كِتَابُ الصِّيَامِ

په‌رتووكی ڕۆژوو

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ الصِّيَامِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەى گەورەیی ڕۆژوو

٢٦٤. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «كُلُّ عَمَلِ ابْنِ آدَمَ يُضَاعَفُ، الْحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِها إِلَى سَبْعِمِائَةِ ضِعْفٍ إِلَى مَا شَاءَ اللَّه، يَقُولُ اللَّه: إِلَّا الصَّوْمَ؛ فَإِنَّه لِي وَأَنَا أَجْزِي بِه، يَدَعُ شَهوَتَه وَطَعَامَه مِنْ أَجْلِي، لِلصَّائِمِ فَرْحَتَانِ: فَرْحَةٌ عِنْدَ فِطْرِه، وَفَرْحَةٌ عِنْدَ لِقَاءِ رَبِّه، وَلَخُلُوفُ فَمِ الصَّائِمِ أَطْيَبُ عِنْدَ اللَّه مِنْ رِيحِ الْمِسْكِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەموو کردەوە (چاکەکانى) ئادەمیزاد پاداشتیان بە بەرانبەر دەدرێتەوە، یەک بە دە هەتا یەک بە حەوت سەد بەرانبەر، ئەوەندەى خوا ویستى لەسەر بێت، خوا دەفەرموێت: جگە لە ڕۆژوو، چونکە ڕۆژوو بۆ منە و هەر خۆشم پاداشتى (ڕۆژووەوان) دەدەمەوە، لەبەر من واز لە خواردن و خواردنەوە و ئارەزووی دێنێت، ڕۆژووه‌وان دوو جار دڵى خۆش دەبێت: یەکەمیان: کاتێك ڕۆژووەکەى دەشکێنێت، دووەمیان: کاتێك دەگات بە دیدارى پەروەردگارى (چونکە بە ڕۆژووەکەى فەرمانى خواى بەجێ هێناوە)، وە سوێند بە خوا بۆنى دەمى ڕۆژووەوان لاى خوا لە بۆنى میسک خۆشترە».

٢٦٥. عَنْ سَعِيدِ بْنِ أَبِي هنْدٍ: أَنَّ مُطَرِّفًا، مِنْ بَنِي عَامِرِ بْنِ صَعْصَعَةَ، حَدَّثَه أَنَّ عُثْمَانَ بْنَ أَبِي الْعَاصِ الثَّقَفِيَّ h دَعَا لَه بِلَبَنٍ يَسْقِيه، فَقَالَ مُطَرِّفٌ: إِنِّي صَائِمٌ، فَقَالَ عُثْمَانُ h: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «الصِّيَامُ جُنَّةٌ مِنَ النَّارِ، كَجُنَّةِ أَحَدِكُمْ مِنَ الْقِتَالِ».

سەعیدى کوڕى ئەبو هیند دەگێڕێتەوە: موتەرریف لە بەنو عامیرى کوڕى صەعصەعەوە بۆى گێڕاوەتەوە، عوسمانى کوڕى ئەبو عاص h داواى کرد شیر بۆ موتەرریف بێنن بۆ ئەوەى بیخواتەوە، موتەرریفیش گوتى: من بەڕۆژووم، جا عوسمان h گوتى: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «ڕۆژوو قەڵغانە لە ئاگر، هەر وەکوو قەڵغان و پەناگەى یەکێکتان لە جەنگدا».

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ شَهرِ رَمَضَانَ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەى گەورەیی مانگى ڕەمەزان

٢٦٦. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ صَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا، غُفِرَ لَه مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِه».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک مانگى ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت، بە جۆرێک بڕواى پێ بێت و چاوەڕوانى پاداشت بێت، لە گوناهەکانى ڕابردووى دەبووردرێت».

