كِتَابُ الْأَدَبِ

په‌رتووكی ئاداب و ئاكار

بَابُ بِرِّ الْوَالِدَيْنِ

باسی چاکبوون لەگەڵ دایک و باوک

٧١٧. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّه، مَنْ أَبَرُّ؟ قَالَ: «أُمَّكَ»، قَالَ: ثُمَّ مَنْ؟ قَالَ: «أُمَّكَ»، قَالَ: ثُمَّ مَنْ؟ قَالَ: «أَبَاكَ»، قَالَ: ثُمَّ مَنْ؟ قَالَ:«الْأَدْنَى فَالْأَدْنَى».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: گوتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا لەگەڵ کێدا زۆر چاکەکار بم؟ فەرمووى: «دایکت»، گوتى: پاشان کێ؟ فەرمووى: «دایکت»، گوتى: پاشان کێ؟ فەرمووى: «باوکت»، گوتى: پاشان کێ؟ فەرمووى: «ئەوجار نزیکتر و نزیک (واتە: کێ لێت نزیکترە ئەویان زیاتر هەقى بەسەرتەوە هەیە، لەوەى کە لێت دوورترە)».

٧١٨. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا يَجْزِي وَلَدٌ وَالِدَه، إِلَّا أَنْ يَجِدَه مَمْلُوكًا فَيَشْتَرِيَه فَيُعْتِقَه».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هیچ منداڵێک ناتوانێت چاکەى باوکى بداتەوە، مەگەر باوکى کۆیلە بێت و ئەویش بیکڕێتەوە و ئازادی بکات».

٧١٩. عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ h: سَمِعَ النَّبِيَّ يَقُولُ:«الْوَالِدُ أَوْسَطُ أَبْوَابِ الْجَنَّةِ، فَأَضِعْ ذَلِكَ الْبَابَ أَوِ احْفَظْه».

ئەبو دەڕداء h دەگێڕێتەوە: گوێى لە پێغەمبەر بووە دەیفەرموو: «باوک دەرگاى نێوەڕاستى بەهەشته‌، جا (خۆت سەرپشکى)، یان ئەو دەرگایە دابخە و وازى لێ بێنە، یان پارێزگارى لێ بکە و دەستى پێوە بگرە».

بَابُ بِرِّ الْوَالِدِ وَالْإِحْسَانِ إِلَى الْبَنَاتِ

باسی چاکەى باوک و چاکەکردن لەگەڵ کچەکاندا

٧٢٠. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَدِمَ نَاسٌ مِنَ الْأَعْرَابِ عَلَى النَّبِيِّ فَقَالُوا: أَتُقَبِّلُونَ صِبْيَانَكُمْ؟ قَالُوا: نَعَمْ، فَقَالُوا: لَكِنَّا وَاللَّه مَا نُقَبِّلُ، فَقَالَ النَّبِيُّ :«وَأَمْلِكُ أَنْ كَانَ اللَّه قَدْ نَزَعَ مِنْكُمُ الرَّحْمَةَ؟».

عائیشە i دەڵێت: کۆمەڵێک لە دەشتەکییەکان هاتن بۆ خزمەت پێغەمبەر ، گوتیان: ئایا ئێوە منداڵەکانتان ماچ دەکەن؟ گوتیان: بەڵێ، ئەوانیش گوتیان: بەڵام سوێند بە خوا ئێمە ماچیان ناکەین، بۆیە پێغەمبەر فەرمووى: «جا من دەسەڵاتى چیم هەیە کە خوا سۆز و بەزەیی لە دڵتاندا نەهێشتووه‌؟!».

٧٢١. عَنْ يَعْلَى الْعَامِرِيِّ h أَنَّه قَالَ: جَاءَ الْحَسَنُ وَالْحُسَيْنُ k يَسْعَيَانِ إِلَى النَّبِيِّ ، فَضَمَّهمَا إِلَيْه وَقَالَ: «إِنَّ الْوَلَدَ مَبْخَلَةٌ مَجْبَنَةٌ».

