كِتَابُ النِّكَاحِ

په‌رتووكی هاوسەرگیری

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ النِّكَاحِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەى گەورەیی هاوسەرگیری

٣١٤. عَنْ عَلْقَمَةَ بْنِ قَيْسٍ، قَالَ: كُنْتُ مَعَ عَبْدِ اللَّه بْنِ مَسْعُودٍ h بِمِنًى، فَخَلَا بِه عُثْمَانُ h فَجَلَسْتُ قَرِيبًا مِنْه، فَقَالَ لَه عُثْمَانُ h: هلْ لَكَ أَنْ أُزَوِّجَكَ جَارِيَةً بِكْرًا تُذَكِّرُكَ مِنْ نَفْسِكَ بَعْضَ مَا قَدْ مَضَى؟ فَلَمَّا رَأَى عَبْدُ اللَّه أَنَّه لَيْسَ لَه حَاجَةٌ سِوَى هذَا، أَشَارَ إِلَيَّ بِيَدِه، فَجِئْتُ وَهوَ يَقُولُ: لَئِنْ قُلْتَ ذَلِكَ، لَقَدْ قَالَ رَسُولُ اللَّه : «يَا مَعْشَرَ الشَّبَابِ، مَنِ اسْتَطَاعَ مِنْكُمُ الْبَاءَةَ فَلْيَتَزَوَّجْ، فَإِنَّه أَغَضُّ لِلْبَصَرِ، وَأَحْصَنُ لِلْفَرْجِ، وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ، فَعَلَيْه بِالصَّوْمِ، فَإِنَّه لَه وِجَاءٌ».

عەلقەمەى کوڕى قەیس دەڵێت: لەگەڵ عەبدوڵڵاى کوڕى مەسعوود h بووم لە مینا، جا لەگەڵ عوسمان h دانیشتن و منیش لە نزیکیانەوە دانیشتم، ئینجا عوسمان h پێى گوت: ئایا دەتەوێت کەنیزەکێکى کچت لێ مارە ببڕم کە ڕۆژانى ڕابردووت لە گەنجیدا بۆ قەرەبوو بکاتەوە؟ جا کاتێک عەبدوڵڵا h زانى کە تەنها ئیشى ئەوەى پێ بوو، ئاماژەى بۆ من کرد (مەبەستى ئەوە بوو کە من گەنجم و فەرمانەکەشى بۆ گەنجە)، منیش هاتم و ئەویش گوتى: ئەگەر تۆ ئەوە دەڵێیت، پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەى کۆمەڵى گەنجان هەر یەکێک لە ئێوە ئەگەر تواناى هەیە با ژن بهێنێت، چونکە بێگومان ژنهێنان باشتر و پارێزەرترە بۆ پاراستنى چاو لە تەماشاکردنى حەرام، وە پارێزەرى دامێنیشە لە کارى نەشیاو، هەر کەسێک نەیتوانى با بەڕۆژوو بێت، چونکە بێگومان ڕۆژوو دەبێتە قەڵغان بۆى».

٣١٥. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَمْ نَرَ -يُرَ- لِلْمُتَحَابَّيْنِ مِثْلُ النِّكَاحِ».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هیچ چارەسەرێک نابینین -نابینرێت- باشتر بێت لە هاوسەرگیری بۆ دوو کەس کە یەكدییان خۆش بوێت».

بَابُ حَقِّ الْمَرْأَةِ عَلَى الزَّوْجِ

باسی مافى ژن لەسەر مێرد

٣١٦. عَنْ حَكِيمِ بْنِ مُعَاوِيَةَ، عَنْ أَبِيه h: أَنَّ رَجُلًا سَأَلَ النَّبِيَّ مَا حَقُّ الْمَرْأَةِ عَلَى الزَّوْجِ؟ قَالَ: «أَنْ يُطْعِمَها إِذَا طَعِمَ، وَأَنْ يَكْسُوَها إِذَا اكْتَسَى، وَلَا يَضْرِبِ الْوَجْه، وَلَا يُقَبِّحْ، وَلَا يَهجُرْ إِلَّا فِي الْبَيْتِ».

حەکیمى کوڕى موعاویە لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە: پیاوێک پرسیارى لە پێغەمبەرى خوا کرد ئایا مافى ئافرەت بەسەر مێردەکەیەوە چییە؟ فەرمووی: «ئەگەر پێویستى بە خواردن بوو خواردنى بداتێ، وە ئەگەر پێویستى بە پۆشاک بوو پۆشاکى بۆ دابین بکات، وە لە ڕوخساری نەدات، وە ڕوخساری ناشیرین نەکات (یان قسەى ناشیرین و نەشیاوى پێ نەڵێت)، وە پشتى تێ نەکات و لێى دوور نەکەوێتەوە تەنها لە ماڵەوە نەبێت (واتە: نە دەریبکات و نە خۆشى لە ماڵ دەربچێت و بچێتە شوێنێکى دیكه‌)».

بَابُ أَفْضَلِ النِّسَاءِ

باسی باشترینى ئافرەتان

٣١٧. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عَمْرٍو k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «إِنَّمَا الدُّنْيَا مَتَاعٌ، وَلَيْسَ مِنْ مَتَاعِ الدُّنْيَا شَيْءٌ أَفْضَلَ مِنَ الْمَرْأَةِ الصَّالِحَةِ».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «دونیا بریتییە لە هەندێك خۆشى و خۆشگوزەرانى، وە هیچ شتێک لە خۆشییەکانى دونیا باشتر نییە لە ئافرەتێکى چاکەکار».

بَابُ تَزْوِيجِ ذَاتِ الدِّينِ

باسی مارەبڕین و هاوسەرگیری ئافرەتى دیندار

٣١٨. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «تُنْكَحُ النِّسَاءُ لِأَرْبَعٍ: لِمَالِها، وَلِحَسَبِها، وَلِجَمَالِها، وَلِدِينِها، فَاظْفَرْ بِذَاتِ الدِّينِ، تَرِبَتْ يَدَاكَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئافرەت لەپێناو چوار شت داخوازی دەكرێت: لەبەر ماڵەکەى یان لەبەر نەژاد و بنەماڵەکەى یان لەبەر جوانییەکەى یان لەبەر دیندارییەکەى، ئینجا تۆ خاوەن دینەکە هەڵبژێرە، دەستت بە خۆڵدا بچێت».

