كِتَابُ الْأَضَاحِيِّ

په‌رتووكی قوربانییەكان

بَابُ أَضَاحِيِّ رَسُولِ اللَّه ﷺ

باسی قوربانییەکانى پێغەمبەرى خوا 

٦١٥. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه كَانَ يُضَحِّي بِكَبْشَيْنِ أَمْلَحَيْنِ أَقْرَنَيْنِ، وَيُسَمِّي، وَيُكَبِّرُ، وَلَقَدْ رَأَيْتُه يَذْبَحُ بِيَدِه وَاضِعًا قَدَمَه عَلَى صِفَاحِهمَا.

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا دوو بەرانى سپى و کەمێک ڕەش و شاخدارى دەکردە قوربانى و ناوى خواى لێ دێنان و (الله أكبر)ـى دەکرد، بێگومان بینیومە کە بە دەستى خۆى سەرى دەبڕین و پێى لەسەر لاملى قوربانییەکە دادەنا (لە کاتى کوشتنەوەدا).

بَابُ عَنْ كَمْ تُجْزِئُ الْبَدَنَةُ وَالْبَقَرَةُ

باسی بەشەکانى وشتر و مانگا

٦١٦. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: نَحَرْنَا بِالْحُدَيْبِيَةِ، مَعَ النَّبِيِّ ، الْبَدَنَةَ، عَنْ سَبْعَةٍ، وَالْبَقَرَةَ، عَنْ سَبْعَةٍ.

جابیر h دەڵێت: لە خزمەت پێغەمبەردا لە حودەیبیە قوربانیمان سەر بڕى، وشترێک بۆ حەوت کەس و ڕەشەوڵاخیش (مانگا) بۆ حەوت کەس.

بَابُ مَا يُكْرَه، أَنْ يُضَحَّى بِه

باسی ئەو شتانەى ناپەسەندن بۆ قوربانى

٦١٧. عَنْ سُلَيْمَان بْنَ عَبْدِ الرَّحْمَنِ، قَالَ: سَمِعْتُ عُبَيْدَ بْنَ فَيْرُوزَ، قَالَ: قُلْتُ لِلْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ k: حَدِّثْنِي بِمَا كَرِه، أَوْ نَهى عَنْه رَسُولُ اللَّه مِنَ الْأَضَاحِيِّ فَقَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : هكَذَا بِيَدِه، وَيَدِي أَقْصَرُ مِنْ يَدِه: «أَرْبَعٌ لَا تُجْزِئُ فِي الْأَضَاحِيِّ: الْعَوْرَاءُ، الْبَيِّنُ عَوَرُها، وَالْمَرِيضَةُ، الْبَيِّنُ مَرَضُها، وَالْعَرْجَاءُ، الْبَيِّنُ ظَلْعُها، وَالْكَسِيرَةُ، الَّتِي لَا تُنْقِي»، قَالَ: فَإِنِّي أَكْرَه أَنْ يَكُونَ نَقْصٌ فِي الْأُذُنِ، قَالَ: فَمَا كَرِهتَ مِنْه، فَدَعْه، وَلَا تُحَرِّمْه عَلَى أَحَدٍ.

سولەیمانى کوڕى عەبدوڕڕەحمان دەڵێت: گوێم لە عوبەیدى کوڕى فەیڕووز بوو کە گوتى: بە بەڕائى کوڕى عازیبم k گوت: پێم بڵێت کە پێغەمبەرى خوا بۆ قوربانیکردن چى پێناخۆش بووە؟ ئەویش گوتى: پێغەمبەرى خوا ئا بەو جۆرە بە دەستى ڕوونى کردەوە، کە دەستى من لە هیى ئەو کورتترە، فەرمووى: «چوار جۆر بۆ قوربانى ناشێن: ئاژەڵێکى کوێر کە کوێرییەکەى ڕوون و ئاشکرا بێت، ئاژەڵێکى نەخۆش کە نەخۆشییەکەى دیار و ڕوون بێت، ئاژەڵێکى شەل کە شەلییەکەى دیار و ڕوون بێت، ئاژەڵێک کە ئێسکى شکابێت، یان لەبەر لاوازی و نەخۆشى مۆخى ئێسقانى نەمابێت»، ڕاوى گوتى: من پێمناخۆشە کە گوێچکەکانیشى کەموکوڕییان هەبێت، (بەڕاء) گوتى: ئەوەى بۆخۆت پێتناخۆشە وازى لێ بێنە و لە خەڵکى حەرام مەکە.

