كِتَابُ الْفِتَنِ

په‌رتووكی ئاشووب و ئاژاوه‌

بَابُ حُرْمَةِ دَمِ الْمُؤْمِنِ وَمَالِه

باسی پارێزراویى خوێن و ماڵى بڕوادار

٧٨٤. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه ، فِي حَجَّةِ الْوَدَاعِ: «أَلَا إِنَّ أَحْرَمَ الْأَيَّامِ يَوْمُكُمْ هذَا، أَلَا وَإِنَّ أَحْرَمَ الشُّهورِ شَهرُكُمْ هذَا، أَلَا وَإِنَّ أَحْرَمَ الْبَلَدِ بَلَدُكُمْ هذَا، أَلَا وَإِنَّ دِمَاءَكُمْ وَأَمْوَالَكُمْ عَلَيْكُمْ حَرَامٌ، كَحُرْمَةِ يَوْمِكُمْ هذَا، فِي شَهرِكُمْ هذَا، فِي بَلَدِكُمْ هذَا، أَلَا هلْ بَلَّغْتُ؟»، قَالُوا: نَعَمْ، قَالَ: «اللَّهمَّ اشْهدْ».

ئەبو سەعید h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا لە حەجى ماڵئاواییدا فەرمووی: «ئاگادار بن لە حەرامترین ڕۆژەکان ئەمڕۆتانە، وریا بن لە حەرامترین مانگەکانتان ئەم مانگەتانە، ئاگادار بن لە حەرامترین شارەکانتان ئەم شارەیە، وریا بن کە خوێن و ماڵتان بۆ یەکدى حەرامە، وەکوو حەرامى ئەو ڕۆژەتان لەو مانەگەتاندا و لەو شارەتاندا، (پاشان فەرمووى:) ئایا گەیاندم؟»، گوتیان: بەڵێ، فەرمووى: «خوایە شایەت بە».

٧٨٥. عَنْ فَضَالَةَ بْنِ عُبَيْدٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «الْمُؤْمِنُ مَنْ أَمِنَه النَّاسُ عَلَى أَمْوَالِهمْ وَأَنْفُسِهمْ، وَالْمُهاجِرُ مَنْ هجَرَ الْخَطَايَا وَالذُّنُوبَ».

فەزالەى کوڕى عوبەید h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «بڕوادار ئەو کەسەیە خەڵکى بۆ ماڵ و نەفسى خۆیان لێى دڵنیا بن، كۆچكەر ئەو کەسەیە کە وازی هێناوە لە گوناهـ و تاوانكردن».

بَابُ النَّهيِ عَنِ النُّهبَةِ

باسی ڕێگریکردن لە شتفڕاندن

٧٨٦. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «لَا يَزْنِي الزَّانِي حِينَ يَزْنِي وَهوَ مُؤْمِنٌ، وَلَا يَشْرَبُ الْخَمْرَ حِينَ يَشْرَبُها وَهوَ مُؤْمِنٌ، وَلَا يَسْرِقُ السَّارِقُ حِينَ يَسْرِقُ وَهوَ مُؤْمِنٌ، وَلَا يَنْتَهبُ نُهبَةً يَرْفَعُ النَّاسُ إِلَيْه أَبْصَارَهمْ حِينَ يَنْتَهبُها وَهوَ مُؤْمِنٌ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «زیناکار لەکاتى زیناکردندا ئیمانى نییە، شەڕابخۆر لە کاتى شەڕابخواردنەوەدا ئیمانى نییە، وە دز لە کاتى دزیکردندا ئیمانى نییە، ئەو کەسەشى کە بەئاشکرا شت دەفڕێنێ و لە کاتى شت فڕاندنەکەیدا خەڵکى چاویان لێیەتى و دەیبینن ئیمانى نییە».

بَابُ سِبَابُ الْمُسْلِمِ فُسُوقٌ، وَقِتَالُه كُفْرٌ

باسی جنێودان بە موسوڵمان دەرچوونە لە فەرمانى خوا و شەڕ لەگەڵکردنیشى کوفرە

٧٨٧. عَنِ ابْنِ مَسْعُودٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «سِبَابُ الْمُسْلِمِ فُسُوقٌ، وَقِتَالُه كُفْرٌ».

ئیبن مەسعود h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «جنێودان بە موسوڵمان دەرچوونە لە فەرمانى خوا و شەڕ لەگەڵکردنیشى کوفرە».

بَابُ التَّثَبُّتِ فِي الْفِتْنَةِ

باسی دامەزراوى لە کاتى بەڵا و فیتنەدا

٧٨٨. عَنْ أَبِي مُوسَى الْأَشْعَرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ بَيْنَ يَدَيِ السَّاعَةِ فِتَنًا كَقِطَعِ اللَّيْلِ الْمُظْلِمِ، يُصْبِحُ الرَّجُلُ فِيها مُؤْمِنًا، وَيُمْسِي كَافِرًا، وَيُمْسِي مُؤْمِنًا، وَيُصْبِحُ كَافِرًا، الْقَاعِدُ فِيها خَيْرٌ مِنَ الْقَائِمِ، وَالْقَائِمُ فِيها خَيْرٌ مِنَ الْمَاشِي، وَالْمَاشِي فِيها خَيْرٌ مِنَ السَّاعِي، فَكَسِّرُوا قِسِيَّكُمْ، وَقَطِّعُوا أَوْتَارَكُمْ، وَاضْرِبُوا بِسُيُوفِكُمُ الْحِجَارَةَ، فَإِنْ دُخِلَ عَلَى أَحَدِكُمْ، فَلْيَكُنْ كَخَيْرِ ابْنَيْ آدَمَ».

