كِتَابُ الْكَفَّارَاتِ

په‌رتووكی كه‌فاڕه‌ته‌كان

بَابُ يَمِينِ رَسُولِ اللَّه ﷺ الَّتِي كَانَ يَحْلِفُ بِها

باسی ئەوانەى پێغەمبەرى خوا  سوێندى پێ خواردوون

٣٧١. عَنْ رِفَاعَةَ الْجُهنِيِّ h قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ إِذَا حَلَفَ قَالَ: «وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِه».

ڕیفاعەى جوهەنی h دەڵێت: پێغەمبەر کاتێك سوێندى دەخوارد، دەیفەرموو: «سوێند بەو زاتەى کە گیانى موحەممەدى بەدەستە».

بَابُ النَّهيِ أَنْ يُحْلَفَ بِغَيْرِ اللَّه

باسی ڕێگریکردن لە سوێندخواردن بە جگە لە خوا

٣٧٢. عَنْ عُمَرَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه سَمِعَه يَحْلِفُ بِأَبِيه، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ اللَّه يَنْهاكُمْ أَنْ تَحْلِفُوا بِآبَائِكُمْ». قَالَ عُمَرُ h: فَمَا حَلَفْتُ بِها ذَاكِرًا، وَلَا آثِرًا.

عومەر h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا گوێى لێ بوو کە (عومەر h) سوێندى بە باوکى دەخوارد، ئینجا پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «بەڕاستى خوا لێتانى قەدەغە کردووە، سوێند بە باووباپیرانتان بخۆن». عومەر h گوتى: منیش (لەو کاتەوە) نە خۆم سوێندم بەو شێوەیە خواردووە، نە لە کەسیش گێڕاومەتەوە کە سوێندى بەو شێوەیە خواردبێت.

بَابُ مَنْ حَلَفَ بِمِلَّةٍ غَيْرِ الْإِسْلَامِ

باسی ئەو کەسەى کە سوێند بخوات بە ئایینێکى جگە لە ئیسلام

٣٧٣. عَنْ ثَابِتِ بْنِ الضَّحَّاكِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ حَلَفَ بِمِلَّةٍ سِوَى الْإِسْلَامِ كَاذِبًا مُتَعَمِّدًا، فَهوَ كَمَا قَالَ».

سابیتى کوڕى زەححاک h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک بە درۆ و بەئەنقەست بە ئایینێک جگە لە ئیسلام سوێندى خوارد (واتە: بۆ نموونە بڵێت: ئەگەر ئەو شتە وا نەبێت من جوولەکە بم)، ئەوە وەکوو ئەوەیە کە دەیڵێت (واتە: سوێندەکەى دادەمەزرێت)».

٣٧٤. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ بُرَيْدَةَ، عَنْ أَبِيه h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ قَالَ إِنِّي بَرِيءٌ مِنَ الْإِسْلَامِ، فَإِنْ كَانَ كَاذِبًا، فَهوَ كَمَا قَالَ، وَإِنْ كَانَ صَادِقًا لَمْ يَعُدْ إِلَى الْإِسْلَامِ سَالِمًا».

عەبدوڵڵاى کوڕى بوڕەیدە لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویه‌تی: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک (سوێند بخوات و پاشان) بڵێت: پەیوەندیی بە ئیسلامەوە نەمێنێت (ئەگەر ئەو شتە وا نەبێت)، جا ئەگەر درۆى کرد ئەوە بەو جۆرەیە کە دەیڵێت (واتە: پەیوەندیی بە ئیسلامەوە نامێنێت)، وە ئەگەر ڕاستیشى کرد، ئەوە بە سەلامەتى (سەلامەتىی دڵ) ناگەڕێتەوە بۆ نێو ئیسلام».

بَابُ مَنْ حُلِفَ لَه بِاللَّه فَلْيَرْضَ

باسی ئەو کەسەى سوێندى بە خوا بۆ دەخورێت، با ڕازى بێت

٣٧٥. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: سَمِعَ النَّبِيُّ رَجُلًا يَحْلِفُ بِأَبِيه، فَقَالَ: «لَا تَحْلِفُوا بِآبَائِكُمْ، مَنْ حَلَفَ بِاللَّه فَلْيَصْدُقْ، وَمَنْ حُلِفَ لَه بِاللَّه فَلْيَرْضَ، وَمَنْ لَمْ يَرْضَ بِاللَّه، فَلَيْسَ مِنَ اللَّه».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەر گوێى لێ بوو پیاوێک سوێندى بە باوکى دەخوارد، بۆیە فەرمووى: «سوێند بە باووباپیرانتان مەخۆن، هەر کەسێک سوێندى بە خوا خوارد با ڕاستگۆ بێت (سوێندەکەى بەجێ بێنێت)، هەر کەسێکیش سوێندى بۆ خوارد بە خوا با ڕازى بێت، هەر کەسێک بە خوا ڕازى نەبێت، لە خوا نزیک نییە!».

