كِتَابُ الدِّيَاتِ

په‌رتووكی خوێنباییه‌كان

بَابُ التَّغْلِيظِ فِي قَتْلِ مُسْلِمٍ ظُلْمًا

باسی هەڕەشەى توند لە کوشتنى موسوڵمان بەستەم

٥٠٢. عَنْ عَبْدِ اللَّه h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «أَوَّلُ مَا يُقْضَى بَيْنَ النَّاسِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِي الدِّمَاءِ».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «یەکەم شتێک کە لە نێوان خەڵکیدا دادوەرى لەسەر دەکرێت لە ڕۆژى قیامەتدا دەربارەى خوێنەکانە».

٥٠٣. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ الْجُهنِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ لَقِيَ اللَّه لَا يُشْرِكُ بِه شَيْئًا لَمْ يَتَنَدَّ بِدَمٍ حَرَامٍ دَخَلَ الْجَنَّةَ».

عوقبەى کوڕى عامیرى جوهەنی h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک (لە قیامەتدا) بە خوا بگات و هیچ هاوەڵێکى بۆ خوا بڕیار نەدابێت و خوێنى کەسیشى لە ئەستۆدا نەبێت، دەچێتە بەهەشتەوە».

٥٠٤. عَنِ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «لَزَوَالُ الدُّنْيَا أَهوَنُ عَلَى اللَّه مِنْ قَتْلِ مُؤْمِنٍ بِغَيْرِ حَقٍّ».

بەڕائى کوڕى عازیب k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بێگومان لەناوچوونى دونیا سادە و ئاسانترە لەلاى خوا، لە کوشتنى بڕوادارێک بەناهەق».

بَابُ هَلْ لِقَاتِلِ مُؤْمِنٍ تَوْبَةٌ

باسی ئایا بکوژى بڕوادار تۆبەى بۆ هەیە؟

٥٠٥. عَنْ سَالِمِ بْنِ أَبِي الْجَعْدِ قَالَ: سُئِلَ ابْنُ عَبَّاسٍ k عَمَّنْ قَتَلَ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا ثُمَّ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ثُمَّ اهتَدَى، قَالَ: وَيْحَه، وَأَنَّى لَه الْهدَى؟ سَمِعْتُ نَبِيَّكُمْ يَقُولُ: «يَجِيءُ الْقَاتِلُ وَالْمَقْتُولُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مُتَعَلِّقٌ بِرَأْسِ صَاحِبِه يَقُولُ: رَبِّ سَلْ هذَا لِمَ قَتَلَنِي؟». وَاللَّه لَقَدْ أَنْزَلَها اللَّه b عَلَى نَبِيِّكُمْ a، ثُمَّ مَا نَسَخَها بَعْدَمَا أَنْزَلَها.

سالیمى کوڕى ئەبو جەعد دەڵێت: پرسیار لە ئیبن عەبباس k کرا دەربارەى کەسێک کە بەئەنقەست بڕوادارێکى کوشتووە، پاشان تەوبەى کردووە و بڕواى هێناوە و کردەوەى باشى کردووە، پاشان ڕێگاى ڕاستى گرتووە، ئەویش گوتى: بەڵاى لێ بدات، چۆن ڕێگاى ڕاستى گرتووە؟ بۆخۆم گوێم لە پێغەمبەرەکەتان بوو دەیفەرموو: «لە ڕۆژى قیامەتدا بکوژ و کوژراو دێنن کە کوژراوەکە بە سەرى بکوژەکە بەستراوە و دەڵێت: پەروەردگارا پرسیارى لێ بکە بۆچى منى کوشتووە؟»، سوێند بە خوا بێگومان خوا b (حوکمەکەى) دابەزاندۆتە سەر پێغەمبەرەکەتان ، پاشان نەسخیش نەبۆتەوە پاش دابەزینى.

