كِتَابُ الْفَرَائِضِ

په‌رتووكی زانستی میرات

بَابُ فَرَائِضِ الصُّلْبِ

باسی میراتى پشت (باوک و کچ و کوڕ و نەوە)

٥٣١. عَنِ الْهزَيْلِ بْنِ شُرَحْبِيلَ قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ إِلَى أَبِي مُوسَى الْأَشْعَرِيِّ h وَسَلْمَانَ بْنِ رَبِيعَةَ الْبَاهلِيِّ فَسَأَلَهمَا عَنِ ابْنَةٍ، وَابْنَةِ ابْنٍ، وَأُخْتٍ لِأَبٍ وَأُمٍّ، فَقَالَا: لِلِابْنَةِ النِّصْفُ، وَمَا بَقِيَ فَلِلْأُخْتِ، وَائْتِ ابْنَ مَسْعُودٍ h، فَسَيُتَابِعُنَا، فَأَتَى الرَّجُلُ ابْنَ مَسْعُودٍ h فَسَأَلَه، وَأَخْبَرَه بِمَا قَالَا: فَقَالَ عَبْدُ اللَّه h: قَدْ ضَلَلْتُ إِذًا وَمَا أَنَا مِنَ الْمُهتَدِينَ، وَلَكِنِّي سَأَقْضِي بِمَا قَضَى بِه رَسُولُ اللَّه : لِلِابْنَةِ النِّصْفُ، وَلِابْنَةِ الِابْنِ السُّدُسُ، تَكْمِلَةَ الثُّلُثَيْنِ، وَمَا بَقِيَ فَلِلْأُخْتِ.

هوزەیلى کوڕى شوڕەحبیل دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لاى ئەبو مووساى ئەشعەرى h و سەلمانى کوڕى ڕەبیعەى باهیلى و پرسیارى لێ کردن دەربارەى میراتى کچێک و کچێکى کوڕ و خوشکێکى لە دایک و باوکى، ئەوانیش گوتیان: کچەکە نیوەى هەیە و ئەوەى مایەوە بۆ خوشکەکەیە، بچۆ بۆ لاى ئیبن مەسعوود h ئەویش وەکوو ئێمە بڕیار دەدات، ئینجا پیاوەکە هاتە لاى ئیبن مەسعوود h و پرسیارەکەى لێ کرد و هەواڵى بڕیارى ئەوانیشى پێ دا، عەبدوڵڵاش h گوتى: ئەگەر وەکوو ئەوان بڵێم و بڕیار بدەم کەواتە گومڕا و سەر لێشێواو بم (چونکە ئاگاداری بڕیارەکەی پێغەمبەر نین)، بەڵام من بە بڕیارى پێغەمبەرى خوا بڕیار دەدەم:کچەکە نیوەى دەکەوێت، کچى کوڕەکەش شەشیەکى دەکەوێت، کە بە هەردووکى دەبێتە دوو لەسەر سێ، جا ئەوەى مایەوە بۆ خوشکەکەیە.

بَابُ فَرَائِضِ الْجَدِّ

باسی میراتى باپیرە

٥٣٢. عَنْ مَعْقِلِ بْنِ يَسَارٍ الْمُزَنِيِّ h قَالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ أُتِيَ بِفَرِيضَةٍ فِيها جَدٌّ، فَأَعْطَاه ثُلُثًا، أَوْ سُدُسًا.

مەعقیلى کوڕى یەسارى موزەنی h دەڵێت: میراتى باپیرەیەکیان هێنا بۆ خزمەت پێغەمبەرى خوا ، گوێم لێ بوو کە سێیەک یان شەشیەکى پێ دا.

بَابُ الْكَلَالَةِ

باسی کەلالە

٥٣٣. عَنْ مَعْدَانَ بْنِ أَبِي طَلْحَةَ الْيَعْمُرِيِّ: أَنَّ عُمَرَ بْنَ الْخَطَّابِ h قَامَ خَطِيبًا يَوْمَ الْجُمُعَةِ -أَوْ خَطَبَهمْ يَوْمَ الْجُمُعَةِ- فَحَمِدَ اللَّه وَأَثْنَى عَلَيْه وَقَالَ: إِنِّي وَاللَّه مَا أَدَعُ بَعْدِي شَيْئًا هوَ أَهمُّ إِلَيَّ مِنْ أَمْرِ الْكَلَالَةِ، وَقَدْ سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّه فَمَا أَغْلَظَ لِي فِي شَيْءٍ مَا أَغْلَظَ لِي فِيها، حَتَّى طَعَنَ بِإِصْبَعِه فِي جَنْبِي -أَوْ فِي صَدْرِي- ثُمَّ قَالَ: «يَا عُمَرُ، تَكْفِيكَ آيَةُ الصَّيْفِ الَّتِي نَزَلَتْ فِي آخِرِ سُورَةِ النِّسَاءِ».

