كِتَابُ اللِّبَاسِ

په‌رتووكی بەرگ و پۆشاك

بَابُ لِبَاسِ رَسُولِ اللَّه ﷺ

باسی پۆشاکى پێغەمبەرى خوا 

٦٩٧. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: صَلَّى رَسُولُ اللَّه فِي خَمِيصَةٍ لَها أَعْلَامٌ، فَقَالَ: «شَغَلَنِي أَعْلَامُ هذِه، اذْهبُوا بِها إِلَى أَبِي جَهمٍ، وَأْتُونِي بِأَنْبِجَانِيَّتِه».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا لە پۆشاکێکدا نوێژى کرد کە ڕەنگاوڕەنگ و نەخشدار بوو، جا فەرمووى: «ئەو پۆشاکە سەرقاڵى کردم، بۆ ئەبو جەهمى بەرنەوە (چونکە ئەو بۆى هێنابوو)، وە پۆشاکێکى سادەم بۆ بێنن».

بَابُ مَا يَقُولُ الرَّجُلُ إِذَا لَبِسَ ثَوْبًا جَدِيدًا

باسی کەسێک كە پۆشاکى نوێ لەبەر دەکات چى دەڵێت

٦٩٨. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه رَأَى عَلَى عُمَرَ h قَمِيصًا أَبْيَضَ فَقَالَ: «ثَوْبُكَ هذَا غَسِيلٌ أَمْ جَدِيدٌ؟»، قَالَ: لَا، بَلْ غَسِيلٌ. قَالَ:«الْبَسْ جَدِيدًا، وَعِشْ حَمِيدًا، وَمُتْ شَهيدًا».

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا عومەرى h بینى کراسێکى سپى لەبەردا بوو، بۆیە فەرمووى: «ئەو پۆشاکەت شردووە یان نوێ و تازەیە؟»، گوتى: بەڵکوو شۆردراوە، فەرمووى: «هەردەم نوێ لەبەر بکەیت و بەخۆشى و سوپاسگوزارى بژیت و بەشەهیدى بمریت».

بَابُ لُبْسِ الصُّوفِ

باسی پۆشینى پۆشاکى خورى

٦٩٩. عَنْ أَبِي بُرْدَةَ، عَنْ أَبِيه h قَالَ: قَالَ لِي: يَا بُنَيَّ لَوْ شَهدْتَنَا وَنَحْنُ مَعَ رَسُولِ اللَّه إِذَا أَصَابَتْنَا السَّمَاءُ، لَحَسِبْتَ أَنَّ رِيحَنَا رِيحُ الضَّأْنِ.

ئەبو بوڕدە لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویه‌تی: باوکم پێى گوتم: ڕۆڵەکەم ئەگەر کاتى خۆى ئێمە و پێغەمبەرى خوات بدیتبایە کاتێك بارانمان لێ دەبارى، وات دەزانى بۆنى مەڕمان لێ دێت (چونکە پۆشاکەکەیان خورى بوو).

بَابُ الْبَيَاضِ مِنَ الثِّيَابِ

باسی پۆشاکى سپى

٧٠٠. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «خَيْرُ ثِيَابِكُمُ الْبَيَاضُ فَالْبَسُوها، وَكَفِّنُوا فِيها مَوْتَاكُمْ».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «باشترینی پۆشاکەکانتان پۆشاکى سپییە، بۆیە لەبەرى بکەن و مردووەکانیشتانى پێ کفن بکەن».

بَابُ مَنْ جَرَّ ثَوْبَه مِنَ الْخُيَلَاءِ

باسی ئه‌و كه‌سه‌ی پۆشاكه‌كه‌ی له‌دوا ده‌خشێت به‌هۆی خۆبه‌گه‌وره‌زانینه‌وه‌

٧٠١. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ:«إِنَّ الَّذِي يَجُرُّ ثَوْبَه مِنَ الْخُيَلَاءِ، لَا يَنْظُرُ اللَّه إِلَيْه يَوْمَ الْقِيَامَةِ».

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەو کەسەى پۆشاکەکەی لەدوا بخشێت لەبەر خۆبەگەورەزانین، لە ڕۆژى قیامەتدا خوا تەماشاى ناکات».

بَابُ لُبْسِ الْقَمِيصِ

باسی پۆشینى کراس

٧٠٢. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i قَالَتْ: لَمْ يَكُنْ ثَوْبٌ أَحَبَّ إِلَى رَسُولِ اللَّه مِنَ الْقَمِيصِ.

ئوم سەلەمە i دەڵێت: هیچ پۆشاکێک لەلاى پێغەمبەرى خوا لە کراس خۆشەویستتر نەبوو.

بَابُ لُبْسِ السَّرَاوِيلِ

باسی لەبەرکردنى شەڕواڵ

٧٠٣. عَنْ سُوَيْدِ بْنِ قَيْسٍ h قَالَ: أَتَانَا النَّبِيُّ فَسَاوَمَنَا سَرَاوِيلَ.