٢٦٧. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h عَنْ رَسُولِ اللَّه قَالَ: «إِذَا كَانَتْ أَوَّلُ لَيْلَةٍ مِنْ رَمَضَانَ، صُفِّدَتِ الشَّيَاطِينُ، وَمَرَدَةُ الْجِنِّ، وَغُلِّقَتْ أَبْوَابُ النَّارِ، فَلَمْ يُفْتَحْ مِنْها بَابٌ، وَفُتِحَتْ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ، فَلَمْ يُغْلَقْ مِنْها بَابٌ، وَنَادَى مُنَادٍ: يَا بَاغِيَ الْخَيْرِ أَقْبِلْ، وَيَا بَاغِيَ الشَّرِّ أَقْصِرْ، وَلِلَّه عُتَقَاءُ مِنَ النَّارِ، وَذَلِكَ فِي كُلِّ لَيْلَةٍ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «کاتێك یەکەم شەوى ڕەمەزان دێت، شەیتانەکان و جنۆکە زیانبەخشەکان زنجیر دەکرێن و دوور دەخرێنەوە، وە دەرگاکانى دۆزەخ دادەخرێن و هیچ دەرگایەکیان ناکرێنەوە، وە هەروەها دەرگاکانى بەهەشت دەکرێنەوە و هیچ دەرگایەکیان داناخرێنەوە، جا بانگەوازکارێک بانگەواز دەکات: ئەى ئەو کەسەی بەدوای چاکەدا دەگەڕێیت بەرەو پیرى ڕەمەزان وەرە، وە ئەى خراپەکاران واز بهێنن، وە خوا چەندان کەس لە ئاگر ڕزگار دەکات، ئەوەش لە هەموو شەوێکى ڕەمەزاندا دووبارە دەبێتەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي صُومُوا لِرُؤْيَتِه وَأَفْطِرُوا لِرُؤْيَتِه

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەى فەرمووده‌ی: بەڕۆژوو بن و بیشکێنن بە بینینی مانگ

٢٦٨. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِذَا رَأَيْتُمُ الْهلَالَ فَصُومُوا، وَإِذَا رَأَيْتُمُوه فَأَفْطِرُوا، فَإِنْ غُمَّ عَلَيْكُمْ فَصُومُوا ثَلَاثِينَ يَوْمًا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەگەر مانگتان بینى بەڕۆژوو بن، وە ئەگەر دووبارە مانگتان (لە مانگى شەوالدا) بینى دەست هەڵگرن لە ڕۆژووگرتن، وە ئەگەر هەور بوو نەتانبینى، ئەوە سى ڕۆژ بەڕۆژوو بن».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الصَّوْمِ فِي السَّفَرِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەى بەڕۆژووبوون لە گەشتدا

٢٦٩. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: سَأَلَ حَمْزَةُ الْأَسْلَمِيُّ h رَسُولَ اللَّه فَقَالَ: إِنِّي أَصُومُ، أَفَأَصُومُ فِي السَّفَرِ؟ فَقَالَ : «إِنْ شِئْتَ فَصُمْ، وَإِنْ شِئْتَ فَأَفْطِرْ».

عائیشە i دەڵێت: حەمزەى ئەسلەمى h پرسیارى لە پێغەمبەرى خوا کرد، گوتى: من ڕۆژوو دەگرم، ئایا لە گەشتیشدا بەڕۆژوو بم؟ فەرمووى: «ئەگەر ویستت بەڕۆژوو بە، وە ئەگەر ویستت بیشکێنە (بەڕۆژوو مەبە)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي قَضَاءِ رَمَضَانَ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەى گێڕانەوەى ڕۆژووى ڕەمەزان

٢٧٠. عَنْ أَبِي سَلَمَةَ قَالَ: سَمِعْتُ عَائِشَةَ i تَقُولُ: إِنْ كَانَ لَيَكُونُ عَلَيَّ الصِّيَامُ مِنْ شَهرِ رَمَضَانَ، فَمَا أَقْضِيه حَتَّى يَجِيءَ شَعْبَانُ.

ئەبو سەلەمە دەڵێت: گوێم لە عائیشە i بوو دەیگوت: ئەگەر ڕۆژووی ڕەمەزانم لەسەر بووایە، هەتا مانگى شەعبان دەهات نەمدەگرتەوە.

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ أَفْطَرَ نَاسِيًا

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەى ئەو کەسەى بە لەبیرچوون ڕۆژووى شکاندووە

٢٧١. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ أَكَلَ نَاسِيًا وَهوَ صَائِمٌ فَلْيُتِمَّ صَوْمَه، فَإِنَّمَا أَطْعَمَه اللَّه وَسَقَاه».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک لەبیرى نەبوو کە بەڕۆژووە، وە شتێکى خوارد، با ڕۆژووەکەى تەواو بکات (نەیشکێنێت)، چونکە خوا ئەو خواردن و خواردنەوەیه‌ى پێ داوە».

