كِتَابُ الْمَسَاجِدِ وَالْجَمَاعَاتِ

په‌رتووكی مزگه‌وته‌كان و نوێژی به‌كۆمه‌ڵ

بَابُ مَنْ بَنَى لِلَّه مَسْجِدًا

باسی ئەو کەسەی مزگەوتێک دروست دەکات لەپێناوی خوادا

١٣٧. عَنْ عُثْمَانَ بْنِ عَفَّانَ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «مَنْ بَنَى لِلَّه مَسْجِدًا، بَنَى اللَّه لَه مِثْلَه فِي الْجَنَّةِ».

عوسمانی کوڕی عەففان h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «هەر کەسێک لەپێناو خوادا مزگەوتێک دروست بکات، ئەوە خوا لە بەهەشتدا ماڵێکی لە وێنەی ئەو مزگەوتە بۆ دروست دەکات».

بَابُ تَشْيِيدِ الْمَسَاجِدِ

باسی بەرزکردنی مزگەوتەکان زیاد لە پێویست

١٣٨. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى يَتَبَاهى النَّاسُ فِي الْمَسَاجِدِ».

ئەنەسی کوڕی مالیک h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «قیامەت نایەت تاکوو وای لێ نەیەت کە خەڵکی خۆی بە ڕازاندنەوەی مزگەوت هەڵدەکێشێت (واتە: هەر کەسەو بە ڕازاندنەوەی مزگەوتی خۆی دەنازێت و خۆی پێوە هەڵدەکێشێت)».

بَابُ أَيْنَ يَجُوزُ بِنَاءُ الْمَسَاجِدِ

باسی دروستکردنی مزگەوت لەکوێ ڕێگە پێ دراوە

١٣٩. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: كَانَ مَوْضِعُ مَسْجِدِ النَّبِيِّ لِبَنِي النَّجَّارِ، وَكَانَ فِيه نَخْلٌ، وَمَقَابِرُ لِلْمُشْرِكِينَ، فَقَالَ لَهمُ النَّبِيُّ : «ثَامِنُونِي بِه»، قَالُوا: لَا نَأْخُذُ لَه ثَمَنًا أَبَدًا، قَالَ، فَكَانَ النَّبِيُّ يَبْنِيه وَهمْ يُنَاوِلُونَه، وَالنَّبِيُّ يَقُولُ: «أَلَا إِنَّ الْعَيْشَ عَيْشُ الْآخِرَه، فَاغْفِرْ لِلْأَنْصَارِ، وَالْمُهاجِرَه»، قَالَ: وَكَانَ النَّبِيُّ يُصَلِّي قَبْلَ أَنْ يَبْنِيَ الْمَسْجِدَ حَيْثُ أَدْرَكَتْه الصَّلَاةُ.

ئەنەسی کوڕی مالیک h دەڵێت: شوێنی مزگەوتی پێغەمبەری خوا هیی بەنو نەجاڕ بوو، ئەو شوێنە هەم دارخورما و هەم گۆڕی هاوبەشدانەرانی تێدا بوو، جا پێغەمبەر پێی فەرموون: «لەجیاتی ئەم شوێنە پارەم لێ وەربگرن»، ئەوانیش گوتیان: بە هیچ شێوەیەک نرخەکەی وەرناگرین (لە ڕێگەی خوا دەيبەخشين)، ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەری خوا بیناکەی دروست دەکرد و ئەوانیش کاریان لەگەڵ دەکرد، پێغەمبەر دەیفەرموو: «ئاگادار بن بەڕاستی خۆشی و ژیان تەنها خۆشی دواڕۆژە، خوایە خۆش بیت لە ئەنصاڕ و موهاجیرەکان». ڕاوی دەڵێت: پێش ئەوەی کە پێغەمبەری خوا مزگەوت دروست بکات، لە هەر شوێنەک کاتی نوێژ هاتبایە، ئەوە هەر لەو شوێنە نوێژەکەی دەکرد.

بَابُ الْمَوَاضِعِ الَّتِي تُكْرَه فِيها الصَّلَاةُ

باسی ئەو شوێنانەی کە نوێژکردن تێیدا ناپەسندە

١٤٠. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «الْأَرْضُ كُلُّها مَسْجِدٌ، إِلَّا الْمَقْبَرَةَ، وَالْحَمَّامَ».

ئەبو سەعیدی خودری h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «زەوی هەمووی مزگەوتە (واتە: گونجاوە بۆ نوێژ تێداکردن) تەنها گۆڕستان و گەرماو (حەمام) نەبێت».

بَابُ النَّوْمِ فِي الْمَسْجِدِ

باسی نوستن له‌نێو مزگەوتدا

١٤١. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: كُنَّا نَنَامُ فِي الْمَسْجِدِ عَلَى عَهدِ رَسُولِ اللَّه .

ئیبن عومەر k دەڵێت: ئێمە لە سەردەمی پێغەمبەری خوادا لەنێو مزگەوت دەخەوتین.

