كِتَابُ الذَّبَائِحِ

په‌رتووكی سه‌ربڕاوه‌كان

بَابُ الْعَقِيقَةِ

باسی مەڕەمنداڵه‌ (گوێزەبانه‌، حەوتوو)

٦٢١. عَنْ أُمِّ كُرْزٍ i قَالَتْ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ يَقُولُ: «عَنِ الْغُلَامِ شَاتَانِ مُكَافِئَتَانِ، وَعَنِ الْجَارِيَةِ شَاةٌ».

ئوم کوڕز i دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر بوو دەیفەرموو: «لەبرى کوڕ دوو مەڕى وەکوو یەک بکەنە گوێزەبانە، وە بۆ کچیش یەک مەڕ».

٦٢٢. عَنْ سَمُرَةَ h: عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «كُلُّ غُلَامٍ مُرْتَهنٌ بِعَقِيقَتِه، تُذْبَحُ عَنْه يَوْمَ السَّابِعِ، وَيُحْلَقُ رَأْسُه، وَيُسَمَّى».

سەموڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەموو منداڵێک گیرۆدەیە بە هۆزبانه‌یەوە و بارمتەیەتى، لە ڕۆژى حەوتەمى لەدایکبوونیەوە مەڕەمنداڵەى بۆ سەر ببڕن و سەرى بۆ بتاشن و ناوى لێ بنێن».

🖍   تێبینی:

(مرتهن): چەند مانایەکى هەیە: یان ئەوەیە کە ئەگەر منداڵەکە بمرێت و مەڕەمنداڵەى بۆ نەکرێت، ئەوە شەفاعەت بۆ دایک و باوکى ناکات، یان چاکە و باشەى ئەو منداڵە بەندە بەو مەڕەمنداڵەوە، یان ئەو منداڵە سوودى لێ نابینرێت هەتاکوو مەڕەمنداڵەکەى بۆ نەکرێت.

بَابٌ: إِذَا ذَبَحْتُمْ فَأَحْسِنُوا الذَّبْحَ

باسێك: ئەگەر ئاژەڵتان کوشتەوە، بەباشترین شێوە بیکوژنەوە

٦٢٣. عَنْ شَدَّادِ بْنِ أَوْسٍ h أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «إِنَّ اللَّه b كَتَبَ الْإِحْسَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ، فَإِذَا قَتَلْتُمْ، فَأَحْسِنُوا الْقِتْلَةَ، وَإِذَا ذَبَحْتُمْ، فَأَحْسِنُوا الذَّبْحَ، وَلْيُحِدَّ أَحَدُكُمْ شَفْرَتَه، وَلْيُرِحْ ذَبِيحَتَه».

شەددادى کوڕى ئەوس h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بێگومان خوا b چاکەکارى لەسەر هەموو شتێک نووسیوە، جا ئەگەر کوشتنێکتان (لەسەر هەق) ئەنجام دا ئەوە بەباشترین شێوە ئەنجامى بدەن (جەستەکە مەشێوێنن و ئازارى مەدەن)، وە ئەگەر ئاژەڵێکتان سەر بڕى ئەوە بەباشترین و شاییستەترین شێوە سەرى ببڕن، با (ئەو کەسەى سەربڕینەکە ئەنجام دەدات) تیغەکەى تیژ بکات و ئەو ئاژەڵەى دەیکوژێتەوە بەشێوەیەکى ئاسوودە ئامادەى بکات (واتە: خێرا بیکوژێتەوە)».

بَابُ التَّسْمِيَةِ عِنْدَ الذَّبْحِ

باسی ناوى خوا هێنان لە کاتى سەربڕینى ئاژەڵدا

٦٢٤. عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ الْمُؤْمِنِينَ i: أَنَّ قَوْمًا قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّه إِنَّ قَوْمًا يَأْتُونَا بِلَحْمٍ لَا نَدْرِي ذُكِرَ اسْمُ اللَّه عَلَيْه أَمْ لَا؟ قَالَ: «سَمُّوا أَنْتُمْ وَكُلُوا».

عائیشەی دایکى ئیمانداران i دەگێڕێتەوە: خەڵکانێک گوتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا خەڵکانێک گۆشتمان بۆ دێنن، جا نازانین ناوى خواى لەسەر هێنراوە (لە کاتى سەربڕیندا) یاخود نا؟ فەرمووى: «بۆ خۆتان ناوى خواى لێ بهێنن و بیخۆن».

