كِتَابُ الطِّبِّ

په‌رتووكی پزیشكی

بَابُ مَا أَنْزَلَ اللَّه دَاءً إِلَّا أَنْزَلَ لَه شِفَاءً

باسی خوا هەر نەخۆشییەکى دابەزاندبێت، مسۆگەر چارەسەریشى بۆ دابەزاندووە

٦٧٦. عَنْ أُسَامَةَ بْنِ شَرِيكٍ h قَالَ: شَهدْتُ الْأَعْرَابَ يَسْأَلُونَ النَّبِيَّ : أَعَلَيْنَا حَرَجٌ فِي كَذَا؟ أَعَلَيْنَا حَرَجٌ فِي كَذَا؟ فَقَالَ لَهمْ: «عِبَادَ اللَّه، وَضَعَ اللَّه الْحَرَجَ، إِلَّا مَنِ اقْتَرَضَ، مِنْ عِرْضِ أَخِيه شَيْئًا، فَذَاكَ الَّذِي حَرِجَ»، فَقَالُوا يَا رَسُولَ اللَّه: هلْ عَلَيْنَا جُنَاحٌ أَنْ لَا نَتَدَاوَى؟ قَالَ: «تَدَاوَوْا عِبَادَ اللَّه، فَإِنَّ اللَّه، سُبْحَانَه، لَمْ يَضَعْ دَاءً، إِلَّا وَضَعَ مَعَه شِفَاءً، إِلَّا الْهرَمَ»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّه مَا خَيْرُ مَا أُعْطِيَ الْعَبْدُ قَالَ: «خُلُقٌ حَسَنٌ».

ئوسامەى کوڕى شەریک h دەڵێت: ئاگام لێ بوو هەندێك دەشتەکى پرسیاریان لە پێغەمبەر دەکرد ئایا لەوە و لەوەدا گوناهبار دەبین؟ ئەویش پێیانى فەرموو: «ئەى بەندەکانى خوا، خوا تاوانى ئەوانەى لەسەرتان هەڵگرتووە مەگەر کەسێک بە شتێک قەرزدارى براکەى بێت (کە لە پاشەملە باسى کردبێت، یان جنێوى پێ دابێت، یان لەڕووى دەروونییەوە ئازارى دابێت)، ئا بەمە گوناهبار دەبن»، ئینجا گوتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا ئایا تاوانبار دەبین ئەگەر چارەسەرى خۆمان نەکەین؟ فەرمووى: «ئەى بەندەکانى خوا خۆتان چارەسەر بکەن، چونکە خواى پاک و بێگەرد هەر دەردێکى دانابێت شیفا و دەرمانیشى بۆ داناوە جگە لە پیرى»، گوتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا باشترین شت چییە کە بەندە پێى بەخشراوە؟ فەرمووى: «ڕەوشتى باش».

٦٧٧. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَا أَنْزَلَ اللَّه دَاءً، إِلَّا أَنْزَلَ لَه شِفَاءً».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «خوا هەر دەرد و نەخۆشییەکى دابەزاندبێت، مسۆگەر دەرمان و چارەسەریشى بۆ دابەزاندووە».

بَابُ الْحَبَّةُ السَّوْدَاءُ

باسی ڕەشکە

٦٧٨. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h أَنَّه سَمِعَ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «إِنَّ فِي الْحَبَّةِ السَّوْدَاءِ شِفَاءً مِنْ كُلِّ دَاءٍ، إِلَّا السَّامَ، وَالسَّامُ الْمَوْتُ، وَالْحَبَّةُ السَّوْدَاءُ، الشُّونِيزُ».

ئەبو هوڕەیڕە h گوێى لە پێغەمبەرى خوا بووە دەیفەرموو: «بەڕاستى لە ڕەشکەدا شیفا و چارەسەر هەیە بۆ هەموو نەخۆشى و دەردێک جگە لە مردن، (السام) مردنە، (الحبة السوداء) شونیزە (ڕەشکەیە)».

