كِتَابُ التِّجَارَاتِ

په‌رتووكی بازرگانی

بَابُ الْحَثِّ عَلَى الْمَكَاسِبِ

باسی هاندان لەسەر کارکردن

٣٨٩. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ أَطْيَبَ مَا أَكَلَ الرَّجُلُ مِنْ كَسْبِه، وَإِنَّ وَلَدَه مِنْ كَسْبِه».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بێگومان پاکترین شتێک کە پیاو دەیخوات بەرهەمى کار و ئیشى (دەستى) خۆیەتى، بێگومان منداڵیش بەشێکن لە بەروبوومى مرۆڤ».

٣٩٠. عَنِ الْمِقْدَامِ بْنِ مَعْدِيكَرِبَ الزُّبَيْدِيِّ h عَنْ رَسُولِ اللَّه قَالَ: «مَا كَسَبَ الرَّجُلُ كَسْبًا أَطْيَبَ مِنْ عَمَلِ يَدِه، وَمَا أَنْفَقَ الرَّجُلُ عَلَى نَفْسِه وَأَهلِه وَوَلَدِه وَخَادِمِه، فَهوَ صَدَقَةٌ».

میقدامى کوڕى مەعدیکەریبى زوبەیدی h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هیچ بەرهەمێک باشتر نییە بۆ پیاو لە بەرهەمى دەستى خۆى، ئەوەى کە پیاو (پەیداى دەکات) دەیکاتە بژێوى ژیانى خۆى و خانەوادەکەى و منداڵەکانى و خزمەتکارەکەى، ئەوە بۆى بە چاکە و خێر دەنووسرێت».

٣٩١. عَنْ مُعَاذِ بْنِ عَبْدِ اللَّه بْنِ خُبَيْبٍ، عَنْ أَبِيه، عَنْ عَمِّه h قَالَ: كُنَّا فِي مَجْلِسٍ، فَجَاءَ النَّبِيُّ وَعَلَى رَأْسِه أَثَرُ مَاءٍ، فَقَالَ لَه بَعْضُنَا: نَرَاكَ الْيَوْمَ طَيِّبَ النَّفْسِ، فَقَالَ: «أَجَلْ وَالْحَمْدُ لِلَّه»، ثُمَّ أَفَاضَ الْقَوْمُ فِي ذِكْرِ الْغِنَى، فَقَالَ: «لَا بَأْسَ بِالْغِنَى لِمَنِ اتَّقَى، وَالصِّحَّةُ لِمَنِ اتَّقَى خَيْرٌ مِنَ الْغِنَى، وَطِيبُ النَّفْسِ مِنَ النَّعِيمِ».

موعازى کوڕى عەبدوڵڵاى کوڕى خوبەیب لە باوکیەوە لە مامیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویه‌تی: ئێمە لە مەجلیسێک بووین، پێغەمبەر هات و شوێنەوارى ئاو بە سەریەوە دیار بوو، ئینجا هەندێکمان پێمان گوت: ئەمڕۆ دەتبینین کە دڵخۆشیت، فەرمووى: «بەڵێ سوپاس بۆ خوا»، پاشان زۆر باسى دەوڵەمەندیمان کرد، فەرمووى: «دەوڵەمەندى بۆ کەسى پارێزکار هیچ کێشە و زەرەرێکى نییە، هه‌روه‌ها تەندروستى جەستە بۆ کەسى پارێزکار باشترە لە دەوڵەمەندى، وە دەروونى ئارام و ڕازى (بە بەشى خۆى) یەکێکە لە نیعمەتەکان».

بَابُ الِاقْتِصَادِ فِي طَلَبِ الْمَعِيشَةِ

باسی مامناوەندى لە بەدەستهێنانى بژێویى ژیاندا

٣٩٢. عَنْ أَبِي حُمَيْدٍ السَّاعِدِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «أَجْمِلُوا فِي طَلَبِ الدُّنْيَا، فَإِنَّ كُلًّا مُيَسَّرٌ لِمَا خُلِقَ لَه».

ئەبو حومەیدى ساعیدی h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «لە داواکردنى خۆشییەکانى دونیادا میانگیر بن (زێدەڕۆیى مەکەن و خۆتان زیاد لە پێویست ماندوو مەکەن)، چونکە هەر کەسێك ئەو شتەى کە بۆى دانراوە (لە قەدەردا ڕێگاى بەدەستهێنانیشى) بۆى ئاسان کراوە».

بَابُ التَّوَقِّي فِي التِّجَارَةِ

باسی دوورگرتن لە بازرگانیدا

٣٩٣. عَنْ قَيْسِ بْنِ أَبِي غَرَزَةَ h قَالَ: كُنَّا نُسَمَّى فِي عَهدِ رَسُولِ اللَّه السَّمَاسِرَةَ، فَمَرَّ بِنَا رَسُولُ اللَّه ، فَسَمَّانَا بِاسْمٍ هوَ أَحْسَنُ مِنْه، فَقَالَ: «يَا مَعْشَرَ التُّجَّارِ إِنَّ الْبَيْعَ يَحْضُرُه الْحَلِفُ وَاللَّغْوُ، فَشُوبُوه بِالصَّدَقَةِ».