٢٧٢. عَنْ أَسْمَاءَ بِنْتِ أَبِي بَكْرٍ k قَالَتْ: أَفْطَرْنَا عَلَى عَهدِ رَسُولِ اللَّه فِي يَوْمِ غَيْمٍ، ثُمَّ طَلَعَتِ الشَّمْسُ، قُلْتُ لِهشَامٍ: أُمِرُوا بِالْقَضَاءِ؟ قَالَ: فَلَا بُدَّ مِنْ ذَلِكَ.

ئەسمائى کچى ئەبو بەکر k دەڵێت: لە ڕۆژێکى هەوراویدا لە سەردەمى پێغەمبەرى خوا ڕۆژوومان شکاند (وایان زانیوە کە خۆرئاوا بووە و کاتى بەربانگە)، پاشان خۆر دەرکەوت، بە هیشامم گوت: ئایا فەرمان بە خەڵک کرا ڕۆژووەکە بگرنەوە؟ گوتى: بێگومان فەرمانیان پێ کراوە کە بیگرنەوە.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْقُبْلَةِ لِلصَّائِمِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەى ماچکردن بۆ ڕۆژووەوان

٢٧٣. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّه : يُقَبِّلُ وَهوَ صَائِمٌ، وَأَيُّكُمْ يَمْلِكُ إِرْبَه، كَمَا كَانَ رَسُولُ اللَّه يَمْلِكُ إِرْبَه.

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا بە زمانى بەڕۆژووەوە خێزانەکانى ماچ دەکرد، وە کامتان دەتوانێت جڵەوى ئارەزووى خۆى بگرێت، هەر وەکوو چۆن پێغەمبەرى خوا جڵەوى ئارەزووى خۆى دەگرت.

٢٧٤. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «رُبَّ صَائِمٍ لَيْسَ لَه مِنْ صِيَامِه إِلَّا الْجُوعُ، وَرُبَّ قَائِمٍ لَيْسَ لَه مِنْ قِيَامِه إِلَّا السَّهرُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ڕۆژووەوانى وا هەیە کە لە ڕۆژووەکەى هیچى بۆ نامێنێتەوە جگە لە برسییەتى، هەندێك شەونوێژکەر هەیە کە لە شەونوێژەکەى هیچى بۆ نامێنێتەوە جگە لە شەونخوونى».

بَابُ مَا جَاءَ فِي السُّحُورِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەى پارشێوکردن

٢٧٥. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «تَسَحَّرُوا؛ فَإِنَّ فِي السُّحُورِ بَرَكَةً».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «پارشێو بکەن، چونکە بێگومان پارشێو بەرەکەتى تێدایە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَعْجِيلِ الْإِفْطَارِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەى پەلەکردن لە بەربانگکردن

٢٧٦. عَنْ سَهلِ بْنِ سَعْدٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «لَا يَزَالُ النَّاسُ بِخَيْرٍ مَا عَجَّلُوا الْإِفْطَارَ».

سەهلى کوڕى سەعد k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «بەردەوام خەڵک لە خێر و چاکەدان هەتا زوو بەربانگ بکەنەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَرْضِ الصَّوْمِ مِنَ اللَّيْلِ، وَالْخِيَارِ فِي الصَّوْمِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەى نییەتى ڕۆژوو و سەرپشکبوون تێیدا

٢٧٧. عَنْ حَفْصَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا صِيَامَ لِمَنْ لَمْ يَفْرِضْه مِنَ اللَّيْلِ».

حەفصە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک لە شەوەوە نییەتى ڕۆژووگرتنى نەبێت، ئەوە ڕۆژووەکەى بەر ناکەوێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي صِيَامِ الدَّهرِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەى بەڕۆژووبوون بەدرێژایی ساڵ

٢٧٨. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا صَامَ مَنْ صَامَ الْأَبَدَ».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەڕۆژوو نەبووە ئەو کەسەی کە ساڵ دوازدە مانگە بەڕۆژوو بێت (واته‌: هیچ پاداشتی بۆ نییە)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي صِيَامِ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ مِنْ كُلِّ شَهرٍ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەى بەڕۆژووبوونى سێ ڕۆژ لە هەر مانگێکدا

٢٧٩. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّه يَصُومُ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ مِنْ كُلِّ شَهرٍ، قُلْتُ: مِنْ أَيِّه؟ قَالَتْ: لَمْ يَكُنْ يُبَالِي مِنْ أَيِّه كَانَ.

