كِتَابُ الْأَحْكَامِ

په‌رتووكی ئه‌حكام

بَابُ ذِكْرِ الْقُضَاةِ

باسی باسكردنی دادوەرەكان

٤٢٩. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ جُعِلَ قَاضِيًا بَيْنَ النَّاسِ، فَقَدْ ذُبِحَ بِغَيْرِ سِكِّينٍ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتی: «هەر کەسێک کرا بە دادوەر لە نێوان خەڵکیدا، بەبێ چەقۆ سەر بڕاوە».

بَابُ التَّغْلِيظِ فِي الْحَيْفِ وَالرَّشْوَةِ

باسی هەڕەشەی توند دەربارەی ستەم و خواردنی ڕیشوە

٤٣٠. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَعْنَةُ اللَّه عَلَى الرَّاشِي وَالْمُرْتَشِي».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمڕ k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «نەفرەتى خوا لەو کەسەى کە ڕیشوە دەدات و لەو کەسەش کە وەریدەگرێت».

بَابُ الْحَاكِمِ يَجْتَهدُ فَيُصِيبُ الْحَقَّ

باسی دادوەرێک کە خۆی ماندوو دەكات و هەق دەیپێکێت

٤٣١. عَنْ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ h: أَنَّه سَمِعَ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ:«إِذَا حَكَمَ الْحَاكِمُ فَاجْتَهدَ فَأَصَابَ فَلَه أَجْرَانِ، وَإِذَا حَكَمَ فَاجْتَهدَ فَأَخْطَأَ فَلَه أَجْرٌ».

عەمڕى کوڕى عاص h دەگێڕێتەوە: گوێى لە پێغەمبەرى خوا بوو، دەیفەرموو: «هەرکات دادوەر ئیجتیهادى کرد و بڕیارى دا و پێکاى، ئەوە دوو پاداشتى بۆ هەیە (پاداشتى ئیجتیهاد و پێکانەکە)، ئەگەر ئیجتیهادى کرد و بڕیارى دا و نەیپێکا پاداشتێکى بۆ هەیە (پاداشتى ئیجتیهاد و خۆماندووکردنەکە)».

بَابُ لَا يَحْكُمُ الْحَاكِمُ وَهوَ غَضْبَانُ

باسی نابێت دادوەر لە کاتى توڕەییدا بڕیار بدات

٤٣٢. عَنْ عَبْدَ الرَّحْمَنِ بْنَ أَبِي بَكْرَةَ، عَنْ أَبِيه k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ:«لَا يَقْضِي الْقَاضِي بَيْنَ اثْنَيْنِ وَهوَ غَضْبَانُ».

عەبدوڕڕەحمانى کوڕى ئەبو بەکڕە لە باوکیەوە k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «نابێت دادوەر لە كاتى توڕەییدا دادوەرى لە نێوان دوو کەسدا بکات».

بَابُ قَضِيَّةِ الْحَاكِمِ لَا تُحِلُّ حَرَامًا وَلَا تُحَرِّمُ حَلَالًا

باسی بە بڕیارى دادوەر حەڵاڵ حەرام نابێت و حەرام حەڵاڵ نابێت

٤٣٣. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّكُمْ تَخْتَصِمُونَ إِلَيَّ وَإِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ، وَلَعَلَّ بَعْضَكُمْ أَنْ يَكُونَ أَلْحَنَ بِحُجَّتِه مِنْ بَعْضٍ، وَإِنَّمَا أَقْضِي لَكُمْ عَلَى نَحْوٍ مِمَّا أَسْمَعُ مِنْكُمْ، فَمَنْ قَضَيْتُ لَه مِنْ حَقِّ أَخِيه شَيْئًا، فَلَا يَأْخُذْه فَإِنَّمَا أَقْطَعُ لَه قِطْعَةً مِنَ النَّارِ، يَأْتِي بِها يَوْمَ الْقِيَامَةِ».

