كِتَابُ الْمَنَاسِكِ

په‌رتووكی ڕێوڕه‌سمی حه‌ج

بَابُ الْخُرُوجِ إِلَى الْحَجِّ

باسی دەرچوون بۆ حەج

٥٧١. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «السَّفَرُ قِطْعَةٌ مِنَ الْعَذَابِ، يَمْنَعُ أَحَدَكُمْ نَوْمَه، وَطَعَامَه، وَشَرَابَه، فَإِذَا قَضَى أَحَدُكُمْ نَهمَتَه مِنْ سَفَرِه، فَلْيُعَجِّلِ الرُّجُوعَ إِلَى أَهلِه».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «گەشت بەشێکە لە سزا، چونکە خەو و خواردن و خواردنەوەتان لێ دەبڕێت، جا هەر کاتێک یەکێکتان لە گەشتەکەیدا پێویستیتان تەواو بوو، ئەوە با پەلە بکات لە گەڕانەوە بۆ نێو ماڵ و منداڵەکەى».

بَابُ فَرْضِ الْحَجِّ

باسی فەڕزبوونى حەج

٥٧٢. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ الْأَقْرَعَ بْنَ حَابِسٍ h، سَأَلَ النَّبِيَّ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّه الْحَجُّ فِي كُلِّ سَنَةٍ، أَوْ مَرَّةً وَاحِدَةً؟ قَالَ: «بَلْ مَرَّةً وَاحِدَةً، فَمَنْ زَادَ، فَتَطَوَّعَ».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: کە ئەقڕەعى کوڕى حابیس h پرسیارى لە پێغەمبەر کردووە و گوتوویەتى: ئەى پێغەمبەرى خوا ئایا حەج لە هەموو ساڵێکدا فەڕزە یان تەنها یەک جارە؟ فەرمووى: «بەڵکوو یەک جار فەڕزە و ئەوەشى لە توانایدا هەبوو (زیاتر) ئەوە خۆبەخشى و زیادە خێرە».

بَابُ فَضْلِ الْحَجِّ وَالْعُمْرَةِ

باسی گەورەیی حەج و عومڕە

٥٧٣. عَنْ عُمَرَ h: عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «تَابِعُوا بَيْنَ الْحَجِّ وَالْعُمْرَةِ، فَإِنَّ الْمُتَابَعَةَ بَيْنَهمَا، تَنْفِي الْفَقْرَ وَالذُّنُوبَ، كَمَا يَنْفِي الْكِيرُ، خَبَثَ الْحَدِيدِ».

عومەر h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «حەج و عومڕە بەدواى یەکدا بکەن (واتە: ئەگەر حەجتان کرد عومڕەش بەدوایدا بکەن و ئەگەر عومڕەتان کرد حەجیش بەدواید بکەن)، چونکە حەج و عومڕەکردن بەدواى یەکدا هەژارى و تاوان ناهێڵێت هەر وەکوو چۆن کوورە پیسى و چڵکى ئاسن ناهێڵێت».

٥٧٤. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «الْعُمْرَةُ إِلَى الْعُمْرَةِ، كَفَّارَةُ لِمَا بَيْنَهمَا، وَالْحَجُّ الْمَبْرُورُ، لَيْسَ لَه جَزَاءٌ، إِلَّا الْجَنَّةُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «ئەنجامدانى عومڕە بۆ عومڕەیەکی دیکە دەبێتە هۆى سڕینەوەى گوناهەکانى نێوانیان، حەجی وەرگیراو (لەلایەن خوا) هیچ پاداشتێكی نییە، جگە لە بەهەشت».

بَابُ الْحَجِّ عَلَى الرَّحْلِ

باسی حەجکردن بەسوارى

٥٧٥. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: حَجَّ النَّبِيُّ عَلَى رَحْلٍ، رَثٍّ، وَقَطِيفَةٍ تُسَاوِي أَرْبَعَةَ دَرَاهمَ، أَوْ لَا تُسَاوِي، ثُمَّ قَالَ: «اللَّهمَّ حَجَّةٌ لَا رِيَاءَ فِيها، وَلَا سُمْعَةَ».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەر بەسەر پشتى وشترێکەوە کە کورتانێکى کۆنى پێوە بوو حەجى کرد، پارچە پۆشاکێکى قەدیفەی لەبەردا بوو کە نرخەکەى دەگەیشتە چوار درهەم، یان نەدەگەیشتە ئەو نرخەش (وەکوو خاكیبوون لە بەرانبەر خوا لە ماڵى خوا)، ئەوجار فەرمووى: «خوایە حەجەکەمان بە جۆرێک بێت و بە جۆرێک لێمان وەربگرە کە ڕیا و ڕووپامایی تێدا نەبێت و بۆ ناووناوبانگ نەبێت».

بَابُ الْحَجُّ جِهادُ النِّسَاءِ

باسی ئەوەى کە حەج جیهادە بۆ ئافرەتان

٥٧٦. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّه عَلَى النِّسَاءِ جِهادٌ؟ قَالَ: «نَعَمْ، عَلَيْهنَّ جِهادٌ، لَا قِتَالَ فِيه: الْحَجُّ وَالْعُمْرَةُ».

عائیشە i دەڵێت: گوتم: ئەى پێغەمبەرى خوا ئایا ئافرەتان جیهادیان لەسەر واجبە؟ فەرمووى: «بەڵێ، جیهادێکیان لەسەر پێویست کراوە کە شەڕ و کوشتارى تێدا نییە (ئەویش) حەج و عومڕەیە».

بَابُ الْحَجِّ عَنِ الْمَيِّتِ

باسی حەجکردن لەبرى کەسى مردوو

٥٧٧. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ فَقَالَ: أَحُجُّ عَنْ أَبِي؟ قَالَ: «نَعَمْ حُجَّ عَنْ أَبِيكَ، فَإِنْ لَمْ تَزِدْه خَيْرًا، لَمْ تَزِدْه شَرًّا».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پیاوێک هاتە خزمەت پێغەمبەر و گوتى: ئایا دەکرێت لەبرى باوکم حەج بکەم؟ فەرمووى: «بەڵێ، لەبرى باوکت حەج بکە، خۆ ئەگەر چاکەشى بۆ زیاد نەکەى (بە چاکەکانى خۆت) ئەوە خراپەى بۆ زیاد ناکەى (واتە: خێرە بۆى بکە)».

