كِتَابُ اللُّقَطَةِ

په‌رتووكی (شتی) دۆزراوه‌

بَابُ ضَالَّةِ الْإِبِلِ وَالْبَقَرِ وَالْغَنَمِ

باسی وشتر و مانگا و مەڕی ونبوو

٤٧٦. عَنْ مُطَرِّفِ بْنِ عَبْدِ اللَّه بْنِ الشِّخِّيرِ، عَنْ أَبِيه h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «ضَالَّةُ الْمُسْلِمِ حَرَقُ النَّارِ».

موتەرریفى کوڕی عەبدوڵڵاى کوڕی شیخخیر لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویه‌تی: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «شتى ونبووی موسوڵمان وەکوو کڵپەى ئاگر وایە (واتە: کەسێک شتێک ببینێتەوە و نیازى دانەوەى نەبێت ئەوە بۆی دەبێتە هۆى چوونە دۆزەخ)».

٤٧٧. عَنْ زَيْدِ بْنِ خَالِدٍ الْجُهنِيِّ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: سُئِلَ عَنْ ضَالَّةِ الْإِبِلِ، فَغَضِبَ وَاحْمَرَّتْ وَجْنَتَاه فَقَالَ: «مَا لَكَ وَلَها؟ مَعَها الْحِذَاءُ وَالسِّقَاءُ، تَرِدُ الْمَاءَ وَتَأْكُلُ الشَّجَرَ، حَتَّى يَلْقَاها رَبُّها»، وَسُئِلَ عَنْ ضَالَّةِ الْغَنَمِ، فَقَالَ: «خُذْها، فَإِنَّمَا هيَ لَكَ أَوْ لِأَخِيكَ أَوْ لِلذِّئْبِ»، وَسُئِلَ عَنِ اللُّقَطَةِ، فَقَالَ: «اعْرِفْ عِفَاصَها وَوِكَاءَها وَعَرِّفْها سَنَةً، فَإِنِ اعْتُرِفَتْ، وَإِلَّا فَاخْلِطْها بِمَالِكَ».

زەیدى کوڕى خالیدى جوهەنی h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ دەگێڕێتەوە، گوتوویه‌تی: پرسیار کرا لە پێغەمبەر دەربارەى وشترى ونبوو (کەسێک بیگرێتەوە)، پێغەمبەریش ڕوخسارى سوور هەڵگەڕا و تووڕە بوو، ئینجا فەرمووى: «چ ئیشێکت پێیە خواردن و خواردنەوەى خۆى پێیە، بۆخۆى دەچێتە شوێنى ئاوخواردنەوە و لەوەڕ دەخوات تاکوو خاوەنەکەى پێی دەگاتەوە»، پرسیارى لێ کرا دەربارەى مەڕى ونبوو؟ فەرمووى: «بیگرەوە، یان بۆ تۆیە یان بۆ براکەتە یان بۆ گورگە (واتە: ناتوانێت خۆى بپارێزێت) »، ئینجا پرسیارى لێ کرا دەربارەى شتى دۆزراوە؟ فەرمووى: «توورەکە و ئەو داوەى توورەکەکەى پێى بەستراوە نیشانەى بکە و ساڵێک بانگەوازى بۆ بکە، جا ئەگەر خاوەنى لێ پەیدا بوو باشە، ئەگەرنا تێکەڵى بکە لەگەڵ ماڵى خۆت».

بَابُ اللُّقَطَةِ

باسی شتى دۆزراوە

٤٧٨. عَنْ عِيَاضِ بْنِ حِمَارٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ وَجَدَ لُقَطَةً فَلْيُشْهدْ ذَا عَدْلٍ أَوْ ذَوَيْ عَدْلٍ، ثُمَّ لَا يُغَيِّرْه وَلَا يَكْتُمْ، فَإِنْ جَاءَ رَبُّها، فَهوَ أَحَقُّ بِها، وَإِلَّا فَهوَ مَالُ اللَّه يُؤْتِيه مَنْ يَشَاءُ».

عیازى کوڕی حیمار h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک شتێکى دۆزیەوە با کەسێکى دادپەروەر، یان دوو کەسی دادپەروەر بکاتە شایەت، پاشان با نەیگۆڕێت و نەیشارێتەوە، جا ئەگەر خاوەنەکەى هاتەوە بۆی، بێگومان لە هەموو کەس شاییستەترە پێى، ئەگەرنا، موڵکى خوایە و کێى پێخۆش بێت دەیدات بە ئەو (واتە: با بۆخۆى بیخوات، مادام خاوەنى لێ پەیدا نەبێتەوە)».

٤٧٩. عَنْ زَيْدِ بْنِ خَالِدٍ الْجُهنِيِّ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه سُئِلَ عَنِ اللُّقَطَةِ، فَقَالَ: «عَرِّفْها سَنَةً، فَإِنِ اعْتُرِفَتْ فَأَدِّها، فَإِنْ لَمْ تُعْتَرَفْ، فَاعْرِفْ عِفَاصَها وَوِعَاءَها، ثُمَّ كُلْها، فَإِنْ جَاءَ صَاحِبُها فَأَدِّها إِلَيْه».

