كِتَابُ الْجِهادِ

په‌رتووكی جیهاد و تێكۆشان

بَابُ فَضْلِ الْغَدْوَةِ وَالرَّوْحَةِ فِي سَبِيلِ اللَّه 

باسی گەورەیی ساتێک دەرچوون بۆ جیهاد لەپێناو خوا  لە بەیانى و ئێوارەدا

٥٤٠. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «غَدْوَةٌ أَوْ رَوْحَةٌ فِي سَبِيلِ اللَّه خَيْرٌ مِنَ الدُّنْيَا وَمَا فِيها».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ساتێک دەرچوون لەپێناو خوا چ لە بەیانى، یان لە ئێوارەدا، لە دونیا و ئەوەشى کە تێیدایە باشترە بۆ ئەو کەسە».

بَابُ مَنْ جَهزَ غَازِيًا

باسی کەسێک کە ئامادەباشى بکات بۆ موجاهیدێک

٥٤١. عَنْ زَيْدِ بْنِ خَالِدٍ الْجُهنِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ جَهزَ غَازِيًا فِي سَبِيلِ اللَّه، كَانَ لَه مِثْلُ أَجْرِه مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أَجْرِ الْغَازِي شَيْئًا».

زەیدى کوڕى خالیدى جوهەنی h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک پێداویستیى موجاهیدێکى جەنگاوەر لەپێناو خوادا ئامادە بکات، وەکوو ئەو موجاهیدە پاداشتى هەیە بێ ئەوەى هیچ لە پاداشتى موجاهیدەکە کەم ببێتەوە».

بَابُ فَضْلِ النَّفَقَةِ فِي سَبِيلِ اللَّه تَعَالَى

باسی گەورەیی بەخشین لەپێناو خواى بەرزدا

٥٤٢. عَنْ ثَوْبَانَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «أَفْضَلُ دِينَارٍ يُنْفِقُه الرَّجُلُ دِينَارٌ يُنْفِقُه عَلَى عِيَالِه، وَدِينَارٌ يُنْفِقُه عَلَى فَرَسٍ فِي سَبِيلِ اللَّه، وَدِينَارٌ يُنْفِقُه الرَّجُلُ عَلَى أَصْحَابِه فِي سَبِيلِ اللَّه».

سەوبان h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «باشترین دینارێک کە پیاو خەرجى بکات ئەو دینارەیە کە بۆ ماڵ و منداڵى خۆى خەرجى دەکات، ئەو دینارەیە کە بۆ ئەسپێک خەرجى دەکات لەپێناو خوادا، ئەو دینارەیش کە پیاو بۆ هاوڕێکانى لەپێناو خوادا خەرجى دەکات».

بَابُ مَنْ حَبَسَه الْعُذْرُ عَنِ الْجِهادِ

باسی ئەو کەسەى بە پاساوى شەرعى ناتوانێت بچێت بۆ جیهاد

٥٤٣. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: لَمَّا رَجَعَ رَسُولُ اللَّه مِنْ غَزْوَةِ تَبُوكَ فَدَنَا مِنَ الْمَدِينَةِ قَالَ: «إِنَّ بِالْمَدِينَةِ لَقَوْمًا مَا سِرْتُمْ مِنْ مَسِيرٍ، وَلَا قَطَعْتُمْ وَادِيًا، إِلَّا كَانُوا مَعَكُمْ فِيه»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّه وَهمْ بِالْمَدِينَةِ؟ قَالَ: «وَهمْ بِالْمَدِينَةِ حَبَسَهمُ الْعُذْرُ».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: کاتێک پێغەمبەرى خوا لە غەزاى تەبووک گەڕایەوە و لە مەدینە نزیک بووەوە فەرمووى: «بێگومان له‌نێو مەدینەدا کەسانێک هەن هەر ڕێگایەکتان بڕیوە و هەر شیو و دۆڵێکتان بڕیوە، مسۆگەر ئەوانیش لەگەڵ ئێوە بوون»، گوتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا ئەوان لە مەدینەن؟ فەرمووى: «ئەوان لە مەدینەن، بەڵام پاساوى شەرعى ڕێگەى لێ گرتوون (کە لەگەڵ ئێمە بێن، واتە: لە پاداشت لەگەڵتانن)».

بَابُ الْخُرُوجِ فِي النَّفِيرِ

باسی دەرچوون بۆ جەنگ و جیهاد

٥٤٤. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ:«إِذَا اسْتُنْفِرْتُمْ فَانْفِرُوا».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «ئەگەر داواتان لێ کرا کە بۆ جیهاد دەربچن، بڕۆن».