یەعلاى عامیری h دەڵێت: حەسەن و حوسەین k هاتن و بەڕاکردن چوونە خزمەت پێغەمبەر ، پێغەمبەریش لەباوەشى کردن و بەخۆیەوە گوشینى و فەرمووى: «بەڕاستى منداڵ هۆکارى ڕەزیلى و چروکى و ترسنۆکى باوک و دایکیەتى (بەهۆى منداڵەوە باوک دەست بە ماڵەکەیەوە دەگرێت و نابەخشێت تا بۆ منداڵەکەى کۆ بکاتەوە، هەر بەهۆى منداڵەکەوە لە مردن دەترسێت و ناچێتە غەزا و ترسنۆک دەبێت)».

٧٢٢. عَنْ عُقْبَة بْن عَامِرٍ h يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «مَنْ كَانَ لَه ثَلَاثُ بَنَاتٍ فَصَبَرَ عَلَيْهنَّ، وَأَطْعَمَهنَّ، وَسَقَاهنَّ، وَكَسَاهنَّ مِنْ جِدَتِه كُنَّ لَه حِجَابًا مِنَ النَّارِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ».

عوقبەى کوڕى عامیر h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «هەر کەسێک سێ کچى هەبێت و لەسەریان ئارام بگرێت و خواردن و خواردنەوە و پۆشاکیان پێ بدات لە ماڵ و سامانى خۆى (بەپێى پێویست)، ئەوە لە ڕۆژى قیامەتدا بۆى دەبن بە پەردە و ڕێگر لە ئاگر».

بَابُ حَقِّ الْجِوَارِ

باسی مافى دراوسێ

٧٢٣. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «مَا زَالَ جِبْرِيلُ يُوصِينِي بِالْجَارِ، حَتَّى ظَنَنْتُ أَنَّه سَيُوَرِّثُه».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەردەوام جیبریل باسى مافى دراوسێى بۆ دەکردم، هەتا وای لێ هات گومان بکەم کە (دراوسێ) میرات لەیەکدی دەگرن».

بَابُ إِمَاطَةِ الْأَذَى عَنِ الطَّرِيقِ

باسی لابردنى دڕک و داڵ و ناڕەحەتى لەسەر ڕێگا

٧٢٤. عَنْ أَبِي بَرْزَةَ الْأَسْلَمِيِّ h قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّه، دُلَّنِي عَلَى عَمَلٍ أَنْتَفِعُ بِه، قَالَ: «اعْزِلِ الْأَذَى عَنْ طَرِيقِ الْمُسْلِمِينَ».

ئەبو بەڕزەى ئەسلەمی h دەڵێت: گوتم: ئەى پێغەمبەرى خوا بۆ کارێک ڕێنوێنیم بکە کە سوودى هەبێت بۆم، فەرمووى: «دڕک و داڵ و ناڕەحەتى لەسەر ڕێگاى موسوڵمانان لابدە».

بَابُ الرِّفْقِ

باسی نەرمونیانى

٧٢٥. عَنْ جَرِيرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه الْبَجَلِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ يُحْرَمِ الرِّفْقَ يُحْرَمِ الْخَيْرَ».

جەریرى کوڕى عەبدوڵڵاى بەجەلی h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێك لە نەرمونیانى بێبەش بێت، ئەوە خێر و چاکەیەکى زۆرى لەدەست داوە».

٧٢٦. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِنَّ اللَّه رَفِيقٌ يُحِبُّ الرِّفْقَ، وَيُعْطِي عَلَيْه مَا لَا يُعْطِي عَلَى الْعُنْفِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «خوا نەرمونیانە و نەرمونیانیشى خۆش دەوێت، ئەوەى بە کەسى نەرمونیانى دەبەخشێت بەهۆى نەرمونیانییەکەیەوە، بە کەسى توند و دڵڕەقى نابەخشێت».

بَابُ الْإِحْسَانِ إِلَى الْمَمَالِيكِ

باسی چاکەکردن لەگەڵ ژێردەستەکان

٧٢٧. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِخْوَانُكُمْ جَعَلَهمُ اللَّه تَحْتَ أَيْدِيكُمْ، فَأَطْعِمُوهمْ مِمَّا تَأْكُلُونَ، وَأَلْبِسُوهمْ مِمَّا تَلْبَسُونَ، وَلَا تُكَلِّفُوهمْ مَا يَغْلِبُهمْ، فَإِنْ كَلَّفْتُمُوهمْ فَأَعِينُوهمْ».