بَابُ مَنْ قُتِلَ لَه قَتِيلٌ فَهوَ بِالْخِيَارِ بَيْنَ إِحْدَى ثَلَاثٍ

باسی ئەو کەسەى کەسێکى لێ کوژراوە، لە سێ شت سەرپشکە

٥٠٦. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ قُتِلَ لَه قَتِيلٌ فَهوَ بِخَيْرِ النَّظَرَيْنِ: إِمَّا أَنْ يَقْتُلَ، وَإِمَّا أَنْ يُفْدَى».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەرکەسێک کەسێکى لێ کوژرا، ئەوە سەرپشکە لەنێوان دوو شتدا: یان بکوژ بکوژێتەوە، یان خوێنبایی وەربگرێت».

🖍   تێبینی:

له‌ ڕیوایەتی دیكه‌دا هاتووه‌ له‌ صه‌حیحی موسلیم، بژارده‌ی سێیه‌م بریتییه‌ له‌ پێبژاردن و خوێنبایی وه‌رگرتن.

بَابُ دِيَةِ شِبْه الْعَمْدِ مُغَلَّظَةً

باسی خوێنبایی کوشتنى وەکوو بەئەنقەست (نیمچە ئەنقەست)

٥٠٧. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عَمْرٍو k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «قَتِيلُ الْخَطَأِ شِبْه الْعَمْدِ، قَتِيلُ السَّوْطِ وَالْعَصَا، مِائَةٌ مِنَ الْإِبِلِ، أَرْبَعُونَ مِنْها خَلِفَةً، فِي بُطُونِها أَوْلَادُها».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «خوێنبایی کوشتنى هەڵەى نیمچە قەستى بە قامچى و گۆچان سەد وشترە، چل دانە لەو سەدە وشترى ئاوسن (بەچکەکەیان لە سکیاندایە)».

بَابُ الدِّيَةِ عَلَى الْعَاقِلَةِ فَإِنْ لَمْ يَكُنْ عَاقِلَةٌ فَفِي بَيْتِ الْمَالِ

باسی خوێنبایی لە ئەستۆى خزمەکانە، ئەگەر خزم و کەسى نەبوو، لە خەزێنەى دەوڵەت دەدرێت

٥٠٨. عَنِ الْمُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ h قَالَ: قَضَى رَسُولُ اللَّه بِالدِّيَةِ عَلَى الْعَاقِلَةِ.

موغیڕەى کوڕى شوعبە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا بڕیاری داوە کە ئه‌و خوێنباییه‌ی لەسەر کەسوكارە بیدەن.

٥٠٩. عَنِ الْمِقْدَامِ الشَّامِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «أَنَا وَارِثُ مَنْ لَا وَارِثَ لَه، أَعْقِلُ عَنْه وَأَرِثُه، وَالْخَالُ وَارِثُ مَنْ لَا وَارِثَ لَه، يَعْقِلُ عَنْه وَيَرِثُه».

میقدامى شامی h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «من میراتگرى کەسێکم کە میراتگرى نەبێت، خوێنبایی بۆ دەدەم و میراتیشى لێ دەگرم، وە خاڵیش میراتگرى کەسێکە کە میراتگرى نەبێت، خوێنبایی بۆ دەدات و میراتیشى لێ دەگرێت».

بَابُ الْمِيرَاثِ مِنَ الدِّيَةِ

باسی میراتى خوێنبایی

٥١٠. عَنْ سَعِيدِ بْنِ الْمُسَيِّبِ: أَنَّ عُمَرَ h كَانَ يَقُولُ: الدِّيَةُ لِلْعَاقِلَةِ وَلَا تَرِثُ الْمَرْأَةُ مِنْ دِيَةِ زَوْجِها شَيْئًا، حَتَّى كَتَبَ إِلَيْه الضَّحَّاكُ بْنُ سُفْيَانَ h: أَنَّ النَّبِيَّ وَرَّثَ امْرَأَةَ أَشْيَمَ الضِّبَابِيِّ مِنْ دِيَةِ زَوْجِها.