سوەیدى کوڕى قەیس h دەڵێت: پێغەمبەر تەشریفى هێنا بۆلامان مامەڵەى شەڕواڵى لێ کردین.

بَابُ الْعِمَامَةِ السَّوْدَاءِ

باسی مێزەرى ڕەش

٧٠٤. عَنْ جَعْفَرِ بْنِ عَمْرِو بْنِ حُرَيْثٍ، عَنْ أَبِيه h قَالَ: رَأَيْتُ النَّبِيَّ يَخْطُبُ عَلَى الْمِنْبَرِ، وَعَلَيْه عِمَامَةٌ سَوْدَاءُ.

جەعفەرى کوڕى عەمرى کوڕى حوڕەیس لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویه‌تی: بینیومە کە پێغەمبەر لەسەر دوانگە وتارى فەرمووە و مێزەرى ڕەشى لەسەر بووە.

بَابُ إِرْخَاءِ الْعِمَامَةِ بَيْنَ الْكَتِفَيْنِ

باسی بەردانەوەى لکى مێزەر بەنێوان شانەکاندا

٧٠٥. عَنْ جَعْفَرِ بْنِ عَمْرِو بْنِ حُرَيْثٍ، عَنْ أَبِيه h قَالَ: كَأَنِّي أَنْظُرُ إِلَى رَسُولِ اللَّه وَعَلَيْه عِمَامَةٌ سَوْدَاءُ قَدْ أَرْخَى طَرَفَيْها بَيْنَ كَتِفَيْه.

جەعفەرى کوڕى عەمرى کوڕى حوڕەیس لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویه‌تی: وەکوو ئێستا چاوم لە پێغەمبەرى خوا بێت وایە کە مێزەرێکى ڕەشى لەسەر بوو لکەکانى بەنێوان شانیدا شۆڕ کردبوونەوە.

بَابُ كَرَاهيَةِ لُبْسِ الْحَرِيرِ

باسی ناپەسندى لەبەرکردنى ئاوریشم (حەریر)

٧٠٦. عَنِ الْبَرَاءِ h قَالَ: نَهى رَسُولُ اللَّه عَنِ الدِّيبَاجِ، وَالْحَرِيرِ، وَالْإِسْتَبْرَقِ.

بەڕاء h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا نەهى کردووە لە پۆشینى ئاوریشم و ئەوەشى کە لێى دروست دەکرێت (جا بە هەر ناوێکەوە بێت).

بَابُ مَنْ رُخِّصَ لَه فِي لُبْسِ الْحَرِيرِ

باسی ئەوانەى ڕێیان پێ دراوە ئاوریشم بپۆشن

٧٠٧. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه رَخَّصَ لِلزُّبَيْرِ بْنِ الْعَوَّامِ، وَلِعَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عَوْفٍ k، فِي قَمِيصَيْنِ مِنْ حَرِيرٍ مِنْ وَجَعٍ كَانَ بِهمَا حِكَّةٍ.

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا مۆڵەتى بە زوبەیرى کوڕى عەوام و عەبدوڕڕەحمانى کوڕى عەوف k دا بۆ دوو کراسى ئاوریشم (کە لەبەرى بکەن)، لەبەر ئەو ئازارەى کە هەیانبوو، کە بریتی بوو لە خروو (واتە: خروویان لە جەستەدا بوو).

بَابُ لُبْسِ الْحَرِيرِ وَالذَّهبِ لِلنِّسَاءِ

باسی لەبەرکردنى ئاوریشم و زێڕ بۆ ئافرەتان

٧٠٨. عَنْ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ h يَقُولُ: أَخَذَ رَسُولُ اللَّه حَرِيرًا بِشِمَالِه، وَذَهبًا بِيَمِينِه، ثُمَّ رَفَعَ بِهمَا يَدَيْه، فَقَالَ: «إِنَّ هذَيْنِ حَرَامٌ عَلَى ذُكُورِ أُمَّتِي، حِلٌّ لِإِنَاثِهمْ».

عەلى کوڕى ئەبو تالیب h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا پارچە ئاوریشمێکى بە دەستى چەپەوە گرتبوو زێڕیشى بە دەستى ڕاست، پاشان بەرزى کردن و فەرمووى: «ئەو دوو شتە (ئاوریشم و زێڕ) بۆ نێرینەى ئوممەتەکەم حەرامن و بۆ ڕەگەزى مێیینە حەڵاڵن».

بَابُ لُبْسِ الْأَحْمَرِ لِلرِّجَالِ

باسی پۆشینى ڕەنگى سوور بۆ پیاوان

٧٠٩. عَنِ الْبَرَاءِ h قَالَ: مَا رَأَيْتُ أَجْمَلَ مِنْ رَسُولِ اللَّه مُتَرَجِّلًا فِي حُلَّةٍ حَمْرَاءَ.

