كِتَابُ الزُّهدِ

په‌رتووكی دونیانه‌ویستی

بَابُ الزُّهدِ فِي الدُّنْيَا

باسی بەکەمزانینى دونیا

٨١٨. عَنْ سَهلِ بْنِ سَعْدٍ السَّاعِدِيِّ k قَالَ: أَتَى النَّبِيَّ رَجُلٌ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّه دُلَّنِي عَلَى عَمَلٍ إِذَا أَنَا عَمِلْتُه أَحَبَّنِي اللَّه وَأَحَبَّنِي النَّاسُ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «ازْهدْ فِي الدُّنْيَا يُحِبَّكَ اللَّه، وَازْهدْ فِيمَا فِي أَيْدِي النَّاسِ يُحِبُّكَ النَّاسُ».

سەهلى کوڕى سەعدى ساعیدی k دەڵێت: پیاوێک هاتە خزمەتى پێغەمبەر و گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا کار و کردەوەیەکم پێ بڵێ کە کاتێک ئەنجامم دا خوا خۆشى بوێم و خەڵکیش خۆشى بوێم، ئینجا پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «دونیا بەکەم بگرە ئەوە خوا خۆشى دەوێیت، وە ئەو شتەى کە هیى خەڵکیشە بەکەمى بزانە (داوایان لێ مەکە) ئەوە خەڵکیش خۆشى دەوێیت».

بَابُ الْهمِّ بِالدُّنْيَا

باسی گرینگیدان بە دونیا

٨١٩. عَنْ عَبْدَ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبَانَ بْنِ عُثْمَانَ بْنِ عَفَّانَ، يُحَدِّثُ عَنْ أَبِيه، قَالَ: خَرَجَ زَيْدُ بْنُ ثَابِتٍ k مِنْ عِنْدِ مَرْوَانَ بِنِصْفِ النَّهارِ، قُلْتُ: مَا بَعَثَ إِلَيْه هذِه السَّاعَةَ إِلَّا لِشَيْءٍ يَسْأَلُ عَنْه، فَسَأَلْتُه، فَقَالَ: سَأَلَنَا عَنْ أَشْيَاءَ سَمِعْنَاها مِنْ رَسُولِ اللَّه ، سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه ، يَقُولُ: «مَنْ كَانَتِ الدُّنْيَا همَّه، فَرَّقَ اللَّه عَلَيْه أَمْرَه، وَجَعَلَ فَقْرَه بَيْنَ عَيْنَيْه، وَلَمْ يَأْتِه مِنَ الدُّنْيَا إِلَّا مَا كُتِبَ لَه، وَمَنْ كَانَتِ الْآخِرَةُ نِيَّتَه، جَمَعَ اللَّه لَه أَمْرَه، وَجَعَلَ غِنَاه فِي قَلْبِه، وَأَتَتْه الدُّنْيَا وَهيَ رَاغِمَةٌ».

عەبدوڕڕەحمانى کوڕى ئەبانى کوڕى عوسمانى کوڕى عەففان لە باوکیەوە دەگێڕێتەوە، گوتوویه‌تی: لە نیوەڕۆدا زەیدى کوڕى سابیت k لەلاى مەڕوان ڕۆیشت، گوتم: بێگومان بەو کاتە کارێکى پێى بووە بۆیە ناردوویەتى بەدوایدا، منیش پرسیارم لێ کرد، گوتى: مەڕوان لەو شتانەى کە لە پێغەمبەرى خوا بیستوومانە پرسیارى لێ کردین، گوێم لێ بوو پێغەمبەرى خوا دەیفەرموو: «هەر کەسێک تەنها گرینگى بە دونیا بدات ئەوە خوا کاروبارى لێ پەرشوبڵاو دەکات، وە هەژارى و نەبوونى دونیا دەخاتە نێوان چاوەکانیەوە، وە لە دونیادا تەنها ئەوە بەدەست دێنێت کە بۆى دیارى کراوە، وە هەر کەسێک بە نییەتى ڕۆژى دوایی کار بکات، ئەوە خوا کاروبارى بۆ ڕێک دەخات، وە دەوڵەمەندى دەخاتە دڵیەوە، وە دونیاش بەملکەچییەوە بەدواى دەکەوێت ئەگەریش (دونیا) پێیناخۆش بێت».

بَابُ مَثَلُ الدُّنْيَا

باسی نموونەى دونیا

٨٢٠. عَنْ الْمُسْتَوْرِدِ h، أَخِي بَنِي فِهرٍ يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه ، يَقُولُ: «مَا مَثَلُ الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ، إِلَّا مَثَلُ مَا يَجْعَلُ أَحَدُكُمْ إِصْبَعَه فِي الْيَمِّ، فَلْيَنْظُرْ بِمَ يَرْجِعُ».

موستەوریدى براى نەوەکانی فیهر دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «بەڕاستى نموونەى دونیا لە دواڕۆژ وەکوو یەکێک لە ئێوە وایە کە پەنجەى بخاتە نێو دەریا و بیهێنێتە دەرەوە، جا با تەماشاى بکات پەنجەى چەندەى لەو دەریایە لەگەڵ خۆى هێناوە».

٨٢١. عَنْ عَبْدِ اللَّه h قَالَ: اضْطَجَعَ النَّبِيُّ ، عَلَى حَصِيرٍ فَأَثَّرَ فِي جِلْدِه، فَقُلْتُ: بِأَبِي وَأُمِّي، يَا رَسُولَ اللَّه لَوْ كُنْتَ آذَنْتَنَا فَفَرَشْنَا لَكَ عَلَيْه شَيْئًا يَقِيكَ مِنْه، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَا أَنَا وَالدُّنْيَا إِنَّمَا أَنَا وَالدُّنْيَا كَرَاكِبٍ اسْتَظَلَّ تَحْتَ شَجَرَةٍ، ثُمَّ رَاحَ وَتَرَكَها».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەر لەسەر حەسیرێک پاڵى دابۆوە، جا شوێنەوارى حەسیرەکە بە جەستەیەوە دیار بوو، بۆیە گوتم: بە دایک و باوکەوە بەقوربانت بم ئەى پێغەمبەرى خوا ئەگەر ئاگادارت بکردینایە کە شتێکمان لەسەر حەسیرەکە ڕابخستایە تاکوو لاشەى پاراستبای، دوایی پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «مەگەر دونیا بەلاى منەوە چییە؟ بێگومان من و دونیا وەکوو سوارێک و سێبەرى دارێک واین کە سوارەکە لەژێر سێبەرەکەى پشوویەک دەدات و دەحەسێتەوە و پاشان دەڕوات و بەجێى دێڵێت».

٨٢٢. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «الدُّنْيَا سِجْنُ الْمُؤْمِنِ، وَجَنَّةُ الْكَافِرِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «دونیا زیندانى بڕوادارانە و بەهەشتى کافرانە».

بَابُ مَنْزِلَةِ الْفُقَرَاءِ

باسی پلەوپایەى هەژاران

٨٢٣. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «يَدْخُلُ فُقَرَاءُ الْمُؤْمِنِينَ الْجَنَّةَ قَبْلَ الْأَغْنِيَاءِ بِنِصْفِ يَوْمٍ، خَمْسِمِائَةِ عَامٍ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەژارانى بڕواداران نیو ڕۆژ (کە دەکاتە) پێنج سەد ساڵى (دونیا) پێش دەوڵەمەندەکان دەچنە نێو بەهەشت».

