كِتَابُ الْحُدُودِ

په‌رتووكی حه‌دده‌كان (سزا شه‌رعییه‌كان)

بَابُ لَا يَحِلُّ دَمُ امْرِئ مُسْلِمٍ إِلَّا فِي ثَلَاثٍ

باسی ڕشتنى خوێنى موسوڵمان دروست نییە جگە لە سێ حاڵەت

٤٨٥. عَنْ أَبِي أُمَامَةَ بْنِ سَهلِ بْنِ حُنَيْفٍ k: أَنَّ عُثْمَانَ بْنَ عَفَّانَ h أَشْرَفَ عَلَيْهمْ، فَسَمِعَهمْ وَهمْ يَذْكُرُونَ الْقَتْلَ فَقَالَ: إِنَّهمْ لَيَتَوَاعَدُونِي بِالْقَتْلِ؟ فَلِمَ يَقْتُلُونِي؟ وَقَدْ سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «لَا يَحِلُّ دَمُ امْرِئٍ مُسْلِمٍ إِلَّا فِي إِحْدَى ثَلَاثٍ: رَجُلٌ زَنَى وَهوَ مُحْصَنٌ فَرُجِمَ، أَوْ رَجُلٌ قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ، أَوْ رَجُلٌ ارْتَدَّ بَعْدَ إِسْلَامِه»، فَوَاللَّه مَا زَنَيْتُ فِي جَاهلِيَّةٍ وَلَا فِي إِسْلَامٍ، وَلَا قَتَلْتُ نَفْسًا مُسْلِمَةً، وَلَا ارْتَدَدْتُ مُنْذُ أَسْلَمْتُ.

ئەبو ئومامەى کوڕى سەهلى کوڕى حونەیف k دەگێڕێتەوە: عوسمانى کوڕى عەففان h ئاگاى لێیان بوو و گوێبیست بوو کە ئەوان باسى کوشتنى دەکەن، ئینجا گوتى: ئەوان هەڕەشەى کوشتنم لێ دەکەن، باشە بۆ دەمکوژن لە کاتێکدا کە بۆ خۆم گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «ڕشتنى خوێنى مرۆڤى موسوڵمان حەڵاڵ نییە جگە لەم سێ حاڵەتە: پیاوێک زینا بکات و ژنى هەبێت کە ڕەجم دەکرێت، یان کەسێک کەسێکى دیکە بکوژێت، بێ ئەوەى کەسى کوشتبێت، یان کەسێک لەدواى ئەوەى کە موسوڵمان بووە هەڵگەڕێتەوە کافر بێتەوە». دەى سوێند بە خوا نە لە سەردەمی نەفامی و نە لەدواى موسوڵمانبوون زینام نەکردووە، هیچ کەسێکى موسوڵمانیشم نەکوشتووە، دواى ئەوەى موسوڵمانیش بووم هەڵنەگەڕاومەتەوە (لە ئیسلام).

بَابُ مَنْ لَا يَجِبُ عَلَيْه الْحَدُّ

باسی ئەو کەسەى سزا و تۆڵەى لەسەر پێویست نابێت

٤٨٦. عَنْ عَطِيَّةَ الْقُرَظِيِّ h يَقُولُ: عُرِضْنَا عَلَى رَسُولِ اللَّه يَوْمَ قُرَيْظَةَ، فَكَانَ مَنْ أَنْبَتَ قُتِلَ، وَمَنْ لَمْ يُنْبِتْ خُلِّيَ سَبِيلُه، فَكُنْتُ فِيمَنْ لَمْ يُنْبِتْ فَخُلِّيَ سَبِيلِي.

عەتیەى قوڕەزى h ده‌ڵێت: لەو ڕۆژەی کە بەسەر بەنو قوڕیزەدا هات ئێمەیان برد بۆ خزمەت پێغەمبەرى خوا ، جا هەر کەسێک کە باڵغ بوو کوژرا، ئەوەشى کە باڵغ نەبوو لێی گەڕان، جا منیش لەوانە بووم کە باڵغ نەبووم بۆیە وازم لێ هێنرا.

٤٨٧. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: عُرِضْتُ عَلَى رَسُولِ اللَّه يَوْمَ أُحُدٍ، وَأَنَا ابْنُ أَرْبَعَ عَشْرَةَ سَنَةً، فَلَمْ يُجِزْنِي، وَعُرِضْتُ عَلَيْه يَوْمَ الْخَنْدَقِ وَأَنَا ابْنُ خَمْسَ عَشْرَةَ سَنَةً، فَأَجَازَنِي، قَالَ نَافِعٌ: فَحَدَّثْتُ بِه عُمَرَ بْنَ عَبْدِ الْعَزِيزِ فِي خِلَافَتِه فَقَالَ: هذَا فَصْلُ مَا بَيْنَ الصَّغِيرِ وَالْكَبِيرِ.