🖍   تێبینی:

(تربت يداك): چەمکێکە مەبەستی دوعا نییە، عەرەب بەکارى هێناوە بۆ نکووڵیکردن، یان سەرسوڕمان یان گەورەیی شتەکە، بەپێى شوێن و بەکارهێنانى، جار هەیە بۆ ستاییشکردنە و جاریش هەیە سەرزەنشتکردنە.

بَابُ النَّظَرِ إِلَى الْمَرْأَةِ إِذَا أَرَادَ أَنْ يَتَزَوَّجَها

باسی ڕوانین بۆ ئافرەت بە مەبەستی داخوازیکردنی

٣١٩. عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ مَسْلَمَةَ h قَالَ: خَطَبْتُ امْرَأَةً، فَجَعَلْتُ أَتَخَبَّأُ لَها، حَتَّى نَظَرْتُ إِلَيْها فِي نَخْلٍ لَها، فَقِيلَ لَه: أَتَفْعَلُ هذَا وَأَنْتَ صَاحِبُ رَسُولِ اللَّه ؟ فَقَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه ، يَقُولُ: «إِذَا أَلْقَى اللَّه فِي قَلْبِ امْرِئٍ خِطْبَةَ امْرَأَةٍ، فَلَا بَأْسَ أَنْ يَنْظُرَ إِلَيْها».

موحەممەدى کوڕى مەسلەمە h دەڵێت: خوازبێنیی ئافرەتێکم کرد، سەرەتا چووم له‌نێو باخێکی خورما خۆم شاردەوە بۆ ئەوەى بتوانم تەماشاى بکەم، ئینجا پێیان گوت: لە کاتێکدا کە تۆ هاوەڵى پێغەمبەرى خواى چۆن ئەو کارە دەکەى؟ ئەویش گوتى: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «ئەگەر خوا خستیە دڵى کەسێکەوە کە داخوازیى ئافرەتێک بکات، هیچ کێشەیەک نییە کە تەماشاى بکات».

بَابُ اسْتِئْمَارِ الْبِكْرِ وَالثَّيِّبِ

باسی ڕاوێژ و پرسکردن بە کچ و بێوەژن

٣٢٠. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَا تُنْكَحُ الثَّيِّبُ حَتَّى تُسْتَأْمَرَ، وَلَا الْبِكْرُ حَتَّى تُسْتَأْذَنَ، وَإِذْنُها الصُّمُوتُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: کە پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بێوەژن بەبێ پرسکردن و بڕیاردانى ڕاستەوخۆ لەلایەن خۆیەوە مارە ناکرێت، وە کچیش بەبێ مۆڵەت لێوەرگرتنى مارە ناکرێت، وە مۆڵەتدانى کچ بێدەنگبوونیەتى».

بَابُ مَنْ زَوَّجَ ابْنَتَه وَهيَ كَارِهةٌ

باسی ئەوەى (باوكێك) کچەکەى بەشوو بدات و کچەکەش پێیناخۆش بێت

٣٢١. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ جَارِيَةً بِكْرًا أَتَتِ النَّبِيَّ ، فَذَكَرَتْ لَه أَنَّ أَبَاها زَوَّجَها وَهيَ كَارِهةٌ، فَخَيَّرَها النَّبِيُّ .

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: کچێکی گەنج هات بۆ خزمه‌ت پێغەمبەر ، ئینجا باسى ئەوەى بۆ کرد کە باوکى بەشووى داوە لە کاتێکدا کە ئەو بۆخۆى پێیخۆش نییە و ڕازى نییە، ئینجا پێغەمبەر بڕیارەکەى دایە دەست خۆی (بە ڕازیبوون و ڕازینەبوون).

بَابُ لَا نِكَاحَ إِلَّا بِوَلِيّ

باسی هاوسەرگیری دروست نییە بەبێ سەرپەرشتیار

٣٢٢. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «أَيُّمَا امْرَأَةٍ لَمْ يُنْكِحْها الْوَلِيُّ، فَنِكَاحُها بَاطِلٌ، فَنِكَاحُها بَاطِلٌ، فَنِكَاحُها بَاطِلٌ، فَإِنْ أَصَابَها، فَلَها مَهرُها بِمَا أَصَابَ مِنْها، فَإِنِ اشْتَجَرُوا، فَالسُّلْطَانُ وَلِيُّ مَنْ لَا وَلِيَّ لَه».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر ئافرەتێک کە سەرپەرشتیارەکەى مارەى نەبڕێت، هاوسەرگیرییەکە دانەمەزراوە، هاوسەرگیرییەکە دانەمەزراوە، ئەگەر مارەى بڕى و چووە لاى، مارەیی دەکەوێتە سەر ئەو کەسە، بەهۆى چوونە لاى ئافرەتەکە (لەگەڵ ئەوەشدا کە مارەبڕینەکە دانامەزرێت بەپێی ئەم فەرموودەیە)، ئەگەر کێشە کەوتە نێوانیان، فەرمانڕەوا سەرپەرشتیارى هەر کەسێکە کە سەرپەرشتیارى نەبێت».

بَابُ النَّهيِ عَنِ الشِّغَارِ

باسی ڕێگریکردن لە ژن بە ژنه‌

٣٢٣. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: نَهى رَسُولُ اللَّه عَنِ الشِّغَارِ، وَالشِّغَارُ أَنْ يَقُولَ الرَّجُلُ لِلرَّجُلِ: زَوِّجْنِي ابْنَتَكَ أَوْ أُخْتَكَ، عَلَى أَنْ أُزَوِّجَكَ ابْنَتِي أَوْ أُخْتِي، وَلَيْسَ بَيْنَهمَا صَدَاقٌ.

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا ژن بە ژنەى قەدەغە کردووە. ژن بە ژنەش ئەوەیە کە پیاوێک بە پیاوێک بڵێت: کچەکەى خۆت، یان خوشکەکەتم لێ مارە بکە، لەبرى ئەوە منیش کچەکەى خۆم یان خوشکەکەمت لێ مارە دەکەم، وە هیچ مارەییان لە نێواندا نییە.

