كِتَابُ الصَّيْدِ

په‌رتووكی ڕاووشكار

بَابُ النَّهيِ عَنِ اقْتِنَاءِ الْكَلْبِ، إِلَّا كَلْبَ صَيْدٍ، أَوْ حَرْثٍ، أَوْ مَاشِيَةٍ

باسی قەدەغەکردنى ڕاگرتنى سەگ، جگە لە سەگى ڕاو و پاسەوانى

٦٢٩. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنِ اقْتَنَى كَلْبًا، فَإِنَّه يَنْقُصُ مِنْ عَمَلِه كُلَّ يَوْمٍ قِيرَاطٌ، إِلَّا كَلْبَ حَرْثٍ أَوْ مَاشِيَةٍ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک سەگ ڕابگرێت ئەوە هەموو ڕۆژێک (قيراط)ێک لە کردەوەکانى کەم دەبێتەوە، جگە لە سەگێک کە بە مەبەستى پاسەوانیى کشتوکاڵ یان پاسەوانیى مەڕوماڵات ڕابگیرێت».

🖍   تێبینی:

(قيراط): بەئەندازەى کێوێکى گەورەیە.

٦٣٠. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ مُغَفَّلٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَوْلَا أَنَّ الْكِلَابَ أُمَّةٌ مِنَ الْأُمَمِ، لَأَمَرْتُ بِقَتْلِها، فَاقْتُلُوا مِنْها، الْأَسْوَدَ الْبَهيمَ، وَمَا مِنْ قَوْمٍ اتَّخَذُوا كَلْبًا، إِلَّا كَلْبَ مَاشِيَةٍ، أَوْ كَلْبَ صَيْدٍ، أَوْ كَلْبَ حَرْثٍ، إِلَّا نَقَصَ مِنْ أُجُورِهمْ، كُلَّ يَوْمٍ، قِيرَاطَانِ».

عەبدوڵڵاى کوڕى موغەففەل h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەگەر سەگەکانیش یەکێک نەبوونایە لە ئوممه‌تەکان ئەوە فەرمانم دەکرد بە کوشتنیان، جا ئەو سەگەى کە ڕەشێکى زۆر تێرە لە ڕەشیدا بیکوژن، وە بێگومان هەر هۆز و قەومێک سەگ ڕابگرێت، جگە لە سەگى پاسەوانیى مەڕوماڵات یان سەگێک کە فێرى ڕاو کرابێت یان پاسەوانیى کشتوکاڵى پێ بکرێت، ئەوە بەدڵنیایی هەموو ڕۆژێک دوو (قيراط) لە پاداشتیان کەم دەبێتەوە».

بَابُ صَيْدِ الْكَلْبِ

باسی ڕاوى سەگ

٦٣١. عَنْ عَدِيِّ ابْنِ حَاتِمٍ h قَالَ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّه فَقُلْتُ: إِنَّا قَوْمٌ نَصِيدُ، بِهذِه الْكِلَابِ قَالَ: «إِذَا أَرْسَلْتَ كِلَابَكَ الْمُعَلَّمَةَ، وَذَكَرْتَ اسْمَ اللَّه عَلَيْها، فَكُلْ مَا أَمْسَكْنَ عَلَيْكَ، إِنْ قَتَلْنَ، إِلَّا أَنْ يَأْكُلَ الْكَلْبُ، فَإِنْ أَكَلَ الْكَلْبُ، فَلَا تَأْكُلْ، فَإِنِّي أَخَافُ أَنْ يَكُونَ إِنَّمَا أَمْسَكَ، عَلَى نَفْسِه، وَإِنْ خَالَطَها كِلَابٌ أُخَرُ، فَلَا تَأْكُلْ».