٥٤٥. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «لَا يَجْتَمِعُ غُبَارٌ فِي سَبِيلِ اللَّه، وَدُخَانُ جَهنَّمَ فِي جَوْفِ عَبْدٍ مُسْلِمٍ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «تەپوتۆز و خۆڵى ڕێگاى جیهاد لەپێناوى خوادا لەگەڵ دووکەڵى ئاگرى دۆزەخ بەیەکەوە له‌نێو ناخ و دەروونی بەندەیەکی موسوڵماندا کۆ نابنەوە».

بَابُ الرَّجُلِ يَغْزُو وَلَه أَبَوَانِ

باسی ئەو پیاوەى دەچێت بۆ جیهاد و دایک و باوکى لە ژیان ماون

٥٤٦. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: أَتَى رَجُلٌ رَسُولَ اللَّه فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّه، إِنِّي جِئْتُ أُرِيدُ الْجِهادَ مَعَكَ، أَبْتَغِي وَجْه اللَّه وَالدَّارَ الْآخِرَةَ، وَلَقَدْ أَتَيْتُ وَإِنَّ وَالِدَيَّ لَيَبْكِيَانِ، قَالَ:«فَارْجِعْ إِلَيْهمَا، فَأَضْحِكْهمَا كَمَا أَبْكَيْتَهمَا».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمر k دەڵێت: پیاوێک هاتە خزمەت پێغەمبەرى خوا ، گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا هاتووم لەگەڵ تۆدا بێم بۆ جیهاد لەپێناوى خوا و بەدەستهێنانى دواڕۆژ، لە کاتێکدا کە هاتووم دایک و باوکم دەگریان، فەرمووى: «بگەڕێوە بۆ لایان و پێکەنینیان بۆ بگێڕەوە، هەر وەک چۆن گریاندووتن».

بَابُ النِّيَّةِ فِي الْقِتَالِ

باسی نییەت لە جەنگ و جیهاددا

٥٤٧. عَنْ أَبِي مُوسَى h قَالَ: سُئِلَ النَّبِيُّ عَنِ الرَّجُلِ يُقَاتِلُ شَجَاعَةً، وَيُقَاتِلُ حَمِيَّةً، وَيُقَاتِلُ رِيَاءً، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ قَاتَلَ لِتَكُونَ كَلِمَةُ اللَّه هيَ الْعُلْيَا، فَهوَ فِي سَبِيلِ اللَّه».

ئەبو مووسا h دەڵێت: پرسیار کرا لە پێغەمبەر دەربارەى پیاوێک کە بۆ ئەوەى پێى بگوترێت ئازایە شەڕ دەکات، وە کەسێک لەبەر دەمارگیریى خزمایەتى شەڕ دەکات و کەسێک بەڕووپامایی (ڕیا) شەڕ دەکات، ئینجا پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «هەر کەسێک بۆ ئەوە بجەنگێت کە بەرنامەى خوا سەر بکەوێت، ئەو (جەنگان)ە لەپێناو خوایە».

بَابُ الْقِتَالِ فِي سَبِيلِ اللَّه سُبْحَانَه وَتَعَالَى

باسی جەنگکردن لەپێناوى خواى پاک و بێگەرد و بەرز

٥٤٨. عَنْ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ h: أَنَّه سَمِعَ النَّبِيَّ يَقُولُ: «مَنْ قَاتَلَ فِي سَبِيلِ اللَّه b مِنْ رَجُلٍ مُسْلِمٍ فُوَاقَ نَاقَةٍ، وَجَبَتْ لَه الْجَنَّةُ».

موعازى کوڕى جەبەل h دەگێڕێتەوە: گوێى لە پێغەمبەر بوو دەیفەرموو: «هەر موسوڵمانێک بەئەندازەى دۆشینى وشترێک لەپێناوى خوا b بجەنگێت، بەهەشتى بۆ پێویست دەبێت».

٥٤٩. عَنْ عَبْدَ اللَّه بْنَ أَبِي أَوْفَى k يَقُولُ: دَعَا رَسُولُ اللَّه عَلَى الْأَحْزَابِ فَقَالَ: «اللَّهمَّ مُنْزِلَ الْكِتَابِ، سَرِيعَ الْحِسَابِ، اهزِمِ الْأَحْزَابَ، اللَّهمَّ اهزِمْهمْ وَزَلْزِلْهمْ».