بَابُ صَدَاقِ النِّسَاءِ

باسی مارەیی ئافرەتان

٣٢٤. عَنْ سَهلِ بْنِ سَعْدٍ k قَالَ: جَاءَتِ امْرَأَةٌ إِلَى النَّبِيِّ ، قَالَ: «مَنْ يَتَزَوَّجُها؟»، فَقَالَ رَجُلٌ: أَنَا، فَقَالَ لَه النَّبِيُّ : «أَعْطِها وَلَوْ خَاتَمًا مِنْ حَدِيدٍ»، فَقَالَ: لَيْسَ مَعِي، قَالَ: «قَدْ زَوَّجْتُكَها عَلَى مَا مَعَكَ مِنَ الْقُرْآنِ».


سەهلى کوڕى سەعد k دەڵێت: ئافرەتێک هات بۆ خزمەت پێغەمبەر ، فەرمووى: «کێ مارەى دەکات؟»، جا پیاوێک گوتى: من، ئینجا پێغەمبەر پێى فەرمووى: «شتێکى پێ بدە (وەک مارەیی) ئەگەر ئەنگوستیلەیەکى ئاسنیش بێت»، ئەویش گوتى: هیچم نییە، فەرمووى: «کەواتە ئەوە مارەم بڕیى لە تۆ لەسەر ئەوەى کە فێرى ئەوەندە قوڕئانەى بکەیت کە دەیزانیت».

بَابُ الْغِنَاءِ وَالدُّفِّ

باسی گۆرانیگوتن و دەفلێدان (لە كاتی هاوسەرگیری)

٣٢٥. عَنْ أَبِي الْحُسَيْنِ اسْمُه الْمَدَنِيُّ، قَالَ: كُنَّا بِالْمَدِينَةِ يَوْمَ عَاشُورَاءَ، وَالْجَوَارِي يَضْرِبْنَ بِالدُّفِّ، وَيَتَغَنَّيْنَ، فَدَخَلْنَا عَلَى الرُّبَيِّعِ بِنْتِ مُعَوِّذٍ k، فَذَكَرْنَا ذَلِكَ لَها، فَقَالَتْ: دَخَلَ عَلَيَّ رَسُولُ اللَّه صَبِيحَةَ عُرْسِي، وَعِنْدِي جَارِيَتَانِ يَتَغَنَّيَانِ، وَتَنْدُبَانِ آبَائِي الَّذِينَ قُتِلُوا يَوْمَ بَدْرٍ، وَتَقُولَانِ، فِيمَا تَقُولَانِ: وَفِينَا نَبِيٌّ يَعْلَمُ مَا فِي غَدِ، فَقَالَ: «أَمَّا هذَا فَلَا تَقُولُوه، مَا يَعْلَمُ مَا فِي غَدٍ إِلَّا اللَّه».

ئەبولحوسەین کە ناوى خالیدى مەدەنى بوو دەڵێت: لە ڕۆژى عاشووڕائدا لە مەدینە بووین، لەو کاتەدا کەنیزەکەکان دەفیان لێ دەدا و گۆرانییان دەگوت، ئێمەش چووین بۆ لاى ڕوبەیعى کچى موعەویز k و باسەکەمان بۆ گێڕایەوە، ئەویش گوتى: پێغەمبەرى خوا بەیانى ڕۆژى بوکێنیم هات بۆ لام، لەو کاتەدا دوو کەنیزەکم له‌لا بوون گۆرانییان دەگوت، بە باوانى منیاندا هەڵدەدا کە لە بەدردا کوژرابوون، وە لە گوتنەکەیاندا ئەوەشیان دەگوت: پێغەمبەرێک لەنێوماندایە کە ئاگادارى سبەینێشە، (پێغەمبەریش ) فەرمووى: «ئەوەیان مەڵێن، چونکە ئەوەى کە بەیانى ڕوو دەدات تەنها خوا دەیزانێت، (واتە: زانینى غەیب تەنها تایبەتە بە خوا، تەنانەت پێغەمبەرەکەشى نایزانێت)».

٣٢٦. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: دَخَلَ عَلَيَّ أَبُو بَكْرٍ h، وَعِنْدِي جَارِيَتَانِ مِنْ جَوَارِي الْأَنْصَارِ تُغَنِّيَانِ بِمَا تَقَاوَلَتْ بِه الْأَنْصَارُ فِي يَوْمِ بُعَاثٍ، قَالَتْ: وَلَيْسَتَا بِمُغَنِّيَتَيْنِ، فَقَالَ أَبُو بَكْرٍ h: أَبِمَزْمُورِ الشَّيْطَانِ فِي بَيْتِ النَّبِيِّ ؟ وَذَلِكَ فِي يَوْمِ عِيدِ الْفِطْرِ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «يَا أَبَا بَكْرٍ، إِنَّ لِكُلِّ قَوْمٍ عِيدًا، وَهذَا عِيدُنَا».

عائیشە i دەڵێت: جارێکیان ئەبو بەکر h هاتە لام (لە ماڵەکەى خۆم) لەو کاتەدا دوو کەنیزەک لە کەنیزەکە ئەنصاڕییەکانم لەلا بوون کە گۆرانییان دەگوت بەو دروشمانەى کە ئەنصاڕییەکان لە شەڕى بوعاسدا دەیانگوت، دەڵێت: ئەو دوو کەنیزەکە گۆرانیبێژى پیشەی ئەوان نەبوو، ئینجا ئەبو بەکر h گوتى: ئایا ئاواز و ئامڕازی شەیتان لە ماڵى پێغەمبەر ؟ ئەو ڕۆژە ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان بوو، ئینجا پێغەمبەر فەرمووى: «ئەى ئەبو بەکر هەموو گەلێک جەژنى تایبەت بە خۆى هەیە، وە ئەوەش (کە جەژنى ڕەمەزانە) جەژنى ئێمەیە».

٣٢٧. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ مَرَّ بِبَعْضِ الْمَدِينَةِ، فَإِذَا هوَ بِجَوَارٍ يَضْرِبْنَ بِدُفِّهنَّ، وَيَتَغَنَّيْنَ، وَيَقُلْنَ: نحنُ جَوارٍ من بني النَّجَّارِ ... يا حبَّذا محمَّدٌ من جارِ
فقال النبيُّ «اللهُ يعلمُ إنِّي لأحبُّكُنَّ»

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر بە بەشێک لە شارى مەدینەدا تێپەڕ بوو، بینى کە چەند کەنیزەکێک دەف لێ دەدەن و گۆرانى دەڵێن و دەڵێن: ئێمە کەنیزەکین لە هۆزی بەنو نەجار ... باشترین دراوسێمان هەیە کو موحەممەدە
ئنجا پێغەمبەر فەرمووی «خوا دەزانێت کە منیش ئێوەم خۆشدەوێت».