عەدى کوڕى حاتیم h دەڵێت: پرسیارم لە پێغەمبەرى خوا کرد و گوتم: ئێمە خەڵكێکین بەو سەگانە ڕاو دەکەین، فەرمووى: «ئەگەر سەگە ڕاهێنراوەکانت بەرهەڵدا کرد، ناوى خوات لەسەر هێنا ئەوە ئەو شتەى بۆتى ڕاو کردووە لێى بخۆ ئەگەر بیشیکوژن، تەنها مەگەر سەگەکە لێى بخوات، جا ئەگەر سەگەکە لێى خوارد، ئەوە تۆ لێى مەخۆ، چونکە ترسى ئەوەم هەیە سەگەکە بۆخۆى گرتبێت نەک بۆ تۆ، وە ئەگەر سەگى دیکەشى لەگەڵدا تێکەڵ بوون بۆ ڕاوەکە ئەوە هەر لێى مەخۆ».

بَابُ الصَّيْدِ يَغِيبُ لَيْلَةً

باسی نێچیرێکى ڕاوکراو کە شەوێک دیار نامێنێت

٦٣٢. عَنْ عَدِيِّ بْنِ حَاتِمٍ h قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّه أَرْمِي الصَّيْدَ، فَيَغِيبُ عَنِّي لَيْلَةً؟ قَالَ: «إِذَا وَجَدْتَ فِيه سَهمَكَ، وَلَمْ تَجِدْ فِيه شَيْئًا غَيْرَه، فَكُلْه».

عەدى کوڕى حاتیم h دەڵێت: گوتم: ئەى پێغەمبەرى خوا تیر دەگرمە نێچیر و جار هەیە شەوێک تێدەپەڕێت لێم ونە؟ فەرمووى: «ئەگەر بینیتەوە و تیرى تۆى پێوە بوو هیچ شتێکى دیكه‌ى پێوە نەبوو (هۆى کوشتنى بێ،ت) ئەوە بیخۆ».

بَابُ مَا قُطِعَ مِنَ الْبَهيمَةِ وَهيَ حَيَّةٌ

باسی لێکردنەوەى پارچەیەک لە ئاژەڵ بەزیندوویى

٦٣٣. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «مَا قُطِعَ مِنَ الْبَهيمَةِ وَهيَ حَيَّةٌ، فَمَا قُطِعَ مِنْها، فَهوَ مَيْتَةٌ».

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر شتێک و پارچەیەک لە ئاژەڵ لێبکرێتەوە بەزیندوویى، ئەوە ئەو پارچەیە مردارەوەبوویە (خواردنى حەرامە)».

بَابُ مَا يُنْهى عَنْ قَتْلِه

باسی ئەو شتانەى کوشتنیان قەدەغە کراوە

٦٣٤. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: نَهى رَسُولُ اللَّه عَنْ قَتْلِ أَرْبَعٍ مِنَ الدَّوَابِّ، النَّمْلَةِ، وَالنَّحْلَةِ، وَالْهدْهدِ، وَالصُّرَدِ.

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا نەهى کردووە لە کوشتنى چوار گیاندار: مێروولە، هەنگ، هودهود (پەپووسلێمانە)، ئەو باڵندەیەى کە جڕوجانەوەرى ورد دەخوات.

٦٣٥. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: عَنْ نَبِيِّ اللَّه قَالَ: «إِنَّ نَبِيًّا مِنَ الْأَنْبِيَاءِ قَرَصَتْه نَمْلَةٌ، فَأَمَرَ بِقَرْيَةِ النَّمْلِ، فَأُحْرِقَتْ، فَأَوْحَى اللَّه b إِلَيْه: أَفِي أَنْ قَرَصَتْكَ نَمْلَةٌ، أَهلَكْتَ أُمَّةً مِنَ الْأُمَمِ، تُسَبِّحُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «یەکێک لە پێغەمبەرەکانى خوا مێروولەیەک پێوەی دا (گەستى)، ئەویش فەرمانى کرد و شارە مێروولەکە سووتێنرا، ئینجا خوا b وەحى بۆ نارد بەوەى کە: مێروولەیەک تۆى گەست، کەچى ئوممەتێکت لەو ئوممەتانە لەناو برد کە تەسبیحات دەکەن (خوا بەپاک دەگرن)!».

