كِتَابُ الزَّكَاةِ

په‌رتووكی زه‌كات

بَابُ فَرْضِ الزَّكَاةِ

باسی فەڕزى زەکات

٣٠٠. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ بَعَثَ مُعَاذًا h إِلَى الْيَمَنِ، فَقَالَ: «إِنَّكَ تَأْتِي قَوْمًا أَهلَ كِتَابٍ، فَادْعُهمْ إِلَى شَهادَةِ أَنْ لَا إِلَه إِلَّا اللَّه، وَأَنِّي رَسُولُ اللَّه، فَإِنْ همْ أَطَاعُوا لِذَلِكَ، فَأَعْلِمْهمْ أَنَّ اللَّه افْتَرَضَ عَلَيْهمْ خَمْسَ صَلَوَاتٍ فِي كُلِّ يَوْمٍ وَلَيْلَةٍ، فَإِنْ همْ أَطَاعُوا لِذَلِكَ، فَأَعْلِمْهمْ أَنَّ اللَّه افْتَرَضَ عَلَيْهمْ صَدَقَةً فِي أَمْوَالِهمْ، تُؤْخَذُ مِنْ أَغْنِيَائِهمْ فَتُرَدُّ فِي فُقَرَائِهمْ، فَإِنْ همْ أَطَاعُوا لِذَلِكَ، فَإِيَّاكَ وَكَرَائِمَ أَمْوَالِهمْ، وَاتَّقِ دَعْوَةَ الْمَظْلُومِ؛ فَإِنَّها لَيْسَ بَيْنَها وَبَيْنَ اللَّه حِجَابٌ».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر موعازى کوڕى جەبەلى h نارد بۆ یەمەن پێى فەرموو: «تۆ دەچییە لاى خەڵکێک خاوەن کتێبى ئاسمانین، سەرەتا داوایان لێ بکە کە شایەتى بدەن هیچ پەرستراوێکى بەهەق نییە جگە لە خوا، منیش پێغەمبەر و نێردراوى ئەوم، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون، جا پێیان بڵێ: خودا لە هەر شەو و ڕۆژێکدا پێنج نوێژى لەسەریان واجب کردووە، ئەگەر لەوەشدا گوێڕایەڵ بوون، پێیان بڵێ: خودا زەکاتى لەسەریان واجب کردووە کە لە دەوڵەمەندەکانیان وەردەگیرێت و دەدرێتەوە بە هەژارەکانیان، ئەگەر لەوەشدا گوێڕایەڵ بوون، نەکەیت بچیت نایابى ماڵەکانیان هەڵبژێریت و لەبرى زەکات وەریبگریت، وە خۆشت بپارێزە لە نزاى ستەملێکراو، چونکە بەڕاستى نزاى ستەملێکراو هیچ شتێک پێشى پێ ناگرێت تاکوو خۆى دەگەیەنێتە بارەگاى پەروەردگار (پەردە لە نێوانى پاڕانەوەى ستەملێکراو و خوادا نییە)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي مَنْعِ الزَّكَاةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی نەدانی زەکات

٣٠١. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ مَسْعُودٍ h عَنْ رَسُولِ اللَّه قَالَ: «مَا مِنْ أَحَدٍ لَا يُؤَدِّي زَكَاةَ مَالِه، إِلَّا مُثِّلَ لَه يَوْمَ الْقِيَامَةِ شُجَاعًا أَقْرَعَ حَتَّى يُطَوِّقَ عُنُقَه»، ثُمَّ قَرَأَ عَلَيْنَا رَسُولُ اللَّه مِصْدَاقَه مِنْ كِتَابِ اللَّه تَعَالَى: «﴿ وَلَا يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَا آتَاهمُ اللَّه مِنْ فَضْلِه ﴾ آل عمران: 180، الْآيَةَ».

عەبدوڵڵاى کوڕى مەسعوود h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک زەکاتى ماڵەکەى نەدات، لە ڕۆژى دواییدا ماڵەکەى بۆ دەکرێت بە مارێکى کەچەڵی ژەهراوى، تاکوو خۆى لە ملى دەئاڵێنێت»، پاشان پێغەمبەرى خوا وەکوو بەڕاستدانانى فەرماییشتەکەى لە کتێبی خوا ئەم ئایەتەى خوێندەوە: «﴿ وَلَا يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَا آتَاهمُ اللَّه مِنْ فَضْلِه ﴾، واتە: ھەرگیز وا گومان نەبەن ئەو کەسانەی کە چروکی دەکەن بەوەی کە خوا پێی بەخشیوون لە ڕێز و بەھرەی خۆی».