بَابُ النَّهيِ عَنْ ذَبْحِ ذَوَاتِ الدَّرِّ

باسی ڕێگریکردن لە کوشتنەوەى ماڵاتى شیردەر

٦٢٥. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه أَتَى رَجُلًا مِنَ الْأَنْصَارِ، فَأَخَذَ الشَّفْرَةَ، لِيَذْبَحَ لِرَسُولِ اللَّه ، فَقَالَ لَه رَسُولُ اللَّه : «إِيَّاكَ، وَالْحَلُوبَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا هات بۆ لاى پیاوێکى ئەنصاڕى، ئەویش تیغێکى هەڵگرت بۆ ئەوەى ماڵاتێک بۆ پێغەمبەرى خوا بکوژێتەوە، جا پێغەمبەرى خوا پێى فەرموو: «ئاگادار بە ماڵاتى شیردەر نەکوژیتەوە».

بَابُ النَّهيِ عَنْ صَبْرِ الْبَهائِمِ وَعَنِ الْمُثْلَةِ

باسی ڕێگریکردن لە شێواندنى لاشەى ئاژەڵ و بەنیشانەگرتنى

٦٢٦. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: نَهى رَسُولُ اللَّه ، عَنْ صَبْرِ الْبَهائِمِ.

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا قەدەغەى کردووە ئاژەڵەکان بکرێنە نیشانە (تیر یان هەر شتێکى دیكه‌یان لێ بدرێت).

٦٢٧. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا تَتَّخِذُوا شَيْئًا فِيه الرُّوحُ غَرَضًا».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر شتێک ژیاندار بوو مەیکەن بە نیشانە».

بَابُ لُحُومِ الْحُمُرِ الْوَحْشِيَّةِ

باسی خواردنى گۆشتى كه‌ره‌كێوی

٦٢٨. عَنْ أَبِي إِسْحَاقَ الشَّيْبَانِيِّ، قَالَ: سَأَلْتُ عَبْدَ اللَّه بْنَ أَبِي أَوْفَى k عَنْ لُحُومِ الْحُمُرِ الْأَهلِيَّةِ، فَقَالَ: أَصَابَتْنَا مَجَاعَةٌ يَوْمَ خَيْبَرَ، وَنَحْنُ مَعَ النَّبِيِّ ، وَقَدْ أَصَابَ الْقَوْمُ حُمُرًا خَارِجًا مِنِ الْمَدِينَةِ، فَنَحَرْنَاها وَإِنَّ قُدُورَنَا لَتَغْلِي، إِذْ نَادَى مُنَادِي النَّبِيِّ أَنْ: «اكْفَئُوا الْقُدُورَ، وَلَا تَطْعَمُوا مِنْ لُحُومِ الْحُمُرِ شَيْئًا»، فَأَكْفَأْنَاها، فَقُلْتُ لِعَبْدِ اللَّه بْنِ أَبِي أَوْفَى k حَرَّمَها تَحْرِيمًا قَالَ: تَحَدَّثْنَا أَنَّمَا حَرَّمَها رَسُولُ اللَّه الْبَتَّةَ، مِنْ أَجْلِ أَنَّها، تَأْكُلُ الْعَذِرَةَ.

ئەبو ئیسحاقى شەیبانیی دەڵێت: پرسیارم کرد لە عەبدوڵڵاى کوڕى ئەبو ئەوفا k دەربارەى (خواردنى) گۆشتى کەرى ماڵى، ئەویش گوتى: لە ڕۆژى خەیبەردا تووشى برسیەتییەکى توند هاتین (به‌هۆی درێژه‌كێشان و گه‌مارۆدانی خه‌یبه‌ر)، ئێمەش لە خزمەت پێغەمبەردا بووین، خەڵکیش ئەو گوێدرێژەى کە لە مەدینە هاتبووەدەر گرتبوویانه‌وه‌ و کوشتمانەوە، وە مەنجەڵەکانمان دەکوڵین، لەو کاتەدا جاڕچییەکى پێغەمبەر جاڕی دا کە مەنجەڵەکانتان وەربگێڕن و هیچ شتێک لە گۆشتى کەرەکان نەخۆن، ئێمەش وەرمانگێڕان، منیش بە عەبدوڵڵاى کوڕى ئەبو ئەوفام k گوت: هەر بە حەرامکردن حەرامى کردن؟ گوتى: باسمان کرد کە بێگومان پێغەمبەرى خوا بەیەکجارى حەرامى کرد، چونکە شتى پیس دەخوات (وەکوو پاشەڕۆ).