عەبدوڵڵاى کوڕى ئەبو ئەوفا k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا دوعاى کرد لە کۆمەڵی بێبڕوایان و فەرمووى: «خودایە ئەى ئەو زاتەى دابەزێنەرى قوڕئانیت و حیساب و لێپێچینەوەت دەستبەجێیە، تێکشکێنەری چین و کۆمەڵەکان، خودایە تێکیان بشکێنە و لەرزە و ترس بخە نێویان».

بَابُ فَضْلِ الشَّهادَةِ فِي سَبِيلِ اللَّه

باسی گەورەیی شەهیدبوون لەپێناوى خوادا

٥٥٠. عَنِ الْمِقْدَامِ بْنِ مَعْدِيكَرِبَ h عَنْ رَسُولِ اللَّه قَالَ:«لِلشَّهيدِ عِنْدَ اللَّه سِتُّ خِصَالٍ: يَغْفِرُ لَه فِي أَوَّلِ دُفْعَةٍ مِنْ دَمِه، وَيُرَى مَقْعَدَه مِنَ الْجَنَّةِ، وَيُجَارُ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ، وَيَأْمَنُ مِنَ الْفَزَعِ الْأَكْبَرِ، وَيُحَلَّى حُلَّةَ الْإِيمَانِ، وَيُزَوَّجُ مِنَ الْحُورِ الْعِينِ، وَيُشَفَّعُ فِي سَبْعِينَ إِنْسَانًا مِنْ أَقَارِبِه».

میقدامى کوڕى مەعدیکەریب h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «شەهید شەش تایبەتمەندی لەلاى خوا هەیە: لەگەڵ یەکەم دڵۆپى خوێنى کە لێى دەڕژێت خوا لێى خۆش دەبێت، وە شوێنى خۆى لە بەهەشتدا پیشان دەدرێت، وە لە سزاى گۆڕ دەپارێزرێت، وە لە ترس و لەرزى گەورەیى ڕۆژى قیامەت دەپارێزرێت، وە دەڕازێنرێتەوە بە نیشانە ڕازاوەکانى ئیمان، وە حۆرى بەهەشتى لێ مارە دەکرێت، وە تکا و شەفاعەت بۆ حەفتا کەس لە خزمەکانى پێ دەدرێت».

٥٥١. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه :«مَا يَجِدُ الشَّهيدُ مَسَّ الْقَتْلِ، إِلَّا كَمَا يَجِدُ أَحَدُكُمْ مِنَ الْقَرْصَةِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «کاتێک کەسێک شەهید دەبێت ئازارى کوشتنەکەى تەنها ئەوەندەیە کە یەکێک لە ئێوە مێروولەیەک بیگەزێت».

بَابُ السِّلَاحِ

باسی چەک

٥٥٢. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ دَخَلَ مَكَّةَ يَوْمَ الْفَتْحِ وَعَلَى رَأْسِه الْمِغْفَرُ.

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر هاتە نێو شارى مەککە لە ڕۆژى ڕزگارکردنى مەککەدا کڵاوێکى زرێى لەسەر بوو.

بَابُ الرَّمْيِ فِي سَبِيلِ اللَّه

باسی تیرهاویشتن لە ڕێگەى خوادا

٥٥٣. عَنْ عَمْرِو بْنِ عَبَسَةَ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «مَنْ رَمَى الْعَدُوَّ بِسَهمٍ، فَبَلَغَ سَهمُه الْعَدُوَّ، أَصَابَ أَوْ أَخْطَأَ، فَعَدْلُ رَقَبَةٍ».

عەمڕى کوڕى عەبەسە h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو، دەیفەرموو: «هەر کەسێک تیرێک بگرێتە دوژمن و بگاتە دوژمنەکەى، بیپێکێت، یان نەیپێکێت، وەکوو ئەوە وایە کۆیلەیەکى ئازاد کردبێت».

٥٥٤. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ الْجُهنِيِّ h يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقْرَأُ عَلَى الْمِنْبَرِ: ﴿ وَأَعِدُّوا لَهمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ ﴾ الأنفال: 60، «أَلَا وَإِنَّ الْقُوَّةَ الرَّمْيُ»، ثَلَاثَ مَرَّاتٍ.

عوقبەى کوڕى عامیرى جوهەنی h ده‌ڵێ: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو، لەسەر مینبەر ئەو ئایەتەى دەخوێندەوە: «﴿ وَأَعِدُّوا لَهمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ ﴾، واتە: (ئەی ئیمانداران) ئامادەی بکەن بۆیان ئەوەی لە تواناتاندا ھەیە لە ھێز». ئینجا سێ جار (فەرمووى:) «ئاگادار بن هێز کە لە ئایەتەکەدا هاتووە، مەبەستى پێ لە تیرهاوێژییە».