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا هەموو مانگێک سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبوو، (ڕاوى) گوتم: لە کام بەشى مانگە (واتە: لە سەرەتای یان لە نێوەڕاستى یان لە کۆتایی مانگەکە)؟ گوتى: گوێى پێ نەدەدا لە هەر بەشێکى مانگەکەدا بووبا.

بَابُ مَا جَاءَ فِي صِيَامِ دَاوُدَ 

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەى بەڕۆژووبوونى پێغەمبەر داود 

٢٨٠. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عَمْرٍو h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «أَحَبُّ الصِّيَامِ إِلَى اللَّه صِيَامُ دَاوُدَ s، فَإِنَّه كَانَ يَصُومُ يَوْمًا، وَيُفْطِرُ يَوْمًا، وَأَحَبُّ الصَّلَاةِ إِلَى اللَّه صَلَاةُ دَاوُدَ s، كَانَ يَنَامُ نِصْفَ اللَّيْلِ، وَيُصَلِّي ثُلُثَه، وَيَنَامُ سُدُسَه».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمر h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «پەسندترین ڕۆژوو لەلاى خوا ڕۆژووى (پێغەمبەر) داودە s، بە جۆرێک ڕۆژێک نا ڕۆژێک بەڕۆژوو دەبوو، پەسندترین نوێژ لەلاى خوا نوێژى (پێغەمبەر) داودە s، نیوەى شەو دەخەوت، وە یەک لەسەر سێى شەو شەونوێژى دەکرد، وە یەک لەسەر شەشەکەى دیکەى دەخەوتەوە».

بَابُ صِيَامِ سِتَّةِ أَيَّامٍ مِنْ شَوَّالٍ

باسی بەڕۆژووبوونى شەش ڕۆژ لە مانگى شەوالدا

٢٨١. عَنْ ثَوْبَانَ h مَوْلَى رَسُولِ اللَّه ، عَنْ رَسُولِ اللَّه أَنَّه قَالَ: «مَنْ صَامَ سِتَّةَ أَيَّامٍ بَعْدَ الْفِطْرِ كَانَ تَمَامَ السَّنَةِ، ﴿ مَنْ جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَه عَشْرُ أَمْثَالِها ﴾ الأنعام: 160».

سەوبان h خزمەتکارى پێغەمبەرى خوا لە پێغەمبەرى خواوە گێڕاویەتەوە، فەرموویەتى: «هەر کەسێک شەش ڕۆژ لەدواى مانگى ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت، وەکوو ئەوە وایە تەواوى ساڵەکە بەڕۆژوو بووبێت، ﴿ مَنْ جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَه عَشْرُ أَمْثَالِها ﴾، واتە: هەر کەسێک چاکە بکات ئەوە (لە ڕۆژی دواییدا) دە هێندەی چاکەکەی پاداشتی بۆ هەیە».

٢٨٢. عَنْ أَبِي أَيُّوبَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ صَامَ رَمَضَانَ، ثُمَّ أَتْبَعَه بِسِتٍّ مِنْ شَوَّالٍ، كَانَ كَصَوْمِ الدَّهرِ».

ئەبو ئەییووب h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک مانگى ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت، پاشان شەش ڕۆژى دیکەش لە مانگى شەوال بەڕۆژوو بێت، وەکوو ئەوە وایە تەواوى ساڵەکە بەڕۆژوو بووبێت».

بَابٌ فِي صِيَامِ يَوْمٍ فِي سَبِيلِ اللَّه

باسێك دەربارەی بەڕۆژووبوونى یەک ڕۆژ لەپێناوى خوادا

٢٨٣. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ صَامَ يَوْمًا فِي سَبِيلِ اللَّه، بَاعَدَ اللَّه بِذَلِكَ الْيَوْمِ النَّارَ مِنْ وَجْهه سَبْعِينَ خَرِيفًا».

ئەبو سەعیدى خودری h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک ڕۆژێک لەپێناوى خوا بەڕۆژوو بێت، خوا بە هۆى ئەو ڕۆژووەوە حەفتا پاییز ئاگر لە ڕووى دوور دەخاتەوە».