بَابُ الْحَجِّ عَنِ الْحَيِّ إِذَا لَمْ يَسْتَطِعْ

باسی حەجکردن لەبرى کەسێک لە ژیاندا بێت، بەڵام تواناى حەجکردنى نەبێت

٥٧٨. عَنْ أَبِي رَزِينٍ الْعُقَيْلِيِّ h: أَنَّه أَتَى النَّبِيَّ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّه إِنَّ أَبِي شَيْخٌ كَبِيرٌ، لَا يَسْتَطِيعُ الْحَجَّ، وَلَا الْعُمْرَةَ، وَلَا الظَّعْنَ قَالَ: «حُجَّ عَنْ أَبِيكَ، وَاعْتَمِرْ».

ئەبو ڕەزینى عوقەیلی h دەگێڕێتەوە: هاتۆتە خزمەت پێغەمبەر و گوتوویەتى: ئەى پێغەمبەرى خوا باوکم پیرێکى بەتەمەنە، تواناى حەجکردن و عومڕەکردن و سواربوونى وڵاخى نییە، فەرمووى: «لەبرى باوکت حەج و عومڕە بکە».

بَابُ حَجِّ الصَّبِيِّ

باسی حەجکردنى منداڵ

٥٧٩. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه k قَالَ: رَفَعَتِ امْرَأَةٌ صَبِيًّا لَها إِلَى النَّبِيِّ فِي حَجَّتِه، فَقَالَتْ: يَا رَسُولَ اللَّه أَلِهذَا حَجٌّ؟ قَالَ: «نَعَمْ وَلَكِ أَجْرٌ».

جابیرى کوڕى عەبدوڵڵا k دەڵێت: ئافرەتێک منداڵەکەى بەرز کردەوە بۆ لاى پێغەمبەر لە حەجدا، گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا ئایا ئەوە (منداڵەکە) حەجى بۆ دەنووسرێت؟ فەرمووى: «بەڵێ، تۆش لەسەرى پاداشت وەردەگریت».

بَابُ النُّفَسَاءِ وَالْحَائِضِ، تُهلُّ بِالْحَجِّ

باسی ئەو ئافرەتانەى تووشى زەیستانى و حەیز دەبن و نییەتى حەج دێنن

٥٨٠. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: نُفِسَتْ أَسْمَاءُ بِنْتُ عُمَيْسٍi)بِالشَّجَرَةِ، فَأَمَرَ رَسُولُ اللَّه أَبَا بَكْرٍ h أَنْ: «يَأْمُرَها أَنْ تَغْتَسِلَ، وَتُهلَّ».

عائیشە i دەڵێت: ئەسمائى کچى عومەیسi)لەلاى دارەکەى (ذو الحليفة) منداڵى بوو، بۆیە پێغەمبەرى خوا فەرمانى بە ئەبو بەکر h کرد کە: «فەرمانى پێ بکات خۆى بشوات و، ئیحڕامى حەج ببەستێت».

بَابُ مَوَاقِيتِ أَهلِ الْآفَاقِ

باسی شوێنى ئیحڕامبەستنى خەڵکى شوێنە جیاوازەکان

٥٨١. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «يُهلُّ أَهلُ الْمَدِينَةِ مِنْ ذِي الْحُلَيْفَةِ، وَأَهلُ الشَّامِ مِنَ الْجُحْفَةِ وَأَهلُ نَجْدٍ مِنْ قَرْنٍ»، فَقَالَ عَبْدُ اللَّه h: أَمَّا هذِه الثَّلَاثَةُ، فَقَدْ سَمِعْتُها مِنْ رَسُولِ اللَّه ، وَبَلَغَنِي أَنَّ رَسُولَ اللَّه ، قَالَ: «وَيُهلُّ أَهلُ الْيَمَنِ مِنْ يَلَمْلَمَ».

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «خەڵکى مەدینە لە (ذو الحليفة)ـدا ئیحڕامى حەج دەبەستن، خەڵکى شامیش لە جوحفە و خەڵکى نەجدیش لە قەڕن ئیحڕام دەبەستن»، جا عەبدوڵڵا h گوتى: ئەو سێ شوێنەم بۆ خۆم لە پێغەمبەرى خوا گوێم لێ بووە، بەڵام لە پێغەمبەرى خواوه‌ پێم گەیشتووە و بۆیان گێڕاومەوە کە فەرموویەتى: «خەڵکى یەمەن لە یەلەملەم ئیحڕام دەبەستن».

بَابُ الْإِحْرَامِ

باسی ئیحڕام

٥٨٢. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: إِنِّي عِنْدَ ثَفِنَاتِ نَاقَةِ رَسُولِ اللَّه ، عِنْدَ الشَّجَرَةِ، فَلَمَّا اسْتَوَتْ بِه قَائِمَةً، قَالَ: «لَبَّيْكَ بِعُمْرَةٍ وَحِجَّةٍ مَعًا»، وَذَلِكَ فِي حَجَّةِ الْوَدَاعِ.

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: من لەلاى ئەژنۆکانى وشترى پێغەمبەرى خوا بووم لەلاى دارەکەى (ذو الحليفة)، جا کاتێک پێغەمبەر لەسەر پشتى وشترەکە بوو وشترەکەش هەڵسایەوە و ڕاست بۆوە، (پێغەمبەر ) فەرمووى: «(لَبَّيْكَ بِعُمْرَةٍ وَحِجَّةٍ مَعًا)، واتە: ئیحڕامى عومڕە و حەجى بەیەکەوە بەست»، ئەوەش لە حەجى ماڵئاوایی بوو.

بَابُ التَّلْبِيَةِ

باسی تەلبیەکردن (گوتنى: لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ ...)