مەعدانى کوڕى ئەبو تەلحەى یەعموری دەگێڕێتەوە: عومەرى کوڕى خەتتاب h ڕۆژى جومعە وتاری دا -یان وتاری بۆ دان-، جا سوپاس و ستاییشى خواى کرد و گوتى: بێگومان سوێند بە خوا من شتێک لەدواى خۆم بەجێ ناهێڵم کە لە مەسەلەى کەلالە پێم گرینگتر بێت، بێگومان پرسیارم لە پێغەمبەرى خوا کرد دەربارەى، لە هیچ شتێك ئەوەندە پێداگریی لێ نەکردم وەکوو لەو باسەدا توندگیریى لێ کردم، هەتا وای لێ هات بە پەنجەى نقوڕچى لە کەلەکەم -یان لە سینگم- دا، پاشان فەرمووى: «ئەى عومەر ئەو ئایەتەى کۆتایی سووڕەتى (النساء) کە لە هاویندا دابەزى لەو بارەوە بەسە بۆ تۆ».

بَابُ مِيرَاثِ أَهلِ الْإِسْلَامِ مِنْ أَهلِ الشِّرْكِ

باسی میراتگرتنى موسوڵمانان لە هاوبەشدانەران

٥٣٤. عَنْ أُسَامَةَ بْنِ زَيْدٍ k أَنَّه قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّه، أَتَنْزِلُ فِي دَارِكَ بِمَكَّةَ؟ قَالَ: «وَهلْ تَرَكَ لَنَا عَقِيلٌ مِنْ رِبَاعٍ أَوْ دُورٍ؟»، وَكَانَ عَقِيلٌ وَرِثَ أَبَا طَالِبٍ هوَ وَطَالِبٌ، وَلَمْ يَرِثْ جَعْفَرٌ وَلَا عَلِيٌّ k شَيْئًا، لِأَنَّهمَا كَانَا مُسْلِمَيْنِ، وَكَانَ عَقِيلٌ وَطَالِبٌ كَافِرَيْنِ. فَكَانَ عُمَرُ h مِنْ أَجْلِ ذَلِكَ يَقُولُ: لَا يَرِثُ الْمُؤْمِنُ الْكَافِرَ. وَقَالَ أُسَامَةُ h: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا يَرِثُ الْمُسْلِمُ الْكَافِرَ وَلَا الْكَافِرُ الْمُسْلِمَ».

ئوسامەى کوڕى زەید k دەڵێ گوتم: ئەى پێغەمبەرى خوا، ئایا لە مەککەدا دەچیتە نێو خانووەکەت؟ ئەویش فەرمووى: «ئایا مەگەر عەقیل هیچ شتێکى لە خانووبەرە و زەوى بۆ ئێمە جێ هێشتووە؟»، بۆیە ئاواى فەرموو چونکە عەقیل و تالیب میراتیان لە ئەبو تالیب گرتبوو، بەڵام جەعفەر و عەلى k هیچیان وەرنەگرتبوو، چونکە ئەوان موسوڵمان بوون و عەقیل و تالیب کافر بوون، جا عومەر h لەبەر ئەوە بوو دەیگوت: بڕوادار میرات لە کافر ناگرێت، ئوسامەش h گوتى: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «موسوڵمان میرات لە کافر ناگرێت، وە کافریش میرات لە موسوڵمان ناگرێت».

بَابُ مِيرَاثِ الْقَاتِلِ

باسی میراتى بکوژ

٥٣٥. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h عَنْ رَسُولِ اللَّه أَنَّه قَالَ: «الْقَاتِلُ لَا يَرِثُ».

ئەبو هوڕەیڕە h لە پێغەمبەرى خواوە گێڕاویەتەوە کە فەرموویەتى: «بکوژ میرات ناگرێت».

