كِتَابُ الْأَذَانِ، وَالسُّنَّةُ فِيه

په‌رتووكی بانگ و سوننه‌ته‌كانی

بَابُ بَدْءِ الْأَذَانِ

باسی دەستپێکی بانگدان (بانگی نوێژ)

١٣٢. عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ عَبْدِ اللَّه بْنِ زَيْدٍ، عَنْ أَبِيه h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه قَدْ همَّ بِالْبُوقِ، وَأَمَرَ بِالنَّاقُوسِ فَنُحِتَ، فَأُرِيَ عَبْدُ اللَّه بْنُ زَيْدٍ h فِي الْمَنَامِ، قَالَ: رَأَيْتُ رَجُلًا عَلَيْه ثَوْبَانِ أَخْضَرَانِ يَحْمِلُ نَاقُوسًا، فَقُلْتُ لَه: يَا عَبْدَ اللَّه تَبِيعُ النَّاقُوسَ؟ قَالَ: وَمَا تَصْنَعُ بِه؟ قُلْتُ: أُنَادِي بِه إِلَى الصَّلَاةِ، قَالَ: أَفَلَا أَدُلُّكَ عَلَى خَيْرٍ مِنْ ذَلِكَ؟ قُلْتُ: وَمَا هوَ؟ قَالَ تَقُولُ: اللَّه أَكْبَرُ، اللَّه أَكْبَرُ، اللَّه أَكْبَرُ، اللَّه أَكْبَرُ، أَشْهدُ أَنْ لَا إِلَه إِلَّا اللَّه، أَشْهدُ أَنْ لَا إِلَه إِلَّا اللَّه، أَشْهدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّه، أَشْهدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّه، حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ، حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ، حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ، حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ، اللَّه أَكْبَرُ، اللَّه أَكْبَرُ، لَا إِلَه إِلَّا اللَّه، قَالَ: فَخَرَجَ عَبْدُ اللَّه بْنُ زَيْدٍ h، حَتَّى أَتَى رَسُولَ اللَّه ، فَأَخْبَرَه بِمَا رَأَى، قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّه، رَأَيْتُ رَجُلًا عَلَيْه ثَوْبَانِ أَخْضَرَانِ، يَحْمِلُ نَاقُوسًا، فَقَصَّ عَلَيْه الْخَبَرَ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ صَاحِبَكُمْ قَدْ رَأَى رُؤْيَا، فَاخْرُجْ مَعَ بِلَالٍ إِلَى الْمَسْجِدِ فَأَلْقِها عَلَيْه، وَلْيُنَادِ بِلَالٌ؛ فَإِنَّه أَنْدَى صَوْتًا مِنْكَ». قَالَ: فَخَرَجْتُ مَعَ بِلَالٍ h إِلَى الْمَسْجِدِ، فَجَعَلْتُ أُلْقِيها عَلَيْه وَهوَ يُنَادِي بِها، قَالَ: فَسَمِعَ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ h بِالصَّوْتِ، فَخَرَجَ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّه، وَاللَّه لَقَدْ رَأَيْتُ مِثْلَ الَّذِي رَأَى.

موحەممەدی کوڕی عەبدوڵڵای کوڕی زەید لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتی: پێغەمبەری خوا بیری لە کەڕەنایەک دەکردەوە (بۆ ئەوەی خەڵکی پێ ئاگادار بکاتەوە بۆ نوێژ)، جا فەرمانی کرد بەوەی کە زەنگ دروست بکرێت، ئینجا عەبدوڵڵای کوڕی زەید h لە خەودا نیشانی درا کە پیاوێک دوو پۆشاکی سەوزی پۆشیبوو و زەنگێکی پێ بوو و هەڵیگرتبوو، دەڵێت: منیش پێم گوت: ئەی بەندەی خوا ئەو زەنگانە دەفرۆشیت؟ ئەویش گوتی: چییان پێ دەکەیت؟ منیش گوتم: (خەڵکی) پێ بانگ دەکەم بۆ نوێژ، ئەویش گوتی: ئایا شتێکی لەوە باشترت پێ نەڵێم؟ منیش گوتم: ئەو شتە چییە؟ گوتی: ئەوەیە کە بڵێی: (للَّه أَكْبَرُ، اللَّه أَكْبَرُ، اللَّه أَكْبَرُ، اللَّه أَكْبَرُ، أَشْهدُ أَنْ لَا إِلَه إِلَّا اللَّه، أَشْهدُ أَنْ لَا إِلَه إِلَّا اللَّه، أَشْهدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّه، أَشْهدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّه، حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ، حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ، حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ، حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ، اللَّه أَكْبَرُ، اللَّه أَكْبَرُ، لَا إِلَه إِلَّا اللَّه)، موحەممەد دەڵێت: عەبدوڵڵای کوڕی زەید h لە ماڵ هاتە دەر چووە خزمەت پێغەمبەری خوا ، ئەو شتەی کە لە خەودا بینیبووی بە پێغەمبەری ڕاگەیاند و گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا، پیاوێکم بینی لە خەودا کە پۆشاکی سەوزی پۆشیبوو، زەنگێکی پێ بوو، ئینجا چیرۆکەکەی بۆ گێڕایەوە، ئینجا پێغەمبەری خوا فەرمووی: «هاوەڵەکەتان خەونی بینیوە، بڕۆ بۆ مزگەوت لەگەڵ بیلال و ئەوەی (لە خەودا بینیوتە) پێی بڵێ و با بیلال بانگی پێ بدات (بەو وشانە)، چونکە بیلال دەنگی لە تۆ بەرزترە». دەڵێ منیش چووم ئەو شتانەم بە بیلال h دەگوت و بیلالیش h بانگی پێ دەدا، جا عومەری کوڕی خەتتاب h گوێی لەو دەنگە بوو، بۆیە ڕۆیشت بۆ خزمەت پێغەمبەری خوا و گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا، سوێند بە خوا ئەوەی ئەو بینیویەتی منیش بینیومە.