بَابُ مُجَالَسَةِ الْفُقَرَاءِ

باسی کۆڕ و دانیشتن لەگەڵ هەژاران

٨٢٤. عَنْ سَعْدٍ h قَالَ: نَزَلَتْ هذِه الْآيَةُ فِينَا سِتَّةٍ: فِيَّ، وَفِي ابْنِ مَسْعُودٍ، وَصُهيْبٍ، وَعَمَّارٍ، وَالْمِقْدَادِ، وَبِلَالٍ j، قَالَ: قَالَتْ قُرَيْشٌ لِرَسُولِ اللَّه : إِنَّا لَا نَرْضَى أَنْ نَكُونَ أَتْبَاعًا لَهمْ، فَاطْرُدْهمْ عَنْكَ، قَالَ: فَدَخَلَ قَلْبَ رَسُولِ اللَّه ، مِنْ ذَلِكَ مَا شَاءَ اللَّه أَنْ يَدْخُلَ، فَأَنْزَلَ اللَّه b: ﴿ وَلَا تَطْرُدِ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهمْ، بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهه ﴾ الأنعام: 52.

سەعد h دەڵێت: ئەو ئایەتە لەسەر ئەو شەشەمان دابەزى: من و ئیبن مەسعوود و صوهەیب و عەممار و میقداد و بیلال j، گوتى: قوڕەیش بە پێغەمبەرى خوایان گوت: ئێمە ڕازى نابین شوێن ئەوانە بکەوین، بۆیە لە دەورى خۆت دووریان بخەوە، جا شتێک کە خوا ویستى لێ بوو ڕۆیشتە نێو دڵى پێغەمبەرى خوا ، ئینجا خوا b ئەو ئایەتەى دابەزاند: ﴿ وَلَا تَطْرُدِ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهمْ، بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهه ﴾، واتە: وە ئەوانە دەرنەکەیت کە پەروەردگاریان دەپەرستن (و داوای لێ دەکەن) بە بەیانییان و ئێواراندا (ڕەزامەندی) خوایان دەوێت.

بَابٌ فِي الْمُكْثِرِينَ

باسێك دەربارەی ئەوانەی زۆر ماڵ و سامان كۆ دەكەنەوە

٨٢٥. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «تَعِسَ عَبْدُ الدِّينَارِ، وَعَبْدُ الدِّرْهمِ، وَعَبْدُ الْقَطِيفَةِ، وَعَبْدُ الْخَمِيصَةِ، إِنْ أُعْطِيَ رَضِيَ، وَإِنْ لَمْ يُعْطَ لَمْ يَفِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «لەناو بچێت ئەو کەسەى کە کۆیلەى دینار و درهەمە (هەر خەریکى کۆکردنەوەى ماڵ و سامانە)، ئەو کەسەشى کە کۆیلەى بەرگ و پۆشاكە (کارى تەنها بۆ پەیداکردنى پۆشاکى ڕازاوەیە)، جا ئەگەر پێیان دا ڕازییە و ئەگەر پێشى نەدرا پەیمان ناباتە سەر».

بَابُ الْقَنَاعَةِ

باسی ڕازیبوون بەوەی خوا داویەتی

٨٢٦. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ k عَنْ رَسُولِ اللَّه أَنَّه قَالَ: «قَدْ أَفْلَحَ مَنْ هدِيَ إِلَى الْإِسْلَامِ، وَرُزِقَ الْكَفَافَ، وَقَنَعَ بِه».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمرى کوڕى عاص k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەڕاستى ئەو کەسەى کە ڕێنوێنى کراوە بۆ ئیسلام سەرفراز و سەرکەوتووە، وە ئەوەشى کە ڕزق و ڕۆزى بەئەندازەى پێژیان هەیە و مەمرەمەژییە و پێشى ڕازییە».

٨٢٧. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «انْظُرُوا إِلَى مَنْ هوَ أَسْفَلَ مِنْكُمْ، وَلَا تَنْظُرُوا إِلَى مَنْ هوَ فَوْقَكُمْ، فَإِنَّه أَجْدَرُ أَنْ لَا تَزْدَرُوا نِعْمَةَ اللَّه».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «تەماشاى ئەوانە بکەن کە لە ناز و نیعمەتدا لە خوار خۆتانەوەن و تەماشاى ئەوانە مەکەن کە لە سەرووى خۆتانەوەن، چونکە (ئەگەر تەماشاى خوار خۆتان بکەن) ئەوە باشترە لەوەى کە ناز و نیعمەتەکانى خوا بەکەم بزانن (بەهۆى ئەوەى تەماشاى سەرووى خۆتان بکەن)».

بَابُ مَعِيشَةِ آلِ مُحَمَّدٍ ﷺ

باسی ژیان و گوزەرانى خانەوادەى پێغەمبەر 

٨٢٨. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: إِنْ كُنَّا آلَ مُحَمَّدٍ ، لَنَمْكُثُ شَهرًا مَا نُوقِدُ فِيه بِنَارٍ، مَا هوَ إِلَّا التَّمْرُ، وَالْمَاءُ، إِلَّا أَنَّ ابْنَ نُمَيْرٍ قَالَ: نَلْبَثُ شَهرًا.

عائیشە i دەڵێت: بێگومان ئێمەى خانەوادەى موحەممەد بە مانگ ماوینەوە و تێپەڕیوە بەسەرماندا کە ئاگرمان نەکردۆتەوە لەو مانگەدا، تەنها خواردنمان خورما و ئاو بووە. ته‌نها ئەوەنده‌ هەیە کە ئیبن نومەیر (لە گێڕانەوەکەیدا) گوتوویەتى: مانگێک دەماینەوە.

بَابُ التَّوَكُّلِ وَالْيَقِينِ

باسی پشتبەستن و دڵنیایى

٨٢٩. عَنْ أَبِي تَمِيمٍ الْجَيْشَانِيِّ h قَالَ: سَمِعْتُ عُمَرَ h، يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه ، يَقُولُ: «لَوْ أَنَّكُمْ تَوَكَّلْتُمْ عَلَى اللَّه حَقَّ تَوَكُّلِه، لَرَزَقَكُمْ كَمَا يَرْزُقُ الطَّيْرَ، تَغْدُو خِمَاصًا، وَتَرُوحُ بِطَانًا».

ئەبو تەمیمى جەیشانی h دەڵێت: گوێم لە عومەر h بوو دەیگوت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «ئەگەر وەکوو پێویست و شاییستە ئاوا پشتتان بە خوا ببەستبایە ئەوە بەجۆرێک ڕزق و ڕۆزى دەدان هەر وەکوو ئەو باڵندەیەى کەوا بەیانییان بە سکى خاڵی و برسی دەردەچێت و دواتر بە سکى پڕ و تێرەوە دەگەڕێتەوە».

٨٣٠. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه ، يَقُولُ: «لَا يَمُوتَنَّ أَحَدٌ مِنْكُمْ إِلَّا وَهوَ يُحْسِنُ الظَّنَّ بِاللَّه».

جابیر h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «هیچ یەکێک لە ئێوە با نەمرێت مەگەر بەجۆرێک نەبێت کە گومانى باشى بەرانبەر بە خوا هەبێت».

بَابُ الْحَيَاءِ

باسی شەرم و حەیا

٨٣١. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه ، أَشَدَّ حَيَاءً مِنْ عَذْرَاءَ فِي خِدْرِها، وَكَانَ إِذَا كَرِه شَيْئًا رُئِيَ ذَلِكَ فِي وَجْهه.

ئەبو سەعیدى خودری h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا لەو گەورە کچانەى نێو پەردە بەشەرم و شکۆتر بوو، وە کاتێک شتێکى پێناخۆش بووایە ئەوە ئەو پێناخۆشبوونە بە ڕوخساریەوە دەبینرا.

٨٣٢. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَمْرٍو k أَبِي مَسْعُودٍ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ مِمَّا أَدْرَكَ النَّاسُ مِنْ كَلَامِ النُّبُوَّةِ الْأُولَى: إِذَا لَمْ تَسْتَحِ فَاصْنَعْ مَا شِئْتَ».

