كِتَابُ الطَّلَاقِ

په‌رتووكی ته‌ڵاق

بَابُ حَدَّثَنَا سُوَيْدُ بْنُ سَعِيدٍ

باسی سوەیدى کوڕى سەعید بۆى گێڕاینەوە

٣٥٦. عَنْ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه طَلَّقَ حَفْصَةَ i، ثُمَّ رَاجَعَها.

عومەرى کوڕى خەتتاب h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا حەفصەى i خێزانى (بە تەڵاقێك) تەڵاق دا، پاشان گەڕاندیەوە.

بَابُ طَلَاقِ السُّنَّةِ

باسی تەڵاقدان لەسەر سوننەت (ی پێغەمبەر )

٣٥٧. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: طَلَّقْتُ امْرَأَتِي وَهيَ حَائِضٌ، فَذَكَرَ ذَلِكَ عُمَرُ h لِرَسُولِ اللَّه ، فَقَالَ: «مُرْه فَلْيُرَاجِعْها حَتَّى تَطْهرَ، ثُمَّ تَحِيضَ، ثُمَّ تَطْهرَ، ثُمَّ إِنْ شَاءَ طَلَّقَها قَبْلَ أَنْ يُجَامِعَها، وَإِنْ شَاءَ أَمْسَكَها، فَإِنَّها الْعِدَّةُ الَّتِي أَمَرَ اللَّه».

ئیبن عومەر k دەڵێت: ژنەکەم تەڵاق دابوو لە کاتێکدا کە لە حەیزدا بوو، جا عومەر h ئەوەى بۆ پێغەمبەرى خوا باس کرد، ئەویش فەرمووى: «فەرمانى پێ بکە با بیگێڕێتەوە هەتا پاک دەبێتەوە، پاشان دەکەوێتەوە سووڕى مانگانە، پاشان پاک بێتەوە، ئینجا ئەگەر پێى خۆش بوو با تەڵاقى بدات پێش ئەوەى سەرجێیى لەگەڵدا بکات، ئەگەر پێشى خۆش بوو با لەلاى خۆى بیهێڵێتەوە، ئەوە ئەو ماوەیەیە کە خوا فەرمانى پێ کردووە».

٣٥٨. عَنْ عَبْدِ اللَّه h قَالَ: فِي طَلَاقِ السُّنَّةِ: يُطَلِّقُها عِنْدَ كُلِّ طُهرٍ تَطْلِيقَةً، فَإِذَا طَهرَتِ الثَّالِثَةَ، طَلَّقَها، وَعَلَيْها بَعْدَ ذَلِكَ حَيْضَةٌ.

عەبدوڵڵا h دەڵێت: تەڵاقى سوننى (یان ڕێگەپێدراو و شەرعى ئەوەیە) لە کاتێکدا تەڵاقى بدات کە پاک بێت و لەو پاکییەدا سەرجێیى لەگەڵ نەکردبێت.

بَابُ مَنْ طَلَّقَ ثَلَاثًا فِي مَجْلِسٍ وَاحِدٍ

باسی کەسێک کە لە دانیشتنێکدا ژنەکەى سێ بە سێ تەڵاق دەدات

٣٥٩. عَنْ عَامِرٍ الشَّعْبِيِّ قَالَ: قُلْتُ لِفَاطِمَةَ بِنْتِ قَيْسٍ i: حَدِّثِينِي عَنْ طَلَاقِكِ، قَالَتْ: طَلَّقَنِي زَوْجِي ثَلَاثًا، وَهوَ خَارِجٌ إِلَى الْيَمَنِ، فَأَجَازَ ذَلِكَ رَسُولُ اللَّه .

عامیرى شەعبی دەڵێت: بە فاتیمەى کچى قەیسم i گوت: باسى تەڵاقدانەکەتم بۆ بکە، ئەویش گوتى: مێردەکەم سێ جار تەڵاقى دام، لە کاتێکدا لە دەرەوە لە یەمەن بوو، جا ئەو جۆرە تەڵاقەش پێغەمبەرى خوا ڕێگەى پێ دا و پەسندى کرد.