بَابٌ فِي صِيَامِ يَوْمِ الْجُمُعَةِ

باسێك دەربارەی بەڕۆژووبوون لە ڕۆژى جومعەدا

٢٨٤. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: نَهى رَسُولُ اللَّه عَنْ صَوْمِ يَوْمِ الْجُمُعَةِ إِلَّا بِيَوْمٍ قَبْلَه، أَوْ يَوْمٍ بَعْدَه.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا بەڕۆژووبوونی ڕۆژى هەینى قەدەغە کردووە، تەنها مەگەر ڕۆژێک پێشى یان ڕۆژێک دوایى بەڕۆژوو بێت.

بَابُ مَا جَاءَ فِي صِيَامِ يَوْمِ السَّبْتِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی بەڕۆژووبوون لە ڕۆژى شەممەدا

٢٨٥. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ بُسْرٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا تَصُومُوا يَوْمَ السَّبْتِ إِلَّا فِيمَا افْتُرِضَ عَلَيْكُمْ، فَإِنْ لَمْ يَجِدْ أَحَدُكُمْ إِلَّا عُودَ عِنَبٍ، أَوْ لِحَاءَ شَجَرَةٍ فَلْيَمُصَّه».

عەبدوڵڵاى کوڕى بوسر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «لە ڕۆژى شەممەدا بەڕۆژوو مەبن، مەگەر ئەو ڕۆژووانەى لەسەرتان واجبە بکەوێتە ئەو ڕۆژەوە (واتە: مانگى ڕەمەزان)، ئەگەر کەسێک هیچى دەست نەکەوت تەنیا لاسکەمێو یان توێکڵى دار نەبێت، ئەوە با بیمژێت».

بَابُ صِيَامِ يَوْمِ عَرَفَةَ

باسی ڕۆژووگرتنى ڕۆژى عەڕەفە

٢٨٦. عَنْ أَبِي قَتَادَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ، إِنِّي أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّه أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَه، وَالَّتِي بَعْدَه».

ئەبو قەتادە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەڕۆژووبوونى ڕۆژى عەڕەفە، من ئومێدەوارم کە خوا بەهۆیەوە لە گوناهى ساڵێک پێش خۆى و ساڵێک دواى خۆى خۆش بێت».

بَابُ صِيَامِ يَوْمِ عَاشُورَاءَ

باسی ڕۆژووگرتنى ڕۆژى عاشووڕاء

٢٨٧. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَدِمَ النَّبِيُّ الْمَدِينَةَ، فَوَجَدَ الْيَهودَ صُيَّامًا، فَقَالَ: «مَا هذَا؟»، قَالُوا: هذَا يَوْمٌ أَنْجَى اللَّه فِيه مُوسَى s، وَأَغْرَقَ فِيه فِرْعَوْنَ، فَصَامَه مُوسَى s شُكْرًا، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «نَحْنُ أَحَقُّ بِمُوسَى مِنْكُمْ، فَصَامَه، وَأَمَرَ بِصِيَامِه».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەر کاتێك هات بۆ مەدینە، تەماشاى کرد جوولەکەکان بەڕۆژوو بوون، جا فەرمووى: «ئەم ڕۆژووە چییە؟»، گوتیان: ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە خوا مووساى s تێدا ڕزگار کرد، وە هەر لەو ڕۆژەشدا فیرعەونى نغڕۆ کرد، جا مووسا s وەکوو سوپاسگوزارى لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو دەبوو، ئینجا پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «ئێمە لە ئێوە لەپێشترین بۆ مووسا، جا هەم بۆ خۆى بەڕۆژوو بوو هەم فەرمانیشى کرد بە موسوڵمانان کە ئەم ڕۆژە بەڕۆژوو بن».

٢٨٨. عَنْ أَبِي قَتَادَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «صِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ، إِنِّي أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّه أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَه».

ئەبو قەتادە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەڕۆژووبوونى ڕۆژى عاشووڕاء، ئومێدەوارم کە خوا بە هۆیەوە لە گوناهى ساڵێک پێش خۆى خۆش بێت».