بَابُ مَا يُقَالَ إِذَا أَذَّنَ الْمُؤَذِّنُ

باسی ئەوەی کە كاتێك بانگدەر بانگ دەدات دەبێت چۆن وەڵامی بدەینەوە و چی بڵێین

١٣٣. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِذَا أَذَّنَ الْمُؤَذِّنُ، فَقُولُوا مِثْلَ قَوْلِه».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەگەر بانگبێژ بانگی دا، ئەوە ئەو چی گوت ئێوەش بیڵێنەوە».

١٣٤. عَنْ سَعْدِ بْنِ أَبِي وَقَّاصٍ h عَنْ رَسُولِ اللَّه أَنَّه قَالَ: «مَنْ قَالَ حِينَ يَسْمَعُ الْمُؤَذِّنَ: وَأَنَا أَشْهدُ أَنْ لَا إِلَه إِلَّا اللَّه، وَحْدَه لَا شَرِيكَ لَه، وَأَشْهدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُه وَرَسُولُه، رَضِيتُ بِاللَّه رَبًّا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا، وَبِمُحَمَّدٍ نَبِيًّا، غُفِرَ لَه ذَنْبُه».

سەعدی کوڕی ئەبو وەققاص h لە پێغەمبەری خواوە دەگێڕێتەوە: فەرموویەتی: «هەر کەسێك كاتێك گوێبیستی بانگ دەبێت، بڵێت: (وَأَنَا أَشْهدُ أَنْ لَا إِلَه إِلَّا اللَّه، وَحْدَه لَا شَرِيكَ لَه، وَأَشْهدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُه وَرَسُولُه، رَضِيتُ بِاللَّه رَبًّا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا، وَبِمُحَمَّدٍ نَبِيًّا)، واتە: منیش شایەتى دەدەم هیچ پەرستراوێکی به‌هه‌ق نییە جگە لە خواى تاک و تەنها هیچ هاوبەشی نییە، موحەممەدیش بەندە و پێغەمبەری خوایە، ڕازی بووم بەوەى خوا پەروەردگارم بێت، ئیسلامیش ئایینم بێت، موحەممەدیش پێغەمبەرم بێت. ئەوە لە گوناهه‌كانی دەبووردرێت».

١٣٥. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّه k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ قَالَ حِينَ يَسْمَعُ النِّدَاءَ: اللَّهمَّ رَبَّ هذِه الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلَاةِ الْقَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الْوَسِيلَةَ، وَالْفَضِيلَةَ، وَابْعَثْه مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَه، إِلَّا حَلَّتْ لَه الشَّفَاعَةُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ».

جابیری کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێك گوێبیستی بانگ بوو، (پاشان) گوتی: (اللَّهمَّ رَبَّ هذِه الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلَاةِ الْقَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الْوَسِيلَةَ، وَالْفَضِيلَةَ، وَابْعَثْه مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَه)، واتە: ئەى پەروەردگاری خاوەن ئەم بانگەوازە تەواوە و ئەم نوێژە ڕاگیراوە کە دەکرێت، وەسیلە و فەزیلە ببەخشە بە موحەممەد و بیگەیەنەرە ئەو شوێنە سوپاسگوزارییە کە پەیمانت پێ داوە. ئەوە بێگومان لە ڕۆژی قیامەتدا بەر شەفاعەتی من دەکەوێت».

بَابُ فَضْلِ الْأَذَانِ وَثَوَابِ الْمُؤَذِّنِينَ

باسی گەورەیی بانگدان و پاداشتی بانگدەران

١٣٦. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عَبْدِ اللَّه بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبِي صَعْصَعَةَ، عَنْ أَبِيه h وَكَانَ أَبُوه فِي حِجْرِ أَبِي سَعِيدٍ h، قَالَ: قَالَ لِي أَبُو سَعِيدٍ h: إِذَا كُنْتَ فِي الْبَوَادِي، فَارْفَعْ صَوْتَكَ بِالْأَذَانِ، فَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه يَقُولُ: «لَا يَسْمَعُه جِنٌّ، وَلَا إِنْسٌ، وَلَا شَجَرٌ، وَلَا حَجَرٌ، إِلَّا شَهدَ لَه».

عەبدوڕڕەحمانی کوڕی عەبدوڵڵای کوڕی عەبدوڕڕەحمانی کوڕی ئەبو صەعصەعە لە باوکیەوە h کە لەژێر سەرپەرشتی ئەبو سەعیددا h بوو، دەگێڕێتەوە: گوتوویەتی: ئەبو سەعید h پێی گوتم: هەر کاتێک لە شیو و دۆڵەکاندا بوویت و بانگت دا، دەنگت بەرز بکەوە، چونکە من لە پێغەمبەری خواوه‌ بیستوومە کە دەیفەرموو: «هەر شتێک لە جن و مرۆڤ و داروبەرد کە گوێبیستی بانگ ببێت، ئەوە دەبێتە شایەت بۆی (بۆ بانگبێژ)».