سەعیدى کوڕى موسەییب دەگێڕێتەوە: عومەر h دەیگوت: خوێنبایی بۆ خزم و كه‌سوكاری كوژراوه‌كه‌یه‌ له‌ باوكه‌وه‌ (نه‌ك دایك)، وه‌ ده‌یگوت: ئافره‌ت (كاتێك مێرده‌كه‌ی كوژرا) هیچی به‌ر ناكه‌وێت له‌ خوێنبایی مێرده‌كه‌ی، هه‌تا كاتێك زه‌ححاكی كوڕی سوفیان h نووسراوی بۆ نووسی، (تێیدا هاتبوو): پێغه‌مبه‌ر (كاتێك یه‌كێك له‌ هاوه‌ڵه‌كانی به‌هه‌ڵه‌ كوژرا)، به‌شێك له‌ میراته‌كه‌ی دا به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی.

بَابُ الْقَاتِلُ لَا يَرِثُ

باسی بکوژ میرات ناگرێت لە کوژراو

٥١١. عَنْ عَمْرِو بْنِ شُعَيْبٍ: أَنَّ أَبَا قَتَادَةَ h -رَجُلٌ مِنْ بَنِي مُدْلِجٍ- قَتَلَ ابْنَه، فَأَخَذَ مِنْه عُمَرُ h مِائَةً مِنَ الْإِبِلِ ثَلَاثِينَ حِقَّةً وَثَلَاثِينَ جَذَعَةً وَأَرْبَعِينَ خَلِفَةً، فَقَالَ: أَيْنَ أَخُو الْمَقْتُولِ؟ سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «لَيْسَ لِقَاتِلٍ مِيرَاثٌ».

عەمرى کوڕى شوعەیب دەگێڕێتەوە: ئەبو قەتادە h -کە پیاوێک بوو لە هۆزى بەنو مودلیج- کوڕەکەى خۆى کوشتبوو، جا عومەر h سەد وشترى لێ وەرگرت: سى وشترى سێساڵە و سى وشترى چوارساڵە و چل وشترى ئاوس، ئینجا گوتى: براى کوژراوەکە لەکوێیە؟ گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «بکوژ هیچ میرات ناگرێت (هیچى بە باوکە بکوژەکە نەدا)».

بَابُ الْقِصَاصِ فِي السِّنِّ

باسی تۆڵەکردنەوەى ددان

٥١٢. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: كَسَرَتِ الرُّبَيِّعُ عَمَّةُ أَنَسٍ k ثَنِيَّةَ جَارِيَةٍ، فَطَلَبُوا الْعَفْوَ، فَأَبَوْا، فَعَرَضُوا عَلَيْهمُ الْأَرْشَ، فَأَبَوْا، فَأَتَوُا النَّبِيَّ ، فَأَمَرَ بِالْقِصَاصِ، فَقَالَ: أَنَسُ بْنُ النَّضْرِ h يَا رَسُولَ اللَّه، تُكْسَرُ ثَنِيَّةُ الرُّبَيِّعِ i وَالَّذِي بَعَثَكَ بِالْحَقِّ لَا تُكْسَرُ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «يَا أَنَسُ كِتَابُ اللَّه الْقِصَاصُ»، قَالَ: فَرَضِيَ الْقَوْمُ فَعَفَوْا، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ مِنْ عِبَادِ اللَّه مَنْ لَوْ أَقْسَمَ عَلَى اللَّه لَأَبَرَّه».

