كِتَابُ الدُّعَاءِ

په‌رتووكی دوعا و پاڕانەوە‌

بَابُ فَضْلِ الدُّعَاءِ

باسی پێگە و گەورەیی پاڕانەوە

٧٥٤. عَنِ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ الدُّعَاءَ هوَ الْعِبَادَةُ»، ثُمَّ قَرَأَ: «﴿ وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ﴾ غافر: 60».

نوعمانى کوڕى بەشیر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بێگومان پاڕانەوە پەرستشە»، پاشان (ئەم ئایەتەى) خوێندەوە: «﴿ وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ﴾، واتە: وە پەروەردگارتان فەرموویەتی: لێم بپاڕێنەوە وەڵامتان دەدەمەوە».

بَابُ دُعَاءِ رَسُولِ اللَّه ﷺ

باسی پاڕانەوەى پێغەمبەرى خوا 

٧٥٥. عَنْ عَبْدِ اللَّه h: عَنِ النَّبِيِّ أَنَّه كَانَ يَقُولُ: «اللَّهمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْهدَى، وَالتُّقَى، وَالْعَفَافَ، وَالْغِنَى».

عەبدوڵڵا h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر دەیفەرموو: «خوایە داواى ڕێنمویی و پارێزگارى و دەست و دەم و داوێنپاکى و بێنیازیت لێ دەکەم».

٧٥٦. عَنْ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ h أَنَّه قَالَ لِرَسُولِ اللَّه : عَلِّمْنِي دُعَاءً أَدْعُو بِه فِي صَلَاتِي، قَالَ: «قُلْ: اللَّهمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمًا كَثِيرًا، وَلَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ، فَاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ، وَارْحَمْنِي إِنَّكَ أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ».

ئەبو بەکرى صیدیق h دەگێڕێته‌وه‌: بە پێغەمبەرى خواى گوتووە: پاڕانەوەیەکم فێر بکە کە له‌نێو نوێژەکانمدا پێى بپاڕێمەوە، فەرمووى: «بڵێ: خوایە من زوڵم و ستەمى زۆرم لە خۆم کردووە، جگە لە تۆ کەسیش لە گوناهـ و تاوان خۆش نابێت، لێخۆشبوونى خۆتم پێ ببەخشە لەلایەن خۆتەوە، وە بەزەییت پێمدا بێتەوە، هەر خۆت خاوەنى لێخۆشبوون و بەزەیی و میهرەبانیت».

٧٥٧. عَنْ أَبي هرَيْرَةَ h يَقُولُ: كَانَ رَسُولُ اللَّه يَقُولُ: «اللَّهمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْأَرْبَعِ: مِنْ عِلْمٍ لَا يَنْفَعُ، وَمِنْ قَلْبٍ لَا يَخْشَعُ، وَمِنْ نَفْسٍ لَا تَشْبَعُ، وَمِنْ دُعَاءٍ لَا يُسْمَعُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا دەیفەرموو: «خوایە گیان پەنا بە تۆ دەگرم لە چوار شت: لە زانستێک کە سوودى نەبێت، لە دڵێک کە تەقوا و خواپەرستى تێدا نەبێت، لەسەر سووربوون و تێرنەبوون لە هەوا و ئارەزووەکانى دونیا، لە پاڕانەوەیەک کە وەڵام نەدرێتەوە».

بَابُ مَا تَعَوَّذَ مِنْه رَسُولُ اللَّه ﷺ

باسی ئەوەى کە پێغەمبەرى خوا  پەناى بە خوا گرتووە لێى

٧٥٨. عَنْ فَرْوَةَ بْنِ نَوْفَلٍ h قَالَ: سَأَلْتُ عَائِشَةَ i: عَنْ دُعَاءٍ كَانَ يَدْعُو بِه رَسُولُ اللَّه ، فَقَالَتْ: كَانَ يَقُولُ: «اللَّهمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا عَمِلْتُ، وَمِنْ شَرِّ مَا لَمْ أَعْمَلْ».