ئیبن عومەر k دەڵێت: لە جەنگى ئوحوددا منیان برد بۆ خزمەت پێغەمبەرى خوا کە تەمەنم چواردە ساڵ بوو، بۆیە ڕێگەى پێ نەدام (بچم بۆ جەنگ)، لە ڕۆژى غەزاى خەندەقدا بردمیان بۆ خزمەتى کە ئەو کات پازدە ساڵ بووم، جا ڕێگەى پێ دام. نافیع گوتوویەتى: ئەوەى بۆ عومەرى کوڕى عەبدولعەزیز گێڕایەوە لە سەردەمى خیلافەتەکه‌یدا، ئەویش گوتى: ئەو تەمەنە جیاکەرەوەیە لە نێوان گەورە و گچکە.

بَابُ السِّتْرِ عَلَى الْمُؤْمِنِ وَدَفْعِ الْحُدُودِ بِالشُّبُهاتِ

باسی داپۆشینى هەڵەی بڕوادار و لابردنى سزا و تۆڵە بەهۆى گومانەوە

٤٨٨. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ سَتَرَ مُسْلِمًا سَتَرَه اللَّه فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک کەموکوڕى موسوڵمانێک دابپۆشێت، خوا لە دونیا و دواڕۆژ کەموکوڕییەکانى دادەپۆشێت».

٤٨٩. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ:«مَنْ سَتَرَ عَوْرَةَ أَخِيه الْمُسْلِمِ، سَتَرَ اللَّه عَوْرَتَه يَوْمَ الْقِيَامَةِ، وَمَنْ كَشَفَ عَوْرَةَ أَخِيه الْمُسْلِمِ، كَشَفَ اللَّه عَوْرَتَه، حَتَّى يَفْضَحَه بِها فِي بَيْتِه».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر کەسێك کەموکوڕى براى موسوڵمانى دابپۆشێت، خوا کەموکوڕییەکانى دادەپۆشێت لە ڕۆژى قیامەتدا، هەر کەس کەموکوڕیى براى موسوڵمانى ئاشکرا بکات، خوا کەموکوڕییەکانى ئاشکرا دەکات و ئابڕووى دەبات، هەتا ئەگەر له‌نێو ماڵەکەى خۆیشیدا بێت».

بَابُ حَدِّ الزِّنَا

باسی سزاى زینا

٤٩٠. عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «خُذُوا عَنِّي، خُذُوا عَنِّي، قَدْ جَعَلَ اللَّه لَهنَّ سَبِيلًا، الْبِكْرُ بِالْبِكْرِ جَلْدُ مِائَةٍ وَتَغْرِيبُ سَنَةٍ، وَالثَّيِّبُ بِالثَّيِّبِ جَلْدُ مِائَةٍ وَالرَّجْمُ».

عوبادەى کوڕى صامیت h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا دوو جار فەرمووى: «بڕیارەکە لە من وەربگرن، بەدڵنیایی خواى گەورە ڕێگاچارەى بۆ ئافرەتان داناوە: کچ لەگەڵ کوڕ (زینا بکەن) سەد دار و دوورخستنەوەى ساڵێکیان دەکەوێتە سەر، پیاو لەگەڵ ژن سەد دار و بەردبارانکردنیان دەکەوێتە سەر».

بَابُ مَنْ عَمِلَ عَمَلَ قَوْمِ لُوطٍ

باسی ئەوانەى کردەوەى گەلى لووط دەکەن

٤٩١. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «مَنْ وَجَدْتُمُوه يَعْمَلُ عَمَلَ قَوْمِ لُوطٍ، فَاقْتُلُوا الْفَاعِلَ وَالْمَفْعُولَ بِه».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێکتان بینى کە کردەوەى گەلى لووط دەکات (واتە: نێربازى دەکات)، هەردووکیان بکوژن».

بَابُ إِقَامَةِ الْحُدُودِ عَلَى الْإِمَاءِ

باسی جێبەجێکردنى حەددەکان لەسەر کەنیزەک

٤٩٢. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ، وَزَيْدِ بْنِ خَالِدٍ، وَشِبْلٍ j قَالُوا: كُنَّا عِنْدَ النَّبِيِّ فَسَأَلَه رَجُلٌ عَنِ الْأَمَةِ تَزْنِي قَبْلَ أَنْ تُحْصَنَ، فَقَالَ: «اجْلِدْها، فَإِنْ زَنَتْ فَاجْلِدْها»، ثُمَّ قَالَ: فِي الثَّالِثَةِ أَوْ فِي الرَّابِعَةِ: «فَبِعْها وَلَوْ بِحَبْلٍ مِنْ شَعَرٍ».