بَابٌ فِي الْمُخَنَّثِينَ

باسێك دەربارەی پیاوی ژنانی (وە ژنی خۆچوێن بە پیاو)

٣٢٨. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ لَعَنَ الْمُتَشَبِّهينَ مِنَ الرِّجَالِ بِالنِّسَاءِ، وَلَعَنَ الْمُتَشَبِّهاتِ مِنَ النِّسَاءِ بِالرِّجَالِ.

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا نەفرینى کردووە لەو پیاوانەى کە خۆیان بە ئافرەتان دەچوێنن، نەفرینیشى کردووە لەو ئافرەتانەى کە خۆیان بە پیاوان دەچوێنن.

بَابُ تَهنِئَةِ النِّكَاحِ

باسی پیرۆزبایی هاوسەرگیریکردن

٣٢٩. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ إِذَا رَفَّأَ، قَالَ: «بَارَكَ اللَّه لَكُمْ، وَبَارَكَ عَلَيْكُمْ، وَجَمَعَ بَيْنَكُمَا فِي خَيْرٍ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر کاتێ پیرۆزبایی دەکرد (لە کەسێك کە هاوسەرگیری کردبوو) دەیفەرموو: «خوا فەڕ و بەرەکەت بڕێژێت بەسەرتاندا و لەسەر خێر و چاکە کۆتان بکاتەوە».

٣٣٠. عَنْ عَقِيلِ بْنِ أَبِي طَالِبٍ h: أَنَّه تَزَوَّجَ امْرَأَةً مِنْ بَنِي جُشَمَ، فَقَالُوا: بِالرَّفَاءِ، وَالْبَنِينَ، فَقَالَ: لَا تَقُولُوا هكَذَا، وَلَكِنْ قُولُوا كَمَا قَالَ رَسُولُ اللَّه : «اللَّهمَّ بَارِكْ لَهمْ، وَبَارِكْ عَلَيْهمْ».

عەقیلى کوڕى ئەبو تالیب h دەگێڕێتەوە: کە ژنێکى مارە کرد لە هۆزى بەنو جوشەم، ئینجا گوتیان: بەیەکەوە بژین و ئاسوودە بن و کوڕتان لێ پاش بکەوێت، ئەویش گوتى: ئاوا مەڵێن، بەڵکوو ئەوە بڵێن کە پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «خوایە بەرەکەتداریان بکەیت، خوایە خێر و فەڕ بڕژێنە بەسەریاندا».

بَابُ الْوَلِيمَةِ

باسی خواردنى شایی (هاوسەرگیری)

٣٣١. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ رَأَى عَلَى عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عَوْفٍ h أَثَرَ صُفْرَةٍ، فَقَالَ: «مَا هذَا؟ أَوْ مَه»، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّه، إِنِّي تَزَوَّجْتُ امْرَأَةً عَلَى وَزْنِ نَوَاةٍ مِنْ ذَهبٍ، فَقَالَ: «بَارَكَ اللَّه لَكَ، أَوْلِمْ وَلَوْ بِشَاةٍ».

ئەنەسى کوڕى مالیك h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا شوێنەوارى زاوایەتیی بینى بەسەر عەبدوڕڕەحمانى کوڕى عەوفەوە h، فەرمووى: «ئەوە چییە؟»، گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا ژنم مارە کردووە لەسەر کێشى دەنکە خورمایەک لە زێڕ (سێ درهەم یان پێنج درهەم)، ئینجا فەرمووى: «خوا بەرەکەتدارى بکات بۆت، داوەتێک بکە ئەگەر بە مەڕێکیش بێت».

بَابُ إِجَابَةِ الدَّاعِي

باسی چوون بۆ بانگهێشتی خواردنی هاوسەرگیری

٣٣٢. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «إِذَا دُعِيَ أَحَدُكُمْ إِلَى وَلِيمَةِ عُرْسٍ فَلْيُجِبْ».

ئیبن عومەر k: دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر یەکێک لە ئێوە ئەگەر بۆ نانخواردنى زەماوەند و ژن گواستنەوە بانگ کرا، با بچێت».

بَابُ الْإِقَامَةِ عَلَى الْبِكْرِ وَالثَّيِّبِ

باسی (ماوەی) شەومانەوە لەلاى کچ و بێوەژن

٣٣٣. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّه لَمَّا تَزَوَّجَ أُمَّ سَلَمَةَ أَقَامَ عِنْدَها ثَلَاثًا، وَقَالَ: «لَيْسَ بِكِ عَلَى أَهلِكِ هوَانٌ، إِنْ شِئْتِ سَبَّعْتُ لَكِ، وَإِنْ سَبَّعْتُ لَكِ سَبَّعْتُ لِنِسَائِي».

ئوم سەلەمە i دەگێڕێتەوە: کاتێک پێغەمبەرى خوا هاوسەرگیریى کرد لەگەڵ ئوم سەلەمەدا سێ شەو لەلاى مایەوە و پێى فەرموو: «لەلام بەزەحمەت نییە و تۆ بەکەم نازانم (کە هەر سێ شەو لەلات دەمێنمەوە)، خۆ ئەگەر پێت خۆشە ئەوه‌ حەوت شەو دەمێنمەوە، بەڵام ئەگەر حەوت شەو لەلاى تۆ بم، هەر خێزانە و حەوت شەو لەلاى دەبم».

بَابُ مَا يَقُولُ الرَّجُلُ إِذَا دَخَلَتْ عَلَيْه أَهلُه

باسی ئەو دوعایەی پیاو دەیڵێت کاتێک دەچێت بۆ لاى هاوسەرەکەى

٣٣٤. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ i عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَوْ أَنَّ أَحَدَكُمْ إِذَا أَتَى امْرَأَتَه، قَالَ: اللَّهمَّ جَنِّبْنِي الشَّيْطَانَ، وَجَنِّبِ الشَّيْطَانَ مَا رَزَقْتَنِي، ثُمَّ كَانَ بَيْنَهمَا وَلَدٌ، لَمْ يُسَلِّطِ اللَّه عَلَيْه الشَّيْطَانَ، أَوْ لَمْ يَضُرَّه».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر یەکێک لە ئێوە کاتێک دەچێتە لاى خێزانەکەى ئەگەر بڵێت: خوایە بمپارێزە لە شەیتان و لێم دوور بخەیتەوە، وە شەیتان دوور بخەیتەوە لەوەى کە پێمى دەبەخشیت، ئینجا (دواى ئەوە) ئەگەر منداڵێکیان لە نێواندا پەیدا بوو، خوا لێناگەڕێت شەیتان بەسەریدا زاڵ بێت، یان زەرەر و زیانى پێ بگەیەنێت».