فەڕوەى کوڕى نەوفەل h دەڵێت: پرسیارم لە عائیشە i کرد دەربارەى پاڕانەوەیەک کە پێغەمبەرى خوا پێى دەپاڕایەوە، ئەویش گوتى: دەیفەرموو: «خوایە من پەنات پێ دەگرم لە خراپەى ئەوەى کە کردوومە و لە خراپەى ئەوەى نەمکردووە».

بَابُ الدُّعَاءِ بِالْعَفْوِ وَالْعَافِيَةِ

باسی پاڕانەوەى لێخۆشبوون و لەشساغى

٧٥٩. عَنْ أَوْسَطَ بْنِ إِسْمَاعِيلَ الْبَجَلِيِّ: أَنَّه سَمِعَ أَبَا بَكْرٍ h حِينَ قُبِضَ النَّبِيُّ يَقُولُ: قَامَ رَسُولُ اللَّه فِي مَقَامِي هذَا عَامَ الْأَوَّلِ، ثُمَّ بَكَى أَبُو بَكْرٍ h، ثُمَّ قَالَ: «عَلَيْكُمْ بِالصِّدْقِ، فَإِنَّه مَعَ الْبِرِّ وَهمَا فِي الْجَنَّةِ، وَإِيَّاكُمْ وَالْكَذِبَ، فَإِنَّه مَعَ الْفُجُورِ وَهمَا فِي النَّارِ، وَسَلُوا اللَّه الْمُعَافَاةَ، فَإِنَّه لَمْ يُؤْتَ أَحَدٌ بَعْدَ الْيَقِينِ خَيْرًا مِنَ الْمُعَافَاةِ، وَلَا تَحَاسَدُوا، وَلَا تَبَاغَضُوا، وَلَا تَقَاطَعُوا، وَلَا تَدَابَرُوا، وَكُونُوا عِبَادَ اللَّه إِخْوَانًا».

ئەوسەتى کوڕى ئیسماعیلى بەجەلی h دەگێڕێتەوە: گوێى لە ئەبو بەکر h بوو کاتێك پێغەمبەر وەفاتى کرد دەیگوت: پێغەمبەرى خوا لە ساڵى یەکەمى کۆچى لەو شوێنەى من بەپێوە وەستا، پاشان ئەبو بەکر h گریا، دواتر (ئەبو بەکر h گوتى: پێغەمبەر ) فەرمووى: «پابەندى ڕاستگۆیی بن، چونکە بەڕاستى لەگەڵ چاکەکاریدایە و هەردووکیان لە بەهەشتدان، خۆتان بەدوور بگرن لە درۆ، چونکە بەڕاستى لەگەڵ خراپەکاریدایە و هەردووکیان لە ئاگردان، داواى لەشساغى و بێوەیی لە خوا بکەن، چونکە بێگومان هیچ کەسێك لەدواى بڕوا شتێکى پێ نەبەخشراوە کە خێرتر و چاکتر بێت لە لەشساغى، وە بەرانبەر یەکدى چاوچنۆک مەبن و ڕق و قینەتان نەبێت بەرانبەر یەکدى و سیلەى خزمایەتى مەپچڕێنن و پشت لەیەکدى مەکەن، هەمووتان بەندەى خوا بن و براى یەکدى بن».

٧٦٠. عَنْ عَائِشَةَ i أَنَّها قَالَتْ: يَا رَسُولَ اللَّه، أَرَأَيْتَ إِنْ وَافَقْتُ لَيْلَةَ الْقَدْرِ مَا أَدْعُو؟ قَالَ: «تَقُولِينَ: اللَّهمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي».

له‌ عائیشەوه‌ i كه‌ گوتوویه‌تی: ئەى پێغەمبەرى خوا ئەگەر وا ڕێک کەوت زانیم کە شەوەکە شەوى (ليلة القدر)ـە، ئایا چ دوعایەک بکەم؟ فەرمووى: «بڵێ: خوایە تۆ بەخشەرى و بەخشینت پێخۆشە، سا خوایە لێم خۆش بە».

