كِتَابُ الْأَشْرِبَةِ

په‌رتووكی خواردنه‌وه‌كان

بَابُ الْخَمْرُ مِفْتَاحُ كُلِّ شَرّ

باسی ئەوەى کە عارەق کلیلى هەموو خراپەیەکە

٦٦٢. عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ h قَالَ: أَوْصَانِي خَلِيلِي : «لَا تَشْرَبِ الْخَمْرَ، فَإِنَّها مِفْتَاحُ كُلِّ شَرٍّ».

ئەبو دەڕداء h دەڵێت: خۆشەویستەکەم وەسییەتى بۆ کردم: «سەرخۆشکەرەکان مەخۆرەوە، چونکە ئەوانە کلیلى دەرگاى هەموو خراپەیەکن».

بَابُ مَنْ شَرِبَ الْخَمْرَ لَمْ تُقْبَلْ لَه صَلَاةٌ

باسی ئەوەی كە هەر کەسێك شەڕاب بخواتەوە نوێژى وەرناگیرێت

٦٦٣. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ شَرِبَ الْخَمْرَ وَسَكِرَ، لَمْ تُقْبَلْ لَه صَلَاةٌ أَرْبَعِينَ صَبَاحًا، وَإِنْ مَاتَ دَخَلَ النَّارَ، فَإِنْ تَابَ تَابَ اللَّه عَلَيْه، وَإِنْ عَادَ، فَشَرِبَ، فَسَكِرَ، لَمْ تُقْبَلْ لَه صَلَاةٌ أَرْبَعِينَ صَبَاحًا، فَإِنْ مَاتَ دَخَلَ النَّارَ، فَإِنْ تَابَ، تَابَ اللَّه عَلَيْه، وَإِنْ عَادَ، فَشَرِبَ، فَسَكِرَ، لَمْ تُقْبَلْ لَه صَلَاةٌ أَرْبَعِينَ صَبَاحًا، فَإِنْ مَاتَ دَخَلَ النَّارَ، فَإِنْ تَابَ تَابَ اللَّه عَلَيْه، وَإِنْ عَادَ، كَانَ حَقًّا عَلَى اللَّه، أَنْ يَسْقِيَه مِنْ رَدَغَةِ الْخَبَالِ، يَوْمَ الْقِيَامَةِ»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّه وَمَا رَدَغَةُ الْخَبَالِ؟ قَالَ: «عُصَارَةُ أَهلِ النَّارِ».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک شەڕاب بخواتەوە و سەرخۆش بێ ئەوە چل ڕۆژ نوێژى گیرا نابێت، ئەگەر مردیش دەچێتە دۆزەخ، جا ئەگەر تەوبەى کرد خوا تەوبەى وەردەگرێت، ئەگەر گەڕایەوە سەر خواردنەوە و سەرخۆش بوو ئەوە چل ڕۆژ نوێژى وەرناگیرێت و ئەگەر بمرێت دەچێتە نێو ئاگر، جا ئەگەر تەوبەى کرد ئەوە خوا تەوبەى وەردەگرێت، ئەگەر گەڕایەوە و خواردیەوە و سەرخۆش بوو ئەوە چل ڕۆژ نوێژەکانى وەرناگیرێت و ئەگەر مرد ئەوە دەچێتە نێو ئاگر، خۆ ئەگەر تەوبەى کرد ئەوە خوا تەوبەکەى لێ وەردەگرێت، ئەگەر (بۆ جارى چوارەم) گەڕایەوە (خواردیەوە و سەرخۆش بوو) ئەوە هەقى خۆیەتى کە خوا لە قیامەتدا لە جۆگەلەى کێم و زوخاوى خەڵکى دۆزەخ خواردنەوەى بداتێ»، گوتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا (ردغة الخبال) چییە؟ فەرمووى: «کێم و زوخاوى خەڵکى نێو ئاگرە».

بَابُ مَا يَكُونُ مِنْه الْخَمْرُ

باسی ئەو شتەى شەڕابى لێ دروست دەکرێت

٦٦٤. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «الْخَمْرُ مِنْ هاتَيْنِ الشَّجَرَتَيْنِ: النَّخْلَةِ، وَالْعِنَبَةِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «شەڕاب لە (بەرهەمى) ئەو دوو دارە دروست دەکرێت: خورما و ترێ».