٥٨٣. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: تَلَقَّفْتُ التَّلْبِيَةَ مِنْ رَسُولِ اللَّه وَهوَ يَقُولُ: «لَبَّيْكَ اللَّهمَّ، لَبَّيْكَ لَبَّيْكَ، لَا شَرِيكَ لَكَ لَبَّيْكَ، إِنَّ الْحَمْدَ وَالنِّعْمَةَ لَكَ وَالْمُلْكَ، لَا شَرِيكَ لَكَ»، وَكَانَ ابْنُ عُمَرَ k يَزِيدُ فِيها: لَبَّيْكَ لَبَّيْكَ لَبَّيْكَ وَسَعْدَيْكَ، وَالْخَيْرُ فِي يَدَيْكَ لَبَّيْكَ، وَالرَّغْبَاءُ إِلَيْكَ وَالْعَمَلُ.

ئیبن عومەر k دەڵێت: تەلبیە لە پێغەمبەرى خوا فێر بووم و وەرمگرتووە، کە دەیفەرموو: «لَبَّيْكَ اللَّهمَّ، لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لَا شَرِيكَ لَكَ لَبَّيْكَ، إِنَّ الْحَمْدَ وَالنِّعْمَةَ لَكَ وَالْمُلْكَ، لَا شَرِيكَ لَكَ»، ڕاوى دەڵێت: ئیبن عومەر k ئەوەشى لێ زیاد دەکرد: (لَبَّيْكَ لَبَّيْكَ لَبَّيْكَ وَسَعْدَيْكَ، وَالْخَيْرُ فِي يَدَيْكَ لَبَّيْكَ، وَالرَّغْبَاءُ إِلَيْكَ وَالْعَمَلُ).

بَابُ رَفْعِ الصَّوْتِ بِالتَّلْبِيَةِ

باسی دەنگبەرزکردنەوە لە کاتى تەلبیەکردن

٥٨٤. عَنْ خَلَّادِ بْنِ السَّائِبِ، عَنْ أَبِيه h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «أَتَانِي جِبْرِيلُ، فَأَمَرَنِي أَنْ آمُرَ أَصْحَابِي أَنْ يَرْفَعُوا أَصْوَاتَهمْ بِالْإِهلَالِ».

خەلادى کوڕى سائیب لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «جیبریل هاتە لام و فەرمانى پێ کردم کە فەرمان بە هاوەڵانم بکەم، دەنگیان بەرز بکەنەوە لە کاتى گوتنى تەلبیەدا».

٥٨٥. عَنْ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه سُئِلَ، أَيُّ الْأَعْمَالِ أَفْضَلُ؟ قَالَ: «الْعَجُّ، وَالثَّجُّ».

ئەبو بەکرى صیدیق h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا پرسیارى لێ کرا دەربارەى باشترین کردەوە، فەرمووى: «دەنگبەرزکردنەوە لە کاتى تەلبیەدا و سەربڕینى ئاژەڵ».

بَابُ مَا يَلْبَسُ الْمُحْرِمُ مِنَ الثِّيَابِ

باسی چ پۆشاکێک دەپۆشرێت بۆ ئیحڕام

٥٨٦. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَجُلًا سَأَلَ النَّبِيَّ مَا يَلْبَسُ الْمُحْرِمُ مِنَ الثِّيَابِ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا يَلْبَسُ الْقُمُصَ، وَلَا الْعَمَائِمَ، وَلَا السَّرَاوِيلَاتِ وَلَا الْبَرَانِسَ، وَلَا الْخِفَافَ، إِلَّا أَنْ لَا يَجِدَ نَعْلَيْنِ، فَلْيَلْبَسْ خُفَّيْنِ، وَلْيَقْطَعْهمَا أَسْفَلَ مِنَ الْكَعْبَيْنِ، وَلَا تَلْبَسُوا مِنَ الثِّيَابِ شَيْئًا مَسَّه الزَّعْفَرَانُ، أَوِ الْوَرْسُ».

عەبدوڵڵاى کوڕى عومەر k دەگێڕێتەوە: پیاوێک پرسیارى لە پێغەمبەر کرد، (گوتى:) کەسێک لە ئیحڕامدا بێت دەبێت چى لەبەر بکات؟ پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «نابێت کراس و مێزەر و شەڕواڵ و ئەو پۆشاکانەشى کە کڵاوەکەى بەخۆیەوەیەتى لەبەر بکات، وە نابێت خوفف لەپێ بکات، مەگەر کەسێک کە جووتە نەعلێکى دەست نەکەوێت، ئەوە با دوو خوففەکە لەپێ بکات و تاکوو خوار قولە پێیەکانى بیانبڕێت، وە هەر پۆشاکێک ڕەنگ کرابێت بە زەعفەران، یان وەڕس لەبەرى مەکەن».

🖍   تێبینی:

زەعفەڕان و وەڕس: دوو ڕووەکى بۆنخۆشن و بۆ ڕەنگکردنى پۆشاکیش سوودیان لێ وەرگیراوە.

بَابُ الشَّرْطِ فِي الْحَجِّ

باسی مەرجدانان لە حەجکردندا

٥٨٧. عَنْ ضُبَاعَةَ i قَالَتْ: دَخَلَ عَلَيَّ رَسُولُ اللَّه وَأَنَا شَاكِيَةٌ، فَقَالَ: «أَمَا تُرِيدِينَ الْحَجَّ، الْعَامَ؟»، قُلْتُ: إِنِّي لَعَلِيلَةٌ، يَا رَسُولَ اللَّه قَالَ: «حُجِّي وَقُولِي: مَحِلِّي، حَيْثُ تَحْبِسُنِي».

زوباعە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا تەشریفى هێنا بۆ لام، لەو کاتەدا منیش سکاڵام دەکرد بەدەست نەخۆشییەوە، جا فەرمووى: «ناتەوێت ئەوساڵ حەج بکەى؟»، گوتم: لە ڕاستیدا نەخۆشم ئەى پێغەمبەرى خوا ، فەرمووى: «ئیحڕام ببەستە بۆ حەج و بڵێ: لەو شوێنەى پەکم کەوت ئیحڕام دەشکێنم».