ئەبو هوڕەیڕە و زەیدى کوڕى خالید و شیبل j دەڵێن: لە خزمەت پێغەمبەرى خوادا بووین، پیاوێک پرسیارى لێ کرد دەربارەى کەنیزەکێک کە پێش ئەوەى شوو بکات زینا بکات، ئەویش فەرمووى: «دارى حەددى لێ بدە، ئینجا ئەگەر زیناى کردەوە دارى حەددى لێ بدە»، پاشان لە سێیەم جار یان چوارەم جار فەرمووى: «جا بیفرۆشە ئەگەر بە پەتێک (گوریسێک)ـی لە موو دروستکراویش بێت».

بَابُ حَدِّ السَّكْرَانِ

باسی حەددى سەرخۆش

٤٩٣. عَنْ عُمَيْرِ بْنِ سَعِيدٍ h قَالَ: قَالَ عَلِيُّ بْنُ أَبِي طَالِبٍ h: مَا كُنْتُ أَدِي مَنْ أَقَمْتُ عَلَيْه الْحَدَّ، إِلَّا شَارِبَ الْخَمْرِ، فَإِنَّ رَسُولَ اللَّه لَمْ يَسُنَّ فِيه شَيْئًا، إِنَّمَا هوَ شَيْءٌ جَعَلْنَاه نَحْنُ.

عومەیرى کوڕى سەعید h دەڵێت: عەلى كوڕی ئەبو تالیب h گوتوویەتى: بۆ هیچ کەسێک کە دارى حەدم لێ داوە و مردووە خوێنم نەداوە، تەنها ئەو کەسە نەبێت کە شەڕابخۆرە، چونکە بەڕاستى پێغەمبەرى خوا (لە چل جەڵد زیاتر) هیچ بڕیارێکى حەددى دەربارەى نەفەرمووە، بەڵکوو تەنها خۆمان شتێکمان بۆ دیارى کردووە.

بَابُ مَنْ قُتِلَ دُونَ مَالِه فَهوَ شَهيدٌ

باسی ئەو کەسەى لەپێناو پاراستنى ماڵەکەیدا بکوژرێت شەهیدە

٤٩٤. عَنْ سَعِيدِ بْنِ زَيْدِ بْنِ عَمْرِو بْنِ نُفَيْلٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ قُتِلَ دُونَ مَالِه فَهوَ شَهيدٌ».

سەعیدى کوڕى زەیدى کوڕى عەمڕى کوڕى نوفەیل h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر کەسێک لەپێناو ماڵەکەیدا بکوژرێت، ئەوە شەهیدە».

بَابُ حَدِّ السَّارِقِ

باسی حەددى دز

٤٩٥. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَعَنَ اللَّه السَّارِقَ، يَسْرِقُ الْبَيْضَةَ فَتُقْطَعُ يَدُه، وَيَسْرِقُ الْحَبْلَ فَتُقْطَعُ يَدُه».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «نەفرەتى خوا لەو دزەى کە هێلکەیەک دەدزێت و بەهۆیەوە دەستى دەبڕدرێت، پەتکێک دەدزێت و بەهۆیەوە دەستى دەبڕدرێت».

بَابُ الْخَائِنِ وَالْمُنْتَهبِ وَالْمُخْتَلِسِ

باسی ناپاک و تاڵانکەر و ماڵڕفێن

٤٩٦. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «لَا يُقْطَعُ الْخَائِنُ، وَلَا الْمُنْتَهبُ، وَلَا الْمُخْتَلِسُ».

جابیرى کوڕى عەبدوڵڵا k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «دەستى ناپاک و تاڵانکەر و ماڵڕفێن نابڕدرێت».

🖍   تێبینی:

خائین: ئەو کەسەى دزى بکات لەو شتەى کە بەئەمانەت لەلاى دانراوە و ناپاکى تێدا بكات. تاڵانکەر: ئەو کەسەى بەئاشکرا شتەکە ببات. ڕفـێنەر: ئەو کەسەى بەئاشکرا و بەخێرایی شت بڕفێنێت.

بَابُ لَا يُقْطَعُ فِي ثَمَرٍ وَلَا كَثَرٍ

باسی بەروبووم بە دارەوە و کڕۆکى دارخورما دەستیان لەسەر نابڕدرێت

٤٩٧. عَنْ رَافِعِ بْنِ خَدِيجٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا قَطْعَ فِي ثَمَرٍ وَلَا كَثَرٍ».