بَابُ مَنْ ضَحَّى بِشَاةٍ عَنْ أَهلِه

باسی کەسێک کە بە مەڕێک لەبرى خانەوادەکەى قوربانى بکات

٦١٨. عَنْ عَطَاءِ بْنِ يَسَارٍ h قَالَ: سَأَلْتُ أَبَا أَيُّوبَ الْأَنْصَارِيَّ h: كَيْفَ كَانَتِ الضَّحَايَا فِيكُمْ، عَلَى عَهدِ رَسُولِ اللَّه ؟ قَالَ: كَانَ الرَّجُلُ فِي عَهدِ النَّبِيِّ ، يُضَحِّي بِالشَّاةِ عَنْه، وَعَنْ أَهلِ بَيْتِه، فَيَأْكُلُونَ وَيُطْعِمُونَ، ثُمَّ تَبَاهى النَّاسُ، فَصَارَ كَمَا تَرَى.

عەتائى کوڕى یەسار h دەڵێت: پرسیارم کرد لە ئەبو ئەییووبى ئەنصاڕى h قوربانیکردن لە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا چۆن بووە؟ گوتى: لە سەردەمى پێغەمبەردا پیاو هەبوو لەبرى خۆی و خانەوادەکەى مەڕێکى دەکردە قوربانى و لێشیان دەخوارد و لێشیان دەبەخەشى بە خەڵکى، پاشان خەڵکى لافوگەزافیان بە قوربانیکردنەوە لێ دا هەر وەکوو دەبینیت بەو جۆرەى لێ هات.

بَابُ مَنْ أَرَادَ أَنْ يُضَحِّيَ فَلَا يَأْخُذْ فِي الْعَشْرِ مِنْ شَعْرِه وَأَظْفَارِه

باسی کەسێک بیەوێت قوربانى بکات لە دە ڕۆژەکاندا دەستکارى موو و نینۆکى نەکات

٦١٩. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ:«إِذَا دَخَلَ الْعَشْرُ، وَأَرَادَ أَحَدُكُمْ أَنْ يُضَحِّيَ، فَلَا يَمَسَّ مِنْ شَعَرِه، وَلَا بَشَرِه شَيْئًا».

ئوم سەلەمە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «ئەگەر دە ڕۆژەى (ذي الحجة) هات، یەکێکیشتان ویستى قوربانى بکات، ئەوە با هیچ دەستکارى موو و پێستى نەکات (واتە: دەستکارى هیچ جێیەکى جەستەى نەکات هەتا نینۆکیشى!)».

بَابُ النَّهيِ عَنْ ذَبْحِ الْأُضْحِيَّةِ قَبْلَ الصَّلَاةِ

باسی نەهیکردن لە قوربانیکردن لەپێش نوێژى جەژندا

٦٢٠. عَنْ جُنْدُبٍ الْبَجَلِيِّ h أَنَّه يَقُولُ: شَهدْتُ الْأَضْحَى مَعَ رَسُولِ اللَّه ، فَذَبَحَ أُنَاسٌ قَبْلَ الصَّلَاةِ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «مَنْ كَانَ ذَبَحَ مِنْكُمْ قَبْلَ الصَّلَاةِ، فَلْيُعِدْ أُضْحِيَّتَه، وَمَنْ لَا، فَلْيَذْبَحْ عَلَى اسْمِ اللَّه».

جوندوبى بەجەلى h دەڵێت: لە خزمەت پێغەمبەرى خوادا ئامادەى قوربانیکردن بووم، جا هەندێک لە خەڵکەکە پێش نوێژکردن قوربانییەکەیان سەر بڕى، ئینجا پێغەمبەر فەرمووى: «هەر یەکێکتان ئەگەر لەپێش نوێژکردندا قوربانییەکەى سەر بڕیوە، ئەوە با دووبارەى بکاتەوە (بەرنەکەوتووە)، ئەوەشى ئەو کارەى نەکردووە، ئەوە (دواى نوێژ) با ناوى خواى لەسەر بێنێت و سەرى ببڕێت».