بَابُ النَّهيِ عَنْ إِتْيَانِ النِّسَاءِ فِي أَدْبَارِهنَّ

باسی ڕێگریکردن لە چوونە لاى ئافرەت لە دواوە

٣٣٥. عَنْ خُزَيْمَةَ بْنِ ثَابِتٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ اللَّه لَا يَسْتَحْيِي مِنَ الْحَقِّ، ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، لَا تَأْتُوا النِّسَاءَ فِي أَدْبَارِهنَّ».

خوزەیمەى کوڕى سابیت h دەڵێت: بەدڵنیایی پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «خوا لە ئاست هەق شەرم ناکات، سێ جار واى فەرموو، مەچۆنە لاى خێزانەکانتان لە دواوە».

بَابُ الْعَزْلِ

باسی ڕێگریکردن لە منداڵبوون (لەلایەن ژن و مێرد)

٣٣٦. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h قَالَ: سَأَلَ رَجُلٌ رَسُولَ اللَّه عَنِ الْعَزْلِ، فَقَالَ:«أَوَتَفْعَلُونَ؟ لَا عَلَيْكُمْ أَنْ لَا تَفْعَلُوا، فَإِنَّه لَيْسَ مِنْ نَسَمَةٍ قَضَى اللَّه لَها أَنْ تَكُونَ، إِلَّا هيَ كَائِنَةٌ».

ئەبو سەعیدى خودری h دەڵێت: پیاوێک پرسیارى لە پێغەمبەرى خوا کرد دەربارەى ڕێگریکردن لە منداڵبوون، ئەویش فەرمووى: «بۆ ئەم کارە دەکەن؟ زیانى نابێت بۆتان ئەگەر نەیکەن، چونکە هەر کەسێك خوا بڕیارى لەسەر دابێت کە ببێت ئەوە شتێکى حەتمییە و دەبێت (یان ماناى: (لَا عَلَيْكُمْ أَنْ لَا تَفْعَلُوا)، واتە: هیچ زەرەرێکى نییە ئەگەر ڕێگرى لە منداڵبوون بکەن، ئەوە لە کاتێکدا کە بڵێین پیتى -لا- زیادەیە)».

٣٣٧. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: كُنَّا نَعْزِلُ عَلَى عَهدِ رَسُولِ اللَّه ، وَالْقُرْآنُ يَنْزِلُ.

جابیر h دەڵێت: ئێمە لە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا ڕێگریمان دەکرد لە منداڵبوون، لە کاتێکدا قوڕئانیش دادەبەزى (واتە: ئەگەر قەدەغە بووایە قوڕئان قەدەغەى دەکرد).

بَابُ الرَّجُلِ يُطَلِّقُ امْرَأَتَه ثَلَاثًا فَتُزَوَّجُ فَيُطَلِّقُها قَبْلَ أَنْ يَدْخُلَ بِها، أَتَرْجِعُ إِلَى الْأَوَّلِ؟

باسی پیاوێک سێ جار ژنى تەڵاق داوە و (ژنه‌كه‌) شوو دەکاتەوە‌ و تەڵاق دەدرێتەوە پێش ئەوەى مێردى دووەمى لەگەڵى جووت بێت، ئایا دروستە بگەڕێتەوە بۆ لاى مێردى یەکەمى؟

٣٣٨. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ امْرَأَةَ رِفَاعَةَ الْقُرَظِيِّ h جَاءَتْ إِلَى رَسُولِ اللَّه ، فَقَالَتْ: إِنِّي كُنْتُ عِنْدَ رِفَاعَةَ h فَطَلَّقَنِي فَبَتَّ طَلَاقِي، فَتَزَوَّجْتُ عَبْدَ الرَّحْمَنِ بْنَ الزَّبِيرِ h، وَإِنَّ مَا مَعَه مِثْلُ هدْبَةِ الثَّوْبِ، فَتَبَسَّمَ النَّبِيُّ ، فَقَالَ: «أَتُرِيدِينَ أَنْ تَرْجِعِي إِلَى رِفَاعَةَ؟ لَا، حَتَّى تَذُوقِي عُسَيْلَتَه، وَيَذُوقَ عُسَيْلَتَكِ».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: کە خێزانى ریفاعەى قوڕەزى h هات بۆ خزمەت پێغەمبەرى خوا ، گوتى: لەلاى ریفاعە h بووم، بەڵام تەڵاقى داوم، بە تەڵاقى یەکجارى و کۆتایی (سێ بە سێ)، جا شووم کردەوە بە عەبدوڕڕەحمانى کوڕى زوبەیر h، (لایەکى کراسەکەى گرت و گوتى) ئەویش هەر پەڕۆیە، (واتە: تواناى جووتبوونى نییە)، ئینجا پێغەمبەر زەردەخەنەیەکى کرد، فەرمووى: «دەتەوێت بگەڕێیتەوە بۆ لاى ريفاعە؟ نەخێر، نابێت تاکوو چێژى ژن و مێردایەتى لە (عەبدوڕڕەحمان) دەبینیت و ئەویش چێژ لە تۆ دەبینێت».

بَابُ الْمُحَلِّلِ وَالْمُحَلَّلِ لَه

باسی مارەبەجاش

٣٣٩. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: لَعَنَ رَسُولُ اللَّه الْمُحَلِّلَ، وَالْمُحَلَّلَ لَه.

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا نەفرینى کردووە لەو کەسەى کە ئافرەتێک مارە دەکاتەوە بە نییەتى ئەوەى کە بۆ مێردى پێشووى حەڵاڵ ببێتەوە و تەڵاقى دەداتەوە، ئەو کەسەش کە ئافرەتەکەى بۆ حەڵاڵ دەکرێتەوە (مێردى یەکەمى).

🖍   تێبینی:

مارەبەجاش: بریتییە لەوەی کەسێک ئافرەتی تەڵاقدراو مارە بکات، بە نییەتى تەڵاقدانەوە تاکوو بۆ مێردى یەکەمى حەڵاڵ ببێتەوە، بێ ئەوەی لەگەڵی جووت بێت.