بَابُ لَا يَقُولُ الرَّجُلُ: اللَّهمَّ اغْفِرْ لِي إِنْ شِئْتَ

باسی ئەوە کە پیاو نابێت بڵێت: خوایە ئەگەر ویستت لێم خۆش بە

٧٦١. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا يَقُولَنَّ أَحَدُكُمْ: اللَّهمَّ اغْفِرْ لِي إِنْ شِئْتَ، وَلْيَعْزِمْ فِي الْمَسْأَلَةِ، فَإِنَّ اللَّه لَا مُكْرِه لَه».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «با کەس لە ئێوە نەڵێت: ئەی خوایە ئەگەر ویستت لێم خۆش بە، بەڵکوو با بە بڕوابەخۆبوون و سووربوونەوە بپاڕێتەوە، چونکە کەس زۆرى لەسەر خوا نییە».

بَابُ اسْمِ اللَّه الْأَعْظَمِ

باسی گەورەترین و بەرزترین ناوی خوا

٧٦٢. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ بُرَيْدَةَ، عَنْ أَبِيه h قَالَ: سَمِعَ النَّبِيُّ رَجُلًا يَقُولُ: اللَّهمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ بِأَنَّكَ أَنْتَ اللَّه الْأَحَدُ الصَّمَدُ، الَّذِي لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ، وَلَمْ يَكُنْ لَه كُفُوًا أَحَدٌ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَقَدْ سَأَلَ اللَّه بِاسْمِه الْأَعْظَمِ، الَّذِي إِذَا سُئِلَ بِه أَعْطَى، وَإِذَا دُعِيَ بِه أَجَابَ».

عەبدوڵڵاى کوڕى بوڕەیدە لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویه‌تی: پێغەمبەر گوێى لە پیاوێک بوو دەیگوت: خوایە من داوات لێ دەکەم بەوەی کە تۆ تاک و تەنیای و جێى نیازى، ئەو خوایەى کە نە کەسى لێ بووە و نە لە کەسیش بووە، کەس هاووێنە و هاوتاى نییە، جا پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «بەڕاستى بە ناوە شکۆمەند و گەورەکەى خوا پاڕایەوە کە هەر کەسێك بەو ناوە داواى لێ بکات وەڵامى دەداتەوە، هەر کەسێك پێى بپاڕێتەوە نائومێدى ناکات و پاڕانەوەکەى گیرا دەکات».

بَابُ كَرَاهيَةِ الِاعْتِدَاءِ فِي الدُّعَاءِ

باسی ناپەسندى تێپەڕاندن لە پاڕانەوەدا

٧٦٣. عَنْ أَبِي نَعَامَةَ h: أَنَّ عَبْدَ اللَّه بْنَ مُغَفَّلٍ h، سَمِعَ ابْنَه يَقُولُ: اللَّهمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْقَصْرَ الْأَبْيَضَ عَنْ يَمِينِ الْجَنَّةِ، إِذَا دَخَلْتُها، فَقَالَ: أَيْ بُنَيَّ سَلِ اللَّه الْجَنَّةَ، وَعُذْ بِه مِنَ النَّارِ، فَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «سَيَكُونُ قَوْمٌ يَعْتَدُونَ فِي الدُّعَاءِ».

ئەبو نەعامە h دەگێڕێتەوە: عەبدوڵڵاى کوڕى موغەففەل h گوێى لە کوڕەکەى بوو دەیگوت: خوایە گیان داوات لێ دەکەم ئەگەر چوومە نێو بەهەشت ئەو کۆشکە سپییەى لاى ڕاستى بەهەشتم (پێ بدەى)، ئەویش گوتى: ئەى ڕۆڵەکەم داواى بەهەشت لە خوا بکە و پەناى پێ بگرە لە ئاگر، چونکە من گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «لێرە بەدواوە خەڵکانێک پەیدا دەبن کە لە پاڕانەوەدا سنوور دەبەزێنن».