بَابُ قَتْلِ الْوَزَغِ

باسی کوشتنى شەوگەرد (مارمێلکە)

٦٣٦. عَنْ أُمِّ شَرِيكٍ i: أَنَّ النَّبِيَّ أَمَرَها، بِقَتْلِ الْأَوْزَاغِ.

ئوم شەریک i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرمانى کردووە بە کوشتنى شەوگەردەکان.

٦٣٧. عَنْ سَائِبَةَ مَوْلَاةِ الْفَاكِه بْنِ الْمُغِيرَةِ: أَنَّها دَخَلَتْ عَلَى عَائِشَةَ i فَرَأَتْ فِي بَيْتِها رُمْحًا مَوْضُوعًا، فَقَالَتْ: يَا أُمَّ الْمُؤْمِنِينَ مَا تَصْنَعِينَ بِهذَا؟ قَالَتْ: نَقْتُلُ بِه هذِه الْأَوْزَاغَ، فَإِنَّ نَبِيَّ اللَّه أَخْبَرَنَا: «أَنَّ إِبْرَاهيمَ لَمَّا أُلْقِيَ فِي النَّارِ، لَمْ تَكُنْ فِي الْأَرْضِ دَابَّةٌ، إِلَّا أَطْفَأَتِ النَّارَ، غَيْرَ الْوَزَغِ، فَإِنَّها كَانَتْ تَنْفُخُ عَلَيْه، فَأَمَرَ رَسُولُ اللَّه بِقَتْلِه».

سائیبە خزمەتکارى فاکیهەى کوڕى موغیڕە دەگێڕێتەوە: چوو بۆ لاى عائیشە i جا بینیی ڕمێک لە ماڵەکەیدا دانراوە، ئەویش گوتى: ئەى دایکى بڕواداران بەو ڕمە چى دەکەن؟ گوتى: ئەو شەوگەردانەى پێ دەکوژین، چونکە بێگومان پێغەمبەرى خوا پێى ڕاگەیاندووین: «کاتێک ئیبڕاهیم خرایه‌ نێو ئاگر هەرچى جڕوجانەوەرى زەوى هەیە خەریکى کوژاندنەوەى ئاگرەکە بووە جگە لە شەوگەرد، ئەو فووى لێ کردووە، بۆیە پێغەمبەرى خوا فەرمانى کردووە بە کوشتنى شەوگەرد».

بَابُ أَكْلِ كُلِّ ذِي نَابٍ مِنَ السِّبَاعِ

باسی خواردنى هەر دڕندەیەكی چڕنووکدار

٦٣٨. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: نَهى رَسُولُ اللَّه ، يَوْمَ خَيْبَرَ: عَنْ أَكْلِ، كُلِّ ذِي نَابٍ، مِنَ السِّبَاعِ، وَعَنْ كُلِّ ذِي مِخْلَبٍ، مِنَ الطَّيْرِ.

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا لە ڕۆژى خەیبەردا نەهى کرد لە خواردنى هەموو دڕندەیەکی كەڵبەدار و هەموو باڵندەیەكی چڕنووکدار.

بَابُ الْأَرْنَبِ

باسی کەروێشک

٦٣٩. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: مَرَرْنَا بِمَرِّ الظَّهرَانِ، فَأَنْفَجْنَا أَرْنَبًا، فَسَعَوْا عَلَيْها، فَلَغَبُوا، فَسَعَيْتُ، حَتَّى أَدْرَكْتُها، فَأَتَيْتُ بِها أَبَا طَلْحَةَ h، فَذَبَحَها، فَبَعَثَ بِعَجُزِها، وَوَرِكِها إِلَى النَّبِيِّ ، فَقَبِلَها.

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: بە (مر الظهران)ـدا (کە شیوێکە لە نزیک مەککە) تێپەڕین، جا لەو کاتەدا کەروێشکێکمان ڕاونا، هەوڵیان دا بیگرن، ئیدی ماندوو بوون، منیش هەوڵم دا تا گرتم، جا هێنام بۆ لاى ئەبو تەلحە و کوشتیەوە، ئینجا ڕان و پاشڵەکەى بۆ پێغەمبەر نارد، ئەویش وەریگرت.