٦٧٩. عَنْ خَالِدِ بْنِ سَعْدٍ قَالَ: خَرَجْنَا، وَمَعَنَا غَالِبُ بْنُ أَبْجَرَ، فَمَرِضَ فِي الطَّرِيقِ، فَقَدِمْنَا الْمَدِينَةَ، وَهوَ مَرِيضٌ، فَعَادَه ابْنُ أَبِي عَتِيقٍ، وَقَالَ: لَنَا عَلَيْكُمْ بِهذِه الْحَبَّةِ السَّوْدَاءِ، فَخُذُوا مِنْها خَمْسًا، أَوْ سَبْعًا، فَاسْحَقُوها، ثُمَّ اقْطُرُوها فِي أَنْفِه، بِقَطَرَاتِ زَيْتٍ، فِي هذَا الْجَانِبِ وَفِي هذَا الْجَانِبِ، فَإِنَّ عَائِشَةَi)حَدَّثَتْهمْ، أَنَّها سَمِعَتْ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «إِنَّ هذِه الْحَبَّةَ السَّوْدَاءَ شِفَاءٌ مِنْ كُلِّ دَاءٍ، إِلَّا أَنْ يَكُونَ السَّامُ»، قُلْتُ: وَمَا السَّامُ؟ قَالَ: «الْمَوْتُ».

خالیدى کوڕى سەعد دەڵێت: دەرچووین و غالیبى کوڕى ئەبجەڕیشمان لەگەڵ بوو، جا لە ڕێگادا نەخۆش کەوت، هاتینەوە مەدینەش هەر نەخۆش بوو، جا کوڕى ئەبو عەتیق سەردانى کرد و پێى گوتین: گرنگى بەو ڕەشکەیە بدەن، پێنج یان حەوت دانەى بێنن و بیهاڕن، پاشان ئاردەکەى بە ڕۆنى زەیت بدڵۆپێننە نێو هەردوو کونە لووتەکانى، چونکە عائیشەi)بۆى گێڕاونەوە کە گوێى لە پێغەمبەرى خوا بووە فەرموویەتى: «بەڕاستى ئەو ڕەشکەیە شیفا و چارەسەرە بۆ هەموو نەخۆشییەک جگە لە مردن»، گوتم: (السام) چییە؟ گوتى: «مردنە».

بَابُ الْكَمْأَةِ وَالْعَجْوَةِ

باسی دوومەڵان و خورماى عەجوە

٦٨٠. عَنْ سَعِيدِ بْنِ زَيْدِ بْنِ عَمْرِو بْنِ نُفَيْلٍ h، يُحَدِّثُ عَنِ النَّبِيِّ : «أَنَّ الْكَمْأَةَ مِنَ الْمَنِّ، الَّذِي أَنْزَلَ اللَّه عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ وَمَاؤُها شِفَاءٌ لِلْعَيْنِ».

سەعیدى کوڕى زەیدى کوڕى عەمرى کوڕى نوفەیل h لە پێغەمبەر گێڕاویەتەوە کە (فه‌رموویه‌تی): «دوومەڵان بەشێکە لەو مەننە (جۆرە خواردنێکە) کە خوا بۆ بەنو ئیسڕائیلى دابەزاند، وە ئاوەکەى دەرمانە بۆ نەخۆشى چاو».

بَابُ النَّهيِ عَنِ الدَّوَاءِ الْخَبِيثِ

باسی ڕێگریکردن لە چارەسەرکردن بە دەرمانى پیس و خراپ

٦٨١. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ شَرِبَ سُمًّا، فَقَتَلَ نَفْسَه، فَهوَ يَتَحَسَّاه فِي نَارِ جَهنَّمَ، خَالِدًا مُخَلَّدًا فِيها أَبَدًا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک ژەهر بخواتەوە و بە ژەهر خۆى بکوژێت، ئەوە لە ڕۆژى دواییدا ژەهرەکەى بەدەستەوەیە و پەیتا پەیتا دەیخواتەوە، ئیدی هەتاهەتایە لە ئاگرى دۆزەخدا دەمێنێتەوە».

