كِتَابُ الْأَطْعِمَةِ

په‌رتووكی خوارده‌مه‌نییه‌كان

بَابُ إِطْعَامِ الطَّعَامِ

باسی خواردندان بە خەڵک

٦٤٠. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ سَلَامٍ h قَالَ: لَمَّا قَدِمَ النَّبِيُّ الْمَدِينَةَ، انْجَفَلَ النَّاسُ قِبَلَه، وَقِيلَ: قَدْ قَدِمَ رَسُولُ اللَّه ، قَدْ قَدِمَ رَسُولُ اللَّه، قَدْ قَدِمَ رَسُولُ اللَّه ثَلَاثًا، فَجِئْتُ فِي النَّاسِ، لِأَنْظُرَ، فَلَمَّا تَبَيَّنْتُ وَجْهه، عَرَفْتُ أَنَّ وَجْهه لَيْسَ بِوَجْه كَذَّابٍ، فَكَانَ أَوَّلُ شَيْءٍ سَمِعْتُه تَكَلَّمَ بِه، أَنْ قَالَ: «يَا أَيُّها النَّاسُ أَفْشُوا السَّلَامَ، وَأَطْعِمُوا الطَّعَامَ، وَصِلُوا الْأَرْحَامَ، وَصَلُّوا بِاللَّيْلِ، وَالنَّاسُ نِيَامٌ، تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ بِسَلَامٍ».

عەبدوڵڵاى کوڕى سەلام h دەڵێت: کاتێک پێغەمبەرى خوا تەشریفى هێنا بۆ مەدینە خەڵکى بەڕاکردن و خێرایی ڕۆیشتن بەپیریەوە، سێ جار گوترا: بەڕاستى پێغەمبەرى خوا هات، بەڕاستى پێغەمبەرى خوا هات، بەڕاستى پێغەمبەرى خوا هات، منیش هاتمە نێو خەڵکەکە تاکوو تەماشاى بکەم، جا کاتێک ڕوخسارى لێم دەرکەوت، زانیم کە بێگومان ڕوخسارى لە كەسى درۆزن ناچێت، جا یەکەم قسەیەک کە لێم بیست ئەوە بوو فەرمووى: «ئەى خەڵکینە سەلامکردن له‌نێو یەکدیدا بڵاو بکەنەوە، وە خواردن ببەخشن، پەیوەنديى خزمایەتى بەجێ بگەیەنن، بە شەو کاتێک خەڵکى نوستووە ئێوە شەونوێژ بکەن، ئەوکات دەچنە بەهەشت بەسەلامەتى».

بَابُ طَعَامِ الْوَاحِدِ يَكْفِي الِاثْنَيْنِ

باسی خواردنى کەسێک بەشى دوو کەس دەکات

٦٤١. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «طَعَامُ الْوَاحِدِ، يَكْفِي الِاثْنَيْنِ، وَطَعَامُ الِاثْنَيْنِ، يَكْفِي الْأَرْبَعَةَ، وَطَعَامُ الْأَرْبَعَةِ، يَكْفِي الثَّمَانِيَةَ».

جابیرى کوڕى عەبدوڵڵا k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «خواردنى یەکێک بەشى دوو کەس دەكات، وە خواردنێک بۆ دوو کەس ئامادە کرابێت بەشى چوار کەس دەکات، وە خواردنى چوار کەس بەشى هەشت کەس دەکات».

بَابُ النَّهيِ أَنْ يُعَابَ الطَّعَامُ

باسی نەهیکردن لە عەیبگرتن لە خواردن

٦٤٢. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: مَا عَابَ رَسُولُ اللَّه طَعَامًا قَطُّ، إِنْ رَضِيَه، أَكَلَه، وَإِلَّا تَرَكَه.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا هەرگیز عەیبى لە خواردن نەگرتووە، ئەگەر بەدڵى بووایە دەیخوارد، ئەگەرنا وازى لێ دەهێنا.

