كِتَابُ الشُّفْعَةِ

په‌رتووكی شوفعە (مافی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ و كڕینه‌وه‌)

بَابُ مَنْ بَاعَ رُبَاعًا فَلْيُؤْذِنْ شَرِيكَه

باسی فرۆشتنى خانوو یان زەوى و پرسکردن بە هاوبەش

٤٧٣. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه :«مَنْ كَانَتْ لَه نَخْلٌ أَوْ أَرْضٌ فَلَا يَبِعْها، حَتَّى يَعْرِضَها عَلَى شَرِيكِه».

جابیر h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک باخە خورما، یان زەوییەکى هەبوو، با نەیفرۆشێت هەتا بۆ هاوبەشەکەى پێشنیار نەکات».

بَابُ الشُّفْعَةِ بِالْجِوَارِ

باسی کڕینەوە و هەڵگرتنەوەى ماڵى دراوسێ

٤٧٤. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «الْجَارُ أَحَقُّ بِشُفْعَةِ جَارِه، يَنْتَظِرُ بِها إِنْ كَانَ غَائِبًا، إِذَا كَانَ طَرِيقُهمَا وَاحِدًا».

جابیر h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەموویەتى: «دراوسێ لەپێشتر و شاییستەترە بۆ دراوسێکەى، جا با چاوەڕێ بکات، ئەگەر ئامادەش نەبێت و دیار نەبێت مادام ڕێگایان یەکە (واتە: مادام هەردووکیان یەک ڕێگا بۆ ئەو شوێنە بەکار دێنن و نێوان و سێوانیان جیا نەکراوەتەوە)».

بَابٌ إِذَا وَقَعَتِ الْحُدُودُ فَلَا شُفْعَةَ

باسی ئه‌گه‌ر سنووره‌كان دیاری كران مافی شوفعه‌ نامێنێت

٤٧٥. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه k قَالَ: إِنَّمَا جَعَلَ رَسُولُ اللَّه الشُّفْعَةَ فِي كُلِّ مَا لَمْ يُقْسَمْ، فَإِذَا وَقَعَتِ الْحُدُودُ وَصُرِّفَتِ الطُّرُقُ فَلَا شُفْعَةَ.

جابیرى کوڕى عەبدوڵڵا k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا مافى شوفعەى تەنها لە شتێک دیارى کردووە کە دابەش نەکرابێت، جا هەرکات سنوورەکان دیاری کران و ڕێگایان گۆڕان (ڕێگایان جیاواز بوو)، مافى شوفعەى نامێنێت.