بَابُ دَوَاءِ عِرْقِ النَّسَا

باسی چارەسەرى نەخۆشى بادارى یان لاقهێشە

٦٨٢. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُول اللَّه يَقُولُ: «شِفَاءُ عِرْقِ النَّسَا، أَلْيَةُ شَاةٍ أَعْرَابِيَّةٍ تُذَابُ، ثُمَّ تُجَزَّأُ ثَلَاثَةَ أَجْزَاءٍ، ثُمَّ يُشْرَبُ عَلَى الرِّيقِ، فِي كُلِّ يَوْمٍ جُزْءٌ».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «چارەسەرى بادارى (لاقهێشە) بریتییە لە چەورى مەڕێک کە لە دەشت بلەوەڕێت، چەورییەکەى دەتوێنرێتەوە، پاشان دەکرێتە سێ بەش، پاشان لە خورێنى (پێش نان خواردن) دەخورێتەوە، هەر ڕۆژە و بەشێکى (دەخورێتەوە)».

بَابُ دَوَاءِ الْجِرَاحَةِ

باسی چارەسەرى بریندارى

٦٨٣. عَنْ سَهلِ بْنِ سَعْدٍ السَّاعِدِيِّ k قَالَ: جُرِحَ رَسُولُ اللَّه ، يَوْمَ أُحُدٍ، وَكُسِرَتْ رَبَاعِيَتُه، وَهشِمَتِ الْبَيْضَةُ عَلَى رَأْسِه، فَكَانَتْ فَاطِمَةُi)تَغْسِلُ الدَّمَ عَنْه، وَعَلِيٌّ h يَسْكِبُ عَلَيْه الْمَاءَ، بِالْمِجَنِّ، فَلَمَّا رَأَتْ فَاطِمَةُi)أَنَّ الْمَاءَ لَا يَزِيدُ الدَّمَ إِلَّا كَثْرَةً أَخَذَتْ قِطْعَةَ حَصِيرٍ، فَأَحْرَقَتْها، حَتَّى إِذَا صَارَ رَمَادًا، أَلْزَمَتْه الْجُرْحَ، فَاسْتَمْسَكَ الدَّمُ.

سەهلى کوڕى سەعدى ساعیدی k دەڵێت: لە جەنگى ئوحوددا پێغەمبەرى خوا بریندار بوو ددانە چوارینەکەى شکا و خوددەکەى (کڵاوە ئاسنینەکەی) لە سەریدا شکا، جا فاتیمەi)خوێنەکەى (لە ڕوخسارى) دەشۆردەوە، پێشەوا عەلی h بە قەڵغانەکەى ئاوى دەهێنا و بەسەریدا دەکرد، کاتێك فاتیمەi)سەرنجی دا ئاوەکە تەنیا خوێنبەربوونەکە زیاتر دەکات، چوو پارچە حەسیرێکى هێنا و سووتاندى تاوەکوو بوو بە سووتوو (خۆڵەمێش)، وە لەسەر برینەکەى دانا، ئیدی خوێنبەربوونەکە وەستا.

بَابُ دَوَاءِ ذَاتِ الْجَنْبِ

باسی دەرمانى نەخۆشى هەوکردنى پەردەى سییەکان

٦٨٤. عَنْ أُمِّ قَيْسٍ بِنْتِ مِحْصَنٍ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «عَلَيْكُمْ بِالْعُودِ الْهنْدِيِّ -يَعْنِي بِه الْكُسْتَ-، فَإِنَّ فِيه سَبْعَةَ أَشْفِيَةٍ، مِنْها ذَاتُ الْجَنْبِ». قَالَ ابْنُ سَمْعَانَ: فِي الْحَدِيثِ: فَإِنَّ فِيه شِفَاءً مِنْ سَبْعَةِ أَدْوَاءٍ، مِنْها ذَاتُ الْجَنْبِ.