بَابُ لُبْسِ الْعَمَائِمِ فِي الْحَرْبِ

باسی لەسەرنانى مێزەر لە جەنگدا

٥٥٥. عَنْ جَعْفَرِ بْنِ عَمْرِو بْنِ حُرَيْثٍ، عَنْ أَبِيه h قَالَ: كَأَنِّي أَنْظُرُ إِلَى رَسُولِ اللَّه : وَعَلَيْه عِمَامَةٌ سَوْدَاءُ، قَدْ أَرْخَى طَرَفَيْها بَيْنَ كَتِفَيْه.

جەعفەرى کوڕى عەمرى کوڕى حوڕەیس لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتى: وەکوو ئێستا پێغەمبەرى خوا لەبەر چاوم بێت و تەماشاى بکەم، مێزەرێکى ڕەشى لەسەر بوو کە لکەکانى بە نێوان شانەکانیدا بەردەدایەوە.

بَابُ تَشْيِيعِ الْغُزَاةِ وَوَدَاعِهمْ

باسی ئامادەسازیکردن بۆ موجاهیدان و بەڕێکردنیان

٥٥٦. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه إِذَا أَشْخَصَ السَّرَايَا يَقُولُ لِلشَّاخِصِ: «أَسْتَوْدِعُ اللَّه دِينَكَ وَأَمَانَتَكَ وَخَوَاتِيمَ عَمَلِكَ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا کاتێک سوپاکانى بەڕێ دەکرد، بە ئەوانەى کە دەچوون لەگەڵ سوپاکە پێى دەفەرموون: «دین و ئەمانەت و کۆتایی کردەوەت بە خوا دەسپێرم».

بَابُ الِاسْتِعَانَةِ بِالْمُشْرِكِينَ

باسی داواى هاوکاریکردن لە هاوبەشدانەران

٥٥٧. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّا لَا نَسْتَعِينُ بِمُشْرِكٍ».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئێمە داواى یارمەتى لە کەسى هاوبەشدانەر ناکەین».

بَابُ الْخَدِيعَةِ فِي الْحَرْبِ

باسی فێڵ و پیلان لە جەنگدا

٥٥٨. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ:«الْحَرْبُ خَدْعَةٌ».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «جەنگ بریتییە لە فێڵ و پیلانی جەنگى».

بَابُ الْمُبَارَزَةِ وَالسَّلَبِ

باسی جەنگاوەرى و بەرخۆدان و حوکمى کەلوپەلى کوژراو بۆ موجاهید

٥٥٩. عَنْ أَبِي قَتَادَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه نَفَّلَه سَلَبَ قَتِيلٍ قَتَلَه يَوْمَ حُنَيْنٍ.

ئەبو قەتادە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا کەلوپەلى ئەو کوژراوەى پێ داوە کە لە غەزاى حونەین کوشتوویەتى.

بَابُ الْغَارَةِ، وَالْبَيَاتِ، وَقَتْلِ النِّسَاءِ، وَالصِّبْيَانِ

باسی هێرشکردن بە شەو لە جەنگدا و کوژرانى ژن و منداڵ

٥٦٠. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ النَّبِيَّ رَأَى امْرَأَةً مَقْتُولَةً فِي بَعْضِ الطَّرِيقِ: فَنَهى عَنْ قَتْلِ النِّسَاءِ، وَالصِّبْيَانِ.

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر بینیى کە ژنێک لەسەر ڕێگایەکدا کوژراوە، بۆیە ڕێگریى کرد لە کوشتنى ژن و منداڵ (لە جەنگدا، مادام جەنگاوەر نەبن).

بَابُ الْغُلُولِ

باسی خیانەتکردن لە دەستکەوتى جەنگى

٥٦١. عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ h قَالَ: صَلَّى بِنَا رَسُولُ اللَّه يَوْمَ حُنَيْنٍ، إِلَى جَنْبِ بَعِيرٍ مِنَ الْمَقَاسِمِ، ثُمَّ تَنَاوَلَ شَيْئًا مِنَ الْبَعِيرِ، فَأَخَذَ مِنْه قَرَدَةً، يَعْنِي وَبَرَةً، فَجَعَلَ بَيْنَ إِصْبَعَيْه، ثُمَّ قَالَ: «يَا أَيُّها النَّاسُ إِنَّ هذَا مِنْ غَنَائِمِكُمْ، أَدُّوا الْخَيْطَ، وَالْمِخْيَطَ، فَمَا فَوْقَ ذَلِكَ، وَمَا دُونَ ذَلِكَ، فَإِنَّ الْغُلُولَ عَارٌ، عَلَى أَهلِه يَوْمَ الْقِيَامَةِ، وَشَنَارٌ وَنَارٌ».