ئەبو مووساى ئەشعەری h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەڕاستى بەر لە هاتنى قیامەت بە ماوەیەکى کەم فیتنە و ئاژاوەیێك بەرپا دەبێت وەک شەوەزەنگ دونیا تاریک دەبێت، پیاو هەیە بەیانى موسوڵمانە و ئێوارە کافرە، وە هەیە ئێوارە موسوڵمانە و بەیانى کافرە، ئەو کەسەى لەو کاتەدا دانیشتووە چاکترە لەوەى کە بەپێوەیە، وە ئەو کەسەى کە لەو کاتەدا بەپێوەیە چاکترە لەوەى کە ڕێ دەکات، وە ئەو کەسەى کە لەو کاتەدا ڕێ دەکات چاکترە لەوەى کە هەوڵ دەدات (بۆ هەڵگیرساندنى و دەستى تێدا هەیە)، جا تیروکەوانەکانتان بشکێنن و ژێى کەوانەکانتان بپسێنن و بە شمشێرەکانتان لە بەرد بدەن (بۆئەوەى کوول ببن یان بشکێن)، جا ئەگەر کەسێ هاتە نێو ماڵى یەکێکتانەوە و هێرشى بۆ هێنا و ویستى بیکوژێت، ئەوە با وەک چاکترینى هەردوو کوڕەکەى ئادەم بێت».

بَابٌ إِذَا الْتَقَى الْمُسْلِمَانِ بِسَيْفَيْهمَا

باسی ئەوەى کە دوو موسوڵمان بە شمشێرەکانیان بەرەوڕووى یەکدی ببنەوە

٧٨٩. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَا مِنْ مُسْلِمَيْنِ الْتَقَيَا بِأَسْيَافِهمَا، إِلَّا كَانَ الْقَاتِلُ وَالْمَقْتُولُ فِي النَّارِ».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر دوو موسوڵمانێک کە بە شمشێرەکانیان ڕووبەڕووى یەکدی دەبنەوە ئەوە بکوژ و کوژراوەکە هەردووکیان لە ئاگردان».

بَابُ كَفِّ اللِّسَانِ فِي الْفِتْنَةِ

باسی پاراستنى زمان لە کاتى فیتنە و ئاژاوەدا

٧٩٠. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «تَكُونُ فِتْنَةٌ تَسْتَنْظِفُ الْعَرَبَ قَتْلَاها فِي النَّارِ، اللِّسَانُ فِيها أَشَدُّ مِنْ وَقْعِ السَّيْفِ».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمڕ k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «فیتنە و ئاژاوەیەک بەرپا دەبێت عەرەب دەفەوتێن، کوژراوەکانى ئەو فیتنە و ئاژاوەیە لە ئاگردان، زمان تێیدا لە شمشێروەشاندن کاریگەرترە».

٧٩١. عَنْ أَبِي الشَّعْثَاءِ h قَالَ: قِيلَ لِابْنِ عُمَرَ k: إِنَّا نَدْخُلُ عَلَى أُمَرَائِنَا فَنَقُولُ الْقَوْلَ: فَإِذَا خَرَجْنَا قُلْنَا غَيْرَه، قَالَ: كُنَّا نَعُدُّ ذَلِكَ عَلَى عَهدِ رَسُولِ اللَّه ، النِّفَاقَ.

ئەبو شەعساء h دەڵێت: بە ئیبن عومەر k گوترا: ئێمە کاتێك دەچینە لاى کاربەدەستەکانمان قسەیەک دەکەین و کاتێك دێینە دەرەوە قسەیەکى دیكه‌ دەکەین، (ئیبن عومەر k) گوتى: ئێمە لە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا ئەوەمان بە دووڕوویی هەژمار دەکرد.

بَابُ الْعُزْلَةِ

باسی دوورەپەرێزى

٧٩٢. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h: أَنَّ رَجُلًا أَتَى النَّبِيَّ ، فَقَالَ: أَيُّ النَّاسِ أَفْضَلُ؟ قَالَ: «رَجُلٌ مُجَاهدٌ فِي سَبِيلِ اللَّه بِنَفْسِه، وَمَالِه»، قَالَ: ثُمَّ مَنْ؟ قَالَ:«ثُمَّ امْرُؤٌ فِي شِعْبٍ مِنَ الشِّعَابِ، يَعْبُدُ اللَّه b، وَيَدَعُ النَّاسَ مِنْ شَرِّه».

ئەبو سەعیدى خودری h دەگێڕێتەوە: پیاوێک هاتە خزمەت پێغەمبەر و گوتى: چاکترین کەس کێیە؟ فەرمووى: «کەسێکە لەپێناوى خوا بە سەر و ماڵى جیهاد بکات»، گوتى: لەپاش ئەو؟ فەرمووى: «پاشان مرۆڤێک کە لە شیوێک لە شیوەکاندا خوا b بپەرستێت، خۆى بەدوور بگرێت لە خراپەکردن لەگەڵ خەڵکى».