ئەنەس h دەڵێت: ڕوبەیعى پوورى ئەنەس k ددانى دووانەى کچێکى شکاند، جا داواى لێخۆشبوونیان کرد، ئەوانیش لێى خۆش نەبوون و داواى خوێنباییان کرد، ئەوانیش ڕەتیان کردەوە، ئینجا هاتن بۆ خزمەت پێغەمبەر ، ئەویش فەرمانى کرد کە تۆڵەیان لێ بکرێتەوە، ئینجا ئەنەسى کوڕى نەزر h گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا ددانى دووانەى ڕوبەیع i دەشکێنرێت، سوێند بەو زاتەى تۆى بەهەق ناردووە ددانى ناشکێنرێت، ئینجا پێغەمبەر فەرمووى: «ئەى ئەنەس تۆڵەکردنەوە لە قوڕئاندا هاتووە»، ڕاوى دەڵێت: جا خەڵکەکە ڕازى بوون و لێى خۆش بوون، پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «بەڕاستى هەندێ لە بەندەکانى خوا هەن ئەگەر سوێندى لەسەر بخوات (کارێکى بۆ بکات) خوا سوێندەکەى بۆ جێبەجێ دەکات».

بَابُ دِيَةِ الْأَسْنَانِ

باسی خوێنبایی ددان

٥١٣. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ:«الْأَسْنَانُ سَوَاءٌ الثَّنِيَّةُ وَالضِّرْسُ سَوَاءٌ».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ددانەکان وەکوو یەک یەکسانن دووانە و خرێنە یەکسانن (واتە: ئەگەر ناویشیان جیا بێت، هەر وەکوو یەک یەکسانن و ددان هەر ددانە)».

٥١٤. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k عَنِ النَّبِيِّ أَنَّه قَضَى فِي السِّنِّ خَمْسًا مِنَ الْإِبِلِ.

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر بۆ خوێنبایی ددان پێنج وشترى بڕیار داوە (بۆ هەر ددانێک پێنج وشتر).

بَابُ مَنْ عَضَّ رَجُلًا فَنَزَعَ يَدَه فَنَدَرَ ثَنَايَاه

باسی ئەوەى دەستى کەسێک دەگەزێت، كابرا دەستى ڕادەکێشێت و ددانى پێشەوەى دەردێت

٥١٥. عَنْ عِمْرَانَ بْنِ حُصَيْنٍ k: أَنَّ رَجُلًا عَضَّ رَجُلًا عَلَى ذِرَاعِه فَنَزَعَ يَدَه فَوَقَعَتْ ثَنِيَّتَاه، فَرُفِعَ إِلَى النَّبِيِّ فَأَبْطَلَهمَا وَقَالَ: «يَقْضَمُ أَحَدُكُمْ كَمَا يَقْضَمُ الْفَحْلُ».

عیمڕانى کوڕى حوصەین k دەگێڕێتەوە: پیاوێک باسکى پیاوێکی دیكه‌ی گەست، ئەویش دەستى (لە دەمى) ڕادەپسکێوێت، ئەویش ددانى پێشەوەى هەڵدەوەرێت و داواکەى (بۆ خوێنبایی) بۆ خزمەت پێغەمبەر بەرز کردەوە، پێغەمبەریش داواکەى هەڵوەشاندەوە، فەرمووى: «یەکێکتان ئەوی دیكه‌ وەکوو نێرە وشتر دەگەزێت (دواتریش داواى ماف دەکەن)».

بَابُ لَا يُقْتَلُ مُؤْمِنٌ بِكَافِرٍ

باسی موسوڵمان لەبرى کافر ناکوژرێتەوە

٥١٦. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَا يُقْتَلُ مُؤْمِنٌ بِكَافِرٍ، وَلَا ذُو عَهدٍ فِي عَهدِه».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «بڕوادار لەبرى کافر ناکوژرێتەوە، هه‌روه‌ها کافرێک کە لەژێر پەیمانى موسوڵماناندا بێت لەبرى کافرێک کە پەیمانى لەگەڵ موسوڵماناندا نەبێت ناکوژرێتەوە».

بَابُ لَا يُقْتَلُ وَالِدٌ بِوَلَدِه

باسی باوک لە تۆڵەى کوڕەکەى ناکوژرێتەوە

٥١٧. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «لَا يُقْتَلُ بِالْوَلَدِ الْوَالِدُ».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: کە پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «لە تۆڵەى منداڵ باوکەکە ناکوژرێتەوە. (ئەگەر باوک کوڕی خۆی کوشت ناکوژرێته‌وه‌)».