قەیسى کوڕى ئەبو غەڕەزە h دەڵێت: لە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا پێیان دەگوتین: دەڵاڵ، ئینجا جارێك پێغەمبەرى خوا بەلاماندا تێپەڕى و بە ناوێک ناوى ناین کە جوانتر و چاکتر بوو (لە ناوى دەڵاڵ)، ئینجا فەرمووى: «ئەى کۆمەڵى بازرگانان لە ڕاستیدا کڕین و فرۆشتن و بازرگانى سوێندخواردن و قسەى پووچى لەگەڵ تێکەڵ دەبێت، بۆیە (ماڵەکەتان) بە خێر و بەخشین پاک بکەنەوە».

بَابُ الصِّنَاعَاتِ

باسی پیشەسازى

٣٩٤. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَا بَعَثَ اللَّه نَبِيًّا إِلَّا رَاعِيَ غَنَمٍ»، قَالَ لَه أَصْحَابُه: وَأَنْتَ يَا رَسُولَ اللَّه؟ قَالَ: «وَأَنَا كُنْتُ أَرْعَاها لِأَهلِ مَكَّةَ بِالْقَرَارِيطِ». قَالَ سُوَيْدٌ: يَعْنِي كُلَّ شَاةٍ بِقِيرَاطٍ.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر پێغەمبەرێک کە خوا ڕەوانەی کردبێت، ئەوە شوانى مەڕوماڵاتى کردووە»، هاوەڵەکانى پێیان گوت: تۆش ئەى پێغەمبەرى خوا؟ فەرمووى: «منیش بۆ خەڵکى مەککە ماڵاتم دەلەوەڕاند بە چەند قیڕاتێک». سوەید دەڵێت: واتە: هەر مەڕێک بە قیڕاتێک.

🖍   تێبینی:

(قيراط): جۆرێکە لە پارەى ئەو سەردەمه‌، کە نیوەى دەیەکى دینارێکى ئەو کاتەى دەکرد.

٣٩٥. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «كَانَ زَكَرِيَّا s نَجَّارًا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «زەکەریا s دارتاش بووە».

بَابُ الْحُكْرَةِ وَالْجَلْبِ

باسی قۆرخکارى و بازرگانى

٣٩٦. عَنْ مَعْمَرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه بْنِ نَضْلَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا يَحْتَكِرُ إِلَّا خَاطِئٌ».

مەعمەرى کوڕى عەبدوڵڵاى کوڕى نەزلە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێك قۆرخكاری و پاوانکارى بکات گوناهبارە».

🖍   تێبینی:

(محتكر): ئەو کەسەیە کە دەست بەسەر بازاڕدا دەگرێت بۆ ئەوەى شتومەک لەسەر خەڵکى گران بێت، بۆ خۆى سوودى ماددى ببینێت لەسەر حیسابى خەڵکى دیكە.

بَابُ الْأَجْرِ عَلَى تَعْلِيمِ الْقُرْآنِ

باسی وەرگرتنی كرێ لەسەر فێرکردنى قوڕئان

٣٩٧. عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ h قَالَ: عَلَّمْتُ نَاسًا مِنْ أَهلِ الصُّفَّةِ الْقُرْآنَ وَالْكِتَابَةَ، فَأَهدَى إِلَيَّ رَجُلٌ مِنْهمْ قَوْسًا، فَقُلْتُ: لَيْسَتْ بِمَالٍ، وَأَرْمِي عَنْها فِي سَبِيلِ اللَّه، فَسَأَلْتُ رَسُولَ اللَّه عَنْها، فَقَالَ: «إِنْ سَرَّكَ أَنْ تُطَوَّقَ بِها طَوْقًا مِنْ نَارٍ فَاقْبَلْها».

عوبادەى کوڕى صامیت h دەڵێت: هەندێك خەڵکم لە ئەهلى صوففە فێرى قوڕئانخوێندن و نووسین کرد، پیاوێکیان کەوانێکى بە دیارى پێ دام، منیش گوتم: (کەوان) وەکوو پارە نییە و لەپێناو خوادا پێى دەجەنگم (قبووڵم کرد)، پرسیارم لە پێغەمبەرى خوا کرد لەوبارەوە، فەرمووى: «ئەگەر پێتخۆشە بکرێتە تەوقێکى ئاگرین و پێى تەوق بکرێیت وەریبگرە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي النَّهيِ عَنِ النَّجْشِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی ڕێگریکردن لە زیادکردنى نرخ بۆ فریودانى کڕیار

٣٩٨. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ:«لَا تَنَاجَشُوا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «بە فێڵ و تەفرەدان نرخى شتومەک زیاد مەکەن (بۆ تەفرەدانى کڕیار)».