بَابُ الْأَكْلُ مُتَّكِئًا

باسی خواردن بەپاڵکەوتوویی

٦٤٣. عَنْ أَبِي جُحَيْفَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «لَا آكُلُ مُتَّكِئًا».

ئەبو جوحەیفە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «من خواردن بەپاڵکەوتوویى ناخۆم».

٦٤٤. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ بُسْرٍ h قَالَ: أَهدَيْتُ لِلنَّبِيِّ شَاةً، فَجَثَا رَسُولُ اللَّه عَلَى رُكْبَتَيْه، يَأْكُلُ، فَقَالَ أَعْرَابِيٌّ: مَا هذِه الْجِلْسَةُ؟ فَقَالَ: «إِنَّ اللَّه جَعَلَنِي عَبْدًا كَرِيمًا، وَلَمْ يَجْعَلْنِي جَبَّارًا عَنِيدًا».

عەبدوڵڵاى کوڕى بوسر h دەڵێت: مەڕێکم بەدیارى برد بۆ پێغەمبەر ، جا پێغەمبەرى خوا لەسەر ئەژنۆکانى دانیشتبوو نانى دەخوارد، ئیدی دەشتەکییەک گوتى: ئەو دانیشتنە چییە؟ پێغەمبەریش فەرمووی: «خوا منى کردۆتە بەندەیەکى ڕێزدار و بەڕێز و نەیکردووم بە پاشایەکى ملهوڕى سەرەڕۆى یاخى (دەشتەکییەکە مەبەستى ئەوە بووە کە دەبوو پێغەمبەر ، وەکوو پاشاکان دانیشتبا بەخۆبەزلزانینەوە، پێغەمبەریش ئەوەى ڕەت کردۆتەوە)».

بَابُ التَّسْمِيَةِ، عِنْدَ الطَّعَامِ

باسی ناوى خوا هێنان لە کاتى نانخواردندا

٦٤٥. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّه : يَأْكُلُ طَعَامًا فِي سِتَّةِ نَفَرٍ مِنْ أَصْحَابِه، فَجَاءَ أَعْرَابِيٌّ، فَأَكَلَه بِلُقْمَتَيْنِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «أَمَا أَنَّه لَوْ كَانَ قَالَ: بِسْمِ اللَّه لَكَفَاكُمْ، فَإِذَا أَكَلَ أَحَدُكُمْ طَعَامًا، فَلْيَقُلْ: بِسْمِ اللَّه، فَإِنْ نَسِيَ أَنْ يَقُولَ: بِسْمِ اللَّه فِي أَوَّلِه، فَلْيَقُلْ: بِسْمِ اللَّه فِي أَوَّلِه وَآخِرِه».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا لەگەڵ شەش کەس لە هاوەڵانى نانى دەخوارد، جا لەو کاتەدا دەشتەکییەک هات هەموو خواردنەکەى بە دوو پاروو خوارد، بۆیە پێغەمبەر فەرمووى: «خۆ ئەگەر ئەو بیگوتبایە: بە ناوى خوا (بسم الله) ئەوە خواردنەکەتان بەش دەبوو، جا ئەگەر یەکێکتان خواردنى خوارد با بڵێت: بە ناوى خوا، ئەگەر سەرەتا لەبیرى چوو بڵێت: بە ناوى خوا، ئەوە با بڵێت: بە ناوى خوا لە سەرەتا و لە کۆتاییەوە».

بَابُ الْأَكْلِ بِالْيَمِينِ

باسى خواردن به‌ ده‌ستی ڕاست

٦٤٦. عَنْ عُمَر بْنِ أَبِي سَلَمَةَ k قَالَ: كُنْتُ غُلَامًا فِي حِجْرِ النَّبِيِّ ، وَكَانَتْ يَدِي تَطِيشُ فِي الصَّحْفَةِ، فَقَالَ لِي: «يَا غُلَامُ سَمِّ اللَّه، وَكُلْ بِيَمِينِكَ، وَكُلْ مِمَّا يَلِيكَ».