٧٩٣. عَنْ حُذَيْفَةَ بْنَ الْيَمَانِ k يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «يَكُونُ دُعَاةٌ عَلَى أَبْوَابِ جَهنَّمَ، مَنْ أَجَابَهمْ إِلَيْها قَذَفُوه فِيها»، قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّه صِفْهمْ لَنَا، قَالَ: «همْ قَوْمٌ مِنْ جِلْدَتِنَا يَتَكَلَّمُونَ بِأَلْسِنَتِنَا»، قُلْتُ: فَمَا تَأْمُرُنِي إِنْ أَدْرَكَنِي ذَلِكَ؟ قَالَ: «فَالْزَمْ جَمَاعَةَ الْمُسْلِمِينَ، وَإِمَامَهمْ»، قُلْتُ: فَإِنْ لَمْ يَكُنْ لَهمْ جَمَاعَةٌ، وَلَا إِمَامٌ؟ قَالَ: «فَاعْتَزِلْ تِلْكَ الْفِرَقَ كُلَّها، وَلَوْ أَنْ تَعَضَّ بِأَصْلِ شَجَرَةٍ، حَتَّى يُدْرِكَكَ الْمَوْتُ، وَأَنْتَ كَذَلِكَ».

حوزەیفەى کوڕى یەمان k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بانگەوازکەرانێك پەیدا دەبن لە دەرگاى دۆزەخدا وەستاون، هەر کەسێك بەگوێیان بکات فڕێى دەدەنە نێوى»، گوتم: ئەى پێغەمبەرى خوا ناونیشانى ئەوانەمان پێ بفەرموو، فەرمووى: «بە ناو و شێوە لە خۆمانن، بە زمانى خۆمان دەدوێن»، گوتم: فەرمانى چیم پێ دەکەیت لە کاتێکدا کەوتمە ئەو سەردەمەوە؟ فەرمووى: «لایەنى کۆمەڵى موسوڵمانان و پێشەواى ئەوان بگرە»، گوتم: ئەگەر هیچ کۆمەڵ و پێشەوایەک نەبوو؟ فەرمووى: «ئەوە خۆت لە هەموو ئەو کۆمەڵانە بەدوور بگرە، ئەگەر قەپ بگرى بە ڕەگى دارێکدا و بۆخۆت لەوێ بمێنیتەوە تاوەکوو لەسەر ئەو حاڵەت مردن پێت دەگات».

٧٩٤. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا يُلْدَغُ الْمُؤْمِنُ مِنْ جُحْرٍ مَرَّتَيْنِ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بڕوادار دوو جار لە کونێکەوە ناگەزترێت».

بَابُ الْوُقُوفِ عِنْدَ الشُّبُهاتِ

باسی هەڵوەستەکردن لەو شتانەى کە گومانیان تێدایە

٧٩٥. عَنْ مَعْقِلِ بْنِ يَسَارٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «الْعِبَادَةُ فِي الْهرْجِ، كَهجْرَةٍ إِلَيَّ».

مەعقیلى کوڕى یەسار h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «خواپەرستى لە ڕۆژانى ئاژاوە و فیتنەدا وەکوو کۆچکردنە بۆلاى من».

بَابُ افْتِرَاقِ الْأُمَمِ

باسی پارچە پارچەبوونى ئوممەتەکان

٧٩٦. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «تَفَرَّقَتِ الْيَهودُ عَلَى إِحْدَى وَسَبْعِينَ فِرْقَةً، وَتَفْتَرِقُ أُمَّتِي عَلَى ثَلَاثٍ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «جوولەکە بوون بە حەفتا و یەک لق و پارچە، ئوممەتى منیش دەبن بە حەفتا و سێ لق و پارچە».

٧٩٧. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَتَتَّبِعُنَّ سُنَنَ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ بَاعًا بِبَاعٍ، وَذِرَاعًا بِذِرَاعٍ، وَشِبْرًا بِشِبْرٍ، حَتَّى لَوْ دَخَلُوا فِي جُحْرِ ضَبٍّ لَدَخَلْتُمْ فِيه»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّه الْيَهودُ، وَالنَّصَارَى؟ قَالَ: «فَمَنْ إِذًا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەڕاستى ئێوە باڵ بە باڵ و بست بە بست شوێن ڕێبازى ئەوانەى پێش خۆتان دەکەون، تاوەکوو ئەگەر بچنە نێو کونى بزنمژەشەوە ئێوەش دەچنە نێوى»، گوتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا ئەوانە جوولەکە و مەسیحییەکانن؟ فەرمووى: «ئەى ئەگەر ئەوان نەبن کێن!».

🖍   تێبینی:

(باع): بەئەندازەى درێژى هەردوو باڵە. (ذراع): بەئەندازەى درێژى باڵێکە.

بَابُ فِتْنَةِ النِّسَاءِ

باسی ئاشووبی ئافرەتان

٧٩٨. عَنْ أُسَامَةَ بْنِ زَيْدٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَا أَدَعُ بَعْدِي فِتْنَةً أَضَرَّ عَلَى الرِّجَالِ مِنَ النِّسَاءِ».

ئوسامەى کوڕى زەید k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «لەدواى خۆم هیچ تاقیکردنەوەیەک جێ ناهێڵم بەئەندازەى ئافرەت (ی ناباش) زیانبەخش بێت بۆ پیاوان».

بَابُ الْأَمْرِ بِالْمَعْرُوفِ وَالنَّهيِ عَنِ الْمُنْكَرِ

باسی فەرمانکردن بە چاکە و ڕێگریکردن لە خراپە

٧٩٩. عَنْ قَيْسِ بْنِ أَبِي حَازِمٍ h قَالَ: قَامَ أَبُو بَكْرٍ فَحَمِدَ اللَّه وَأَثْنَى عَلَيْه، ثُمَّ قَالَ: يَا أَيُّها النَّاسُ إِنَّكُمْ تَقْرَءُونَ هذِه الْآيَةَ: ﴿ يَا أَيُّها الَّذِينَ آمَنُوا عَلَيْكُمْ أَنْفُسَكُمْ لَا يَضُرُّكُمْ مَنْ ضَلَّ إِذَا اهتَدَيْتُمْ ﴾ المائدة: 105، وَإِنَّا سَمِعْنَا رَسُولَ اللَّه ، يَقُولُ: «إِنَّ النَّاسَ إِذَا رَأَوُا الْمُنْكَرَ لَا يُغَيِّرُونَه، أَوْشَكَ أَنْ يَعُمَّهمُ اللَّه بِعِقَابِه»، قَالَ أَبُو أُسَامَةَ مَرَّةً أُخْرَى: فَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه ، يَقُولُ.