بَابُ النَّهيِ عَنْ تَلَقِّي الْجَلَبِ

باسی ڕێگریکردن لە بەدەمەوەچوونى ئەوانەى کاڵا دێنن بۆ بازاڕ

٣٩٩. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَا تَلَقَّوْا الْأَجْلَابَ، فَمَنْ تَلَقَّى مِنْه شَيْئًا فَاشْتَرَى، فَصَاحِبُه بِالْخِيَارِ إِذَا أَتَى السُّوقَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «بەپیر ئەوانەوە مەچۆن (بۆ دەرەوەى بازاڕ) كه‌ کەلوپەل و کاڵا دێنن، جا ئەگەر کەسێک بەرەو ڕوویان چوو و لێى کڕین، ئەوە هاوەڵەکەى (فرۆشیارەکەى لە دەرەوە هاتووە) کاتێک هاتە نێو بازاڕ سەرپشکە لەوەى کە مامەڵەکە هەڵدەوەشێنێتەوە یان جێبەجێى دەکات».

بَابُ الْبَيِّعَانِ بِالْخِيَارِ مَا لَمْ يَفْتَرِقَا

باسی کڕیار و فرۆشیار هەلى پەشیمانبوونەوەیان هەیە هەتا لەیەکدی جیا دەبنەوە

٤٠٠. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عُمَرَ k عَنْ رَسُولِ اللَّه قَالَ: «إِذَا تَبَايَعَ الرَّجُلَانِ فَكُلُّ وَاحِدٍ مِنْهمَا بِالْخِيَارِ مَا لَمْ يَفْتَرِقَا وَكَانَا جَمِيعًا، أَوْ يُخَيِّرَ أَحَدُهمَا الْآخَرَ، فَإِنْ خَيَّرَ أَحَدُهمَا الْآخَرَ فَتَبَايَعَا عَلَى ذَلِكَ، فَقَدْ وَجَبَ الْبَيْعُ، وَإِنْ تَفَرَّقَا بَعْدَ أَنْ تَبَايَعَا، وَلَمْ يَتْرُكْ وَاحِدٌ مِنْهمَا الْبَيْعَ، فَقَدْ وَجَبَ الْبَيْعُ».

عەبدوڵڵاى کوڕى عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەگەر دوو پیاو مامەڵەیان کرد بەیەکەوە، هەر یەکێکیان مافى سەرپشکبوونى هەیە (بۆ هەڵوەشاندنەوەی مامەڵەکە)، مادام لەیەک جیا نەبووبنەوە، یان ئەگەر یەکێکیان ئەوی دیكه‌ى سەرپشک کرد، جا ئەگەر یەکێکیان ئەوی دیكه‌ى سەرپشک کرد و مامەڵەکەیان لەسەر ئەوە کرد، مامەڵەکە دادەمەزرێت (مافى نامێنێت)، خۆ ئەگەر لەدواى ئەوەى مامەڵەکەیان کرد و ئەوجار لەیەک جیا بوونەوە و هیچیان مامەڵەکەیان واز لێ نەهێنا، بێگومان مامەڵەکە دادەمەزرێت (دەرفەتی پەشیمانى تێدا نامێنێت)».

بَابُ بَيْعِ الْخِيَارِ

باسی ئەوە كە کڕین و فرۆشتن بە ڕەزامەندییە

٤٠١. عَنْ أَبي سَعِيدٍ الْخُدْرِيَّ h يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّمَا الْبَيْعُ عَنْ تَرَاضٍ».

ئەبو سەعیدى خودرى h ده‌ڵێ: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بێگومان کڕین و فرۆشتن دەبێت بە ڕەزامەندى هەردوو لا بێت».

بَابُ النَّهيِ عَنْ بَيْعِ مَا لَيْسَ عِنْدَكَ، وَعَنْ رِبْحِ مَا لَمْ يُضْمَنْ

باسی ڕێگریکردن لە فرۆشتنى شتێک لەلات نەبێت و قازانجێک کە مسۆگەر نەبێت

٤٠٢. عَنْ حَكِيمِ بْنِ حِزَامٍ h قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّه الرَّجُلُ يَسْأَلُنِي الْبَيْعَ وَلَيْسَ عِنْدِي، أَفَأَبِيعُه؟ قَالَ: «لَا تَبِعْ مَا لَيْسَ عِنْدَكَ».

حەکیمى کوڕى حیزام h دەڵێت: گوتم: ئەى پێغەمبەرى خوا پیاو هەیە داواى فرۆشتنی شتێکم لێ دەکات کە ئەو شتە لەو کاتەدا لەلام نییە، جا ئایا پێى بفرۆشم؟ فەرمووى: «شتێک مەفرۆشە کە لەلاى خۆت نییە».

بَابُ الْإِقَالَةِ

باسی قبووڵکردنى پەشیمانبوونەوە لە مامەڵە

٤٠٣. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ أَقَالَ مُسْلِمًا، أَقَالَه اللَّه عَثْرَتَه يَوْمَ الْقِيَامَةِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک چاوپۆشى بکات لە هەڵوەشاندنەوەى مامەڵەى موسوڵمانێک، لە ڕۆژى دواییدا خوا چاوپۆشى لە گوناهەکانى دەکات».

بَابُ مَنْ كَرِه أَنْ يُسَعِّرَ

باسی ئەوەى نرخ دانانى لەلا ناپەسندە

٤٠٤. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ h قَالَ: غَلَا السِّعْرُ عَلَى عَهدِ رَسُولِ اللَّه ، فَقَالُوا: لَوْ قَوَّمْتَ يَا رَسُولَ اللَّه قَالَ: «إِنِّي لَأَرْجُو أَنْ أُفَارِقَكُمْ وَلَا يَطْلُبَنِي أَحَدٌ مِنْكُمْ بِمَظْلِمَةٍ ظَلَمْتُه».

