كِتَابُ الْوَصَايَا

په‌رتووكی وه‌سییه‌ته‌كان

بَابُ هلْ أَوْصَى رَسُولُ اللَّه ﷺ

باسی ئایا پێغەمبەرى خوا  وەسییەتى کردووە؟

٥٢٥. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: مَا تَرَكَ رَسُولُ اللَّه دِينَارًا وَلَا دِرْهمًا، وَلَا شَاةً وَلَا بَعِيرًا، وَلَا أَوْصَى بِشَيْءٍ.

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا نە درهەم و نە دینار و نە مەڕ و نە وشترى (وەک میرات) لەدواى خۆى بەجێ نەهێشت، وە (لە بارەى سەروەت و سامان) وەسییەتى بە هیچ شتێک نەکرد.

٥٢٦. عَنْ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ h قَالَ: كَانَ آخِرُ كَلَامِ النَّبِيِّ : «الصَّلَاةَ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ».

عەلى کوڕى ئەبو تالیب h دەڵێت: کۆتا فەرمایشتى پێغەمبەر ئەوە بوو: «ئاگادارى نوێژەکانتان بن و ئاگاتان لەوانەش بێت کە لەژێر دەستتانن (واتە: کۆیلە و کەنیزەکەکان)».

بَابُ الْحَثِّ عَلَى الْوَصِيَّةِ

باسی هاندان لەسەر وەسییەتکردن

٥٢٧. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَا حَقُّ امْرِئٍ مُسْلِمٍ أَنْ يَبِيتَ لَيْلَتَيْنِ وَلَه شَيْءٌ يُوصِي فِيه، إِلَّا وَوَصِيَّتُه مَكْتُوبَةٌ عِنْدَه».

ئیبن عومەر k ده‌ڵێ: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «کەسێکی موسوڵمان شتێکى هەبێت و پێویست بێت وەسییەتى پێ بکات، هەق نییە دوو شەو لەسەر یەک بمێنێتەوە، کەچى وەسییەتنامەکەى بە نووسراوى لای نەبێت».

بَابُ الْوَصِيَّةِ بِالثُّلُثِ

باسی وەسییەتکردن بە سێیەکى ماڵ

٥٢٨. عَنْ عَامِرِ بْنِ سَعْدٍ، عَنْ أَبِيه h قَالَ: مَرِضْتُ عَامَ الْفَتْحِ حَتَّى أَشْفَيْتُ عَلَى الْمَوْتِ، فَعَادَنِي رَسُولُ اللَّه ، فَقُلْتُ: أَيْ رَسُولَ اللَّه، إِنَّ لِي مَالًا كَثِيرًا وَلَيْسَ يَرِثُنِي إِلَّا ابْنَةٌ لِي، أَفَأَتَصَدَّقُ بِثُلُثَيْ مَالِي؟ قَالَ: «لَا»، قُلْتُ: فَالشَّطْرُ؟ قَالَ: «لَا»، قُلْتُ: فَالثُّلُثُ؟ قَالَ: «الثُّلُثُ، وَالثُّلُثُ كَثِيرٌ إِنَّكَ أَنْ تَتْرُكَ وَرَثَتَكَ أَغْنِيَاءَ، خَيْرٌ مِنْ أَنْ تَتْرُكَهمْ عَالَةً يَتَكَفَّفُونَ النَّاسَ».

عامیرى کوڕى سەعد لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتى: لە ساڵى فەتحى مەککەدا نەخۆش کەوتم بە جۆرێک هەستم کرد مردنم نزیک بۆتەوە، جا پێغەمبەرى خوا سەردانى کردم، گوتم: ئەى پێغەمبەرى خوا من ماڵ و سامانێکى زۆرم هەیە و تەنها یەک کچیشم هەیە میراتم لێ بگرێت، ئایا دوو لەسەر سێى ماڵەکەم بکەم بە خێر؟ فەرمووى: «نەخێر»، گوتم: مادام نیوەکەى، فەرمووى: «نەخێر»، گوتم: دەى مادام یەک لەسەر سێى (سێیەک)، فەرمووى: «سێیەک باشە، سێیەکیش زۆرە، چونکە ئەگەر میراتگرەکانت بەدەوڵەمەندى بەجێ بێڵیت باشترە لەوەى کە بەهەژارى جێیان بێڵیت و دەست لەبەر خەڵکى پان بکەنەوە (سواڵ بکەن)».

بَابُ لَا وَصِيَّةَ لِوَارِثٍ

باسی وەسییەتکردن بۆ میراتگر دروست نییە

٥٢٩. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: إِنِّي لَتَحْتَ نَاقَةِ رَسُولِ اللَّه يَسِيلُ عَلَيَّ لُعَابُها فَسَمِعْتُه يَقُولُ: «إِنَّ اللَّه قَدْ أَعْطَى كُلَّ ذِي حَقٍّ حَقَّه، أَلَا لَا وَصِيَّةَ لِوَارِثٍ».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: من لە خوارەوەى وشترەکەى پێغەمبەرى خوا بووم و لیکەکەى بەسەر مندا دەڕژا، گوێم لێبوو (پێغەمبەر ) دەیفەرموو: «بێگومان خوا مافى هەموو خاوەن مافێکى داوە، ئاگادار بن وەسییەتکردن بۆ میراتگر دروست نییە».

بَابُ مَنْ مَاتَ وَلَمْ يُوصِ هلْ يُتَصَدَّقُ عَنْه

باسی کەسێک کە مردبێ و وەسییەتى نەکردبێت ئایا خێر و چاکەى بۆ دەکرێت؟

٥٣٠. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ رَجُلًا سَأَلَ رَسُولَ اللَّه فَقَالَ: إِنَّ أَبِي قَدْ مَاتَ وَتَرَكَ مَالًا وَلَمْ يُوصِ، فَهلْ يُكَفِّرُ عَنْه أَنْ تَصَدَّقْتُ عَنْه؟ قَالَ: «نَعَمْ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پیاوێک پرسیارى لە پێغەمبەرى خوا کرد، گوتى: باوکم مردووە و سامانى لەدواى خۆى جێ هێشتووە و وەسییەتیشى نەکردووە، جا ئایا ئەگەر من خێر و چاکەى بۆ بکەم دەبێتە هۆی سڕینەوەی گوناهەکانی؟ فەرمووى: «بەڵێ».