بَابُ اسْتِلَامِ الْحَجَرِ

باسی دەستدان لە بەردە ڕەشەکە

٥٨٨. عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ k يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَيَأْتِيَنَّ هذَا الْحَجَرُ، يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَه عَيْنَانِ يُبْصِرُ بِهمَا، وَلِسَانٌ يَنْطِقُ بِه، يَشْهدُ عَلَى مَنْ يَسْتَلِمُه، بِحَقٍّ».

ئیبن عەبباس k ده‌ڵێ: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «لە ڕۆژى دواییدا ئەو بەردە ڕەشە دێنن، لە کاتێکدا کە دێت دوو چاوى هەیە کە پێیان دەبینێت و زمانیشى هەیە قسەى پێ دەکات، گەواهى و شاهیدى دەدات بۆ هەر کەسێک کە دەستى پێدا هێنابێت بەهەق و ڕاستى».

بَابُ فَضْلِ الطَّوَافِ

باسی گەورەیی تەواف

٥٨٩. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عُمَرَ k قَالَ: سَمِعْتُ رَسُول اللَّه يَقُولُ: «مَنْ طَافَ بِالْبَيْتِ، وَصَلَّى رَكْعَتَيْنِ، كَانَ كَعِتْقِ رَقَبَةٍ».

عەبدوڵڵاى کوڕى عومەر k دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «هەر کەسێک تەوافى بەیت بکات و دوو ڕکات نوێژ بکات، وەکوو ئەوە وایە بەندەیەکى ئازاد کردبێت».

بَابُ الْحَائِضِ، تَقْضِي الْمَنَاسِكَ، إِلَّا الطَّوَافَ

باسی ئافرەتێک کە لە حەیزدا بێت هەموو مەڕاسیمەکان دەکات جگە لە تەواف

٥٩٠. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: خَرَجْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّه ، لَا نَرَى إِلَّا الْحَجَّ، فَلَمَّا كُنَّا بِسَرِفَ، أَوْ قَرِيبًا مِنْ سَرِفَ، حِضْتُ فَدَخَلَ عَلَيَّ رَسُولُ اللَّه ، وَأَنَا أَبْكِي، فَقَالَ: «مَا لَكِ أَنَفِسْتِ؟»، قُلْتُ: نَعَمْ، قَالَ: «إِنَّ هذَا أَمْرٌ كَتَبَه اللَّه، عَلَى بَنَاتِ آدَمَ، فَاقْضِي الْمَنَاسِكَ كُلَّها، غَيْرَ أَنْ لَا تَطُوفِي بِالْبَيْتِ»، قَالَتْ: وَضَحَّى رَسُولُ اللَّه عَنْ نِسَائِه، بِالْبَقَرِ.

عائیشە i دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەرى خوا دەرچووین، کە دەرچوونەکەمان تەنها بۆ حەجکردن بوو، جا کاتێک گەیشتینە سەریف (شوێنێکە لەدەورى مەککە) یان نزیکى سەریف بووین، تووشى حەیز بووم، ئینجا پێغەمبەرى خوا هات بۆلام و لەو کاتەدا من دەگریام، ئەویش فەرمووى: «چیتە؟ عادە بوویتە؟»، گوتم: بەڵێ، فەرمووى: «ئەوە شتێکە کە خوا بۆ ئافرەتانى نەوەى ئادەمى داناوە (واتە: دڵى دایەوە تا دڵتەنگ نەبێت)، بۆیە هەموو ڕێوڕەسمەکانى حەج بکە تەنها تەوافى کەعبە مەکە»، (عائیشە i) گوتى: پێغەمبەرى خوا مانگایەکى کردە قوربانى بۆ خێزانەکانى.

بَابُ مَنْ قَرَنَ الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ

باسی کەسێک کە ئیحڕامی بەستووە بۆ حەج و عومڕە پێکەوە

٥٩١. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: خَرَجْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّه إِلَى مَكَّةَ، فَسَمِعْتُه يَقُولُ: «لَبَّيْكَ عُمْرَةً، وَحِجَّةً».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەرى خوا دەرچووین بۆ مەککە، جا گوێم لێ بوو (پێغەمبەر ) دەیفەرموو: «(لبيك عمرة وحجة)، (واتە: تەلبیەى عومڕە و حەجى پێکەوە کرد)».

بَابُ الْعُمْرَةِ

باسی عومڕە

٥٩٢. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ أَبِي أَوْفَى k يَقُولُ: كُنَّا مَعَ رَسُولِ اللَّه حِينَ اعْتَمَرَ، فَطَافَ وَطُفْنَا مَعَه، وَصَلَّى وَصَلَّيْنَا مَعَه، وَكُنَّا نَسْتُرُه مِنْ أَهلِ مَكَّةَ، لَا يُصِيبُه أَحَدٌ بِشَيْء.

عەبدوڵڵاى کوڕى ئەبو ئەوفا k دەڵێت: ئێمە لە خزمەت پێغەمبەرى خوادا بووین کاتێک کە عومڕەى کرد، ئینجا تەوافى کرد و ئێمەش لەگەڵ ئەو تەوافمان کرد، وە نوێژى کرد و ئێمەش نوێژمان لەگەڵى کرد، وە ئێمە لە خەڵکى مەککە دەمانپاراست نەوەک کەسێک تووشى شتێکى بکات (زیانى پێ بگەیەنن).

بَابُ الْعُمْرَةِ فِي رَمَضَانَ

باسی عومڕە لە ڕەمەزاندا

٥٩٣. عَنْ وَهْبِ بْنِ خَنْبَشٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «عُمْرَةٌ فِي رَمَضَانَ، تَعْدِلُ حَجَّةً».

وەهبى کوڕى خەنبەش h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «عومڕەیەک کە لە ڕەمەزاندا بکرێت (خێر و پاداشتەکەى) بەرانبەرە بە حەجێک».

بَابُ الْعُمْرَةِ، مِنَ التَّنْعِيمِ

باسی ئیحڕامى عومڕە لە تەنعیم

٥٩٤. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبِي بَكْرٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ أَمَرَه أَنْ يُرْدِفَ عَائِشَةَ z، فَيُعْمِرَها مِنَ التَّنْعِيمِ.