عوقبەى کوڕى عەمر k کە ئەبو مەسعوود بوو دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەوەى کە خەڵکى لە پێغەمبەرانى پێشوو بۆیان ماوەتەوە و پێیان گەیشتووە ئەوەیە: ئەگەر شەرم و حەیات نەبوو ئەوە چى دەکەيت بیکە».

٨٣٣. عَنْ أَبِي بَكْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «الْحَيَاءُ مِنَ الْإِيمَانِ، وَالْإِيمَانُ فِي الْجَنَّةِ، وَالْبَذَاءُ مِنَ الْجَفَاءِ، وَالْجَفَاءُ فِي النَّارِ».

ئەبو بەکڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «شەرم و شکۆ لە بڕواوەیە و بڕواداریش له‌نێو بەهەشتدایە، وە بەدگۆیی و زمانپیسى لە وشکى و دڵڕەقییەوەیە و وشکى و دڵڕەقیش له‌نێو دۆزەخدایە».

بَابُ الْحِلْمِ

باسی ئارامى و هێمنى

٨٣٤. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ لِلْأَشَجِّ الْعَصَرِيِّ h: «إِنَّ فِيكَ خَصْلَتَيْنِ يُحِبُّهمَا اللَّه: الْحِلْمَ، وَالْحَيَاءَ».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر بە ئەشەجی عەصرى فەرموو: «بێگومان دوو سیفەت لە تۆدا هەیە کە خوا خۆشی دەوێن (ئەوانیش): لەسەرخۆیی و شەرمن».

٨٣٥. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَا مِنْ جُرْعَةٍ أَعْظَمُ أَجْرًا عِنْدَ اللَّه، مِنْ جُرْعَةِ غَيْظٍ كَظَمَها عَبْدٌ ابْتِغَاءَ وَجْهِ اللَّه».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هیچ قوتدانەوە و خواردنەوەیەک نییە کە لەلاى خوا پاداشتى گەورەتر بێت لە قوتدانەوەى توڕەیی کە بەندەیەک لەبەر خاترى خوا ڕقەکەى دەخواتەوە».

بَابُ الْحُزْنِ وَالْبُكَاءِ

باسی دڵتەنگى و گریان

٨٣٦. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَوْ تَعْلَمُونَ مَا أَعْلَمُ، لَضَحِكْتُمْ قَلِيلًا، وَلَبَكَيْتُمْ كَثِيرًا».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەگەر ئەوەى من دەیزانم ئێوەش بتانزانیبا ئەوە بێگومان کەم پێدەکەنین و زۆر دەگریان».

٨٣٧. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا تُكْثِرُوا الضَّحِكَ، فَإِنَّ كَثْرَةَ الضَّحِكِ تُمِيتُ الْقَلْبَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «زۆر پێمەکەنن (خوو بە پێکەنینەوە مەگرن)، چونکە لە ڕاستیدا پێکەنینى زۆر دڵ دەمرێنێت».

بَابُ الرِّيَاءِ وَالسُّمْعَةِ

باسی ڕوپامایی و ناو و شۆرەت

٨٣٨. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h أَنَّ رَسُولَ اللَّه ، قَالَ: قَالَ اللَّه b: «أَنَا أَغْنَى الشُّرَكَاءِ عَنِ الشِّرْكِ، فَمَنْ عَمِلَ لِي عَمَلًا أَشْرَكَ فِيه غَيْرِي، فَأَنَا مِنْه بَرِيءٌ، وَهوَ لِلَّذِي أَشْرَكَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «خوا b فەرموویەتى: من زۆر لەوە بێنیازترم کە هاوبەشم هەبێت، جا هەر کەسێک کار و کردەوەیەک بکات جگە لە من بکاتە هاوبەشى کردەوەکەى ئەوە من لێى بەریئم و کردەوەکەش بۆ ئەوەیە کە کردوویەتیە هاوبەش».

بَابُ الْحَسَدِ

باسی ئیرەییبردن

٨٣٩. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ مَسْعُودٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا حَسَدَ إِلَّا فِي اثْنَتَيْنِ: رَجُلٌ آتَاه اللَّه مَالًا، فَسَلَّطَه عَلَى هلَكَتِه فِي الْحَقِّ، وَرَجُلٌ آتَاه اللَّه حِكْمَةً، فَهوَ يَقْضِي بِها وَيُعَلِّمُها».

عەبدوڵڵاى کوڕى مەسعوود h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «حەسوودى دروست نییە تەنها لە دوو شتدا نەبێت: پیاوێک خوا ماڵ و سامانى پێ داوە و زاڵى کردووە بەسەریدا و لەپێناوى خوا بەهەق سەرفى دەکات، وە پیاوێکیش خوا زانایی و دانایی پێ داوە و ئەویش هەقى خۆى پێ دەدات و وەکوو خۆى جێبەجێى دەکات و خەڵکی دیكه‌ فێر دەکات».

بَابُ الْبَغْيِ

باسی ستەم و خەراپەکارى دەرهەق بە دروستکراوانى خوا

٨٤٠. عَنْ أَبِي بَكْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَا مِنْ ذَنْبٍ أَجْدَرُ أَنْ يُعَجِّلَ اللَّه لِصَاحِبِه الْعُقُوبَةَ فِي الدُّنْيَا، مَعَ مَا يَدَّخِرُ لَه فِي الْآخِرَةِ، مِنَ الْبَغْيِ، وَقَطِيعَةِ الرَّحِمِ».

ئەبو بەکڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هیچ گوناهـ و تاوانێک بەئەندازەى ستەم و خراپەکارى و پچڕاندنى پەیوەندیی خزمایەتى شایستەتر نییە بەوەى کە خوا هەر لە دونیادا و زووبەزوو خاوەنەکەى سزا بدات، لەگەڵ ئەوەى کە سزا و تۆڵەى بۆ قیامەتیش بۆ هەڵدەگیرێت».

٨٤١. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «حَسْبُ امْرِئٍ مِنَ الشَّرِّ، أَنْ يَحْقِرَ أَخَاه الْمُسْلِمَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «مرۆڤ تەنها ئەوەندە خەراپەیەى بەسە کەوا براى موسوڵمانى بەکەم تەماشا بکات».

٨٤٢. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ اللَّه أَوْحَى إِلَيَّ أَنْ تَوَاضَعُوا، وَلَا يَبْغِي بَعْضُكُمْ عَلَى بَعْضٍ».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەبێگومان خوا وەحى بۆ ناردووم کەوا خۆبەکەمگر بن و هەرگیز هیچ یەکێکتان ستەم لە یەکێکی دیكه‌ نەکات».

بَابُ الْوَرَعِ وَالتَّقْوَى

باسی وەرع و پارێزكاری

٨٤٣. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: قِيلَ لِرَسُولِ اللَّه : أَيُّ النَّاسِ أَفْضَلُ؟ قَالَ: «كُلُّ مَخْمُومِ الْقَلْبِ، صَدُوقِ اللِّسَانِ»، قَالُوا: صَدُوقُ اللِّسَانِ، نَعْرِفُه، فَمَا مَخْمُومُ الْقَلْبِ؟ قَالَ: «هوَ التَّقِيُّ النَّقِيُّ، لَا إِثْمَ فِيه، وَلَا بَغْيَ، وَلَا غِلَّ، وَلَا حَسَدَ».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمر k دەڵێت: بە پێغەمبەرى خوا گوترا: باشترینى خەڵکى کێیە؟ فەرمووى: «ئەو کەسەى دڵى پاک و بێگەردە و زمانیشى ڕاستبێژە»، گوتیان: (صدوق اللسان) (واتە: ڕاستگۆ) دەزانین، بەڵام (مخموم القلب) چییە و کێیە؟ فەرمووى: «ئەو کەسەیە پارێزکار و دڵپاکە و دڵى گوناهى تێدا نییە و ستەم و ڕق و کینە و حەسوودى له‌نێو دڵیدا بوونى نییە».

