَ يَدَيْه، وَقَالَ: «اللَّه أَكْبَرُ».

ئەبو حومەیدی ساعیدی h دەڵێت: هەر کاتێک پێغەمبەری خوا هەڵسابایە بۆ نوێژ، ڕووی دەکردە ڕووگە و دەستەکانی بەرز دەکردەوە و دەیفەرموو: «اللَّهُ أَكْبَر».

١٥٢. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه ، يَسْتَفْتِحُ صَلَاتَه يَقُولُ: «سُبْحَانَكَ اللَّهمَّ وَبِحَمْدِكَ، وَتَبَارَكَ اسْمُكَ، وَتَعَالَى جَدُّكَ، وَلَا إِلَه غَيْرُكَ».

ئەبو سەعیدی خودری h دەڵێت: پێغەمبەری خوا دەستپێکی نوێژی بەوە بوو کە دەیفەرموو: «سُبْحَانَكَ اللَّهمَّ وَبِحَمْدِكَ، وَتَبَارَكَ اسْمُكَ، وَتَعَالَى جَدُّكَ، وَلَا إِلَه غَيْرُكَ، واته‌: پاک و بێگەردی بۆ تۆ خوایە، سوپاس و ستاییش بۆ تۆ، ناوت بەرز و پیرۆزە، خاوەنی بەرزی و شکۆی، هیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە جگە لە تۆ».

بَابُ وَضْعِ الْيَمِينِ عَلَى الشِّمَالِ فِي الصَّلَاةِ

باسی دانانی دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ لە نوێژدا

١٥٣. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ مَسْعُودٍ h قَالَ: مَرَّ بِيَ النَّبِيُّ وَأَنَا وَاضِعٌ يَدِي الْيُسْرَى عَلَى الْيُمْنَى فَأَخَذَ بِيَدِي الْيُمْنَى فَوَضَعَها عَلَى الْيُسْرَى.

عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود h دەڵێت: پێغەمبەر بەلامدا تێپەڕی، من لەو کاتەدا دەستی چەپم لەسەر دەستی ڕاستم دانابوو، ئینجا (پێغەمبەری خوا ) دەستی ڕاستمی گرت و لەسەر دەستی چەپمی دانا.

بَابُ افْتِتَاحِ الْقِرَاءَةِ

باسی دەستپێکی خوێندنی فاتیحە

١٥٤. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّه ، يَفْتَتِحُ الْقِرَاءَةَ بِـ: ﴿ الْحَمْدُ لِلَّه رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴾ الفاتحة: 2.

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا بە: ﴿ الْحَمْدُ لِلَّه رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴾، دەستی بە خوێندنی فاتیحە دەکرد (لە نوێژدا).

بَابُ الْقِرَاءَةِ فِي صَلَاةِ الْفَجْرِ

باسی خوێندنی قوڕئان لە نوێژی بەیانیدا

١٥٥. عَنْ قُطْبَةَ بْنِ مَالِكٍ h: سَمِعَ النَّبِيَّ يَقْرَأُ فِي الصُّبْحِ: ﴿ وَالنَّخْلَ بَاسِقَاتٍ لَها طَلْعٌ نَضِيدٌ ﴾ ق: 10.

قوتبەی کوڕی مالیک h دەگێڕێتەوە: گوێی لە پێغەمبەر بووە لە نوێژی بەیانیدا ئەو ئایەتەی دەخوێندەوە: ﴿ وَالنَّخْلَ بَاسِقَاتٍ لَها طَلْعٌ نَضِيدٌ ﴾، واتە: هەروەها دارخورمای بەرز و بڵند بە هێشووی تێکپەستراوەوە.

بَابُ الْقِرَاءَةِ فِي صَلَاةِ الْفَجْرِ يَوْمَ الْجُمُعَةِ

باسی خوێندنی قوڕئان لە نوێژی بەیانی ڕۆژی جومعەدا

١٥٦. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه يَقْرَأُ فِي صَلَاةِ الصُّبْحِ يَوْمَ الْجُمُعَةِ: ﴿ الم (1) تَنْزِيلُ ﴾ السَّجْدَةَ: 2، وَ: ﴿ هلْ أَتَى عَلَى الْإِنْسَانِ ﴾ الانسان: 2.

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەری خوا لە نوێژی بەیانی ڕۆژی جومعەدا سووڕەتی: ﴿ الم (1) تَنْزِيلُ ﴾، و: ﴿ هلْ أَتَى عَلَى الْإِنْسَانِ ﴾ـی دەخوێند. (واتە: سووڕەتەکانی: السجدة و الإنسان).

بَابُ الْقِرَاءَةِ فِي الظُّهرِ وَالْعَصْرِ

باسی خوێندنی قوڕئان لە نوێژی نیوەڕۆ و عەسردا

١٥٧. عَنْ قَزَعَةَ h قَالَ: سَأَلْتُ أَبَا سَعِيدٍ الْخُدْرِيَّ h، عَنْ صَلَاةِ رَسُولِ اللَّه ، فَقَالَ: لَيْسَ لَكَ فِي ذَلِكَ خَيْرٌ، قُلْتُ: بَيِّنْ، رَحِمَكَ اللَّه، قَالَ: كَانَتِ الصَّلَاةُ تُقَامُ لِرَسُولِ اللَّه الظُّهرَ، فَيَخْرُجُ أَحَدُنَا إِلَى الْبَقِيعِ، فَيَقْضِي حَاجَتَه، فَيَجِيءُ فَيَتَوَضَّأُ، فَيَجِدُ رَسُولَ اللَّه فِي الرَّكْعَةِ الْأُولَى مِنَ الظُّهرِ.

قەزەعە h دەڵێت: پرسیارم لە ئەبو سەعیدی خودری h کرد دەربارەی نوێژی پێغەمبەری خوا ، ئەویش گوتی: (لە وەڵامی ئەو پرسیارە) هیچ چاکەیەکت بۆ نییە (چونکە دەیزانی کە پێشی بڵێت ناتوانێت بیکات، بۆیە گوتی خێری لێ ناکەیت)، قەزەعە دەڵێت: گوتم: بۆم ڕوون بکەوە ڕەحمەتی خوات لێ بێت، گوتی: قامەتی نوێژ بۆ پێغەمبەری خوا دەکرا بۆ نوێژی نیوەڕۆ، یەکێک لە ئێمە (دەیتوانی) بچێت بۆ بەقیع لەوێ پێویستییەکەی جێبەجێ بکات و بێتەوە دەستنوێژ بشوات، ئەو جاریش دەیبینی کە پێغەمبەری خوا هەر لە ڕکاتی یەکەمی نوێژی نیوەڕۆدایە.

بَابُ الْقِرَاءَةِ فِي صَلَاةِ الْمَغْرِبِ

باسی خوێندنی قوڕئان لە نوێژی شێواندا

١٥٨. عَنْ جُبَيْرِ بْنِ مُطْعِمٍ h قَالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ يَقْرَأُ فِي الْمَغْرِبِ بِالطُّورِ، قَالَ جُبَيْرٌ h فِي غَيْرِ هذَا الْحَدِيثِ: فَلَمَّا سَمِعْتُه يَقْرَأُ: ﴿ أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ همُ الْخَالِقُونَ ﴾ الطور: 35، إِلَى قَوْلِه: ﴿ فَلْيَأْتِ مُسْتَمِعُهمْ بِسُلْطَانٍ مُبِينٍ ﴾ الطور: 38، كَادَ قَلْبِي يَطِيرُ.

جوبەیری کوڕی موتعیم h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو کە لە نوێژی شێواندا سووڕەتی (الطور)ـی دەخوێند. جوبەیر h له‌ جگە لەم فەرموودەیەدا، دەڵێت: کاتێک گوێم لێ بوو کە (پێغەمبەر ) ئەم ئایەتانەی دەخوێند: ﴿ أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ همُ الْخَالِقُونَ ﴾، واتە: ئایا ئەوان لە خۆیانەوە دروست بوون یان خۆیان دروستکەری خۆیانن، تا دەگاتە ئەوەی: ﴿ فَلْيَأْتِ مُسْتَمِعُهمْ بِسُلْطَانٍ مُبِينٍ ﴾، واتە: جا (ئەگەر ڕاست دەکەن) با گوێگرەکەیان بەڵگەیەکی ڕوون بهێنێت. (جوبەیر دەڵێت:) خەریک بوو دڵم بفڕێت (لەبەر ڕوون و ئاشکرایی هەق و دەرکەوتنی ناهەق بۆم).

بَابُ الْقِرَاءَةِ فِي صَلَاةِ الْعِشَاءِ

باسی خوێندنی قوڕئان لە نوێژی خەوتناندا

١٥٩. عَنِ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ k: أَنَّه صَلَّى مَعَ النَّبِيِّ الْعِشَاءَ الْآخِرَةَ، قَالَ: فَسَمِعْتُه يَقْرَأُ بِالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ.

بەڕائی کوڕی عازیب k کە لەگەڵ پێغەمبەر نوێژی خەوتنانی کردووە ده‌ڵێت: گوێبیستی (پێغەمبەری خوا ) بووم کە سووڕەتی (التين)ـی دەخوێند.

بَابُ الْقِرَاءَةِ خَلْفَ الْإِمَامِ

باسی خوێندنی قوڕئان لەدوای ئیمام (لە نوێژدا)

١٦٠. عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ h أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «لَا صَلَاةَ لِمَنْ لَمْ يَقْرَأْ فِيها بِفَاتِحَةِ الْكِتَابِ».

عوبادەی کوڕی صامیت h دەڵێت: پێغەمبەر فەرموویەتی: «هەر کەسێک لە نوێژدا فاتیحە نەخوێنێت نوێژەکەی بەرناکەوێت».

بَابُ إِذَا قَرَأَ الْإِمَامُ فَأَنْصِتُوا

باسی بێدەنگبوون کاتێک ئیمام قوڕئان دەخوێنێ (لە نوێژدا)

١٦١. عَنِ ابْنِ أُكَيْمَةَ h قَالَ: سَمِعْتُ أَبَا هرَيْرَةَ h يَقُولُ: صَلَّى النَّبِيُّ بِأَصْحَابِه صَلَاةً، نَظُنُّ أَنَّها الصُّبْحُ، فَقَالَ: «هلْ قَرَأَ مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ؟»، قَالَ رَجُلٌ: أَنَا، قَالَ: «إِنِّي أَقُولُ مَا لِي أُنَازَعُ الْقُرْآنَ».