بَابُ أَيُّ مَسْجِدٍ وُضِعَ أَوَّلُ

باسی کامە مزگەوت یەکەمجار بنیات نرا

١٤٢. عَنْ أَبِي ذَرٍّ الْغِفَارِيِّ h قَالَ قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّه أَيُّ مَسْجِدٍ وُضِعَ أَوَّلُ؟ قَالَ: «الْمَسْجِدُ الْحَرَامُ»، قَالَ قُلْتُ: ثُمَّ أَيٌّ؟ قَالَ: «ثُمَّ الْمَسْجِدُ الْأَقْصَى»، قُلْتُ: كَمْ بَيْنَهمَا؟ قَالَ: «أَرْبَعُونَ عَامًا، ثُمَّ الْأَرْضُ لَكَ مُصَلًّى، فَصَلِّ حَيْثُ مَا أَدْرَكَتْكَ الصَّلَاةُ».

ئەبو زەری غیفاری h دەڵێت: گوتم: ئەی پێغەمبەری خوا چ مزگەوتێک یەکەمجار بنیات نرا؟ فەرمووی: «مزگەوتی حەڕام»، گوتم: ئەی دوای ئەو؟ فەرمووی: «مزگەوتی ئەقصا»، گوتم: نێوانیان چەند بووە؟ فەرمووی: «چل ساڵ، پاشان زەوی هەمووی بۆ تۆ شوێنی نوێژکردنە، لە هەر شوێنێەک کاتی نوێژ هات، هەر لەو شوێنە نوێژەکەت ئەنجام بدە».

بَابُ الدُّعَاءِ عِنْدَ دُخُولِ الْمَسْجِدِ

باسی دوعای چوونە نێو مزگەوت

١٤٣. عَنْ أَبِي حُمَيْدٍ السَّاعِدِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِذَا دَخَلَ أَحَدُكُمُ الْمَسْجِدَ، فَلْيُسَلِّمْ عَلَى النَّبِيِّ، ثُمَّ لِيَقُلْ: اللَّهمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ، وَإِذَا خَرَجَ فَلْيَقُلْ: اللَّهمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ».

ئەبو حومەیدی ساعیدی h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە چووە نێو مزگەوت با سەلام و دروود بنێرێت بۆ پێغەمبەر، پاشان با بڵێت: خوایە دەرگاکانی ڕەحمەت و بەزەییتم بۆ بکەیتەوە، کاتێکیش هاتە دەر لە مزگەوت با بڵێت: خوایە داوای فەزڵ و چاکەی تۆ دەکەم».

١٤٤. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «إِذَا دَخَلَ أَحَدُكُمُ الْمَسْجِدَ، فَلْيُسَلِّمْ عَلَى النَّبِيِّ وَلْيَقُلْ: اللَّهمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ، وَإِذَا خَرَجَ، فَلْيُسَلِّمْ عَلَى النَّبِيِّ وَلْيَقُلْ: اللَّهمَّ اعْصِمْنِي مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «کاتێک هەر یەکێکتان دەچێتە نێو مزگەوت، با سڵاو بنێرێت بۆ پێغەمبەر و بڵێت: خوایە دەرگاکانی ڕەحمەت و بەزەییتم بۆ بکەیتەوە، وە کاتێکیش دەرچوو لە مزگەوت، با سڵاو بنێرێت بۆ پێغەمبەر و بڵێت: خوایە بمپارێزە لە شەیتانی دوورخراوە لە بەزەیی خۆت».

بَابُ الْمَشْيِ إِلَى الصَّلَاةِ

باسی ڕۆیشتن بۆ نوێژ

١٤٥. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِذَا تَوَضَّأَ أَحَدُكُمْ، فَأَحْسَنَ الْوُضُوءَ، ثُمَّ أَتَى الْمَسْجِدَ، لَا يَنْهزُه إِلَّا الصَّلَاةُ، لَا يُرِيدُ إِلَّا الصَّلَاةَ، لَمْ يَخْطُ خَطْوَةً إِلَّا رَفَعَه اللَّه بِها دَرَجَةً، وَحَطَّ عَنْه بِها خَطِيئَةً، حَتَّى يَدْخُلَ الْمَسْجِدَ، فَإِذَا دَخَلَ الْمَسْجِدَ، كَانَ فِي صَلَاةٍ مَا كَانَتِ الصَّلَاةُ تَحْبِسُه».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەستنوێژێکی جوان و تەواوی شوشت، پاشان هاتە مزگەوت کە تەنها نوێژ پاڵی ناوە کە لە ماڵ دەربچێت و بە مەبەستی نوێژ هاتبێت، ئەوە بە هەر هەنگاوێک خوا پلەیەکی بەرز دەکاتەوە و گوناهێکی لێ دەسڕێتەوە تاکوو دەچێتە نێو مزگەوت، ئینجا کە چووە نێو مزگەوت وەکوو ئەوە وایە کە بەردەوام لە نوێژدایە مادام تەنها لەبەر نوێژ ماوەتەوە (وە چاوەڕێی نوێژێكی دیكه‌ دەکات)».

١٤٦. عَنْ سَهلِ بْنِ سَعْدٍ السَّاعِدِيِّ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لِيَبْشَرِ الْمَشَّاءُونَ فِي الظُّلَمِ، بِنُورٍ تَامٍّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ».