ڕافیعى کوڕى خەدیج h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەو بەروبوومەی کە بە دارەوەیە و لێ نەکراوەتەوە و کڕۆکى دارخورماش دەستبڕینى لەسەر نییە».

🖍   تێبینی:

(كـثر): شتێکى سپییە له‌نێو قەدى دار خورما دێتەدەر و دەخورێت.

بَابُ مَنْ سَرَقَ مِنَ الْحِرْزِ

باسی ئەو کەسەى شت لە شوێنى پارێزراوى شایەن دەدزێ

٤٩٨. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ صَفْوَانَ، عَنْ أَبِيه h: أَنَّه نَامَ فِي الْمَسْجِدِ وَتَوَسَّدَ رِدَاءَه، فَأُخِذَ مِنْ تَحْتِ رَأْسِه، فَجَاءَ بِسَارِقِه إِلَى النَّبِيِّ ، فَأَمَرَ بِه النَّبِيُّ أَنْ يُقْطَعَ، فَقَالَ صَفْوَانُ h: يَا رَسُولَ اللَّه لَمْ أُرِدْ هذَا، رِدَائِي عَلَيْه صَدَقَةٌ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «فَهلَّا قَبْلَ أَنْ تَأْتِيَنِي بِه».

عەبدوڵڵاى کوڕى صەفوان لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە: لە مزگەوت نوستووە و سەرى بە عەباکەى کردووە و یەکێک لەبن سەرى دەریهێناوە (دزراوە)، ئینجا دزەکەى هێنا بۆ خزمەت پێغەمبەر ، جا پێغەمبەر فەرمانى کرد بە دەستبڕینى، صەفوانیش h گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا من ئەوەم نەدەویست! عەباکەم دەبەخشم بە ئەو، ئینجا پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «نەدەکرا پێش ئەوەى بیهێنیت بۆ لاى من بیبەخشیت؟».

بَابُ التَّعْزِيرِ

باسی تەمێکردن

٤٩٩. عَنْ أَبِي بُرْدَةَ بْنِ نِيَارٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه كَانَ يَقُولُ: «لَا يُجْلَدُ أَحَدٌ فَوْقَ عَشْرِ جَلَدَاتٍ، إِلَّا فِي حَدٍّ مِنْ حُدُودِ اللَّه».

ئەبو بوڕدەى کوڕى نیار h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا دەیفەرموو: «هیچ کەسێک لە دە دار زیاترى لێ نادرێت، مەگەر لە حەددێک نەبێت لە حەددەکانى خوا».

بَابُ الْحَدُّ كَفَّارَةٌ

باسی (جێبه‌جێكردنی) حەدد پاکبوونەوەى گوناهبارە

٥٠٠. عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ أَصَابَ مِنْكُمْ حَدًّا فَعُجِّلَتْ لَه عُقُوبَتُه، فَهوَ كَفَّارَتُه، وَإِلَّا فَأَمْرُه إِلَى اللَّه».

عوبادەى کوڕى صامیت h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر یەکێک لە ئێوە تووشى حەددێک بوو، جا سزاکەى پێش خرا، ئەوە بۆى دەبێتە کەفاڕەت، ئەگەرنا ئەوە لەژێر ویستى خوادایە».

بَابُ الرَّجُلِ يَجِدُ مَعَ امْرَأَتِه رَجُلًا

باسی پیاوێک کەسێک لەگەڵ ژنەکەى ببینێت

٥٠١. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ سَعْدَ بْنَ عُبَادَةَ الْأَنْصَارِيَّ h قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّه، الرَّجُلُ يَجِدُ مَعَ امْرَأَتِه رَجُلًا، أَيَقْتُلُه؟ قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا»، قَالَ سَعْدٌ h: بَلَى، وَالَّذِي أَكْرَمَكَ بِالْحَقِّ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «اسْمَعُوا مَا يَقُولُ سَيِّدُكُمْ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: سەعدى کوڕى عوبادەى ئەنصاڕى h گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا پیاوێک لەگەڵ ژنەکەى خۆى پیاوێک دەبینێت، ئایا بۆى هەیە بیکوژێت؟ پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «نەخێر»، سەعد h گوتى: بەڵێ، دەبێت بیکوژیت سوێند بەو زاتەى کە بەهەق ڕێزى لێ گرتوویت، پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «گوێ بگرن لەوەى کە گەورەکەتان دەیڵێت».

🖍   تێبینی:

مەبەست لە قسەکەی سەعد h ڕەتکردنەوەی قسە و حوکمی پێغەمبەر a نییە، بەڵكوو مەبەستی پەرۆشی و غیرەت و عیززەت و توڕەبوون وا لە پیاوەکە دەکات کە ئەو کاره‌ بکات.