ئیبن ئوکەیمە h دەڵێت: گوێم لە ئەبو هوڕەیڕە h بوو دەیگوت: پێغەمبەر بەرنوێژیی بۆ هاوەڵانی کرد لە یەکێک لە نوێژەکان کە پێم وایە نوێژی بەیانی بوو، ئینجا فەرمووی: «ئایا هیچ یەکێک لە ئێوە (لەگەڵ مندا) قوڕئانی خوێند؟»، پیاوێک گوتی: من بووم، (پێغەمبەری خوا ) فەرمووی: «ئەوە بۆیە (لە دڵی خۆمدا) ده‌مگوت دەبێت بۆ بەربەرەکانیم بکرێت (لە قوڕئانخوێندندا)».

بَابُ الْجَهرِ بِآمِينَ

باسی دەنگبەرزكردنەوە بە (آمین) دوای فاتیحە

١٦٢. عَنْ عَائِشَةَ i عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَا حَسَدَتْكُمُ الْيَهودُ عَلَى شَيْءٍ، مَا حَسَدَتْكُمْ عَلَى السَّلَامِ وَالتَّأْمِينِ».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتی: «جوولەکە لە هیچ شتێک هێندە حەسوودیتان پێ نابەن وەکوو لە سەلامکردن و گوتنی: ئامین، حەسوودیتان پێ دەبەن».

بَابُ رَفْعِ الْيَدَيْنِ إِذَا رَكَعَ، وَإِذَا رَفَعَ رَأْسَه مِنَ الرُّكُوعِ

باسی دەستبەرزکردنەوە لە کاتی ڕکووعبردن و هەستانەوە لە ڕکووع

١٦٣. عَنْ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّه ، إِذَا افْتَتَحَ الصَّلَاةَ رَفَعَ يَدَيْه حَتَّى يُحَاذِيَ بِهمَا مَنْكِبَيْه، وَإِذَا رَكَعَ، وَإِذَا رَفَعَ رَأْسَه مِنَ الرُّكُوعِ، وَلَا يَرْفَعُ بَيْنَ السَّجْدَتَيْنِ.

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوام بینیوە کاتێک دەستی دەکرد بە نوێژ دەستەکانی بەرز دەکردەوە تاکوو ئاستی شانەکانی، هەروەها لە کاتی ڕکووع و هەڵسانەوەش لە ڕکووع (بە هەمان شێوە دەستی بەرز دەکردەوە)، بەڵام لە نێوان دوو سوجدەکاندا دەستی بەرز نەدەکردەوە.

بَابُ الرُّكُوعِ فِي الصَّلَاةِ

باسی ڕکووع لە نوێژدا

١٦٤. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّه إِذَا رَكَعَ لَمْ يَشْخَصْ رَأْسَه، وَلَمْ يُصَوِّبْه، وَلَكِنْ بَيْنَ ذَلِكَ.

عائیشە i دەڵێت: کاتێک پێغەمبەری خوا ڕکووعی دەبرد نە سەری بەرز دەکردەوە، نە نزمیش، بەڵکوو لەو نێوانەدا بوو.

١٦٥. عَنْ عَلِيِّ بْنِ شَيْبَانَ h وَكَانَ مِنَ الْوَفْدِ، قَالَ: خَرَجْنَا إِلَى رَسُولِ اللَّه ، فَبَايَعْنَاه وَصَلَّيْنَا خَلْفَه، فَلَمَحَ بِمُؤْخِرِ عَيْنِه رَجُلًا، لَا يُقِيمُ صَلَاتَه، -يَعْنِي: صُلْبَه- فِي الرُّكُوعِ وَالسُّجُودِ، فَلَمَّا قَضَى النَّبِيُّ الصَّلَاةَ، قَالَ: «يَا مَعْشَرَ الْمُسْلِمِينَ لَا صَلَاةَ لِمَنْ لَا يُقِيمُ صُلْبَه فِي الرُّكُوعِ وَالسُّجُودِ».

عەلی کوڕی شەیبان h کە لەگەڵ وەفدێک بووە، دەڵێت: دەرچووین تاکوو هاتینە خزمەت پێغەمبەری خوا ، دەڵێت: ئێمەش پەیمانمان پێ دا و نوێژمان لەدوایەوە کرد، ئینجا (پێغەمبەر ) بە نیگای چاوەکانی پیاوێکی بینی لەدواوە کە لە نوێژدا تەواو پشتی ڕاست ناکاتەوە لە ڕکووع و سوجدەدا، جا کاتێک پێغەمبەر لە نوێژەکەی تەواو بوو فەرمووی: «ئەی کۆمەڵی موسوڵمانان هەر کەسێک لە ڕکووع و سوجدەدا پشتی ڕاست نەکاتەوە نوێژەکەی دروست نییە».

بَابُ مَا يَقُولُ إِذَا رَفْعِ رَأْسَه مِنَ الرُّكُوعِ

باسی ئەوەی کە لەدوای هەستانەوە لە ڕکووع دەگوترێت

١٦٦. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h: أَنَّه سَمِعَ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «إِذَا قَالَ الْإِمَامُ: سَمِعَ اللَّه لِمَنْ حَمِدَه، فَقُولُوا: اللَّهمَّ رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ».

ئەبو سەعیدی خودری h دەگێڕێتەوە: گوێی لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «هەرکات پێشنوێژ (ئیمام) گوتی: سَمِعَ اللَّه لِمَنْ حَمِدَه، ئێوەش بڵێن: رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ».

بَابُ السُّجُودِ

باسی سوجدەبردن

١٦٧. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «أُمِرْتُ أَنْ أَسْجُدَ عَلَى سَبْعٍ، وَلَا أَكُفَّ شَعَرًا، وَلَا ثَوْبًا». قَالَ ابْنُ طَاوُسٍ: فَكَانَ أَبِي يَقُولُ: الْيَدَيْنِ وَالرُّكْبَتَيْنِ وَالْقَدَمَيْنِ، وَكَانَ يَعُدُّ الْجَبْهةَ وَالْأَنْفَ وَاحِدَاً.

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «فەرمانم پێ کراوە، کە لەسەر حەوت (ئەندامی جەستە) سوجدە بەرم، (لە کاتی نوێژدا) نە پرچ و نە پۆشاکم نەپێچمەوە و خڕیان نەکەمەوە». ئیبن تاوس دەڵێت: باوکم دەیگوت حەوتەکان بریتین لە: دوو دەستەکان و دوو ئەژنۆکان و هەردوو پێیەکان،‌ نێوچاوان و لووتی بە یەک دادەنا.

بَابُ التَّسْبِيحِ فِي الرُّكُوعِ وَالسُّجَودِ

باسی زیکری نێو ڕکووع و سوجدە

١٦٨. عَنْ حُذَيْفَةَ بْنِ الْيَمَانِ k: أَنَّه سَمِعَ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ إِذَا رَكَعَ: «سُبْحَانَ رَبِّيَ الْعَظِيمِ»، ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، وَإِذَا سَجَدَ قَالَ: «سُبْحَانَ رَبِّيَ الْأَعْلَى»، ثَلَاثَ مَرَّاتٍ.

حوزەیفەی کوڕی یەمان k دەگێڕێتەوە: گوێی لە پێغەمبەری خوا بووە کە کاتێک ڕکووعی دەبرد سێ جار دەیفەرموو: «سُبْحَانَ رَبِّيَ الْعَظِيمِ»، وە کاتێک سوجدەی دەبرد سێ جار دەیفەرموو: «سُبْحَانَ رَبِّيَ الْأَعْلَى».

بَابُ الِاعْتِدَالِ فِي السُّجُودِ

باسی ڕێک و ڕاستبوون لە سوجدەدا

١٦٩. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِذَا سَجَدَ أَحَدُكُمْ فَلْيَعْتَدِلْ، وَلَا يَفْتَرِشْ ذِرَاعَيْه افْتِرَاشَ الْكَلْبِ».

جابیر h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەگەر یەکێکتان سوجدەی برد، با هاوسەنگ بێت (لە بەینی ڕاخستن و دانانی دەست و باسک لەسەر زەوی و لە نێوان جیاکردنەوەی دەست و باسک لە تەنیشتەکانی و لکاندنیان)، دەستەکانی بە شێوەیەک ڕانەکێشێت لەسەر زەوی هەر وەکوو چۆن سەگ ڕایاندەکێشێت».

بَابُ الْجُلُوسِ بَيْنَ السَّجْدَتَيْنِ

باسی دانیشتن لە نێوان دوو سوجدەدا

١٧٠. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّه ، إِذَا رَفَعَ رَأْسَه مِنَ الرُّكُوعِ لَمْ يَسْجُدْ حَتَّى يَسْتَوِيَ قَائِمًا، فَإِذَا سَجَدَ فَرَفَعَ رَأْسَه، لَمْ يَسْجُدْ حَتَّى يَسْتَوِيَ جَالِسًا، وَكَانَ يَفْتَرِشُ رِجْلَه الْيُسْرَى.

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا کاتێک لە ڕکووع سەری بەرز دەکردەوە (هەڵدەستایەوە)، نەدەچوویە سوجدە تاکوو تەواو بەپێوە ڕێک نەبووبایەوە (ئەوجار سوجدەی دەبرد)، کاتێک سوجدەی دەبرد و سەری لە سوجدە بەرز دەکردەوە، نەدەچووە سوجدە تاکوو بەدانیشتنەوە (پشتی) ڕێک نەبووبایەوە (ئینجا دەچووە سوجدە)، لە دانیشتنی نێوان سوجدەکاندا لاقی چەپی ڕادەخست.

بَابُ مَا يَقُولُ بَيْنَ السَّجْدَتَيْنِ

باسی زیکری نێوان سوجدەکان

١٧١. عَنْ حُذَيْفَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يَقُولُ بَيْنَ السَّجْدَتَيْنِ: «رَبِّ اغْفِرْ لِي، رَبِّ اغْفِرْ لِي».