عەبدوڕڕەحمانى کوڕى ئەبو بەکر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرمانى پێ کردووە لەگەڵ عائیشەi)(کە خوشکى عەبدوڕڕەحمان h بووە) بچێت و بیبات بۆ تەنعیم (شوێنێکە لە دەرەوەى حەڕەمى مەککە) لەوێ ئیحڕامى عومڕە ببەستێت.

بَابُ، كَمِ اعْتَمَرَ النَّبِيُّ ﷺ

باسی پێغەمبەر  چەند عومڕەى ئەنجام داوە

٥٩٥. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: اعْتَمَرَ رَسُولُ اللَّه أَرْبَعَ عُمَرٍ: عُمْرَةَ الْحُدَيْبِيَةِ، وَعُمْرَةَ الْقَضَاءِ مِنْ قَابِلٍ، وَالثَّالِثَةَ مِنَ الْجِعْرَانَةِ، وَالرَّابِعَةَ الَّتِي مَعَ حَجَّتِه.

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا چوار عومڕەى کردووە: یەکەمیان عومڕەى حودەیبیە، دووەمیان عومڕەى قەزا کە ساڵى داهاتوو بوو، سێیەمیان ئەو عومڕەیه‌ى کە لە جیعڕانە ئیحڕامى بۆ بەست، چوارەمیان ئەو عومڕەیه‌ى کە لەگەڵ حەجەکەیدا کردى.

بَابُ الْمَوْقِفِ بِعَرَفَةَ

باسی وەستان لە عەڕەفات

٥٩٦. عَنْ عَلِيٍّ h قَالَ: وَقَفَ رَسُولُ اللَّه بِعَرَفَةَ، فَقَالَ: «هذَا الْمَوْقِفُ، وَعَرَفَةُ كُلُّها مَوْقِفٌ».

عەلی h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا لەسەر کێوى عەڕەفات وەستا و فەرمووى: «ئەوە شوێنى ڕاوەستانە و عەڕەفات هەمووى شوێنى ڕاوەستانە».

بَابُ الدُّعَاءِ بِعَرَفَةَ

باسی دوعاکردن لە عەڕەفە

٥٩٧. عَنِ ابْنِ الْمُسَيِّبِ قَالَ: قَالَتْ عَائِشَةُ i: إِنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ:«مَا مِنْ يَوْمٍ أَكْثَرَ مِنْ، أَنْ يُعْتِقَ اللَّه b فِيه، عَبْدًا مِنَ النَّارِ، مِنْ يَوْمِ عَرَفَةَ، وَإِنَّه لَيَدْنُو b، ثُمَّ يُبَاهي بِهمُ الْمَلَائِكَةَ، فَيَقُولُ: مَا أَرَادَ هؤُلَاءِ».

ئیبن موسەییب دەڵێت: عائیشە i گوتوویەتى: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هیچ ڕۆژێک نییە کە بەئەندازەى ڕۆژى عەڕەفە خوا b بەندەکانى تێدا ئازاد بکات لە ئاگر، وە خوا b نزیک دەبێتەوە، پاشان دەیانکاتە جێگاى شانازى لەلاى فریشتەکان، دەفەرموێت: ئەوانە چییان دەوێت».

بَابُ قَدْرِ، حَصَى الرَّمْيِ

باسی ئەندازەى بەردى ڕەجمى شەیتان

٥٩٨. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : غَدَاةَ الْعَقَبَةِ وَهوَ عَلَى نَاقَتِه: «الْقُطْ لِي حَصًى»، فَلَقَطْتُ لَه سَبْعَ حَصَيَاتٍ، هنَّ حَصَى الْخَذْفِ، فَجَعَلَ يَنْفُضُهنَّ فِي كَفِّه وَيَقُولُ: «أَمْثَالَ هؤُلَاءِ، فَارْمُوا»، ثُمَّ قَالَ: «يَا أَيُّها النَّاسُ إِيَّاكُمْ وَالْغُلُوَّ فِي الدِّينِ، فَإِنَّه أَهلَكَ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمُ الْغُلُوُّ فِي الدِّينِ».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا لە بەیانى ڕۆژى عەقەبە لەسەر وشترەکەیەوە فەرمووی: «هەندێک بەردووچکەم (بەردى گچکە) بۆ کۆ بکەوە»، منیش حەوت بەردووچکەم بۆ کۆ کردەوە کە بەردى گچکە بوون وەکوو دەنکەنۆک، جا دەستى کرد بە هاویشتنیان و دەیفەرموو: «لەو جۆرە بەردانە بەکار بێنن بۆ ڕەجمى شەیتان»، پاشان فەرمووى: «ئەى خەڵکینە زێدەڕۆیى نەکەن لە ئاییندا، چونکە ئەوانەى پێش ئێوە بەهۆى زێدەڕۆییان لە ئاییندا لەناو چوون».

بَابٌ إِذَا رَمَى جَمْرَةَ الْعَقَبَةِ، لَمْ يَقِفْ عِنْدَها

باسێك دەربارەی ئەوە حاجى دواى ڕەجمى شەیتان لە شوێنەکە ڕاناوەستێت

٥٩٩. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّه رَمَى جَمْرَةَ الْعَقَبَةِ، وَلَمْ يَقِفْ عِنْدَها، وَذَكَرَ أَنَّ النَّبِيَّ فَعَلَ مِثْلَ ذَلِكَ.

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: کە شەیتانى ڕەجم کرد (جەمڕەى عەقەبە) و لەوێ ڕانەوەستا و باسى ئەوەى کرد کە پێغەمبەریش به‌و شێوه‌یه‌ی کردووە.

بَابُ تَأْخِيرِ رَمْيِ الْجِمَارِ مِنْ عُذْرٍ

باسی دواخستنى ڕەجمى شەیتان بە بیانووى گونجاو

٦٠٠. عَنْ أَبِي الْبَدَّاحِ بْنِ عَاصِمٍ، عَنْ أَبِيه h: أَنَّ النَّبِيَّ رَخَّصَ لِلرِّعَاءِ، أَنْ يَرْمُوا يَوْمًا، وَيَدَعُوا يَوْمًا.