بَابُ مَا يَدْعُو بِه الرَّجُلُ إِذَا أَصْبَحَ وَإِذَا أَمْسَى

باسی ئەو زیکر و پاڕانەوەیه‌ی مرۆڤ دەیكات لە بەیانی و ئێواران

٧٦٤. عَنْ أَبِي عَيَّاشٍ الزُّرَقِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ قَالَ حِينَ يُصْبِحُ لَا إِلَه إِلَّا اللَّه وَحْدَه لَا شَرِيكَ لَه، لَه الْمُلْكُ، وَلَه الْحَمْدُ، وَهوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، كَانَ لَه عَدْلَ رَقَبَةٍ مِنْ وَلَدِ إِسْمَاعِيلَ، وَحُطَّ عَنْه عَشْرُ خَطِيئَاتٍ، وَرُفِعَ لَه عَشْرُ دَرَجَاتٍ، وَكَانَ فِي حِرْزٍ مِنَ الشَّيْطَانِ حَتَّى يُمْسِيَ، وَإِذَا أَمْسَى فَمِثْلُ ذَلِكَ حَتَّى يُصْبِحَ»، قَالَ: فَرَأَى رَجُلٌ رَسُولَ اللَّه فِيمَا يَرَى النَّائِمُ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّه، إِنَّ أَبَا عَيَّاشٍ h يَرْوِي عَنْكَ كَذَا وَكَذَا، فَقَالَ: «صَدَقَ أَبُو عَيَّاشٍ».

ئەبو عەییاشى زوڕەقی h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێك بەیانییان بڵێت: (لَا إِلَه إِلَّا اللَّه وَحْدَه لَا شَرِيكَ لَه، لَه الْمُلْكُ، وَلَه الْحَمْدُ، وَهوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)، واتە: هیچ پەرستراوێکى بەهەق نییە جگە لە زاتى الله، تاکى بێ هاوبەشە، موڵک و ستاییش هەر بۆ ئەوە و شاییستەى ئەوە، بەسەر هەموو شتێکدا بەتوانایە، وەک ئەوە وایە کۆیلەیەکى لە نەوەى ئیسماعیل ڕزگار کردبێت، دە خراپەى لەسەر دەسڕدرێتەوە و دە پلە بەرز دەکرێتەوە، لە شەیتان دەپارێزرێت تاکوو ئێوارە، ئەگەر ئێوارەش بیڵێت هەر وەک ئەوەى بۆ هەیە تاکوو بەیانى». (ڕاوى) دەڵێت: جا پیاوێک پێغەمبەرى لە خەودا بینى و گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا ئەبو عەییاش h ئاوا و ئاوا لە تۆوە دەگێڕێتەوە، ئەویش فەرمووى: «ئەبو عەییاش ڕاستى گوتووە».

٧٦٥. عَنْ عُثْمَانَ بْن عَفَّانَ h يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «مَا مِنْ عَبْدٍ يَقُولُ فِي صَبَاحِ كُلِّ يَوْمٍ، وَمَسَاءِ كُلِّ لَيْلَةٍ: بِسْمِ اللَّه الَّذِي لَا يَضُرُّ مَعَ اسْمِه شَيْءٌ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ، وَهوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ، ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، فَيَضُرَّه شَيْءٌ»، قَالَ: وَكَانَ أَبَانُ قَدْ أَصَابَه طَرَفٌ مِنَ الْفَالِجِ، فَجَعَلَ الرَّجُلُ يَنْظُرُ إِلَيْه، فَقَالَ لَه أَبَانُ: مَا تَنْظُرُ إِلَيَّ؟ أَمَا إِنَّ الْحَدِيثَ كَمَا قَدْ حَدَّثْتُكَ، وَلَكِنِّي لَمْ أَقُلْه يَوْمَئِذٍ، لِيُمْضِيَ اللَّه عَلَيَّ قَدَرَه.

عوسمانى کوڕى عەففان h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «هەر کەسێک بەیانییان و ئێوارانى هەموو ڕۆژ و شەوێك سێ جار بڵێت: (بِسْمِ اللَّه الَّذِي لَا يَضُرُّ مَعَ اسْمِه شَيْءٌ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ، وَهوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ)، واتە: بە ناوى ئەو خوایەى کە لەگەڵ ناوى ئەودا هیچ شتێك زەرەر و زیان ناگەیەنێت نە لە زەوى و نە لە ئاسماندا، ئەو خوایەى کە بیسەر و بینایە، ئەوە بێگومان هیچ شتێك زیانى پێ ناگەیەنێت». (ڕاوى) گوتى: ئەبان (کوڕى پێشەوا عوسمان) ئیفلیج بوو لایەکى جەستەى شەلەل لێی دا، جا ئەو پیاوە (کە فەرموودەکەى لێ بیستبوو) سەیرى دەکرد (وەک ئەوەى بڵێت: خۆ تۆ ئەو ویردەت خوێندووە، ئەى بۆچى ئیفلیج بووى؟!)، ئەبان پێى گوت: ئەوە بۆچى بەو شێوەیە سەیرم دەکەى، سوێند بە خوا ئەو فەرموودەیە هەر وەکوو ئەوەیە کە بۆم گێڕاویەوە، بەڵام ئەو ڕۆژەى کە تووشى ئەو نەخۆشییە بووم نەمگوتبوو، تا ئەو قەدەرەى کە خوا بۆمى دانابوو بەسەرم بێت.