بەڕاء h دەڵێت: هیچ کەسێکم نەبینیوە جوانتر بێت لە پێغەمبەرى خوا کاتێک پۆشاکى سوور و ڕەشى لەبەر دەکرد و سەرى شانە دەکرد.

بَابُ لُبْسِ النِّعَالِ وَخَلْعِها

باسی لەپێکردنى نەعل و لەپێكردنەوەیان

٧١٠. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِذَا انْتَعَلَ أَحَدُكُمْ فَلْيَبْدَأْ بِالْيُمْنَى، وَإِذَا خَلَعَ فَلْيَبْدَأْ بِالْيُسْرَى».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەگەر هەر یەکێکتان نەعلى لەبەر کرد با بە لاى ڕاست دەست پێ بکات، وە ئەگەر داشیکەند با بەلاى چەپ دەست پێ بکات».

بَابُ الْخِضَابِ بِالْحِنَّاءِ

باسی ڕەنگکردن بە خەنە

٧١١. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ أَحْسَنَ مَا غَيَّرْتُمْ بِه الشَّيْبَ الْحِنَّاءُ وَالْكَتَمُ».

ئەبو زەڕ h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «باشترین و جوانترین شتێک کە ڕەنگى (مووى سپی) پیریتانى پێ بگۆڕن، ڕەنگى خەنە و وسمەیە».

بَابُ مَنْ تَرَكَ الْخِضَابَ

باسی ئەو کەسەى کە سەر و ڕیشى ڕەنگ ناکات

٧١٢. عَنْ أَبِي جُحَيْفَةَ h قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّه هذِه مِنْه بَيْضَاءُ. يَعْنِي عَنْفَقَتَه.

ئەبو جوحەیفە h دەڵێت: بینیومە کە پێغەمبەرى خوا ژێر لێوى خوارەوەى ڕەنگى سپى بوو.

بَابُ كَرَاهيَةِ كَثْرَةِ الشَّعَرِ

باسی ناپەسندى پرچى زۆر درێژ

٧١٣. عَنْ وَائِلِ بْنِ حُجْرٍ h قَالَ: رَآنِي النَّبِيُّ وَلِي شَعَرٌ طَوِيلٌ فَقَالَ:«ذُبَابٌ، ذُبَابٌ»، فَانْطَلَقْتُ فَأَخَذْتُه، فَرَآنِيَ النَّبِيُّ فَقَالَ: «إِنِّي لَمْ أَعْنِكَ، وَهذَا أَحْسَنُ».

وائیلى کوڕى حوجر h دەڵێت: کە پرچم زۆر درێژ بوو پێغەمبەر منى بینى و فەرمووى: «شوومە، شوومە»، منیش چووم کورتم کردەوە، ئینجا پێغەمبەر منى بینیەوە و فەرمووى: «بێگومان من مەبەستم تۆ نەبوو، بەڵام ئەوەیان جوانتر و چاکترە».

بَابُ النَّهيِ عَنِ الْقَزَعِ

باسی نەهیکردن لە تاشینى هەندێکى پرچ و هێشتنەوەى ئەوی دیكه‌

٧١٤. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: نَهى رَسُولُ اللَّه عَنِ الْقَزَعِ، قَالَ: وَمَا الْقَزَعُ؟ قَالَ: أَنْ يُحْلَقَ مِنْ رَأْسِ الصَّبِيِّ مَكَانٌ وَيُتْرَكَ مَكَانٌ.

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا نەهى کردووە لە قەزەع، ڕاوى لێى پرسى و گوتى: قەزەع چییە؟ گوتى: قەزەع ئەوەیە کە بەشێکى پرچى سەرى منداڵ بتاشیت و بەشێکى بهێڵیتەوە.

بَابُ التَّخَتُّمِ بِالْيَمِينِ

باسی ئەنگوستیلە کردنە دەستى ڕاست

٧١٥. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ جَعْفَرٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يَتَخَتَّمُ فِي يَمِينِه.

عەبدوڵڵاى کوڕى جەعفەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر ئەنگوستیلەى دەکردە دەستى ڕاستى.

بَابُ التَّخَتُّمِ فِي الْإِبْهامِ

باسی ئەنگوستیلە کردنە پەنجە گەورە

٧١٦. عَنْ عَلِيٍّ h قَالَ: نَهانِي رَسُولُ اللَّه أَنْ أَتَخَتَّمَ فِي هذِه وَفِي هذِه، يَعْنِي الْخِنْصَرَ وَالْإِبْهامَ.

عەلی h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا نەهى لێ کردووم کە ئەنگوستیلە بکەمە ئەو پەنجە و ئەو پەنجەیان، واتە: پەنجە تووتە و پەنجە گەورە.