ئەبو سەعید h دەڵێت: لە سەردەمى پێغەمبەرى خوا نرخى کەلوپەل زیاد هەڵکشا، جا عەرزیان کرد: ئەى پێغەمبەرى خوا ئەگەر نرخت دیارى کردبا، فەرمووى: «لە ڕاستیدا من ئومێدم وایە کاتێك لێتان جیا دەبمەوە هیچ یەکێک لە ئێوە نەبێت کە داواکارى مافێکى لەسەر من هەبێت».

بَابُ السَّمَاحَةِ فِي الْبَيْعِ

باسی ئاسانکارى و چاوپۆشى لە کڕین و فرۆشتن

٤٠٥. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «رَحِمَ اللَّه عَبْدًا سَمْحًا إِذَا بَاعَ، سَمْحًا إِذَا اشْتَرَى، سَمْحًا إِذَا اقْتَضَى».

جابیرى کوڕى عەبدوڵڵا k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ڕەحمەتى خوا لەو كەسە بێت كە ئاسانكار و لێبووردەیە كاتێك كە (شتێك) دەفرۆشێت، كاتێك كە (شتێك) دەكڕێت، كاتێك مافێكى هەیە و داواى دەكاتەوە (يان لە كاتى قەرزوەرگرتنەوه)».

بَابُ السَّوْمِ

باسی زیاد تێبەستن لە مامەڵەدا (هەڵدا و پێدا)

٤٠٦. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه k قَالَ: كُنْتُ مَعَ النَّبِيِّ فِي غَزْوَةٍ، فَقَالَ لِي: «أَتَبِيعُ نَاضِحَكَ هذَا بِدِينَارٍ وَاللَّه يَغْفِرُ لَكَ؟»، قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّه هوَ نَاضِحُكُمْ إِذَا أَتَيْتُ الْمَدِينَةَ، قَالَ: «فَتَبِيعُه بِدِينَارَيْنِ وَاللَّه يَغْفِرُ لَكَ؟»، قَالَ: فَمَا زَالَ يَزِيدُنِي دِينَارًا دِينَارًا، وَيَقُولُ مَكَانَ كُلِّ دِينَارٍ: «وَاللَّه يَغْفِرُ لَكَ»، حَتَّى بَلَغَ عِشْرِينَ دِينَارًا، فَلَمَّا أَتَيْتُ الْمَدِينَةَ أَخَذْتُ بِرَأْسِ النَّاضِحِ، فَأَتَيْتُ بِه النَّبِيَّ ، فَقَالَ:«يَا بِلَالُ أَعْطِه مِنَ الْغَنِيمَةِ عِشْرِينَ دِينَارًا»، وَقَالَ: «انْطَلِقْ بِنَاضِحِكَ فَاذْهبْ بِه إِلَى أَهلِكَ».

جابیرى کوڕى عەبدوڵڵا k دەڵێت: لە یەکێک لە غەزاکاندا لەگەڵ پێغەمبەر بووم، پێى فەرمووم: «ئایا ئەو وشترەت نافرۆشیت بە دینارێک، خوا لێت خۆش دەبێت؟»، گوتم: ئەى پێغەمبەرى خوا وشترى خۆتانە هەرکات هاتمەوە بۆ مەدینە، فەرمووى: «دەى دەیفرۆشیت بە دوو دینار، خوا لێت خۆش دەبێت؟»، گوتى: بەردەوام زیادى پێ دەدام دینار بە دینار زیادى دەکرد، وە لەگەڵ هەر دینارێکدا (کە زیادى دەکرد) دەیفەرموو: «خوا لێت خۆش دەبێت»، تاکوو گەیشتە بیست دینار، جا کاتێک چوومەوە مەدینە وشترەکەم گرت و بردم بۆ خزمەت پێغەمبەر ، ئەویش فەرمووى: «ئەى بیلال، لە دەستکەوتى جەنگ بیست دینارى بدەیە»، وە (بە منیشى) فەرموو: «وشترەکە بەرەوە و بڕۆ بیبە بۆ خانەوادەکەت».

٤٠٧. عَنْ أَبِي قَتَادَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِيَّاكُمْ وَالْحَلِفَ فِي الْبَيْعِ، فَإِنَّه يُنَفِّقُ، ثُمَّ يَمْحَقُ».

ئەبو قەتادە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «خۆتان بپارێزن لە سوێندخواردن لە کاتى مامەڵەدا، چونکە شتەکە ساغ دەکاتەوە و دەفرۆشێت، بەڵام بێبەرەکەتى دەکات».

بَابُ النَّهيِ عَنْ بَيْعِ الثِّمَارِ قَبْلَ أَنْ يَبْدُوَ صَلَاحُها

باسی ڕێگریکردن لە فرۆشتنى میوەجات پێش ئەوەى پێبگات

٤٠٨. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k عَنْ رَسُولِ اللَّه قَالَ: «لَا تَبِيعُوا الثَّمَرَةَ حَتَّى يَبْدُوَ صَلَاحُها»، نَهَى الْبَائِعَ وَالْمُشْتَرِيَ.