سەهلی کوڕی سەعدی ساعیدی k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «مژدە بێت لەوانەی کە هاموشۆی مزگەوت دەکەن لە تاریکیدا بە نوور و ڕۆشناییەکی تێر و تەواو لە ڕۆژی قیامەتدا».

بَاب الْأَبْعَدُ فَالْأَبْعَدُ مِنَ الْمَسْجِدِ أَعْظَمُ أَجْرًا

باسی ئەوەی هەتا دوورتر بیت لە مزگەوت پاداشتەكە زیاترە

١٤٧. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: أَرَادَتْ بَنُو سَلِمَةَ أَنْ يَتَحَوَّلُوا مِنْ دِيَارِهمْ إِلَى قُرْبِ الْمَسْجِدِ، فَكَرِه النَّبِيُّ أَنْ يُعْرُوا الْمَدِينَةَ، فَقَالَ: «يَا بَنِي سَلِمَةَ، أَلَا تَحْتَسِبُونَ آثَارَكُمْ؟»، فَأَقَامُوا.

ئەنەسی کوڕی مالیک h دەڵێت: نەوەکانی سەلەمە ویستیان لە دەوری شار ماڵەکانیان بگوازنەوە بۆ نزیک مزگەوت، پێغەمبەریش پێی خۆش نەبوو دەوری مەدینە چۆڵ بێت، بۆیە فەرمووی: «ئەی نەوەکانی سەلەمە بەتەمای پاداشتی هەنگاوەکانتان نین لای خوا؟»، ئیدی ئەوانیش مانەوە (پێشنیارەکەی پێغەمبەریان قبووڵ کرد).

بَابُ فَضْلِ الصَّلَاةِ فِي جَمَاعَةٍ

باسی گەورەیی و پاداشتی نوێژی بەکۆمەڵ

١٤٨. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «صَلَاةُ الرَّجُلِ فِي جَمَاعَةٍ، تَزِيدُ عَلَى صَلَاتِه فِي بَيْتِه وَصَلَاتِه فِي سُوقِه بِضْعًا وَعِشْرِينَ دَرَجَةً».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «نوێژێک کە پیاو بەکۆمەڵ بیکات، بیست و ئەوەندە جار پلە و پاداشتی زیاترە لەو نوێژەی کە لە ماڵەوە، یان لە بازاڕ بەتەنیا دەیکات».

بَابُ صَلَاةِ الْعِشَاءِ وَالْفَجْرِ فِي جَمَاعَةٍ

باسی نوێژی خەوتنان و بەیانی بەکۆمەڵ

١٤٩. عَنْ عَائِشَةُ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَوْ يَعْلَمُ النَّاسُ مَا فِي صَلَاةِ الْعِشَاءِ، وَصَلَاةِ الْفَجْرِ، لَأَتَوْهمَا وَلَوْ حَبْوًا».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەگەر خەڵکی گەورەیی و پاداشتی نوێژی خەوتنان و بەیانییان بزانیبایە، ئەوە ئەگەر بەگاگۆڵکەش بووایە دەهاتن بۆ ئەنجامدانی».

بَابُ لُزُومِ الْمَسَاجِدِ وَانْتِظَارِ الصَّلَاةِ

باسی پابەندبوون بە مزگەوت و چاوەڕوانیکردنی نوێژ

١٥٠. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: صَلَّيْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّه الْمَغْرِبَ، فَرَجَعَ مَنْ رَجَعَ، وَعَقَّبَ مَنْ عَقَّبَ، فَجَاءَ رَسُولُ اللَّه مُسْرِعًا، قَدْ حَفَزَه النَّفَسُ، وَقَدْ حَسَرَ عَنْ رُكْبَتَيْه، فَقَالَ: «أَبْشِرُوا، هذَا رَبُّكُمْ قَدْ فَتَحَ بَابًا مِنْ أَبْوَابِ السَّمَاءِ، يُبَاهي بِكُمُ الْمَلَائِكَةَ، يَقُولُ: انْظُرُوا إِلَى عِبَادِي قَدْ قَضَوْا فَرِيضَةً، وَهمْ يَنْتَظِرُونَ أُخْرَى».

عەبدوڵڵای کوڕی عەمر k دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەری خوا نوێژی شێوانمان کرد، پاشان ئەوەی ڕۆیشتەوە ڕۆیشتەوە، ئەوەشی کە مایەوە مایەوە، ئینجا پێغەمبەری خوا بەخێرایی هات، هەناسەکانی بەخێرایی لێدەدا و ئەژنۆکانی دەرکەوتن، جا فەرمووی: «موژدەتان لێ بێ ئەوە خوای پەروەردگارتان دەرگایەک لە دەرگاکانی ئاسمانی کردۆتەوە لای فریشتەکان ڕاتاندەنوێنێت و شانازیتان پێوە دەکات، دەفەرموێت: تەماشای بەندەکانم بکەن یەکێک لە فەڕزەکانیان کردووە و چاوەڕێی یەكێکی دیكه‌ دەکەن».