بَابُ لَا يَجْنِي أَحَدٌ عَلَى أَحَدٍ

باسی کەس تاوانى کەس هەڵناگرێت

٥١٨. عَنْ سُلَيْمَانَ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْأَحْوَصِ، عَنْ أَبِيه h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ فِي حَجَّةِ الْوَدَاعِ: «أَلَا لَا يَجْنِي جَانٍ إِلَّا عَلَى نَفْسِه، لَا يَجْنِي وَالِدٌ عَلَى وَلَدِه، وَلَا مَوْلُودٌ عَلَى وَالِدِه».

لە سولەیمانى کوڕى عەمرى کوڕى ئەحوەصەوە لە باوکیەوە h دەگێڕێته‌وه‌، گوتوویەتى: لە حەجى ماڵئاواییدا گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «ئاگادار بن تاوانبار تاوانەکەی تەنها لەسەر خۆیەتى، باوک لەسەر منداڵەکەى تاوانبار ناکرێت، وە منداڵیش لەسەر باوکى تاوانبار ناکرێت».

بَابُ الْمُسْلِمُونَ تَتَكَافَأُ دِمَاؤُهمْ

باسی موسوڵمانان یەکسانن لە تۆڵە و خوێندا

٥١٩. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «الْمُسْلِمُونَ تَتَكَافَأُ دِمَاؤُهمْ وَهمْ يَدٌ عَلَى مَنْ سِوَاهمْ، يَسْعَى بِذِمَّتِهمْ أَدْنَاهمْ، وَيُرَدُّ عَلَى أَقْصَاهمْ».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «موسوڵمانان خوێنەکانیان یەکسانە (گەورە و گچکە و پلەوپایە بەهێز و لاواز هەموویان یەکسانن لە تۆڵە و خوێنباییدا)، لەگەڵ یەکدیدا یەکدەستن و هاوکارى یەکدین لە بەرانبەر خەڵکی دیكه‌دا، کامەیان لە هەمووان لە خوارەوەترە، ئەگەر کەسێکى پەنا دا پەنادانەکە دەکەوێتە ئەستۆى هەمووان، نزیک و دوور و لاواز و بەهێز لە غەنیمەتدا یەکسانن».

٥٢٠. عَنْ مَعْقِلِ بْنِ يَسَارٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «الْمُسْلِمُونَ يَدٌ عَلَى مَنْ سِوَاهمْ، وَتَتَكَافَأُ دِمَاؤُهمْ».

مەعقیلى کوڕى یەسار h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «موسوڵمانان هەموویان یەکدەست و یەکبازوون لەگەڵ یەکدیى بەرانبەر بە غەیرى خۆیان و خوێنەکانیان یەکسانن».

بَابُ مَنْ قَتَلَ مُعَاهدًا

باسی کەسێک خاوەن پەیمانێک بکوژێت

٥٢١. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ قَتَلَ مُعَاهدًا لَمْ يَرَحْ رَائِحَةَ الْجَنَّةِ، وَإِنَّ رِيحَها لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ أَرْبَعِينَ عَامًا».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک کافرێکى خاوەن پەیمان (کافرێک کە پەیمانى پاراستنى پێ درابێت) بکوژێت، بۆنى بەهەشت ناکات، لە کاتێکدا بێگومان بۆنى بەهەشت لە دووری چل ساڵە ڕێگا بۆن دەکرێت».