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «میوە مەفرۆشن تاکوو پێگەیشتنى لێ بەدەر دەکەوێت»، ڕێگریى لە فرۆشیار و کڕیار کردووە (لەو جۆرە مامەڵەیە).

🖍   تێبینی:

(يَبْدُوَ صَلَاحُهَا): واتە: ئەو میوەیه‌ى بە دارەوەیە لە ئافات دەرچێت و ئەوەى لێ بەدەر کەوێت، کە دەگونجێت ئەو میوەیە پێبگات و هەڵنەوەرێت، زیان بە کڕیار نەگات.

بَابُ الرُّجْحَانِ فِي الْوَزْنِ

باسی کێشان و پێوان بەسەنگەوە

٤٠٩. عَنْ سُوَيْدِ بْنِ قَيْسٍ h قَالَ: جَلَبْتُ أَنَا وَمَخْرَفَةُ الْعَبْدِيُّ h بَزًّا مِنْ هجَرَ، فَجَاءَنَا رَسُولُ اللَّه ، فَسَاوَمَنَا سَرَاوِيلَ، وَعِنْدَنَا وَزَّانٌ يَزِنُ بِالْأَجْرِ، فَقَالَ لَه النَّبِيُّ : «يَا وَزَّانُ زِنْ وَأَرْجِحْ».

سوەیدى کوڕى قەیس h دەڵێت: لەگەڵ مەخڕەفەى عەبدى h لە هەجەڕەوە قوماشمان هێنا، پێغەمبەرى خوا سەوداى شەڕواڵێکى لێ کردین، وە کەسێکمان له‌لا بوو بەکرێ کەلوپەلى دەکێشا، جا پێغەمبەر پێى فەرموو: «ئەى ئەو کەسەى دەکێشیت، بکێشە بەسەنگەوە (واتە: گران بکێشە و بەزیادەوە بیدەرێ)».

٤١٠. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِذَا وَزَنْتُمْ فَأَرْجِحُوا».

جابیرى کوڕى عەبدوڵڵا k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کاتێک شتتان کێشا بەسەنگەوە بیکێشن».

بَابُ النَّهيِ عَنِ الْغِشِّ

باسی قەدەغەکردنى فێڵ و گزیکردن

٤١١. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: مَرَّ رَسُولُ اللَّه بِرَجُلٍ يَبِيعُ طَعَامًا، فَأَدْخَلَ يَدَه فِيه فَإِذَا هوَ مَغْشُوشٌ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَيْسَ مِنَّا مَنْ غَشَّ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا بەلاى پیاوێکدا تێپەڕیى کە خواردەمەنى دەفرۆشت، ئینجا (پێغەمبەر ) دەستى خستە نێویەوە بینیى کە فێڵى تێدا کراوە، پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «ئەو کەسەى فێڵ و گزى بکات لە ئێمە نییە».

بَابُ النَّهيِ عَنْ بَيْعِ الطَّعَامِ قَبْلُ مَا لَمْ يُقْبَضْ

باسی ناپەسندی فرۆشتنى خواردن پێش ئەوەى دەست بە دەست وەربگیرێت

٤١٢. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «مَنِ ابْتَاعَ طَعَامًا فَلَا يَبِعْه حَتَّى يَسْتَوْفِيَه».

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر کەسێک خۆراکێکى کڕى با نەیفرۆشێتەوە هەتاکوو بەتەواوى وەریدەگرێت».

بَابُ بَيْعِ الْمُجَازَفَةِ

باسی فرۆشتنى بێ پێوانە و کێشانە (لەگۆترە)

٤١٣. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: كُنَّا نَشْتَرِي الطَّعَامَ مِنَ الرُّكْبَانِ جِزَافًا، فَنَهانَا رَسُولُ اللَّه أَنْ نَبِيعَه حَتَّى نَنْقُلَه مِنْ مَكَانِه.

ئیبن عومەر k دەڵێت: ئێمە بەگۆترە خۆراکمان لەو کەسانە دەکڕى کە لە دەرەوەى شار دەیانهێنا، دوایی پێغەمبەرى خوا لێى قەدەغە کردین کە بیفرۆشینەوە هەتا لە شوێنى خۆى دەیگوازینەوە (واتە: بۆ ئەوەى بوو، گواستنەوەکە بەتەواوى دەستاودەستى پێ بکرێت).

٤١٤. عَنْ عُثْمَانَ بْنِ عَفَّانَ h قَالَ: كُنْتُ أَبِيعُ التَّمْرَ فِي السُّوقِ، فَأَقُولُ: كِلْتُ فِي وَسْقِي هذَا كَذَا، فَأَدْفَعُ أَوْسَاقَ التَّمْرِ بِكَيْلِه، وَآخُذُ شِفِّي، فَدَخَلَنِي مِنْ ذَلِكَ شَيْءٌ، فَسَأَلْتُ رَسُولَ اللَّه ، فَقَالَ: «إِذَا سَمَّيْتَ الْكَيْلَ فَكِلْه».