٣٠٢. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَا مِنْ صَاحِبِ إِبِلٍ، وَلَا غَنَمٍ، وَلَا بَقَرٍ، لَا يُؤَدِّي زَكَاتَها، إِلَّا جَاءَتْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْظَمَ مَا كَانَتْ وَأَسْمَنَه، تَنْطَحُه بِقُرُونِها، وَتَطَؤُه بِأَخْفَافِها، كُلَّمَا نَفِدَتْ أُخْرَاها، عَادَتْ عَلَيْه أُولَاها، حَتَّى يُقْضَى بَيْنَ النَّاسِ».

ئەبو زەر h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک مەڕ و بزن و مانگا و وشترى هەبێت و زەکاتیان لێ نەدات، لە ڕۆژى دواییدا ئەوانە دەهێنرێن کە لەوەى دونیا بەهێزترن و قەڵەوتریشن، جا لە خاوەنەکانیان هەڵدەدەن و بە شاخەکانیان و سمەکانیان دەیشێلن، هەر کاتێك کۆتا دانەیان بەسەریدا تێدەپەڕێت یەکەمەکەیان دەگەڕێتەوە سەرى، هەتا ئەو کاتەى کە خوا دادوەرى دەکات لە نێوان خەڵکدا».

بَابُ زَكَاةِ الْوَرِقِ وَالذَّهبِ

باسی زەکاتى زێڕ و زیو

٣٠٣. عَنِ ابْنِ عُمَرَ وَعَائِشَةَ j: أَنَّ النَّبِيَّ ، كَانَ يَأْخُذُ مِنْ كُلِّ عِشْرِينَ دِينَارًا فَصَاعِدًا نِصْفَ دِينَارٍ، وَمِنَ الْأَرْبَعِينَ دِينَارًا دِينَارًا.

ئیبن عومەر و عائیشە j دەگێڕنەوە، پێغەمبەر لە هەر بیست دینارێک نیو دینارى (وەکوو زەکات) وەردەگرت، لە هەر چل دینار دینارێکى (وەکوو زەکات) وەردەگرت.

بَابُ مَا تَجِبُ فِيه الزَّكَاةُ مِنَ الْأَمْوَالِ

باسی ئەو ماڵ و سامانەى زەکاتیان تێدایە

٣٠٤. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h: أَنَّه سَمِعَ النَّبِيَّ يَقُولُ: «لَا صَدَقَةَ فِيمَا دُونَ خَمْسَةِ أَوْسَاقٍ مِنَ التَّمْرِ، وَلَا فِيمَا دُونَ خَمْسِ أَوَاقٍ، وَلَا فِيمَا دُونَ خَمْسٍ مِنَ الْإِبِلِ».

ئەبو سەعیدى خودری h دەگێڕێتەوە: گوێى لێ بوو پێغەمبەر دەیفەرموو: «خورما تاوەکوو ئەندازەى نەگاتە پێنج ویسق زەکاتى تێدا نییە، زیو تاوەکوو ئەندازەى نەگاتە پێنج ئۆقیە زەکاتى تێدا نییە، وشتر ئەگەر ژمارەى لە پێنج کەمتر بێت زەکاتى تێدا نییە».

بَابُ صَدَقَةِ الْبَقَرِ

باسی زەکاتى مانگا

٣٠٥. عَنْ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ h قَالَ: بَعَثَنِي رَسُولُ اللَّه إِلَى الْيَمَنِ، وَأَمَرَنِي أَنْ آخُذَ مِنَ الْبَقَرِ، مِنْ كُلِّ أَرْبَعِينَ مُسِنَّةً، وَمِنْ كُلِّ ثَلَاثِينَ تَبِيعًا، أَوْ تَبِيعَةً.

موعازى کوڕى جەبەل h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا ناردمى بۆ یەمەن و فەرمانى پێ کردم کە لە زەکاتى مانگادا لە هەر چل سەر مێیینەیەکى دووساڵە و لە هەر سی سەر نێرینە یان مێیینەیەکى یەکساڵە وەربگرم.