بَابُ الرَّجْعَةِ

باسی گەڕاندنەوە (ى ژن، دواى تەڵاقدان)

٣٦٠. عَنْ مُطَرِّفِ بْنِ عَبْدِ اللَّه بْنِ الشِّخِّيرِ: أَنَّ عِمْرَانَ بْنَ الْحُصَيْنِ k، سُئِلَ عَنْ رَجُلٍ يُطَلِّقُ امْرَأَتَه، ثُمَّ يَقَعُ بِها وَلَمْ يُشْهدْ عَلَى طَلَاقِها، وَلَا عَلَى رَجْعَتِها، فَقَالَ عِمْرَانُ h: طَلَّقْتَ بِغَيْرِ سُنَّةٍ، وَرَاجَعْتَ بِغَيْرِ سُنَّةٍ، أَشْهدْ عَلَى طَلَاقِها، وَعَلَى رَجْعَتِها.

موتەرریفى کوڕى عەبدوڵڵاى کوڕى شیخخیر دەگێڕێتەوە: پرسیار کرا لە عیمڕانى کوڕى حوصەین k دەربارەى پیاوێک کە ژنەکەى تەڵاق داوە (بە تەڵاقى ڕەجعى)، پاشان دەچێتەوە لاى بێ ئەوەى شایەدى گرتبێت لەسەر تەڵاقەکەى، یان لەسەر گێڕانەوەکەشى، عیمڕان h گوتى: بە جۆرێك تەڵاقت داوە کە لەسەر سوننەت نییە و گێڕانەوەکەشت بەپێى سوننەت نییە، لەسەر تەڵاقدان و گێڕانەوەکەشى شایەد بگرە (بۆ ئەوەى نەبێتە جێگەى توانج و گومان).

بَابُ الْحَامِلِ الْمُتَوَفَّى عَنْها زَوْجُها إِذَا وَضَعَتْ حَلَّتْ لِلْأَزْوَاجِ

باسی ئافرەتى دووگیانى مێردمردوو، هەرکات منداڵەکەى بوو بۆى هەیە شوو بکاتەوە

٣٦١. عَنْ أَبِي السَّنَابِلِ، قَالَ: وَضَعَتْ سُبَيْعَةُ الْأَسْلَمِيَّةُ بِنْتُ الْحَارِثِ i حَمْلَها بَعْدَ وَفَاةِ زَوْجِها بِبِضْعٍ وَعِشْرِينَ لَيْلَةً، فَلَمَّا تَعَلَّتْ مِنْ نِفَاسِها تَشَوَّفَتْ، فَعِيبَ ذَلِكَ عَلَيْها، وَذُكِرَ أَمْرُها لِلنَّبِيِّ ، فَقَالَ:«إِنْ تَفْعَلْ فَقَدْ مَضَى أَجَلُها».

ئەبو سەنابیل، دەڵێت: سوبەیعەى ئەسلەمى کچى حاریس i بیست و هەندێک شەو لەدواى وەفاتى مێردەکەى منداڵى بوو، جا کاتێک پاک بۆیه‌وه‌ لە خوێنى منداڵبوون، حەزى ئەوەى کرد کە کەسێک داخوازیى بکات، بەڵام ڕەخنەیان لێ گرت (و توانجیان لێ دا) لەسەر ئەوە، ئینجا باسەکەیان بۆ پێغەمبەر باس کرد، ئەویش فەرمووى: «ئەگەر ئەو کارەش بکات (مێرد بکاتەوە) ئاساییە، چونکە ماوەى عیدەکەى بەسەرچووە (بە منداڵبوونەکە)».