بَابُ صِيَامِ يَوْمِ الِاثْنَيْنِ وَالْخَمِيسِ

باسی بەڕۆژووبوون لە ڕۆژانى دووشەممە و پێنجشەممەدا

٢٨٩. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يَصُومُ الِاثْنَيْنِ وَالْخَمِيسَ، فَقِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّه إِنَّكَ تَصُومُ الِاثْنَيْنِ وَالْخَمِيسَ؟ فَقَالَ: «إِنَّ يَوْمَ الِاثْنَيْنِ وَالْخَمِيسَ يَغْفِرُ اللَّه فِيهمَا لِكُلِّ مُسْلِمٍ، إِلَّا مُتَهاجِرَيْنِ، يَقُولُ: دَعْهمَا حَتَّى يَصْطَلِحَا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر دووشەممە و پێنجشەممان بەڕۆژوو دەبوو، جا گوترا: ئەى پێغەمبەرى خوا تۆ ڕۆژانى دووشەممە و پێنجشەممە بەڕۆژوو دەبیت؟! فەرمووى: «بەڕاستى لە ڕۆژانى دووشەممە و پێنجشەممەدا خوا لە هەموو موسوڵمانێک خۆش دەبێت، تەنیا ئەوانە نەبێت کە دەنگیان لەیەک بڕیوە، خوا دەفەرموێت: وازیان لێ بێنن (کار و کردەوەیان ڕابگرن) تاوەکوو ئاشت دەبنەوە».

بَابٌ فِي ثَوَابِ مَنْ فَطَّرَ صَائِمًا

باسێك دەربارەی پاداشتى کەسێک کە ڕۆژووەوانێک لەلاى ڕۆژوو دەشکێنێت

٢٩٠. عَنْ زَيْدِ بْنِ خَالِدٍ الْجُهنِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ فَطَّرَ صَائِمًا كَانَ لَه مِثْلُ أَجْرِهمْ، مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أُجُورِهمْ شَيْئًا».

زەیدى کوڕى خالیدى جوهەنی h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک خواردن و خۆراکى ڕۆژووه‌وانێک بدات، بەئەندازەى ڕۆژووى ڕۆژووه‌وانەکە پاداشتی بۆ دەنووسرێت، بەبێ ئەوەى هیچ شتێک لە پاداشتى ئەوان کەم ببێتەوە».

٢٩١. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ الزُّبَيْرِ k قَالَ: أَفْطَرَ رَسُولُ اللَّه عِنْدَ سَعْدِ بْنِ مُعَاذٍ h، فَقَالَ: «أَفْطَرَ عِنْدَكُمُ الصَّائِمُونَ، وَأَكَلَ طَعَامَكُمُ الْأَبْرَارُ، وَصَلَّتْ عَلَيْكُمُ الْمَلَائِكَةُ».

عەبدوڵڵاى کوڕى زوبەیر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا لەلاى سەعدى کوڕى موعاز h بەربانگى کردەوە، ئینجا فەرمووى: «ڕۆژووه‌وانان لەلاى ئێوە بەربانگیان بکەنەوە، چاکەکاران لە خواردنى ئێوە بخۆن و فریشتەکان دووعاى چاکەتان بۆ بکەن».

بَابٌ فِي الْأَكْلِ يَوْمَ الْفِطْرِ قَبْلَ أَنْ يَخْرُجَ

باسێك دەربارەی خواردن لە ڕۆژى جەژندا پێش دەرچوون لە ماڵ

٢٩٢. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ لَا يَخْرُجُ يَوْمَ الْفِطْرِ حَتَّى يَطْعَمَ تَمَرَاتٍ.

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەر لە ڕۆژى جەژنى ڕەمەزاندا لە ماڵ دەرنەدەچوو تاوەکوو چەند دەنکە خورمایەکى دەخوارد.

بَابُ مَنْ مَاتَ وَعَلَيْه صِيَامٌ مِنْ نَذْرٍ

بَابُ مَنْ مَاتَ وَعَلَيْه صِيَامٌ مِنْ نَذْرٍ

٢٩٣. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: جَاءَتِ امْرَأَةٌ إِلَى النَّبِيِّ فَقَالَتْ: يَا رَسُولَ اللَّه إِنَّ أُخْتِي مَاتَتْ وَعَلَيْها صِيَامُ شَهرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ، قَالَ: «أَرَأَيْتِ لَوْ كَانَ عَلَى أُخْتِكِ دَيْنٌ، أَكُنْتِ تَقْضِينَه؟»، قَالَتْ: بَلَى، قَالَ: «فَحَقُّ اللَّه أَحَقُّ».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: ئافرەتێک هاتە خزمەت پێغەمبەر ، گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا خوشکەکەم مردووە و ڕۆژووى دوو مانگى لەدواى یەکى لەسەرە، فەرمووى: «ئایا ئەگەر خوشکەکەت قەرزێکى لەسەر بایە لەجیاتى ئەو دەتدایەوە؟»، گوتى: بەڵێ، فەرمووى: «جا هەقى خوا لەپێشترە بدرێتەوە».