بَابُ لُعِنَتِ الْخَمْرُ عَلَى عَشَرَةِ أَوْجُه

باسی شەڕاب دەبێتە هۆکار بۆ نەفرەتکردن لە دە ڕووەوە

٦٦٥. عَنْ ابْنِ عُمَرَ k يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لُعِنَتِ الْخَمْرُ عَلَى عَشَرَةِ أَوْجُه: بِعَيْنِها، وَعَاصِرِها، وَمُعْتَصِرِها، وَبَائِعِها، وَمُبْتَاعِها، وَحَامِلِها، وَالْمَحْمُولَةِ إِلَيْه، وَآكِلِ ثَمَنِها، وَشَارِبِها، وَسَاقِيها».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «نەفرەت لە شەڕاب کراوە لە دە ڕووەوە: لە خودى خۆى، لە ئەو کەسەى دەیگوشێت، ئەوەشى داوای دەکات بۆ خۆی یان غەیری خۆی تا بۆى دروست بکرێت، ئەوەى دەیفرۆشێت، ئەوەى دەیکڕێت، ئەوەى دەیگوازێتەوە، ئەوەى بۆى دەگوازرێتەوە، ئەوەى پارەکەى دەخوات، ئەوەى دەیخواتەوە، ئەوەشى دەیگێڕێت».

بَابُ الْخَمْرِ يُسَمُّونَها بِغَيْرِ اسْمِها

باسی ئەوەى کە ناوى عارەق دەگۆڕن تاکوو حوکمەکەى بگۆڕن

٦٦٦. عَنْ أَبِي أُمَامَةَ الْبَاهلِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا تَذْهبُ اللَّيَالِي وَالْأَيَّامُ، حَتَّى تَشْرَبَ فِيها، طَائِفَةٌ مِنْ أُمَّتِي الْخَمْرَ، يُسَمُّونَها بِغَيْرِ اسْمِها»

ئەبو ئومامەى باهیلی h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «شەو و ڕۆژ کۆتاییان پێ نایەت هەتاکوو كۆمەڵێک لە ئوممەتى من شەڕاب دەخۆنەوە و ناوێکى دیکەى لێ دەنێن».

بَابُ كُلُّ مُسْكِرٍ حَرَامٌ

باسی هەموو سەرخۆشکەرێک حەرامە

٦٦٧. عَنْ عَائِشَةَ i تَبْلُغُ بِه النَّبِيَّ قَالَ: «كُلُّ شَرَابٍ أَسْكَرَ، فَهوَ حَرَامٌ».

عائیشە i پێى گەیشتوە لە پێغەمبەرەوە فەرموویەتى: «هەر خواردنەوەیەک کە مرۆڤ سەرخۆش بکات حەرام و قەدەغەیە».

بَابُ مَا أَسْكَرَ كَثِيرُه فَقَلِيلُه حَرَامٌ

باسی ئەوەى هەر شتێك زۆرەکەى سەرخۆشکەر بێت کەمەکەشى حەرامە

٦٦٨. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «مَا أَسْكَرَ كَثِيرُه، فَقَلِيلُه حَرَامٌ».

جابیرى کوڕى عەبدوڵڵا k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەوەى کە زۆرەکەى مرۆڤ سەرخۆش بکات کەمەکەشى حەرامە».

بَابُ تَخْمِيرِ الْإِنَاءِ

باسی داپۆشینى دەفر و قاپەکان

٦٦٩. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه k: عَنْ رَسُولِ اللَّه أَنَّه قَالَ: «غَطُّوا الْإِنَاءَ، وَأَوْكُوا السِّقَاءَ، وَأَطْفِئُوا السِّرَاجَ، وَأَغْلِقُوا الْبَابَ، فَإِنَّ الشَّيْطَانَ لَا يَحُلُّ سِقَاءً، وَلَا يَفْتَحُ بَابًا، وَلَا يَكْشِفُ إِنَاءً، فَإِنْ لَمْ يَجِدْ أَحَدُكُمْ، إِلَّا أَنْ يَعْرُضَ عَلَى إِنَائِه عُودًا، وَيَذْكُرَ اسْمَ اللَّه، فَلْيَفْعَلْ، فَإِنَّ الْفُوَيْسِقَةَ تُضْرِمُ، عَلَى أَهلِ الْبَيْتِ بَيْتَهمْ».

جابیرى کوڕى عەبدوڵڵا k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «دەفر و قاپەکان دابپۆشن، کوندە و مەشکەکانتان سەر ببەستن، چراکان بکوژێننەوە، دەرگاکان دابخەن، چونکە بەڕاستى شەیتان سەرى کوندە و مەشکە ناکاتەوە، وە دەرگا ناکاتەوە (کە داخراو بێت)، وە سەرى دەفر و قاپ لانادات، جا ئەگەر تەنها دارێکت دەست کەوت کە بەسەر قاپەکەت یان دەفرەکەتى ڕابێڵى بۆ سەرداپۆشین، ئەوە وا بکە و ناوى خواى بەسەردا بخوێنە، چونکە بێگومان ئەو جڕوجانەوەرانەى لە کونەکانیان دێنە دەرەوە (وەکوو مشک و جرج) ئەوانە ئاگر بەردەدەنە ماڵ و خانووى خەڵک (بۆیە شەوانە کاتى خەوتن چرا بکوژێنرێتەوە باشترە)».