قەیسى کوڕى ئەبو حازیم h دەڵێت: ئەبو بەکر هەستا (بۆ وتاردان) و سوپاس و ستاییشى خواى کرد و پاشان گوتى: ئەى خەڵکینە ئێوە ئەم ئایەتە دەخوێننەوە: ﴿ يَا أَيُّها الَّذِينَ آمَنُوا عَلَيْكُمْ أَنْفُسَكُمْ لَا يَضُرُّكُمْ مَنْ ضَلَّ إِذَا اهتَدَيْتُمْ ﴾، واتە: ئەی ئەوانەی بڕواتان هێناوە هۆشتان بەخۆتانەوە بێ زیانتان پێ ناگەیەنێت ئەوەی گومڕا بووە ئەگەر ئێوە لەسەر ڕێی ڕاست بن (ڕێگریکردن لە خراپە بەشێکە لە ڕێنموونی وەرگرتن). وە بێگومان ئێمە گوێمان لە پێغەمبەرى خوا بووە کە دەیفەرموو: «هەر کاتێك خەڵکى تاوان و خراپەیان بینى و ڕێگرییان لێ نەکرد، ئەوە نزیکە خوا سزایەکى گشتییان بۆ بنێرێت و سەرجەمیان گیرۆدە بکات». جارێکى دیكه‌ ئەبو ئوسامە گوتى: (ئەبو بەکر h گوتى:) بێگومان من گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو واى دەفەرموو.

٨٠٠. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «أَفْضَلُ الْجِهادِ كَلِمَةُ عَدْلٍ عِنْدَ سُلْطَانٍ جَائِرٍ».

ئەبو سەعیدى خودری h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «گەورەترین و باشترین جیهاد و تێکۆشان گوتنى قسەى هەق و ڕاستییە لەبەردەم دەسەڵاتدارى ستەمکاردا».

٨٠١. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h قَالَ: أَخْرَجَ مَرْوَانُ الْمِنْبَرَ فِي يَوْمِ عِيدٍ، فَبَدَأَ بِالْخُطْبَةِ قَبْلَ الصَّلَاةِ، فَقَالَ رَجُلٌ: يَا مَرْوَانُ خَالَفْتَ السُّنَّةَ، أَخْرَجْتَ الْمِنْبَرَ فِي هذَا الْيَوْمِ، وَلَمْ يَكُنْ يُخْرَجُ، وَبَدَأْتَ بِالْخُطْبَةِ قَبْلَ الصَّلَاةِ، وَلَمْ يَكُنْ يُبْدَأُ بِها، فَقَالَ أَبُو سَعِيدٍ h: أَمَّا هذَا فَقَدْ قَضَى مَا عَلَيْه، سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه ، يَقُولُ: «مَنْ رَأَى مِنْكُمْ مُنْكَرًا، فَاسْتَطَاعَ أَنْ يُغَيِّرَه بِيَدِه، فَلْيُغَيِّرْه بِيَدِه، فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ، فَبِلِسَانِه، فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ، فَبِقَلْبِه، وَذَلِكَ أَضْعَفُ الْإِيمَانِ».

ئەبو سەعیدى خودری h دەڵێت: مەڕوان لە ڕۆژى جەژندا مینبەرەکەى دەرکرد و پێش ئەوەى نوێژ بکات وتاری دا، جا پیاوێک گوتى: ئەى مەڕوان پێچەوانەى سوننەت جووڵایتەوە، (بەوەى کە) لەم ڕۆژەدا مینبەرەکەت دەرکرد و پێشتر دەرنەدەکرا، هەروەها پێش نوێژکردن دەستت کرد بە وتاردان کە لەمەوپێش بەوە دەست پێ نەدەکرا، ئینجا ئەبو سەعید h گوتى: بەڕاستى ئەو پیاوە ئەرکى سەرشانى خۆى بەجێ هێنا، گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «هەر یەکێك لە ئێوە شتێکى ناڕەواى بینى و دەیتوانى بە دەستى بیگۆڕێت، با بە دەست بیگۆڕێت و ڕێگرى لێ بکات، ئەگەر نەیتوانى با بە زمانى بیگۆڕێت، خۆ ئەگەر هەر نەیتوانى ئەوە با لە دڵى خۆیدا پێىناخۆش بێت، کە ئەوەش لاوازترینى ئیمانە».

بَابُ الْعُقُوبَاتِ

باسی سزاکان

٨٠٢. عَنْ أَبِي مُوسَى h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ اللَّه يُمْلِي لِلظَّالِمِ، فَإِذَا أَخَذَه، لَمْ يُفْلِتْه»، ثُمَّ قَرَأَ: «﴿ وَكَذَلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَى وَهيَ ظَالِمَةٌ إِنَّ أَخْذَه أَلِيمٌ شَدِيدٌ ﴾ هود: 102».