بَابُ الثَّنَاءِ الْحَسَنِ

باسی پیاهەڵدان بەچاکە

٨٤٤. عَنْ عَبْدِ اللَّه h قَالَ: قَالَ رَجُلٌ لِرَسُولِ اللَّه : كَيْفَ لِي أَنْ أَعْلَمَ إِذَا أَحْسَنْتُ، وَإِذَا أَسَأْتُ؟ قَالَ النَّبِيُّ : «إِذَا سَمِعْتَ جِيرَانَكَ يَقُولُونَ: أَنْ قَدْ أَحْسَنْتَ، فَقَدْ أَحْسَنْتَ، وَإِذَا سَمِعْتَهمْ يَقُولُونَ: قَدْ أَسَأْتَ، فَقَدْ أَسَأْتَ».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پیاوێک بە پێغەمبەرى خواى گوت: چۆن بزانم کە چاکەم کردووە یان خراپە؟ پێغەمبەر فەرمووى: «ئەگەر گوێت لە دراوسێکانت بوو کە تۆ چاکەت کردووە ئەوە بێگومان چاکەت کردووە (چاکەکارى)، ئەگەر گوێت لێیان بوو کە خراپەت کردووە (بەخراپە باسیان کردیت)، ئەوە دیارە کە خراپەت کردووە (خراپەکارى)».

بَابُ النِّيَّةِ

باسی نییەت لە کردەوەدا

٨٤٥. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «يُحْشَرُ النَّاسُ عَلَى نِيَّاتِهمْ».

جابیر h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «خەڵکى لە ڕۆژى قیامەتدا بەگوێرەى نییەتەکانیان لێپێچینەوە و حیسابیان لەگەڵ دەکرێت».

بَابُ الْأَمَلِ وَالْأَجَلِ

باسی هیوادرێژى و مردن

٨٤٦. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ مَسْعُودٍ h: عَنِ النَّبِيِّ أَنَّه خَطَّ خَطًّا مُرَبَّعًا، وَخَطًّا وَسَطَ الْخَطِّ الْمُرَبَّعِ وَخُطُوطًا إِلَى جَانِبِ الْخَطِّ الَّذِي وَسَطَ الْخَطِّ الْمُرَبَّعِ، وَخَطًّا خَارِجًا مِنَ الْخَطِّ الْمُرَبَّعِ، فَقَالَ: «أَتَدْرُونَ مَا هذَا؟»، قَالُوا: اللَّه وَرَسُولُه أَعْلَمُ، قَالَ: «هذَا الْإِنْسَانُ الْخَطُّ الْأَوْسَطُ، وَهذِه الْخُطُوطُ إِلَى جَنْبِه الْأَعْرَاضُ تَنْهشُه -أَوْ تَنْهسُه- مِنْ كُلِّ مَكَانٍ، فَإِنْ أَخْطَأَه هذَا أَصَابَه هذَا، وَالْخَطُّ الْمُرَبَّعُ، الْأَجَلُ الْمُحِيطُ، وَالْخَطُّ الْخَارِجُ الْأَمَلُ».

عەبدوڵڵاى کوڕى مەسعوود h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر چوارگۆشەیەکى کێشا، وە هێڵێکى لە نێوەڕاستى چوارگۆشەکەدا کێشا، وە چەند خەت و هێڵێکى لە ئەملاولاى هێڵى نێو چوارگۆشەکە کێشا، هێڵێکیشى لە دەرەوەى چوارگۆشەکە کێشا، ئینجا فەرمووى: «ئایا دەزانن ئەوە (نەخشەى) چییە؟»، گوتیان: خوا و پێغەمبەرەکەى زاناترن، فەرمووى: «خەتى نێوەڕاست مرۆڤ خۆیەتى، ئەو وردە خەتانەى چواردەورى بەڵا و ناخۆشى و ئازارەکانى سەر ڕێگانى کە لە هەر چوار لاوه‌ پەلامارى دەدەن و دەیگرن، جا ئەگەر لە یەکێکیان ڕزگارى بوو تووشى ئەوی دیكه‌ دەبێت، چوارگۆشەکەش ئەجەل و مردنە دەورى مرۆڤەکەى داوە، خەتى دەرەوەى چوارگۆشەکەش هیوا و ئاواتەکانیەتى (واتە: هیوا و ئاواتەکانى مرۆڤ ئەوەندە زۆرن، کە لەو تەمەنە کورتەدا هەرگیز بە هەموویان ناگات و لە دەرەوەى تەمەنى ئەودان)».

٨٤٧. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «أَعْمَارُ أُمَّتِي مَا بَيْنَ السِّتِّينَ، إِلَى السَّبْعِينَ، وَأَقَلُّهمْ مَنْ يَجُوزُ ذَلِكَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «تەمەنى ئوممەتەکەم لەنێوان شەست تاکوو حەفتا ساڵدایە، وە کەمتریان هەیە کە لەو تەمەنە تێپەڕێت».

بَابُ الْمُدَاوَمَةِ عَلَى الْعَمَلِ

باسی بەردەوامى لەسەر کار و کردەوە

٨٤٨. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i قَالَتْ: وَالَّذِي ذَهبَ بِنَفْسِه مَا مَاتَ حَتَّى كَانَ أَكْثَرُ صَلَاتِه وَهوَ جَالِسٌ، وَكَانَ أَحَبَّ الْأَعْمَالِ إِلَيْه الْعَمَلُ الصَّالِحُ، الَّذِي يَدُومُ عَلَيْه الْعَبْدُ، وَإِنْ كَانَ يَسِيرًا.

ئوم سەلەمە i دەڵێت: سوێند بەو زاتەى گیانى لێ وەرگرتەوە، پێغەمبەر نەمرد تاکوو واى لێ هات کە زۆربەى نوێژەکانى بەدانیشتنەوە دەکرد، وە خۆشەویستترین کردەوەش بەلایەوە ئەو کردەوە چاکەیە بوو کە بەندە لەسەرى بەردەوام بوو و دەیکرد ئەگەرچى کەم و ئاسانیش بووایە.

بَابُ ذِكْرِ الذُّنُوبِ

باسی گوناهـ و تاوان

٨٤٩. عَنْ عَبْدِ اللَّه h قَالَ: قُلْنَا: يَا رَسُولَ اللَّه أَنُؤَاخَذُ بِمَا كُنَّا نَعْمَلُ فِي الْجَاهلِيَّةِ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ أَحْسَنَ فِي الْإِسْلَامِ، لَمْ يُؤَاخَذْ بِمَا كَانَ فِي الْجَاهلِيَّةِ، وَمَنْ أَسَاءَ، أُخِذَ بِالْأَوَّلِ وَالْآخِرِ».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: گوتمان: ئەى پێغەمبەرى خوا ئایا لەسەر ئەو کردەوانەى کە لە سەردەمى نەزانیدا کردوومانن سزا دەدرێین؟ پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «هەر کەسێک لە سەردەمى موسوڵمانبوونیدا و له‌نێو ئیسلامدا چاکەکار بێت ئەوە لەسەر کردەوەى سەردەمى نەفامى سزا وەرناگرێت، هەر کەسێکیش خراپ و خراپەکار بێت ئەوە تاوانى سەرەتا و كۆتایى لەسەر دەنووسرێت».