بَابُ يَحْرُمُ مِنَ الرَّضَاعِ مَا يَحْرُمُ مِنَ النَّسَبِ

باسی هەر شتێک بەهۆى ڕەچەڵەکەوە حەرام بێت، بەهۆى شیرپێدانیشەوە حەرام دەبێت

٣٤٠. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «يَحْرُمُ مِنَ الرَّضَاعِ مَا يَحْرُمُ مِنَ النَّسَبِ».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر شتێک بەهۆى ڕەچەڵەکەوە حەرام بێت، بەهۆى شیرپێدانیشەوە حەرام دەبێت».

٣٤١. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه أُرِيدَ عَلَى بِنْتِ حَمْزَةَ بْنِ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ، فَقَالَ: «إِنَّها ابْنَةُ أَخِي مِنَ الرَّضَاعَةِ، وَإِنَّه يَحْرُمُ مِنَ الرَّضَاعَةِ مَا يَحْرُمُ مِنَ النَّسَبِ».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێشنیارى کچى حەمزەى کوڕى عەبدولموتەلیبیان کرد بۆ پێغەمبەرى خوا ، ئەویش فەرمووى: «ئەو کچە برازاى شیریمە (واتە: من و حەمزە لە یەک کەس شیرمان خواردووە)، وە بێگومان بەهۆى شیرەوە حەرام دەبێت هەر شتێک یان هەر کەسێک بەهۆى ڕەچەڵەکەوە حەرام بێت».

بَابُ لَا تُحَرِّمُ الْمَصَّةُ وَلَا الْمَصَّتَانِ

باسی ئەوەى کە مژێک یان دوو مژ شیر نابێتە هۆى حەرامبوون لەیەکدی

٣٤٢. عَنْ عَائِشَةَ i أَنَّها قَالَتْ: كَانَ فِيمَا أَنْزَلَ اللَّه مِنَ الْقُرْآنِ ثُمَّ سَقَطَ، لَا يُحَرِّمُ إِلَّا عَشْرُ رَضَعَاتٍ، أَوْ خَمْسٌ مَعْلُومَاتٌ.

عائیشە i دەڵێت: یەکێک لەوانەى کە کاتى خۆى له‌نێو قوڕئاندا دابەزیوە، پاشان (حوکمەکەی هەڵوەشایەوە و) نەماوە، ئەوە بوو کە: ئەوەى دەبێتە هۆى حەرامبوون دە جار شیرخواردنە یان پێنج جارى زانراو و دیار.

بَابُ الرَّجُلِ يُسْلِمُ وَعِنْدَه أَكْثَرُ مِنْ أَرْبَعِ نِسْوَةٍ

باسی ئەو پیاوەى موسوڵمان دەبێت و زیاتر لە چوار هاوسەرى هەیە

٣٤٣. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: أَسْلَمَ غَيْلَانُ بْنُ سَلَمَةَ h وَتَحْتَه عَشْرُ نِسْوَةٍ، فَقَالَ لَه النَّبِيُّ : «خُذْ مِنْهنَّ أَرْبَعًا».

ئیبن عومەر k دەڵێت: غەیلانى کوڕى سەلەمە h موسوڵمان بوو لە کاتێکدا کە دە ژنى هەبوو، ئینجا پێغەمبەر پێى فەرموو: «چوار دانەیان لێ بگێڕەوە (ئەوانی دیكه‌ واز لێ بێنە)».

بَابُ الشَّرْطِ فِي النِّكَاحِ

باسی مەرجدانان لە هاوسەرگیری

٣٤٤. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِنَّ أَحَقَّ الشَّرْطِ أَنْ يُوفَى بِه، مَا اسْتَحْلَلْتُمْ بِه الْفُرُوجَ».

عوقبەى کوڕى عامیر h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «بەڕاستی شاییستەترین مەرجێک کە دەبێت جێبەجێ بکرێت، ئەو مەرجەیە کە بەهۆیەوە دامێنتان بۆ حەڵاڵ بووە».

بَابُ الرَّجُلِ يُعْتِقُ أَمَتَه ثُمَّ يَتَزَوَّجُها

باسی پیاوێک کەنیزەکەکەى خۆى ئازاد بکات، پاشان لە خۆی مارەى بکات

٣٤٥. عَنْ أَبِي مُوسَى h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ كَانَتْ لَه جَارِيَةٌ فَأَدَّبَها فَأَحْسَنَ أَدَبَها، وَعَلَّمَها فَأَحْسَنَ تَعْلِيمَها، ثُمَّ أَعْتَقَها وَتَزَوَّجَها، فَلَه أَجْرَانِ، وَأَيُّمَا رَجُلٍ مِنْ أَهلِ الْكِتَابِ آمَنَ بِنَبِيِّه، وَآمَنَ بِمُحَمَّدٍ، فَلَه أَجْرَانِ، وَأَيُّمَا عَبْدٍ مَمْلُوكٍ أَدَّى حَقَّ اللَّه عَلَيْه، وَحَقَّ مَوَالِيه، فَلَه أَجْرَانِ».

ئەبو مووسا h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک کەنیزەکێکى هەبێت و بەجوانترین شێوە پەروەردەى بکات و بەباشترین شێوە زانستى فێر بکات، پاشان ئازادى بکات و خۆی مارەى بکاتەوە، دوو پاداشتى بۆ هەیە، هەر پیاوێک لە ئەهلى کتێب بڕواى بە پێغەمبەرەکەى خۆى هێنابێت و بڕوایشى بە موحەممەد هێنا، ئەوا دوو پاداشتى بۆ هەیە، هەر بەندەیەک هەقى خوا بدات و هەقى گەورەکەشى بدات، ئەوا دوو پاداشتى بۆ هەیە».

بَابُ الْقِسْمَةِ بَيْنَ النِّسَاءِ

باسی دابەشکردنى کاتى مانەوە لە نێوان هاوسەراندا

٣٤٦. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ كَانَتْ لَه امْرَأَتَانِ، يَمِيلُ مَعَ إِحْدَاهمَا عَلَى الْأُخْرَى، جَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَأَحَدُ شِقَّيْه سَاقِطٌ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک دوو ژنى هەبێت و دادگەر نەبێت لە نێوانیاندا و مەیلى بەلاى یەکێکیاندا زیاتر بێت، لە ڕۆژى قیامەتدا بەلار و لەنگی دێت».