ئەبو مووسا h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەڕاستى خوا تا ماوەیەک مۆڵەتى ستەمکار دەدات، جا کاتێك گرتى و لەناوى برد ئیدی ڕزگارى نابێت»، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە: «﴿ وَكَذَلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَى وَهيَ ظَالِمَةٌ إِنَّ أَخْذَه أَلِيمٌ شَدِيدٌ ﴾، واتە: ئا بەو شێوەیەیه‌ سزادانی پەروەردگارت کاتێک خەڵکی شارەکان سزا دەدات لە کاتێکدا ستەمکار بوون، بەڕاستی تۆڵەسەندنی ئەو ئازاردەر و بەتینە».

بَابُ الصَّبْرِ عَلَى الْبَلَاءِ

باسی ئارامگرتن لەسەر بەڵا و ناخۆشى

٨٠٣. عَنْ سَعْدِ بْنِ أَبِي وَقَّاصٍ h قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّه أَيُّ النَّاسِ أَشَدُّ بَلَاءً؟ قَالَ: «الْأَنْبِيَاءُ، ثُمَّ الْأَمْثَلُ فَالْأَمْثَلُ، يُبْتَلَى الْعَبْدُ عَلَى حَسَبِ دِينِه، فَإِنْ كَانَ فِي دِينِه صُلْبًا، اشْتَدَّ بَلَاؤُه، وَإِنْ كَانَ فِي دِينِه رِقَّةٌ، ابْتُلِيَ عَلَى حَسَبِ دِينِه، فَمَا يَبْرَحُ الْبَلَاءُ بِالْعَبْدِ، حَتَّى يَتْرُكَه يَمْشِي عَلَى الْأَرْضِ، وَمَا عَلَيْه مِنْ خَطِيئَةٍ».

سەعدى کوڕى ئەبو وەققاص h دەڵێت: گوتم: ئەى پێغەمبەرى خوا ئەوانە کێن کە تووشى سەختترین بەڵا و تاقیکردنەوە دەبن؟ فەرمووى: «پێغەمبەران لەپاشدا شاییستەتر و شاییستەتر، هەر کەسێك بەگوێرەى دینداریى خۆى تاقی دەکرێتەوە و تووشى بەڵا و ناخۆشى دەبێت، جا ئەگەر دیندارییەکەى پتەو بوو تاقیکردنەوەکەى توندتر و گرانتر دەبێت، وە ئەگەر نەرمونیانى لە دیندارییەکەیدا هەبوو بەپێى ئەوە تاقی دەکرێتەوە، ئەو تاقیکردنەوانەش بەردەوام لە کۆڵى بەندە نابنەوە هەتاوەکوو واى لێ دێت بەسەر زەویدا دەڕوات و گوناهى نامێنێت».

٨٠٤. عَنْ عَبْدِ اللَّه h قَالَ: كَأَنِّي أَنْظُرُ إِلَى رَسُولِ اللَّه ، وَهوَ يَحْكِي نَبِيًّا مِنَ الْأَنْبِيَاءِ، ضَرَبَه قَوْمُه، وَهوَ يَمْسَحُ الدَّمَ عَنْ وَجْهه، وَيَقُولُ: «رَبِّ اغْفِرْ لِقَوْمِي فَإِنَّهمْ لَا يَعْلَمُونَ».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: وەکوو ئەوە وایە کە ئێستا سەیرى پێغەمبەرى خوا بکەم کە بەسەرهاتى پێغەمبەرێک لە پێغەمبەرەکانى دەگێڕایەوە کە گەلەکەى لێیان داوە ئەویش خوێنى ڕوخسارى پاک دەکردەوە و دەیفەرموو: «پەروەردگارا لە گەلەکەم خۆش بە، چونکە بەڕاستى ئەوان نازانن و تێنەگەیشتوون».

٨٠٥. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: لَمَّا كَانَ يَوْمُ أُحُدٍ كُسِرَتْ رَبَاعِيَةُ رَسُولِ اللَّه ، وَشُجَّ، فَجَعَلَ الدَّمُ يَسِيلُ عَلَى وَجْهه، وَجَعَلَ يَمْسَحُ الدَّمَ عَنْ وَجْهه، وَيَقُولُ: «كَيْفَ يُفْلِحُ قَوْمٌ خَضَبُوا وَجْه نَبِيِّهمْ بِالدَّمِ، وَهوَ يَدْعُوهمْ إِلَى اللَّه؟»، فَأَنْزَلَ اللَّه b: ﴿ لَيْسَ لَكَ مِنَ الْأَمْرِ شَيْءٌ ﴾ آل عمران: 128.

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: کاتێك کە ڕۆژى جەنگى ئوحود بوو پێغەمبەرى خوا ددانە چوارینەکەى شکا و سەرى بریندار بوو، جا خوێن بە دەموچاویدا دەهاتە خوارێ، ئەویش خوێنى دەموچاوى دەسڕى و دەیفەرموو: «چۆن گەلێک ڕزگاریان دەبێت کە ڕوومەتى پێغەمبەرەکەیان شەڵاڵ بکەن لە خوێندا، لە کاتێکدا کە ئەو بانگیان دەکات بۆلاى خوا؟»، ئینجا خوا b ئەو ئایەتەى دابەزاند: ﴿ لَيْسَ لَكَ مِنَ الْأَمْرِ شَيْءٌ ﴾، واتە: دەربارەی هەڵهاتووەکانی شەڕی ئوحود بە ڕاستی بەدەست تۆ نییە (ئەی موحەممەد) هیچ شتێک لەو کارەدا.

