كِتَابُ الصَّلَاةِ

په‌رتووكی نوێژ

بَابُ وَقْتِ صَلَاةِ الْفَجْرِ

باسی کاتی نوێژی بەیانی

١٢٢. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كُنَّ نِسَاءُ الْمُؤْمِنَاتِ، يُصَلِّينَ مَعَ النَّبِيِّ صَلَاةَ الصُّبْحِ، ثُمَّ يَرْجِعْنَ إِلَى أَهلِهنَّ، فَلَا يَعْرِفُهنَّ أَحَدٌ، تَعْنِي مِنَ الْغَلَسِ.

عائیشە i دەڵێت: ئافرەتانی بڕوادار لەگەڵ پێغەمبەردا نوێژی بەیانییان دەکرد، پاشان دەگەڕانەوە بۆ نێو خێزانەکانیان و هیچ کەسیش (لە ڕێگاوبان) نەیدەناسینەوە، مەبەستی ئەوە بوو کە هەر تاریک بوو کە دەگەڕانەوە (بۆیە لەبەر تاریکی نەدەناسرانەوە).

١٢٣. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h عَنْ رَسُولِ اللَّه : ﴿ وَقُرْآنَ الْفَجْرِ إِنَّ قُرْآنَ الْفَجْرِ كَانَ مَشْهودًا ﴾ الإسراء: 78، قَالَ: «تَشْهدُه مَلَائِكَةُ اللَّيْلِ وَالنَّهارِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا لە تەفسیری ئەو ئایەتەدا: ﴿ وَقُرْآنَ الْفَجْرِ إِنَّ قُرْآنَ الْفَجْرِ كَانَ مَشْهودًا ﴾، واته‌: هەروەها نوێژی بەیانی (بەجێ بهێنە) بەڕاستی قوڕئانخوێندنی نوێژی بەیانی هەمیشە دەبینرێت (لەلایەن فریشتەکانی شەو و ڕۆژەوە)، فەرمووی: «فریشتەی شەو و ڕۆژ ئامادە دەبن تیایدا».

بَابُ وَقْتِ صَلَاةِ الظُّهرِ

باسی کاتی نوێژی نیوەڕۆ

١٢٤. عَنْ جَابِرِ بْنِ سَمُرَةَ k: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يُصَلِّي الظُّهرَ إِذَا دَحَضَتِ الشَّمْسُ.

جابیری کوڕی سەموڕە k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر نوێژی نیوەڕۆی دەکرد کاتێک کە خۆر لە نێوەڕاستی ئاسمان لایدەدا و دەترازا.

بَابُ وَقْتِ صَلَاةِ الْعَصْرِ

باسی کاتی نوێژی عەسر

١٢٥. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه كَانَ يُصَلِّي الْعَصْرَ وَالشَّمْسُ مُرْتَفِعَةٌ حَيَّةٌ، فَيَذْهبُ الذَّاهبُ إِلَى الْعَوَالِي، وَالشَّمْسُ مُرْتَفِعَةٌ.

ئەنەسی کوڕی مالیک h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا کە نوێژی عەسری کردووە هێشتا خۆر بەرز و بەتین و بەشەوق بوو، ڕێبوار دەچوو بۆ عەوالی (چەند لادێیەک بوون، دوو تا سێ میل دوور بوون لە مەدینەوە)، دەگەیشتە ئەوێ لە کاتێکدا کە خۆر هەر بەرز بوو.

بَابُ الْمُحَافَظَةِ عَلَى صَلَاةِ الْعَصْرِ

باسی پارێزگاریکردن لە نوێژی عەسر

١٢٦. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «إِنَّ الَّذِي تَفُوتُه صَلَاةُ الْعَصْرِ، فَكَأَنَّمَا وُتِرَ أَهلُه وَمَالُه».

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «بێگومان ئەو کەسەی نوێژی عەسر لەدەست دەدات (دەیچوێنێت)، وەکوو ئەوە وایە کە منداڵ و ماڵ و سامانی لەدەست دابێت».

بَابُ وَقْتِ صَلَاةِ الْمَغْرِبِ

باسی کاتی نوێژی مەغریب (شێوان)

١٢٧. عَنْ رَافِعِ بْنِ خَدِيجٍ h يَقُولُ: كُنَّا نُصَلِّي الْمَغْرِبَ عَلَى عَهدِ رَسُولِ اللَّه ، فَيَنْصَرِفُ أَحَدُنَا، وَإِنَّه لَيَنْظُرُ إِلَى مَوَاقِعِ نَبْلِه.

ڕافیعی کوڕی خەدیج h دەڵێت: ئێمە لە سەردەمی پێغەمبەری خوادا کە نوێژی مەغریبمان دەکرد، کاتێک یەکێکمان لێدەبوویەوە ئەگەر تەماشای جێی تیرەکەی بکردبایە دەیبینی (مەبەست ئەوەیە کە هێندە زوو لە کاتی خۆیدا نوێژەکەیان دەکرد، واتە: لە سەرەتای کاتی بوونی نوێژەکەدا و سووڕەتی کورتیشی تێدا خوێندووە).