ئەبو بەدداحى کوڕى عاصیم لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر مۆڵەتى داوە بەوانەى کە وشترەوانن (شوانى وشترن) ڕۆژێک نا ڕۆژێک ڕەجمى شەیتان بکەن.

بَابُ الْحَلْقِ

باسی سەرتاشین

٦٠١. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «اللَّهمَّ اغْفِرْ لِلْمُحَلِّقِينَ»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّه وَالْمُقَصِّرِينَ؟ قَالَ: «اللَّهمَّ اغْفِرْ لِلْمُحَلِّقِينَ»، ثَلَاثًا قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّه وَالْمُقَصِّرِينَ، قَالَ: «وَالْمُقَصِّرِينَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «خوایە لەوانە خۆش بە کە سەریان دەتاشن»، گوتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا ئەوانەشى کە کورتى دەکەنەوە، فەرمووى: «خوایە لەوانە خۆش بە کە سەریان دەتاشن»، سێ جار ئاواى فەرموو، گوتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا ئەوانەشى کە کورتى دەکەنەوە، فەرمووى: «ئەوانەشى کە کورتى دەکەنەوە».

بَابُ الذَّبْحِ

باسی سەربڕینى ئاژەڵى قوربانى

٦٠٢. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مِنًى كُلُّها مَنْحَرٌ، وَكُلُّ فِجَاجِ مَكَّةَ، طَرِيقٌ وَمَنْحَرٌ، وَكُلُّ عَرَفَةَ مَوْقِفٌ، وَكُلُّ الْمُزْدَلِفَةِ مَوْقِفٌ».

جابیر h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەموو شوێنێکى مینا جێگاى کوشتنەوەى قوربانییە و هەموو دەرچەکانى مەککە ڕێگا و شوێنى قوربانى سەربڕینن، هەموو شوێنەکانى عەڕەفە جێگاى ڕاوەستانە و هەموو موزدەلیفەش شوێنى ڕاوەستان و مانەوەیە».

بَابُ مَنْ قَدَّمَ نُسُكًا قَبْلَ نُسُكٍ

باسی پێشخستنى واجبێک بەسەر واجبێکی دیكە لە ڕێوڕەسمى حەجدا

٦٠٣. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: مَا سُئِلَ رَسُولُ اللَّه عَمَّنْ قَدَّمَ شَيْئًا، قَبْلَ شَيْءٍ، إِلَّا يُلْقِي بِيَدَيْه كِلْتَيْهمَا، لَا حَرَجَ.

ئیبن عەبباس k دەڵێت: هەر پرسیارێک لە پێغەمبەرى خوا کرابێت دەربارەى پێشخستنى شتێک بەسەر شتێکدا، ئەوە بێگومان بە دەستەکانى ئاماژەى دەکرد کە ئاساییە.

بَابُ رَمْيِ الْجِمَارِ أَيَّامَ التَّشْرِيقِ

باسی ڕەجمکردنی شەیتان لە ڕۆژەکانى جەژندا

٦٠٤. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّه رَمَى جَمْرَةَ الْعَقَبَةِ ضُحًى، وَأَمَّا بَعْدَ ذَلِكَ، فَبَعْدَ زَوَالِ الشَّمْسِ.

جابیر h دەڵێت: بینیم پێغەمبەرى خوا جەمڕەى عەقەبەى لە چێشتەنگاودا ڕەجم کرد، دواى ئەوە لەدواى نیوەڕۆ ڕەجمى کرد.

بَابُ الْخُطْبَةِ يَوْمَ النَّحْرِ

باسی وتارى ڕۆژى جەژنی قوربان

٦٠٥. عَنْ سُلَيْمَانَ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْأَحْوَصِ، عَنْ أَبِيه h قَالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ ، يَقُولُ فِي حَجَّةِ الْوَدَاعِ: «يَا أَيُّها النَّاسُ أَلَا أَيُّ يَوْمٍ أَحْرَمُ؟»، ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، قَالُوا: يَوْمُ الْحَجِّ الْأَكْبَرِ، قَالَ: «فَإِنَّ دِمَاءَكُمْ، وَأَمْوَالَكُمْ، وَأَعْرَاضَكُمْ بَيْنَكُمْ حَرَامٌ، كَحُرْمَةِ يَوْمِكُمْ هذَا، فِي شَهرِكُمْ هذَا، فِي بَلَدِكُمْ هذَا، أَلَا لَا يَجْنِي جَانٍ إِلَّا عَلَى نَفْسِه، وَلَا يَجْنِي وَالِدٌ عَلَى وَلَدِه، وَلَا مَوْلُودٌ عَلَى وَالِدِه، أَلَا إِنَّ الشَّيْطَانَ قَدْ أَيِسَ أَنْ يُعْبَدَ فِي بَلَدِكُمْ هذَا أَبَدًا، وَلَكِنْ سَيَكُونُ لَه طَاعَةٌ فِي بَعْضِ مَا تَحْتَقِرُونَ مِنْ أَعْمَالِكُمْ، فَيَرْضَى بِها، أَلَا وَكُلُّ دَمٍ مِنْ دِمَاءِ الْجَاهلِيَّةِ مَوْضُوعٌ، وَأَوَّلُ مَا أَضَعُ مِنْها دَمُ الْحَارِثِ بْنِ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ -كَانَ مُسْتَرْضِعًا فِي بَنِي لَيْثٍ، فَقَتَلَتْه هذَيْلٌ- أَلَا وَإِنَّ كُلَّ رِبًا مِنْ رِبَا الْجَاهلِيَّةِ مَوْضُوعٌ، لَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَالِكُمْ، لَا تَظْلِمُونَ وَلَا تُظْلَمُونَ، أَلَا يَا أُمَّتَاه هلْ بَلَّغْتُ؟»، ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، قَالُوا: نَعَمْ، قَالَ: «اللَّهمَّ اشْهدْ»، ثَلَاثَ مَرَّاتٍ.