٨٠٦. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: جَاءَ جِبْرِيلُ n ذَاتَ يَوْمٍ إِلَى رَسُولِ اللَّه ، وَهوَ جَالِسٌ حَزِينٌ قَدْ خُضِّبَ بِالدِّمَاءِ، قَدْ ضَرَبَه بَعْضُ أَهلِ مَكَّةَ، فَقَالَ: مَا لَكَ؟ فَقَالَ:«فَعَلَ بِي هؤُلَاءِ، وَفَعَلُوا»، قَالَ: أَتُحِبُّ أَنْ أُرِيَكَ آيَةً؟ قَالَ:«نَعَمْ، أَرِنِي»، فَنَظَرَ إِلَى شَجَرَةٍ مِنْ وَرَاءِ الْوَادِي، قَالَ: ادْعُ تِلْكَ الشَّجَرَةَ، فَدَعَاها فَجَاءَتْ تَمْشِي، حَتَّى قَامَتْ بَيْنَ يَدَيْه، قَالَ: قُلْ لَها فَلْتَرْجِعْ، فَقَالَ لَها، فَرَجَعَتْ حَتَّى عَادَتْ إِلَى مَكَانِها، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «حَسْبِي».

ئەنەس h دەڵێت: ڕۆژێک لە ڕۆژان جیبریل n هات بۆ خزمەت پێغەمبەرى خوا ، کە بەدڵتەنگى دانیشتبوو شوێنەوارى ڕەنگى خوێن بە ڕوخساریەوە دیار بوو کە خەڵکى ئازاریان دابوو، جا (جیبریلs ) فەرمووى: ئەوە چیت بەسەر هاتووە، فەرمووى: «ئەو خەڵکانە ئەوەیان بەسەر هێناوم و ئەم کارەیان بە من کردووە»، جا (جیبریل s) فەرمووى: ئایا پێتخۆشە کە نیشانەیەکت (لەسەر گەورەیی و ڕێزى خۆت) پیشان بدەم؟ فەرمووى: «بەڵێ، پیشانم بدە»، جا (جیبریل s) تەماشاى دارێکى کرد کە لە پشتەوەى شیوەکە بوو، فەرمووى: بانگى ئەو دارە بکە، ئینجا پێغەمبەر بانگى دارەکەى کرد و یەکسەر دارەکە دەستى بە ڕۆیشتن کرد و هات تاوەکوو گەیشتە بەردەمى پێغەمبەر ، جیبریل s فەرمووى: بە دارەکە بڵێ بگەڕێتەوە، پێغەمبەریش پێى فەرموو، بۆیە دارەکە گەڕایەوە تا گەیشتەوە شوێنى خۆى، ئینجا پێغەمبەر فەرمووى: «(ئەو نیشانەیە) بەسمە».

٨٠٧. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «الْمُؤْمِنُ الَّذِي يُخَالِطُ النَّاسَ، وَيَصْبِرُ عَلَى أَذَاهمْ، أَعْظَمُ أَجْرًا مِنَ الْمُؤْمِنِ الَّذِي لَا يُخَالِطُ النَّاسَ، وَلَا يَصْبِرُ عَلَى أَذَاهمْ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەو بڕوادارەى کە تێکەڵاویى خەڵکى دەکات و لەسەر ئازار و ناڕەحەتییەکانیان ئارام دەگرێت خێر و پاداشتى گەورەترە لە بڕوادارێك کە تێکەڵاویى خەڵکى ناکات و ئارام ناگرێت لەسەر ئازار و ناڕەحەتییەکانیان».

بَابُ شِدَّةِ الزَّمَانِ

باسی توندى و ناڕەحەتییەکانى ڕۆژگار

٨٠٨. عَنْ مُعَاوِيَةَ h يَقُولُ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ ، يَقُولُ: «لَمْ يَبْقَ مِنَ الدُّنْيَا إِلَّا بَلَاءٌ وَفِتْنَةٌ».

موعاویە h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر بوو دەیفەرموو: «ئەو دونیایە واى لێ دێت کە جگە لە ئاشووب و بەڵا هیچى دیكه‌ى تێدا نامێنێتەوە».

٨٠٩. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «سَيَأْتِي عَلَى النَّاسِ سَنَوَاتٌ خَدَّاعَاتُ، يُصَدَّقُ فِيها الْكَاذِبُ، وَيُكَذَّبُ فِيها الصَّادِقُ، وَيُؤْتَمَنُ فِيها الْخَائِنُ، وَيُخَوَّنُ فِيها الْأَمِينُ، وَيَنْطِقُ فِيها الرُّوَيْبِضَةُ»، قِيلَ: وَمَا الرُّوَيْبِضَةُ؟ قَالَ: «الرَّجُلُ التَّافِه فِي أَمْرِ الْعَامَّةِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ڕۆژگارێک بەسەر خەڵکیدا دێت کە ڕۆژگارى فرتوفێڵ و تەڵەکەبازییە، بە جۆرێک خەڵکى درۆزن بە ڕاستگۆ دادەنرێت و خەڵکى ڕاستگۆش بە درۆزن، ئەمین و دەستپاک بە خائین و ناپاک هەژمار دەکرێت و خائین و ناپاک بە دەستپاک ئەژمار دەکرێت، خەڵکى (الرويبضة) بە دەمڕاست و قسەکەر دادەنرێن»، گوترا: (الرويبضة) چییە؟ فەرمووى: «ئەو پیاوەیە کە کەمئەقڵ و کەمزانستە و دەست لە کاروبارى گشتى خەڵکى وەردەدات».