عومەرى کوڕى ئەبو سەلەمە k دەڵێت: منداڵێک بووم لە باوەشى پێغەمبەر ، منیش (لە کاتى نانخواردندا) دەستم دەگێڕا بەنێو قاپەکەدا، ئینجا پێغەمبەر پێمى فەرموو: «ڕۆڵە گیان ناوى خوا بێنە و بە دەستى ڕاست بخۆ، لەبەردەمی خۆشتەوە بخۆ».

بَابُ اللُّقْمَةِ إِذَا سَقَطَتْ

باسی ئەگەر پاروویەک کەوتە خوارەوە

٦٤٧. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِذَا وَقَعَتِ اللُّقْمَةُ مِنْ يَدِ أَحَدِكُمْ، فَلْيَمْسَحْ مَا عَلَيْها مِنَ الْأَذَى، وَلْيَأْكُلْها».

جابیر h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەرکات پارووى دەستى یەکێکتان بەربۆوە، با ئەو پیسییەى پێوەى لکاوە لێى بکاتەوە و بیخوات».

بَابُ مَا يُقَالُ إِذَا فَرَغَ مِنَ الطَّعَامِ

باسی دوعاى دواى نانخواردن

٦٤٨. عَنْ أَبِي أُمَامَةَ الْبَاهلِيِّ h عَنِ النَّبِيِّ : أَنَّه كَانَ يَقُولُ، إِذَا رُفِعَ طَعَامُه أَوْ مَا بَيْنَ يَدَيْه قَالَ: «الْحَمْدُ لِلَّه حَمْدًا كَثِيرًا، طَيِّبًا مُبَارَكًا، غَيْرَ مَكْفِيٍّ، وَلَا مُوَدَّعٍ، وَلَا مُسْتَغْنًى عَنْه رَبَّنَا».

ئەبو ئومامەى باهیلی h لە پێغەمبەرەوە دەگێڕێتەوە، دەڵێت: کاتێک پێغەمبەر لە خواردن دەبووەوە یان خواردنى بەردەستى هەڵدەگیرایەوە دەیفەرموو: «الْحَمْدُ لِلَّه حَمْدًا كَثِيرًا، طَيِّبًا مُبَارَكًا، غَيْرَ مَكْفِيٍّ، وَلَا مُوَدَّعٍ، وَلَا مُسْتَغْنًى عَنْه رَبَّنَا، واتە: سوپاس بۆ خوا سوپاسێکى زۆر و بەردەوام و پاک و پیرۆز، کە هەرگیز تەواو نابێت، لەسەریشى بەردەوام دەبین و لێشى بێنیاز نین ئەى پەروەردگارمان».

بَابُ الْأَكْلُ قَائِمًا

باسی خواردن بەپێوە

٦٤٩. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: كُنَّا عَلَى عَهدِ رَسُولِ اللَّه : نَأْكُلُ وَنَحْنُ نَمْشِي، وَنَشْرَبُ، وَنَحْنُ قِيَامٌ.

ئیبن عومەر k دەڵێت: ئێمە لە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا خواردنمان بەدەم ڕێگا ڕۆیشتنەوە دەخوارد و خواردنەوەمان بەپێوە دەخواردەوه‌.

بَابُ الدُّبَّاءِ

باسی کولەکە

٦٥٠. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ : يُحِبُّ الْقَرْعَ.

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەر کولەکەى پێخۆش بوو.

بَابُ الْقَدِيدِ

باسی گۆشتى وشککراوە

٦٥١. عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ h قَالَ: أَتَى النَّبِيَّ رَجُلٌ، فَكَلَّمَه، فَجَعَلَ تُرْعَدُ فَرَائِصُه، فَقَالَ لَه: «هوِّنْ عَلَيْكَ، فَإِنِّي لَسْتُ بِمَلِكٍ، إِنَّمَا أَنَا ابْنُ امْرَأَةٍ تَأْكُلُ الْقَدِيدَ».