بَابُ صَدَقَةِ الْغَنَمِ

باسی زەکاتى مەڕ و بزن

٣٠٦. عَنْ سَالِمِ بْنِ عَبْدِ اللَّه، عَنْ أَبِيه k: عَنْ رَسُولِ اللَّه قَالَ: أَقْرَأَنِي سَالِمٌ كِتَابًا كَتَبَه رَسُولُ اللَّه فِي الصَّدَقَاتِ، قَبْلَ أَنْ يَتَوَفَّاه اللَّه، فَوَجَدْتُ فِيه: «فِي أَرْبَعِينَ شَاةً شَاةٌ إِلَى عِشْرِينَ وَمِائَةٍ، فَإِذَا زَادَتْ وَاحِدَةً، فَفِيها شَاتَانِ إِلَى مِائَتَيْنِ، فَإِنْ زَادَتْ وَاحِدَةً، فَفِيها ثَلَاثُ شِيَاه إِلَى ثَلَاثِمِائَةٍ، فَإِذَا كَثُرَتْ، فَفِي كُلِّ مِائَةٍ شَاةٌ»، وَوَجَدْتُ فِيه: «لَا يُجْمَعُ بَيْنَ مُتَفَرِّقٍ، وَلَا يُفَرَّقُ بَيْنَ مُجْتَمِعٍ»، وَوَجَدْتُ فِيه: «لَا يُؤْخَذُ فِي الصَّدَقَةِ تَيْسٌ، وَلَا هرِمَةٌ، وَلَا ذَاتُ عَوَارٍ».

(ئیبن شیهاب دەڵێ) سالیمى کوڕى عەبدوڵڵا لە باوکیەوە k دەگێڕێتەوە: لە پێغەمبەری خواوە گیڕاویەتیەوە و گوتوویەتى: سالیم نووسراوێکى بۆ خوێندمەوە کە پێغەمبەرى خوا نووسیبووى دەربارەى زەکاتدان پێش ئەوەى وەفات بکات، لە نووسراوەکەدا ئەوە هاتبوو: «لە چل سەر مەڕ و بزن تاوەکوو سەد و بیست سەر، مەڕێک زەکاتە، ئەگەر یەک سەر زیادى کرد تاوەکوو دوو سەد سەر دوو مەڕ زەکاتە، جا ئەگەر یەک سەر زیادى کرد تاوەکوو سێ سەد سەر سێ مەڕ زەکاتە، وە ئەگەر لەوە زیاتر بوو هەر سەد سەرێك مەڕێک زەکاتیەتى»، وە ئەوەشى تێدا هاتبوو: «نابێت ئاژەڵى جیا کۆ بکرێتەوە، ناشبێت کۆمەڵێک جیا بکرێتەوە»، وە ئەوەشى تێدا نووسرابوو: «نێرى و پیر و عەیبدار وەرناگیرێت».

بَابُ صَدَقَةِ الزُّرُوعِ وَالثِّمَارِ

باسی زەکاتى کشتوکاڵ و میوە

٣٠٧. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «فِيمَا سَقَتِ السَّمَاءُ وَالْعُيُونُ الْعُشْرُ، وَفِيمَا سُقِيَ بِالنَّضْحِ نِصْفُ الْعُشْرِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەوەى کە بە باران و سەرچاوە سروشتییەکان ئاو دەدرێت دەیەکى زەکات لێ دەکەوێت، ئەوەشى کە مرۆڤ ئاوى دەدات نیوەى دەیەکى زەکات لێ دەکەوێت».

بَابُ صَدَقَةِ الْفِطْرِ

باسی سەرفیترە

٣٠٨. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: فَرَضَ رَسُولُ اللَّه صَدَقَةَ الْفِطْرِ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، عَلَى كُلِّ حُرٍّ أَوْ عَبْدٍ، ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى مِنَ الْمُسْلِمِينَ.

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا مەنێک خورما، یان مەنێک جۆ سەرفترەى دانا لەسەر هەموو موسوڵمانێك، ئیتر بەندە بێ یان ئازاد بێ، نێر بێ یان مێ.

بَابُ الصَّدَقَةِ عَلَى ذِي قَرَابَةٍ

باسی زەکاتدان بە خزم و کەسی نزیک

٣٠٩. عَنْ زَيْنَبَ امْرَأَةِ عَبْدِ اللَّه k قَالَتْ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّه : أَيُجْزِئُ عَنِّي مِنَ الصَّدَقَةِ النَّفَقَةُ عَلَى زَوْجِي، وَأَيْتَامٍ فِي حِجْرِي؟ قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَها أَجْرَانِ: أَجْرُ الصَّدَقَةِ، وَأَجْرُ الْقَرَابَةِ».

زەینەبى خێزانى عەبدوڵڵا k دەڵێت: پرسیارم لە پێغەمبەرى خوا کرد ئایا دروستە کە لە زەکاتەکەم خەرجى ژیانى پیاوەکەم و ئەو هەتیوانەش کە لە ماڵى منن بکێشم؟ پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «دوو پاداشتى هەیە، یەکیان هیى دەرکردنی زه‌كاته‌کە، یەکیشیان هیى بەجێگەیاندنى پەیوەندیى خزمایەتى».