٨١٠. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِه لَا تَذْهبُ الدُّنْيَا حَتَّى يَمُرَّ الرَّجُلُ عَلَى الْقَبْرِ فَيَتَمَرَّغَ عَلَيْه، وَيَقُولَ: يَا لَيْتَنِي كُنْتُ مَكَانَ صَاحِبِ هذَا الْقَبْرِ، وَلَيْسَ بِه الدِّينُ إِلَّا الْبَلَاءُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «سوێند بەو زاتەى کە گیانى منى بەدەستە دونیا کۆتایی نایەت تاوەکوو واى لێ نەیەت کە کەسێک بەلاى گۆڕێکدا تێدەپەڕێت و دەچێتە سەر گۆڕەکە و خۆى لە خۆڵ وەردەدات و دەڵێت: خۆزگە من لە جێگاى خاوەنى ئەو گۆڕە بوومایە، ئەوەش لەبەر دینەکەى ناڵێت (کە بڵێى بۆ بەرژەوەندى یان داخوازییەکى دینى ئەوە بڵێت)، تەنها لەبەر بەڵا و ناخۆشییەکانى زەمانە ئەوە دەڵێت».

بَابُ أَشْرَاطِ السَّاعَةِ

باسی نیشانەکانى کۆتاییهاتنی دونیا

٨١١. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه يَوْمًا بَارِزًا لِلنَّاسِ، فَأَتَاه رَجُلٌ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّه مَتَى السَّاعَةُ؟ فَقَالَ: «مَا الْمَسْئُولُ عَنْها بِأَعْلَمَ مِنَ السَّائِلِ، وَلَكِنْ سَأُخْبِرُكَ عَنْ أَشْرَاطِها، إِذَا وَلَدَتِ الْأَمَةُ رَبَّتَها، فَذَاكَ مِنْ أَشْرَاطِها، وَإِذَا كَانَتِ الْحُفَاةُ الْعُرَاةُ رُءُوسَ النَّاسِ، فَذَاكَ مِنْ أَشْرَاطِها، وَإِذَا تَطَاوَلَ رِعَاءُ الْغَنَمِ فِي الْبُنْيَانِ، فَذَاكَ مِنْ أَشْرَاطِها، فِي خَمْسٍ لَا يَعْلَمُهنَّ إِلَّا اللَّه»، فَتَلَا رَسُولُ اللَّه : «﴿ إِنَّ اللَّه عِنْدَه عِلْمُ السَّاعَةِ، وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ، وَيَعْلَمُ مَا فِي الْأَرْحَامِ ﴾ لقمان: 34».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: ڕۆژێک پێغەمبەرى خوا لەنێو خەڵکدا دەرکەوت، جا پیاوێک هاتە خزمەتى و گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا ڕۆژى دوایی کەی دێت؟ فەرمووى: «پرسیارلێکراویش لە پرسیارکەر زیاترى لێ نازانێت، بەڵام نیشانەکانت پێ دەڵێم: هەر کاتێک دایک سەرپەرشتیارى خۆى لێ لەدایک بوو (واتە: کچ بوو بە گەورەى دایکى)، ئەوە لە نیشانەکانى ڕۆژى دواییە، کاتێک خەڵکانی پێپەتی بوونە سەرکردە و کاربەدەستی خەڵک، ئەوە لە نیشانەکانی ڕۆژی دواییە، هەر کاتێک شوانى مەڕوماڵات بینا و باڵەخانەى بەرزیان دروست کرد ئەوە لە نیشانەکانیەتى، (کاتى هاتنى ڕۆژى دوایی) لەو پێنج شتانەیە کە تەنها خوا دەیانزانێت»، پاشان پێغەمبەر (ئەو ئایەتەى) خوێندەوە: «﴿ إِنَّ اللَّه عِنْدَه عِلْمُ السَّاعَةِ، وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ، وَيَعْلَمُ مَا فِي الْأَرْحَامِ ﴾، واتە: بەڕاستی تەنها لای خوایە زانیاری (کاتی هاتنی) ڕۆژی دوایی و هەر خوا باران دەبارێنێت تەنها خوا دەزانێت بەوەی لە منداڵدان (ی دایکان)دایە».

بَابُ الْآيَاتِ

باسی نیشانەکانى کۆتاییهاتنی دونیا

٨١٢. عَنْ حُذَيْفَةَ بْنِ أَسِيدٍ أَبِي سَرِيحَةَ h قَالَ: اطَّلَعَ رَسُولُ اللَّه مِنْ غُرْفَةٍ، وَنَحْنُ نَتَذَاكَرُ السَّاعَةَ، فَقَالَ: «لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى تَكُونَ عَشْرُ آيَاتٍ: طُلُوعُ الشَّمْسِ مِنْ مَغْرِبِها، وَالدَّجَّالُ، وَالدُّخَانُ، وَالدَّابَّةُ، وَيَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ، وَخُرُوجُ عِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ n، وَثَلَاثُ خُسُوفٍ، خَسْفٌ بِالْمَشْرِقِ، وَخَسْفٌ بِالْمَغْرِبِ، وَخَسْفٌ بِجَزِيرَةِ الْعَرَبِ، وَنَارٌ تَخْرُجُ مِنْ قَعْرِ عَدَنِ أَبْيَنَ، تَسُوقُ النَّاسَ إِلَى الْمَحْشَرِ، تَبِيتُ مَعَهمْ إِذَا بَاتُوا، وَتَقِيلُ مَعَهمْ إِذَا قَالُوا».