ئوم قەیسى کچى میحصەن i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «گرنگى بدەن بە عودى هیندى -مەبەستى (الكست) بوو-، چونکە بەڕاستى چارەسەرى حەوت نەخۆشییە، لەوانە نەخۆشى هەوکردنى پەردەى سییەکان». ئیبن سەمعان لەبارەى فەرموودەکەوە گوتى: بەڕاستى چارەسەرى حەوت دەرد و نەخۆشییە، لەوانە نەخۆشى هەوکردنى پەردەى سییەکان.

بَابُ الْحُمَّى

باسی تا

٦٨٥. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: عَنِ النَّبِيِّ أَنَّه عَادَ مَرِيضًا، وَمَعَه أَبُو هرَيْرَةَ h مِنْ وَعْكٍ كَانَ بِه، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «أَبْشِرْ فَإِنَّ اللَّه يَقُولُ: هيَ نَارِي أُسَلِّطُها عَلَى عَبْدِي الْمُؤْمِنِ فِي الدُّنْيَا، لِتَكُونَ حَظَّه مِنَ النَّارِ، فِي الْآخِرَةِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر سەردانى نەخۆشێکى کرد کە تووشى تا ببوو و ئەبو هوڕەیڕەشى h لەگەڵ بوو، ئینجا پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «موژدەت لێ بێت، چونکە بەڕاستى خوا دەفەرموێت: ئەو ئاگرە لە منەوەیە کە لە دونیادا بەسەر بەندە ئیماندارەکەمیدا زاڵ دەکەم بۆئەوەى بەبرى ئاگرى دۆزەخ بکەوێت (واتە: گوناهى پێ دەسڕێتەوە)».

بَابُ الْحِجَامَةُ

باسی کەڵەشاخ

٦٨٦. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «مَا مَرَرْتُ لَيْلَةَ أُسْرِيَ بِي، بِمَلَإٍ مِنَ الْمَلَائِكَةِ، إِلَّا كُلُّهمْ يَقُولُ لِي: عَلَيْكَ، يَا مُحَمَّدُ بِالْحِجَامَةِ».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئەگەر ئەو شتانەى کە ئێوە چارەسەرى پێ دەکەن باشیان تێدا بێت ئەوە یەکێکیان کەڵەشاخە».

بَابُ الْكُحْلِ بِالْإِثْمِدِ

باسی چاوڕشتن بە کل

٦٨٧. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُول اللَّه ، يَقُولُ: «عَلَيْكُمْ بِالْإِثْمِدِ عِنْدَ النَّوْمِ، فَإِنَّه يَجْلُو الْبَصَرَ، وَيُنْبِتُ الشَّعَرَ».

جابیر h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «لە کاتى نوستندا گرینگى بە کلى ڕەش بدەن، چونکە بەڕاستى چاو پاک دەکاتەوە و بەهێزى دەکات، برژانگیش دەڕوێنێتەوە».

بَابُ يَقَعُ الذُّبَابُ فِي الْإِنَاءِ

باسی کاتێک مێش دەکەوێتە نێو دەفرى خواردن

٦٨٨. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «فِي أَحَدِ جَنَاحَيِ الذُّبَابِ سُمٌّ، وَفِي الْآخَرِ شِفَاءٌ، فَإِذَا وَقَعَ فِي الطَّعَامِ، فَامْقُلُوه فِيه، فَإِنَّه يُقَدِّمُ السُّمَّ، وَيُؤَخِّرُ الشِّفَاءَ».