بَابُ مَنْ سَأَلَ عَنْ ظَهرِ غِنًى

باسی کەسێک کە دەوڵەمەند بێت و داواش لە خەڵک بکات

٣١٠. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ سَأَلَ النَّاسَ أَمْوَالَهمْ تَكَثُّرًا، فَإِنَّمَا يَسْأَلُ جَمْرَ جَهنَّمَ، فَلْيَسْتَقِلَّ مِنْه أَوْ لِيُكْثِرْ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەس داواى ماڵ لە خەڵکى بکات بۆ ئەوەى ماڵى خۆى پێ زیاتر بکات (واتە پێویستیی پێ نەبێت)، داواى پشکۆى ئاگرى دۆزەخ دەکات، جا با (ئاگرى دۆزەخ بۆ خۆى) کەم بکاتەوە، یان با زۆرى بکات».

بَابُ مَنْ تَحِلُّ لَه الصَّدَقَةُ

باسی ئەو کەسەى شاییستەى زەکاتپێدانە

٣١١. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا تَحِلُّ الصَّدَقَةُ لِغَنِيٍّ إِلَّا لِخَمْسَةٍ: لِعَامِلٍ عَلَيْها، أَوْ لِغَازٍ فِي سَبِيلِ اللَّه، أَوْ لِغَنِيٍّ اشْتَرَاها بِمَالِه، أَوْ فَقِيرٍ تُصُدِّقَ عَلَيْه فَأَهدَاها لِغَنِيٍّ، أَوْ غَارِمٍ».

ئەبو سەعیدى خودری h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «دەوڵەمەند زەکاتى پێ ناشێت مەگەر لەم پێنج کەسە بێت: بۆ ئەو کەسەى کە کارى کۆکردنەوەى زەکات دەکات، یان ئەو کەسەى کە غەزا دەکات لە ڕێى خوادا، یان ئەو کەسەى کە بە پارەى خۆى زەکاتەکە دەکڕێتەوە، یان هەژارێک زەکاتى پێ بدرێت و ئەویش بە دیارى بیداتە دەوڵەمەندێک، یان قەرزدار بێت (بە جۆرێک کە ئەگەر قەرزەکانى بداتەوە بەئەندازەى نیصابى زەکات پارەى نەمێنێت)».

بَابُ فَضْلِ الصَّدَقَةِ

باسی گەورەیی بەخشین

٣١٢. عَنْ عَدِيِّ بْنِ حَاتِمٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَا مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا سَيُكَلِّمُه رَبُّه، لَيْسَ بَيْنَه وَبَيْنَه تُرْجُمَانٌ، فَيَنْظُرُ أَمَامَه فَتَسْتَقْبِلُه النَّارُ، وَيَنْظُرُ عَنْ أَيْمَنَ مِنْه فَلَا يَرَى إِلَّا شَيْئًا قَدَّمَه، وَيَنْظُرُ عَنْ أَشْأَمَ مِنْه فَلَا يَرَى إِلَّا شَيْئًا قَدَّمَه، فَمَنِ اسْتَطَاعَ مِنْكُمْ أَنْ يَتَّقِيَ النَّارَ وَلَوْ بِشِقِّ تَمْرَةٍ فَلْيَفْعَلْ».

عەدى کوڕى حاتیم h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر یەکێک لە ئێوە بەدڵنیایی لە ڕۆژى دواییدا پەروەردگارى قسەى لەگەڵدا دەکات، لە کاتێکدا کە لە بەینى ئەو و پەروەردگاردا وەرگێڕ نییە، ئینجا ئەو کەسە تەماشاى پێش خۆى دەکات ئاگر لە پێشیەتى، تەماشاى ڕاستى خۆى دەکات هیچ شتێک نابینێت جگە لەو کردەوەیە نەبێت کە لەپێش خۆى ناردوویەتى، تەماشاى لاى چەپى دەکات، هیچ شتێک نابینێت جگە لەوەى کە پێش خۆى خستووە لە دونیادا، جا هەر یەکێکتان کە تواناى هەیە ئەگەر بە لەتە خورمایەکیش بێت، با خۆى لە ئاگرى دۆزەخ بپارێزێت».

٣١٣. عَنْ سَلْمَانَ بْنِ عَامِرٍ الضَّبِّيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «الصَّدَقَةُ عَلَى الْمِسْكِينِ صَدَقَةٌ، وَعَلَى ذِي الْقَرَابَةِ اثْنَتَانِ: صَدَقَةٌ وَصِلَةٌ».

سەلمانى کوڕى عامیرى زەببی h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «خێرکردن بە کەسى هەژار چاکەیە، خێرکردن بە کەسى نزیک دوو شتە: هەم خێرکردنە، وە هەم بەجێگەیاندنى پەیوەندیى خزمایەتییە».