ئەبو زەڕ h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «(بەندە و کۆیلەکان) براى ئێوەن و خوا ئەوانى خستۆتە ژێر دەستى ئێوە، جا خۆتان چی دەخۆن ئەوەیان بدەنێ بیخۆن، چى دەپۆشن لەو پۆشاکەش بیاندەنێ بیپۆشن، هەرگیز کارێک کە لە توانایاندا نییە مەیخەنە سەر شانیان، خۆ ئەگەر کارى قورستان خستە سەر شانیان ئەوە خۆشتان یارمەتییان بدەن».

بَابُ إِفْشَاءِ السَّلَامِ

باسی سڵاوکردن

٧٢٨. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِه، لَا تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ حَتَّى تُؤْمِنُوا، وَلَا تُؤْمِنُوا حَتَّى تَحَابُّوا، أَوَلَا أَدُلُّكُمْ عَلَى شَيْءٍ إِذَا فَعَلْتُمُوه تَحَابَبْتُمْ، أَفْشُوا السَّلَامَ بَيْنَكُمْ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «سوێند بەو زاتەى گیانى منى بەدەستە تاکوو بڕوا نەهێنن ناچنە نێو بەهەشتەوە، بڕواشتان دانامەزرێت هەتا یەکدیتان خۆش دەوێت، ئایا شتێکتان پێ نەڵێم کە ئەگەر بیکەن بەهۆیەوە یەکدیتان خۆش دەوێت؟ زۆر سڵاو لەیەکدی بکەن و بڵاوى بکەنەوە لە نێوانتاندا».

بَابُ رَدِّ السَّلَامِ

باسی وەڵامدانەوەى سڵاو

٧٢٩. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ لَها: «إِنَّ جِبْرَائِيلَ يَقْرَأُ عَلَيْكِ السَّلَامَ»، قَالَتْ، وَعَلَيْه السَّلَامُ وَرَحْمَةُ اللَّه.

عائیشە i ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغەمبەرى خوا پێى فەرمووە: «جیبریل سڵاوت لێ دەکات»، ئەویش گوتى: سڵاو و سۆز و بەزەیى خوا لەسەر ئەویش بێت.

بَابُ رَدِّ السَّلَامِ عَلَى أَهلِ الذِّمَّةِ

باسی وەڵامدانەوەى سڵاوى (أهل الذمة)

٧٣٠. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّه أَتَى النَّبِيَّ نَاسٌ مِنَ الْيَهودِ فَقَالُوا: السَّامُ عَلَيْكَ يَا أَبَا الْقَاسِمِ، فَقَالَ : «وَعَلَيْكُمْ».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: خەڵکانێک لە جوولەکە هاتن بۆ خزمەت پێغەمبەر ، جا گوتیان: (السام عليك يا أبا القاسم)، واتە: مردن لەسەر تۆ بێت ئەى ئەبولقاسیم، پێغەمبەریش فەرمووى: «لەسەر ئێوەش».

بَابُ السَّلَامِ عَلَى الصِّبْيَانِ وَالنِّسَاءِ

باسی سڵاوکردن لە منداڵان و لە ژنان

٧٣١. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: أَتَانَا رَسُولُ اللَّه وَنَحْنُ صِبْيَانٌ، فَسَلَّمَ عَلَيْنَا.

ئەنەس h دەڵێت: ئێمە منداڵ بووین پێغەمبەرى خوا تەشریفى هات بۆ لامان و سڵاوى لێ کردین.

بَابُ الْمُصَافَحَةِ

باسی تەوقەکردن

٧٣٢. عَنِ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَا مِنْ مُسْلِمَيْنِ يَلْتَقِيَانِ فَيَتَصَافَحَانِ، إِلَّا غُفِرَ لَهمَا قَبْلَ أَنْ يَتَفَرَّقَا».

بەڕائى کوڕى عازیب k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەرکات دوو موسوڵمان بەیەکدی دەگەن و تەوقە دەکەن، ئەوە بێگومان لە گوناهەکانیان دەبووردرێن، پێش ئەوەى لەیەکدی جیا ببنەوە».