حوزەیفە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر لە نێوان سوجدەکاندا دوو جار دەیفەرموو: «(رَبِّ اغْفِرْ لِي، رَبِّ اغْفِرْ لِي)، واتە: پەروەردگارە لێم خۆش بە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي التَّشَهدِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی زیکر لە تەحییاتدا

١٧٢. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه يُعَلِّمُنَا التَّشَهدَ كَمَا يُعَلِّمُنَا السُّورَةَ مِنَ الْقُرْآنِ، فَكَانَ يَقُولُ: «التَّحِيَّاتُ الْمُبَارَكَاتُ الصَّلَوَاتُ الطَّيِّبَاتُ لِلَّه، السَّلَامُ عَلَيْكَ أَيُّها النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللَّه وَبَرَكَاتُه، السَّلَامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّه الصَّالِحِينَ، أَشْهدُ أَنْ لَا إِلَه إِلَّا اللَّه، وَأَشْهدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُه وَرَسُولُه».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەری خوا خوێندنی تەحییاتی فێر دەکردین هەر وەک چۆن سووڕەتێکی قوڕئانی فێر دەکردین، جا دەیفەرموو: «هەرچی قەدر و ڕێزە چ گوفتار، چ کردار، هەرچی سەرچاوەی پاکی و خاوێنییە ئەوانە لە ڕاستییدا هەموویان شاییستەی خوان، دروودی خوا لەسەر تۆ ئەی پێغەمبەر لەگەڵ ڕەحمەت و بەرەکەتی خوا، دروود و سەلام لەسەر ئێمەش وە لەسەر هەموو بەندە باشەکانی خوا، شایەتی و گەواهی دەدەم کە هیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە جگە لە خوا، شایەتی دەدەم کە موحەممەد بەندە و نێردراوی خوایە».

بَابُ الصَّلَاةِ عَلَى النَّبِيِّ ﷺ

باسی سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر 

١٧٣. عَنِ ابْنِ أَبِي لَيْلَى h قَالَ: لَقِيَنِي كَعْبُ بْنُ عُجْرَةَ h فَقَالَ: أَلَا أُهدِي لَكَ هدِيَّةً؟ خَرَجَ عَلَيْنَا رَسُولُ اللَّه ، فَقُلْنَا: قَدْ عَرَفْنَا السَّلَامَ عَلَيْكَ، فَكَيْفَ الصَّلَاةُ عَلَيْكَ؟ قَالَ: «قُولُوا: اللَّهمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ».

ئیبن ئەبو لەیلا h ده‌ڵێت: کەعبی کوڕی عوجڕە h هاتە لام و گوتی: ئایا دیارییەکت پێ نەدەم؟ (جا گوتی:) پێغەمبەری خوا هاتە لامان، ئێمەش پێمان گوت: لە ڕاستیدا ئێمە فێر بووین کە چۆن سەلامت لێ بکەین، ئەی سەڵاواتدان لەسەر جەنابت چۆنە و چۆن دەبێت؟ (پێغەمبەریش ) فەرمووی: «بڵێن: اللَّهمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ».

بَابُ الْإِشَارَةِ فِي التَّشَهدِ

باسی ئاماژەی (پەنجەی شایەتمان) لە تەحییاتدا

١٧٤. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ إِذَا جَلَسَ فِي الصَّلَاةِ، وَضَعَ يَدَيْه عَلَى رُكْبَتَيْه، وَرَفَعَ إِصْبَعَه الْيُمْنَى الَّتِي تَلِي الْإِبْهامَ، فَيَدْعُو بِها، وَالْيُسْرَى عَلَى رُكْبَتِه بَاسِطَها عَلَيْها.

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: هەر کات پێغەمبەری خوا دادەنیشت لە نوێژدا، ئەوە دەستەکانی لەسەر ئەژنۆکانی دادەنا و پەنجەی (شایەتمانی) دەستی ڕاستی کە لەدوای پەنجە گەورەیە بەرزی دەکردەوە و دوعای پێ دەکرد، (دەستی) چەپیشی لەسەر ئەژنۆی (چەپی) دادەنا و درێژی دەکرد.

بَابُ التَّسْلِيمِ

باسی سەلامدانەوەی نوێژ

١٧٥. عَنْ عَبْدِ اللَّه h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه كَانَ يُسَلِّمُ عَنْ يَمِينِه وَعَنْ شِمَالِه حَتَّى يُرَى بَيَاضُ خَدِّه، «السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّه».

عەبدوڵڵا h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا بە لای ڕاست و چەپدا سەلامی دەدایەوە (بەجۆرێک سەلامی دەدایەوە) تاوه‌كوو سپییەتی ڕوومەتی دەبینرا، (وتەی سەلامدانەوەکەی ئاوا بوو کە دەیفەرموو:) «السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّه».

بَابُ مَا يُقَالُ بَعْدَ التَّسْلِيمِ

باسی ئەوەی کە لەدوای سەلامدانەوە دەگوترێت

١٧٦. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّه إِذَا سَلَّمَ لَمْ يَقْعُدْ إِلَّا مِقْدَارَ مَا يَقُولُ:«اللَّهمَّ أَنْتَ السَّلَامُ، وَمِنْكَ السَّلَامُ، تَبَارَكْتَ يَا ذَا الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا کاتێک سەلامی دەدایەوە تەنها بەئەندازەی ئەوەندە (بەرامبەر قیبلە) دادەنیشت کە بفه‌رمووێت: «خوایە تۆ خۆت خاوەنی ئاشتی و هێمنی، ئاشتی هەر لە تۆوەیە، بەرز و پیرۆزیت خاوەنی شکۆ و ڕێزیت».

١٧٧. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يَقُولُ إِذَا صَلَّى الصُّبْحَ حِينَ يُسَلِّمُ: «اللَّهمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ عِلْمًا نَافِعًا، وَرِزْقًا طَيِّبًا، وَعَمَلًا مُتَقَبَّلًا».

ئوم سەلەمە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا کە نوێژی بەیانی دەکرد و سەلامی دەدایەوە دەیفەرموو: «خوایە داوای زانستێکت لێ دەکەم کە سوودبەخش بێت (بۆ دونیا و قیامەت) و (داوای) ڕۆزی حەڵاڵ و پاکت لێ دەکەم، وە کردەوەیەک کە وەرگیراو بێت».

بَابُ إِذَا حَضَرَتِ الصَّلَاةُ وَوُضِعَ الْعَشَاءُ

باسی کاتێک کاتی نوێژ دێت و نانی ئێوارەش دانراوە

١٧٨. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «إِذَا وُضِعَ الْعَشَاءُ، وَأُقِيمَتِ الصَّلَاةُ، فَابْدَءُوا بِالْعَشَاءِ».

ئەنەسی کوڕی مالیک h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «کاتێک نانی ئێوارە دانرا و قامەتیش بۆ نوێژ کرا، سەرەتا دەست بە نانخواردنەکە بکەن».

بَابُ الْجَمَاعَةِ فِي اللَّيْلَةِ الْمَطِيرَةِ

باسی نوێژی بەكۆمەڵ لە شەوی باراناویدا

١٧٩. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه يُنَادِي مُنَادِيه فِي اللَّيْلَةِ الْمَطِيرَةِ، أَوِ اللَّيْلَةِ الْبَارِدَةِ ذَاتِ الرِّيحِ: صَلُّوا فِي رِحَالِكُمْ.

ئیبن عومەر k دەڵێت: لە شەوی باراناویدا، یان لە شەوێکدا کە سارد بووایە و بای هاتبایە، ئەوە بانگبێژەکەی پێغەمبەری خوا بانگی ڕادەهێشت کە لە شوێن و ماڵەکانی خۆتاندا نوێژ بکەن.

بَابُ الْمُرُورِ بَيْنَ يَدَيِ الْمُصَلِّي

باسی ڕۆیشتن بەبەردەم نوێژخوێندا

١٨٠. عَنْ بُسْرِ بْنِ سَعِيدٍ h قَالَ: أَرْسَلُونِي إِلَى زَيْدِ بْنِ خَالِدٍ h أَسْأَلُه عَنِ الْمُرُورِ، بَيْنَ يَدَيِ الْمُصَلِّي، فَأَخْبَرَنِي عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَأَنْ يَقُومَ أَرْبَعِينَ، خَيْرٌ لَه مِنْ أَنْ يَمُرَّ بَيْنَ يَدَيْه». قَالَ سُفْيَانُ: فَلَا أَدْرِي أَرْبَعِينَ سَنَةً، أَوْ شَهرًا، أَوْ صَبَاحًا، أَوْ سَاعَةً.

بوسری کوڕی سەعید h دەڵێت: ناردیانم بۆ لای زەیدی کوڕی خالید h تاکوو پرسیاری حوکمی ڕۆیشتن بەبەردەم نوێژخوێنیدا لێ بکەم، ئەویش لە پێغەمبەرەوە بۆی گێڕامەوە کە فەرموویەتی: «ئەگەر (کەسێک) چل ڕابوەستێت بۆی باشترە لەوەی بەپێش نوێژخوێندا تێبپەڕێت». سوفیان دەڵێت: جا نازانم (مەبەستی لە چلەکە) چل ساڵ بوو، یان چل مانگ بوو، یان چل ڕۆژ بوو، یان چل سەعات بوو.

بَابُ النَّهيِ أَنْ يُسْبَقَ الْإِمَامُ بِالرُّكُوعِ وَالسُّجُودِ

باسی قەدەغەکردنی پێشکەوتنی پێشنوێژ (ئیمام) لە سوجدە و ڕکووعدا

١٨١. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ يُعَلِّمُنَا أَنْ: لَا نُبَادِرَ الْإِمَامَ بِالرُّكُوعِ، وَالسُّجُودِ، وَإِذَا كَبَّرَ فَكَبِّرُوا، وَإِذَا سَجَدَ فَاسْجُدُوا.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەر فێری دەکردین کە لە سوجدە و ڕکووعدا پێش ئیمام نەکەوین، وە (دەیفەرموو) کە ئیمام (الله أكبر)ـی کرد ئێوەش بیکەن، ئەگەر ڕۆیشتە سوجدە ئێوەش سوجدە بەرن، (واتە: پێشی مەکەون هەمیشە لەدوای ئەو بن).