بَابُ أَيْنَ تَعْتَدُّ الْمُتَوَفَّى عَنْها زَوْجُها

باسی ئەگەر ئافرەتێک مێردى مرد عیدەکەى لەکوێ بەسەر دەبات

٣٦٢. عَنْ زَيْنَبَ بِنْتِ كَعْبِ بْنِ عُجْرَةَ i -وَكَانَتْ تَحْتَ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h-: أَنَّ أُخْتَه الْفُرَيْعَةَ بِنْتَ مَالِكٍ i، قَالَتْ: خَرَجَ زَوْجِي فِي طَلَبِ أَعْلَاجٍ لَه، فَأَدْرَكَهمْ بِطَرَفِ الْقَدُومِ، فَقَتَلُوه، فَجَاءَ نَعْيُ زَوْجِي وَأَنَا فِي دَارٍ مِنْ دُورِ الْأَنْصَارِ، شَاسِعَةٍ عَنْ دَارِ أَهلِي، فَأَتَيْتُ النَّبِيَّ ، فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّه، إِنَّه جَاءَ نَعْيُ زَوْجِي وَأَنَا فِي دَارٍ شَاسِعَةٍ عَنْ دَارِ أَهلِي، وَدَارِ إِخْوَتِي، وَلَمْ يَدَعْ مَالًا يُنْفِقُ عَلَيَّ، وَلَا مَالًا وَرِثْتُه، وَلَا دَارًا يَمْلِكُها، فَإِنْ رَأَيْتَ أَنْ تَأْذَنَ لِي فَأَلْحَقَ بِدَارِ أَهلِي، وَدَارِ إِخْوَتِي فَإِنَّه أَحَبُّ إِلَيَّ، وَأَجْمَعُ لِي فِي بَعْضِ أَمْرِي، قَالَ: «فَافْعَلِي إِنْ شِئْتِ»، قَالَتْ: فَخَرَجْتُ قَرِيرَةً عَيْنِي لِمَا قَضَى اللَّه لِي عَلَى لِسَانِ رَسُولِ اللَّه ، حَتَّى إِذَا كُنْتُ فِي الْمَسْجِدِ، أَوْ فِي بَعْضِ الْحُجْرَةِ دَعَانِي، فَقَالَ: «كَيْفَ زَعَمْتِ؟»، قَالَتْ: فَقَصَصْتُ عَلَيْه، فَقَالَ: «امْكُثِي فِي بَيْتِكِ الَّذِي جَاءَ فِيه نَعْيُ زَوْجِكِ حَتَّى يَبْلُغَ الْكِتَابُ أَجَلَه»، قَالَتْ: فَاعْتَدَدْتُ فِيه أَرْبَعَةَ أَشْهرٍ وَعَشْراً.

زەینەبى کچى کەعبى کچى عوجڕە i دەگێڕێتەوە: -کە لەژێر نیکاحى ئەبو سەعیدى خودریدا h بوو-: خوشکەکەى فوڕەیعەى کچى مالیک i گوتى: مێردەکەم بەدواى بەندە هەڵاتووەکانیدا ڕۆیشت، جا لە نزیک قەدووم پێیان گەیشت، بەندەکانیش کوشتیان، هەواڵى مردنى مێردەکەمیان پێ دام لە کاتێکدا کە لە یەکێک لە خانووەکانى ئەنصاڕدا بووم کە دوور بوو لە کەسوکارم، لەبەر ئەوە هاتمە خزمەت پێغەمبەر و گوتم: ئەى پێغەمبەرى خوا، هەواڵى مردنى مێردەکەم پێ گەیشت و منیش لە ماڵێکدام کە دوورە لە ماڵى کەسوکارم و براکانم، وە هیچ ماڵێکى ئەوتۆى جێ نەهێشتووە کە پێى بژیم و سامانى نییە بە میراتى وەریبگرم و خانوویەکیشى نییە، جا ئەگەر ڕێگەم پێ بدەى بچمەوە نێو کەسوکارم و براکانم، بۆ من خۆشترە و بۆ کاروبارم باشترە، فەرمووى: «ئەگەر پێتخۆشە وا بکە (بچۆوە نێو خزم و کەسانت)»، منیش ڕۆیشتم و بڕیارەکەى خوام لەسەر زمانى پێغەمبەرەکەى زۆر پێخۆش بوو، تا ئەو کاتەى کە لە مزگەوتدا بووم، یان لە یەکێک لە حوجرەکان بووم بانگى کردم و فەرمووى: «چۆنت گوت؟»، منیش چیرۆکەکەم بۆ گێڕایەوە، ئەویش فەرمووى: «هەر لەو ماڵەدا بمێنەوە کە تیایدا هەواڵى مردنى مێردەکەت پێ گەیشت تاکوو عیدەت بەسەر دەچێت»، گوتى: منیش چوار مانگ و دە ڕۆژ تێیدا مامەوە.

بَابُ الْمُطَلَّقَةِ ثَلَاثًا هلْ لَها سُكْنَى وَنَفَقَةٌ؟

باسی ئافرەتێک سێ جار تەڵاق درابێت، ئایا مافی شوێنى مانەوە و خەرجى هەیە؟

٣٦٣. عَنِ الشَّعْبِيِّ قَالَ: قَالَتْ فَاطِمَةُ بِنْتُ قَيْسٍ i: طَلَّقَنِي زَوْجِي عَلَى عَهدِ رَسُولِ اللَّه ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا سُكْنَى لَكِ، وَلَا نَفَقَةَ».

شەعبی دەڵێت: فاتیمەى کچى قەیس i گوتى: لە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا مێردەکەم بە سێ جار تەڵاقدان تەڵاقى دام، ئینجا پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «مافى شوێنى مانەوە و بژێوى ژیانت لەسەر مێردەکەت نییە».