بَابُ تَشْمِيتِ الْعَاطِسِ

باسی وەڵامدانەوەى کەسێک کە دەپژمێت

٧٣٣. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: عَطَسَ رَجُلَانِ عِنْدَ النَّبِيِّ ، فَشَمَّتَ أَحَدَهمَا، وَلَمْ يُشَمِّتِ الْآخَرَ، فَقِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّه، عَطَسَ عِنْدَكَ رَجُلَانِ فَشَمَّتَّ أَحَدَهمَا وَلَمْ تُشَمِّتِ الْآخَرَ، فَقَالَ: «إِنَّ هذَا حَمِدَ اللَّه، وَإِنَّ هذَا لَمْ يَحْمَدِ اللَّه».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: دوو پیاو لە خزمەت پێغەمبەردا پژمین، جا پێغەمبەر وەڵامى یەکێکیانى دایەوە و وەڵامى ئەوی دیكه‌ى نەدایەوە، گوترا: ئەى پێغەمبەرى خوا دوو کەس لە خزمەت جەنابتدا پژمین و وەڵامى یەکێکیانت دایه‌وە و وەڵامى ئەوی دیكه‌ت نەدایەوە؟ فەرمووى: «ئەوەیان (کە وەڵامم دایەوە دواى پژمین) سوپاسى خواى کرد و گوتى: (الْحَمْدُ لِلَّه)، بەڵام ئەوی دیكه‌ (الْحَمْدُ لِلَّه)ـى نەگوت».

بَابُ النَّهيِ عَنْ سَبِّ الرِّيحِ

باسی ڕێگریکردن لە جنێودان بە با

٧٣٤. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه :«لَا تُسُبُّوا الرِّيحَ فَإِنَّها مِنْ رَوْحِ اللَّه تَأْتِي بِالرَّحْمَةِ وَالْعَذَابِ، وَلَكِنْ سَلُوا اللَّه مِنْ خَيْرِها وَتَعَوَّذُوا بِاللَّه مِنْ شَرِّها».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «جنێو بە با مەدەن، چونکە لەلایەن خواوە دێت، هەم بە ڕەحمەتەوە دێت و هەمیش بە سزا، بەڵکوو داواى خێروبێرى بایەکە لە خوا بکەن و لە شەڕ و خراپەکانى پەنا بە خوا بگرن».

بَابُ مَا يُسْتَحَبُّ مِنَ الْأَسْمَاءِ

باسی ئەو ناوانەى خۆشەویستن و سوننەتن بۆ ناونان

٧٣٥. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ:«أَحَبُّ الْأَسْمَاءِ إِلَى اللَّه b: عَبْدُ اللَّه، وَعَبْدُ الرَّحْمَنِ».

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «خۆشەویستترین ناو لەلاى خوا b بریتییە لە: عەبدوڵڵا و عەبدوڕڕەحمان».

بَابُ مَا يُكْرَه مِنَ الْأَسْمَاءِ

باسی ئەو ناوانەى کە ناپەسندن

٧٣٦. عَنْ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَئِنْ عِشْتُ إِنْ شَاءَ اللَّه، لَأَنْهيَنَّ أَنْ يُسَمَّى: رَبَاحٌ، وَنَجِيحٌ، وَأَفْلَحُ، وَنَافِعٌ، وَيَسَارٌ».

عومەرى کوڕى خەتتاب h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەگەر خوا پێى خۆش بێت و بژیم، ئەوە ناونانى: (رباح) و (نجيح) و (أفلح) و (نافع) و (يسار)تان لێ قەدەغە دەکەم».

بَابُ الْجَمْعِ بَيْنَ اسْمِ النَّبِيِّ ﷺ وَكُنْيَتِه

باسی ناونان بە نازناو و ناوى پێغەمبەر 

٧٣٧. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه ، بِالْبَقِيعِ فَنَادَى رَجُلٌ رَجُلًا يَا أَبَا الْقَاسِمِ فَالْتَفَتَ إِلَيْه رَسُولُ اللَّه ، فَقَالَ: إِنِّي لَمْ أَعْنِكَ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه :«تَسَمَّوْا بِاسْمِي، وَلَا تَكَنَّوْا بِكُنْيَتِي».

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا لە بەقیع بوو، جا پیاوێک بانگى پیاوێکى کرد (و گوتى): ئەى ئەبولقاسیم، پێغەمبەرى خوا ئاوڕى لێ دایەوە، پیاوەکەش گوتى: مەبەستم جەنابت نەبوو، بۆیە پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «بە ناوى من ناوى منداڵەکانتان بنێن، بەڵام نازناوم مەکەن بە نازناو بۆخۆتان».