ئوم سەلەمە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئێوە کێشەکانتان دێنن بۆ لای من و منیش وەکوو ئێوە مرۆڤم، لەوانەیە هەندێکتان زمانپاراوتر بن لە بەڵگەهێنانەوە لە ئەوانی دیكه‌، منیش لەسەر ئەو شتەى کە دەیبیستم بڕیارتان بۆ دەدەم، جا هەرکات هەقى برایەکم دا بە ئەوی دیكە، ئەوە با وەرینەگرێت، چونکە بێگومان ئەوه‌ پارچەیەک ئاگرى دۆزەخم بۆ دابڕیوە، لە ڕۆژى قیامەت دێتەوە ڕێگاى (واتە: بە بڕیارەکەى من بۆى حەڵاڵ نابێت ئەگەر لە ئەسڵدا حەرام بێت و بە زمانپاراوى خۆى سەلماندنى بۆ کردبێت)».

بَابُ مَنِ ادَّعَى مَا لَيْسَ لَه وَخَاصَمَ فِيه

باسی کەسێك باگەشەی ئەوە بكات شتێك هیی ئەوە و هیی ئەویش نەبێت و كێشە بنێتەوە

٤٣٤. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ أَعَانَ عَلَى خُصُومَةٍ بِظُلْمٍ، أَوْ يُعِينُ عَلَى ظُلْمٍ، لَمْ يَزَلْ فِي سَخَطِ اللَّه حَتَّى يَنْزِعَ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک بە ستەمکردن یارمەتى کێشەیەک بدات و دەستى تێوەربدات، بەردەوام لەبەر خەشم و توڕەیی خوادایە تاکوو واز دێنێت».

بَابُ الْبَيِّنَةِ عَلَى الْمُدَّعِي، وَالْيَمِينِ عَلَى الْمُدَّعَى عَلَيْه

باسی شایەدهێنان لەسەر داواکارە و سوێندخواردن لەسەر داوالێکراوە

٤٣٥. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «لَوْ يُعْطَى النَّاسُ بِدَعْوَاهمْ، ادَّعَى نَاسٌ دِمَاءَ رِجَالٍ وَأَمْوَالَهمْ، وَلَكِنِ الْيَمِينُ عَلَى الْمُدَّعَى عَلَيْه».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەگەر خەڵکى تەنها بە داواکردن شتە داواکراوەکەیان پێ بدرابایە، خەڵکانێک داواى خوێن و ماڵى خەڵکیان دەکرد، بەڵام (لە کێشەیەکى ئاوادا) سوێندخواردن لەسەر ئەو کەسەیە کە داواى لەسەر تۆمار کراوە».

بَابُ مَنْ حَلَفَ عَلَى يَمِينٍ فَاجِرَةٍ لِيَقْتَطِعَ بِها مَالًا

باسی كەسێك كە بەدرۆ سوێند دەخوات بۆ ئەوەی ماڵى کەسێک بخوات

٤٣٦. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ مَسْعُودٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ حَلَفَ عَلَى يَمِينٍ، وَهوَ فِيها فَاجِرٌ، يَقْتَطِعُ بِها مَالَ امْرِئٍ مُسْلِمٍ، لَقِيَ اللَّه وَهوَ عَلَيْه غَضْبَانُ».

عەبدوڵڵاى کوڕى مەسعوود h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک سوێند بخوات و لە سوێندەکەیدا درۆ بکات بۆ ئەوەى ماڵى کەسێکى موسوڵمان داببڕێت، لە کاتێکدا کە دەچێتەوە بەر بارەگاى خوا، خوا لێى توڕەیە».

بَابٌ: بِمَا يُسْتَحْلَفُ أَهلُ الْكِتَابِ؟

باسێك: بە چ جۆرێك خاوەن کتێبەکان سوێند دەدرێن؟

٤٣٧. عَنِ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه دَعَا رَجُلًا مِنْ عُلَمَاءِ الْيَهودِ، فَقَالَ: «أَنْشُدُكَ بِالَّذِي أَنْزَلَ التَّوْرَاةَ عَلَى مُوسَى».