٣٤٧. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّه كَانَ إِذَا سَافَرَ أَقْرَعَ بَيْنَ نِسَائِه.

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا ئەگەر گەشتى دەکرد لە نێوان هاوسەرانیدا تیروپشکى دەکرد (بۆ ئەوەی کامەیان لەگەڵ خۆى ببات).

بَابُ حُسْنِ مُعَاشَرَةِ النِّسَاءِ

باسی جوان مامەڵەکردن لەگەڵ هاوسەرەکاندا

٣٤٨. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ:«خَيْرُكُمْ خَيْرُكُمْ لِأَهلِه، وَأَنَا خَيْرُكُمْ لِأَهلِي».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «باشترینتان باشترینتانە بۆ خانەوادەکەى، من باشترینى ئێوەم بۆ خانەوادەکەم».

بَابُ ضَرْبِ النِّسَاءِ

باسی لێدانى ئافرەتان

٣٤٩. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: مَا ضَرَبَ رَسُولُ اللَّه خَادِمًا لَه، وَلَا امْرَأَةً، وَلَا ضَرَبَ بِيَدِه شَيْئـاً.

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا هەرگیز لە خزمەتکارێکى نەداوە، لە هیچ ژنێکیشى نەداوە، بە دەستى خۆى لە هیچ شتێکى نەداوە (واتە: لە ماڵەوە یان لە موسوڵمان، ئەگەرنا لە شەڕدا جیاوازە).

٣٥٠. عَنْ إِيَاسِ بْنِ عَبْدِ اللَّه بْنِ أَبِي ذُبَابٍ h قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ : «لَا تَضْرِبُنَّ إِمَاءَ اللَّه»، فَجَاءَ عُمَرُ h إِلَى النَّبِيِّ ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّه، قَدْ ذَئِرَ النِّسَاءُ عَلَى أَزْوَاجِهنَّ، فَأْمُرْ بِضَرْبِهنَّ، فَضُرِبْنَ، فَطَافَ بِآلِ مُحَمَّدٍ طَائِفُ نِسَاءٍ كَثِيرٍ، فَلَمَّا أَصْبَحَ، قَالَ:«لَقَدْ طَافَ اللَّيْلَةَ بِآلِ مُحَمَّدٍ سَبْعُونَ امْرَأَةً، كُلُّ امْرَأَةٍ تَشْتَكِي زَوْجَها، فَلَا تَجِدُونَ أُولَئِكَ خِيَارَكُمْ».

ئیاسى کوڕى عەبدوڵڵاى کوڕى ئەبو زوباب h دەڵێت: پێغەمبەر فەرموویەتى: «لە ژنەکانتان مەدەن»، ئینجا عومەر h هات بۆ خزمه‌ت پێغەمبەر و گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا ئافرەتان بەرانبەر پیاوەکانیان شەرمیان شکاوە، بۆیە فەرمان بفەرموو بە تەمبێکردنیان، ئینجا ئافرەتان هەندێکیان لێیان دەدرا، بۆیە ئافرەتانێکى زۆر دەهاتنە لای خانەوادەی پێغەمبەر سکاڵایان دەکرد لە پیاوەکانیان، جا کاتێك بەیانى داهات فەرمووى: «ئەمشەو حەفتا ئافرەت هاتووە بۆ لای خانەوادەی موحەممەد هەر ئافرەتێک لەوانە شکایەتى هەبووە لە مێردەکەى، بەڕاستى ئەو پیاوانە لە پیاوە باشەکانتان نین».

بَابُ الْغَيْرَةِ

باسی ئیرەیی و غیرەکردن

٣٥١. عَنِ الزُّهرِيِّ قَالَ: أَخْبَرَنِي عَلِيُّ بْنُ الْحُسَيْنِ، أَنَّ الْمِسْوَرَ بْنَ مَخْرَمَةَ k، أَخْبَرَه، أَنَّ عَلِيَّ بْنَ أَبِي طَالِبٍ h خَطَبَ بِنْتَ أَبِي جَهلٍ، وَعِنْدَه فَاطِمَةُ i بِنْتُ النَّبِيِّ ، فَلَمَّا سَمِعَتْ بِذَلِكَ فَاطِمَةُ i أَتَتِ النَّبِيَّ ، فَقَالَتْ: إِنَّ قَوْمَكَ يَتَحَدَّثُونَ أَنَّكَ لَا تَغْضَبُ لِبَنَاتِكَ، وَهذَا عَلِيٌّ نَاكِحًا ابْنَةَ أَبِي جَهلٍ، قَالَ الْمِسْوَرُ h: فَقَامَ النَّبِيُّ ، فَسَمِعْتُه حِينَ تَشَهدَ، ثُمَّ قَالَ: «أَمَّا بَعْدُ، فَإِنِّي قَدْ أَنْكَحْتُ أَبَا الْعَاصِ بْنَ الرَّبِيعِ فَحَدَّثَنِي فَصَدَقَنِي، وَإِنَّ فَاطِمَةَ بِنْتَ مُحَمَّدٍ بَضْعَةٌ مِنِّي، وَأَنَا أَكْرَه أَنْ تَفْتِنُوها، وَإِنَّها وَاللَّه لَا تَجْتَمِعُ بِنْتُ رَسُولِ اللَّه وَبِنْتُ عَدُوِّ اللَّه عِنْدَ رَجُلٍ وَاحِدٍ أَبَدًا». قَالَ: فَنَزَلَ عَلِيٌّ h عَنِ الْخِطْبَةِ.