عوبادەى کوڕى صامیت h دەڵێت: لە غەزاى حونەین پێغەمبەرى خوا نوێژى بۆ کردین لە تەنیشت یان لەلاى وشترێکى غەنیمەت، پاشان هەندێك تووکى لە وشترەکە کردەوە و هێنای و له‌نێو پەنجەکانى دانا و پاشان فەرمووى: «ئەى خەڵکینە ئا ئەوە بەشێکە لە غەنیمەتەکەتان، داو و دەرزیش و کەمتر یان زیاتریش لە داو و دەرزى لەگەڵ غەنیمەت بخەنەوە، چونکە خیانەتکردن لە غەنیمەت عەیبە و نەنگییە بۆ خاوەنەکەى و لە ڕۆژى دواییدا هۆى سزادان و ئاگرە».

بَابُ قِسْمَةِ الْغَنَائِمِ

باسی چۆنیەتى دابەشکردنى غەنیمەت

٥٦٢. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ النَّبِيَّ أَسْهمَ يَوْمَ خَيْبَرَ لِلْفَارِسِ ثَلَاثَةَ أَسْهمٍ: لِلْفَرَسِ سَهمَانِ، وَلِلرَّجُلِ سَهمٌ.

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر غەنیمەتى دابەش کرد لە غەزاى خەیبەر، بۆ سوار سێ بەشى پێ دەدا، بۆ ئەسپ دوو بەش، بۆ پیاو بەشێک.

بَابُ الْعَبِيدِ وَالنِّسَاءِ يَشْهدُونَ مَعَ الْمُسْلِمِينَ

باسی کۆیلە و ئافرەت کە بەشدارى دەکەن لەگەڵ موسوڵمانان

٥٦٣. عَنْ أُمِّ عَطِيَّةَ الْأَنْصَارِيَّةِ i قَالَتْ: غَزَوْتُ مَعَ رَسُولِ اللَّه سَبْعَ غَزَوَاتٍ، أَخْلُفُهمْ فِي رِحَالِهمْ، وَأَصْنَعُ لَهمُ الطَّعَامَ، وَأُدَاوِي الْجَرْحَى، وَأَقُومُ عَلَى الْمَرْضَى.

ئوم عەتیەى ئەنصاڕی i دەڵێت: لە حەوت غەزا لەگەڵ پێغەمبەرى خوا ئامادەى غەزا بووم، لەلاى بارگە و بنەکەیان دەمامەوە و خواردنم بۆ دروست دەکردن و بریندارەکانم تیمار دەکردن و ئاگام لە نەخۆشەکان دەبوو.