حوزەیفەى کوڕى ئەسیدى کوڕى ئەبو سەریحە h دەڵێت: (لە سێبەرى هۆدەیەکى پێغەمبەرى خوا دانیشتبووین) لەنێوان خۆماندا باسی بەرپابوونى قیامەتمان دەکرد، دەنگمان بەرز بوویەوە، بۆیە پێغەمبەرى خوا لە یەکێک لە ژوورەکان دەرچوو و فەرمووى: «قیامەت بەرپا نابێت هەتا دە لە نیشانەکانى ڕوو نەدات لەپێش هەموویانەوە: هەڵهاتنى خۆر لە خۆرئاواوە، دەرکەوتنى دەجال، دووکەڵەکە، دەرکەوتنى یەئجووج و مەئجووج، دەرچوونى زیندەوەرێک (الدابة)، دەرکەوتنى عیساى کوڕى مەریەم، سێ ڕۆچوونى زەوى: یەکێک لە ڕۆژئاوا، یەکێک لە ڕۆژهەڵات، یەکێکیش لە دوورگەى عەرەبی، ئاگرێک لە یەمەن پەیدا دەبێت خەڵک بەرەو شوێنى کۆبوونەوەیان ڕاپێچ دەکات و ئیدی ئاگرەکە لەگەڵیاندایە، لەکوێ شەو بکەنەوە ئەویش لەوێ شەو دەکاتەوە، نیوەڕۆیان لەکوێ وچان بگرن ئەویش لەوێ وچان دەگرێت».

بَابُ جَيْشِ الْبَيْدَاءِ

باسی لەشکرى بەیداء

٨١٣. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i قَالَتْ: ذَكَرَ النَّبِيُّ الْجَيْشَ الَّذِي يُخْسَفُ بِهمْ، فَقَالَتْ أُمُّ سَلَمَةَ: يَا رَسُولَ اللَّه لَعَلَّ فِيهمُ الْمُكْرَه؟ قَالَ: «إِنَّهمْ يُبْعَثُونَ عَلَى نِيَّاتِهمْ».

ئوم سەلەمە i دەڵێت: پێغەمبەر باسى ئەو لەشکرەى کرد کە ڕۆدەچێت، جا ئوم سەلەمەi)گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا بەڵکوو ئەو لەشکرە کەسانێکى تێدا بێت کە ئەو داگیرکارییەیان پێخۆش نەبێت و بەزۆر هێنرابن؟ فەرمووى: «ئەوانیش لەسەر نییەتی خۆیان زیندوو دەکرێنەوە».

بَابُ فِتْنَةِ الدَّجَالِ، وَخُرُوجِ عِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ n، وَخُرُوجِ يَأْجُوجَ، وَمَأْجُوجَ

باسی دەجال و هاتنى عیساى کوڕى مەریەم n و دەرچوونى یەئجووج و مەئجووج

٨١٤. عَنْ حُذَيْفَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «الدَّجَّالُ أَعْوَرُ عَيْنِ الْيُسْرَى جُفَالُ الشَّعَرِ، مَعَه جَنَّةٌ وَنَارٌ، فَنَارُه جَنَّةٌ، وَجَنَّتُه نَارٌ».

حوزەیفە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «دەجال چاوى چەپى کوێرە و نییەتى، پرچى زۆرە، بەهەشت و دۆزەخى لەگەڵدایە، (لە واقیعدا) دۆزەخەکەى بەهەشتە و بەهەشتەکەى دۆزەخە».

٨١٥. عَنِ النَّوَّاسِ بْنِ سَمْعَانَ h يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «سَيُوقِدُ الْمُسْلِمُونَ مِنْ قِسِيِّ يَأْجُوجَ، وَمَأْجُوجَ، وَنُشَّابِهمْ، وَأَتْرِسَتِهمْ سَبْعَ سِنِينَ».

نەواسى کوڕى سەمعان h ده‌ڵێ: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «موسوڵمانان حەوت ساڵ بە کەلوپەلى جەنگى وەکوو تیروکەوان و قەڵغانى یەئجووج و مەئجووج ئاگر دەکەنەوە».

٨١٦. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: عَنِ النَّبِيِّ ، قَالَ: «لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى يَنْزِلَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ n حَكَمًا مُقْسِطًا، وَإِمَامًا عَدْلًا، فَيَكْسِرُ الصَّلِيبَ، وَيَقْتُلُ الْخِنْزِيرَ، وَيَضَعُ الْجِزْيَةَ، وَيَفِيضُ الْمَالُ حَتَّى لَا يَقْبَلَه أَحَدٌ».

ئەبو هوڕەیڕەوە h دەگێڕێته‌وه‌: پێغەمبەر فەرموویەتى: «ڕۆژى دوایی نایەت هەتاکوو عیساى کوڕى مەریەم n دانەبەزێت کە بەدادپەروەرى حوکمى زەوى دەکات و پێشەوایەکى دادپەروەر دەبێت، بۆیە خاچ تێک دەشکێنێت و بەراز دەکوژێت و سەرانە هەڵدەگرێت و لە سەردەمى ئەودا ماڵ و سامان ئەوەندە زۆر دەبێت کە کەس نایەوێت».

بَابُ خُرُوجِ الْمَهدِيِّ

باسی هاتنى مەهدى

٨١٧. عَنْ سَعِيدِ بْنِ الْمُسَيِّبِ قَالَ: كُنَّا عِنْدَ أُمِّ سَلَمَةَi)فَتَذَاكَرْنَا الْمَهدِيَّ، فَقَالَتْ سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه ، يَقُولُ: «الْمَهدِيُّ مِنْ وَلَدِ فَاطِمَةَ».

سەعیدى کوڕى موسەییب دەڵێت: ئێمە لەلاى ئوم سەلەمەi)بووین و باسى مەهدیمان کرد، جا ئەویش گوتى: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «مەهدى لە نەوە و وەچەى فاتیمەیە».