بَابُ مَنْ أَمِنَ رَجُلًا عَلَى دَمِه فَقَتَلَه

باسی کەسێک دڵنیایی بداتە پیاوێک و بیکوژێت

٥٢٢. عَنْ رِفَاعَةَ بْنِ شَدَّادٍ الْفِتْيَانِيِّ h قَالَ: لَوْلَا كَلِمَةٌ سَمِعْتُها مِنْ عَمْرِو بْنِ الْحَمِقِ الْخُزَاعِيِّ h، لَمَشَيْتُ فِيمَا بَيْنَ رَأْسِ الْمُخْتَارِ وَجَسَدِه سَمِعْتُه يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ أَمِنَ رَجُلًا عَلَى دَمِه، فَقَتَلَه، فَإِنَّه يَحْمِلُ لِوَاءَ غَدْرٍ يَوْمَ الْقِيَامَةِ».

ڕیفاعەى کوڕى شەددادى فیتیانی h دەڵێت: ئەگەر ئەو قسەیە نەبایە کە لە عەمرى کوڕى حەمیقى خوزاعییەوە h بیستوومە، سەرى موختارم لە لاشەى جیا دەکردەوە، بە نێوانى سەرى و لاشەیدا هاتووچۆم دەکرد، (بەڵام) گوێم لێ بوو دەیگوت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک دڵنیایی بداتە کەسێک کە گیانى پارێزراو بێت و دواتریش بیکوژێت، ئەوە ئەو کەسە لە ڕۆژى قیامەتدا ئاڵاى ناپاکى و ستەمکاری هەڵدەگرێت».

بَابُ الْعَفْوِ عَنِ الْقَاتِلِ

باسی چاوپۆشیکردن و لێخۆشبوون لە بکوژ

٥٢٣. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَتَلَ رَجُلٌ عَلَى عَهدِ رَسُولِ اللَّه ، فَرُفِعَ ذَلِكَ إِلَى النَّبِيِّ ، فَدَفَعَه إِلَى وَلِيِّ الْمَقْتُولِ، فَقَالَ الْقَاتِلُ: يَا رَسُولَ اللَّه، وَاللَّه مَا أَرَدْتُ قَتْلَه، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه لِلْوَلِيِّ:«أَمَا إِنَّه إِنْ كَانَ صَادِقًا ثُمَّ قَتَلْتَه دَخَلْتَ النَّارَ». قَالَ: فَخَلَّى سَبِيلَه، قَالَ: وَكَانَ مَكْتُوفًا بِنِسْعَةٍ، فَخَرَجَ يَجُرُّ نِسْعَتَه، فَسُمِّيَ ذَا النِّسْعَةِ.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: لە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا پیاوێک کەسێکى کوشت، جا داواکەیان بەرز کردەوە بۆ لاى پێغەمبەرى خوا ، ئەویش داى بە دەستى خزم و کەسى کوژراوەکە، بکوژەکەش گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا سوێند بە خوا نیازى کوشتنیم نەبوو، ئینجا پێغەمبەرى خوا بە خزم و کەسى کوژراوەکەى فەرموو: «بەڵام ئەگەر ڕاست بکات (کە مەبەستى کوشتن نەبووە) و تۆش بیکوژیتەوە، تۆ دەچیتە دۆزەخ». ڕاوى دەڵێت: ئەویش وازى لێ هێنا، دەڵێت: بکوژەکە دەستەکانى بە قایشێک بەسترابوو، جا کە هاتە دەرەوە قایشەکەى بەدوای خۆیدا ڕادەکێشا، لەو کاتەوە ناویان لێ نا خاوەن قایش.

بَابُ الْعَفْوِ فِي الْقِصَاصِ

باسی لێخۆشبوون لە تۆڵەکردنەوەدا

٥٢٤. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: مَا رُفِعَ إِلَى رَسُولِ اللَّه شَيْءٌ فِيه الْقِصَاصُ، إِلَّا أَمَرَ فِيه بِالْعَفْوِ.

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: هەر داوایەکى تۆڵەکردنەوە بەرز کرابێتەوە بۆ لاى پێغەمبەرى خوا ، هەر فەرمانى بەوە کردووە کە لێى خۆش بێت.