عوسمانى کوڕى عەففان h دەڵێت: لە بازاڕ خورمام دەفرۆشت، جا (بە کڕیارم) دەگوت: پێوانەم کردووە و ئەوەندەیە، ئەو ئەندازە دیاریکراوەى کە پێوانەم کردبوو بە هەمان پێوانە دەمدایە کڕیار، وە قازانجى خۆم وەردەگرت، ئیدی منیش گومانم بۆ دروست بوو لەو کارە (کە بە پێوانەى خۆم کە کڕیبووم دەمفرۆشتەوە)، بۆیە پرسیارم لە پێغەمبەرى خوا کرد، فەرمووى: «کاتێك پێوانەکەت دیارى کرد، بە قورس بیپێوە».

بَابُ مَا يُرْجَى فِي كَيْلِ الطَّعَامِ مِنَ الْبَرَكَةِ

باسی ئومێدى پیت و بەرەکەت لە پێوانە و کێشانى خۆراکدا

٤١٥. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ بُسْرٍ الْمَازِنِيِّ k قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «كِيلُوا طَعَامَكُمْ يُبَارَكْ لَكُمْ فِيه».

عەبدوڵڵاى کوڕى بوسرى مازینی k دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «(لە کاتى کڕین و فرۆشتندا) خۆراکەکانتان بپێون بەرەکەتى تێدەکەوێت بۆتان».

بَابُ مَا يُرْجَى مِنَ الْبَرَكَةِ فِي الْبُكُورِ

باسی ئەو بەرەکەتەی چاوەڕوان دەكرێت لە سەرەتای ڕۆژ

٤١٦. عَنْ صَخْرٍ الْغَامِدِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «اللَّهمَّ بَارِكْ لِأُمَّتِي فِي بُكُورِها»، قَالَ: وَكَانَ إِذَا بَعَثَ سَرِيَّةً، أَوْ جَيْشًا بَعَثَهمْ فِي أَوَّلِ النَّهارِ، قَالَ: وَكَانَ صَخْرٌ h رَجُلًا تَاجِرًا، فَكَانَ يَبْعَثُ تِجَارَتَه فِي أَوَّلِ النَّهارِ، فَأَثْرَى وَكَثُرَ مَالُه.

صەخرى غامیدی h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «خوایە بەرەکەت و پێز بڕێژە بەسەر ئوممەتەکەمدا ئەوانەى کە لە سەرەتاى ڕۆژ دەستبەکار دەبن»، (ڕاوى) دەڵێت: جا کاتێک (پێغەمبەر ) سریەیەک یان لەشکرێکى بناردبایە ئەوە لە سەرەتاى ڕۆژدا دەینارد، (هەروەها ڕاوى) گوتى: صەخر h پیاوێکى بازرگان بوو، هەموو جارێک (کاروانە) بازرگانییەکەى لە سەرەتاى ڕۆژدا بەڕێ دەکرد، ئیدی دەوڵەمەند بوو و سەروەت و سامانى زۆر بوو.

بَابُ مَنْ بَاعَ عَيْبًا فَلْيُبَيِّنْه

باسی ئەوە كە کەسێک شتێکى عەیبدارى فرۆشت، دەبێت عەیبەکە باس بکات

٤١٧. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه ، يَقُولُ: «الْمُسْلِمُ أَخُو الْمُسْلِمِ، وَلَا يَحِلُّ لِمُسْلِمٍ بَاعَ مِنْ أَخِيه بَيْعًا فِيه عَيْبٌ إِلَّا بَيَّنَه لَه».

عوقبەى کوڕى عامیر h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «موسوڵمان براى موسوڵمانە، ڕەوا و دروست نییە بۆ باباى موسوڵمان کە شتێکى عەیبدار بە براکەى بفرۆشێت بەبێ ڕوونکردنەوەى عەیبەکە».

بَابُ الصَّرْفِ وَمَا لَا يَجُوزُ مُتَفَاضِلًا يَدًا بِيَدٍ

باسی گۆڕینەوەی پارە، نابێت زیادەى بخرێتە سەر و پێویستە دەست بە دەست بێت

٤١٨. عَنْ عُمَر بْنَ الْخَطَّابِ h يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «الذَّهبُ بِالذَّهبِ رِبًا، إِلَّا هاءَ وَهاءَ، وَالْبُرُّ بِالْبُرِّ رِبًا، إِلَّا هاءَ وَهاءَ، وَالشَّعِيرُ بِالشَّعِيرِ رِبًا، إِلَّا هاءَ وَهاءَ، وَالتَّمْرُ بِالتَّمْرِ رِبًا، إِلَّا هاءَ وَهاءَ».

عومەرى کوڕى خەتتاب h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «(گۆڕینەوەى) زێڕ بە زێڕ ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت، گەنم بە گەنم ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت، جۆ بە جۆ ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت، خورما بە خورما ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت (واتە: ئەوانەى باس کران دەبێت دەست بە دەست بن و قەرز نەبن)».

بَابُ مَنْ قَالَ: لَا رِبَا إِلَّا فِي النَّسِيئَةِ

باسی ئەو کەسەى دەڵێت: ڕیبا تەنها لە قەرزدایە!