سولەیمانى کوڕى عەمڕى کوڕى ئەحوەص لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویه‌تی: لە حەجى ماڵئاواییدا گوێم لە پێغەمبەر بوو، دەیفەرموو: «ئەى خەڵکینە کامە ڕۆژە بەڕێزترینە و تاوانکردن تێیدا گەورە و توندە؟»، سێ جار ئەوەى فەرموو، گوتیان: ڕۆژى حەجى گەورە (ڕۆژى جەژنى قوربان)، فەرمووى: «بێگومان خوێن و ماڵ و نامووستان لەیەکدی قەدەغەیە وەکوو شکاندنى ڕێزى ئەو ڕۆژەتان لەو مانگەتان (کە -ذي الحجة- یە) لە شارەکەتان (مەککە)، ئاگادار بن کەسێک تاوان دەکات تەنها خۆى دەگرێتەوە و ناتەنێتەوە بۆ کەسوکارى، تاوانى باوک بۆ سەر منداڵەکەى ناگوازرێتەوە و تاوانى منداڵیش بۆ سەر باوکى ناگوازرێتەوە، ئاگادار بن بەڕاستى شەیتان بێهیوا بووە کە هەرگیز لەو شارەتان ناپەرسترێت، بەڵام لە هەندێک شت کە ئێوە بە کەمى دەزانن گوێڕایەڵیى دەکەن و شەیتانیش پێى ڕازییە، ئاگادار بن هەموو خوێنێکى سەردەمى نەفامى پووچ و بەتاڵە، وە یەکەم خوێنێک کە بەتاڵى دەکەمەوە خوێنى حاریسى کوڕى عەبدولموتەلیبە -کە لەلاى هۆزى (بنو ليث) شیرەخۆرە بوو و هۆزى (هذيل) کوشتیان-، ئاگادار بن هەموو سوو و ڕیبایەکى سەردەمى نەفامى بەتاڵ و پووچە و دەستمایەکەتان هەیە و هیچى دیكه‌، نە ستەم بکەن و نە ستەمتان لێ بکرێت، ئاگادار بن ئەى خەڵکینە ئایا پێم ڕاگەیاندن؟»، سێ جار ئەوەى فەرموو، گوتیان: بەڵێ، سێ جار فەرمووى: «خوایە شایەت بە».

بَابُ الْبَيْتُوتَةِ بِمَكَّةَ لَيَالِي مِنًى

باسی شەومانەوەى شەوانى مینا لە مەککەدا

٦٠٦. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: اسْتَأْذَنَ الْعَبَّاسُ بْنُ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ h رَسُولَ اللَّه أَنْ يَبِيتَ بِمَكَّةَ، أَيَّامَ مِنًى، مِنْ أَجْلِ سِقَايَتِه، فَأَذِنَ لَه.

ئیبن عومەر k دەڵێت: عەبباسى کوڕى عەبدولموتەلیب h داواى مۆڵەتى لە پێغەمبەرى خوا کرد تاکوو شەو لە مەککە بمێنێتەوە لە ڕۆژەکانى مینادا، بۆ ئەوەى ئاو بدات بە حاجییەکان، ئەویش مۆڵەتى پێ دا.

بَابُ طَوَافِ الْوَدَاعِ

باسی تەوافى ماڵئاوایی

٦٠٧. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: كَانَ النَّاسُ يَنْصَرِفُونَ كُلَّ وَجْه، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا يَنْفِرَنَّ أَحَدٌ، حَتَّى يَكُونَ آخِرُ عَهدِه بِالْبَيْتِ».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: خەڵکى (دواى تەواوبوونى حەج) لە هەر لایەکەوە بووایە دەردەچوون، بۆیە پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «هیچ کەسێک دەرنەچێت و نەگەڕێتەوە، وە با کۆتا شوێن کە بۆى دەچێت (تەوافى ماڵئاوایی) کەعبە بێت».

بَابُ فِدْيَةِ الْمُحْصِرِ

باسی فیدیەى کەسێک نەتوانێت بەردەوام بێت لە دروشمەکانى حەج

٦٠٨. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ مَعْقِلٍ h قَالَ: قَعَدْتُ إِلَى كَعْبِ بْنِ عُجْرَةَ h فِي الْمَسْجِدِ، فَسَأَلْتُه عَنْ هذِه الْآيَةِ: ﴿ فَفِدْيَةٌ مِنْ صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍ ﴾ البقرة: 196، قَالَ كَعْبٌ h: فِيَّ أُنْزِلَتْ كَانَ بِي أَذًى مِنْ رَأْسِي، فَحُمِلْتُ إِلَى رَسُولِ اللَّه ، وَالْقَمْلُ يَتَنَاثَرُ عَلَى وَجْهي، فَقَالَ: «مَا كُنْتُ أُرَى الْجُهدَ بَلَغَ بِكَ مَا أَرَى، أَتَجِدُ شَاةً؟»، قُلْتُ: لَا، قَالَ: فَنَزَلَتْ هذِه الْآيَةُ: ﴿ فَفِدْيَةٌ مِنْ صِيَامٍ، أَوْ صَدَقَةٍ، أَوْ نُسُكٍ ﴾ البقرة: 196، قَالَ: «فَالصَّوْمُ ثَلَاثَةُ أَيَّامٍ، وَالصَّدَقَةُ عَلَى سِتَّةِ مَسَاكِينَ، لِكُلِّ مِسْكِينٍ نِصْفُ صَاعٍ مِنْ طَعَامٍ، وَالنُّسُكُ شَاةٌ».