زوهری دەڵێت: عەلى کوڕى حوسەین هەواڵى پێ دام کە میسوەرى کوڕى مەخڕەمە k هەواڵى پێ داوە کە عەلى کوڕى ئەبو تالیب h داخوازى کچى ئەبو جەهلى کرد، لە کاتێکدا کە فاتیمەى i کچى پێغەمبەرى لەلا بوو، جا کاتێک فاتیمە i گوێبیستى ئەو هەواڵە بوو هات بۆ خزمه‌ت پێغەمبەر و پێى گوت: گەل و هۆزەکەت باسى ئەوە دەکەن کە تۆ لەسەر کچەکانت توڕە نابیت و نایەیتە وەڵام، ئەوەتا عەلى h داواى کچى ئەبو جەهل دەکات، میسوەر h گوتى: ئینجا پێغەمبەر هەڵسا و (لەسەر مینبەر) گوێم لێ بوو کە شایەتمانى هێنا، پاشان فەرمووى: «لەدواى ئەوە، لە ڕاستیدا من ژنم دا بە ئەبولعاصى کوڕى ڕەبیع ئەوەى کە پێى گوتم و پەیمانى پێ دام ڕاستى کرد، فاتیمەى کچى موحەممەد پارچەیەکە لە من و پێمناخۆشە کە ئەزیەتى بدەن و ناڕەحەتى بکەن، بێگومان و سوێند بە خوا کچى پێغەمبەرى خوا و کچى دوژمنى خوا هەرگیز بەیەکەوە کۆ نابنەوە لەلاى پیاوێک». ڕاوى دەڵێت: ئینجا عەلیش h وازى لە داخوازییەکە هێنا.

بَابُ الَّتِي وَهبَتْ نَفْسَها لِلنَّبِيِّ ﷺ

باسی ئەو ئافرەتەى خۆى پێشکەشى پێغەمبەر  کرد

٣٥٢. عَنْ عَائِشَةَ i أَنَّها كَانَتْ تَقُولُ: أَمَا تَسْتَحِي الْمَرْأَةُ أَنْ تَهبَ نَفْسَها لِلنَّبِيِّ ؟ حَتَّى أَنْزَلَ اللَّه: ﴿ تُرْجِي مَنْ تَشَاءُ مِنْهنَّ وَتُؤْوِي إِلَيْكَ مَنْ تَشَاءُ ﴾ الأحزاب: 51، قَالَتْ: فَقُلْتُ: إِنَّ رَبَّكَ لَيُسَارِعُ فِي هوَاكَ.

عائیشە i گووتویەتی: ئایا ئافرەت شەرم ناکات کە خۆى پێشکەشى پێغەمبەر دەکات؟ تاکوو خوا ئەو ئایەتەی دابەزاند: ﴿ تُرْجِي مَنْ تَشَاءُ مِنْهنَّ وَتُؤْوِي إِلَيْكَ مَنْ تَشَاءُ ﴾، واتە: (ئەی موحەممەد) سەرەی ھەر یەکێک لە خێزانەکانت ویست دوای بخە و ھەر یەکێك لەوانت ویست (پێشی بخە و) بیھێنە بۆ لای خۆت. (عائیشە) i گوتى: گوتم: (ئەى پێغەمبەرى خوا) بەڕاستى خوا هەمیشە لەگەڵ ئاواتەکانى تۆدایە.

بَابُ الرَّجُلُ يَشُكُّ فِي وَلَدِه

باسی پیاو کە لە منداڵەکەى دەکەوێتە گومانەوە (ئایا لە خۆیەتى، یان نا)

٣٥٣. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ مِنْ بَنِي فَزَارَةَ إِلَى رَسُولِ اللَّه ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّه، إِنَّ امْرَأَتِي وَلَدَتْ غُلَامًا أَسْوَدَ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «هلْ لَكَ مِنْ إِبِلٍ؟»، قَالَ: نَعَمْ، قَالَ: «فَمَا أَلْوَانُها؟»، قَالَ: حُمْرٌ، قَالَ: «هلْ فِيها مِنْ أَوْرَقَ؟»، قَالَ: إِنَّ فِيها لَوُرْقًا، قَالَ:«فَأَنَّى أَتَاها ذَلِكَ؟»، قَالَ: عَسَى عِرْقٌ نَزَعَها قَالَ:«وَهذَا لَعَلَّ عِرْقًا نَزَعَه».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پیاوێک لە بەنو فەزاڕە هات بۆ خزمەت پێغەمبەرى خوا ، جا گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا خێزانەکەم منداڵێکى ڕەشى بووە (دیارە بۆ خۆیان سپیپێست بوون و منداڵەکەش ڕەشپێست)، ئینجا پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «ئایا تۆ وشترت هەیە؟»، گوتى: بەڵێ، فەرمووی: «ڕەنگیان چۆنە؟»، گوتى: سوورن، فەرمووى: «ئایا ڕەشتاڵەیان تێدایە؟»، گوتى: بەڵێ ڕەشتاڵەیان تێدایە، فەرمووى: «ئەو ڕەشتاڵە لەکوێوە هاتووە؟»، گوتى: دەگونجێت یەکێك لە ڕەچەڵەک و ئەسڵى وشترەکە ڕەشتاڵە بووبێت، فەرمووى: «لەوانەیە ئەو منداڵەش بچێتەوە سەر بنەچەكەى».

بَابُ الزَّوْجَيْنِ يُسْلِمُ أَحَدُهمَا قَبْلَ الْآخَرِ

باسی ژن و مێرد کە یەکێکیان لەپێش ئەوی دیكه‌ موسوڵمان دەبێت

٣٥٤. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه رَدَّ ابْنَتَه عَلَى أَبِي الْعَاصِ بْنِ الرَّبِيعِ h بَعْدَ سَنَتَيْنِ بِنِكَاحِها الْأَوَّلِ.

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا کچەکەى خۆى دواى دوو ساڵ بۆ ئەبولعاصى کوڕى ڕەبیع h گێڕایەوە هەر بە مارەکردنى یەکەمجار.

بَابٌ فِي الْمَرْأَةِ تُؤْذِي زَوْجَها

باسێك دەربارەی ئەو ژنەى کە مێردەکەى ئەزیەت دەدات

٣٥٥. عَنْ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا تُؤْذِي امْرَأَةٌ زَوْجَها إِلَّا قَالَتْ زَوْجَتُه مِنَ الْحُورِ الْعِينِ: لَا تُؤْذِيه، قَاتَلَكِ اللَّه، فَإِنَّمَا هوَ عِنْدَكِ دَخِيلٌ، أَوْشَكَ أَنْ يُفَارِقَكِ إِلَيْنَا».

موعازى کوڕى جەبەل h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هیچ ئافرەتێک مێردەکەى ئەزیەت نادات مەگەر ئەوەى کە خێزانەکەى لە حۆرییەکان دەڵێت: ئەزیەتى مەدە خوا بتکوژێت، بەڕاستی ئەو پیاوە (ئێستا) لاى تۆ میوانە و نزیکە (مردن) لێت جیا بکاتەوە و بێت بۆ لاى ئێمە».