بَابٌ فِي الْمَرْأَةِ تَصُومُ بِغَيْرِ إِذْنِ زَوْجِها

باسی بەڕۆژووبوونى ئافرەت بەبێ مۆڵەتى مێردەکەى

٢٩٤. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَا تَصُومُ الْمَرْأَةُ وَزَوْجُها شَاهدٌ يَوْمًا مِنْ غَيْرِ شَهرِ رَمَضَانَ إِلَّا بِإِذْنِه».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «ئەگەر ئافرەت مێردەکەى لە ماڵەوە بێت، بۆى نییە بەبێ مۆڵەتی ئەو بەڕۆژوو بێت (ڕۆژووى سوننەت)، جگە لە مانگى ڕەمەزان».

بَابٌ فِيمَنْ قَالَ: الطَّاعِمُ الشَّاكِرُ كَالصَّائِمِ الصَّابِرِ

باسێك دەربارەی فه‌رمایشتی: ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕۆژوو نییه‌ و سوپاسگوزاره‌ وه‌ك ڕۆژووه‌وانێكی ئارامگره‌

٢٩٥. عَنْ سِنَانِ بْنِ سَنَّةَ الْأَسْلَمِيِّ h صَاحِبِ النَّبِيِّ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «الطَّاعِمُ الشَّاكِرُ لَه مِثْلُ أَجْرِ الصَّائِمِ الصَّابِرِ».

سینانى کوڕى سەنەى ئەسلەمى h هاوەڵى پێغەمبەر دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەو کەسەى کە لەسەر خواردن سوپاس و ستاییشى خوا دەکات، پاداشتى وەک ئەو کەسەیە کە بەڕۆژوو دەبێت و ئارام دەگرێت لەسەرى».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الِاعْتِكَافِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەى ئیعتیکاف

٢٩٦. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ ، يَعْتَكِفُ كُلَّ عَامٍ عَشْرَةَ أَيَّامٍ، فَلَمَّا كَانَ الْعَامُ الَّذِي قُبِضَ فِيه اعْتَكَفَ عِشْرِينَ يَوْمًا، وَكَانَ يُعْرَضُ عَلَيْه الْقُرْآنُ فِي كُلِّ عَامٍ مَرَّةً، فَلَمَّا كَانَ الْعَامُ الَّذِي قُبِضَ فِيه عُرِضَ عَلَيْه مَرَّتَيْنِ.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەر هەموو ساڵێک دە ڕۆژ لە مزگەوتدا دەمایەوە، بەڵام لەو ساڵەدا کە كۆچی دوایی کرد بیست ڕۆژ مایەوە، هەروەها ساڵى جارێک دەورى قوڕئانى پێ دەکرایەوە (لەلایەن جیبریلەوە s)، بەڵام ئەو ساڵەى کە كۆچی دوایی کرد، دوو جار دەورى قوڕئانى پێ کرایەوە.

٢٩٧. عَنْ أُبَيِّ بْنِ كَعْبٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ کَانَ يَعْتَكِفُ الْعَشْرَ الْأَوَاخِرَ مِنْ رَمَضَانَ، فَسَافَرَ عَامًا، فَلَمَّا كَانَ مِنَ الْعَامِ الْمُقْبِلِ اعْتَكَفَ عِشْرِينَ يَوْمًا.

ئوبەى کوڕى کەعب h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر لە دە ڕۆژى کۆتایی مانگى ڕەمەزاندا دەمایەوە، ساڵێکیان (لە مانەوەیدا) گەشتى کرد، جا لە ساڵى دواتردا بیست ڕۆژ مایەوه‌.

بَابُ الِاعْتِكَافِ فِي خَيْمَةِ الْمَسْجِدِ

باسی ئیعتیکافکردن لە چادرى مزگەوتدا

٢٩٨. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه : اعْتَكَفَ فِي قُبَّةٍ تُرْكِيَّةٍ، عَلَى سُدَّتِها قِطْعَةُ حَصِيرٍ، قَالَ: فَأَخَذَ الْحَصِيرَ بِيَدِه، فَنَحَّاها فِي نَاحِيَةِ الْقُبَّةِ، ثُمَّ أَطْلَعَ رَأْسَه فَكَلَّمَ النَّاسَ.