بەڕائى کوڕى عازیب k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا پیاوێکى لە زانایەکانى جوولەکە بانگ کرد و پێى فەرموو: «سوێندت دەدەم بەو زاتەى کە تەوڕاتى دابەزاند بۆ سەر مووسا».

بَابُ الرَّجُلِ يَضَعُ خَشَبَةً عَلَى جِدَارِ جَارِه

باسی دار خستنە سەر دیوارى دراوسێ لە کاتى دارەڕێى خانوودا

٤٣٨. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ الْأَعْرَجِ قَالَ: سَمِعْتُ أَبَا هرَيْرَةَ h يَبْلُغُ بِه النَّبِيَّ ، قَالَ: «إِذَا اسْتَأْذَنَ أَحَدَكُمْ جَارُه أَنْ يَغْرِزَ خَشَبَةً فِي جِدَارِه، فَلَا يَمْنَعْه»، فَلَمَّا حَدَّثَهمْ أَبُو هرَيْرَةَ h طَأْطَئُوا رُءُوسَهمْ، فَلَمَّا رَآهمْ، قَالَ: مَا لِي أَرَاكُمْ عَنْها مُعْرِضِينَ، وَاللَّه لَأَرْمِيَنَّ بِها بَيْنَ أَكْتَافِكُمْ.

عەبدوڕڕەحمانى کوڕى ئەعڕەج دەڵێت: گوێم لە ئەبو هوڕەیڕە h بوو کە لە پێغەمبەرى خواوە دەیگێڕایەوە، فەرموویەتى: «هەر کاتێک یەکێکتان مۆڵەتى خواست لە دراوسێکەى کە دارى دارەڕێى خانووەکەى بخاتە سەر دیوارى ئەو، با مۆڵەتى بدات و ڕێگرى نەکات». جا کاتێک ئەبو هوڕەیڕە h ئەو فەرموودەیه‌ى بۆ گێڕانەوە سەریان دانەواند، ئەویش کە ئاواى بینین گوتى: چییە بۆ ئاوا پشت لە فەرموودەکە و بڕیارەکە دەکەن؟ سوێند بە خوا هەڵیدەدەمە سەر شانتان (واتە: لەسەرتان واجب دەکەم کە دەبێت ئیشى پێ بکەن).

بَابُ الْحَجْرِ عَلَى مَنْ يُفْسِدُ مَالَه

باسی ڕێگریکردنى کەسێک کە زیان بە ماڵەکەى خۆى دەگەیەنێت

٤٣٩. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h: أَنَّ رَجُلًا كَانَ فِي عَهدِ رَسُولِ اللَّه فِي عُقْدَتِه ضَعْفٌ، وَكَانَ يُبَايِعُ، وَأَنَّ أَهلَه أَتَوُا النَّبِيَّ ، فَقَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّه احْجُرْ عَلَيْه، فَدَعَاه النَّبِيُّ ، فَنَهاه عَنْ ذَلِكَ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّه إِنِّي لَا أَصْبِرُ عَنِ الْبَيْعِ، فَقَالَ: «إِذَا بَايَعْتَ فَقُلْ: ها، وَلَا خِلَابَةَ».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەگێڕێتەوە: پیاوێک لە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا بیر و زارکۆڵ بوو و مامەڵەشى دەکرد، خزمەکانى هاتن بۆ خزمەت پێغەمبەر و گوتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا مامەڵەکردنى لێ قەدەغە بکە، ئینجا پێغەمبەر بانگى کرد و مامەڵەکردنى لێ قەدەغە کرد، ئەویش گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا من ئارام ناگرم ئەگەر مامەڵە نەکەم، (پێغەمبەر ) فەرمووى: «هەرکات کڕین و فرۆشتنت کرد بڵێ: ها (دەست بە دەست)، وە (بڵێ) بەبێ فرت و فێڵ (بۆ ئەوەى ئەگەر فێڵى تێدا بوو دەرفەتی پەشیمانبوونەوەى هەبێت)».