بَابُ الْمَدْحِ

باسی پیاهەڵدان

٧٣٨. عَنِ الْمِقْدَادِ بْنِ عَمْرٍو h قَالَ: أَمَرَنَا رَسُولُ اللَّه أَنْ نَحْثُوَ فِي وُجُوه الْمَدَّاحِينَ التُّرَابَ.

میقدادى کوڕى عەمڕ h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرمانى پێ کردووین کەوا خۆڵ و گڵ بپڕژێنینە دەموچاوى ئەو کەسەى کە پیاهەڵدان دەکات.

٧٣٩. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبِي بَكْرَةَ، عَنْ أَبِيه h قَالَ: مَدَحَ رَجُلٌ رَجُلًا عِنْدَ رَسُولِ اللَّه ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «وَيْحَكَ قَطَعْتَ عُنُقَ صَاحِبِكَ» مِرَارًا، ثُمَّ قَالَ: «إِنْ كَانَ أَحَدُكُمْ مَادِحًا أَخَاه فَلْيَقُلْ: أَحْسِبُه وَلَا أُزَكِّي عَلَى اللَّه أَحَدَاً».

عەبدوڕڕەحمانى کوڕى ئەبو بەکڕە لە باوکیەوە h دەگێڕێته‌وه‌، گوتوویەتى: پیاوێک لە خزمەتى پێغەمبەرى خوادا بە پیاوێکى دیكه‌یدا هەڵدا (مەدحى کرد)، بۆیە پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «هاوار بۆ تۆ! گەردنى هاوڕێکەت بڕى»، چەند جار واى فەرموو، پاشان فەرمووى: «ئەگەر یەکێکتان ویستى مەدحى براکەى بکات، با بڵێت: وا دەزانم (ئاوا و ئاوا باشە)، بە هیچ جۆرێک لە جێگاى خوا پاکانەى بۆ ناکەم (واتە: بەگومانەوە باسى بکات و مەدحى بکات، چونکە پاکانەکردن بۆ بەندەکان تەنها مافى خوایە)».

بَابُ الْمُسْتَشَارُ مُؤْتَمَنٌ

باسی ڕاوێژکار جێى متمانەیە

٧٤٠. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «الْمُسْتَشَارُ مُؤْتَمَنٌ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ڕاوێژکار جێگاى متمانەیە و پێویستە بەمتمانە و ڕاستییەوە وەڵام بداتەوە».

بَابُ الشِّعْرِ

باسی شیعر (هۆنراوە)

٧٤١. عَنْ أُبَيِّ بْنِ كَعْبٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «إِنَّ مِنَ الشِّعْرِ حِكْمَةً».

ئوبەى کوڕى کەعب h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەڕاستى هۆنراوەى وا هەیە دانایی و لێزانى تێدایە».

بَابُ مَا كُرِه مِنَ الشِّعْرِ

باسی ئەو شتانەى ناپەسندن لە شیعردا

٧٤٢. عَنْ سَعْدِ بْنِ أَبِي وَقَّاصٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «لَأَنْ يَمْتَلِئَ جَوْفُ أَحَدِكُمْ قَيْحًا حَتَّى يَرِيَه، خَيْرٌ لَه مِنْ أَنْ يَمْتَلِئَ شِعْرًا».

سەعدى کوڕى ئەبو وەققاص h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «لەڕاستیدا ئەگەر یەکێکتان نێوسکى پڕ بێت لە کێم و زوخاو و تاکوو نێوسکى وێران بکات بۆى باشترە لەوەى کە پڕى بکات لە شیعر».

بَابُ كَرَاهيَةِ الْوَحْدَةِ

باسی ناپەسندى تەنیابوون

٧٤٣. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَوْ يَعْلَمُ أَحَدُكُمْ مَا فِي الْوَحْدَةِ، مَا سَارَ أَحَدٌ بِلَيْلٍ وَحْدَه».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەگەر یەکێکتان بزانن تەنیایی چۆنە و چی تێدایە، ئەوە هەرگیز هیچ کەس شەوانە بەتەنیا نەدەڕۆیشت بە ڕێگادا».

بَابُ إِطْفَاءِ النَّارِ عِنْدَ الْمَبِيتِ

باسی کوژاندنەوەى ئاگر لە کاتى نوستندا

٧٤٤. عَنْ سَالِمٍ، عَنْ أَبِيه k: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «لَا تَتْرُكُوا النَّارَ فِي بُيُوتِكُمْ حِينَ تَنَامُونَ».