ئەبو مەسعوود h دەڵێت: پیاوێک هاتە خزمەت پێغەمبەر قسەى لەگەڵ کرد، کابراش دەلەرزى و دەترسا، ئینجا پێى فەرموو: «لەسەرخۆ بە خۆ من پادشا نیم، من کوڕى ئافرەتێکم کە گۆشتى وشککراوەى دەخوارد».

بَابُ الْكَبِدِ وَالطِّحَالِ

باسی جگەر و سپڵ (سیپەلاک)

٦٥٢. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «أُحِلَّتْ لَكُمْ مَيْتَتَانِ وَدَمَانِ، فَأَمَّا الْمَيْتَتَانِ، فَالْحُوتُ وَالْجَرَادُ، وَأَمَّا الدَّمَانِ، فَالْكَبِدُ وَالطِّحَالُ».

عەبدوڵڵاى کوڕى عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «دوو مردارەوەبوو و دوو خوێنتان بۆ حەڵاڵ کراوە، جا مردارەکان (ئەوانەى کە کوشتنەوەیان ناوێت): ماسى و کوللەن، دوو خوێنەکانیش: جگەر و سپڵن».

بَابُ الزَّيْتِ

باسی زەیت

٦٥٣. عَنْ عُمَرَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «ائْتَدِمُوا بِالزَّيْتِ، وَادَّهنُوا بِه، فَإِنَّه مِنْ شَجَرَةٍ مُبَارَكَةٍ».

عومەر h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «زەیت بکەنە پێخۆر و خۆتانی پێ چەور بکەن، چونکە زەیت لە دارێکى بەپیت و فەڕ بەرهەم هاتووە».

بَابُ الْحَلْوَاءِ

باسی شیرینى

٦٥٤. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّه : يُحِبُّ الْحَلْوَاءَ، وَالْعَسَلَ.

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا حەزى بە شیرینى و هەنگوین دەکرد.

🖍   تێبینی:

(الحلواء): وەکوو هەڵوا و پەڵووى بە دۆشاو و شیرینییەکانی دیکەیە.

بَابُ الْقِثَّاءِ وَالرُّطَبِ يُجْمَعَانِ

باسی خواردنى ترۆزى و خورما بەیەکەوە

٦٥٥. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ جَعْفَرٍ k قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّه : يَأْكُلُ الْقِثَّاءَ، بِالرُّطَبِ.

عەبدوڵڵاى کوڕى جەعفەر k دەڵێت: بینیومە کە پێغەمبەرى خوا ترۆزى و خورماى بەیەکەوە دەخوارد.

٦٥٦. عَنْ سَهلِ بْنِ سَعْدٍ k قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه : يَأْكُلُ الرُّطَبَ، بِالْبِطِّيخِ.

سەهلى کوڕى سەعد k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا خورماى تازە و کاڵەکى بەیەکەوە دەخوارد.

بَابٌ: إِذَا أُتِيَ بِأَوَّلِ الثَّمَرَةِ

باسێك: كاتێك نۆبەرەى بەروبووم دەهێنرێت

٦٥٧. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه كَانَ إِذَا أُتِيَ بِأَوَّلِ الثَّمَرَةِ قَالَ: «اللَّهمَّ بَارِكْ لَنَا فِي مَدِينَتِنَا، وَفِي ثِمَارِنَا، وَفِي مُدِّنَا، وَفِي صَاعِنَا، بَرَكَةً مَعَ بَرَكَةٍ، ثُمَّ يُنَاوِلُه أَصْغَرَ مَنْ بِحَضْرَتِه مِنَ الْوِلْدَانِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: هەرکات نۆبەرەى بەروبوومیان بۆ پێغەمبەرى خوا دەهێنا دەیفەرموو: «خودایە بەرەکەت بڕژێنە بەسەر شار و بەروبووم و مشت و پێوانەماندا، بەرەکەت لەگەڵ بەرەکەت (بڕژێنە بەسەرماندا)، پاشان دەیدا بە بچووکترین منداڵ لە ئامادەبووەکاندا».