بَابُ مَنْ وَجَدَ مَتَاعَه بِعَيْنِه عِنْدَ رَجُلٍ قَدْ أَفْلَسَ

باسی کەسێک کەلوپەلى خۆى لەلاى پیاوێکى مایەپووچ ببینێتەوە

٤٤٠. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ وَجَدَ مَتَاعَه بِعَيْنِه عِنْدَ رَجُلٍ قَدْ أَفْلَسَ، فَهوَ أَحَقُّ بِه مِنْ غَيْرِه».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک کەلوپەلى لەلاى کەسێکى مایەپووچ دەست کەوتەوە (کە پێى فرۆشتبوو، بەڵام پارەکەى وەرنەگرتبوو)، ئەو کەسە لە هەموو خاوەن قەرزەکانی دیکە لەپێشترە بۆ ئەوەى کەلوپەلەکەى خۆى هەڵگرێتەوە (لەبرى قەرزەکە)».

بَابُ كَرَاهيَةِ الشَّهادَةِ لِمَنْ لَمْ يَسْتَشْهدْ

باسی ناپەسندى شایەتیدانى کەسێک پێش ئەوەى داواى شایەتی لێ بکرێت

٤٤١. عَنْ عَبْدُ اللَّه بْنُ مَسْعُودٍ h قَالَ: سُئِلَ رَسُولُ اللَّه ، أَيُّ النَّاسِ خَيْرٌ؟ قَالَ: «قَرْنِي، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهمْ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهمْ، ثُمَّ يَجِيءُ قَوْمٌ تَبْدُرُ شَهادَةُ أَحَدِهمْ يَمِينَه، وَيَمِينُه شَهادَتَه».

عەبدوڵڵاى کوڕى مەسعوود h دەڵێت: پرسیار کرا لە پێغەمبەرى خوا کە باشترینى خەڵکى کێن؟ فەرمووى: «ئەوانەى ڕۆژگارى منن، پاشان ئەوانەى دواى ئەوان دێن، پاشان ئەوانەى دواى ئەوان دێن، پاشان خەڵکانێک دێن کە شایەتیدانیان پێش سوێندخواردن دەکەوێت و سوێندخواردنیان پێش شایەتیدانیان دەکەوێت (واتە: شایەتیدانى بەدرۆ زۆر دەبێت و خەڵکى گوێ بە شایەتى و سوێندخواردن نادەن و بە شتێکى ئاسایی دەزانن)».

بَابُ الرَّجُلِ عِنْدَه الشَّهادَةُ لَا يَعْلَمُ بِها صَاحِبُها

باسی پیاوێک کە شایەتییەکى لەلایە و هاوەڵەکەى نایزانێت

٤٤٢. عَنْ زَيْدِ بْنِ خَالِدٍ الْجُهنِيَّ h يَقُولُ: إِنَّه سَمِعَ رَسُولَ اللَّه ، يَقُولُ: «خَيْرُ الشُّهودِ، مَنْ أَدَّى شَهادَتَه قَبْلَ أَنْ يُسْأَلَها».

زەیدى کوڕى خالیدى جوهەنى h ده‌ڵێت: گوێى لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «باشترینى شایەتەکان ئەو کەسەیە کە شایەتییەکەى بدات پێش ئەوەى داواى لێ بکرێت».

بَابُ مَنْ لَا تَجُوزُ شَهادَتُه

باسی ئەو کەسەى شایەتی دروست نییە

٤٤٣. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّه سَمِعَ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «لَا تَجُوزُ شَهادَةُ بَدَوِيٍّ عَلَى صَاحِبِ قَرْيَةٍ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: گوێى لە پێغەمبەرى خوا بوو، دەیفەرموو: «شایەتیدانى کۆچەرى لەسەر خەڵکى دێهات و شارییەکان وەرناگیرێت (چونکە کاتى خۆى کۆچەرییەکان یاسا و ڕێساى شایەتیدانیان نەزانیوە)».