بَابُ مَنْ يُسْتَحَبُّ أَنْ يَلِيَ الْإِمَامَ

باسی ئەوانەی کە سوننەتە ڕاستەوخۆ لەدوای ئیمام بن

١٨٢. عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ الْأَنْصَارِيِّ h قَالَ كَانَ رَسُولُ اللَّه يَمْسَحُ مَنَاكِبَنَا فِي الصَّلَاةِ وَيَقُولُ: «لَا تَخْتَلِفُوا فَتَخْتَلِفَ قُلُوبُكُمْ، لِيَلِيَنِّي مِنْكُمْ أُولُو الْأَحْلَامِ وَالنُّهى، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهمْ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهمْ».

ئەبو مەسعوودی ئەنصاڕی h دەڵێت: پێغەمبەری خوا دەستی بە شانماندا دەهێنا لە کاتی نوێژدا دەیفەرموو: «ڕیزەکە تێک مەدەن (ڕیزی نوێژی به‌كۆمەڵ)، چونکە (تێکدانی ڕیزی نوێژ) دەبێتە هۆی جیاوازی و لێکترازانی دڵەکانتان، ئینجا با ئەوانەی پێگەیشتوو و ئەقڵ کامڵن لەدوای منەوە بن، ئەوجار ئەوانەی لەو تایبەتمەندییە لەوان نزیکن، ئەوجار ئەوانەی دوای ئەوان».

بَابُ مَنْ أَحَقُّ بِالْإِمَامَةِ

باسی ئەوەی کە کێ شاییستەترە ببێتە ئیمام (پێشنوێژ)

١٨٣. عَنْ أَبي مَسْعُودٍ h يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «يَؤُمُّ الْقَوْمَ أَقْرَؤُهمْ لِكِتَابِ اللَّه، فَإِنْ كَانَتْ قِرَاءَتُهمْ سَوَاءً، فَلْيَؤُمَّهمْ أَقْدَمُهمْ هجْرَةً، فَإِنْ كَانَتِ الْهجْرَةُ سَوَاءً، فَلْيَؤُمَّهمْ أَكْبَرُهمْ سِنًّا، وَلَا يُؤُمُّ الرَّجُلُ فِي أَهلِه، وَلَا فِي سُلْطَانِه، وَلَا يُجْلَسْ عَلَى تَكْرِمَتِه فِي بَيْتِه إِلَّا بِإِذْنٍ، أَوْ بِإِذْنِه».

ئەبو مەسعوود h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەو کەسە پێشنوێژیی بۆ خەڵکەکەی دەکات کە شارەزاترینە لە خوێندنەوەی قوڕئان (یان بە مانا و خوێندنی قوڕئان)، خۆ ئەگەر لە جوانخوێندنی قوڕئاندا وەکوو یەک بوون، ئەوە کامیان زووتر کۆچی کردووە (بۆ مەدینە) با ئەو پێش بکەوێت، جا ئەگەر لە کۆچکردنیشدا وەکوو یەک بوون، با کامیان گەورەترە ئەویان پێش بکەوێت، با هیچ پیاوێک پێشنوێژیی بۆ کەس نەکات کە خاوەن ماڵە، یان خاوەن دەسەڵاتی ئەم شوێنەیە، با لەو شوێنەی کە خاوەن ماڵ بۆ خۆی لێی دادەنیشێت و تایبەتە بە خۆی، لێی دانەنیشێت، مەگەر بە مۆڵەتی کەسەکە خۆی نەبێت».

بَابُ مَا يَجِبُ عَلَى الْإِمَامُ

باسی ئەو شتەی کە لەسەر ئیمام پێویستە

١٨٤. عَنْ أَبِي عَلِيٍّ الْهمْدَانِيِّ: أَنَّه خَرَجَ فِي سَفِينَةٍ فِيها عُقْبَةُ بْنِ عَامِرٍ الْجُهنِيُّ h، فَحَانَتْ صَلَاةٌ مِنَ الصَّلَوَاتِ، فَأَمَرْنَاه أَنْ يَؤُمَّنَا، وَقُلْنَا لَه: إِنَّكَ أَحَقُّنَا بِذَلِكَ، أَنْتَ صَاحِبُ رَسُولِ اللَّه ، فَأَبَى، فَقَالَ: إِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «مَنْ أَمَّ النَّاسَ فَأَصَابَ، فَالصَّلَاةُ لَه وَلَهمْ، وَمَنِ انْتَقَصَ مَنْ ذَلِكَ شَيْئًا، فَعَلَيْه، وَلَا عَلَيْهمْ».

ئەبو عەلی هەمدانی دەگێڕێتەوە: لەگەڵ کەشتییەک دەرچوو عوقبەی کوڕی عامیری جوهەنی h تێدا بوو، جا کاتی نوێژێک لە نوێژەکان هات و ئێمەش داوامان لێ کرد کە پێشنوێژیمان بۆ بکات، پێمان گوت: تۆ لە ئێمە شاییستەتریت، تۆ هاوەڵی پێغەمبەری خوای ، ئەویش نەیکرد و گوتی: من لە پێغەمبەری خوا گوێم لێ بوو کە دەیفەرموو: «هەر کەسێک بەتەواوی پێشنوێژیی بۆ خەڵک بکات، ئەوە پاداشتەکەی بۆ خۆی و بۆ خەڵکەکەیە، هەر کەسێک بەناتەواوی بیکات، ئەوە گوناهەکەی لەسەر خۆیەتی و خەڵکەکە هیچیان لەسەر نییە».

بَابُ مَنْ أَمَّ قَوْمًا فَلْيُخَفِّفْ

باسی ئەوە کە هەر کەسێك پێشنوێژیی بۆ خەڵک دەکات با (نوێژەكەی) سووك بکات

١٨٥. عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ h قَالَ: أَتَى النَّبِيَّ رَجُلٌ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّه، إِنِّي لَأَتَأَخَّرُ فِي صَلَاةِ الْغَدَاةِ مِنْ أَجْلِ فُلَانٍ لِمَا يُطِيلُ بِنَا فِيها، قَالَ: فَمَا رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّه قَطُّ فِي مَوْعِظَةٍ أَشَدَّ غَضَبًا مِنْه يَوْمَئِذٍ، فَقَالَ: «يَا أَيُّها النَّاسُ إِنَّ مِنْكُمْ مُنَفِّرِينَ، فَأَيُّكُمْ مَا صَلَّى بِالنَّاسِ، فَلْيُجَوِّزْ؛ فَإِنَّ فِيهمُ الضَّعِيفَ، وَالْكَبِيرَ، وَذَا الْحَاجَةِ».

ئەبو مەسعوود h دەڵێت: پیاوێک هاتە خزمەت پێغەمبەر ، گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا، من لە نوێژی بەیانی خۆم دوا دەخەم لەبەر فڵانە کەس، چونکە نوێژەکەمان زۆر لەسەر درێژ دەکاتەوە، (ئەبو مەسعوود) گوتی: هەرگیز پێغەمبەری خوام نەبینیوە بەم شێوەیە لە کاتی ئامۆژگاریکردندا توڕە بێت وەک ئەو ڕۆژە، ئینجا فەرمووی: «ئەی خەڵکینە بەڕاستی ئێوە هەندێکتان تێدایە کە خەڵکی دوور دەخەنەوە (لە ئایین)، با هەر کەسێکتان کە پێشنوێژیی بۆ خەڵک دەکات نوێژەکەی کورت بێت، چونکە بەڕاستی خەڵکی کەمتوانا و بەتەمەن و خاوەن کارتان لەنێودایە».

١٨٦. عَنْ عُثْمَانُ بْنُ أَبِي الْعَاصِ h: أَنَّ آخِرَ مَا قَالَ لِي رَسُولُ اللَّه : «إِذَا أَمَمْتَ قَوْمًا فَأَخِفَّ بِهمْ».

عوسمانی کوڕی ئەبو عاص h دەگێڕێتەوە: کۆتا شتێک کە پێغەمبەری خوا بە منی فەرموو: «ئەگەر پێشنوێژیت بۆ خەڵکانێک کرد ئەوە لەسەریان سووک و ئاسان بکە (درێژی مەکەوە)».

بَابُ الْإِمَامِ يُخَفِّفُ الصَّلَاةِ إِذَا حَدَثَ أَمْرٌ

باسی هەرکات شتێک ڕووی دا ئیمام نوێژەکەی سووك و کورت دەکاتەوە

١٨٧. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنِّي لَأَدْخُلُ فِي الصَّلَاةِ، وَإِنِّي أُرِيدُ إِطَالَتَها، فَأَسْمَعُ بُكَاءَ الصَّبِيِّ، فَأَتَجَوَّزُ فِي صَلَاتِي، مِمَّا أَعْلَمُ لِوَجْدِ أُمِّه بِبُكَائِه».

ئەنەسی کوڕی مالیک h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «لە ڕاستیدا کاتێك دەچمە نێو نوێژ و دەمەوێت نوێژەکە درێژ بکەمەوە، لەو کاتەدا گریانی منداڵ دەبیستم، بۆیە نوێژەکە کورت دەکەمەوە، چونکە دەزانم کە دایک چەند ناڕەحەت دەبێت کاتێك گوێی لە دەنگی گریانی منداڵەکەیەتی».

بَابُ إِقَامَةِ الصُّفُوفِ

باسی ڕێکخستنی ڕیزی نوێژخوێنان

١٨٨. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «سَوُّوا صُفُوفَكُمْ، فَإِنَّ تَسْوِيَةَ الصُّفُوفِ مِنْ تَمَامِ الصَّلَاةِ».

ئەنەسی کوڕی مالیک h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ڕیزەکانتان ڕێک بخەن، چونکە بەڕاستی ڕێکوپێکی ڕیزەکان لە تەواوی نوێژەکەیە».

١٨٩. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ اللَّه وَمَلَائِكَتَه يُصَلِّونَ عَلَى الَّذِينَ يَصِلُونَ الصُّفُوفَ، وَمَنْ سَدَّ فُرْجَةً رَفَعَه اللَّه بِها دَرْجَةً».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «بەڕاستی خوا و فریشتەکان سەڵاوات دەنێرن بۆ ئەوانەی کە ڕیزەکانیان بەیەک دەگەیەنن و ڕێکیان دەخەن، هەر کەسێک کەلێنێکی ڕیز پڕ بکاتەوە، خوا پلەیەک بەرزی دەکاتەوە».