٧٦٦. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k يَقُولُ: لَمْ يَكُنْ رَسُولُ اللَّه يَدَعُ هؤُلَاءِ الدَّعَوَاتِ حِينَ يُمْسِي، وَحِينَ يُصْبِحُ: «اللَّهمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، اللَّهمَّ أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ وَأَهلِي وَمَالِي، اللَّهمَّ اسْتُرْ عَوْرَاتِي، وَآمِنْ رَوْعَاتِي، وَاحْفَظْنِي مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ، وَمِنْ خَلْفِي، وَعَنْ يَمِينِي، وَعَنْ شِمَالِي، وَمِنْ فَوْقِي، وَأَعُوذُ بِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي». قَالَ وَكِيعٌ: يَعْنِي الْخَسْفَ.

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا هیچ ئێوارە و بەیانییەک وازى لەم پاڕانەوانە نەهێناوە: «اللَّهمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، اللَّهمَّ أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ وَأَهلِي وَمَالِي، اللَّهمَّ اسْتُرْ عَوْرَاتِي، وَآمِنْ رَوْعَاتِي، وَاحْفَظْنِي مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ، وَمِنْ خَلْفِي، وَعَنْ يَمِينِي، وَعَنْ شِمَالِي، وَمِنْ فَوْقِي، وَأَعُوذُ بِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي، واتە: خوایە داواى لێخۆشبوون و پارێزگاریت لێ دەکەم لە دونیا و دواڕۆژدا، خوایە داواى لێخۆشبوون و پارێزگاریت لێ دەکەم لە دین و دونیا و خانەوادە و ماڵ و سامانمدا، خودایە عەیب و ناتەواوى و کەموکورتییەکانم دابپۆشە، خوایە ترسەکانم هێور بکەرەوە و دڵەڕاوکێکانم مەهێڵە، خوایە لە پێشه‌وه‌ و لە دواوە و لاى ڕاست و لاى چەپ و لاى سەروومەوە پارێزگاریم لێ بکە (واتە: لە هەموو ڕوویەکەوە بمپارێزە لە دەرد و بەڵاى خەراپ)، خودایە پەنات پێ دەگرم کە لە ژێرمەوە سزا بدرێم بە ڕۆچوون بە زەویدا و لەناو بچم». وه‌كیع گوتی: واته‌ ڕۆچوون به‌ زه‌ویدا.

٧٦٧. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ بُرَيْدَةَ، عَنْ أَبِيه h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «اللَّهمَّ أَنْتَ رَبِّي لَا إِلَه إِلَّا أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ بِنِعْمَتِكَ، وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي، فَإِنَّه لَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ»، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ قَالَها فِي يَوْمِه وَلَيْلَتِه، فَمَاتَ فِي ذَلِكَ الْيَوْمِ، أَوْ تِلْكَ اللَّيْلَةِ، دَخَلَ الْجَنَّةَ، إِنْ شَاءَ اللَّه تَعَالَى».