ئەبو سەعید h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «باڵێکى مێش دەرد و ژەهرى پێوەیە و باڵەکەى دیكه‌ى چارەسەر و شیفابەخشە، جا ئەگەر کەوتە نێو دەفر و قاپى یەکێکتانەوە کە خواردنى تێدا بوو، ئەوە مێشەکە بەتەواوى نقووم بکەن تێیدا، چونکە مێش سەرەتا باڵە ژەهراوییەکەى پێش دەخات (دەخاتە نێو خواردنەکە)، باڵە شیفابەخشەکەى دوا دەخات».

بَابُ الْعَيْنُ

باسی چاوەزار

٦٨٩. عَنْ أَبِي أُمَامَةَ بْنِ سَهلِ بْنِ حُنَيْفٍ k قَالَ: مَرَّ عَامِرُ بْنُ رَبِيعَةَ بِسَهلِ بْنِ حُنَيْفٍ k، وَهوَ يَغْتَسِلُ فَقَالَ: لَمْ أَرَ كَالْيَوْمِ، وَلَا جِلْدَ مُخَبَّأَةٍ فَمَا لَبِثَ أَنْ لُبِطَ بِه، فَأُتِيَ بِه النَّبِيَّ فَقِيلَ لَه: أَدْرِكْ سَهلًا h صَرِيعًا، قَالَ: «مَنْ تَتَّهمُونَ بِه»، قَالُوا عَامِرَ بْنَ رَبِيعَةَ h، قَالَ: «عَلَامَ يَقْتُلُ أَحَدُكُمْ أَخَاه، إِذَا رَأَى أَحَدُكُمْ مِنْ أَخِيه مَا يُعْجِبُه، فَلْيَدْعُ لَه بِالْبَرَكَةِ»، ثُمَّ دَعَا بِمَاءٍ، فَأَمَرَ عَامِرًا h أَنْ يَتَوَضَّأَ، فَغَسَلَ وَجْهه وَيَدَيْه إِلَى الْمِرْفَقَيْنِ، وَرُكْبَتَيْه وَدَاخِلَةَ إِزَارِه، وَأَمَرَه أَنْ يَصُبَّ عَلَيْه. قَالَ سُفْيَانُ: قَالَ مَعْمَرٌ، عَنِ الزُّهرِيِّ: وَأَمَرَه أَنْ يَكْفَأَ الْإِنَاءَ مِنْ خَلْفِه.

ئەبو ئومامەى کوڕى سەهلى کوڕى حونەیف k دەڵێت: عامیرى کوڕى ڕەبیعە بەلاى سەهلى کوڕى حونەیفدا k ڕۆیشت کە خەریکى خۆشۆردن بوو، جا گوتى: تا ئەوڕۆ هیچ پێستێکى ئاوا سپى و ناسکم نەبینیوە، هێندە پێ نەچوو کەوت و بریندار بوو، جا سەهلیان h هێنایە خزمەت پێغەمبەر و پێیان گوت: تەماشاى سەهل h بکە چى لێ هاتووە، ئەویش فەرمووى: «کێ تۆمەتبار دەکەن (بەوەى کە چاوى لێ دابێت)؟»، گوتیان: عامیرى کوڕى ڕەبیعە h، فەرمووى: «بۆچى یەکێک لە ئێوە براکەى بەکوشت دەدات، ئەگەر یەکێک شتێکى لە براکەى بینى کە پێى سەرسام بوو، ئەوە با دوعاى بەرەکەتى بۆ بکات»، پاشان داواى ئاوى کرد، وە فەرمانى بە عامیر h کرد کە دەستنوێژ بگرێت و دەموچاوى و دەستەکانى تا ئانیشک و قاچەکانى تا ئەژنۆ بشوات و ژێر جلەکانیشى بشوات، وە فەرمانى پێ کرد کە ئاوەکە بەسەر سەهلدا h بڕێژێت. سوفیان گوتى: موعمەر لە زوهرییەوە گوتى: وە فەرمانى پێ کرد کە ئاوەکە لە پشتیەوە (پشتى سەهلەوە h ) بڕێژێت.