٤١٩. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيَّ h يَقُولُ: الدِّرْهمُ بِالدِّرْهمِ، وَالدِّينَارُ بِالدِّينَارِ، فَقُلْتُ: إِنِّي سَمِعْتُ ابْنَ عَبَّاسٍ k، يَقُولُ غَيْرَ ذَلِكَ، قَالَ: أَمَا إِنِّي لَقِيتُ ابْنَ عَبَّاسٍ k، فَقُلْتُ: أَخْبِرْنِي عَنْ هذَا الَّذِي تَقُولُ فِي الصَّرْفِ: أَشَيْءٌ سَمِعْتَه مِنْ رَسُولِ اللَّه ؟ أَمْ شَيْءٌ وَجَدْتَه فِي كِتَابِ اللَّه؟ فَقَالَ: مَا وَجَدْتُه فِي كِتَابِ اللَّه، وَلَا سَمِعْتُه مِنْ رَسُولِ اللَّه ، وَلَكِنْ أَخْبَرَنِي أُسَامَةُ بْنُ زَيْدٍ k، أَنَّ رَسُولَ اللَّه ، قَالَ: «إِنَّمَا الرِّبَا فِي النَّسِيئَةِ».

ئەبو سەعیدى خودری h دەڵێت: درهەم بە درهەم و دینار بە دینار (واتە: بەبێ زیادە)، منیش گوتم: ئیبن عەبباس k شتێکى جیاواز لەوە دەڵێت، ئەویش گوتى: بێگومان من بە ئیبن عەبباس k گەیشتم جا پێم گوت: دەربارەى ئەوەى کە دەیڵێیت دەربارەى پارە گۆڕینەوە هەواڵم پێ بدە، ئایا هیچ شتێکت لە پێغەمبەرى خوا بیستووە یان هیچ شتێکت لە قوڕئاندا بینیوە؟ ئەویش گوتى: نەخێر لە قوڕئاندا هیچم لەو بارەوە نەدیوە و هیچیشم لە پێغەمبەرى خوا نەبیستووە، بەڵام ئوسامەى کوڕى زەید k پێى ڕاگەیاندم کە پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ڕیبا تەنها لە قەرزدایە».

بَابُ الْحَيَوَانِ بِالْحَيَوَانِ نَسِيئَةً

باسی فرۆشتنی ئاژەڵ بە ئاژەڵ بەقەرز

٤٢٠. عَنْ سَمُرَةَ بْنِ جُنْدَبٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه نَهى عَنْ بَيْعِ الْحَيَوَانِ بِالْحَيَوَانِ نَسِيئَةً.

سەموڕەی کوڕی جوندەب h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فرۆشتنی ئاژەڵ بە ئاژەڵى بەقەرز قەدەغە کردووە.

٤٢١. عَنْ جَابِرٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «لَا بَأْسَ بِالْحَيَوَانِ وَاحِدًا بِاثْنَيْنِ، يَدًا بِيَدٍ»، وَكَرِهه نَسِيئَةً.

جابیر h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «فرۆشتنی ئاژەڵێک بە دوو دانە ئاساییە، مادام دەست بە دەست بێت»، بەڵام بەقەرزی پێناخۆش بوو (پێی ڕازی نەبوو).

بَابُ التَّغْلِيظِ فِي الرِّبَا

باسی توندگیری لە سووخۆری (ڕیبا)

٤٢٢. عَبْدِ اللَّه بْنِ مَسْعُودٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه لَعَنَ آكِلَ الرِّبَا، وَمُوكِلَه، وَشَاهدِيه، وَكَاتِبَه.

عەبدوڵڵاى کوڕی مەسعوود h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا نەفرینی کردووە لەو کەسەی کە سوو دەخوا و لەو کەسەش کە سووەکە دەدات، لەو کەسەش کە دەبێتە شایەتی مامەڵەیەک کە سووی تێدا بێت، ئەو کەسەش کە گرێبەستى مامەڵەکە دەنووسێت.

بَابُ السَّلَفِ فِي كَيْلٍ مَعْلُومٍ، وَوَزْنٍ مَعْلُومٍ إِلَى أَجَلٍ مَعْلُومٍ

باسی فرۆشتنى بە سەلەم دەبێت پێوانە و کێشانە و کاتى دیاریکراو بێت

٤٢٣. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَدِمَ النَّبِيُّ وَهمْ يُسْلِفُونَ فِي التَّمْرِ، السَّنَتَيْنِ وَالثَّلَاثَ، فَقَالَ: «مَنْ أَسْلَفَ فِي تَمْرٍ، فَلْيُسْلِفْ فِي كَيْلٍ مَعْلُومٍ، وَوَزْنٍ مَعْلُومٍ، إِلَى أَجَلٍ مَعْلُومٍ».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: کاتێک پێغەمبەر هات بۆ مەدینە خەڵکی خورمایان بۆ دوو ساڵ و سێ ساڵ سەلەم دەکرد، جا (پێغەمبەر ) فەرمووی: «هەر کەسێک سەلەم دەکات با پێوانە و کێشانە و کاتەکە دیاری بکات».