بَابُ وَصِيَّةِ الْإِمَامِ

باسی وەسییەت و ڕاسپاردەکانى پێشەوا

٥٦٤. عَنِ ابْنِ بُرَيْدَةَ، عَنْ أَبِيه h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه ، إِذَا أَمَّرَ رَجُلًا عَلَى سَرِيَّةٍ، أَوْصَاه فِي خَاصَّةِ نَفْسِه، بِتَقْوَى اللَّه، وَمَنْ مَعَه مِنَ الْمُسْلِمِينَ خَيْرًا، فَقَالَ: «اغْزُوا بِاسْمِ اللَّه، وَفِي سَبِيلِ اللَّه، قَاتِلُوا مَنْ كَفَرَ بِاللَّه، اغْزُوا وَلَا تَغْدِرُوا، وَلَا تَغُلُّوا، وَلَا تَمْثُلُوا، وَلَا تَقْتُلُوا وَلِيدًا، وَإِذَا أَنْتَ لَقِيتَ عَدُوَّكَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ، فَادْعُهمْ إِلَى إِحْدَى ثَلَاثِ خِلَالٍ: أَوْ خِصَالٍ، فَأَيَّتُهنَّ أَجَابُوكَ إِلَيْها، فَاقْبَلْ مِنْهمْ، وَكُفَّ عَنْهمْ، ادْعُهمْ إِلَى الْإِسْلَامِ، فَإِنْ أَجَابُوكَ، فَاقْبَلْ مِنْهمْ، وَكُفَّ عَنْهمْ، ثُمَّ ادْعُهمْ إِلَى التَّحَوُّلِ، مِنْ دَارِهمْ إِلَى دَارِ الْمُهاجِرِينَ، وَأَخْبِرْهمْ أَنَّهمْ إِنْ فَعَلُوا ذَلِكَ، أَنَّ لَهمْ مَا لِلْمُهاجِرِينَ، وَأَنَّ عَلَيْهمْ مَا عَلَى الْمُهاجِرِينَ، وَإِنْ أَبَوْا، فَأَخْبِرْهمْ أَنَّهمْ يَكُونُونَ كَأَعْرَابِ الْمُسْلِمِينَ، يَجْرِي عَلَيْهمْ حُكْمُ اللَّه، الَّذِي يَجْرِي عَلَى الْمُؤْمِنِينَ، وَلَا يَكُونُ لَهمْ فِي الْفَيْءِ، وَالْغَنِيمَةِ شَيْءٌ، إِلَّا أَنْ يُجَاهدُوا مَعَ الْمُسْلِمِينَ، فَإِنْ همْ أَبَوْا، أَنْ يَدْخُلُوا فِي الْإِسْلَامِ، فَسَلْهمْ إِعْطَاءَ الْجِزْيَةِ، فَإِنْ فَعَلُوا، فَاقْبَلْ مِنْهمْ وَكُفَّ عَنْهمْ، فَإِنْ همْ أَبَوْا، فَاسْتَعِنْ بِاللَّه عَلَيْهمْ، وَقَاتِلْهمْ، وَإِنْ حَاصَرْتَ حِصْنًا، فَأَرَادُوكَ أَنْ تَجْعَلَ لَهمْ ذِمَّةَ اللَّه، وَذِمَّةَ نَبِيِّكَ، فَلَا تَجْعَلْ لَهمْ ذِمَّةَ اللَّه، وَلَا ذِمَّةَ نَبِيِّكَ، وَلَكِنِ اجْعَلْ لَهمْ ذِمَّتَكَ، وَذِمَّةَ أَبِيكَ، وَذِمَّةَ أَصْحَابِكَ، فَإِنَّكُمْ إِنْ تُخْفِرُوا ذِمَّتَكُمْ، وَذِمَّةَ آبَائِكُمْ، أَهوَنُ عَلَيْكُمْ مِنْ أَنْ تُخْفِرُوا ذِمَّةَ اللَّه، وَذِمَّةَ رَسُولِه، وَإِنْ حَاصَرْتَ حِصْنًا، فَأَرَادُوكَ أَنْ يَنْزِلُوا عَلَى حُكْمِ اللَّه، فَلَا تُنْزِلْهمْ عَلَى حُكْمِ اللَّه، وَلَكِنْ أَنْزِلْهمْ عَلَى حُكْمِكَ، فَإِنَّكَ لَا تَدْرِي أَتُصِيبُ فِيهمْ حُكْمَ اللَّه أَمْ لَا». قَالَ عَلْقَمَةُ: فَحَدَّثْتُ بِه مُقَاتِلَ بْنَ حَيَّانَ، فَقَالَ: حَدَّثَنِي مُسْلِمُ بْنُ هيْصَمٍ، عَنِ النُّعْمَانِ بْنِ مُقَرِّنٍ h، عَنِ النَّبِيِّ مِثْلَ ذَلِكَ.