٨٥٠. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ لِي رَسُولُ اللَّه : «يَا عَائِشَةُ إِيَّاكِ وَمُحَقَّرَاتِ الْأَعْمَالِ، فَإِنَّ لَها مِنَ اللَّه طَالِبًا».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا پێمى فەرموو: «ئەى عائیشە ئاگادارى ئەو وردە کردەوانە بە کە پێت وایە کەم و بێبایەخن، لە ڕاستیدا ئەوانە لەلای خوا هەژمار کراون و داوا دەکرێنەوە».

بَابُ ذِكْرِ التَّوْبَةِ

باسی تەوبە و گەڕانەوە

٨٥١. عَنِ ابْنِ مَعْقِلٍ قَالَ: دَخَلْتُ مَعَ أَبِي عَلَى عَبْدِ اللَّه h، فَسَمِعْتُه يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «النَّدَمُ تَوْبَةٌ»، فَقَالَ لَه أَبِي: أَنْتَ سَمِعْتَ النَّبِيَّ يَقُولُ: «النَّدَمُ تَوْبَةٌ»، قَالَ: نَعَمْ.

ئیبن مەعقیل دەڵێت: لەگەڵ باوکمدا چووم بۆلاى عەبدوڵڵا h، جا گوێم لێ بوو دەیگوت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «پەشیمانى (لە هەڵە و تاوان) بریتییە لە تەوبەکردن»، جا باوکم بە عەبدوڵڵاى h گوت: تۆ بۆخۆت گوێت لە پێغەمبەر بوو کە دەیفەرموو: «پەشیمانى بریتییە لە تەوبەکردن؟»، گوتى: بەڵێ.

٨٥٢. عَنِ ابْنِ مَسْعُودٍ h: أَنَّ رَجُلًا أَتَى النَّبِيَّ ، فَذَكَرَ أَنَّه أَصَابَ مِنَ امْرَأَةٍ قُبْلَةً، فَجَعَلَ يَسْأَلُ عَنْ كَفَّارَتِها، فَلَمْ يَقُلْ لَه شَيْئًا، فَأَنْزَلَ اللَّه b: ﴿ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهارِ وَزُلَفًا مِنَ اللَّيْلِ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهبْنَ السَّيِّئَاتِ ذَلِكَ ذِكْرَى لِلذَّاكِرِينَ ﴾ هود: 114، فَقَالَ الرَّجُلُ: يَا رَسُولَ اللَّه أَلِي هذِه؟ فَقَالَ: «هيَ لِمَنْ عَمِلَ بِها مِنْ أُمَّتِي».

ئیبن مەسعود h دەگێڕێتەوە: پیاوێک هاتە خزمەت پێغەمبەر و ئەوەى بۆ باس کرد کەوا تووشى ماچکردنى ئافرەتێک بووە، بۆیە پرسیارى کەفاڕەتى ئەوەى لێ کرد، پێغەمبەریش هیچى پێ نەگوت، ئینجا خوا b ئەو ئایەتەى دابەزاند: ﴿ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهارِ وَزُلَفًا مِنَ اللَّيْلِ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهبْنَ السَّيِّئَاتِ ذَلِكَ ذِكْرَى لِلذَّاكِرِينَ ﴾، واتە: نوێژ ئەنجام بدە لەمسەر و ئەوسەری ڕۆژدا (لە بەیانییان و ئێواراندا) و لە بەشێک لە شەودا، چونکە بەڕاستی (کردەوە) چاکەکان (کردەوە) خراپەکان لادەبەن و دەیانسڕنەوە، ئەوە پەند و ئامۆژگارییە بۆ پەندوەرگران. جا کابرا گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا ئایا حوکمى ئەو ئایەتە بۆ منیشە؟ فەرمووى: «ئەو ئایەتە بۆ هەر کەسێکە لە ئوممەتەکەم کارى پێ بکات».

بَابُ ذِكْرِ الْمَوْتِ وَالِاسْتِعْدَادِ لَه

باسی مردن و خۆئامادەکردن بۆ مردن

٨٥٣. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «الْمَيِّتُ تَحْضُرُه الْمَلَائِكَةُ، فَإِذَا كَانَ الرَّجُلُ صَالِحًا، قَالُوا: اخْرُجِي أَيَّتُها النَّفْسُ الطَّيِّبَةُ، كَانَتْ فِي الْجَسَدِ الطَّيِّبِ، اخْرُجِي حَمِيدَةً، وَأَبْشِرِي بِرَوْحٍ وَرَيْحَانٍ، وَرَبٍّ غَيْرِ غَضْبَانَ، فَلَا يَزَالُ يُقَالُ لَها ذَلِكَ حَتَّى تَخْرُجَ، ثُمَّ يُعْرَجُ بِها إِلَى السَّمَاءِ، فَيُفْتَحُ لَها، فَيُقَالُ: مَنْ هذَا؟ فَيَقُولُونَ: فُلَانٌ، فَيُقَالُ: مَرْحَبًا بِالنَّفْسِ الطَّيِّبَةِ، كَانَتْ فِي الْجَسَدِ الطَّيِّبِ، ادْخُلِي حَمِيدَةً، وَأَبْشِرِي بِرَوْحٍ وَرَيْحَانٍ، وَرَبٍّ غَيْرِ غَضْبَانَ، فَلَا يَزَالُ يُقَالُ لَها ذَلِكَ حَتَّى يُنْتَهى بِها إِلَى السَّمَاءِ الَّتِي فِيها اللَّه b، وَإِذَا كَانَ الرَّجُلُ السُّوءُ، قَالَ: اخْرُجِي أَيَّتُها النَّفْسُ الْخَبِيثَةُ، كَانَتْ فِي الْجَسَدِ الْخَبِيثِ، اخْرُجِي ذَمِيمَةً، وَأَبْشِرِي بِحَمِيمٍ، وَغَسَّاقٍ، وَآخَرَ مِنْ شَكْلِه أَزْوَاجٌ، فَلَا يَزَالُ يُقَالُ لَها ذَلِكَ حَتَّى تَخْرُجَ، ثُمَّ يُعْرَجُ بِها إِلَى السَّمَاءِ، فَلَا يُفْتَحُ لَها، فَيُقَالُ: مَنْ هذَا؟ فَيُقَالُ: فُلَانٌ، فَيُقَالُ: لَا مَرْحَبًا بِالنَّفْسِ الْخَبِيثَةِ، كَانَتْ فِي الْجَسَدِ الْخَبِيثِ، ارْجِعِي ذَمِيمَةً، فَإِنَّها لَا تُفْتَحُ لَكِ أَبْوَابُ السَّمَاءِ، فَيُرْسَلُ بِها مِنَ السَّمَاءِ، ثُمَّ تَصِيرُ إِلَى الْقَبْرِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «کەسى مردوو (لە کاتى گیانکێشاندا فریشتەکان لاى ئامادە دەبن، جا ئەگەر کەسەکە کەسێکى چاک بێت، دەڵێن: ئەى ئەو نەفسە پاکەى کە له‌نێو لاشەیەکى پاکداى بە سوپاسگوزارییەوە وەرە دەرەوە، مژدەت لێ بێت بە ئاسوودەیی و بۆن و بەرامەى خۆشەوە و بۆ لای پەروەردگارێک کە تووڕە نییە، جا بەردەوام ئەوەى پێ دەڵێن تاکوو دێتە دەرەوە، پاشان (ڕووحەکەى) بەرز دەکرێتەوە بۆ ئاسمان، ئینجا دەرگاى ئاسمانى بۆ دەکرێتەوە و دەگوترێت: ئەوە کێیە؟ دەڵێن: ئەوە فڵان کەسە، ئینجا دەگوترێت: بەخێر بێت ئەو نەفسە پاکە کە لە لاشەیەکى پاکدا بووە، بچۆ نێوی بەسوپاسکراوى و مژدەت لێ بێت بە ئاسوودەیی و بۆن و بەرامەى خۆش و پەروەردگارێک کە لێت تووڕە نییە، بەردەوام ئاواى پێ دەگوترێت تاکوو دەگاتە ئەو ئاسمانەى کە خوای b لێیە، خۆ ئەگەر کەسەکە کەسێکى خراپەکار بێت، دەڵێن: دەربچۆ ئەى نەفسى پیس له‌نێو لاشەیەکى پیسدا، دەربچۆ بەلۆمە و سەرزەنشتکراوى، وە مژدەى گەرمى و ئازار و گەرما و خواردن و خواردنەوەى کێم و زوخاوى دۆزەخییان و هاوشێوەى ئەو سیفەتانە، جا بەردەوام ئاواى پێ دەگوترێت هەتاکوو نەفسى دەردەچێت، پاشان بەرەو ئاسمان بەرز دەکرێتەوە، بەڵام دەرگاى ئاسمانى بۆ ناکرێتەوە، جا دەگوترێت: ئەوە کێیە؟ دەگوترێت: فڵان کەسە، جا دەگوترێت: بەخێر نەیەت ئەو نەفسە پیسە کە له‌نێو لاشەیەکى پیسدا بووە، بگەڕێوە بەلۆمەکراوى و ڕیسوایی، چونکە بێگومان دەرگاکانى ئاسمانت بۆ ناکرێتەوە، ئینجا لە ئاسمانەوە بەرەڵا دەکرێت و دەگەڕێتەوە نێو گۆڕەکەى».

