كِتَابُ الْهبَاتِ

په‌رتووكی به‌خشینه‌كان

بَابُ مَنْ أَعْطَى وَلَدَه ثُمَّ رَجَعَ فِيه

باسی ئەو کەسەى شتێک بە منداڵەکەى دەبەخشێت و پاشان پەشیمان دەبێتەوە

٤٤٤. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ، وَابْنِ عُمَرَ j، يَرْفَعَانِ الْحَدِيثَ إِلَى النَّبِيِّ ، قَالَ: «لَا يَحِلُّ لِلرَّجُلِ أَنْ يُعْطِيَ الْعَطِيَّةَ ثُمَّ يَرْجِعَ فِيها، إِلَّا الْوَالِدَ فِيمَا يُعْطِي وَلَدَه».

ئیبن عەبباس و ئیبن عومەر j دەگێڕنەوە و فەرموودەکە بەرز دەکەنەوە بۆ پێغەمبەر کە فەرموویەتى: «ڕەوا نییە بۆ هیچ کەسێک کە شتێک ببەخشێت و پاشان لێى پەشیمان ببێتەوە، تەنها باوک نەبێت لەوەدا کە بە منداڵەکەى دەبەخشێت (چونکە خۆیشى هەر موڵکى باوکیەتى)».

بَابُ الْعُمْرَى

باسی بەخشین بەدرێژایی تەمەن

٤٤٥. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا عُمْرَى، فَمَنْ أُعْمِرَ شَيْئًا فَهوَ لَه».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەخشین بەدرێژایی تەمەن نییە (دروست نییە)، خۆ ئەگەر کەسێک بەدرێژایی تەمەن شتێکى پێ بەخشرا، ئەوە ئەو شتە بۆ خۆیەتى (واتە: دەبێتە موڵکى خۆى و لەدواى مردنیشى بۆ میراتگرەکانیەتى)».

٤٤٦. عَنْ زَيْدِ بْنِ ثَابِتٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ جَعَلَ الْعُمْرَى لِلْوَارِثِ.

زەیدى کوڕى سابیت k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر ئەو شتەى کە بەدرێژایی تەمەن بەخشراوە داویەتى بە میراتگر (واتە: میراتگرى کەسى پێبەخشراو).

بَابُ الرُّقْبَى

باسی بەخشین بەچاوەڕوانى

٤٤٧. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا رُقْبَى، فَمَنْ أُرْقِبَ شَيْئًا فَهوَ لَه، حَيَاتَه وَمَمَاتَه». قَالَ: وَالرُّقْبَى: أَنْ يَقُولَ هوَ لِلْآخَرِ: مِنِّي وَمِنْكَ مَوْتًا.

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەخشین بەچاوەڕوانى نییە (دروست نییە)، جا بۆیە هەر کەسێك شتێکى بەچاوەڕوانى پێ بەخشرا، دەبێتە موڵکى ئەو لە ژیانیدا و لەدواى مردنیشى (واتە: بۆ میراتگرەکانیەتى)». (ڕاوى) دەڵێت: بەخشین بەچاوەڕوانى ئەوەیە کە یەکێک بە یەکێک بڵێت: مردن لە نێوانى من و تۆدایە (واتە: ئەگەر من مردم با بۆ تۆ بێت، وە ئەگەر تۆ مردى با هەر بۆ خۆم بێت).

٤٤٨. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «الْعُمْرَى جَائِزَةٌ لِمَنْ أُعْمِرَها، وَالرُّقْبَى جَائِزَةٌ لِمَنْ أُرْقِبَها».

جابیرى کوڕى عەبدوڵڵا k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەخشین بەدرێژایی تەمەن دەبێتە دیارى بۆ ئەو کەسەى کە پێى بەخشراوە، هەروەها بەخشین بەچاوەڕوانى دەبێتە دیارى بۆ ئەو کەسەى کە پێى بەخشراوە».

بَابُ الرُّجُوعِ فِي الْهبَةِ

باسی پەشیمانبوونەوە لە دیارى بەخشین

٤٤٩. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ مَثَلَ الَّذِي يَعُودُ فِي عَطِيَّتِه، كَمَثَلِ الْكَلْبِ أَكَلَ، حَتَّى إِذَا شَبِعَ قَاءَ، ثُمَّ عَادَ فِي قَيْئِه، فَأَكَلَه».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەڕاستى نموونەى ئەو کەسەى کە لە بەخشینەکەى پەشیمان دەبێتەوە، وەکوو نموونەى ئەو سەگە وایە کە دەخوات تاکوو تێر دەبێت و دەڕشێتەوە، پاشان دەگەڕێتەوە سەر ڕشانەوەکەى و دەیخواتەوە».