سالیم لە باوکیەوە k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «کاتێک کە دەخەون ئاگر لە ماڵەکانتان بەجێ مەهێڵن (بیکوژێننەوە)».

بَابُ لَا يَتَنَاجَى اثْنَانِ دُونَ الثَّالِثِ

باسی بەنهێنى قسەکردنى دوو کەس جیا لە کەسى سێیەم

٧٤٥. عَنْ عَبْدِ اللَّه h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِذَا كُنْتُمْ ثَلَاثَةً فَلَا يَتَنَاجَى اثْنَانِ دُونَ صَاحِبِهمَا، فَإِنَّ ذَلِكَ يَحْزُنُه».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەرکاتێک بوون بە سێ کەس، ئەوە با دووانیان بەبێ هاوڕێکەیان چپەچپ نەکەن، چونکە ئەو کارە دڵتەنگى دەکات».

بَابُ ثَوَابِ الْقُرْآنِ

باسی پاداشتى قوڕئان

٧٤٦. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «يُقَالُ لِصَاحِبِ الْقُرْآنِ إِذَا دَخَلَ الْجَنَّةَ اقْرَأْ وَاصْعَدْ، فَيَقْرَأُ وَيَصْعَدُ بِكُلِّ آيَةٍ دَرَجَةً حَتَّى يَقْرَأَ آخِرَ شَيْءٍ مَعَه».

ئەبو سەعیدى خودری h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەرکات قوڕئانخوێن چووە نێو بەهەشت پێى دەگوترێت: بخوێنە و بەسەر پلەکانى بەهەشتدا سەر بکەوە، ئەویش قوڕئان دەخوێنێت و لەگەڵ هەر ئایەتێک پلەیەک سەر دەکەوێت، هەتاکوو کۆتا ئایەت کە لەبەریەتى دەیخوێنێت».

٧٤٧. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «﴿ قُلْ هوَ اللَّه أَحَدٌ ﴾، تَعْدِلُ ثُلُثَ الْقُرْآنِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: « ﴿ قُلْ هوَ اللَّه أَحَدٌ ﴾ (سووڕەتى: الإخلاص)، بەرانبەرە بە سێیەکى قوڕئان».

بَابُ فَضْلِ الذِّكْرِ

باسی پێگە و گەورەیی زیکر کردن

٧٤٨. عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «أَلَا أُنَبِّئُكُمْ بِخَيْرِ أَعْمَالِكُمْ وَأَرْضَاها عِنْدَ مَلِيكِكُمْ، وَأَرْفَعِها فِي دَرَجَاتِكُمْ، وَخَيْرٍ لَكُمْ مِنْ إِعْطَاءِ الذَّهبِ وَالْوَرِقِ، وَمِنْ أَنْ تَلْقَوْا عَدُوَّكُمْ فَتَضْرِبُوا أَعْنَاقَهمْ، وَيَضْرِبُوا أَعْنَاقَكُمْ؟» قَالُوا: وَمَا ذَاكَ يَا رَسُولَ اللَّه؟ قَالَ: «ذِكْرُ اللَّه»، وَقَالَ مُعَاذُ بْنُ جَبَلٍ h: مَا عَمِلَ امْرُؤٌ بِعَمَلٍ أَنْجَى لَه مِنْ عَذَابِ اللَّه b مِنْ ذِكْرِ اللَّه.

ئەبو دەڕداء h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «ئایا باشترینى کردەوەکانتان پێ بڵێم، کە زیاتر لە هەموویان جێگاى ڕەزامەندى خواى خاوەن و پەروەردگارتانە و هۆى بەرزترین پلەتانە و لە بەخشینى زێڕ و زیو بۆتان باشترە، چاكترە بۆتان لەوەى کە بە دوژمنتان بگەن و لە گەردنیان بدەن و لە گەردنتان بدەن؟»، گوتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا جا ئەوە چییە (ئاوا پاداشتى هەیە)؟ فەرمووى: «یادى خوا»، وە موعازى کوڕى جەبەل h گوتى: هیچ کردەوەیەکى مرۆڤ بۆ ڕزگاربوون لە سزاى خوا b ناگاتە یادى خوا.