٨٥٤. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «مَنْ أَحَبَّ لِقَاءَ اللَّه، أَحَبَّ اللَّه لِقَاءَه، وَمَنْ كَرِه لِقَاءَ اللَّه، كَرِه اللَّه لِقَاءَه»، فَقِيلَ لَه: يَا رَسُولَ اللَّه كَرَاهيَةُ لِقَاءِ اللَّه فِي كَرَاهيَةِ لِقَاءِ الْمَوْتِ، فَكُلُّنَا يَكْرَه الْمَوْتَ، قَالَ: «لَا، إِنَّمَا ذَاكَ عِنْدَ مَوْتِه، إِذَا بُشِّرَ بِرَحْمَةِ اللَّه وَمَغْفِرَتِه، أَحَبَّ لِقَاءَ اللَّه، فَأَحَبَّ اللَّه لِقَاءَه، وَإِذَا بُشِّرَ بِعَذَابِ اللَّه، كَرِه لِقَاءَ اللَّه، وَكَرِه اللَّه لِقَاءَه».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک گەیشتن بە دیدارى خواى پێخۆش بێت ئەوە خواش دیدارى ئەو کەسەى پێخۆشە، وە هەر کەس ڕقى لە گەیشتن بە دیدارى خوا بێت ئەوە خواش ڕقى لە دیداریەتى»، جا بە پێغەمبەر گوترا: ئەى پێغەمبەرى خوا ڕقبوونەوە لە دیدارى خوا ئەگەر مردن بێت ئەوە هەموومان ڕقمان لە مردنە! فەرمووى: «نەخێر، ئەو ڕقلێبوون و پێناخۆشبوونە لە کاتى مردندایە، جا ئەگەر ئەو کەسەى خەریکى مردنە مژدەى ڕەحمەت و میهرەبانى و پێخۆشبوونى خواى پێ درا، ئەوە گەیشتن بە خواى پێخۆشە و خواش دیدارى ئەو کەسەى پێخۆشە، ئەو کەسەشى لە کاتى مردن ئەگەر مژدەى سزاى خواى پێ بدرێت حەز بە دیدارى خوا ناکات و ڕقى لە مردنەکەیە و پێیناخۆشە، وە خواش دیدارى ئەو کەسەى پێخۆش نییە».

٨٥٥. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا يَتَمَنَّى أَحَدُكُمُ الْمَوْتَ لِضُرٍّ نَزَلَ بِه، فَإِنْ كَانَ لَا بُدَّ مُتَمَنِّيًا الْمَوْتَ، فَلْيَقُلْ: اللَّهمَّ أَحْيِنِي مَا كَانَتِ الْحَيَاةُ خَيْرًا لِي، وَتَوَفَّنِي إِذَا كَانَتِ الْوَفَاةُ خَيْرًا لـِي».

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هیچ یەکێکتان لە کاتى ناخۆشى و زەرەر و زیان و بەڵایەکدا کە بەسەرى دێت خۆزگە بە مردن نەخوازێت، خۆ ئەگەر تینى بۆ هات و ناچار بوو خۆزگە بخوازێت، ئەوە با بڵێت: خودایە تا ئەو کاتەى ژیان بۆ من باشترە بمژیێنە، وە هەرکات مردن بۆ من باشتر بوو بممرێنە».

بَابُ ذِكْرِ الْقَبْرِ وَالْبِلَى

باسی گۆڕ و لەناوچوونى لاشە

٨٥٦. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَيْسَ شَيْءٌ مِنَ الْإِنْسَانِ إِلَّا يَبْلَى، إِلَّا عَظْمًا وَاحِدًا، وَهوَ عَجْبُ الذَّنَبِ، وَمِنْه يُرَكَّبُ الْخَلْقُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بێگومان هیچ شوێنێکى مرۆڤ (دواى مردن) نامێنێت و لەناو دەچێت و دەڕزێت تەنها یەک ئێسقان نەبێت کە پێى دەڵێن: (عَجْبُ الذَّنَب)، وە لە ڕۆژى قیامەتدا خەڵکى ئا لەو ئێسقانە دروست دەکرێنەوە و ڕێک دەخرێنەوە».

٨٥٧. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ كَعْبٍ الْأَنْصَارِيِّ، أَنَّ أَبَاه h كَانَ يُحَدِّثُ: أَنَّ رَسُولَ اللَّه ، قَالَ: «إِنَّمَا نَسَمَةُ الْمُؤْمِنِ طَائِرٌ يَعْلُقُ فِي شَجَرِ الْجَنَّةِ، حَتَّى يَرْجِعَ إِلَى جَسَدِه يَوْمَ يُبْعَثُ».

عەبدوڕڕەحمانى کوڕى کەعبى ئەنصاڕی دەگێڕێتەوە، کە باوکى h دەیگێڕایەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بێگومان ڕووحى مرۆڤى بڕوادار وەکوو باڵندەیەک وایە بەسەر درەختەکانى بەهەشتەوە لە بەروبوومى بەهەشت دەخوات، تاکوو ئەو کاتەى کە زیندوو دەکرێتەوە و دەگەڕێتەوە نێو لاشەکەى».

بَابُ ذِكْرِ الْبَعْثِ

باسی زیندووبوونەوە

٨٥٨. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّه كَيْفَ يُحْشَرُ النَّاسُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ؟ قَالَ: «حُفَاةً عُرَاةً»، قُلْتُ: وَالنِّسَاءُ؟ قَالَ: «وَالنِّسَاءُ»، قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّه فَمَا يُسْتَحْيَا؟ قَالَ: «يَا عَائِشَةُ الْأَمْرُ أَهمُّ مِنْ أَنْ يَنْظُرَ بَعْضُهمْ إِلَى بَعْضٍ».

عائیشە i دەڵێت: گوتم: ئەى پێغەمبەرى خوا لە ڕۆژى قیامەتدا خەڵکى چۆن کۆ دەکرێنەوە (حەشر دەکرێن)؟ فەرمووى: «بەپێخواسى و بەڕووتى»، گوتم: ئافرەتانیش؟ فەرمووى: «ئافرەتانیش»، گوتم: ئەى پێغەمبەرى خوا کەس شەرم ناکات؟ فەرمووى: «ئەى عائیشە کاروبار و حیسابى ئەو ڕۆژە زۆر لەوە گرینگتر و سامناکترە کە خەڵکى بۆ یەکدی بڕوانن و تەماشاى یەکدی بکەن».