ئەبو سەعیدى خودری h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا لەنێو چادرێکى تورکیدا دەمایەوە کە پارچە حەسیرێک لەسەر دەرگاکەى دانرابوو (بۆ ئەوەى خەڵکى نەیبینێت)، (ڕاوى) دەڵێت: جا پێغەمبەر حەسیرەکەى هەڵگرت و لە گۆشەیەکى چادرەکەى دانا، پاشان سەرى هێنایە دەرەوە و قسەى بۆ خەڵکەکە کرد.

بَابٌ فِي الْمُعْتَكِفِ يَزُورُه أَهلُه فِي الْمَسْجِدِ

باسێك دەربارەی ئەو کەسەى لە ئیعتیکافە لە مزگەوت و خێزانی سەردانى دەکات

٢٩٩. عَنْ صَفِيَّةَ بِنْتِ حُيَيٍّ i زَوْجِ النَّبِيِّ : أَنَّها جَاءَتْ إِلَى رَسُولِ اللَّه تَزُورُه وَهوَ مُعْتَكِفٌ فِي الْمَسْجِدِ فِي الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ مِنْ شَهرِ رَمَضَانَ، فَتَحَدَّثَتْ عِنْدَه سَاعَةً مِنَ الْعِشَاءِ، ثُمَّ قَامَتْ تَنْقَلِبُ، فَقَامَ مَعَها رَسُولُ اللَّه يَقْلِبُها، حَتَّى إِذَا بَلَغَتْ بَابَ الْمَسْجِدِ الَّذِي كَانَ عِنْدَ مَسْكَنِ أُمِّ سَلَمَةَ i، زَوْجِ النَّبِيِّ ، فَمَرَّ بِهمَا رَجُلَانِ مِنَ الْأَنْصَارِ، فَسَلَّمَا عَلَى رَسُولِ اللَّه ، ثُمَّ نَفَذَا، فَقَالَ لَهمَا رَسُولُ اللَّه ، «عَلَى رِسْلِكُمَا، إِنَّها صَفِيَّةُ بِنْتُ حُيَيٍّ»، قَالَا: سُبْحَانَ اللَّه يَا رَسُولَ اللَّه وَكَبُرَ عَلَيْهمَا ذَلِكَ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ الشَّيْطَانَ يَجْرِي مِنَ ابْنِ آدَمَ مَجْرَى الدَّمِ، وَإِنِّي خَشِيتُ أَنْ يَقْذِفَ فِي قُلُوبِكُمَا شَيْئًا».

صەفیەى کچى حویەى i خێزانى پێغەمبەر دەگێڕێتەوە: سەردانى پێغەمبەرى خواى کرد لە کاتێکدا کە پێغەمبەر لەنێو مزگەوتدا لە دە ڕۆژى کۆتایی ڕەمەزاندا لە خەڵوەکێشاندا بوو، جا ماوەیەک لە شەو قسەى لەگەڵ کرد، پاشان هەڵسا کە بگەڕێتەوە، ئینجا پێغەمبەرى خوا هەڵسا بۆ ئەوەى بیگەڕێنێتەوە ماڵەوە، تا گەیشتە ئەو دەرگایەى مزگەوت کە کەوتبووە لاى شوێنى مانەوەى ئوم سەلەمەى i خێزانى پێغەمبەر ، لەو کاتەدا دوو پیاو لە ئەنصاڕ بەلایاندا تێپەڕین و سەلامیان لە پێغەمبەرى خوا کرد، پاشان بەخێرایی تێپەڕین، ئینجا پێغەمبەرى خوا پێى فەرموون: «هێواش بن بوەستن ئەوە صەفیەى کچى حویەیە (لەگەڵمدایە)»، گوتیان: پاکى و بێگەردى بۆ خوا، ئەى پێغەمبەرى خوا ئەو قسەیان بەلاوە قورس بوو (چونکە وایان زانى کە پێغەمبەر پێى وایە کە گومانى خراپى پێ دەبەن)، ئینجا پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «بێگومان شەیتان بەنێو لاشەى مرۆڤدا هاتوچۆ دەکات وەک هاتن و چوونى خوێن، منیش ترسام کە شتێک لە ناختاندا دروست ببێت».