زەیدى کوڕی خالیدى جوهەنی h دەگێڕێتەوە: پرسیار لە پێغەمبەری خوا کرا دەربارەی شتێکى دۆزراوە (چى لێ بکرێت)، فەرمووی: «ساڵێک جاڕی بۆ بدە، ئەگەر خاوەنى بۆ پەیدا بوو بیدەوە، ئەگەریش خاوەنى پەیدا نەبوو تەماشا بکە تورەکە و دەمبەستەکە و ئەوەى تێیدایە چۆنە، پاشان بیخۆ، ئەگەر خاوەنى لێ پەیدا بوو، پێی بدەوە (بۆی قەرەبوو بکەوە)».

بَابُ مَنْ أَصَابَ رِكَازًا

باسی کەسێک گەنجینەیەکى شاراوەى ژێر زەوى بدۆزێتەوە

٤٨٠. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «فِي الرِّكَازِ الْخُمُسُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەو کانزایانەی کە لە کۆندا شاراونەتەوە (ڕیکاز)، ئەوە زەکاتەکەیان پێنجیەکە (واتە: لە هەر پێنج بەش بەشێک زەکاتە)».

بَابُ أُمَّهاتِ الْأَوْلَادِ

باسی ئەو کەنیزەکانەى دەبنە دایک لە پیاوى ئازاد

٤٨١. عَنِ جَابِر بْنَ عَبْدِ اللَّه k يَقُولُ: كُنَّا نَبِيعُ سَرَارِيَّنَا وَأُمَّهاتِ أَوْلَادِنَا، وَالنَّبِيُّ فِينَا حَيٌّ. لَا نَرَى بِذَلِكَ بَأْسًا.

جابیرى کوڕى عەبدوڵڵا k دەڵێت: ئێمە ئەو کەنیزەکانەى کە دەبوونە دایکى منداڵەکانیشمان دەمانفرۆشتن و پێغەمبەریش زیندوو بوو لەنێوماندا بوو، بۆیە هیچ شتێک لەوەدا (بە گوناهـ و تاوان) نابینین.

بَابُ الْعِتْقِ

باسی ئازادکردنى کۆیلە

٤٨٢. عَنْ شُرَحْبِيلَ بْنِ السِّمْطِ h قَالَ: قُلْتُ لِكَعْبٍ h: يَا كَعْبَ بْنَ مُرَّةَ، حَدِّثْنَا عَنْ رَسُولِ اللَّه وَاحْذَرْ، قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «مَنْ أَعْتَقَ امْرَأً مُسْلِمًا، كَانَ فِكَاكَه مِنَ النَّارِ، يُجْزِئُ كُلُّ عَظْمٍ مِنْه بِكُلِّ عَظْمٍ مِنْه، وَمَنْ أَعْتَقَ امْرَأَتَيْنِ مُسْلِمَتَيْنِ، كَانَتَا فِكَاكَه مِنَ النَّارِ، يُجْزِئُ بِكُلِّ عَظْمَيْنِ مِنْهمَا عَظْمٌ مِنْه».

شوڕەحبیلى کوڕى سیمت h دەڵێت: بە کەعبم h گوت: ئەى کەعبى کوڕى موڕڕە لە پێغەمبەرى خواوە فەرموودەمان بۆ بگێڕەوە و وریاش بە، ئەویش گوتى: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «هەر کەسێک پیاوێکى موسوڵمان ئازاد بکات، ئەوە بۆى دەبێتە هۆکارى ڕزگاربوون لە ئاگر، کە بە هەر بەشێک لە ئێسکەکانى دەبێتە پارێزەر بۆ بەشێک لە ئێسکەکانى کەسى ئازادکەر، وە هەر کەسێک دوو ئافرەتى موسوڵمان ئازاد بکات، دەبێتە هۆى ڕزگاربوونى لە ئاگر بە هەر دوو ئێسکى ئەو ئافرەتانە ئێسکێکى خۆى لە ئاگر ڕزگار دەکات».

٤٨٣. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّه، أَيُّ الرِّقَابِ أَفْضَلُ؟ قَالَ: «أَنْفَسُها عِنْدَ أَهلِها، وَأَغْلَاها ثَمَنًا».

ئەبو زەڕ h دەڵێت: گوتم: ئەى پێغەمبەرى خوا باشترین ئازادکردنى کۆیلە کامەیانە؟ فەرمووی: «ئەوەیان کە لەلاى گەورەکەى بەهادارترینە، وە زۆرترین نرخی هەیە».

بَابُ مَنْ مَلَكَ ذَا رَحِمٍ مَحْرَمٍ فَهوَ حُرٌّ

باسی هەر کەسێك ببێتە خاوەن بەندەیەک کە مەحڕەمى خۆى بێت، ئازاد دەبێت

٤٨٤. عَنْ سَمُرَةَ بْنِ جُنْدَبٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ مَلَكَ ذَا رَحِمٍ مَحْرَمٍ فَهوَ حُرٌّ».

سەموڕەى کوڕى جوندەب h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر کەسێك بوو بە خاوەنى بەندەیەکى مەحڕەمى خۆى، یەکسەر بەندەکە ئازاد دەبێت».