٨٥٩. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّه عَنْ قَوْلِه تَعَالَى: ﴿ يَوْمَ تُبَدَّلُ الْأَرْضُ غَيْرَ الْأَرْضِ وَالسَّمَوَاتُ ﴾ إبراهیم: 48، فَأَيْنَ يَكُونُ النَّاسُ يَوْمَئِذٍ؟ قَالَ: «عَلَى الصِّرَاطِ».

عائیشە i دەڵێت: پرسیارم لە پێغەمبەرى خوا کرد دەربارەى ئەو ئایەتە: ﴿ يَوْمَ تُبَدَّلُ الْأَرْضُ غَيْرَ الْأَرْضِ وَالسَّمَوَاتُ ﴾، واتە: لە ڕۆژێکدا کە ئەم زەوییە دەگۆڕێت بە زەوییەکی دیكه‌ و ئاسمانەکانیش (دەگۆڕێن بە ئاسمانی دیكه‌). کە ئایا لەو ڕۆژ و کاتەدا خەڵکى لەکوێ دەبن؟ فەرمووى: «لەسەر پردى سیڕات».

بَابُ صِفَةِ أُمَّةِ مُحَمَّدٍ ﷺ

باسی سیفەتەکانى ئوممەتى موحەممەد 

٨٦٠. عَنْ عَبْدِ اللَّه h قَالَ: كُنَّا مَعَ رَسُولِ اللَّه فِي قُبَّةٍ، فَقَالَ: «أَتَرْضَوْنَ أَنْ تَكُونُوا رُبُعَ أَهلِ الْجَنَّةِ؟»، قُلْنَا: بَلَى، قَالَ: «أَتَرْضَوْنَ أَنْ تَكُونُوا ثُلُثَ أَهلِ الْجَنَّةِ؟»، قُلْنَا: نَعَمْ، قَالَ: «وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِه إِنِّي لَأَرْجُو أَنْ تَكُونُوا نِصْفَ أَهلِ الْجَنَّةِ، وَذَلِكَ أَنَّ الْجَنَّةَ لَا يَدْخُلُها إِلَّا نَفْسٌ مُسْلِمَةٌ، وَمَا أَنْتُمْ فِي أَهلِ الشِّرْكِ إِلَّا كَالشَّعَرَةِ الْبَيْضَاءِ، فِي جِلْدِ الثَّوْرِ الْأَسْوَدِ، أَوْ كَالشَّعَرَةِ السَّوْدَاءِ، فِي جِلْدِ الثَّوْرِ الْأَحْمَرِ».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: ئێمە لە دەوارێکدا لە خزمەت پێغەمبەرى خوادا بووین، جا فەرمووى: «ئایا ڕازى دەبن کە ئێوە چواریەکى خەڵکى بەهەشت بن؟»، گوتمان: بەڵێ، فەرمووى: «ئایا ڕازى دەبن کە ئێوە سێیەکى خەڵکى بەهەشت بن؟»، گوتمان: بەڵێ، فەرمووى: «سوێند بەو زاتەى گیانى منى بەدەستە بە بێگومان ئومێدم وایە کە ئێوە نیوەى خەڵکى بەهەشت بن، ئەوەش لەبەر ئەوەى چونکە هیچ کەسێک ناچێتە بەهەشتەوە تەنها کەسى موسوڵمان نەبێت، دەى ئێوەش لەچاو ئەوانەى کە هاوەڵ بۆ خوا دادەنێن وەکوو تاڵەموویەکى سپى وان بە پێستەى گایەکى ڕەشەوە، یان وەکوو تاڵەموویەکى ڕەش بن بە پێستەى گایەکى سوورەوە».

بَابُ مَا يُرْجَى مِنْ رَحْمَةِ اللَّه يَوْمَ الْقِيَامَةِ

باسی ئەوەى ئومێد دەکرێت لە بەزەیى خوا لە ڕۆژى قیامەتدا

٨٦١. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِنَّ لِلَّه مِائَةَ رَحْمَةٍ، قَسَمَ مِنْها رَحْمَةً بَيْنَ جَمِيعِ الْخَلَائِقِ، فَبِها يَتَرَاحَمُونَ، وَبِها يَتَعَاطَفُونَ، وَبِها تَعْطِفُ الْوَحْشُ عَلَى أَوْلَادِها، وَأَخَّرَ تِسْعَةً وَتِسْعِينَ رَحْمَةً، يَرْحَمُ بِها عِبَادَه يَوْمَ الْقِيَامَةِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «بە دڵنیایی خوا سەد ڕەحمەتى هەیە، لەو سەد ڕەحمەتە یەک دانە ڕەحمەتى دابەش کردووە له‌نێو هەموو دروستکراوەکانیدا، جا بەو بەشە ڕەحمەتەیە کە سۆز و میهرەبانییان بەرانبەر بە یەکدی هەیە، هەر بەو بەشە ڕەحمەتەیە کەوا ئاژەڵ و دڕندەکان سۆزیان هەیە بۆ بێچووەکانیان، نەوەد و نۆ بەشەکەی دیكه‌ى دوا خستووە (بۆ قیامەت)، لە ڕۆژى قیامەتدا بەو نەوەد و نۆ بەشەوە ڕوحم و بەزەیی دەنوێنێت بۆ بەندەکانى».

بَابُ ذِكْرِ الشَّفَاعَةِ

باسی تکاکردن (شەفاعەت)

٨٦٢. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لِكُلِّ نَبِيٍّ دَعْوَةٌ مُسْتَجَابَةٌ، فَتَعَجَّلَ كُلُّ نَبِيٍّ دَعْوَتَه، وَإِنِّي اخْتَبَأْتُ دَعْوَتِي شَفَاعَةً لِأُمَّتِي، فَهيَ نَائِلَةٌ مَنْ مَاتَ مِنْهمْ، لَا يُشْرِكُ بِاللَّه شَيْئًا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەموو پێغەمبەرێک دوعایەکى هەیە کە بێگومان وەردەگیرێت، جا هەموویان لە دونیادا دوعاکەیان کردووە، بەڵام بەڕاستى من دوعاکەم هەڵگرتووە کە ببێتە تکا بۆ ئوممەتەکەم (لە قیامەتدا)، ئەو دوعایەم و شەفاعەتەم هەموو ئەوانە دەگرێتەوە کە مردوون مادام هاوبەشى بۆ خوا بڕیار نەدابێت».

٨٦٣. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «أَنَا سَيِّدُ وَلَدِ آدَمَ، وَلَا فَخْرَ، وَأَنَا أَوَّلُ مَنْ تَنْشَقُّ الْأَرْضُ عَنْه يَوْمَ الْقِيَامَةِ، وَلَا فَخْرَ، وَأَنَا أَوَّلُ شَافِعٍ، وَأَوَّلُ مُشَفَّعٍ، وَلَا فَخْرَ، وَلِوَاءُ الْحَمْدِ بِيَدِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ، وَلَا فَخْرَ».

ئەبو سەعید h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «من گەورە و بەڕێزترینى هەموو وەچەى ئادەمم و بە خۆهەڵکێشانم شانازى وا ناڵێم، وە من یەکەم کەسم کە زەویم بۆ لەت دەبێت (زیندوو دەبمەوە) لە ڕۆژى قیامەتدا و خۆهەڵکێشان نییە، من یەکەم تکاکار و تکاگیراوەم و خۆهەڵکیشان نییە، ئاڵاى سوپاس و ستاییش لە ڕۆژى قیامەتدا بە دەستى منە و خۆهەڵکێشان نییە».