بَابُ الشُّرْبِ فِي آنِيَةِ الْفِضَّةِ

باسی خواردنەوە بە دەفرى زیو

٦٧٠. عَنْ حُذَيْفَةَ h قَالَ: نَهى رَسُولُ اللَّه عَنِ الشُّرْبِ، فِي آنِيَةِ الذَّهبِ، وَالْفِضَّةِ، وَقَالَ: «هيَ لَهمْ فِي الدُّنْيَا، وَهيَ لَكُمْ فِي الْآخِرَةِ».

حوزەیفە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا نەهى کردووە لەوەى کە بە دەفرى زێڕ و زیو بخورێتەوە، فەرموویەتى: «خواردنەوە بە زێڕ و زیو لە دونیادا بۆ کافرەکانە و لە قیامەتیشدا بۆ ئێوەیە».

٦٧١. عَنْ عَائِشَةَ i: عَنْ رَسُولِ اللَّه قَالَ: «مَنْ شَرِبَ فِي إِنَاءِ فِضَّةٍ، فَكَأَنَّمَا يُجَرْجِرُ فِي بَطْنِه، نَارَ جَهنَّمَ».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک بە دەفرى زیو بخواتەوە، ئەوە وەکوو ئەوە وایە خوڕەخوڕى ئاگرى دۆزەخ بچێتە نێو گەدەیەوە».

بَابُ الشُّرْبِ مِنْ فِي السِّقَاءِ

باسی خواردنەوە لە دەمى کوندەوە

٦٧٢. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه : نَهى أَنْ يُشْرَبَ، مِنْ فَمِ السِّقَاءِ.

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا نەهى کردووە لە دەمى کوندەوە ڕاستەوخۆ ئاو بخورێتەوە.

بَابٌ: إِذَا شَرِبَ أَعْطَى الْأَيْمَنَ فَالْأَيْمَنَ

باسێك: ئەگەر ئاو خورایه‌وە لە دەستی ڕاستەوە دەست پێ دەكرێت

٦٧٣. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه أُتِيَ بِلَبَنٍ قَدْ شِيبَ بِمَاءٍ، وَعَنْ يَمِينِه أَعْرَابِيٌّ، وَعَنْ يَسَارِه أَبُو بَكْرٍ h، فَشَرِبَ ثُمَّ أَعْطَى الْأَعْرَابِيَّ، وَقَالَ: «الْأَيْمَنُ فَالْأَيْمَنُ».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەگێڕێتەوە: شیر هێنرا بۆ پێغەمبەرى خوا کە ئاوى لەگەڵ تێکەڵ کرابوو، وە لاى ڕاستى پێغەمبەر دەشتەکییەک بوو لاى چەپیشى ئەبو بەکر h بوو، (پێغەمبەر ) لە شیرەکەى خواردەوە، پاشان داى بە دەشتەکییەکە و فەرمووى: «لە ڕاستەوە بۆ ڕاست (واتە: لەلاى ڕاستەوە دەستى پێ کرد)».

بَابُ التَّنَفُّسِ فِي الْإِنَاءِ

باسی هەناسەدان له‌نێو دەفردا

٦٧٤. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِذَا شَرِبَ أَحَدُكُمْ، فَلَا يَتَنَفَّسْ فِي الْإِنَاءِ، فَإِذَا أَرَادَ أَنْ يَعُودَ، فَلْيُنَحِّ الْإِنَاءَ، ثُمَّ لِيَعُدْ إِنْ كَانَ يُرِيدُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەگەر یەکێکتان شتێکى خواردەوە، ئەوە با له‌نێو قاپەکەدا هەناسە نەدات، ئەگەر ویستى دواى هەناسەدان زیاتر بخواتەوە، با قاپەکە لابدات و هەناسە بدات، ئینجا ئەگەر ویستى با بگەڕێتەوە سەر خواردنەوەى نێو قاپەکە».

بَابُ سَاقِي الْقَوْمِ آخِرُهمْ شُرْبًا

باسی ئاوگێڕی کۆمەڵێک دوایین کەس ئاو دەخواتەوە

٦٧٥. عَنْ أَبِي قَتَادَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «سَاقِي الْقَوْمِ، آخِرُهمْ شُرْبًا».

ئەبو قەتادە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەو کەسەى ئاو دەدات بە خەڵک و ئاو دەگێڕێت، کۆتا کەسە ئاو دەخواتەوە».