عەبدوڵڵاى کوڕى مەعقیل h دەڵێت: لە مزگەوت لەلاى کەعبى کوڕى عوجڕە h دانیشتم، منیش دەربارەى ئەو ئایەتە پرسیارم لێ کرد: ﴿ فَفِدْيَةٌ مِنْ صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍ ﴾، واتە: بریتییەک بدات کە ڕۆژووی (سێ ڕۆژە) یان خێرێک یان قوربانییەک بکات، (واتە: ئەگەر کەسێک پێش ئەوە قوربانییەکەى بگاتە جێگەى خۆى، ویستى سەرى بتاشێت، دەبێت سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت، یان خێرێک بکات کە خۆراکى شەش هەژارە، وە یان مەڕێک یان بزنێک بکاتە خێر هەر لەوێدا). کەعب h دەڵێت: دەربارەى من ئەم ئایەتە دابەزى، سەرم ئازار و ئێشى هەبوو، چوومە خزمەت پێغەمبەر لە کاتێکدا کە ئەسپێى سەرم بەسەر دەموچاومدا دەهاتنە خوار و بڵاو دەبوونەوە، ئەویش فەرمووى: «نەمزانیبوو کە ئەو ئازار و ناڕەحەتییەت پێ گەیشتووە کە ئێستا دەیبینم، ئایا مەڕێکت دەست دەکەوێت؟»، گوتم: نەخێر، گوتى: ئینجا ئەو ئایەتە دابەزیى: ﴿ فَفِدْيَةٌ مِنْ صِيَامٍ، أَوْ صَدَقَةٍ، أَوْ نُسُكٍ ﴾، فه‌رمووی: «ڕۆژووەکان سێ ڕۆژوون، بەخشینەکە بۆ شەش هەژارە هەریەکى نیو صاع خواردن، قوربانییەکەش مەڕێکە».

بَابُ تَقْلِيدِ الْغَنَمِ

باسی نیشانەکردنى مەڕ و بزن

٦٠٩. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: أَهدَى رَسُولُ اللَّه مَرَّةً غَنَمًا إِلَى الْبَيْتِ فَقَلَّدَها.

عائیشە i دەڵێت: جارێک پێغەمبەرى خوا مەڕێکى کردە دیارى بۆ قوربانى، جا نیشانەى کرد.

بَابُ مَنْ جَلَّلَ الْبَدَنَةَ

باسی دابەشکردنى گۆشتى وشترى قوربانى

٦١٠. عَنْ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ h قَالَ: أَمَرَنِي رَسُولُ اللَّه أَنْ أَقُومَ عَلَى بُدْنِه، وَأَنْ أَقْسِمَ جِلَالَها وَجُلُودَها، وَأَنْ لَا أُعْطِيَ الْجَازِرَ مِنْها شَيْئًا، وَقَالَ: «نَحْنُ نُعْطِيه».

عەلى کوڕى ئەبو تالیب h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرمانى پێ کردم کە من هەڵسم بە ئەنجامدانى قوربانییەکەى، داپۆشەرى وشترەکە و گۆشت و پێستەکەشى دابەش بکەم، وە هیچ شتێک (وەک کرێ) لە وشترەکە نەدەم بە قەسابەکە و فەرمووى: «ئێمە خۆمان (کرێى) دەیدەینێ».

بَابُ فَضْلِ مَكَّةَ

باسی پێگەو گەورەیی مەککە

٦١١. عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ مُسْلِمٍ h أَنَّه قَالَ: إِنَّ أَبَا سَلَمَةَ بْنَ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عَوْفٍ أَخْبَرَه، أَنَّ عَبْدَ اللَّه بْنَ عَدِيِّ بْنِ الْحَمْرَاءِ h، قَالَ لَه: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّه ، وَهوَ عَلَى نَاقَتِه، وَاقِفٌ بِالْحَزْوَرَةِ يَقُولُ: «وَاللَّه إِنَّكِ، لَخَيْرُ أَرْضِ اللَّه، وَأَحَبُّ أَرْضِ اللَّه إِلَيَّ، وَاللَّه لَوْلَا أَنِّي أُخْرِجْتُ مِنْكِ، مَا خَرَجْتُ».

موحەممەدى کوڕى موسلیم h دەڵێت: ئەبو سەلەمەى کوڕى عەبدوڕڕەحمانى کوڕى عەوف هەواڵى پێ داوە کە عەبدوڵڵاى کوڕى عەدى کوڕى حەمڕاء h پێى گوتووە: بینیم کە پێغەمبەرى خوا بە سوارى وشترەکەیەوە لە حەزووەڕە (شوێنێکە لە مەککە) ڕاوەستابوو و دەیفەرموو: «سوێند بە خوا (ئەى مەککە) گومانى تێدا نییە کە باشترین زەوى خوایت، خۆشەویستترین زەوى خوایت لەلاى من، سوێند بە خوا ئەگەر دەرنەکرابام ئەوە هەرگیز نەدەڕۆیشتم (بەجێم نەدەهێشتیت)».

بَابُ فَضْلِ الْمَدِينَةِ

باسی پێگەو گەورەیی مەدینە

٦١٢. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ الْإِيمَانَ لَيَأْرِزُ إِلَى الْمَدِينَةِ، كَمَا تَأْرِزُ الْحَيَّةُ إِلَى جُحْرِها».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «ئیمان و ئیسلام دەکشێتەوە و دەچێتەوە نێو مەدینە هەر وەکوو چۆن مار (ئەگەر تینى بۆ هات) دەچێتەوە نێو کونەکەیەوە پێچ دەخوات».

٦١٣. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنِ اسْتَطَاعَ مِنْكُمْ أَنْ يَمُوتَ بِالْمَدِينَةِ، فَلْيَفْعَلْ، فَإِنِّي أَشْهدُ لِمَنْ مَاتَ بِها».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک لە ئێوە ئەگەر تواناى هەبوو با لە مەدینە بمێنێتەوە تاکوو دەمرێت لێى دەرنەچێت، چونکە شایەتى (بە چاکە) بۆ ئەو کەسانە دەدەم کە لە مەدینەدا دەمرن».

٦١٤. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «اللَّهمَّ إِنَّ إِبْرَاهيمَ خَلِيلُكَ وَنَبِيُّكَ، وَإِنَّكَ حَرَّمْتَ مَكَّةَ عَلَى لِسَانِ إِبْرَاهيمَ، اللَّهمَّ وَأَنَا عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ، وَإِنِّي أُحَرِّمُ مَا بَيْنَ لَابَتَيْها».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «خودایە بێگومان ئیبڕاهیم n خۆشەویست و پێغەمبەرى تۆیە، بێگومان تۆ مەککەت ڕێزدار کرد لەسەر زمانى ئیبڕاهیم، خوایە دەسا منیش بەندە و پێغەمبەرى تۆم، بێگومان منیش ئەوەى لەملاولاى مەدینەدایە ڕێزدارى دەکەم و ڕێزى دەگرم و حەرامى دەکەم».