بَابُ وَقْتِ صَلَاةِ الْعِشَاءِ

باسی کاتی نوێژی عیشا (خەوتنان)

١٢٨. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ h قَالَ صَلَّى بِنَا رَسُولُ اللَّه صَلَاةَ الْمَغْرِبِ، ثُمَّ لَمْ يَخْرُجْ حَتَّى ذَهبَ شَطْرُ اللَّيْلِ، فَخَرَجَ فَصَلَّى بِهمْ، ثُمَّ قَالَ: «إِنَّ النَّاسَ قَدْ صَلَّوْا وَنَامُوا، وَأَنْتُمْ لَمْ تَزَالُوا فِي صَلَاةٍ مَا انْتَظَرْتُمُ الصَّلَاةَ، وَلَوْلَا الضَّعِيفُ وَالسَّقِيمُ، أَحْبَبْتُ أَنْ أُؤَخِّرَ هذِه الصَّلَاةَ إِلَى شَطْرِ اللَّيْلِ».

ئەبو سەعید h دەڵێت: پێغەمبەری خوا نوێژی شێوانی بۆ کردین، پاشان لە ماڵەکەی خۆی نەهاتە دەرەوە تاکوو نیوەی شەو ڕۆیشت، ئەوجار هاتە دەر و نوێژی عیشای بۆ کردین، پاشان فەرمووی: «خەڵکی دیكه‌ نوێژیان کردووە و خەتوون (چاوەڕێی جەماعەتیان نەکردووە)، بەڵام ئێوە بەردەوام لە نوێژدا بوون مادام چاوەڕێی نوێژی جەماعەتتان کردووە، خۆ ئەگەر لەبەر (لاوازی) لاوازەکان و (نەخۆشی) نەخۆشەکان نەبووایە، ئەوە پێم خۆش بوو ئەو نوێژە (نوێژی خەوتنان) دوا بخەم بۆ نیوەی شەو».

بَابُ مَنْ نَامَ عَنِ الصَّلَاةِ أَوْ نَسِيَها

باسی ئەوەی لە کاتی نوێژدا خەوی لێکەوتووه یان لەبیری چووە

١٢٩. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: سُئِلَ النَّبِيُّ ، عَنِ الرَّجُلِ يَغْفُلُ عَنِ الصَّلَاةِ أَوْ يَرْقُدُ عَنْها، قَالَ: «يُصَلِّيها إِذَا ذَكَرَها».

ئەنەسی کوڕی مالیک h دەڵێت: پرسیار کرا لە پێغەمبەر دەربارەی پیاوێک کە نوێژەکەی لەبیر دەکات، یان دەخەوێت (خەبەری نابێتەوە تا کاتی نوێژەکە دەڕوات)، پێغەمبەر فەرمووی: «هەر کاتێك بیری كەوتەوە با ئەو کاتە نوێژەکە بکات».

بَابُ وَقْتِ الصَّلَاةِ فِي الْعُذْرِ وَالضَّرُورَةِ

باسی (دواكەوتن) لە نوێژ كردن لە كاتی خۆی بەهۆی بیانوو یان پێویستییەک

١٣٠. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «مَنْ أَدْرَكَ مِنَ الصُّبْحِ رَكْعَةً، قَبْلَ أَنْ تَطْلُعَ الشَّمْسُ، فَقَدْ أَدْرَكَها، وَمَنْ أَدْرَكَ مِنَ الْعَصْرِ رَكْعَةً، قَبْلَ أَنْ تَغْرُبَ الشَّمْسُ، فَقَدْ أَدْرَكَها».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێک فریای یەک ڕکاتی نوێژی بەیانی بکەوێت پێش ئەوەی خۆر هەڵبێت، ئەوە فریای هەموو نوێژەکە کەوتووە، هەر کەسێک فریای یەک ڕکات نوێژی عەسر بکەوێت پێش ئەوەی خۆر ئاوا بێت، ئەوە فریای نوێژەکە کەوتووە».

بَابُ النَّهيِ عَنِ النَّوْمِ قَبْلَ صَلَاةٍ الْعِشَاءِ، وَعَنِ الْحَدِيثِ بَعْدَها

باسی ناپەسندی نووستنی پێش نوێژی خەوتنان و قسەکردن لەدوای نوێژ

١٣١. عَنْ أَبِي بَرْزَةَ الْأَسْلَمِيِّ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه يَسْتَحِبُّ أَنْ يُؤَخِّرَ الْعِشَاءَ، وَكَانَ يَكْرَه النَّوْمَ قَبْلَها، وَالْحَدِيثَ بَعْدَها.

ئەبو بەڕزەی ئەسلەمی h دەڵێت: پێغەمبەری خوا پێیخۆش بوو نوێژی خەوتنان دوا بخات، پێیناخۆش بوو کە پێش نوێژی خەوتنان بخەوێت، لەدوای نوێژەکە قسە بکات.