٣٧٦. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «رَأَى عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ رَجُلًا يَسْرِقُ، فَقَالَ: أَسَرَقْتَ؟ قَالَ: لَا، وَالَّذِي لَا إِلَه إِلَّا هوَ، فَقَالَ عِيسَى: آمَنْتُ بِاللَّه وَكَذَّبْتُ بَصَرِي».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «عیساى کوڕى مەریەم پیاوێکى بینى دزیى دەکرد، جا فەرمووى: ئایا دزیت کرد؟ گوتى: نەخێر سوێند بەو کەسەى کە هیچ پەرستراوێکى بەهەق نییە جگە لەو، ئینجا عیسا فەرمووى: بڕوام بە خوا هەیە و چاوەکانى خۆم بەدرۆ خستەوە (واتە: لەبەر پیرۆزى ناوى الله چاوەکانى خۆم بەدرۆ دەخەمەوە، ئەگەر ڕاستیشیان بینیبێت)».

بَابُ الِاسْتِثْنَاءِ فِي الْيَمِينِ

باسی هەڵاواردن لە سوێندخواردندا

٣٧٧. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه :«مَنْ حَلَفَ وَاسْتَثْنَى، إِنْ شَاءَ رَجَعَ، وَإِنْ شَاءَ تَرَكَ غَيْرُ حَانِثٍ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک سوێندى خوارد و هەڵاواردنى تێدا کرد، ئەگەر ویستی لەسەر بوو سوێندەکەى جێبەجێ دەکات، ئەگەر پێیخۆش بوو وازى لێ بێنێت و گوناهباریش نابێت (سوێندەکەى ناکەوێت)».

بَابُ مَنْ حَلَفَ عَلَى يَمِينٍ فَرَأَى غَيْرَها خَيْرًا مِنْها

باسی ئەو کەسەى سوێند دەخوات لەسەر شتێک، دواتر ببینێت خێر لە غەیرى ئەو شتەدایە

٣٧٨. عَنْ عَدِيِّ بْنِ حَاتِمٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ حَلَفَ عَلَى يَمِينٍ فَرَأَى غَيْرَها خَيْرًا مِنْها، فَلْيَأْتِ الَّذِي هوَ خَيْرٌ، وَلْيُكَفِّرْ عَنْ يَمِينِه».

عەدى کوڕى حاتیم h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک سوێندى لەسەر شتێک خوارد، پاشان شتێکى باشترى بینى، با ئەوەى کە باشترە ئەنجامى بدات و کەفاڕەتى سوێندەکەى بدات».

بَابُ النَّهيِ أَنْ يَسْتَلِجَّ الرَّجُلُ فِي يَمِينِه، وَلَا يُكَفِّرَ

باسی ڕێگریکردن لەوەى پیاو پێداگرى بکات لەسەر سوێندەکەى و کەفاڕەتیش نەدات

٣٧٩. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h يَقُولُ: قَالَ أَبُو الْقَاسِمِ : «إِذَا اسْتَلَجَّ أَحَدُكُمْ فِي الْيَمِينِ فَإِنَّه آثَمُ، لَه عِنْدَ اللَّه مِنَ الْكَفَّارَةِ الَّتِي أُمِرَ بِها».

ئەبو هوڕەیڕە h ده‌ڵێ: ئەبولقاسیم فەرموویەتى: «هەر یەکێک لە ئێوە پێداگرى بکات لەسەر سوێندەکەى (هەرچەندە شتێکى باشتریش ببینێت لەوەى کە سوێندى لەسەر خواردووە)، لەلاى خوا گوناهبارە بەهۆى ئەنجامنەدانى ئەو کەفاڕەتەى کە فەرمانى پێ کراوە، (واتە: لەبەرئەوەى کە شتێکى باشترى بینى لەوەى کە سوێندى لەسەر خواردووە، دەبێت سوێندەکەى بشکێنێت و کەفاڕەتەکەى بدات)».