🖍   تێبینی:

سەڵاوات: ئەگەر لەلایەن خواوە بێت، بە مانای ڕەحمەت و بەزەییە، ئەگەر لەلای فریشتەکانەوە بێت، بە مانای ئەوەیە دوعا دەکەن بۆ ئەو کەسە.

بَابُ صُفُوفِ النِّسَاءِ

باسی ڕیزەکانی ئافرەتان لە نوێژدا

١٩٠. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «خَيْرُ صُفُوفِ النِّسَاءِ آخِرُها، وَشَرُّها أَوَّلُها، وَخَيْرُ صُفُوفِ الرِّجَالِ أَوَّلُها، وَشَرُّها آخِرُها».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «باشترین ڕیزەکانی ئافرەتان ڕیزی کۆتاییە، خراپترینیان ڕیزی یەکەمە، باشترین ڕیزەکانی پیاوان ڕیزی یەکەمە، خراپترینیان ڕیزی کۆتاییە».

🖍   تێبینی:

چونکە لەدوای ڕیزی کۆتایی پیاوان، ڕیزی یەکەمی ئافرەتان دەست پێ دەکات، ئەوکات زۆر لێک نزیک دەبنەوە، بۆی هەیە ببێتە هۆی ئەوەی نوێژەکە نوێژێکی پڕ خشوع و تەواو و کامڵ نەبێت، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئافرەتان و پیاوان بەیەکەوە لە یەک شوێن و لە یەک کاتدا نوێژی بەکۆمەڵ بکەن، بەبێ بوونی پەردەیەک لەنێوانیاندا.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الدُّعَاءِ فِي الِاسْتِسْقَاءِ

باسی نوێژی داواکردنی بارانبارین

١٩١. عَنْ شُرَحْبِيلَ بْنِ السِّمْطِ h: أَنَّه قَالَ لِكَعْبٍ h: يَا كَعْبُ بْنَ مُرَّةَ حَدِّثْنَا عَنْ رَسُولِ اللَّه وَاحْذَرْ، قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّه اسْتَسْقِ اللَّه فَرَفَعَ رَسُولُ اللَّه يَدَيْه فَقَالَ: «اللَّهمَّ اسْقِنَا غَيْثًا مَرِيئًا مَرِيعًا طَبَقًا عَاجِلًا غَيْرَ رَائِثٍ، نَافِعًا غَيْرَ ضَارٍّ»، قَالَ: فَمَا جَمَّعُوا حَتَّى أُحْيُوا، قَالَ: فَأَتَوْه فَشَكَوْا إِلَيْه الْمَطَرَ، فَقَالُوا يَا رَسُولَ اللَّه: تَهدَّمَتِ الْبُيُوتُ، فَقَالَ: «اللَّهمَّ حَوَالَيْنَا وَلَا عَلَيْنَا»، قَالَ: فَجَعَلَ السَّحَابُ يَنْقَطِعُ يَمِينًا وَشِمَالًا.

شوڕەحبیلی کوڕی سیمت h دەگێڕێتەوە:‌ بە کەعبی h گوتووە: ئەی کەعبی کوڕی موڕڕە، لە پێغەمبەری خواوە (فەرموودەمان) بۆ بگێڕەوە بەئاگاییەوە، گوتی: پیاوێک هاتە خزمەت پێغەمبەر گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا داوای بارانبارین لە خوا بکە، جا پێغەمبەری خوا دەستەکانی بەرز کردەوە، فەرمووی: «ئەی خوایە بارانێکمان بۆ ببارێنە کە کۆتاییەکەی خێر بێت و زۆر بێت و لەسەرخۆ بێت لە زووترین کاتدا و دوا نەکەوێت، سوودبەخش بێت و زیانبەخش نەبێت»، گوتی: نوێژی جومعەکەیان تەواو نەکردبوو خوا وەڵامی دوعاکەی دانەوە (بارانبارین دەستی پێ کرد)، گوتی: خەڵکی هاتن و سکاڵایان کرد لە دەستی زۆر بارانبارین و گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا خانووەکان له‌ناو دەچن، ئینجا (پێغەمبەری خوا ) فەرمووی: «خوایە لە دەوروبەرمان بیبارێنە بەسەرماندا مەیبارێنە»، گوتی: ئینجا هەورەکان بەلای ڕاست و چەپدا کەرت بوون (بڵاو بوونەوە).

بَابُ مَا جَاءَ فِي صَلَاةِ الْعِيدَيْنِ

باسی ئەوەی دەربارەی نوێژی دوو جەژنەکە هاتووە

١٩٢. عَنْ عَطَاءٍ h قَالَ: سَمِعْتُ ابْنَ عَبَّاسٍ k يَقُولُ: أَشْهدُ عَلَى رَسُولِ اللَّه أَنَّه صَلَّى قَبْلَ الْخُطْبَةِ، ثُمَّ خَطَبَ فَرَأَى أَنَّه لَمْ يُسْمِعِ النِّسَاءَ فَأَتَاهنَّ فَذَكَّرَهنَّ وَوَعَظَهنَّ وَأَمَرَهنَّ بِالصَّدَقَةِ، وَبِلَالٌ h قَائِلٌ بِيَدَيْه هكَذَا، فَجَعَلَتِ الْمَرْأَةُ تُلْقِي الْخُرْصَ وَالْخَاتَمَ وَالشَّيْءَ.

عەتاء h دەڵێت: گوێم لە ئیبن عەبباس k بوو دەیگوت: شایەتی دەدەم کە پێغەمبەری خوا پێش وتار نوێژی کرد، پاشان وتاری دا، ئینجا بینیی کە ئافرەتان گوێبیستی نەدەبوون، بۆیە هات بۆ لایان یادی خستنەوە و ئامۆژگاری کردن و فەرمانی پێ کردن کە خێر و چاکە بکەن، بیلالیش h پۆشاکەکەی بە دەستی ڕاخستبوو، ئینجا ئافرەتەکان گوارە و ئەنگوستیلە و شتی دیکەی لە خشڵ و زێڕ و زیویان دەخستە نێو پۆشاکەکەی بیلالەوە h.

١٩٣. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى يَوْمَ الْعِيدِ بِغَيْرِ أَذَانٍ وَلَا إِقَامَةٍ.

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر نوێژی جەژنی کرد بەبێ بانگدان و قامەتکردن.

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَمْ يُكَبِّرُ الْإِمَامُ فِي صَلَاةِ الْعِيدَيْنِ

باسی ژماره‌ی (الله أكبر)ه‌كانی نوێژی دوو جه‌ژنه‌كان

١٩٤. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّه كَبَّرَ فِي الْفِطْرِ وَالْأَضْحَى سَبْعًا وَخَمْسًا، سِوَى تَكْبِيرَتَيِ الرُّكُوعِ.

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا لە نوێژی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قورباندا حەوت و پێنج (الله أكبر)ـی دەکرد، جگە لە دوو (الله أكبر)ـەکەی چوونە ڕکووع.

بَابُ مَا جَاءَ فِي خُرُوجِ النِّسَاءِ فِي الْعِيدَيْنِ

باسی دەرچوونی ئافرەتان بۆ نوێژی دوو جەژنەکان

١٩٥. عَنْ أُمِّ عَطِيَّةَ i قَالَتْ: أَمَرَنَا رَسُولُ اللَّه أَنْ نُخْرِجَهنَّ فِي يَوْمِ الْفِطْرِ وَالنَّحْرِ، قَالَ: قَالَتْ أُمُّ عَطِيَّةَ i: فَقُلْنَا: أَرَأَيْتَ إِحْدَاهنَّ لَا يَكُونُ لَها جِلْبَابٌ؟ قَالَ: «فَلْتُلْبِسْها أُخْتُها مِنْ جِلْبَابِها».

ئوم عەتییە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرمانی پێ کردین کە ئافرەتان بهێنین لە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان و قوربان (بۆ ئامادەبوون بۆ نوێژی جەژن)، ڕاوی دەڵێت: ئوم عەتییە i گوتی: جا گوتمان: ئەی ئەگەر یەکێک عەبایەکی نەبوو (کە خۆی پێ دابپۆشێت)؟ فەرمووی: «با خوشکەکەی بە عەبایەکەی خۆی دایبپۆشێت (پێی بدات)».

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَا إِذَا اجْتَمَعَ الْعِيدَانِ فِي يَوْمٍ

باسی ئەوەی کە ئەگەر یەکێک لە جەژنەکان کەوتە ڕۆژی هەینی

١٩٦. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k عَنْ رَسُولِ اللَّه أَنَّه قَالَ: «اجْتَمَعَ عِيدَانِ فِي يَوْمِكُمْ هذَا، فَمَنْ شَاءَ أَجْزَأَه مِنَ الْجُمُعَةِ، وَإِنَّا مُجَمِّعُونَ إِنْ شَاءَ اللَّه».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «لەم ڕۆژەدا کە تێیداین دوو جەژن کۆبوونەتەوە، جا هەر کەسێک دەیکات ئەوە بۆی بەبری نوێژی هەینی دەکەوێت، ئێمە ئەگەر خوا بیەوێت نوێژی هەینی دەکەین».

بَابُ مَا جَاءَ فِي قِيَامِ اللَّيْلِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی شەونوێژ

١٩٧. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «يَعْقِدُ الشَّيْطَانُ عَلَى قَافِيَةِ رَأْسِ أَحَدِكُمْ بِاللَّيْلِ بِحَبْلٍ فِيه ثَلَاثُ عُقَدٍ، فَإِنِ اسْتَيْقَظَ فَذَكَرَ اللَّه انْحَلَّتْ عُقْدَةٌ، فَإِذَا قَامَ فَتَوَضَّأَ، انْحَلَّتْ عُقْدَةٌ، فَإِذَا قَامَ إِلَى الصَّلَاةِ انْحَلَّتْ عُقَدُه كُلُّها، فَيُصْبِحُ نَشِيطًا طَيِّبَ النَّفْسِ قَدْ أَصَابَ خَيْرًا، وَإِنْ لَمْ يَفْعَلْ أَصْبَحَ كَسِلًا خَبِيثَ النَّفْسِ لَمْ يُصِبْ خَيْراً».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «شەیتان لە بەشی دواوەی سەری هەر یەکێکتان لە شەودا بە پەتێک سێ گرێ لێ دەدات (کاتێ دەخەوێت)، جا ئەگەر (هەڵسا لە خەو) یادی خوای کرد، گرێیەک دەبێتەوە، ئەگەر هەڵسا و دەستنوێژی گرت گرێیەکی دیکە دەبێتەوە، ئینجا هەرکات هەڵسا نوێژی کرد، ئەوە هەموو گرێیەکان دەکرێنەوە، ئەوکات بەچوست و چالاکی و دڵخۆشی بەیانی دەکاتەوە و خێر و چاکەی دێتە ڕێ، خۆ ئەگەر ئەوەی نەکرد ئەوە بەتەمبەڵی و دڵناخۆشی بەیانی دەکاتەوە و چاکە نایەتە ڕێی».