بَابُ مَنْ طَلَّقَ فِي نَفْسِه وَلَمْ يَتَكَلَّمْ بِه

باسی کەسێک کە لە دڵدا ژنەکەى تەڵاق بدات بەڵام بە زمان نەیڵێت

٣٦٤. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ اللَّه تَجَاوَزَ لِأُمَّتِي عَمَّا حَدَّثَتْ بِه أَنْفُسَها، مَا لَمْ تَعْمَلْ بِه، أَوْ تَكَلَّمْ بِه».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بێگومان خوا چاوپۆشى کردووە لە ئوممەتەکەم لەوەى کە بە دڵیدا دێت (بە خەیاڵ) مادام بە کردەوە کارى پێ نەکات، یان بە زمانى نەیڵێت».

بَابُ طَلَاقِ الْمَعْتُوه وَالصَّغِيرِ وَالنَّائِمِ

باسی تەڵاقى شێتەڵوکە و گچکە و خەوتوو

٣٦٥. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «رُفِعَ الْقَلَمُ عَنْ ثَلَاثَةٍ: عَنِ النَّائِمِ حَتَّى يَسْتَيْقِظَ، وَعَنِ الصَّغِيرِ حَتَّى يَكْبَرَ، وَعَنِ الْمَجْنُونِ حَتَّى يَعْقِلَ، أَوْ يُفِيقَ». قَالَ أَبُو بَكْرٍ فِي حَدِيثِه: وَعَنِ الْمُبْتَلَى حَتَّى يَبْرَأَ.

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «پێنووس هەڵگیراوە لەسەر سێ کەس: خەوتوو تاکوو بەئاگا دێتەوە، بچووک تاکوو گەورە دەبێت (باڵغ دەبێت)، شێت تاکوو هۆشى دێتەوە». ئەبو بەکر (ی کوڕی ئەبو شەیبە) لە گێڕانەوەکەیدا گوتوویەتى: دەردەدارێک (کە بەهۆیەوە ئه‌قڵ لەدەست بدات) تاکوو چاک دەبێتەوە.

بَابُ كَرَاهيَةِ الْخُلْعِ لِلْمَرْأَةِ

باسی ناپەسندى خولع بۆ ئافرەت

٣٦٦. عَنْ ثَوْبَانَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «أَيُّمَا امْرَأَةٍ سَأَلَتْ زَوْجَها الطَّلَاقَ فِي غَيْرِ مَا بَأْسٍ، فَحَرَامٌ عَلَيْها رَائِحَةُ الْجَنَّةِ».

سەوبان h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر ئافرەتێک داواى تەڵاق لە مێردەکەى بکات، بێ ئەوەى هیچ کێشەیەکى (شایەن بە جیابوونەوەى) هەبێت، بۆنى بەهەشتى لێ حەرامە».

بَابُ اللِّعَانِ

باسی لیعان (کەسێک ژنەکەى خۆى بە زینا تۆمەتبار بکات)

٣٦٧. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَجُلًا لَاعَنَ امْرَأَتَه وَانْتَفَى مِنْ وَلَدِها، فَفَرَّقَ رَسُولُ اللَّه بَيْنَهمَا، وَأَلْحَقَ الْوَلَدَ بِالْمَرْأَةِ.

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پیاوێک لیعانى لەگەڵ ژنەکەى کرد و نکووڵیی کرد لە منداڵەکەى، ئینجا پێغەمبەرى خوا لەیەکدی جیا کردنەوە و منداڵەکەى دایە ژنەکە.

بَابُ كَرَاهيَةِ الزِّينَةِ لِلْمُتَوَفَّى عَنْها زَوْجُها

باسی ناپەسندى خۆڕازاندنەوەى ئافرەتى مێردمردوو

٣٦٨. عَنْ حُمَيْدِ بْنِ نَافِعٍ: أَنَّه سَمِعَ زَيْنَبَ ابْنَةَ أُمِّ سَلَمَةَ k تُحَدِّثُ أَنَّها سَمِعَتْ أُمَّ سَلَمَةَ وَأُمَّ حَبِيبَةَ k تَذْكُرَانِ أَنَّ امْرَأَةً أَتَتِ النَّبِيَّ ، فَقَالَتْ: إِنَّ ابْنَةً لَها تُوُفِّيَ عَنْها زَوْجُها، فَاشْتَكَتْ عَيْنُها، فَهيَ تُرِيدُ أَنْ تَكْحَلَها، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «قَدْ كَانَتْ إِحْدَاكُنَّ تَرْمِي بِالْبَعْرَةِ عِنْدَ رَأْسِ الْحَوْلِ، وَإِنَّمَا هيَ أَرْبَعَةَ أَشْهرٍ وَعَشْراً».