عەبدوڵڵاى کوڕى بوڕەیدە لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویه‌تی: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «خوایە تۆ پەروەردگارى منیت، تۆ دروستت کردووم، منیش بەندەى تۆم، خوایە من لەسەر بەڵێن و پەیمانەکەى خۆمم کە بە تۆم داوە ئەوەندەى لە توانامدا هەبێت، خودایە پەنات پێ دەگرم لە خراپەى ئەوەى ئەنجامم داوە، خوایە دان بەوەدا دەنێم کە تۆ بەخشش و نیعمەتت بەسەردا ڕشتووم، دانیش بە تاوانەکانمدا دەنێم و داواى لێخۆشبوونت لێ دەکەم، بێگومان جگە لە تۆ هیچ کەسێک لە تاوانەکان خۆش نابێت». (ڕاوى) گوتى: پیغەمبەرى خوا فەرمووى: «هەر کەسێك بە ڕۆژ و بە شەو ئەم نزایە بخوێنێت و ئەو ڕۆژە یان ئەو شەوە بمرێت، ئەوە دەچێتە بەهەشتەوە ئەگەر خوا پێیخۆش بێت».

بَابُ مَا يَدْعُو بِه إِذَا أَوَى إِلَى فِرَاشِه

باسی زیكر و پاڕانەوەى کاتی چوونە سەر جێگاى خەوتن

٧٦٨. عَنْ عَبْدِ اللَّه h: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ إِذَا أَوَى إِلَى فِرَاشِه وَضَعَ يَدَه -يَعْنِي: الْيُمْنَى- تَحْتَ خَدِّه، ثُمَّ قَالَ: «قِنِي عَذَابَكَ يَوْمَ تَبْعَثُ» أَوْ - «تَجْمَعُ عِبَادَكَ» -.

عەبدوڵڵا h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر کاتێ دەچووە سەر جێگاى خەوەکەى دەستى -واتە: دەستى ڕاستى- دەخستە ژێر ڕوومەتى، پاشان دەیفەرموو: «خوایە بمپارێزە لە سزاى خۆت ئەو ڕۆژەى کە بەندەکانت زیندوو دەکەیتەوە» -یان «کۆیان دەکەیتەوە»-.

بَابُ مَا يَدْعُو بِه إِذَا انْتَبَه مِنَ اللَّيْلِ

باسی پاڕانەوە لە کاتى بەئاگاهاتن لە شەودا

٧٦٩. عَنْ رَبِيعَةَ بْنِ كَعْبٍ الْأَسْلَمِيِّ h: أَنَّه كَانَ يَبِيتُ عِنْدَ بَابِ رَسُولِ اللَّه ، وَكَانَ يَسْمَعُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ مِنَ اللَّيْلِ: «سُبْحَانَ اللَّه رَبِّ الْعَالَمِينَ الْهوِيَّ»، ثُمَّ يَقُولُ: «سُبْحَانَ اللَّه وَبِحَمْدِه».

ڕەبیعەى کوڕى کەعبى ئەسلەمی h دەگێڕێتەوە: شەوانە لەبەردەم دەرگاى ژوورەکەى پێغەمبەرى خوا دەخەوت، گوێى لە پێغەمبەرى خوا دەبوو ماوەیەکى زۆر لە شەودا دەیفەرموو: «پاک و بێگەردى بۆ خواى پەروەردگارى جیهانییان»، پاشان دەیفەرموو: «پاک و بێگەردى و سوپاس و ستاییش هەر بۆ خوایە».

بَابُ الدُّعَاءِ عِنْدَ الْكَرْبِ

باسی پاڕانەوەى کاتى بەڵا و ناخۆشى

٧٧٠. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يَقُولُ عِنْدَ الْكَرْبِ: «لَا إِلَه إِلَّا اللَّه الْحَلِيمُ الْكَرِيمُ، سُبْحَانَ اللَّه رَبِّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، سُبْحَانَ اللَّه رَبِّ السَّمَوَاتِ السَّبْعِ، وَرَبِّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ». قَالَ وَكِيعٌ مَرَّةً: «لَا إِلَه إِلَّا اللَّه»، فِيها كُلِّها.

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر لە کاتى بەڵا و ناخۆشیدا دەیفەرموو: «لَا إِلَه إِلَّا اللَّه الْحَلِيمُ الْكَرِيمُ، سُبْحَانَ اللَّه رَبِّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، سُبْحَانَ اللَّه رَبِّ السَّمَوَاتِ السَّبْعِ، وَرَبِّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ، واتە: هیچ پەرستراوێکى بەهەق نییە جگە لە زاتى خوا، لێبووردەیە و بەخشندەیە، پاک و بێگەردى بۆ پەروەردگارى عەڕشى گەورە و مەزن، پاک و بێگەردى بۆ پەروەردگارى ئاسمانەکان و پەروەردگارى عەڕشى پیرۆز». وەکیع گوتى: لە هەر یەکێکیاندا جارێک (دەیفەرموو): «لَا إِلَه إِلَّا اللَّه». (واتە: بەم شێوەیە دەیفەرموو: «لَا إِلَه إِلَّا اللَّه الْحَلِيمُ الْكَرِيمُ، لَا إِلَه إِلَّا اللَّه رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، لَا إِلَه إِلَّا اللَّه رَبُّ السَّمَوَاتِ السَّبْعِ، وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ»).

بَابُ مَا يَدْعُو بِه الرَّجُلُ إِذَا خَرَجَ مِنْ بَيْتِه

باسی ئەو زیكر و پاڕانەوەیه‌ى مرۆڤ دەیكات کاتى چوونەدەر لە ماڵ

٧٧١. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ إِذَا خَرَجَ مِنْ مَنْزِلِه قَالَ: «اللَّهمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَضِلَّ، أَوْ أَزِلَّ، أَوْ أَظْلِمَ أَوْ أُظْلَمَ، أَوْ أَجْهلَ أَوْ يُجْهلَ عَلَيَّ».

ئوم سەلەمە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر کاتێك لە ماڵەکەى دەردەچوو دەیفەرموو: «خوایە پەنات پێ دەگرم لەوەى گومڕا ببم، یان لەخشتە ببرێم (پێم بخلیسکێت)، یان ستەم بکەم یان ستەمم لێ بکرێت یان نەفامى بکەم یان نەفامیم بەرانبەر بکرێت».

بَابُ مَا يَدْعُو بِه الرَّجُلُ إِذَا سَافَرَ

باسی ئەو زیكرەی مرۆڤ دەیكات لە كاتی گەشتکردن

٧٧٢. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ سَرْجِسَ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه يَقُولُ -وَقَالَ: عَبْدُ الرَّحِيمِ: يَتَعَوَّذُ- إِذَا سَافَرَ: «اللَّهمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ وَعْثَاءِ السَّفَرِ، وَكَآبَةِ الْمُنْقَلَبِ، وَالْحَوْرِ بَعْدَ الْكَوْرِ، وَدَعْوَةِ الْمَظْلُومِ، وَسُوءِ الْمَنْظَرِ فِي الْأَهلِ وَالْمَالِ». وَزَادَ أَبُو مُعَاوِيَةَ: فَإِذَا رَجَعَ قَالَ: مِثْلَها.

عەبدوڵڵاى کوڕى سەڕجیس h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا کاتێك سەفەرى دەکرد -وە عەبدوڕڕەحیم گوتى: پەناى بە خوا دەگرت- دەیفەرموو: «خوایە پەنا دەگرم بە تۆ لە ناڕەحەتى و ناسۆریى سەفەر و غەم و پەژارەى گەڕانەوە، وە پەنا دەگرم بە تۆ لە سەرلێشێوان دواى ڕێنمایی و گەڕانەوە لە بڕواوە بۆ بێبڕوایى، وە پەنا دەگرم بە تۆ لە پاڕانەوەى ستەملێکراو و لە بینینى شتێکى ناخۆش و نامۆ له‌نێو ماڵ و منداڵم». ئەبو موعاویە لە گێڕانەوەکەیدا ئەوەى زیاد کردووە: کاتێك دەگەڕایەوە (لە گەشتەکەى) بە هەمان شێوەى دەفەرموو.

بَابُ مَا يَدْعُو بِه الرَّجُلُ إِذَا رَأَى السَّحَابَ وَالْمَطَرَ

باسی ئەو زیكر و پاڕانەوەیه‌ى مرۆڤ دەیكات کاتى بینینى هەور و باران

٧٧٣. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّه كَانَ إِذَا رَأَى الْمَطَرَ قَالَ: «اللَّهمَّ اجْعَلْه صَيِّبًا هنِيئًا».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا کاتێك بارانى دەبینى دەیفەرموو: «خوایە گیان بیکە بە بارانێکى بەلێزمە و بەسوود».