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ أَيْقَظَ أَهلَه مِنَ اللَّيْلِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی ئەوەی ماڵەوە هەڵدەستێنێت لە شەودا

١٩٨. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ، وَأَبِي هرَيْرَةَ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِذَا اسْتَيْقَظَ الرَّجُلُ مِنَ اللَّيْلِ وَأَيْقَظَ امْرَأَتَه فَصَلَّيَا رَكْعَتَيْنِ كُتِبَا مِنَ الذَّاكِرِينَ اللَّه كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ».

ئەبو سەعید و ئەبو هوڕەیڕە k دەگێڕنەوە: پێغەمبەر فەرموویەتی: «هەر کاتێک پیاو لە شەودا هەڵسایەوە و خێزانەکەشی هەڵساند و دوو ڕکات نوێژیان کرد، ئەوە لەوانە دەنووسرێن کە زۆر یادی خوا دەکەن لە ژنان و لە پیاوان».

بَابٌ فِي حُسْنِ الصَّوْتِ بِالْقُرْآنِ

باسێك دەربارەی دەنگخۆشی و جوانخوێندنی قوڕئان

١٩٩. عَنْ عَائِشَةَ i زَوْجِ النَّبِيِّ ، قَالَتْ: أَبْطَأْتُ عَلَى عَهدِ رَسُولِ اللَّه لَيْلَةً بَعْدَ الْعِشَاءِ، ثُمَّ جِئْتُ فَقَالَ: «أَيْنَ كُنْتِ؟»، قُلْتُ: كُنْتُ أَسْتَمِعُ قِرَاءَةَ رَجُلٍ مِنْ أَصْحَابِكَ لَمْ أَسْمَعْ مِثْلَ قِرَاءَتِه وَصَوْتِه مِنْ أَحَدٍ، قَالَتْ: فَقَامَ وَقُمْتُ مَعَه حَتَّى اسْتَمَعَ لَه، ثُمَّ الْتَفَتَ إِلَيَّ فَقَالَ: «هذَا سَالِمٌ مَوْلَى أَبِي حُذَيْفَةَ، الْحَمْدُ لِلَّه الَّذِي جَعَلَ فِي أُمَّتِي مِثْلَ هذَا».

عائیشە i خێزانی پێغەمبەر دەڵێت: شەوێک دوای نوێژی خەوتنان خۆم دوا خست لە سەردەمی پێغەمبەری خوا ، پاشان کە هاتمەوە فەرمووی: «لەکوێ بوویت؟»، گوتم: گوێم لە قوڕئانخوێندنی یەکێک لە هاوەڵەکانت گرتبوو، کە گوێم لەو شێوە خوێندنەوە و دەنگە نەبووە لە هیچ کەسێک، ئەویش هەڵسا و منیش لەگەڵیدا هەڵسام تاکوو گوێی لێ بگرێت، پاشان ئاوڕی لە من دایەوە، فەرمووی: «ئەوە سالیمە و بەندەی ئەبو حوزەیفەیە، سوپاس و ستاییش بۆ خوا کە کەسانی ئاوای داناوە له‌نێو ئوممەتەکەمدا».

٢٠٠. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ مِنْ أَحْسَنِ النَّاسِ صَوْتًا بِالْقُرْآنِ، الَّذِي إِذَا سَمِعْتُمُوه يَقْرَأُ، حَسِبْتُمُوه يَخْشَى اللَّه».

جابیر h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «باشترین و جوانترین دەنگ بۆ قوڕئانخوێندن (دەنگی) ئەو کەسەیە کە گوێتان لە خوێندنەکەی بوو هەست بکەن کە لە خوا دەترسێت (تەنها مەبەستی ئه‌وه‌یه‌ قوڕئانخوێندنەکە بۆ ڕەزامەندیی خوا بێت)».

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ نَامَ عَنْ حِزْبِه مِنَ اللَّيْلِ

باسی ئەو کەسەی کە لە بەشە قوڕئانخوێندنی شەوەکەی خەوی لێدەکەوێت

٢٠١. عَنْ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ h يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ نَامَ عَنْ حِزْبِه، أَوْ عَنْ شَيْءٍ مِنْه، فَقَرَأَه فِيمَا بَيْنَ صَلَاةِ الْفَجْرِ وَصَلَاةِ الظُّهرِ، كُتِبَ لَه كَأَنَّمَا قَرَأَه مِنَ اللَّيْلِ».

عومەری کوڕی خەتتاب h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێك خەوی لێبکەوێت لە بەشە قوڕئانخوێندنی شەوەکەیدا، یان کەمێک لە بەشی شەوەکەی، دواتر لە نێوان نوێژی بەیانی و نیوەڕۆدا (ئەو بەشەی) خوێند، وەک ئه‌وه‌ی لە شەودا خوێندبێتی بۆی هەژمار دەکرێت».

٢٠٢. عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ h يَبْلُغُ بِه النَّبِيَّ قَالَ: «مَنْ أَتَى فِرَاشَه، وَهوَ يَنْوِي أَنْ يَقُومَ فَيُصَلِّيَ مِنَ اللَّيْلِ، فَغَلَبَتْه عَيْنُه حَتَّى يُصْبِحَ، كُتِبَ لَه مَا نَوَى، وَكَانَ نَوْمُه صَدَقَةً عَلَيْه مِنْ رَبِّه».

ئەبو دەڕداء h دەگێڕێتەوە لە پێغەمبەرەوە پێی گەیشتوە، فەرموویەتی: «هەر کەسێک هاتە سەر جێگای خەوەکەی و نییەتی ئەوەی هەبوو کە شەو هەڵسێتەوە و شەونوێژ بکات، بەڵام خەو بەسەر چاوەکانیدا زاڵ بوو تاکوو بەیانی، ئەوە ئەوەی نییەتی لێ هێناوە بۆی دەنووسرێت، خەوەکەشی دەبێتە بەخششێکی خوا کە بەسەریدا ڕژاندووە».

بَابٌ فِي كَمْ يُسْتَحَبُّ يُخْتَمُ الْقُرْآنُ

باسێك دەربارەی ئەوەی سوننەتە لە چ ماوەیەك قوڕئان خەتم بکرێت

٢٠٣. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عَمْرٍو k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «لَمْ يَفْقَه مَنْ قَرَأَ الْقُرْآنَ فِي أَقَلَّ مِنْ ثَلَاثٍ».

عەبدوڵڵای کوڕی عەمر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێک لە کەمتر لە سێ ڕۆژدا قوڕئان تەواو بکات، ئەوە لە مانا و مەبەستی تێناگات».

٢٠٤. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: لَا أَعْلَمُ نَبِيَّ اللَّه قَرَأَ الْقُرْآنَ كُلَّه حَتَّى الصَّبَاحِ.

عائیشە i دەڵێت: نەمزانیوە پێغەمبەری خوا قوڕئانی هەموو خوێندبێت تاکوو بەیانی.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْقِرَاءَةِ فِي صَلَاةِ اللَّيْلِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی خوێندنی قوڕئان لە شەونوێژدا

٢٠٥. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h يَقُولُ: قَامَ النَّبِيُّ بِآيَةٍ حَتَّى أَصْبَحَ يُرَدِّدُها وَالْآيَةُ: ﴿ إِنْ تُعَذِّبْهمْ فَإِنَّهمْ عِبَادُكَ وَإِنْ تَغْفِرْ لَهمْ فَإِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴾ المائدة: 118.

ئەو زەر h دەڵێت: پێغەمبەر بە ئایەتێک شەونوێژی کرد تاکوو بەیانی دووبارەی دەکردەوە، ئەویش ئەو ئایەتە بوو: ﴿ إِنْ تُعَذِّبْهمْ فَإِنَّهمْ عِبَادُكَ وَإِنْ تَغْفِرْ لَهمْ فَإِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴾، واتە: ئەگەر سزایان بدەیت، ئەوە بێگومان بەندەی خۆتن و ئەگەر لێشیان خۆش ببیت، ئەوە بێگومان تەنها خۆتی بەدەستەڵات و کاردروست.

٢٠٦. عَنْ حُذَيْفَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى، فَكَانَ إِذَا مَرَّ بِآيَةِ رَحْمَةٍ سَأَلَ، وَإِذَا مَرَّ بِآيَةِ عَذَابٍ اسْتَجَارَ، وَإِذَا مَرَّ بِآيَةٍ فِيها تَنْزِيه لِلَّه سَبَّحَ.

حوزەیفە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر نوێژی کرد، جا کاتێک بە ئایەتێکدا تێدەپەڕیی کە باسی ڕەحمەت و بەزەیی دەکرد داوای (ڕەحمەت و بەزەیی خوای) دەکرد، کاتێکیش بە ئایەتی سزادا تێدەپەڕیی پەنای دەگرت بە خوا (لە سزای خوا)، وە کاتێک بە ئایەتێکدا تێدەپەڕیی کە باسی پاکی و بێگەردی خوای دەکرد (سبحان الله)ـى دەکرد (واتە: خوای بە پاک و بێگەرد ناو دەبرد).

٢٠٧. عَنْ غُضَيْفِ بْنِ الْحَارِثِ قَالَ: أَتَيْتُ عَائِشَةَ i فَقُلْتُ أَكَانَ رَسُولُ اللَّه يَجْهرُ بِالْقُرْآنِ أَوْ يُخَافِتُ بِه قَالَتْ: رُبَّمَا جَهرَ وَرُبَّمَا خَافَتَ، قُلْتُ: اللَّه أَكْبَرُ الْحَمْدُ لِلَّه الَّذِي جَعَلَ فِي هذَا الْأَمْرِ سَعَةً.