ئیبن بوڕەیدە لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویه‌تی: پێغەمبەرى خوا ئەگەر کەسێکى بکردبایە فەرماندە بەسەر سوپایەکەوە، وەسییەتى بۆ دەکرد کە خودى خۆى پارێزکار بێت و لەگەڵ موسوڵماناندا باش بێت، ئینجا دەیفەرموو: «بە ناوى خوا و لەپێناوى خوادا بجەنگن و غەزا بکەن، بجەنگن لەگەڵ ئەوانەى کە بێبڕوان، غەزا بکەن و پەیمان مەشکێنن و خیانەت مەکەن لە غەنیمەت و جەستەى کوژراوان مەشێوێنن و منداڵ مەکوژن، وە هەرکات بە دوژمنەکەت گەیشتیت لە هاوبەشدانەرەکان، سێ خاڵیان بخە بەردەم یەکیان هەڵبژێرن، جا کامیان هەڵبژارد وازیان لێ بێنە و لێیان وەربگرە: بانگیان بکە بۆ ئیسلام، جا ئەگەر وەڵامیان دایەوە، لێیان وەربگرە و وازیان لێ بهێنە، پاشان داوایان لێ بکە کە بێنە وڵاتى کۆچەران و وڵاتى خۆیان بەجێ بهێڵن، هەواڵیشیان پێ بدە ئەگەر ئەوە بکەن، هەرچى بۆ کۆچەران هەیە بۆ ئەوانیش هەیە و هەرچى لەسەر کۆچەرانیشە لەسەر ئەوانیش دەبێت، خۆ ئەگەر ئەوەیان قبووڵ نەکرد، پێیان بڵێ کە ئەوانیش وەکوو موسوڵمانە دەشتەکییەکانن هەمان ئەو بڕیارەى خوایان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت کە بەسەر بڕواداراندا جێبەجێ دەکرێت، لە دەستکەوتى جەنگیش هیچ بەشێکیان نابێ مەگەر بێن و لەگەڵ موجاهیدە موسوڵمانەکان بچنە جەنگ، جا ئەگەر ئیسلامیان وەرنەگرت داواى سەرانەیان لێ بکە، جا ئەگەر کردیان لێیان وەرگرە و وازیان لێ بێنە، جا ئەگەر نەیانکرد، پشت بە خوا ببەستە و داواى یارمەتى لێ بکە و لەگەڵیاندا بجەنگە، جا ئەگەر قەڵایەکت گەمارۆ دا و داوایان لێ کردى کە بیانخەیە ژێر پەیمانى خوا و پێغەمبەرەکەت، مەیانخە ژێر پەیمانى خوا و پێغەمبەرەکەت، بەڵکوو بیانخە ژێر پەیمانى خۆت و باوانت و هاوەڵەکانت، چونکە ئێوە ئەگەر پەیمانى خۆتان بشکێنن لەسەرتان ئاسانتر و سووکترە لەوەى کە پەیمانى خوا و پێغەمبەرەکەى بشکێنن، وە ئەگەر قەڵایەکیشت گەمارۆ دا و داوایان لێ کردى کە خۆیان تەسلیم دەکەن لەسەر بڕیارى خوا، ئەوا لەسەر بڕیارى خوا تەسلیمبوونەکەیان وەرمەگرە، بەڵکوو لەسەر حوکم و بڕیاردانى خۆت تەسلیمبوونەکەیان وەربگرە، چونکە تۆ نازانیت کە ئەو بڕیارەى دەریدەکەیت ئاخۆ پێکاوتە و وەکوو بڕیارى خوایە دەربارەیان یان نا». عەلقەمە گوتى: (ئەو فەرموودەیەم) بۆ موقاتیلى کوڕى حەییان گێڕایەوە، ئەویش گوتى: موسلیمى کوڕى هەیصەم لە نوعمانى کوڕى موقەررینەوە h لە پێغەمبەرەوە بە هەمان شێوەى ئەو فەرموودەیە بۆى گێڕاومەوە.

بَابُ طَاعَةِ الْإِمَامِ

باسی گوێڕایەڵیى پێشەوا (ئیمام)

٥٦٥. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ أَطَاعَنِي، فَقَدْ أَطَاعَ اللَّه، وَمَنْ عَصَانِي، فَقَدْ عَصَى اللَّه، وَمَنْ أَطَاعَ الْإِمَامَ، فَقَدْ أَطَاعَنِي، وَمَنْ عَصَى الْإِمَامَ، فَقَدْ عَصَانِي».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک گوێڕایەڵیى من بکات، فەرمانبەرداریى خواى کردووە، هەر کەسێکیش سەرپێچیى فەرمانەکانم بکات، سەرپێچیى خواى کردووە، وە هەر کەسێک گوێڕایەڵیى پێشەوایەکەى بکات ئەوا گوێڕایەڵیى منى کردووە، هەر کەسێکیش سەرپێچیى پێشەوایەکەى بکات، ئەوە سەرپێچیى منى کردووە».

٥٦٦. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «اسْمَعُوا وَأَطِيعُوا، وَإِنِ اسْتُعْمِلَ عَلَيْكُمْ عَبْدٌ حَبَشِيٌّ، كَأَنَّ رَأْسَه زَبِيبَةٌ».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداریى پێشەواکەتان بکەن، ئەگەر پێشەواکەتان بەندەیەکى حەبەشیش بێت و سەریشى وەکوو مێوژ گچکە و ڕەش بێت».

بَابُ لَا طَاعَةَ فِي مَعْصِيَةِ اللَّه

باسی گوێڕایەڵى نییە لە سەرپێچیکردنى خوادا

٥٦٧. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «عَلَى الْمَرْءِ الْمُسْلِمِ الطَّاعَةُ، فِيمَا أَحَبَّ أَوْ كَرِه، إِلَّا أَنْ يُؤْمَرَ بِمَعْصِيَةٍ، فَإِذَا أُمِرَ بِمَعْصِيَةٍ، فَلَا سَمْعَ وَلَا طَاعَةَ».