بَابُ ذَوِي الْأَرْحَامِ

باسی ئەو خزمە نزیکانەى بەشیان نییە لە میراتدا

٥٣٦. عَنْ أَبِي أُمَامَةَ بْنِ سَهلِ بْنِ حُنَيْفٍ k: أَنَّ رَجُلًا رَمَى رَجُلًا بِسَهمٍ فَقَتَلَه، وَلَيْسَ لَه وَارِثٌ إِلَّا خَالٌ، فَكَتَبَ فِي ذَلِكَ أَبُو عُبَيْدَةَ بْنُ الْجَرَّاحِ h إِلَى عُمَرَ h، فَكَتَبَ إِلَيْه عُمَرُ h، أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «اللَّه وَرَسُولُه مَوْلَى مَنْ لَا مَوْلَى لَه، وَالْخَالُ وَارِثُ مَنْ لَا وَارِثَ لَه».

ئەبو ئومامەى کوڕى سەهلى کوڕى حونەیف k دەگێڕێتەوە: پیاوێک تیرێکى هاوێژتە پیاوێکى دیكه‌ و کوشتى، (کوژراوەکە) هیچ میراتگریشى نەبوو جگە لە خاڵى، ئینجا ئەبو عوبەیدەى کوڕى جەڕڕاح h لەو بارەوە نامەیەک دەنووسێت بۆ عومەر h، عومەریش h بۆى دەنووسێت کە پێغەمبەر فەرموویەتى: «خوا و پێغەمبەرەکەى سەرپەرشتیار و پشتیوانى کەسێکن کە سەرپەرشتیارى نەبێت، خاڵیش (براى دایک) میراتگرى کەسێکە کە میراتگرى نەبێت».

بَابُ قِسْمَةِ الْمَوَارِيثِ

باسی دابەشکردنى میرات

٥٣٧. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «مَا كَانَ مِنْ مِيرَاثٍ قُسِمَ فِي الْجَاهلِيَّةِ فَهوَ عَلَى قِسْمَةِ الْجَاهلِيَّةِ، وَمَا كَانَ مِنْ مِيرَاثٍ أَدْرَكَه الْإِسْلَامُ فَهوَ عَلَى قِسْمَةِ الْإِسْلَامِ».

عەبدوڵڵاى کوڕى عومەر k دەڵێ پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر میراتێک لە سەردەمى نەفامیدا دابەش کرابێت، لەسەر هەمان دابەشکردن دەمێنێتەوە، هەر میراتێکیش لە سەردەمى ئیسلامدا بێت، بەگوێرەى بڕیارەکانى ئیسلام دابەش دەکرێت».

بَابُ إِذَا اسْتَهلَّ الْمَوْلُودُ وَرِثَ

باسی میراتى منداڵێک کە بەزیندوویی لەدایک ببێت

٥٣٨. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه، وَالْمِسْوَرِ بْنِ مَخْرَمَةَ j قَالَا: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا يَرِثُ الصَّبِيُّ حَتَّى يَسْتَهلَّ صَارِخًا»، قَالَ: وَاسْتِهلَالُه أَنْ يَبْكِيَ وَيَصِيحَ أَوْ يَعْطِسَ.

جابیرى کوڕى عەبدوڵڵا و میسوەرى کوڕى مەخڕەمە j دەڵێن: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «منداڵ میرات ناگرێت تاکوو دەنگى لێوە نەیەت و هاوار نەکات (لە کاتى لەدایکبووندا)». ڕاوى گوتى: (استهلال) واتە: بگریەت یان هاوار بکات، یان بپژمێت.

بَابُ الرَّجُلِ يُسْلِمُ عَلَى يَدَيِ الرَّجُلِ

باسی ئەوەى پیاو لەسەر دەستى پیاوێک موسوڵمان ببێت

٥٣٩. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ مَوْهَبٍ قَالَ: سَمِعْتُ تَمِيمًا الدَّارِيَّ h يَقُولُ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّه، مَا السُّنَّةُ فِي الرَّجُلِ مِنْ أَهلِ الْكِتَابِ يُسْلِمُ عَلَى يَدَيِ الرَّجُلِ؟ قَالَ: «هوَ أَوْلَى النَّاسِ بِمَحْيَاه وَمَمَاتِه».

عەبدوڵڵاى کوڕى مەوهەب دەڵێت: گوێم لە تەمیمى دارى h بوو دەیگوت: گوتم: ئەى پێغەمبەرى خوا ئەگەر پیاوێک (کەسێک) لە ئەهلى کیتاب لەسەر دەستى پیاوێکی دیكه‌ موسوڵمان ببێت، چ هەقێکى بەسەریەوە هەیە؟ فەرمووى: «ئەو کەسە لەپێشترینە بۆ ئەو لە ژیان و مردنیدا».