🖍   تێبینی:

(السلف): واتە: فرۆشتنی پێشوەخت، کە لەلای ئێمە بەو مامەڵەیە دەڵێن: سەلەم.

بَابُ السَّلَمِ فِي الْحَيَوَانِ

باسی سەلەمکردن لە ئاژەڵدا

٤٢٤. عَنْ أَبِي رَافِعٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ اسْتَسْلَفَ مِنْ رَجُلٍ بَكْرًا، وَقَالَ: «إِذَا جَاءَتْ إِبِلُ الصَّدَقَةِ قَضَيْنَاكَ»، فَلَمَّا قَدِمَتْ، قَالَ: «يَا أَبَا رَافِعٍ اقْضِ هذَا الرَّجُلَ بَكْرَه»، فَلَمْ أَجِدْ إِلَّا رَبَاعِيًا فَصَاعِدًا، فَأَخْبَرْتُ النَّبِيَّ ، فَقَالَ: «أَعْطِه، فَإِنَّ خَيْرَ النَّاسِ أَحْسَنُهمْ قَضَاءً».

ئەبو ڕافیع h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر وشترێکى لە پیاوێک بەقەرز وەرگرت و فەرمووى: «ئەگەر وشترى زەکات هات ئەوکاتە پێتى دەدەینەوە»، جا کە زەکات هات فەرمووى: «ئەى ئەبو ڕافیع وشترەکە بدەوە بەو پیاوە»، منیش تەنها وشترى حەوت ساڵ و زیاترم دەست کەوت (کە لە هیى خۆى چاکتر بوو)، منیش هەواڵم بە پێغەمبەر دا، ئەویش فەرمووى: «پێى بدە، چونکە باشترین کەس ئەو کەسەیە کە بەچاکترین و باشترین شێوە قەرز بداتەوە».

بَابُ الشَّرِكَةِ وَالْمُضَارَبَةِ

باسی هاوبەشی لە ئیش و کاردا

٤٢٥. عَنِ السَّائِبِ h: قَالَ لِلنَّبِيِّ : كُنْتَ شَرِيكِي فِي الْجَاهلِيَّةِ فَكُنْتَ خَيْرَ شَرِيكٍ، لَا تُدَارِينِي، وَلَا تُمَارِينِي.

سائیب h دەگێڕێتەوە: بە پێغەمبەری گوت: تۆ لە سەردەمی پێش ئیسلامدا هاوبەشم بووی، وە تۆ باشترین هاوبەش بووى، هیچ کات کێشە و دەمەقاڵێت لەگەڵ نەدەکردم.

🖍   تێبینی:

(المضاربة): واتە: کەسێک پارەى هەیە و کەسێکیش دەستى کارى هەیە، بەڵام پارەى نییە، ئەو دوو کەسە دەبنە هاوبەش لە کاردا و لەسەر چۆنیەتى دابەشکردنى قازانجەکە ڕێک دەکەون.

بَابُ مَا لِلرَّجُلِ مِنْ مَالِ وَلَدِه

باسی ئەو شتەی کە لە ماڵ و موڵکی منداڵ دەبێتە هیی باوکی

٤٢٦. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ أَطْيَبَ مَا أَكَلْتُمْ مِنْ كَسْبِكُمْ، وَإِنَّ أَوْلَادَكُمْ مِنْ كَسْبِكُمْ».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «باشترین و پاکترین شتێک کە لێی بخۆن ئەو شتەیە کە بۆ خۆتان (بەڕەنجی شانتان) پەیدای دەکەن، وە بێگومان مناڵەکانتان بەشێکن لە هەوڵ و کۆششی خۆتان».

٤٢٧. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه k: أَنَّ رَجُلًا قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّه إِنَّ لِي مَالًا وَوَلَدًا، وَإِنَّ أَبِي يُرِيدُ أَنْ يَجْتَاحَ مَالِي، فَقَالَ: «أَنْتَ وَمَالُكَ لِأَبِيكَ».

جابیرى کوڕى عەبدوڵڵا k دەگێڕێتەوە: پیاوێک گوتی: ئەى پێغەمبەرى خوا لە ڕاستیدا من هەم ماڵ و هەم منداڵم هەیە، باوکیشم دەیەوێت ئەوەى هەمە بیبات بۆ خۆى (پێداویستییەکانى پێ جێبەجێ بکات)، پێغەمبەریش فەرمووى: «تۆش و سامانەکەشت هیى باوکتن».

بَابُ مَنْ مَرَّ عَلَى مَاشِيَةِ قَوْمٍ أَوْ حَائِطٍ هلْ يُصِيبُ مِنْه؟

باسی ئایا کەسێک کە بەلاى ماڵات و باغاتى خەڵکدا تێدەپەڕێت بەشى تێدا هەیە؟

٤٢٨. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِذَا مَرَّ أَحَدُكُمْ بِحَائِطٍ فَلْيَأْكُلْ، وَلَا يَتَّخِذْ خُبْنَةً».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئەگەر یەکێکتان بەلای باخێکدا تێپەڕین، لێی بخۆن، بەڵام لە گیرفانتان مەکەن، (واتە: بەشی خواردنی خۆت بخۆ نەک بۆ ماڵیش بێنیەوە)».