٨٦٤. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه ، يَقُولُ: «إِنَّ شَفَاعَتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ لِأَهلِ الْكَبَائِرِ مِنْ أُمَّتِي».

جابیر h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «تکا و شەفاعەتى من لە ڕۆژى قیامەتدا بۆ ئەوانەیە کە خاوەنى گوناهـ و تاوانى گەورەن لە ئوممەتەکەم».

بَابُ صِفَةِ النَّارِ

باسی سیفەتەکانى ئاگرى دۆزەخ

٨٦٥. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «اشْتَكَتِ النَّارُ إِلَى رَبِّها، فَقَالَتْ: يَا رَبِّ أَكَلَ بَعْضِي بَعْضًا، فَجَعَلَ لَها نَفَسَيْنِ: نَفَسٌ فِي الشِّتَاءِ، وَنَفَسٌ فِي الصَّيْفِ، فَشِدَّةُ مَا تَجِدُونَ مِنَ الْبَرْدِ مِنْ زَمْهرِيرِها، وَشِدَّةُ مَا تَجِدُونَ مِنَ الْحَرِّ مِنْ سَمُومِها».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئاگر لەلاى پەروەردگارى سکاڵاى کرد و گوتى: ئەى پەروەردگارا (لە گەرمى و بەتینیدا) بەشێکم بەشەکەى دیکەى خوارد، بۆیە (خوا) مۆڵەتى دوو نەفەسى پێ دەدات: نەفەس و هەناسەدانێک لە زستاندا و هەناسەدانێکیش لە هاویندا، جا ئەو ساردییە توندوتیژەى کە دەیبینن لە تەبەقە و بەشە هەرە ساردەکەى زەمهەریرە، وە ئەو گەرمییە توند و بەتینە کە (لە هاویندا) دەیبینن ئەوە لە بەشە گەرمەکەى سەموومە».

بَابُ صِفَةِ الْجَنَّةِ

باسی سیفەتەکانى بەهەشت

٨٦٦. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه ، يَقُولُ اللَّه b: «أَعْدَدْتُ لِعِبَادِيَ الصَّالِحِينَ، مَا لَا عَيْنٌ رَأَتْ، وَلَا أُذُنٌ سَمِعَتْ، وَلَا خَطَرَ عَلَى قَلْبِ بَشَرٍ»، قَالَ أَبُو هرَيْرَةَ h: وَمِنْ بَلْه مَا قَدْ أَطْلَعَكُمُ اللَّه عَلَيْه، اقْرَءُوا إِنْ شِئْتُمْ: ﴿ فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَا أُخْفِيَ لَهمْ مِنْ قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴾ السجدة: 17، قَالَ: وَكَانَ أَبُو هرَيْرَةَ h يَقْرَؤُها: مِنْ قُرَّاتِ أَعْيُنٍ.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «خوا b دەفەرموێت: بۆ بەندە چاکەکارەکانم شتگەلێکم ئامادە کردووە کە هیچ چاوێک نەیبینیوە و هیچ گوێیەک نەیبیستووە و بە خەیاڵ و دڵى هیچ کەسێکیشدا نەهاتووە»، ئەبو هوڕەیڕە h گوتى: واز لەوە بێنن کە خوا بۆى باس کردوون لە نیعمەتەکانى بەهەشت، ئەو ئایەتە بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: ﴿ فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَا أُخْفِيَ لَهمْ مِنْ قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴾، واتە: ئەمجا هیچ کەس نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەهەشتدا کە هۆی) گەشبوونی چاوەکانن، ئەم پاداشتە (دەدرێنەوە) بەهۆی ئەو کردەوانەی کە کردوویانە». ڕاوى گوتى: ئەبو هوڕەیڕە h بە (قُرَّاتِ أَعْيُنٍ) دەیخوێندەوە.

٨٦٧. عَنْ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه ، يَقُولُ: «الْجَنَّةُ مِائَةُ دَرَجَةٍ، كُلُّ دَرَجَةٍ مِنْها مَا بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ، وَإِنَّ أَعْلَاها الْفِرْدَوْسُ، وَإِنَّ أَوْسَطَها الْفِرْدَوْسُ، وَإِنَّ الْعَرْشَ عَلَى الْفِرْدَوْسِ، مِنْها تُفَجَّرُ أَنْهارُ الْجَنَّةِ، فَإِذَا مَا سَأَلْتُمُ اللَّه فَسَلُوه الْفِرْدَوْسَ».

موعازى کوڕى جەبەل h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «بەهەشت سەد پلەیە هەر پلەیەکى نێوانى ئاسمان و زەوییە، وە بەرزترینیان پلەى فیردەوسە، وە نێوەڕاستەکەیشیان فیردەوسە، وە عەڕش لەسەرووى فیردەوسە، ڕووبارەکانى بەهەشت لەوێوە سەرچاوە دەگرن، جا هەر کات داواتان لە خوا کرد و لە خوا پاڕانەوە ئەوە داواى فیردەوسى لێ بکەن».

٨٦٨. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «الْكَوْثَرُ نَهرٌ فِي الْجَنَّةِ، حَافَّتَاه مِنْ ذَهبٍ، مَجْرَاه عَلَى الْيَاقُوتِ وَالدُّرِّ، تُرْبَتُه أَطْيَبُ مِنَ الْمِسْكِ، وَمَاؤُه أَحْلَى مِنَ الْعَسَلِ، وَأَشَدُّ بَيَاضًا مِنَ الثَّلْجِ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «کەوسەر ڕووبارێکە له‌نێو بەهەشتدا، لێوار و قەراغەکانى لە زێڕن، ڕاڕەوەکەى لە یاقووت و دووڕ و گەوهەرە، خاکەکەى لە میسک بۆنخۆشترە، ئاوەکەى لە هەنگوین شیرینتر و لە بەفر سپیترە».

٨٦٩. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «الْمُؤْمِنُ إِذَا اشْتَهى الْوَلَدَ فِي الْجَنَّةِ، كَانَ حَمْلُه وَوَضْعُه وَسِنُّه فِي سَاعَةٍ وَاحِدَةٍ، كَمَا يَشْتَهي».

ئەبو سەعیدى خودری h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەگەر بڕوادار له‌نێو بەهەشتدا حەزى لە منداڵ بوو، ئەوە دووگیانبوون و منداڵبوون و تەمەنەکەی (بوون بە سی و سێ ساڵ) لە یەک ساتدا دەبێت، هەر چۆنێک کە حەزى لێ بێت و پێىخۆش بێت».

٨٧٠. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَا مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا لَه مَنْزِلَانِ: مَنْزِلٌ فِي الْجَنَّةِ، وَمَنْزِلٌ فِي النَّارِ، فَإِذَا مَاتَ، فَدَخَلَ النَّارَ، وَرِثَ أَهلُ الْجَنَّةِ مَنْزِلَه، فَذَلِكَ قَوْلُه تَعَالَى: ﴿ أُولَئِكَ همُ الْوَارِثُونَ ﴾ المؤمنون: 10».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بێگومان هەر کەسێک لە ئێوە لە قیامەت دوو شوێنى هەیە: شوێنێک لە بەهەشت و شوێنێکیش لە دۆزەخ، جا کاتێک ئەو کەسە مرد و ڕۆیشت بۆ دۆزەخ، ئەوە خەڵکی بەهەشت شوێنەکەى دیكه‌ى لە بەهەشت بە میرات دەگرن، ئەوەیە ماناى ئەو ئایەتەیه‌ کە خوای بەرز و بڵند دەفەرموێت: ﴿ أُولَئِكَ همُ الْوَارِثُونَ ﴾، واتە: هەر ئەوانەن میراتگران».