غوزەیفی کوڕی حاریس دەڵێت: هاتم بۆ لای عائیشە i گوتم: ئایا پێغەمبەری خوا قوڕئانی بە دەنگی بەرز دەخوێند یان بە دەنگی نزم؟ گوتی: هەندێك جار بە دەنگی بەرز و هەندێك جار بە دەنگی نزم، گوتم: (الله أكبر)، سوپاس و ستاییش بۆ ئەو خوایەی کە فراوانیی خستووه‌تە نێو ئەو دینەوە.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الدُّعَاءِ إِذَا قَامَ الرَّجُلُ مِنَ اللَّيْلِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی دوعای کەسێک كە بۆ شەونوێژ هەڵساوتەوە

٢٠٨. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه إِذَا تَهجَّدَ مِنَ اللَّيْلِ قَالَ: «اللَّهمَّ لَكَ الْحَمْدُ، أَنْتَ نُورُ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَنْ فِيهنَّ، وَلَكَ الْحَمْدُ، أَنْتَ قَيَّامُ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَنْ فِيهنَّ، وَلَكَ الْحَمْدُ، أَنْتَ مَالِكُ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَنْ فِيهنَّ، وَلَكَ الْحَمْدُ، أَنْتَ الْحَقُّ، وَوَعْدُكَ حَقٌّ، وَلِقَاؤُكَ حَقٌّ، وَقَوْلُكَ حَقٌّ، وَالْجَنَّةُ حَقٌّ، وَالنَّارُ حَقٌّ، وَالسَّاعَةُ حَقٌّ، وَالنَّبِيُّونَ حَقٌّ، وَمُحَمَّدٌ حَقٌّ، اللَّهمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ، وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ، وَبِكَ خَاصَمْتُ، وَإِلَيْكَ حَاكَمْتُ، فَاغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ وَمَا أَخَّرْتُ، وَمَا أَسْرَرْتُ وَمَا أَعْلَنْتُ، أَنْتَ الْمُقَدِّمُ وَأَنْتَ الْمُؤَخِّرُ، لَا إِلَه إِلَّا أَنْتَ، وَلَا إِلَه غَيْرُكَ، وَلَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِكَ».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەری خوا کاتێک شەونوێژی دەکرد، دەیفەرموو: «خوایە سوپاس و ستاییش بۆ تۆ، تۆ ڕووناکیی ئاسمانەکان و زەوی و هەرچی وا لەنێویاندایە، وە سوپاس و ستاییش هەر بۆ تۆیە، تۆ هەڵسوڕێنەری ئاسمانەکان و زەوی و هەرچی وا لەنێویاندایە، وە سوپاس و ستاییش هەر بۆ تۆیە، تۆ خاوەنی ئاسمانەکان و زەوی و هەرچی وا لەنێویاندایە، سوپاس و ستاییش بۆ تۆیە، تۆ هەقی، بەڵێنەکانت هەقن، پێگەیشتنت هەقە، فەرمایشتەکەت هەقە، بەهەشت هەقە، دۆزەخ هەقە، ڕۆژی دوایی هەقە، پێغەمبەران هەقن، وە موحەممەد هەقە، خوایە ملکەچی فەرمانەکانی تۆم و خۆم سپاردووە بە تۆ، بڕوام هێناوە بە تۆ، پشتم هەر بە تۆ بەستووە، هەر بۆ لای تۆ دەگەڕێمەوە، بە پشتیوانیی تۆ بەرەنگار (ی دوژمنان) دەبمەوە، حوکمی کێشەکان تەنها بۆ لای تۆ دێنمەوە، سا لەو گوناهانەم خۆش بە کە پێشم خستووە و لەو گوناهانەشم کە دوام خستووە، ئەوەشی کە بەنهێنی کردوومە، ئەوەشی کە بەئاشکرا کردوومە، پێشخستن و دواخستن تەنها بە دەستی تۆیە، هیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە تەنها تۆ نەبێت، وە هیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە جگە لە تۆ، وە هیچ ئاڵوگۆڕ و وەرگێڕانێک و هێزێک نییە تەنها بە پشتیوانی تۆ نەبێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَا يُرْجَى أَنْ يَكْفِيَ مِنْ قِيَامِ اللَّيْلِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی (كارێك) ئومێد دەکرێت بەبری شەونوێژ بکەوێت

٢٠٩. عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «الْآيَتَانِ مِنْ آخِرِ سُورَةِ الْبَقَرَةِ مَنْ قَرَأَهمَا فِي لَيْلَةٍ كَفَتَاه». قَالَ حَفْصٌ فِي حَدِيثِه: قَالَ عَبْدُ الرَّحْمَنِ فَلَقِيتُ أَبَا مَسْعُودٍ h وَهوَ يَطُوفُ فَحَدَّثَنِي بِه.

ئەبو مەسعوود h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «دوو ئایەت هەیە لە کۆتایی سووڕەتی بەقەڕە هەر کەس بیانخوێنێت لە شەوێکدا بەسیەتی». حەفص لە ڕیوایەتەکەیدا دەڵێت: عەبدوڕڕەحمان گوتی: بە ئەبو مەسعوود h گەیشتم لە کاتێکدا کە تەوافی دەکرد، ئەویش ئەو فەرموودەیەی بۆ گێڕامەوە.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْمُصَلِّي إِذَا نَعَسَ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی نوێژخوێن كاتێك خەوی دێت

٢١٠. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ النَّبِيُّ : «إِذَا نَعَسَ أَحَدُكُمْ، فَلْيَرْقُدْ حَتَّى يَذْهبَ عَنْه النَّوْمُ، فَإِنَّه لَا يَدْرِي، إِذَا صَلَّى وَهوَ نَاعِسٌ، لَعَلَّه يَذْهبُ فَيَسْتَغْفِرُ، فَيَسُبُّ نَفْسَه».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەر فەرموویەتی: «هەر یەکێک لە ئێوە خەوی هات، با پاڵ بداتەوە و بخەوێت تاکوو خەوەکەی دەڕوات، چونکە ئەو کەسە کاتێک نوێژ دەکات و خەوی دێت نازانێت، بۆی هەیە بیەوێت داوای لێخۆشبوون لە خوا بکات، بەڵام لەجیاتی ئەوە جنێو بە خۆی بدات».

٢١١. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «إِذَا قَامَ أَحَدُكُمْ مِنَ اللَّيْلِ، فَاسْتَعْجَمَ الْقُرْآنُ عَلَى لِسَانِه، فَلَمْ يَدْرِ مَا يَقُولُ، اضْطَجَعَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتی: «ئەگەر یەکێکتان لە شەودا هەڵسایەوە و زمانی تەتەڵەی دەکرد لە قوڕئانخوێندندا و هەڵەی دەکرد، نەیدەزانی چی دەڵێت، با ڕاکشێت (تاکوو خەو بەریدەدات)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي التَّطَوُّعِ فِي الْبَيْتِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی نوێژی سوننەت لە ماڵەوە

٢١٢. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا تَتَّخِذُوا بُيُوتَكُمْ قُبُورًا».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ماڵەکانتان مەکەنە گۆڕستان (واتە: نوێژیان تێدا بکەن با ڕووناک ببنەوە)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي صَلَاةِ الضُّحَى

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی نوێژی چێشتەنگاو

٢١٣. عَنْ مُعَاذَةَ الْعَدَوِيَّةِ قَالَتْ: سَأَلْتُ عَائِشَةَ i: أَكَانَ النَّبِيُّ يُصَلِّي الضُّحَى؟ قَالَتْ: نَعَمْ، أَرْبَعًا، وَيَزِيدُ مَا شَاءَ اللَّه.

موعازەتەی عەدەوی دەڵێت: پرسیارم کرد لە عائیشە i: ئایا پێغەمبەر نوێژی چێشتەنگاوی دەکرد؟ گوتی: بەڵێ، چوار ڕکات، زیاتریش ئەوەندەی خوا ویستی لەسەر با.

بَابُ مَا جَاءَ فِي أَنَّ الصَّلَاةَ كَفَّارَةٌ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی ئەوەی کە نوێژ پاككەرەوەیە

٢١٤. عَنْ عُثْمَانٍ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُول اللَّه يَقُولُ: «أَرَأَيْتَ لَوْ كَانَ بِفِنَاءِ أَحَدِكُمْ نَهرٌ يَجْرِي يَغْتَسِلُ فِيه كُلَّ يَوْمٍ خَمْسَ مَرَّاتٍ، مَا كَانَ يَبْقَى مِنْ دَرَنِه؟»، قَالَ: لَا شَيْءَ، قَالَ: «فَإِنَّ الصَّلَاةَ تُذْهبُ الذُّنُوبَ كَمَا يُذْهبُ الْمَاءُ الدَّرَنَ».

عوسمان h ده‌ڵێ: لە پێغەمبەری خواوه‌ بیستوومە دەیفەرموو: «ئایا ئەگەر لەبەر ماڵی هەر یەکێکتان ڕوبارێک بڕوات و ڕۆژێ پێنج جار خۆی لێ بشوات، هیچ چڵکی پێوە دەمێنێت؟»، گوتی: هیچ شتێک، فەرمووی: «بەڕاستی نوێژ تاوانەکان ڕادەماڵێت وەکوو چۆن ئاو چڵک و چەپەڵی ڕادەماڵێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَرْضِ الصَّلَوَاتِ الْخَمْسِ وَالْمُحَافَظَةِ عَلَيْها

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی پێنج نوێژە فەڕزەکە و پارێزگاریلێکردنیان

٢١٥. عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُول اللَّه يَقُولُ: «خَمْسُ صَلَوَاتٍ افْتَرَضَهنَّ اللَّه عَلَى عِبَادِه، فَمَنْ جَاءَ بِهنَّ لَمْ يَنْتَقِصْ مِنْهنَّ شَيْئًا، اسْتِخْفَافًا بِحَقِّهنَّ، فَإِنَّ اللَّه جَاعِلٌ لَه يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَهدًا أَنْ يُدْخِلَه الْجَنَّةَ، وَمَنْ جَاءَ بِهنَّ قَدِ انْتَقَصَ مِنْهنَّ شَيْئًا، اسْتِخْفَافًا بِحَقِّهنَّ، لَمْ يَكُنْ لَه عِنْدَ اللَّه عَهدٌ، إِنْ شَاءَ عَذَّبَه، وَإِنْ شَاءَ غَفَرَ لَه».