حومەیدى کوڕى نافیع دەگێڕێتەوە: کە گوێى لە زەینەبى کچى ئوم سەلەمە k بوو، دەیگێڕایەوە کە گوێى لە ئوم سەلەمە و ئوم حەبیبە k بووە، باسى ئافرەتێکیان کردووە کە هاتۆتە خزمەت پێغەمبەر و گوتوویەتى: کچەکەى مێردى مردووە و چاوەکانیشى دێشن، ئەویش دەیەوێت کە بە کل بیانڕێژێت، پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «جاران (لە سەردەمی نەفامیدا) ئێوە پشقلەکەتان لەدواى یەک ساڵ فڕێ دەدا، بەڵام عیددە لە ئیسلامدا چوار مانگ و دە ڕۆژە».

بَابُ هلْ تُحِدُّ الْمَرْأَةُ عَلَى غَيْرِ زَوْجِها

باسی ئایا ئافرەت دەتوانێت تازیەبار بێت بۆ غەیرى مێردەکەى؟

٣٦٩. عَنْ عَائِشَةَ i عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَا يَحِلُّ لِامْرَأَةٍ أَنْ تُحِدَّ عَلَى مَيِّتٍ فَوْقَ ثَلَاثٍ، إِلَّا عَلَى زَوْجٍ».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «بۆ هیچ ئافرەتێک دروست نییە کە لە سێ ڕۆژ زیاتر تازیەبار بێت، بۆ مردوویەک جگە لە مێردەکەى، (کە دەبێت چوار مانگ و دە ڕۆژ تازیەبار بێت بۆى)».

بَابُ الرَّجُلِ يَأْمُرُه أَبُوه بِطَلَاقِ امْرَأَتِه

باسی پیاوێک کە باوکى فەرمانى پێ دەکات بە تەڵاقدانى ژنەکەى

٣٧٠. عَنْ أَبِي عَبْدِ الرَّحْمَنِ: أَنَّ رَجُلًا أَمَرَه أَبُوه أَوْ أُمُّه -شَكَّ شُعْبَةُ- أَنْ يُطَلِّقَ امْرَأَتَه، فَجَعَلَ عَلَيْه مِائَةَ مُحَرَّرٍ، فَأَتَى أَبَا الدَّرْدَاءِ h، فَإِذَا هوَ يُصَلِّي الضُّحَى وَيُطِيلُها، وَصَلَّى مَا بَيْنَ الظُّهرِ وَالْعَصْرِ، فَسَأَلَه، فَقَالَ أَبُو الدَّرْدَاءِ h: أَوْفِ بِنَذْرِكَ، وَبِرَّ وَالِدَيْكَ، وَقَالَ أَبُو الدَّرْدَاءِ h: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه ، يَقُولُ: «الْوَالِدُ أَوْسَطُ أَبْوَابِ الْجَنَّةِ، فَحَافِظْ عَلَى وَالِدَيْكَ أَوِ اتْرُكْ».

ئەبو عەبدوڕڕەحمان دەگێڕێتەوە: پیاوێک باوکى فەرمانى پێ کردبوو یان دایکى -شوعبە گومانى هەبوو کامیان بوو- کە ژنەکەى تەڵاق بدات، پیاوەکەش سەد وشترى کردە نەزر ئەگەر تەڵاقى بدات، ئینجا ئەو پیاوە هات بۆ لاى ئەبو ده‌ڕداء h، لەو کاتەدا (ئەبو ده‌ڕداء h) نوێژى چێشتەنگاوى دەکرد و درێژى دەکردەوە، لە نێوان نیوەڕۆ و عەسریشدا نوێژى کرد، ئەوجار پرسیارى لێ کرد، جا ئەبو ده‌ڕداء h گوتى: نەزرەکەت جێبەجێ بکە وە چاکەش لەگەڵ دایک و باوکت بکە، وە ئەبو ده‌ڕداء h گوتى: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «باوک دەرگاى هەرەبەرز و باشەکانى بەهەشتە، ئینجا ئاگادارى چاکەى باوک و دایکت بە و دەرگاکە بپارێزە، یان واز لەو دەرگایە بێنە (واتە: ئارەزووى خۆتە ڕاستییەکە ئاوایە، جا یان بیپارێزە، یان لەدەست خۆتى بدە)».