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «مرۆڤى موسوڵمان لەسەرى واجبە کە فەرمانبەردار بێت لە هەر شتێک پێیخۆش بێت، یان پێیناخۆش بێت، مەگەر ئەوە نەبێت کە فەرمانى پێ بکرێت بە تاوانکردن، جا ئەگەر فەرمانى سەرپێچى و تاوانى پێ کرا، ئەوە گوێڕایەڵى و فەرمانبەردارى دروست نییە و نامێنێت».

بَابُ الْبَيْعَةِ

باسی پەیمان و بەڵێندان

٥٦٨. عَنْ أَنَس بْنَ مَالِكٍ h يَقُولُ: بَايَعْنَا رَسُولَ اللَّه عَلَى السَّمْعِ وَالطَّاعَةِ فَقَالَ: «فِيمَا اسْتَطَعْتُمْ».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: ئێمە بەیعەتمان بە پێغەمبەرى خوا دا لەسەر گوێڕایەڵى و فەرمانبەردارى، ئینجا فەرمووى: «بەگوێرەى تواناتان (پێیانەوە پابەند بن)».

٥٦٩. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «ثَلَاثَةٌ لَا يُكَلِّمُهمُ اللَّه، وَلَا يَنْظُرُ إِلَيْهمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، وَلَا يُزَكِّيهمْ، وَلَهمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ: رَجُلٌ عَلَى فَضْلِ مَاءٍ بِالْفَلَاةِ، يَمْنَعُه مِنَ ابْنِ السَّبِيلِ، وَرَجُلٌ بَايَعَ رَجُلًا، بِسِلْعَةٍ بَعْدَ الْعَصْرِ، فَحَلَفَ بِاللَّه، لَأَخَذَها بِكَذَا وَكَذَا، فَصَدَّقَه، وَهوَ عَلَى غَيْرِ ذَلِكَ، وَرَجُلٌ بَايَعَ إِمَامًا، لَا يُبَايِعُه، إِلَّا لِدُنْيَا، فَإِنْ أَعْطَاه مِنْها، وَفَى لَه، وَإِنْ لَمْ يُعْطِه مِنْها، لَمْ يَفِ لَه».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «سێ کۆمەڵ هەن لە ڕۆژى دواییدا خوا قسەیان لەگەڵدا ناکات و ڕوویان تێ ناکات و لە تاوان پاکیان ناکاتەوە و سزایەکى بەئێشیشیان بۆ هەیە: پیاوێک کە لە بیابانێک خاوەنى ئاوی زیادەیە و ڕێبوارانى لێ بێبەش دەکات، پیاوێک کە شتومەک دواى ئێوارە بە کەسێک دەفرۆشێت و سوێندى لەسەر دەخوات بە ئەوەندە و ئەوەندە کڕیویەتى و ئەویش بڕواى پێ دەکات و ڕاستیش ناکات، کەسێکیش کە پەیمان بە پێشەوایەک بدات کە تەنها لەبەر بەرژەوەندیى دونیایی پەیمانى پێ دەدات، جا ئەگەر دونیاى بۆ مسۆگەر کرد، وەفا بە پەیمانەکە دەکات، خۆ ئەگەر دونیاى پێ نەدا، وەفادار نابێت بە پەیمانەکە».

بَابُ بَيْعَةِ النِّسَاءِ

باسی بەیعەتدانى ئافرەتان

٥٧٠. عَنْ أُمَيْمَةَ بِنْتِ رُقَيْقَةَ i تَقُولُ: جِئْتُ النَّبِيَّ فِي نِسْوَةٍ نُبَايِعُه، فَقَالَ لَنَا: «فِيمَا اسْتَطَعْتُنَّ وَأَطَقْتُنَّ، إِنِّي لَا أُصَافِحُ النِّسَاءَ».

ئومەیمەى کچى ڕوقەیقە i دەڵێت: لەگەڵ کۆمەڵێک ئافرەت هاتم بۆ خزمەت پێغەمبەر بۆ ئەوەى بەیعەتى پێ بدەین، جا فەرمووى: «بەیعەتتان لێ وەردەگرم بەپێى توانا و هێزى خۆتان، وە بێگومان من لەگەڵ ئافرەت (ى بێگانە) دەست ناخەمە نێو دەست (واتە: تەنها بە قسەکردن بەیعەتى لێ وەرگرتوون)».