بَابُ مَنِ اسْتَرْقَى مِنَ الْعَيْنِ

باسی ئەو کەسەى نزا و پاڕانەوە دەکات بۆ چاوەزار

٦٩٠. عَنْ عُبَيْدِ بْنِ رِفَاعَةَ الزُّرَقِيِّ h قَالَ: قَالَتْ أَسْمَاءُi)يَا رَسُولَ اللَّه إِنَّ بَنِي جَعْفَرٍ تُصِيبُهمُ الْعَيْنُ، فَأَسْتَرْقِي لَهمْ قَالَ: «نَعَمْ، فَلَوْ كَانَ شَيْءٌ سَابَقَ الْقَدَرَ، سَبَقَتْه الْعَيْنُ».

عوبەیدى کوڕى ڕیفاعەى زوڕەقی h دەڵێت: ئەسماء i گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا منداڵەکانى جەعفەر زوو زوو دەبن بەچاوەوە، ئایا دوعایان بۆ بکەم؟ فەرمووى: «بەڵێ، ئەگەر شتێك پێش قەدەر بکەوتایە ئەوە چاوى پیس پێشى دەکەوت».

٦٩١. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه يَتَعَوَّذُ مِنْ عَيْنِ الْجَانِّ، ثُمَّ أَعْيُنِ الْإِنْسِ، فَلَمَّا نَزَلَتِ الْمُعَوِّذَتَانِ، أَخَذَهمَا وَتَرَكَ مَا سِوَى ذَلِكَ.

ئەبو سەعید h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا پەناى دەگرت بە خوا لە چاوپیسیى جنۆکەکان، پاشان لە چاوپیسیى مرۆڤ، جا کاتێك ئەم دوو سووڕەتە: (الفلق) و (الناس) دابەزین، ئیدی هەر ئەو دوو سووڕەتەى دەخوێند و وازى لە دوعاکانى دیكە هێنا لەو بارەیەوە.

بَابُ رُقْيَةِ الْحَيَّةِ وَالْعَقْرَبِ

باسی دوعاکردن بۆ (پارێزران لە) مار و دووپشک

٦٩٢. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: لَدَغَتْ عَقْرَبٌ رَجُلًا، فَلَمْ يَنَمْ لَيْلَتَه، فَقِيلَ لِلنَّبِيِّ ، إِنَّ فُلَانًا لَدَغَتْه عَقْرَبٌ، فَلَمْ يَنَمْ لَيْلَتَه، فَقَالَ: «أَمَا إِنَّه لَوْ قَالَ، حِينَ أَمْسَى: أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللَّه التَّامَّاتِ مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ، مَا ضَرَّه لَدْغُ عَقْرَبٍ حَتَّى يُصْبِحَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: دووپشکەیەک بە کابرایەکى وەدا، جا شەوەکە خەوى لێ نەکەوت، ئینجا بە پێغەمبەر گوترا: فڵان کەس دووپشک پێوەى داوە و شەوەکەى خەوى لێ نەکەوتووە، ئەویش فەرمووى: «بەڕاستى خۆ ئەگەر هاتبا و ئێوارە بیگوتبا: (أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللَّه التَّامَّاتِ مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ)، واتە: پەنا دەگرم بە هەموو کەلیماتە تەواوەکانى خوا لە شەڕ و خراپەى دروستکراوەکانى، ئەوە تاوەکوو بەیانى تووشى پێوەدانى دووپشکە نەدەبوو».

