كِتَابُ تَعْبِيرِ الرُّؤْيَا

په‌رتووكی لێكدانه‌وه‌ی خه‌ون

بَابُ الرُّؤْيَا الصَّالِحَةُ يَرَاها الْمُسْلِمُ أَوْ تُرَى لَه

باسی خەونى چاک و باش کە موسوڵمان دەیبینێ یان پێى دەبینرێ

٧٧٤. عَنْ أُمِّ كُرْزٍ الْكَعْبِيَّةِ i قَالَتْ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه ، يَقُولُ: «ذَهبَتِ النُّبُوَّةُ، وَبَقِيَتِ الْمُبَشِّرَاتُ».

ئوم کوڕزى کەعبییە i دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «پێغەمبەرایەتى نەما و تەواو بوو، بەڵام موژدەدەرەکان (ئەو شتانەى کە لە خەوندا دەبینرێن و دڵخۆشکەرن) هەر دەمێنن».

٧٧٥. عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ h قَالَ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّه ، عَنْ قَوْلِ اللَّه سُبْحَانَه: ﴿ لَهمُ الْبُشْرَى فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ ﴾ يونس: 64، قَالَ: «هيَ الرُّؤْيَا الصَّالِحَةُ، يَرَاها الْمُسْلِمُ، أَوْ تُرَى لَه».

عوبادەى کوڕى صامیت h دەڵێت: پرسیارم لە پێغەمبەرى خوا کرد دەربارەى ئەم ئایەتەى خوا کە دەفەرموێت: ﴿ لَهمُ الْبُشْرَى فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ ﴾، واتە: هەر بۆ ئەوانە مزگێنی و مووژدە لە ژیانی دونیادا و لە دواڕۆژیشدا، ئەویش فەرمووى: «ئەوە خەونى چاک و باشە کە موسوڵمان دەیبینێت یان پێوەى دەبینرێت».

٧٧٦. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: كَشَفَ رَسُولُ اللَّه السِّتَارَةَ فِي مَرَضِه، وَالنَّاسُ صُفُوفٌ خَلْفَ أَبِي بَكْرٍ h، فَقَالَ: «أَيُّها النَّاسُ إِنَّه لَمْ يَبْقَ مِنْ مُبَشِّرَاتِ النُّبُوَّةِ إِلَّا الرُّؤْيَا الصَّالِحَةُ، يَرَاها الْمُسْلِمُ، أَوْ تُرَى لَه».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا لە کاتى نەخۆشییەکەیدا (کە لە ماڵەوە بوو) پەردەى لادا و تەماشاى کرد خەڵکى لەپشت ئەبو بەکرەوە h ڕیزیان بەستووە (بۆ نوێژ)، جا فەرمووى: «ئەى خەڵکینە نیشانەى موژدەدەرانى پێغەمبەرایەتى نەماون بێجگە لە خەونى چاک کە موسوڵمان دەیبینێت یان پێوەى دەبینرێت».

بَابُ رُؤْيَةِ النَّبِيِّ ﷺ فِي الْمَنَامِ

باسی بینینى پێغەمبەر  لە خەودا

٧٧٧. عَنْ جَابِرٍ h عَنْ رَسُولِ اللَّه أَنَّه قَالَ: «مَنْ رَآنِي فِي الْمَنَامِ، فَقَدْ رَآنِي، إِنَّه لَا يَنْبَغِي لِلشَّيْطَانِ أَنْ يَتَمَثَّلَ فِي صُورَتِي».

جابیر h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێك لە خەودا بمبینێت ئەوە بەڕاستى منى بینیوە، چونکە بێگومان شەیتان ناتوانێت و بۆى نییە خۆى بخاتە سەر شێوەى من».

بَابُ مَنْ رَأَى رُؤْيَا يَكْرَهها

باسی کەسێك کە خەونێك دەبینێت و پێیناخۆشە

٧٧٨. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه k: عَنْ رَسُولِ اللَّه أَنَّه قَالَ: «إِذَا رَأَى أَحَدُكُمُ الرُّؤْيَا يَكْرَهها، فَلْيَبْصُقْ عَنْ يَسَارِه ثَلَاثًا، وَلْيَسْتَعِذْ بِاللَّه مِنَ الشَّيْطَانِ ثَلَاثًا، وَلْيَتَحَوَّلْ عَنْ جَنْبِه الَّذِي كَانَ عَلَيْه».

جابیرى کوڕى عەبدوڵڵا k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «کاتێك یەکێك لە ئێوە خەونێکى بینى کە پێیناخۆش بوو و بێزارى کرد، ئەوە با لەلاى چەپیەوە سێ جار تف بکات، سێ جار پەنا بە خوا بگرێت لە شەیتان، با بارى نوستنەکەى بگۆڕێت و بە لاکەی دیكه‌دا بخەوێت».