بَابُ خُبْزِ الْبُرِّ

باسی نانى گەنم

٦٥٨. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: مَا شَبِعَ آلُ مُحَمَّدٍ مُنْذُ قَدِمُوا الْمَدِينَةَ، ثَلَاثَ لَيَالٍ تِبَاعًا، مِنْ خُبْزِ بُرٍّ، حَتَّى تُوُفِّيَ .

عائیشە i دەڵێت: ماڵ و خێزانى پێغەمبەر لەو کاتەی کە هاتوونە مەدینە سێ شەو بەدواى یەکدا تێریان نەخواردووە لە نانى گەنم هەتاکوو كۆچی دوایشى کرد .

بَابُ الِاقْتِصَادِ فِي الْأَكْلِ وَكَرَاهةِ الشِّبَعِ

باسی لێگرتنەوە لە خواردن و ناپەسندى زۆرخۆرى

٦٥٩. عَنِ الْمِقْدَامِ بْنِ مَعْدِ يكَرِبَ h يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُول اللَّه يَقُولُ: «مَا مَلَأَ آدَمِيٌّ وِعَاءً شَرًّا مِنْ بَطْنٍ، حَسْبُ الْآدَمِيِّ، لُقَيْمَاتٌ يُقِمْنَ صُلْبَه، فَإِنْ غَلَبَتِ الْآدَمِيَّ نَفْسُه، فَثُلُثٌ لِلطَّعَامِ، وَثُلُثٌ لِلشَّرَابِ، وَثُلُثٌ لِلنَّفَسِ».

میقدامى کوڕى مەعدیکەریب h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «خراپترین دەفر کە ئادەمیزاد پڕى دەکات گەدەیەتى، چەند پاروویەک بۆ ئادەمیزاد بەسە کە بتوانێت خۆى پێ ڕابگرێت، خۆ ئەگەر هەر نەفسی بەسەریدا زاڵ بوو (با گەدەى بکاتە سێ بەش)، با بەشێکى بۆ خواردن بێت و بەشێکى بۆ خواردنەوە و بەشێکیشى بۆ هەناسەدان».

بَابُ مَنْ طَبَخَ فَلْيُكْثِرْ مَاءَه

باسی ئەوەی كە كەسێك چێشتی كرد ئاوى زۆر تێبکات

٦٦٠. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h: عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِذَا عَمِلْتَ مَرَقَةً، فَأَكْثِرْ مَاءَها، وَاغْتَرِفْ لِجِيرَانِكَ مِنْها».

ئەبو زەڕ h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر کات چێشتى شلەت لێنا، ئەوە ئاوى زۆرى تێبکە، بەشى هاوسێیەکەشتى لێ بدە».

بَابُ أَكْلِ الثُّومِ وَالْبَصَلِ وَالْكُرَّاثِ

باسی خواردنى سیر و پیاز و کەوەر

٦٦١. عَنْ جَابِرٍ h: أَنَّ نَفَرًا أَتَوُا النَّبِيَّ ، فَوَجَدَ مِنْهمْ رِيحِ الْكُرَّاثِ، فَقَالَ: «أَلَمْ أَكُنْ نَهيْتُكُمْ عَنْ أَكْلِ هذِه الشَّجَرَةِ، إِنَّ الْمَلَائِكَةَ تَتَأَذَّى مِمَّا يَتَأَذَّى مِنْه الْإِنْسَانُ».

جابیر h دەگێڕێتەوە: چەند کەسێک هاتنە خزمەت پێغەمبەر ، ئەویش بۆنى کەوەرى لێ کردن، بۆیە فەرمووى: «ئایا من خواردنى ئەو ڕووەکەم لێ قەدەغە نەکردوون؟ بێگومان فریشتەکانیش بەو شتانە تووشى ئازار و ناڕەحەتى دەبن کە مرۆڤ پێى تووشى ئازار و ناڕەحەتى دەبێت».