٧٤٩. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ وَأَبِي سَعِيدٍ k يَشْهدَانِ بِه عَلَى النَّبِيِّ قَالَ: «مَا جَلَسَ قَوْمٌ مَجْلِسًا يَذْكُرُونَ اللَّه فِيه إِلَّا حَفَّتْهمُ الْمَلَائِكَةُ، وَتَغَشَّتْهمُ الرَّحْمَةُ، وَتَنَزَّلَتْ عَلَيْهمُ السَّكِينَةُ، وَذَكَرَهمُ اللَّه فِيمَنْ عِنْدَه».

ئەبو هوڕەیڕە و ئەبو سەعید k شاهیدى دەدەن کە پێغەمبەر فەرموویەتى: «بێگومان هەر کۆڕ و مەجلیسێک کە دادەنیشن و یادى خواى تێدا دەکەن ئەوە فریشتەکان دەوریان دەدەن و ڕەحمەت و میهرەبانى خوا دایاندەپۆشێت و ئارامى و دڵنەوایی دادەبەزێتە سەریان، خوا لەلاى ئەوانەى کە لەلاى زاتى خوان باسیان دەکات».

٧٥٠. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ بُسْرٍ k: أَنَّ أَعْرَابِيًّا قَالَ لِرَسُولِ اللَّه : إِنَّ شَرَائِعَ الْإِسْلَامِ قَدْ كَثُرَتْ عَلَيَّ، فَأَنْبِئْنِي مِنْها بِشَيْءٍ أَتَشَبَّثُ بِه قَالَ: «لَا يَزَالُ لِسَانُكَ رَطْبًا مِنْ ذِكْرِ اللَّه b».

عەبدوڵڵاى کوڕى بوسر k دەگێڕێتەوە: دەشتەکییەک بە پێغەمبەرى خواى گوت: بەڕاستى دروشم و شیعارەکانى ئیسلام لەسەر من زۆر بوون، جا ئەگەر شتێکم پێ بفەرموویت کە بەبەردەوامى دەستى پێوە بگرم، فەرمووى: «با هەمیشە زمانت پاراو بێت بە یادى خوا b».

بَابُ فَضْلِ لَا إِلَه إِلَّا اللَّه

باسی پێگە و گەورەیی: لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ

٧٥١. عَنْ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَا مِنْ نَفْسٍ تَمُوتُ تَشْهدُ أَنْ لَا إِلَه إِلَّا اللَّه وَأَنِّي رَسُولُ اللَّه ، يَرْجِعُ ذَلِكَ إِلَى قَلْبِ مُوقِنٍ إِلَّا غَفَرَ اللَّه لَها».

موعازى کوڕى جەبەل h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هیچ کەسێک نییە کە بمرێت و شایەتى بدات کە هیچ پەرستراوێکى بەهەق نییە جگە لە زاتى خوا، شایەتى بدات کە من پێغەمبەرى خوام ، ئەوەش لە دڵێکى پڕ لە یەقینەوە بڵێت، حەتمەن خوا لێى خۆش دەبێت».

بَابُ فَضْلِ التَّسْبِيحِ

باسی پێگە و گەورەیی تەسبیحات

٧٥٢. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ قَالَ: سُبْحَانَ اللَّه وَبِحَمْدِه مِائَةَ مَرَّةٍ، غُفِرَتْ لَه ذُنُوبُه، وَلَوْ كَانَتْ مِثْلَ زَبَدِ الْبَحْرِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک سەد جار بڵێت: (سُبْحَانَ اللَّه وَبِحَمْدِه)، ئەوە لە گوناهەکانى دەبووردرێت ئەگەر بەئەندازەى کەفى دەریاش بن».

بَابُ الِاسْتِغْفَارِ

باسی داواكردنی لێخۆشبوون

٧٥٣. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: إِنْ كُنَّا لَنَعُدُّ لِرَسُولِ اللَّه فِي الْمَجْلِسِ يَقُولُ: «رَبِّ اغْفِرْ لِي وَتُبْ عَلَيَّ إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ»، مِائَةَ مَرَّةٍ.

ئیبن عومەر k دەڵێت: ئێمە لە مەجلیس و کۆڕى پێغەمبەرى خوادا حیسابمان دەکرد کە سەد جار دەیفەرموو: «رَبِّ اغْفِرْ لِي وَتُبْ عَلَيَّ إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ».