كِتَابُ الرُّهونِ

په‌رتووكی بارمته‌كان

بَابُ الرَّهنُ مَرْكُوبٌ وَمَحْلُوبٌ

باسی بارمتەى وڵاخى سوارى و ماڵاتی دۆشراو

٤٦٥. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «الظَّهرُ يُرْكَبُ إِذَا كَانَ مَرْهونًا، وَلَبَنُ الدَّرِّ يُشْرَبُ إِذَا كَانَ مَرْهونًا، وَعَلَى الَّذِي يَرْكَبُ وَيَشْرَبُ نَفَقَتُه».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەگەر وڵاخى سوارى بارمتە کرابوو، سوارییەکەى دروستە (بۆ ئەو کەسەى بە بارمتە وەریگرتووە)، ماڵاتى شیردەر ئەگەر لە بارمتەدا دانرا دروستە شیرەکەى بخورێتەوە، بەڵام بەخێوکردنى وڵاخەکە و ماڵاتەکە لەسەر ئەو کەسەیە کە سوارى وڵاخەکە دەبێت و شیرى ماڵاتەکە دەخواتەوە (لەبرى سواربوونى و خواردنی شیرەکە)».

بَابُ أَجْرِ الْأُجَرَاءِ

باسی کرێى کرێکار

٤٦٦. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «أَعْطُوا الْأَجِيرَ أَجْرَه، قَبْلَ أَنْ يَجِفَّ عَرَقُه».

عەبدوڵڵاى کوڕى عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «کرێى کرێکار بدەن پێش ئەوەى ئارەقەکەى وشک ببێتەوە».

بَابُ الرُّخْصَةِ فِي كِرَاءِ الْأَرْضِ الْبَيْضَاءِ بِالذَّهبِ وَالْفِضَّةِ

باسی ڕێپێدان بۆ بەکرێدانى زەوى سپی بە زێڕ و زیو

٤٦٧. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّه لَمَّا سَمِعَ إِكْثَارَ النَّاسِ فِي كِرَاءِ الْأَرْضِ، قَالَ: سُبْحَانَ اللَّه إِنَّمَا قَالَ رَسُولُ اللَّه : «أَلَا مَنَحَها أَحَدُكُمْ أَخَاه». وَلَمْ يَنْه عَنْ كِرَائِها.

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: کاتێک بیستى بەکرێدانى زەوى لەنێو خەڵکیدا زیادى کردووە گوتى: پاک و بێگەردى بۆ خوا لە ڕاستیدا پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «نەدەکرا هەر یەکێکتان زەوییە (زیادە)کەى بدابایە بە براکەى»، وە نەهی نەکردووە لە بەکرێدانیشى.

بَابُ مَنْ زَرَعَ فِي أَرْضِ قَوْمٍ بِغَيْرِ إِذْنِهمْ

باسی ئەو کەسەى زەوى خەڵکانێکى چاندووە و مۆڵەتی لێ وەرنەگرتوون

٤٦٨. عَنْ رَافِعِ بْنِ خَدِيجٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ زَرَعَ فِي أَرْضِ قَوْمٍ بِغَيْرِ إِذْنِهمْ، فَلَيْسَ لَه مِنَ الزَّرْعِ شَيْءٌ، وَتُرَدُّ عَلَيْه نَفَقَتُه».

ڕافیعى کوڕى خەدیج h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک لە زەوى خەڵکێکدا کشتوکاڵ بکات به‌بێ مۆڵەتى خاوەنەکەى، هیچ بەشى بە کشتوکاڵەکەوە نییە و ئەوەى لێى خەرج کردووە (لە داچاندن و پێگەیاندن) بۆى دەگەڕێنرێتەوە (بەروبوومەکەش هیى خاوەنى ئەصلى زەوییەکەیە)».

بَابُ مُعَامَلَةِ النَّخِيلِ وَالْكَرْمِ

باسی مامەڵەکردن بە باخى خورما و ترێوە

٤٦٩. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه عَامَلَ أَهلَ خَيْبَرَ بِالشَّطْرِ مِمَّا يَخْرُجُ مِنْ ثَمَرٍ، أَوْ زَرْعٍ.

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا لەگەڵ خەڵکى خەیبەر مامەڵەى کرد لەسەر نیوەیی میوە و شینایی زەوییەکان.

بَابُ تَلْقِيحِ النَّخْلِ

باسی پیتاندنى خورما (نێرە و مێیە پێکردن)

٤٧٠. عَنْ طَلْحَةَ بْنِ عُبَيْدِ اللَّه، يُحَدِّثُ عَنْ أَبِيه h قَالَ: مَرَرْتُ مَعَ رَسُولِ اللَّه فِي نَخْلٍ، فَرَأَى قَوْمًا يُلَقِّحُونَ النَّخْلَ، فَقَالَ: «مَا يَصْنَعُ هؤُلَاءِ؟»، قَالُوا: يَأْخُذُونَ مِنَ الذَّكَرِ فَيَجْعَلُونَه فِي الْأُنْثَى، قَالَ: «مَا أَظُنُّ ذَلِكَ يُغْنِي شَيْئًا»، فَبَلَغَهمْ، فَتَرَكُوه، فَنَزَلُوا عَنْها، فَبَلَغَ النَّبِيَّ ، فَقَالَ: «إِنَّمَا هوَ الظَّنُّ، إِنْ كَانَ يُغْنِي شَيْئًا فَاصْنَعُوه، فَإِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ، وَإِنَّ الظَّنَّ يُخْطِئُ وَيُصِيبُ، وَلَكِنْ مَا قُلْتُ لَكُمْ: قَالَ اللَّه، فَلَنْ أَكْذِبَ عَلَى اللَّه».


مووساى کوڕى تەلحەى کوڕى عوبەیدوڵڵا لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتى: لەگەڵ پێغەمبەرى خوا بەلاى باخە خورمایەکدا تێپەڕین، بینیى خەڵکێک سەرقاڵى پیتاندنى خورماکانن، فەرمووى: «ئەوانە چى دەکەن؟»، گوتیان: (تۆوى) نێرەى دارخورماکە هەڵدەگرن و دەیخەنە سەر مێیەکە، فەرمووى: «پێم وا نییە ئەوە هیچ سوودى هەبێت»، ئینجا خەڵکەکە ئەوەیان پێ گەیشت و وازیان هێنا و لە دارەکان هاتنە خوارەوە، ئەو وازلێهێنانەیان بە پێغەمبەر گەیشتەوە، ئەویش فەرمووى: «ئەوەى من گوتم گومان بوو، ئەگەر کارەکەتان سوودى هەیە ئەنجامى بدەن، لەڕاستیدا منیش وەکوو ئێوە مرۆڤێکم گومانیش جار هەیە هەڵەیە دەردەچێت، هەندێك جاریش ڕاست دەردەچێت، بەڵام هەرکات پێم گوتن: خوا فەرموویەتى، هەرگیز بە ناوى خواوە بەناڕاست قسە ناکەم».

٤٧١. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ النَّبِيَّ سَمِعَ أَصْوَاتًا، فَقَالَ: «مَا هذَا الصَّوْتُ؟»، قَالُوا: النَّخْلُ يَأْبِرُونَه، فَقَالَ: «لَوْ لَمْ يَفْعَلُوا لَصَلَحَ»، فَلَمْ يُؤَبِّرُوا عَامَئِذٍ، فَصَارَ شِيصًا، فَذَكَرُوا ذَلِكَ لِلنَّبِيِّ ، فَقَالَ: «إِنْ كَانَ شَيْئًا مِنْ أَمْرِ دُنْيَاكُمْ، فَشَأْنُكُمْ بِه، وَإِنْ كَانَ شَيْئًا مِنْ أَمْرِ دِينِكُمْ، فَإِلَيَّ».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر گوێی لە دەنگێک بوو، ئینجا فەرمووی: «ئەو دەنگە چییە؟»، گوتیان: ئەوە خورما نێرە و مێیە پێ دەکەنن، فەرمووی: «ئەگەر ئەوەش نەکەن (خورماکە) دەبێت»، ئیدی ئەو ساڵە موتوربەیان نەکرد، لە ئەنجامدا خورماکان کرچوکاڵ دەرچوون، ئەوەشیان بۆ پێغەمبەر باس کرد، فەرمووی: «ئەگەر شتێک لە کاروباری دنیایی خۆتان بوو، ئیشی خۆتانە (خۆتان لێی شارەزان)، خۆ ئەگەر لە کاروباری دینیش بوو، ئەوە ئیشی منە».

بَابُ الْمُسْلِمُونَ شُرَكَاءُ فِي ثَلَاثٍ

باسی موسوڵمانان لە سێ شتدا هاوبەشن

٤٧٢. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «ثَلَاثٌ لَا يُمْنَعْنَ: الْمَاءُ، وَالْكَلَأُ، وَالنَّارُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «سێ شت هەیە کەسیان لێ قەدەغە ناکرێت: ئاو و لەوەڕگا و ئاگر».