بَابُ مَا عَوَّذَ بِه النَّبِيُّ ﷺ، وَمَا عُوِّذَ بِه

باسی ئەو شتانەى کە پێغەمبەر  پەناى بە خوا گرتووە لێیان و ئەوەشى کە پێغەمبەر  پێى پەنا گیراوە بە خودا

٦٩٣. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّه إِذَا أَتَى الْمَرِيضَ فَدَعَا لَه قَالَ: «أَذْهبِ الْبَاسْ رَبَّ النَّاسْ، وَاشْفِ أَنْتَ الشَّافِي، لَا شِفَاءَ إِلَّا شِفَاؤُكَ، شِفَاءً لَا يُغَادِرُ سَقَمًا»

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا کاتێک دەهات بۆ لاى نەخۆشێك دوعاى بۆ دەکرد، دەیفەرموو: «أَذْهبِ الْبَاسْ رَبَّ النَّاسْ، وَاشْفِ أَنْتَ الشَّافِي، لَا شِفَاءَ إِلَّا شِفَاؤُكَ، شِفَاءً لَا يُغَادِرُ سَقَمًا، واته‌: پەروەردگارى خەڵکى ئەو ئێش و ئازارە لابەرە، وە شیفاى بدە تۆ شیفابەخشى، جگە لە تۆ شیفابەخشى دیكه‌ نییە، شیفایەکى وەها کە هیچ دەرد و نەخۆشییه‌ك بەجێ نەهێڵێت».

٦٩٤. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ مِمَّا يَقُولُ لِلْمَرِيضِ بِبُزَاقِه بِإِصْبَعِه: «بِسْمِ اللَّه، تُرْبَةُ أَرْضِنَا، بِرِيقَةِ بَعْضِنَا، لِيُشْفَى سَقِيمُنَا بِإِذْنِ رَبِّنَا».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر لەو دوعایانەى کە بۆ نەخۆشى دەکرد ئەوە بوو کە پەنجەى شایەتمانى بە تف دەکرد و دەیخستە سەر زەوى، وە ئەو خۆڵەى کە بە دەستیەوە دەنووسا دەیخستە سەر شوێنى ئازارەکە و دەیفەرموو: «بِسْمِ اللَّه، تُرْبَةُ أَرْضِنَا، بِرِيقَةِ بَعْضِنَا، لِيُشْفَى سَقِيمُنَا بِإِذْنِ رَبِّنَا، واتە: بە ناوى خوا دوعات بۆ دەکەم، ئەوە خۆڵی خاکی خۆمانە بە لیکی دەمى موسوڵمانێك لە خۆمان، بە ویستى خوا دەبێتە شیفا بۆ نەخۆشمان».

٦٩٥. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ h: أَنَّ جِبْرَائِيلَ s أَتَى النَّبِيَّ ، فَقَالَ: يَا مُحَمَّدُ اشْتَكَيْتَ؟ قَالَ: «نَعَمْ»، قَالَ: «بِسْمِ اللَّه أَرْقِيكَ، مِنْ كُلِّ شَيْءٍ يُؤْذِيكَ، مِنْ شَرِّ كُلِّ نَفْسٍ أَوْ عَيْنٍ، أَوْ حَاسِدٍ اللَّه يَشْفِيكَ، بِسْمِ اللَّه أَرْقِيكَ».

ئەبو سەعید h دەگێڕێتەوە: جیبریل s هاتە خزمەت پێغەمبەر و فەرمووى: ئەى موحەممەد نەخۆشیت؟ فەرمووى: «بەڵێ»، (جیبریل s) فەرمووى: «بە ناوى خواوە دوعات بۆ دەکەم لە زیانى هەموو شتێك کە ئازارت بدات، لە شەڕ و خراپەى هەموو نەفسێک، یان لە چاوى پیس، یان لە کەسى حەسوود، خوا شیفات بدات، بە ناوى خواوە دوعات بۆ دەکەم».

بَابُ الْجُذَامِ

باسی گولى (گەڕی)

٦٩٦. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «لَا تُدِيمُوا النَّظَرَ إِلَى الْمَجْذُومِينَ».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «بەردەوام سەیرى ئەوانە مەکەن کەوا گەڕ و گولن».