بَابُ الرُّؤْيَا إِذَا عُبِرَتْ وَقَعَتْ، فَلَا يَقُصُّها إِلَّا عَلَى وَادٍّ

باسی ئەوە كە خەون مانا كرا دێتە دى، بۆیە با نەیگێڕێتەوە جگە لە كەسی خۆشەویست

٧٧٩. عَنْ أَبِي رَزِينٍ h: أَنَّه سَمِعَ النَّبِيَّ يَقُولُ: «الرُّؤْيَا عَلَى رِجْلِ طَائِرٍ، مَا لَمْ تُعْبَرْ، فَإِذَا عُبِرَتْ وَقَعَتْ»، قَالَ: «وَالرُّؤْيَا جُزْءٌ مِنْ سِتَّةٍ وَأَرْبَعِينَ جُزْءًا مِنَ النُّبُوَّةِ» -قَالَ: وَأَحْسِبُه قَالَ:- «لَا يَقُصُّها إِلَّا عَلَى وَادٍّ أَوْ ذِي رَأْيٍ».

ئەبو ڕەزین h دەگێڕێتەوە: گوێى لە پێغەمبەر بوو دەیفەرموو: «خەون قەرار ناگرێت و نایەتە دى ئەگەر پیاو باسى نەکات و لێکدانەوەى بۆ نەکات، بەڵام ئەگەر باسى بکات و لێکدانەوەى بۆ بکات دێتە دى»، فەرمووى: «خەون بەشێکە لە چل و شەش بەشى پێغەمبەرایەتى» -(ڕاوى) گوتى: وا بزانم فەرمووى:- «با خەوەکەى نەگێڕێتەوە تەنها بۆ کەسى خۆشەویست و نزیکى نەبێت یان بۆ کەسێك کە شارەزا بێت لە لێکدانەوەى خەون».

بَابُ مَنْ تَحَلَّمَ حُلُمًا كَاذِبًا

باسی کەسێك کە بەدرۆ بڵێت: خەونێکى ئاوا و ئاوم دیوە

٧٨٠. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ تَحَلَّمَ حُلُمًا كَاذِبًا، كُلِّفَ أَنْ يَعْقِدَ بَيْنَ شَعِيرَتَيْنِ، وَيُعَذَّبُ عَلَى ذَلِكَ».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێك بەدرۆ بڵێت: خەونێکى ئاوا و ئاوام دیوە، ئەوە لە ڕۆژى دواییدا ڕادەسپێردرێت کە نێوانى دوو دەنکە جۆ پێکەوە گرێ بدات».

بَابُ أَصْدَقُ النَّاسِ رُؤْيَا أَصْدَقُهمْ حَدِيثًا

باسی ئەوەى کە ڕاستترین خەون خەونى ئەو کەسانەیە کەوا ڕاستگۆن

٧٨١. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِذَا قَرُبَ الزَّمَانُ لَمْ تَكَدْ رُؤْيَا الْمُؤْمِنِ تَكْذِبُ، وَأَصْدَقُهمْ رُؤْيَا أَصْدَقُهمْ حَدِيثًا، وَرُؤْيَا الْمُؤْمِنِ جُزْءٌ مِنْ سِتَّةٍ وَأَرْبَعِينَ جُزْءًا مِنَ النُّبُوَّةِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «کاتێ ڕۆژگار نزیک بۆوە (واتە: کۆتایی هاتنی دونیا) زۆر نزیکە خەونى ئیماندار ڕاست دەربچێت و کەمجار درۆ دەربچێت، ڕاستترین خەون خەونى ئەو کەسانەیە کە ڕاستگۆترینن، خەونى ئیماندار بەشێکە لە چل و شەش بەشى پێغەمبەرایەتى».

بَابُ تَعْبِيرِ الرُّؤْيَا

باسی لێکدانەوەى خەون

٧٨٢. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «رَأَيْتُ فِي يَدِي سِوَارَيْنِ مِنْ ذَهبٍ، فَنَفَخْتُهمَا، فَأَوَّلْتُهمَا هذَيْنِ الْكَذَّابَيْنِ: مُسَيْلِمَةَ، وَالْعَنْسِيَّ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «لە خەومدا بینیم دوو بازنەى زێڕم لەدەستدا بوو، منیش فووم لێ کردن، ئەو دوو بازنەم بە دوو درۆزن لێک دایەوە کە موسەیلەمە و عەنسى بوون».

٧٨٣. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عُمَرَ k عَنْ رُؤْيَا النَّبِيِّ ، قَالَ: «رَأَيْتُ امْرَأَةً سَوْدَاءَ ثَائِرَةَ الرَّأْسِ، خَرَجَتْ مِنَ الْمَدِينَةِ حَتَّى قَامَتْ بِالْمَهيَعَةِ، وَهيَ الْجُحْفَةُ، فَأَوَّلْتُها وَبَاءً بِالْمَدِينَةِ، فَنُقِلَ إِلَى الْجُحْفَةِ».

عەبدوڵڵاى کوڕى عومەر k لەبارەى خەوەکەى پێغەمبەرەوە (لە پێغەمبەرەوە ) گێڕاویەتەوە، فەرموویەتى: «لە خەومدا ئافرەتێکى ڕەشتاڵەم بینى کە قژى پەرشوبڵاو بوو، لە مەدینە دەرچوو تاکوو گەیشتە مەهیەعە، کە جوحفەیە (شوێنێکە)، وە منیش خەوەکەم بەوە لێک دایەوە کە پەتایەکە لە مەدینەوە دەگوازرێتەوە بۆ جوحفە».