بَابُ إِبْرَارِ الْمُقْسِمِ

باسی جێبەجێکردنى سوێندى سوێندخۆر

٣٨٠. عَنِ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ k قَالَ: أَمَرَنَا رَسُولُ اللَّه بِإِبْرَارِ الْمُقْسِمِ.

بەڕائى کوڕى عازیب k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرمانى پێ کردین بە جێبەجێکردنى سوێندى سوێندخۆر.

بَابُ النَّهيِ أَنْ يُقَالَ: مَا شَاءَ اللَّه وَشِئْتَ

باسی ڕێگریکردن لەوەی بگوترێت: ئەگەر خوا بیەوێت و تۆش بتەوێت

٣٨١. عَنْ حُذَيْفَةَ بْنِ الْيَمَانِ k: أَنَّ رَجُلًا مِنَ الْمُسْلِمِينَ رَأَى فِي النَّوْمِ أَنَّه لَقِيَ رَجُلًا مِنْ أَهلِ الْكِتَابِ، فَقَالَ: نِعْمَ الْقَوْمُ أَنْتُمْ لَوْلَا أَنَّكُمْ تُشْرِكُونَ، تَقُولُونَ: مَا شَاءَ اللَّه وَشَاءَ مُحَمَّدٌ، وَذَكَرَ ذَلِكَ لِلنَّبِيِّ ، فَقَالَ: «أَمَا وَاللَّه، إِنْ كُنْتُ لَأَعْرِفُها لَكُمْ، قُولُوا: مَا شَاءَ اللَّه، ثُمَّ شَاءَ مُحَمَّدٌ».

حوزەیفەى کوڕى یەمان k دەگێڕێتەوە: کە پیاوێک لە موسوڵمانان لە خەویدا بینیى کە گەیشت بە پیاوێک لە ئەهلى کیتاب، جا گوتى: ئێوە باشترین گەل و هۆزن، ئەگەر هاتبا و هاوبەشیدانانتان نەکردبا و نەتانگوتبا: ئەگەر خوا بیەوێت و موحەممەدیش بیەوێت، جا ئەوە بۆ پێغەمبەر باس کرا، ئەویش فەرمووى: «سوێند بە خوا نەمزانیوە کە ئەو وشەیە ئاوا بەکار دێنن، (لەمەودوا) بڵێن: ئەگەر خوا بیەوێت، پاشانیش موحەممەد بیەوێت».

بَابُ مَنْ وَرَّى فِي يَمِينِه

باسی ئەو کەسەى لە سوێندخواردندا نییەتى دەشارێتەوە

٣٨٢. عَنْ سُوَيْدِ بْنِ حَنْظَلَةَ h قَالَ: خَرَجْنَا نُرِيدُ رَسُولَ اللَّه ، وَمَعَنَا وَائِلُ بْنُ حُجْرٍ h فَأَخَذَه عَدُوٌّ لَه، فَتَحَرَّجَ النَّاسُ أَنْ يَحْلِفُوا، فَحَلَفْتُ أَنَا أَنَّه أَخِي، فَخَلَّى سَبِيلَه، فَأَتَيْنَا رَسُولَ اللَّه ، فَأَخْبَرْتُه أَنَّ الْقَوْمَ تَحَرَّجُوا أَنْ يَحْلِفُوا وَحَلَفْتُ أَنَا أَنَّه أَخِي، فَقَالَ: «صَدَقْتَ، الْمُسْلِمُ أَخُو الْمُسْلِمِ».

سوەیدى کوڕى حەنزەلە h دەڵێت: دەرچووین کە بڕۆین بۆ خزمەت پێغەمبەرى خوا ، وائیلى کوڕى حوجریشمان h لەگەڵ بوو، جا دوژمنێکى خۆى تووشى بوو، خەڵکەکەش بەلایانەوە قورس بوو کە سوێند بخۆن (بۆ ڕزگارکردنى وائیل h لە شەڕى دوژمنەکەى)، بۆیە من سوێندم خوارد کە ئەو براى منە، دوژمنەکەى وازى لێ هێنا، پاشان کە هاتینە خزمەت پێغەمبەرى خوا و هەواڵى ئەوەم پێ دا کە خەڵکەکە لەلایان قورس بووە سوێند بخۆن، بۆیە من سوێندم خوارد کە ئەو براى منە، ئەویش فەرمووى: «ڕاستت گوتووە، موسوڵمان براى موسوڵمانە».