عوبادەی کوڕی صامیت h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «پێنج نوێژ خوا فەڕزی کردوون لەسەر بەندەکانی، جا هەر کەسێك بەتەواوی بیانکات و کەموکورتییان تێنەخات، بەوەی کە هەقیان بە سووک بزانێت، ئەوە بەڕاستی خوا پەیمانی داوە کە لە ڕۆژی قیامەتدا بیخاتە بەهەشتەوە، هەر کەسێك بەکەموکورتی و کەمتەرخەمی پێیان هەستێت، بەوەی هەقیان بە سووک بزانێت، ئەو کەسە هیچ پەیمانێکی لەلای خوا نییە، ئەگەر پێی خۆش بوو سزای دەدات و ئەگەر پێی خۆش بوو لێی خۆش دەبێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ الصَّلَاةِ فِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَمَسْجِدِ النَّبِيِّ ﷺ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی پاداشتی نوێژ لە (مسجد الحرام) و مزگەوتی پێغەمبەردا 

٢١٦. عَنْ جَابِرٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «صَلَاةٌ فِي مَسْجِدِي أَفْضَلُ مِنْ أَلْفِ صَلَاةٍ فِيمَا سِوَاه إِلَّا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ وَصَلَاةٌ فِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ أَفْضَلُ مِنْ مِائَةِ أَلْفِ صَلَاةٍ فِيمَا سِوَاه».

جابیر h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «نوێژێک لە مزگەوتەکەی مندا خێر و پاداشتی زیاترە لە هەزار نوێژی مزگەوتەکانی دیكه‌، تەنها (مسجد الحرام) نەبێت، نوێژێک لە (مسجد الحرام) خێری زیاترە لە سەد هەزار نوێژ لە مزگەوتەکانی دیكه‌».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الصَّلَاةِ فِي مَسْجِدِ قُبَاءَ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی نوێژکردن لە مزگەوتی قوبائدا

٢١٧. عَنْ سَهلِ بْنِ حُنَيْفٍ h: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ تَطَهرَ فِي بَيْتِه ثُمَّ أَتَى مَسْجِدَ قُبَاءَ، فَصَلَّى فِيه صَلَاةً، كَانَ لَه كَأَجْرِ عُمْرَةٍ».

سەهلی کوڕی حونەیف h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێک لە ماڵەوە خۆی پاک بکاتەوە و دەستنوێژ بگرێت، پاشان بچێتە مزگەوتی قوباء، ئینجا نوێژێکی تێدا بکات، ئەوە پاداشتەکەی وەکوو پاداشتی عومڕەیەکە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي بَدْءِ شَأْنِ الْمِنْبَرِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی سەرەتای دروستکردنی دوانگە

٢١٨. عَنْ أَنَسٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يَخْطُبُ إِلَى جِذْعٍ فَلَمَّا اتَّخَذَ الْمِنْبَرَ ذَهبَ إِلَى الْمِنْبَرِ فَحَنَّ الْجِذْعُ فَأَتَاه فَاحْتَضَنَه فَسَكَنَ فَقَالَ: «لَوْ لَمْ أَحْتَضِنْه لَحَنَّ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ».

ئەنەس h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر لەلای قەدی دارخورمایەک وتاری دەفەرموو، جا کاتێك کە دوانگەیان بۆ دروست کرد ڕۆیشتە لای دوانگەکەی، ئینجا قەدە دارخورماکە دەستی کرد بە ناڵەناڵکردن، پێغەمبەریش هات و لەباوەشی گرت، ئیدی داکەوت و هێواش بۆوە، فەرمووی: «ئەگەر لە باوەشم نەگرتایە هەتا ڕۆژی دوای دەیناڵاند».

بَابُ مَا جَاءَ فِي طُولِ الْقِيَامِ فِي الصَّلَوَاتِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی درێژکردنەوەی ڕاوەستان لە نوێژەکاندا

٢١٩. عَنْ عَبْدِ اللَّه h قَالَ: صَلَّيْتُ ذَاتَ لَيْلَةٍ مَعَ رَسُولِ اللَّه فَلَمْ يَزَلْ قَائِمًا حَتَّى همَمْتُ بِأَمْرِ سَوْءٍ، قُلْتُ: وَمَا ذَاكَ الْأَمْرُ؟ قَالَ: همَمْتُ أَنْ أَجْلِسَ وَأَتْرُكَه.

عەبدوڵڵا h دەڵێت: شەوێک لەگەڵ پێغەمبەری خوادا نوێژم کرد، هەر بەردەوام بەپێوە مایەوە هەتا خەیاڵی کارێکی نەشیاوم کرد، (ڕاوی دەڵێت:) گوتم: ئەو کارە نەشیاوە چی بوو؟ گوتی: خەیاڵم کرد کە دابنیشم و واز لە نوێژەکە بهێنم لەگەڵیدا.

٢٢٠. عَنِ الْمُغِيرَةَ h يَقُولُ: قَامَ رَسُولُ اللَّه حَتَّى تَوَرَّمَتْ قَدَمَاه، فَقِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّه قَدْ غَفَرَ اللَّه لَكَ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ، قَالَ: «أَفَلَا أَكُونُ عَبْدًا شَكُورًا».

موغیڕە h ده‌ڵێ: پێغەمبەری خوا ئەوەندە بەپێوە وەستابوو (لە نوێژدا) هەتاکوو پێیەکانی ئاوسابوون، ئینجا پێیان گوت: ئەی پێغەمبەری خوا بێگومان خوا لە گوناهی پێشتر و پاشتریشت خۆش بووە (کەواتە بۆ ئاوا خۆت ناڕەحەت دەکەیت)! فەرمووی: «ئەی نابێت بەندەیەکی سوپاسگوزار بم!».

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَثْرَةِ السُّجُودِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی زۆر سوجدەبردن

٢٢١. عَنْ أَبِي فَاطِمَةَ h قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّه، أَخْبِرْنِي بِعَمَلٍ أَسْتَقِيمُ عَلَيْه وَأَعْمَلُه، قَالَ: «عَلَيْكَ بِالسُّجُودِ؛ فَإِنَّكَ لَا تَسْجُدُ لِلَّه سَجْدَةً إِلَّا رَفَعَكَ اللَّه بِها دَرَجَةً، وَحَطَّ بِها عَنْكَ خَطِيئَةً».

ئەبو فاتیمە h ده‌ڵێت: گوتم: ئەی پێغەمبەری خوا کردەوەیەکم پێ بڵێت کە لەسەری بەردەوام بم و بیکەم، فەرمووی: «زۆر سوجدە ببە، بەڕاستی هەر سوجدەیەک کە تۆ دەیبەی (بۆ خوا) پلەیەکی پێ بەرز دەبیتەوە و هەڵە و تاوانێکت لێ ڕەش دەبێتەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي أَوَّلُ مَا يُحَاسَبُ بِه الْعَبْدُ الصَّلَاةُ

باسی ئەوەی کە یەکەم لێپرسینەوە لەگەڵ بەندە دەکرێت لەسەر نوێژە

٢٢٢. عَنْ أَنَسِ بْنِ حَكِيمٍ الضَّبِّيِّ قَالَ: قَالَ لِي أَبُو هرَيْرَةَ h: إِذَا أَتَيْتَ أَهلَ مِصْرِكَ فَأَخْبِرْهمْ أَنِّي سَمِعْتُ رَسُول اللَّه يَقُولُ: «إِنَّ أَوَّلَ مَا يُحَاسَبُ بِه الْعَبْدُ الْمُسْلِمُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، الصَّلَاةُ الْمَكْتُوبَةُ، فَإِنْ أَتَمَّها، وَإِلَّا قِيلَ: انْظُرُوا هلْ لَه مِنْ تَطَوُّعٍ؟ فَإِنْ كَانَ لَه تَطَوُّعٌ أُكْمِلَتِ الْفَرِيضَةُ مِنْ تَطَوُّعِه، ثُمَّ يُفْعَلُ بِسَائِرِ الْأَعْمَالِ الْمَفْرُوضَةِ مِثْلُ ذَلِكَ».

ئەنەسی کوڕی حەکەمی زەبی دەڵێت: ئەبو هوڕەیڕە h پێی گوتم: ئەگەر چوویتەوە بۆ نێو خەڵکی شارەکەت پێیان ڕابگەیەنە کە من لە پێغەمبەری خوا بیستوومە دەیفەرموو: «بێگومان یەکەم شتێک کە بەندەی موسوڵمان لە ڕۆژی دوایی لێپرسینەوەی لەسەری دەکرێت نوێژە فەڕزەکانن، جا ئەگەر تەواو بوون ئەوە باشە، ئەگەرنا دەگوترێت: تەماشا بکەن ئایا نوێژی سوننەتی هەیە؟ جا ئەگەر نوێژی سوننەتی هەبوو ئەوا نوێژە فەڕزەکانی پێ کامڵ و تەواو دەکرێت، پاشان هەموو کردەوە فەڕزەکانی بەم شێوەیه‌یان لەگەڵ دەکرێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي صَلَاةُ النَّافِلَةِ حَيْثُ تُصَلَّى الْمَكْتُوبَةُ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی كردنی نوێژی سوننەت لەو شوێنەی نوێژی فەڕز دەکرێت

٢٢٣. عَنِ الْمُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «لَا يُصَلِّي الْإِمَامُ فِي مُقَامِه الَّذِي صَلَّى فِيه الْمَكْتُوبَةَ حَتَّى يَتَنَحَّى عَنْه».

موغیڕەی کوڕی شوعبە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «با ئیمام لەو شوێنەی کە نوێژی فەڕزی تێدا کردووە، نوێژ (ه‌ سوننەته‌كه‌) نه‌كات تاکوو لە شوێنەکەی دوور دەکەوێتەوە و لادەدات».