٣٨٣. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّمَا الْيَمِينُ عَلَى نِيَّةِ الْمُسْتَحْلِفِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەڕاستى سوێندخواردن بەگوێرەى نییەتى ئەو کەسەیە کە داواى سوێندخواردنەکە دەکات (نەک ئەو کەسەى کە سوێندەکە دەخوات)».

٣٨٤. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «يَمِينُكَ عَلَى مَا يُصَدِّقُكَ بِه صَاحِبُكَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «سوێندخواردنى تۆ بەگوێرەى نییەتى هاوڕێکەتە، کە داواى سوێندخواردنت لێ دەکات و بەهۆیەوە بەڕاستت دەزانێت».

بَابُ النَّهيِ عَنِ النَّذْرِ

باسی ناپەسندی نەزركردن

٣٨٥. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ النَّذْرَ لَا يَأْتِي ابْنَ آدَمَ بِشَيْءٍ إِلَّا مَا قُدِّرَ لَه، وَلَكِنْ يَغْلِبُه الْقَدَرُ مَا قُدِّرَ لَه، فَيُسْتَخْرَجُ بِه مِنَ الْبَخِيلِ فَيُيَسَّرُ عَلَيْه مَا لَمْ يَكُنْ يُيَسَّرُ عَلَيْه مِنْ قَبْلِ ذَلِكَ، وَقَدْ قَالَ اللَّه: أَنْفِقْ أُنْفِقْ عَلَيْكَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەڕاستى نەزرکردن هیچ شتێک بە ئادەمیزاد نابەخشێت، تەنها ئەوە نەبێت کە بۆى دیارى کراوە، بەڵام بەدەستهێنانى ئەو شتەى کە بۆى دیارى کراوە لەسەرى قورسە، جا نەزر ئەوانە پێى هەڵدەستن کە چرووکن، جا ئەو شتەى کە پێشتر بۆیان ئاسان نەبوو لەسەریان ئاسان دەبێت، بێگومانیش خوا فەرموویەتى: ببەخشە، پێت دەبەخشم».

بَابُ النَّذْرِ فِي الْمَعْصِيَةِ

باسی نەزرکردن لە گوناهـ و سەرپێچیدا

٣٨٦. عَنْ عِمْرَانَ بْنِ الْحُصَيْنِ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا نَذْرَ فِي مَعْصِيَةٍ، وَلَا نَذْرَ فِيمَا لَا يَمْلِكُ ابْنُ آدَمَ».

عیمڕانى کوڕى حوصەین k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «لە گوناهـ و سەرپێچیدا نەزرکردن نییە، هەروەها نەزرکردن لە شتێکدا نییە کە لە تواناى ئادەمیزاددا نەبێت».

٣٨٧. عَنْ عَائِشَةَ i أَنَّ رَسُولَ اللَّه ، قَالَ: «لَا نَذْرَ فِي مَعْصِيَةٍ، وَكَفَّارَتُه كَفَّارَةُ يَمِينٍ».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «نەزرکردن لە گوناهـ و سەرپێچیدا نییە، کەفاڕەتەکەشى وەکوو کەفاڕەتى سوێندخواردنە».

بَابُ مَنْ نَذَرَ أَنْ يَحُجَّ مَاشِيًا

باسی کەسێك كە نەزرى کردووە بەپێ بڕوات بۆ حەجکردن

٣٨٨. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: رَأَى النَّبِيُّ شَيْخًا يَمْشِي بَيْنَ ابْنَيْه، فَقَالَ: «مَا شَأْنُ هذَا؟»، قَالَ ابْنَاه: نَذْرٌ يَا رَسُولَ اللَّه، قَالَ: «ارْكَبْ أَيُّها الشَّيْخُ، فَإِنَّ اللَّه غَنِيٌّ عَنْكَ وَعَنْ نَذْرِكَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەر پیاوێکى بەتەمەنى بینى کە دوو کوڕى چووبوونە ژێر باڵى و لە نێوانیاندا ڕێى دەکرد، جا فەرمووى: «ئەوە حاڵى بۆ ئاوایە؟»، کوڕەکانى گوتیان: ئەوە نەزرە ئەى پێغەمبەرى خوا (نەزرى کردووە کە بەپێ بڕوات بۆ حەج)، فەرمووى: «ئەى پیرەپیاو سوارى وڵاخ بە، بەڕاستى خواى گەورە بێنیازە لە خۆت و لە نەزرەکەشت».